شه‌هیدانی 28/7/2008 که‌رکوک

مه‌لا فه‌رمان

پێشکه‌شه‌ به‌ مامۆستامان شێرکۆ بێکه‌س (گه‌رده‌لولی گه‌رمیان، ئازاد هه‌ورامی، مامه‌ ریشه‌ و مه‌لا ئاراس)

به‌ڕێزانم، به‌ شه‌ش رۆژ به‌ر له‌ ماڵئاواییتان له‌ که‌رکوک، خۆتان بینیتان یان له‌ نزیکه‌وه‌ بیستان چۆن رۆژنامه‌نوسی لاو، روحی که‌رکوک  کاکه‌ سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ له‌ کوێ و چ ساته‌ وه‌ختێک و چۆن تیرۆرکرا، یه‌که‌یه‌که‌تان شاره‌زابون به‌ کۆڵانه‌کانی ره‌شیدئاوا‌ و شۆڕجه‌، زۆربه‌تان خه‌ت و ختو‌که‌ پڕ خه‌م و ئازاره‌کانی ئه‌وتان خوێندبۆوه‌ و لێی تێگه‌یشتبون.

به‌ڕێزانم، کاتی ماڵئاواییتان، زۆر نزیکتان بوم، ئاگاداری هوتاف و ئازاره‌کانتان بوم. ده‌مزانی، رژانه‌ سه‌ر شه‌قامتان له‌ به‌ر خاتری سوڵتانه‌کان نیه‌، باش ده‌مزانی ده‌رده‌ له‌ مێژینه‌ قوڵه‌که‌ی که‌رکوک وای لێکردن له‌ ئاستی لوتبه‌رزی سوڵتانه‌کانی خۆمان چاوپۆشی بکه‌ن. ئه‌وه‌ی ئێوه‌ کردتان شه‌ڕی ناو هۆڵی په‌رله‌مان بو، ئه‌و شه‌ڕه‌ی ده‌بو له‌ 2003  په‌رله‌مانتاره‌کان و به‌رپرسه‌کانی کورد له‌ به‌غدا بیانکردایا. به‌ڵام ئه‌وان ئێوه‌ ئاسا نه‌یانتوانی ببن به‌ پاڵه‌وانی ئه‌وینی شار.

به‌ڕێزانم دوای ماڵئاواییتان، لافیته‌ی ره‌ش کوچه‌و کۆڵانه‌کانی شاری داپۆشی. ترس و قاتێکی دی هاته‌ سه‌ر. ئه‌و دڕندانه‌ی چنگیان ئاخنیه‌ دڵی ئێوه‌وه‌‌ هێندرانه‌ سه‌ر شاشه‌ی ته‌لەفیزیۆن و هه‌مو شتێکیان درکاند و گوت. هێنده‌ی نه‌برد، دوای چه‌ند رۆژێک ئازادکران، خه‌ڵات کران، وه‌ک بکوژه‌کانی سۆران، له‌ شه‌قامه‌کانی ئێوه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه‌. ئه‌مه‌ بۆ؟ چۆن؟ ئه‌م نهێنیه‌ش وه‌ک نهێنی هاتنمان بۆ سه‌ر شه‌قام لای سوڵتانه‌!

 له‌و رۆژه‌وه‌ی ئێوه‌ ماڵئاواییتان له‌ شار کرد، تا ئه‌م چرکه‌ساته‌ شه‌قام زه‌نده‌قی چوه‌ و چۆڵه‌، ترس له‌ زیادبونه‌، چاره‌نوسی ئێمه‌ و شار زیاتر نادیاره‌. ته‌قینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن و له‌ زۆربوندان، زیاتر له‌ مه‌ئموره‌کانی به‌عس روح ده‌دورنه‌وه‌، رفاندن و له‌ لێدان خستنی ده‌یان دڵی وه‌ک دڵی ئێوه‌ و دڵه‌‌ بێگه‌رده‌که‌ی کاکه‌ سۆران درێژه‌ی هه‌یه‌. که‌چی ئه‌م شه‌قامه‌ی ئێمه‌ هه‌ر بێده‌نگه‌ و پشتی زیاتر ده‌چه‌مێته‌وه‌‌، پێنوسه‌کان زیاتر ده‌چنه‌ قاوغه‌کانیانه‌وه‌ و له‌ گیرفانه‌وه‌ خۆیان ده‌کوتنه‌ کونه‌وه‌، زۆریشیان شار به‌ جێده‌هێڵن و ده‌بن به‌ شاگردی سوڵتانه‌کان، له‌وێ، له‌ ترسی مردن روحی خۆیان له‌ شوشه‌ سه‌رداخراوه‌کانی ئه‌واندا ده‌شارنه‌وه‌.

