هه‌وڵه‌كانی‌ ریفۆرم
 جیاكردنه‌وه‌ی‌ حزب له‌ حكومه‌ت: قه‌دبڕێك بۆ وه‌رگرتنی‌ بڕیار...




Monday, January 19, 2009
 


بابه‌کر دڕه‌یی

هیچكات خوێنه‌ران و بینه‌رانی‌ میدیای‌ كوردی‌ به‌ئه‌ندازه‌ی‌ ئه‌م ماوه‌یه‌ مه‌تریاڵی‌ جوَراو جوَریان سه‌باره‌ت به‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ حزب له‌ حكومه‌ت نه‌خراوه‌ته‌ به‌ر چاو و گوێ‌.

له‌ هیچ سه‌رده‌مێكی‌ مێژوی‌ كوردا هێنده‌ی‌ ئه‌م  چه‌ند مانگه‌ قسه‌ و باس له‌ سه‌ر چۆنیه‌تی‌ چاكسازی‌ و دورخستنه‌وه‌ی‌ حزب له‌ داموده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت نه‌خراوه‌ته‌ سه‌ر ڕوپه‌ڕی‌ رۆژنامه‌و سایت و ته‌له‌فزیۆنه‌كان.

هۆكاری‌ گه‌رمبونی‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر چاكسازی‌ و ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ ناو ماڵی‌ كوردی‌ هه‌رچییه‌ك بێ‌، له‌و ڕاستییه‌ كه‌م نابێته‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردی‌ له‌ كوردستانی‌ عیراقدا به‌ره‌و قه‌یرانێكی‌ سیاسی‌ ئه‌ڕوات و دورنیه‌ گوێنه‌دان به‌م قه‌یرانه‌ سیاسیه‌ش حوكمڕانی‌ كوردی‌ به‌ته‌واوی‌ به‌ره‌و " قه‌یرانی‌ شه‌رعیه‌ت " ڕابكێشێ‌ و له‌ نه‌بونی‌ سیستمێكی‌ شه‌فاف و عادلانه‌ و یه‌كده‌ستدا، به‌ره‌نجامی‌ پێشبینی‌ نه‌كراو بێنه‌ ئاراوه‌ كه‌ دوكه‌ڵه‌كه‌ی‌ پێش هه‌موان لوتی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ئازار بدات كه‌ له‌ چاككردن و باشكردنی‌ دۆخی‌ حكومه‌ت و خه‌ڵكدا بێخه‌م و بێمنه‌ت بون و به‌ لوتبه‌رزی‌ و كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه‌  مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ پرسه‌كاندا كرد.

ڕۆژانه‌ ، لێپرسراوه‌ حزبیه‌كان، له‌ سه‌رانسه‌ری‌ ئه‌و ناوچانه‌دا كه‌ یه‌كیه‌تی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان ده‌ستی‌ پێی‌ ئه‌گات و بواری‌ هه‌ڵسوڕانی‌ باشتری‌ بوَ ڕه‌خساوه‌، كۆڕو كۆبونه‌وه‌ی‌ جۆراوجۆر ساز ئه‌ده‌ن و كادره‌ بالاَكان له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دان پڕۆژه‌كه‌ی‌ مام جه‌لال پیاده‌ بكه‌ن كه‌ تیایدا فه‌رمانی‌ داوه‌ حزب له‌ حكومه‌ت جیابكرێته‌وه‌ و " جیاوازی‌ نێوان حكومه‌ت و حزب زۆر ئاشكرا و ڕون بێت و كارێك بكرێ حكومه‌ت به‌ ته‌واوی‌ به‌ ئه‌ركه‌كانی‌ خۆی‌ هه‌ڵسێ‌"...

