...
 له‌بودجه‌ی‌ (2011)دا، شوێنی‌ (25) هه‌زار فه‌رمانبه‌ر نادیاره‌




Wednesday, May 18, 2011
 

عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح  
      
 بودجه‌ی‌ (2011)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌ بودجه‌یه‌كه‌ پڕه‌ له‌ كه‌لێن‌ و كه‌موكورتی‌، له‌به‌شی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌و وتاره‌دا، قسه‌مان ته‌نیا له‌سه‌ر یه‌ك كه‌موكورتی‌ كرد له‌ بودجه‌دا، ئه‌ویش بۆ دامه‌زراندنی‌ (25) هه‌زار كه‌س له‌ ساڵێكدا، ترلیۆنێك‌ و (588) ملیار دینار بۆ پشكی‌ موچه‌ له‌ بودجه‌ی‌ به‌كاربردن زیادی‌ كردوه‌، ئه‌م زیادكردنه‌ش جێگای‌ گومانه‌؟

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ (4) مانگ له‌ ساڵی‌ (2011) تێپه‌ڕبوه‌ و ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی‌ به‌ ناوی‌ دامه‌زراندنه‌وه‌ ته‌رخانكراوه‌، تائێستا لێی‌ خه‌رج نه‌كراوه‌، چونكه‌ كه‌س دانه‌مه‌زراوه‌، به‌ڵام گریمان داشمه‌زرابن، به‌پێی‌ ته‌رخانكردنی‌ ئه‌و ترلیۆن‌و (588) ملیار دیناره‌، به‌هۆی‌ زیادبونی‌ موچه‌ی‌ ئه‌و (25) هه‌زار كه‌سه‌وه‌، ده‌بێت هه‌ریه‌ك له‌و (25) هه‌زار كه‌سه‌، مانگانه‌ (5) ملیۆن ‌و (293) هه‌زار دینار موچه‌یان هه‌بێت، كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌رگیز وا نییه‌.

ئه‌گه‌ر حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، بڵێت، ئه‌م زیادبونه‌ به‌هۆی‌ زیادبونی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌یه‌، ئه‌مه‌ش باوه‌ڕپێكراو نییه‌، چونكه‌ ژماره‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، (625) هه‌زار كه‌سه‌، ئه‌گه‌ر (50) هه‌زار دینار بۆ موچه‌كه‌ی‌ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكیش زیادبكات، ئه‌وا پێویستی‌ به‌ (312) ملیارو (500) ملیۆنه‌ كه‌ (19%) ئه‌وپاره‌یه‌ ده‌كات كه‌ به‌ناوی‌ موچه‌وه‌ زیادكراوه‌ بۆ بودجه‌ی‌ به‌كاربردن، ئه‌ی‌ كه‌واته‌، ئه‌م زیادبونه‌ی‌ به‌ناوی‌ موچه‌وه‌یه‌، بۆچی‌؟ بۆ كوێ ‌‌و كێ‌ ده‌ڕوات، ئایا ده‌كرێت، نه‌زاندرێت ترلیۆنێك‌و (588) ملیار دینار كه‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ بودجه‌ی‌ وڵاتێكی‌ وه‌ك ئه‌رمینیایه‌، چی‌ به‌سه‌ر دێت؟

لێره‌دا، ده‌توانین بڵێین، نزیكه‌ی‌ ترلیۆنێك‌و (250) میلیار دینار كه‌ بۆ زیادبونی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران دانراوه‌، به‌ زیاده‌وه‌ دانراوه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر مانگانه‌ی‌ هه‌ر یه‌ك له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌، (600) هه‌زار دیناریش بێت كه‌ داده‌مه‌زرێن، ئه‌وا (180) ملیار دیناری‌ پێویسته‌و ده‌توانرێت (158) ملیار دیناریش ته‌رخانبكرێت بۆ زیادبونی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی‌ كه‌ پاره‌ بۆ دامه‌زراندیان ته‌رخانكراوه‌، سێ‌ مانگی‌ ساڵ رۆیشتوه‌و دانه‌مه‌زراون ‌و ئه‌ویش هه‌ر بگوازرێته‌وه‌ بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی‌ كه‌ ئه‌م ساڵ به‌هۆی‌ به‌رزه‌ موچه‌و سه‌ره‌ موچه‌وه‌، موچه‌كه‌یان زیادده‌كات.
(25) هه‌زار فه‌رمانبه‌ریان ونن.