ئازیزه‌کان، دوای ئه‌وه‌ی روحی سۆران و جه‌نابتان وه‌ک روحی ره‌وه‌ کۆتره‌ سپیه‌کان له‌ شه‌قه‌ی باڵیان داو، که‌وتنه‌ ئاسمانی شار. ئیدی شار ره‌نگێکی دی پۆشی، ئه‌م ره‌نگه‌ وه‌ک  دڵۆپه‌ مه‌ره‌که‌بی سه‌ر ئاو به‌ره‌‌و سنوره‌ دێرینه‌که‌ی خوار هه‌وارگه‌تانه‌وه‌ ورده‌ورده‌ په‌خش بوه‌وه‌، پێ به‌پێ ماڵمان لێ ته‌نگتر ده‌بێته‌وه‌و کۆچ به‌ره‌و ژوره‌. گه‌ر ده‌تانه‌وێ بزانن، بۆ؟ چۆن؟ جگه‌ له‌ نهێنیه‌که‌ی لای سوڵتان، ده‌توانن له‌و کیژۆڵه‌ تاقانه‌ چاوڕه‌ش و سه‌رپۆش‌ سه‌وزه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سەڵاحەدین بپرسن، دورنیه‌ ئه‌و خانمه‌ نهێنیه‌که‌ی لا درکێندرابێ.
 
‌به‌ڕێزان، کاتێ به‌ جێ پێیه‌کانی ئێوه‌دا له‌سه‌ر‌ شه‌قامه‌کانی که‌رکوک هه‌نگاو ده‌نێم، چاو ده‌گێڕم و گوێ هه‌ڵده‌خه‌م، واده‌زانم ئه‌و رۆژه‌یه‌ پێکه‌وه‌ ده‌ست له‌ ناو ده‌ست هه‌ڵپه‌رکێمان بۆ بوکێنی که‌رکوک ده‌کرد و ئێوه‌ش سه‌رچۆپیتان گرتبو. گوێم له‌ هوتافه‌کانی ئێوه‌، ده‌نگی ئێوه‌ ده‌بێت. ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌دوای روحی راستیدا ده‌گه‌ڕێن و ده‌ستمان راده‌کێشن، ئێمه‌ش به‌ دویاندا په‌یام و خه‌می دوێنێ و ئه‌مڕۆی که‌رکوک به‌ گوێچکه‌ی ئه‌واندا ده‌ده‌یه‌ن.