پێداگرتن بۆ عه‌مه‌لیكردنی‌ پڕۆژه‌كه‌ی‌ مام جه‌لال له‌ ئاستی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و مه‌كته‌بی‌ ڕێكخستن و سه‌ركردایه‌تی‌ و مه‌ڵبه‌نده‌كانی‌ (ی‌ ن ك)دا نه‌وه‌ستاوه‌، به‌ڵكو كۆده‌نگییه‌كی‌ ئاشكرای‌ له‌ ئاستی‌ كوردستانیشدا به‌ده‌ستهێناوه‌و ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌ كاربه‌ده‌ست و وه‌زیره‌كانی‌ ناو حكومه‌ت لایه‌نگری‌ ده‌كه‌ن و له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانیشدا داواكاری‌ جدی‌ هه‌یه‌ بۆ داڕشتنی‌ پرۆژه‌كه‌ له‌ قاڵبی‌ یاسایه‌كی‌ كۆنكرێتیدا و جیبه‌جێكردنی‌ به‌ شێوه‌ی‌ كرده‌یی‌.

به‌م پێیه‌ ، پڕۆژه‌ی‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ حزب له‌ له‌شی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ، بایه‌خێكی‌ وای‌ په‌یداكردوه‌  كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ زوتر، له‌ پرۆسه‌ی‌ نوسین و خه‌باتی‌ سیاسی‌ و حزبی‌ ڕۆژانه‌یاندا، له‌خه‌می‌ مه‌سه‌له‌كه‌دا بون و وزه‌یان بۆ سه‌رف كردوه‌، به‌ سه‌رنجه‌وه‌ لێی‌ بڕوانن و پێشنیاری‌ بۆ بكه‌ن.

بۆیه‌ جێگای‌ خۆیه‌تی‌ و ره‌وایه‌ بۆ كورتكردنه‌وه‌ی‌ ڕێگاكان و ڕونبونه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ نیه‌ته‌كان له‌ پڕاتیككردنی‌ چاكسازی‌ و جیاكردنه‌وه‌ی‌ حزب له‌ حكومه‌ت ، هه‌ركه‌س پێشنیاری‌  عه‌مه‌لی‌ و بیرلێكراوه‌ی‌ خۆی‌ له‌ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندنه‌وه‌ به‌وپه‌ری‌ رونی‌ و وردیه‌وه‌ بخاته‌ به‌رچاوی‌ هه‌موان.

پێشنیازێك بتوانێ‌ ڕێگا له‌ سه‌رفكردنی‌ ئه‌و هه‌زاران لیتر به‌نزینه‌ بگرێ‌ كه‌ لێپرسراوه‌ حزبی‌ و حكومیه‌كان، ڕۆژانه‌، بۆ گه‌یشتنیان به‌ شوێنی‌ كۆبونه‌وه‌ ره‌سمیه‌كانیان له‌سه‌ر " چاكسازی‌ " سه‌رفی‌ ئه‌كه‌ن و ناچارن سه‌رفی‌ بكه‌ن.

رێگا چاره‌یه‌كی‌ وا كه‌ ریگربێ‌  له‌ سه‌رفبونی‌ هه‌زاران سه‌عات كاتی‌ به‌نرخی‌ لێپرسراوه‌ حزبی‌ و حكومیه‌كان به‌هوَی‌ گفتوگۆ و كۆبونه‌وه‌و دیالۆگ له‌سه‌ر گرفته‌كه‌و چۆنیه‌تی‌ چاره‌ كردنی‌...

واته‌ : پێشنیار بێ‌ بۆ نه‌خشه‌یه‌ك كه‌ به‌ كرده‌وه‌ مه‌سه‌له‌ی‌ حزب و حكومه‌ت و چۆنیه‌تی‌ جیاكردنه‌وه‌یان ساغ بكاته‌وه‌ و هه‌ریه‌كه‌یان بخاته‌وه‌ شوێنی‌ واقعی‌ خۆی: حزب بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو كۆمه‌ڵگای‌ مه‌ده‌نی‌ و خه‌ریكی‌ سازدانی‌ فكری‌ و مه‌عنه‌وی‌ خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر بێ‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ دورو نزیكه‌كانیان، ده‌ستی‌ حكومه‌تیش (به‌ هه‌ر سێ‌ پایه‌كانیه‌وه‌: یاسادانان، راپه‌راندن، دادوه‌ری‌) له‌ په‌سندكردن و جێبه‌جێكردنی‌ بریارو سه‌روه‌ركردنی‌ یاساكاندا به‌ ته‌واوی‌ بكاته‌وه‌.
 