 ته‌رخانكردنی‌ پاره‌ بۆ (25) هه‌زار فه‌رمانبه‌ر كه‌ له‌ ساڵی‌ رابردودا به‌ نایاسایی‌ دامه‌زران، ونه‌، چونكه‌ پارساڵ، به‌پێی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، ره‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌رداو وه‌ك میلاكات به‌سه‌ر سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت ‌و دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا دابه‌شكرا، بڕیاربو، (9547) كه‌س دابمه‌زرێت، به‌ڵام حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، (35) هه‌زار فه‌رمانبه‌ری‌ دامه‌زراند، واته‌ (25) هه‌زار‌و (453) كه‌س به‌ "نایاسایی‌" دامه‌زران.

گریمان ئه‌م ژماره‌یه‌، به‌ نایاسایش دامه‌زران، خۆ ده‌بێت له‌ بودجه‌دا جێگه‌یان بۆ بكرێته‌وه‌ و موچه‌یان بۆ ته‌رخانبكرێت، ئه‌گه‌ر له‌ بودجه‌ی‌ پارساڵدا، ئه‌مه‌ نه‌كرابێت، بۆچی‌ له‌ بودجه‌ی‌ ئه‌م ساڵدا جێگای‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌؟ ژماره‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران، به‌بێ‌ ئه‌و (25) هه‌زار‌ و (453) كه‌سه‌ی‌ به‌ "نایاسایی‌" دامه‌زران له‌ پارساڵدا، (625) هه‌زار كه‌س بوه‌، ئه‌م ساڵیش بڕیاره‌ (25) هه‌زار فه‌رمانبه‌ر دابمه‌زرێت ‌و ئه‌وه‌ی‌ له‌ پرۆژه‌ی‌ بودجه‌ی‌ ئه‌م ساڵدا هاتوه‌، (650) هه‌زار فه‌رمانبه‌ره‌ كه‌ موچه‌یان بۆ دیاریكراوه‌، ئه‌و (25) هه‌زار فه‌رمانبه‌ره‌ی‌ دیكه‌، چۆن ‌و له‌ كوێ‌ موچه‌یان بۆ دیاریكراوه‌، ئه‌مه‌ دیارنییه‌.

موچه‌ی‌ نائاسایی
به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ هاوڵاتیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، (960) كه‌س به‌پله‌ی‌ وه‌زیر خانه‌نشین كراون، ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ له‌ ساڵێكدا ده‌درێت به‌م (960) كه‌سه‌، (63) ملیار دیناره‌، ئه‌گه‌ر ساڵی‌ (2009) وه‌ربگرین، ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ به‌ته‌نیا دراوه‌ به‌خانه‌نشینیی‌ وه‌زیر، دوئه‌وه‌نده‌و نیوی‌ ئه‌و پاره‌یه‌یه‌ كه‌ بۆ سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ خه‌رجكراوه‌، زیاتر له‌ (800) كه‌سی‌ ئه‌م وه‌زیرانه‌، به‌نایاسایی‌ خانه‌نشین كراون، واته‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ته‌نیا بۆ ساتێكیش فه‌رمانبه‌ر بون، به‌ وه‌زیر خانه‌نشین كراون، ئێستا كه‌سانێك هه‌ن، ته‌مه‌نیان (30) ساڵه‌و به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ ساتێكیش فه‌رمانبه‌ر بوبن، به‌ وه‌زیر خانه‌شین كراون، به‌پێی‌ وته‌ی‌ بیلال سلێمانی‌ په‌رله‌مانتار: "4000 هه‌زار كه‌س راوێژكارن له‌ كوردستاندا" ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ به‌ پله‌ی‌ بریكاری‌ وه‌زیر‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی ‌‌و یاردیده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی ‌‌و چه‌ند پله‌یه‌كی‌ دیكه‌، نزیكه‌ی‌ (3) هه‌زار كه‌س به‌ "نائاسایی‌" موچه‌ وه‌رده‌گرن‌ و له‌ بری‌ ئه‌وه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ری‌ حكومه‌ت بن، كادیری‌ حیزبن.