حه‌یاته‌کانم، دوای خواحافیزیتان، هێنده‌ی نه‌برد شه‌پۆلێکی نیلی موژده‌ به‌خش وه‌ک شینیه‌که‌ی جارانی زووی ئاوی خاسه‌که‌مان له‌ ‌ ئۆقیانوسی سه‌روی وڵاته‌وه‌ به‌ڕێکه‌وت، به‌سه‌ر شاردا خولایه‌‌وه‌، له‌ ئاست ئه‌و کوانوه‌ پڕ ره‌ژوه‌ ره‌شهه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی ئێوه‌‌ و مه‌زارگه‌ی ستار و سۆرانه‌وه‌ که‌مێ داما و به‌ چاوی پڕ فێرمێسکاویه‌وه‌، تیژ وه‌ک به‌وری به‌یان به‌ره‌و حه‌مرین به‌ڕێکه‌وت، ئه‌وه‌ بۆ 4 ساڵ ده‌چێت وه‌ک خولانه‌وه‌ی مانگ و زه‌وی له‌ گه‌ڵ شار به‌ده‌وری یه‌کدا ده‌خولێنه‌وه‌. شار له‌ برسانا و له‌ ترسانا هه‌ر تێی ده‌ڕوانێ، شار له‌و عاشقه‌ ده‌چێت چاوه‌ڕوانی‌ تاریکی بێت، تا باوه‌ش به‌ مه‌عشوقه‌که‌یدا بکات، پێده‌چێت ئه‌ویش، وه‌ک و موخلسی نالی بۆ مه‌عشوقه‌که‌ی له‌ ته‌رازوی نازی مه‌عشوقه‌که‌ی نه‌‌ گه‌یشتبێت.
29/07/2013 بینین: 9480
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
پێشنیارەكەی گۆڕان و داواکەی ئەنجومەنی کەرکوک...
شاندی کوردی بۆ ئەمەریکا...
کەرکوک و چیرۆکەکانی (17)...
کۆنگرەی پەروەردە...
کەرکوک و چیرۆکەکانی (١٦)...
کەرکوک و چیرۆکەکانی (١٥)...
کەرکوک و چیرۆکەکانی (١٤)...
کەرکوک و چیرۆکەکانی (١٤)...
بەڵێنی قەرەبوکردنەوە بە عەرەبی هاوردە دەدرێت...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی (١٣)...
دەستوری عێراق و پرۆژەی دەستوری هەرێم-1-...
بۆ هاوشێوەی بەغدا؟...
پەرلەمان و دەستبردن بۆ کێشەکان...
روداوەکەی پەرلەمانی کوردستان...
لە یادی راپەڕینی ١٩٩١ کەرکوک-٣-...
لە یادی راپەڕینی ١٩٩١ کەرکوک-٢- ...
لە یادی راپەڕینی ١٩٩١ کەرکوک -١-...
پارە بۆ بوژانەوەی نیشتمان نەک بۆ گیرفان...
وڵات مایەپوچە، ئەی چارە؟...
روخانی پەیکەری چوار شمشێرەکەی بەعس...
ژمارەی کۆبونەوەکان ...
کەرکوک: پاسەوانی نیشتمانی و حەشدی شەعبی!...
بۆئەوەی عەمید شێرکۆکانی دی شەهید نەبن!...
چۆن یاسا سەروەر دەبێت!...
حیزب و ٢٣ ساڵ دادۆشینی حکومەت و میللەت...
نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە کەرکوک...
دەستپێکی ٢٠١٥ لە کەرکوک...
نامەکەی بارزانی بۆ وەزیری پێشمەرگە - ( ٢ )...
نامەکەی بارزانی بۆ وەزیری پێشمەرگە...
کەرکوکیەکان، دەڵێن؛ ''نەوتەکەمان گەڕایەوە سەر هەڕێمی کوردستان''...
سەرۆکایەتی هەرێم و کۆمسیۆنی هەڵبژرادن...
کۆمسیۆنی باڵا و نوێنەری پێکهاتەکان...
حیزب لە بەرەکانی شەڕ...
لای وەزارەتی پەروەردە، بەشی کەرکوک = ٣%...
چون بۆ پێشمەرگایەتی و کۆبانێ...
ئەردۆگان و لۆرانسی ئنگلۆ- عەرەبی...
ئایا پەرلەمان درەنگ کەوت لە هاوکاری کۆبانێ؟...
لە بەغدا پرۆژە یاسایەک دژ بە کەرکوک بەڕێوەیە...
هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگە...
هەوڵی پاشقول گرتن لە گۆڕان...
بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتدا...
فەرماندەی بەدر لە کەرکوکەوە هەڕەشە لە پێشمەرگە دەکات...
شاندی کورد بۆ بەغدا...
داعش بۆ روی لە کوردستان کرد...
کۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان...
په‌رله‌مان و یاسای کۆمه‌کی دارایی حیزبه‌کان...
''هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆك كۆمار به‌بێ‌ ته‌وافوقی‌ سیاسی‌ ده‌بێت''...
په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌کان...
نوسه‌رێک ده‌ڵێ ''ده‌مه‌وێ قسه‌ نه‌که‌م، به‌ڵام لێمناگه‌ڕێن''!...
یه‌کڕیزی و بژارده‌ی دیکه‌...
عێراق وڵاتی مۆر و ساخته‌ ...
هه‌ڵبژاردن، شه‌رعیه‌ت و ده‌سه‌ڵات...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی (12)
تاقیکردنه‌وه‌ی ژماره‌ (3)...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی (10)...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی (9)...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی (8)...
کەرکوک و چیرۆکەکانی ( ٧ )...
به‌ره‌و که‌رکوک (2)...