لێره‌دا من ، وه‌ك ئه‌ندامێكی‌ ساده‌ی‌  یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان و مرۆڤێك كه‌ پێموایه‌  سه‌روه‌ری‌ یاسا و عه‌داله‌تی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ و یاسامه‌ندكردنی‌ ژیانی‌ سیاسی‌ ئه‌م ولاَته‌ له‌ قازانجی‌ خه‌ڵك وحكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ئه‌و حزبه‌دایه‌ كه‌ من زیاتر له‌ 27 ساڵی‌ ته‌مه‌نم بۆ ته‌رخان كردوه‌،  پیًشنیاری‌ خۆم ده‌نوسم و ده‌نگم ده‌خه‌مه‌ پاڵ ده‌نگی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی‌ به‌دڵ و به‌ گیان خوازیاری‌ سه‌رخستنی‌ پڕۆژه‌ی‌ "جیاكردنه‌وه‌ی‌ حزب وحكومه‌ت" ی‌ سكرتێری‌ گشتی‌ ( ی‌ ن ك ) ن و نایانه‌وی‌ وه‌ك هه‌ندێك ده‌سه‌لاَتخوازو هه‌لپه‌رست، به‌كات به‌سه‌ربردن و مناوه‌ره‌ و ته‌گه‌ره‌دانان، جه‌وهه‌ری‌ پرۆژه‌كه‌ په‌ك بخه‌ن و له‌ ناوه‌رۆكه‌ به‌سود و پڕبایه‌خه‌كه‌ی‌ به‌تاڵی‌ بكه‌نه‌وه‌.

(ده‌قی‌ پێشنیاره‌كه‌:
به‌رێز فه‌خامه‌تی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق جه‌لال تاڵه‌بانی‌..
ئه‌وپه‌ڕی‌ رێز..
پێشنیار ئه‌كه‌م جه‌نابعالی‌ به‌ هه‌ردو سیفه‌ت، هه‌م وه‌ك سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق  و هه‌م وه‌ك سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان ، له‌ ڕێگا ڕه‌سمی‌ و  تایبه‌ته‌كانی‌ خۆتانه‌وه‌ ئه‌مر بفه‌رموی‌ كه‌  سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ سه‌وز و ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ داڕشتنی‌ یاساكان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، له‌ماوه‌یه‌كی‌ دیاریكراوی‌ زه‌مه‌نیدا، پڕۆژه‌ یاسایه‌ك به‌ مه‌به‌ستی‌  كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ بودجه‌ی‌ سه‌رجه‌م حزبه‌ سیاسیه‌كانی‌ كوردستان (له‌ پیش هه‌موان یه‌كێتی‌ و پارتی‌)  ئاماده‌ بكه‌ن تا له‌ ناو ئه‌نجومه‌نی‌ نیشتیمانی‌ كوردستاندا گفتوگۆی‌ له‌سه‌ر بكرێت و  به‌مه‌به‌ستی‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ كامڵی‌ حزب له‌ حكومه‌ت و دیاریكردنی‌ بودجه‌كه‌یان، به‌و جۆره‌ی‌  له‌گه‌ڵ ڕێساكانی‌ عه‌داله‌تی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ و سیستمی‌ دیموكراسی‌ خۆرئاوایی‌ و سلوكی‌ كه‌سانی‌ مۆدێرن و شه‌فاف و خاوێندا ئه‌گونجێ‌، به‌ په‌سه‌نی‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌ندامه‌ به‌رێزه‌كانی‌ بگه‌یه‌نن و وه‌ك یاسایه‌ك بخرێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
كۆتایی پیشنیار.
ئیمزا ..... )