حیزب له‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌
نزیكه‌ی‌ (20) هه‌زار كادیری‌ حیزبی‌، فه‌رمانبه‌رن له‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی ‌‌و له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێكخراوه‌كان، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ ساتێكیش ده‌وام بكه‌ن، بۆنمونه‌، ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ند، موچه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌نفیزی‌ وه‌رده‌گرێت، ده‌یان كادیری‌ حیزبی‌، موچه‌ی‌ راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وه‌رده‌گرن، ساڵانه‌ پاره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ بۆ ئه‌م كادیره‌ حیزبییانه‌ ده‌ڕوات، كه‌ به‌نایاسایی‌ كراونه‌ته‌ فه‌رمانبه‌ر.

ئه‌گه‌ر له‌ ژماره‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی ‌‌و ئه‌و موچانه‌ی‌ بۆیان ته‌رخانده‌كرێت، بڕوانین، ئه‌م راستییه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.

پار ساڵ، وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌، (37) هه‌زار‌و (788) موچه‌خۆری‌ هه‌بو، به‌شێكی‌ زۆریان كادیری‌ حیزبین، له‌ ساڵێكدا (559) ملیار دینار موچه‌یانه‌ كه‌ (469) ملیۆن دۆلار ده‌كات، ئه‌گه‌ر رێژه‌یه‌كی‌ گشتیش وه‌ربگرین، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی‌ سه‌ر به‌م وه‌زاره‌ته‌، له‌ ساڵێكدا (12) هه‌زار ‌و (429) دۆلار وه‌رده‌گرێت، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر رێژه‌یه‌كی‌ گشتی‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ وه‌ربگرین، (6) هه‌زار‌و(421) دۆلاره‌، چونكه‌ (143) هه‌زار‌و (314) فه‌رمانبه‌ری‌ هه‌یه‌و موچه‌ی‌ ساڵێكی‌ هه‌موشیان، ترلیۆنێك ‌و (141) ملیار دیناره‌‌و به‌پێی‌ ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ش، موچه‌ی‌ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌، دو ئه‌وه‌نده‌ی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌ره‌وه‌رده‌یه‌.

ئه‌گه‌ر موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌، به‌راورد بكه‌ین به‌ موچه‌ی‌ كارمه‌ند و پێشمه‌رگه‌كانی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌، سێ‌ ئه‌وه‌نده‌ ده‌كات، چونكه‌ زۆربه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ كه‌ كادیری‌ حیزبن‌ و به‌رپرسیارێتییان هه‌یه‌، به‌ پله‌ی‌ به‌رز دامه‌زراون‌ و موچه‌یان زۆر زیاتره‌ له‌ فه‌رمانبه‌رێكی‌ ئاسایی ‌‌و بۆ ئه‌م ساڵیش، له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك هه‌نگاوێكی‌ چاكسازیی‌، ئه‌م گه‌نده‌ڵییه‌ نه‌هێڵدرێت، موچه‌كه‌یان زۆر زیادی‌ كردوه‌ و گه‌یشتوه‌ته‌ (816) ملیار‌و (118) ملیۆن دینار و ئه‌گه‌ر رێژه‌یه‌كی‌ تێكڕای‌ وه‌ربگرین، موچه‌ی‌ كارمه‌ندێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ بۆ ئه‌م ساڵ، زیاتر له‌ چوار ئه‌وه‌نده‌ی‌ موچه‌ی‌ كارمه‌ندێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌یه‌، چونكه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، بۆ (118) هه‌زار ‌و (471) كه‌س، (627) ملیار‌و (972) ملیۆن دیناری‌ ته‌رخانكردوه‌.