به‌ره‌و که‌رکوک (1)...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی-6-...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی-5-...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی-4-...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی-3- ...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی (2)...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی -١-...
له‌ هه‌رێم دڵداری و له‌ که‌رکوکیش نه‌گونجان...
که‌رکوک،‌ شانۆ گه‌وره‌که‌ی حیزب...
ئه‌رکی ئه‌مڕۆمان له‌ که‌رکوک...
ئەردۆگان پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنی دەستپێکرد...
نهێنیەکانی پشت پرۆژەی هەڵبژاردنی کەرکوک...
هەڵنەبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم و کەرکوک...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک...
تایبەتمەندی کەرکوک بۆ؟...
سێگۆشه‌ی رۆژنامه‌نوسان...
جێگۆڕکێ و جێگرتنه‌وه‌...
که‌رکوک له‌ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردندا...
درێژکردنه‌وه‌ی ویلایه‌ت و گێڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستور...
که‌رکوک و ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی کوردستان -2-...
که‌رکوک و ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی کوردستان -1-...
هەڕەشە لە نەتەوەی تورکمان یا بەشە شیعەکەی...
دو پرسیار...
دەستور و مادەی ١٤٠...
پێگه‌ی که‌رکوک له‌ ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمدا...
بەڕێز کاک (فازل میرانی) سکرتێری م س پارتی دیموکراتی کوردستان!...
پرۆسەی تەعریب لە زانکۆی کەرکوک بەردەوامە...
کۆبونەوەکانی حیزبە کوردستانیەکان لە کەرکوک...
سێکوچکەی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان...
هه‌موارکردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی (پارێزگا، قه‌زا و ناحیه)‌کانی عێراق...
خه‌ون له‌نێوان لێکدانه‌وه‌ و جێبه‌جێکردندا...
پرسی کورد، برینه‌ کراوه‌که‌ی تورکیا...
به‌غدا گره‌وی له‌سه‌رچی کردوه‌ (ناته‌بایی ناوماڵی کورد یان بێبه‌رنامه‌یی ده‌سه‌ڵاتی کوردی)...
عێراق (ئێراق)، چ نیشتمان و چ ده‌وڵه‌تێکه‌؟...
کۆبونه‌وه‌ی گۆڕان- یه‌کێتی- پارتی -٢-...
کۆبۆنه‌وه‌ی گۆڕان– یه‌کێتی– پارتی...
تیرۆرکردنی دادوه‌رێکی کورد له‌ به‌غدا...
په‌رله‌مانی عێراق و په‌کخستنی پرۆسه‌ی دیموکراتی...
هێرش و ته‌قینەو‌ه‌کانی سه‌ر که‌رکوک...
3 له‌ 17 نزیکه‌ له‌ %17...
ئه‌نجومه‌نی باڵای دانوستاندان...
22 - 21 = 1 ...
کورد له‌ نێوان دوبه‌ره‌کی هه‌ردو مه‌زهه‌بی شیعه ‌و سونه‌دا...
باسکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌ نێوان گه‌ڕه‌لاوژێ و پلانڕێژیدا...
ئه‌نفال و به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی ده‌چنه‌ خانه‌ی جینۆسایده‌وه؟‌...
ئه‌م سیسته‌مه‌، په‌روه‌رده و خوێندنی توشی شکست کردوه!...
نامه‌ مێژویه‌کان-2-...
کێ له‌ واقع دابڕاوه‌؟ ئێمه‌ یان ئه‌وان...
نامه‌ مێژوییه‌کان -1-...
کابینه‌ی حکومه‌تی داهاتو ( حه‌وته‌م)...
که‌رکوک و بیرۆکه‌ی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ...
کورد له‌ عێراقدا...
زه‌روره‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته‌ سیاسیه‌کان له‌ چیدایه!...
ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆ‌، گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی ده‌وێ‌...
کام ته‌وافوقی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی‌ که‌رکوک...
زۆر به‌ کورتی "ماده‌ی 140"...
راگه‌یه‌ندراوی‌ هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی (پ.د.ك) و (ی.ن.ک)......
ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێم به‌ رامبه‌ر ده‌ستدرێژیه‌کانی ئێران...
گفتوگۆی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌کان
-3-...
گفتوگۆی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌کان
-2-...
گفتوگۆی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌کان
-1-...
ده‌سه‌ڵاتی حیزب و میدیاکانی
-1-...
کێ له‌ قه‌یران و له‌ خه‌ته‌ردایه‌‌؟ ئه‌زمونی کوردستان یان حیزب!...