ده‌كرێ‌ ئه‌م فه‌رمانه‌ی‌ به‌رێز سكرتێری‌ گشتی‌ بۆ  لیستی‌ سه‌وز، له‌ كه‌ناڵی‌ تایبه‌ته‌وه‌، به‌ شیوازی‌ پرۆتۆكۆلی‌ و به‌و جۆره‌ی‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی‌ ده‌ستوری‌ عیراق و هاوپه‌یمانه‌تی‌ ستراتیژی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ و په‌یوه‌نده‌كانی‌ تری‌ برایه‌تی‌ و هاوچاره‌نوسیدا ئه‌گونجێ‌، بگه‌یه‌نرێته‌  به‌رێز سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و داوای‌ لێبكرێ‌ كه‌ نفوزی‌ گه‌وره‌ی‌ خۆی‌ بۆ سه‌رخستنی‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ له‌و جۆره‌ به‌كار بهێنێ‌ و ئه‌ندامانی‌ فراكسیۆنی‌ زه‌رد، هاوشان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی‌ سه‌وزدا وه‌ك "فه‌رمانی‌ هاوبه‌ش" ی‌ به‌ریزان سه‌ره‌ك كۆمارو سه‌رۆكی‌ هه‌رێم مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بكه‌ن و له‌ مه‌ودایه‌كی‌ زه‌مانی‌ دیاریكراودا وه‌رچه‌رخانێكی‌ گه‌وره‌و بێوێنه‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ دیموكراسی‌ كوردستاندا بهێنرێته‌ ئاراوه‌. 

په‌سندكردنی‌ یاسایه‌ك له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا بۆ دیاریكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ بودجه‌ی‌ حزبه‌ سیاسیه‌كان ( پێش هه‌موان یه‌كیه‌تی‌ و پارتی‌ ) قه‌دبڕێكی‌ عه‌مه‌لی‌ و سه‌ركه‌وتوه‌ بۆ سه‌روه‌ركردنی‌ یاسا و به‌هێزكردنی‌ ده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت و كۆتاییهێنان به‌ هژمونی‌ حزب و ئه‌و دیالۆگه‌ زۆرو زه‌به‌ندانه‌ی‌ كه‌ له‌ سایت و ڕۆژنامه‌ وگۆڤارو ته‌له‌فزیۆنه‌كاندا ئه‌كرێت و سه‌روه‌ت پاره‌و و كات و وزه‌یه‌كی‌ زۆری‌ كه‌سایه‌تیه‌كانی‌ حزب و حكومه‌تی‌ بۆ سه‌رف ئه‌كرێت.

بودجه‌ی‌ ملیاردی‌ و بێسنوری‌ حزبه‌ ده‌سه‌لاَتداره‌كان تاكه‌ هۆكاره‌ بۆ قه‌ڵه‌و بونی‌ حزب و ئه‌و لێپرسراوه‌ حزبیانه‌ی‌ حیسابی‌ " هیچ " بۆ ده‌سه‌لاَتی‌ حكومه‌ت و سه‌روه‌ری‌ یاسا و عه‌داله‌تی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ ئه‌كه‌ن و به‌ كه‌یفی‌ خۆیان پاره‌ی‌ میلله‌ت له‌ مه‌راسیم و ڤیسیڤاڵی‌ پوچ و ریكلامی‌ سیاسی‌ و شه‌خسیدا به‌فیڕۆ ئه‌ده‌ن.

بودجه‌ی‌ بێسنورو ملیاردی‌ حزبه‌كان هۆكاری‌ سه‌ره‌كییه‌ بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ هه‌یبه‌تی‌ حكومه‌ت و لاواز بونی مه‌عنه‌وی‌ كارمه‌ند و مه‌ئموره‌كانی‌ حكومه‌ت له‌ به‌رامبه‌ر فیله‌ته‌نه‌كانی‌ حزبدا.
بڕین و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ بودجه‌ی‌ ده‌زگا زه‌به‌لاحه‌كانی‌ حزب، گێڕانه‌وه‌ی‌ پاره‌یه‌كی‌ خه‌یاڵیه‌ بۆناو گیرفانی‌ حكومه‌ت و خه‌ڵك. ژیاندنه‌وه‌ی‌ گیانی‌ لێپرسینه‌وه‌یه‌ له‌ناو خه‌ڵكدا و زیندوكردنه‌وه‌ی‌ ڕه‌خنه‌ی‌ عاقلاَنه‌و بنیاتنه‌رانه‌ی خه‌ڵكه‌ له‌و كارمه‌ند و كاربه‌ده‌سته‌ حكومیانه‌ی‌ ئیدی‌ هیچ به‌هانه‌یه‌كیان نامێنێ‌ بۆ كه‌مته‌رخه‌می‌ و ته‌مبه‌ڵی‌ و واسیته‌ كاری‌ و به‌رتیلخۆری‌ و ترس و له‌رز له‌ لێپرسراوه‌ حیزبی و سیاسیه‌كان.