واته‌، هه‌ر چه‌نده‌ ژماره‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌، نزیكه‌ی‌ چوار ئه‌وه‌نده‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌، به‌ڵام موچه‌ی‌ ته‌رخانكراو بۆ فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌، (189) ملیار دیناری‌ زیاتره‌ له‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌.

به‌م پێیه‌ش، موچه‌ی‌ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ كه‌ به‌شی‌ زۆریان كادیری‌ حیزبن‌و به‌"نایاسایی‌" موچه‌ وه‌رده‌گرن، (4.8) ئه‌وه‌نده‌ی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌یه‌.

ئه‌وه‌ی‌ جێگای‌ سه‌رنجه‌، به‌پێی‌ ئه‌و فۆرمه‌ فه‌رمییانه‌ی‌ كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ناردویه‌تی‌ بۆ په‌رله‌مان، ژماره‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ كه‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ كادیری‌ حیزبیه‌ ئه‌م ساڵ (7000) هه‌زار كه‌سی‌ كه‌متره‌ له‌ پارساڵ، پار ساڵ ژماره‌ی‌ فه‌رمانبه‌ره‌كانی‌ 37 هه‌زار كه‌س بوه‌و ئه‌م ساڵ 30 هه‌زاره‌، ده‌كرێت نه‌زاندرێت ئه‌و (7000) فه‌رمانبه‌ره‌ چییان به‌سه‌رهاتوه‌؟