په‌نابردنه‌ به‌ر خۆپیشاندان، بۆ؟...
ئازیزه‌کانی رێگای ئازادی ...
شه‌قامی نه‌وه‌ی نوێ ده‌بێ هێوربکرێته‌وه‌ یان داواکانیان جێبه‌جێبکرێ...
ده‌سه‌ڵات و به‌یاننامه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان...
پرۆژه‌ی بودجه‌ی 2011 عێراق و که‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی کورد...
ئه‌رکی له‌مه‌ودوای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق...
نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و گوتاره‌کانی دوێنێ!...
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان...
کێشه‌کانی خوێندنی کوردی له‌ که‌رکوک...
کیتله‌ی عه‌ره‌بی و تورکمانی و پرۆسه‌ی ئامار له‌ که‌رکوک...
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و کاری داهاتو
-3-...
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و کاری داهاتو
-2-...
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و کاری داهاتو
-1-...
کێ هۆکار و به‌رپرسه‌ له‌ باری خراپی که‌رکوک...
له‌ ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی 25/7 ...
فراکسیۆنی‌ گۆڕان و داهێنانی نوێ...
لێدوانه‌که‌ی بارزانی بۆ‌ رۆژنامه‌ی حه‌یات...
سه‌رده‌شت...
بودجه‌ی پارته‌ سیاسییه‌کان...
خۆپیشاندانی خوێندکاران...
کورد به‌ چ پرۆژه‌ و به‌رنامه‌یه‌که‌وه‌ ده‌چێته‌ به‌غدا...
که‌رکوک له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی
7/3...
کاری هه‌ره‌وه‌زی له‌ سیاسه‌تی کوردیدا...
که‌رکوک له‌ نێوان حوکمی هه‌ولێر - سلێمانی و به‌غدا...
به‌شێ له‌ به‌رنامه‌کانی کاک نه‌وشیروان له‌ کاتی پرۆسه‌ی ئه‌نفال...
که‌رکوک و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن...
که‌رکوکی و ئاواره‌بون!...
دورایی نێوان که‌رکوکیه‌کان و سه‌رکردایه‌تی سیاسی...
میدیای کوردی له‌ نێوان پاشاگه‌ردانی و گێره‌شێوینیدا ...
ئه‌وانه‌ی کورسی ده‌سه‌ڵات به‌ پاره‌ ده‌کڕن، ئاماده‌ن......
که‌مته‌رخه‌می په‌رله‌مان له‌ دو مه‌سه‌له‌ی گرنگدا...
دوای بێ ئه‌نجامیی هه‌وڵه‌ سیاسییه‌کان ئیمزا بۆ کوردستانی که‌رکوک کۆده‌کرێته‌وه‌!...
‌پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ تورکیا به‌ زمانی کوردی قه‌ده‌غه‌یه...
پرۆسەی گۆڕان لە بواری پەروەردە، چۆن دەست پێ بكرێت!
(2)...
پرۆسەی گۆڕان لە بواری پەروەردە، چۆن دەست پێ بكرێت!
(1)...
په‌رله‌مانی کوردستان، به‌ عه‌قلیه‌تی کۆن یاسای باری که‌سێتێ په‌سند ده‌کات...
که‌رکوک و بیرۆکه‌ی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ! ...
سیسته‌می نوێی خوێندن له‌ کوردستان
(4)...
سیسته‌می نوێی خوێند له‌ کوردستان
3 ...
سیسته‌می نوێی خوێندن له‌ کوردستان
(2)...
سیسته‌می نوێی خوێندن له‌ کوردستان (1)...
ده‌رکردنی 17 خوێندکاری کچ له‌ خوێندن کاره‌ساتێکی په‌روه‌رده‌ییه‌!...
کورد له‌ عێراق چۆن باس له‌ پرسی خۆی ده‌کات؟...
مه‌ترسی کورد له‌ رێكخستنه‌وه و به‌ هێزکردنی‌ سوپای‌ عێراق، بۆ؟‌...
رەنگدانەوەی خراپی تەوافقی حیزبی بۆ سەر حكومەت و پەرلەمان...
پێناچێت نەتەوە یەكگرتوەكان لە ئاستی چارەسەری كێشەی سنوری ناوخۆی عێراق بێت...
هەڵبژاردن و مادەی 140 ، كێشەی شوان و قەرەهەنجیر...
دوای سەردانەكەی مام جەلال، توركیا ئامادەیە چ هەنگاوێ بنێ؟...
دەزگا ئەمنییەكانی وڵات و كاریگەری حیزب ...
باشتره‌ چه‌ند پارتێکی سیاسی له‌ده‌ره‌وه‌‌ی حکومه‌ت رۆڵی ئۆپۆزسیۆن ببینن!*...
روونی( شه‌فافییه‌ت) سیاسی له‌ کاری حکومه‌ت و حیزبدا...
ماده‌ی 140 و شه‌ش مانگی داهاتوو...
بەڕێز مام جەلال ناڕەزایە لە سیاسەتی پارتی و یەكێتی لە كەركوك!...
پارتە سیاسییە بچوكەكان لە نێوان هەڵوێست و كورسیدا...
لەشكركێشیی توركیا بۆ؟...
ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی پارله‌مان له‌ به‌رامبه‌ر خه‌ڵک و حکومه‌تدا...
ده‌ستپێکردن به‌ پرۆسه‌ی گۆڕان ئه‌رکێکی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌‌...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...