پاره‌ خوێنی‌ ناو ده‌ماره‌كانی‌ حزبی‌ كوردیه‌ و ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق به‌ نه‌شته‌رێكی‌ به‌هێز له‌م ده‌ماره‌ بسره‌وێنێ‌ و له‌ سه‌رچاوه‌وه‌ وشكی‌ بكات، قازانجێكی‌ مێژویی و بێوێنه‌ به‌ پرۆسه‌ی‌ حكومه‌تسازی‌ و یاسا سه‌روه‌ری‌ كوردستانی‌ عیراق ده‌گات.

ئه‌گه‌ر پاره‌ و سامانی‌ حزبه‌كان له‌ قاڵب بدرێ، به‌ جۆریك كه‌ ته‌نها كادره‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی‌ حزب معاشیان بدرێتێ‌ و ئه‌و دیارده‌یه‌ی‌ پێی‌ ده‌وترێ‌ " میلیشیای‌ حزبی‌" له‌ بنده‌ستی‌ لێپرسراوه‌ بالاَكانی‌ حزب ده‌ربهێنریته‌ ده‌ره‌وه‌ و ژیانی‌ خه‌ڵك به‌ پێی‌ سیستمی‌ " سۆسیال سیكویرتی‌"( واته‌: دابینكردنی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌) له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌  به‌ پیًی‌ یاسایه‌كی‌ دادپه‌روه‌رانه‌ ڕێك بخرێ‌ ، ئیدی‌ حزب ئه‌و زه‌روه‌ ترسناكه‌ نابێت به‌ له‌شی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ كه‌ هاولاَتیانی‌ ئه‌م ولاَته‌ سڵی‌ لێ‌ بكه‌نه‌وه‌و وه‌ك ده‌زگایه‌كی‌ نیمچه‌ڕه‌سمی‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دابن بۆ دابینكردنی‌ نان و ژیانی‌ رۆژانه‌یان په‌نای‌ بۆ به‌رن و به‌راست و ناراست خۆیانی‌ له‌گه‌ڵدا بگونجێنن.

كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ بودجه‌ی‌ حزبه‌كان هه‌یبه‌تی‌ سیاسی‌ و نه‌فسی‌ حكومه‌ت به‌ ئاستێك ده‌گه‌یه‌نێ‌ كه‌ دۆست و دوژمن ئیره‌یی‌ پێ‌ به‌رن و ڕۆڵه‌كانی‌ به‌ دڵ داكۆكی‌ لێ‌ بكه‌ن و دڵیان نه‌یه‌ لێی‌ دور بكه‌ونه‌وه‌.

بڕینی‌ بودجه‌ی‌ حزبه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ بۆ ئاستێكی‌ شه‌فاف و دیاریكراو، قڵپكردنه‌وه‌ی‌ خۆراكی‌ ئه‌و ده‌عبا ئه‌فسانه‌ییه‌یه‌ كه‌ به‌ ناهه‌ق چۆته‌ شوێنی‌ ده‌وڵه‌ت و وه‌ك تۆماس هۆبز باسی‌ ئه‌كات، ئه‌گه‌ر ریوشوێنی‌ یاسایی بۆ كۆنترۆلكردن و هه‌وساركردنی‌ نه‌گیرێته‌ به‌ر، سه‌ری‌ هه‌موان ده‌خوات ..