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
پارەی پڕۆژەكان چییان بەسەردێت؟!
به‌لاغی‌ هه‌رسێ‌ فراكسیۆنی‌ ئۆپۆزسیۆن سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2011ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
کوێستان محه‌مه‌د: به‌هۆی به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و ناشه‌فافی داهاته‌وه،‌ ده‌نگمان به‌ په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ نه‌دا
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان رێگری له‌ پێشنیاری ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتار کرد
په‌یمان عه‌بدولكه‌ریم: جگه‌ له‌ سه‌نته‌رو دایه‌نگایه‌ك، له‌ بودجه‌ی ئه‌مساڵدا هیچ شتێكی تر له‌ سه‌ر بنه‌مای زانستی بۆ په‌ره‌ پێدانی تواناكانی منداڵ دانه‌نراوه‌
ئاشتی عه‌زیز: زۆرینه‌ی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌نگیاندا بۆ ته‌رخانكردنی 200 ملیار دینار بۆ رێكخراو و پارته‌كان به‌بێ هیچ پێوه‌رێك
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
عه‌زیمه‌ نه‌جمه‌دین: قه‌زا‌ هه‌یه‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵ بچوكتره‌، به‌ڵام چوار ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و شارۆچکه‌یه‌‌‌ پاره‌ی‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌
بودجه‌ی هه‌رێم؛ چه‌ندین پرۆژه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی پاره‌ی بۆ ته‌رخان کراوه‌، به‌ڵام پاره‌که‌ خه‌رج نه‌کراوه‌
په‌یام ئه‌حمه‌د: به‌ڵێن دراوه‌ موچه‌ی‌ فه‌وتاوی‌ ساڵێكی‌ كارمه‌نده‌ نانبڕاوه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بگێڕدرێته‌وه‌
دكتۆر ره‌فیق سابیر: فراکسیۆنی کوردستانی پێی وایه‌ په‌سه‌ندنه‌كرنی بودجه‌ به‌و كه‌موكوڕیانه‌وه،‌ ده‌بێته‌ هۆی شكستی حكومه‌ت
بودجه‌ی 2011؛ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌مساڵدا كه‌مترین پرۆژه‌ی‌ تازه‌ی‌ به‌رده‌كه‌وێت
كه‌مپه‌ین: پرۆژه‌یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینی ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كان
بودجه‌ی 2011ی هه‌رێم؛ چه‌ندین پرۆژه‌ی كه‌رتی‌ تایبه‌ت خزێندراوه‌ته‌ ناو بودجه‌وه‌
بودجه‌ی‌ 2011؛ چه‌نده‌ها پرۆژه‌ی‌ ناپێویست له‌ بڕه‌‌ پاره‌ی‌ (مه‌وجوداتی‌ نادارایی) زیادیكردوه‌
ئۆپۆزسیۆن هۆشداری‌ ده‌دات له‌باره‌ی‌ بڕینی‌ مینحه‌ی‌ مانگانه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ هه‌رێمه‌وه‌
سه‌میر سه‌لیم: ئه‌ندامانی فراکسیۆنی ده‌سه‌ڵاتیش ره‌خنه‌ له‌ بودجه‌ ده‌گرن، به‌ڵام ئیرداه‌ی سیاسیان شتێکی تره‌
بودجه‌ی هه‌رێم؛ 350 ملیار دیناری‌ پرۆژه‌كانی ساڵی رابوردو خه‌رجنه‌كراوه‌
بودجه‌ی هه‌رێم؛ له‌ ساڵی 2010دا، خه‌رجییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی نه‌وت، (120) ئه‌وه‌نده‌ی‌ داهاته‌كه‌ی بوه‌
په‌رله‌مانتارێک: کاریگه‌ری ناوچه‌یی و حیزبی به‌سه‌ر دابه‌شکردنی بودجه‌وه‌ هه‌یه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: هه‌ڵه‌یه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی بودجه‌ بۆ حكومه‌ت به‌شكستی‌ سیاسی لێكبدرێته‌وه‌
بودجه‌ی‌ 2011؛ له‌ كۆی‌ 333 ملیارو 264 ملیۆن دیناری‌ (سودی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌)، ته‌نها 257 ملیارو 930 ملیۆن دینار، (وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی) هه‌ڵسوكه‌وتی پێوه‌ ده‌كات
ئه‌حمه‌د میره‌: هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ده‌نگ بدات به‌ پێدانی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ به‌ راگه‌یاندنی‌ حیزبی،‌ خیانه‌تێكی‌ نیشتیمانی‌ ده‌كات
بودجه‌ی 2011ی هه‌رێم؛ ، بڕی (ترلیۆنێک‌و 88 ملیارو 444 ملیۆن دینار) بۆ بۆ به‌خشین‌و سودی‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و خه‌رجی دیكه‌‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ته‌رخانکراوه‌
بەهەدەردان لە چاككردنەوەدا
په‌یام ئه‌حمه‌د: زۆربه‌ی‌ پرۆژه‌كانی‌ گه‌رمیان له‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵدا هی ساڵی‌ رابوردون
بودجه‌ی‌ 2011؛ 761 ملیار دینار بۆ (به‌خشین) ته‌رخانكراوه‌
عه‌دنان عوسمان: ئه‌و پاره‌یه‌ی یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ له‌ بودجه‌ی‌ حكومه‌ت بردویانه، که‌س نازانێت‌ چه‌نده‌ و چۆن بردویانه‌
ئاوات محه‌مه‌د: هه‌ندێك رێكخراو له‌بری‌ به‌مه‌ده‌نیكردن،‌ كۆمه‌ڵگایان به‌ حیزبی‌ كردوه‌
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
نه‌سرین جه‌مال: له‌ قه‌رزی کشتوکاڵیدا، ناهاوسه‌نگی له‌ نێوان سێ پارێزگاکه‌ی هه‌رێمدا هه‌یه‌
وێڵبون بەدوای ژمارەكاندا!
په‌رله‌مانتارێكی‌ فراكسیۆنی‌ كوردستان: ئاسان نیه‌ رونكردنه‌وه‌ی‌ وه‌زیرانی‌ دارایی‌ ‌و پلاندانان قه‌ناعه‌ت‌ به‌ په‌رله‌مانتاران بكات
فراكسیۆنی گۆڕان لە هەڵسەنگاندنێكدا: تەخشان و پەخشانێكی زۆر لە بودجەی ئەمساڵدا كراوە
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: ئه‌و پرۆژانه‌ی‌ له‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵدا بۆ قه‌زاكانی‌ (سه‌یدسادق و شاره‌زور و پێنجوێن) دانراوه‌، زۆربه‌یان پرۆژه‌كانی‌ ساڵی‌ رابوردون
دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان دواخرا بۆ سبه‌ینێ
بودجه‌ی‌ 2011؛ به‌ناوی‌ (باربو)ه‌وه‌ پاره‌ بۆ كۆمپانیا نادیاره‌كان ته‌رخانكراوه‌
بیلال سلێمان: حكومه‌تی نایه‌وێت داهاته‌كان بۆ خه‌ڵك ئاشكرا بكات ‌و كه‌س نازانێت بۆكوێ‌ ده‌ڕوات
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: به‌هۆی كێبڕكێی‌ نێوانیان، ئاسایشی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ پێویستیان پێبێی‌ داوای‌ پرۆژه‌ ده‌كه‌ن
بودجه‌ی 2011 ی هه‌رێم؛ چه‌ندین وه‌زاره‌ت پرۆژه‌یان بۆ ته‌رخانكراوه‌ و له‌ڕوی‌ په‌یوه‌ستبونه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌و وه‌زاره‌تانه‌وه‌ نیه‌
پرۆژه‌ بودجه‌ی‌ 2011؛ 75 ده‌نگ له‌ په‌رله‌مان داوایكرد گفتوگۆی‌ له‌سه‌ر بكرێت و 21 ده‌نگیش داوایانكرد بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
بودجه‌ی‌ 2011؛ 1 ملیار و 154 ملیۆن دینار بۆ كرێی‌ ئاوه‌ڕۆ ته‌رخانكراوه‌
كاروان ساڵح: وه‌زیرانی‌ دارایی‌ و پلاندانان خۆیان له‌ قه‌ره‌ی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ پرسیاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ په‌رله‌مانتاران نه‌دا
د.سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان: نادادپه‌روه‌ری‌ ‌و ناهاوسه‌نگی‌ له‌ بودجه‌ی پارێزگاكاندا هه‌یه‌
د.سه‌باح به‌رزنجی: تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ به‌م که‌موکورتییانه‌وه‌، گوناهێكی شه‌رعی و ئه‌خلاقیه‌
عه‌بدوڵای‌ مه‌لا نوری‌: نا دادپه‌وه‌ریی زۆر هه‌یه‌ له‌ دابه‌شكردنی بودجه‌دا له‌ سه‌ر ئاستی پارێزگاكان و ناوچه‌كان
په‌رله‌مانتارێک: حكومه‌ت سیاسه‌تی‌ خۆی‌ هه‌یه‌ له‌ پشتگوێخستن و دوباره‌كردنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌كان
دانا سه‌عید سۆفی‌: به‌خشین ‌و نه‌سرییه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مایه‌كی نادادپه‌روه‌رانه‌ دابه‌شده‌كرێت
بودجه‌ی‌ 2011؛ له‌ موچه‌ی‌ ئه‌و 25 هه‌زار كه‌سه‌ی‌ داده‌مه‌زرێن، 1 ترلیۆن ‌و 498 ملیار دینار زیاده‌یه‌
به‌رنامه‌ی زمانی ژماره‌کان...
بودجه‌ی‌ 2011ی هه‌رێم؛ له‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵیشدا جێگه‌ی‌ 25 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی‌ پارساڵ نه‌كراوه‌ته‌ كه‌ به‌ نایاسایی دامه‌زراون
بودجه‌ی‌ 2011؛ له‌مساڵدا 260 ملیار دینار بۆ ده‌رماڵه‌ی‌ (ئیستسنائی) ته‌رخانكراوه‌
رۆژی (یه‌کشه‌ممه‌)ی داهاتو دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مان ده‌رباره‌ی‌ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ 2011 ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌
لە پەراوێزی بودجەدا: میکانیزمێکی جیاواز بۆ خەمڵاندنی بودجەی تەندروستی
سه‌رگوڵ قه‌ره‌داخی: رێژه‌ی به‌خشین له‌ بودجه‌دا زۆره‌ و ده‌کرێت بۆ وه‌به‌رهێنان خه‌رج بکرێت
ئاشتی عه‌زیز: پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ به‌م جۆره‌ی‌ ئێستا، كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ته‌مه‌ڵی‌ ده‌بات
عه‌بدولڕه‌حمان زاخۆیی‌: له‌ هه‌مو رویه‌كه‌وه‌ گه‌نده‌ڵی‌ و كه‌موكوڕی‌ هه‌یه‌ له‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم بۆ ساڵی‌ 2011
په‌یمان عه‌بدولكه‌ریم: بودجه‌ی هه‌رێم هیچ روانینێكی‌ ستراتیژی‌ تێدا نیه‌
بودجه‌؛ ساڵی‌ 2010، 1 ترلیۆن‌و 714 ملیار دینار زیاده‌ڕه‌وی‌ له‌ بودجه‌ی‌ (به‌كاربردن)دا كراوه‌
"بودجە"، یان هەگبەیەك لە تاوان؟!
"كورتهێنان زۆر زیادی‌ كردوه"
سه‌رۆكی‌ لیستی‌ ئازادی‌‌و عه‌داله‌تی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌: داهاته‌ ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم له‌ بودجه‌دا رون و شه‌فاف نین
"زیاد له‌ 3 تریلیۆن به‌هه‌ده‌ردان له‌ بودجه‌دا هه‌یه‌"
په‌رله‌مانتارێک: وه‌زیری دارایی ده‌ڵێ پاره‌ی ئه‌مساڵی پێشمه‌رگه‌ به‌غدا سه‌رفی ده‌کات، که‌چی له‌ بودجه‌دا دیسان خه‌رجی بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دانراوه‌ته‌وه‌
په‌رله‌مانتارێكی‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانی‌: له‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵی هه‌رێمدا، ناهاوسه‌نگی‌ هه‌یه‌ له‌ بودجه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كاندا
"فێڵکردنه‌"
د.رێباز فه‌تاح: وه‌زاره‌تی‌ دارایی له‌ رێگای‌ خستنه‌ڕوی ژماره‌ی‌ جیاوازه‌وه‌ ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان به‌هه‌ڵه‌دا ببات
د.به‌شیر حه‌داد: پێویست بو له‌ مانگی 10 و 11ی‌ ساڵی‌ رابوردودا بودجه‌ بگه‌یشتایه‌ته‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان
بودجه‌ی‌ 2011ی‌ هه‌رێم؛ له‌ كۆی‌ 13 ترلیۆن ‌و 940 ملیار دیناری‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌، 9 ترلیۆن ‌و 790 ملیار دیناری بۆ خه‌رجی‌ (به‌كاربردن) ته‌رخانكراوه‌
بودجه‌ی‌ 2011ی‌ هه‌رێم؛ به‌پێچه‌وانه‌ی‌ بودجه‌ی‌ هه‌مو دونیاوه‌، بودجه‌ی‌ (وه‌به‌رهێنان) گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ بودجه‌ی‌ (به‌كاربردن)
ئیسماعیل گه‌ڵاڵه‌یی: راپۆرتی لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ی‌ 2011، بودجه‌ی‌ چه‌ند ده‌زگایه‌كی حكومی‌ دیاری نه‌كردوه‌
د.ره‌فیق سابیر: ئه‌م بودجه‌یه‌ ناتوانێت ئامانجی‌ ستراتیژی‌ گه‌وره‌ی هه‌بێت
كاروان ساڵح: گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای‌ بودجه ‌پرسێكی‌ گه‌وره‌یه،‌ ناكرێت ته‌نها به‌ 6 خوله‌ك تێپه‌ڕێنرێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: چاره‌سه‌رکردنی که‌موکوڕییه‌کانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ له‌ په‌رله‌مان مه‌حاڵه‌ و پێویسته‌ بگه‌ڕێنێرێته‌وه‌ بۆ حکومه‌ت
پەرلەمانتارێك: حسابی خیتامی ساڵی (2010) پڕبو لە هەڵەو كەموكورتی
لە عێراقدا كە (15) پارێزگایە، (60%)ی بودجەكەی بۆ بەكاربردنە، بەڵام لە كوردستانداو بە (سێ) پارێزگا (70%)ی بودجە گشتییەكەیە
عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح له‌ وه‌ڵامی‌ بابه‌تێكی‌ (كوردستانی‌ نوێ)دا: به‌رپرسین له‌ راستی‌ و دروستی‌ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی‌ له‌سه‌ر بودجه‌ خستومانه‌ته‌ڕو
پرۆژه‌ بودجه‌ی‌ 2011؛ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی‌ پار، 1 ترلیۆن و 900 ملیار دینار بودجه‌ی‌ (به‌كاربردن) زیادكراوه‌
شۆڕش ئه‌مین: پێویسته‌ مینحه‌ی‌ رێكخراوه‌كان به‌ پرۆژه‌ بێت، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ئۆفیس ‌و حیزبیبون
هه‌رێمی کوردستان؛ زیاتر له‌ دو ئه‌وه‌نده‌ی‌ ساڵی رابوردو، پاره‌ بۆ به‌خشین ته‌رخانكراوه‌
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
ئیسماعیل گه‌ڵاڵه‌یی‌: پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ خه‌له‌لی‌ زۆر گه‌وره‌ی‌ تێدایه‌ كه‌ چاره‌سه‌ر ناكرێن
جێگری‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانی‌: به‌شێكی ئه‌وه‌ی‌ له‌ راپۆرتی‌ بودجه‌دا هاتوه،‌ له‌گه‌ڵ واقیعدا جیاوازی‌ هه‌یه‌
بەخشینی بودجە؛ وەك دەردێكی كوشندە
زیادەڕەویی لە «باربو»دا
بڕی (16) ملیار دینار بۆ بودجه‌ی‌ ساڵی 2011ی قه‌زای‌ خانه‌قین زیادكرا
له‌بودجه‌ی‌ (2011)دا، شوێنی‌ (25) هه‌زار فه‌رمانبه‌ر نادیاره‌
وردەكاریی كەموكورتییەكانی بودجەی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و مه‌ترسییه‌كی‌ گه‌وره‌
په‌رله‌مانتارێکی لیستی کوردستانی: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت چاكسازی‌ بكه‌ین، ده‌بێت به‌شی‌ زۆری‌ بودجه‌ی هه‌رێم‌ بۆ وه‌به‌رهێنان بڕوات
پڕۆژه‌ بودجه‌ی‌ 2011
کاردۆ محه‌مه‌د: به‌وپێیه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ هاوڵاتیانه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌شداری دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌که‌ین له‌باره‌ی گفتوگۆکردنی بودجه‌وه‌

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