سه‌ره‌ك كۆمار ( سكرتێری‌ گشتی‌ ی‌ ن ك ) ته‌نها كه‌سه‌ كه‌ له‌ دۆخی‌ سیاسی‌ ئێستای‌  كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌دا توانایی و هێزی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ به‌رده‌ستدایه‌ بتوانێ‌ سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌ یاسایی و حزبی‌ و جه‌ماوه‌ریه‌كان بۆ هه‌نگاوێكی‌ مێژویی له‌و چه‌شنه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ وه‌گه‌ڕ بخات و فه‌رمانێكی‌ وا ده‌ربكات  هه‌ركه‌س و حزب و گروپێك له‌ شوێنی‌ خۆی‌ و له‌ سه‌ر سكه‌ی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆی‌ ئاماده‌ی‌ ریزبون و جولاَن و بزوتن بێ‌ واته‌:
** حزب به‌ پێی‌ یاسا له‌ ڕێی‌ داهاتی‌ پرۆژه‌و دامه‌زراوه‌  ئابوریه‌كانیه‌وه‌ خۆی‌ بژێنێ‌،
** كادری‌ هه‌میشه‌یی و زه‌روری‌ حزب له‌رێی‌ دارایی حزب و ئه‌و بودجه‌یه‌وه‌ كه‌ حكومه‌ت ئه‌یدات به‌ حزبه‌كان ژیانی‌ دابین بكرێت.
** مه‌سره‌ف و بودجه‌ی‌ ملیۆنی‌ و بێسنورو "مفتوح"ی‌ سه‌ركرده‌ حزبیه‌كان ببڕدرێت.
** هاولاَتیانی‌ كوردستان به‌ پێی‌ سیستمی‌ " دابینكردنی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌" و " هاوكاری‌ بێكاری‌" پشتیوانی‌ مادی‌ و مه‌عنه‌وی‌ بكرێن و یاسایه‌ك ژیانیان رێك بخات.
كورد وتویه‌: قسه‌ هه‌زاره‌و دوانی‌ به‌ كاره‌.
هه‌مومان هاوكارو چاوه‌ڕێی‌ جێبه‌جێ‌ كردن و عه‌مه‌لیكردنی‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ین كه‌ تا رۆژێك زوتر ببێته‌ یاسا  رۆژێك زوتر له‌ عه‌داله‌ت و چه‌سپاوی‌ سیاسی‌ نزیك ئه‌بینه‌وه‌..

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
که‌ حیزب و حوکمه‌ت له‌یه‌ک جیا ئه‌بن
-2-
که‌ حیزب و حوکمه‌ت له‌یه‌ک جیا ئه‌بن
-1-‌
لێپرسراوه‌كان و لێپرسینه‌وه‌ی میژویی...
لیستی نوێكردنه‌وه‌ و ئه‌گه‌ره‌كان
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
ده‌سه‌ڵات‌و پڕۆژه‌کانی چاکسازیی
٢ - ٢
کۆمه‌ک وهاوکاری یان بودجه‌ی حیزبه‌کان؟
رێڕه‌وی‌ چاكسازی‌ له‌ناو حیزبدا؟
كام پێوه‌ر حیزب به‌زیندوی‌ راده‌گرێت ؟
چارەنوسی هەرێم بەرەوکوێ؟
بارودۆخی به‌ڕێوه‌بردنی پاره‌ لای پارتی كوردی
ده‌رباره‌ی‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ مام جه‌لال
(5)
بۆ پڕۆژه‌ی‌ "چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌"كه‌ی‌ به‌ڕێز مام جه‌لال
ئیستیك له‌سه‌ر ریفۆرم و ریفۆرمیست
ده‌سه‌ڵات‌و پڕۆژه‌کانی چاکسازیی
١ - ٢
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت
توڕه‌یه‌ نیشتمان... توڕه‌یه‌
تابۆكانی‌ به‌رده‌م ریفۆرم كردنی‌ حیزبی‌ كوردی‌
ریفۆرمی سیاسی...
پشتگوێخستنی ره‌خنه‌کان چی ئه‌گه‌یه‌نێ؟
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ و دارایی‌ حیزب
ده‌رباره‌ی‌"پرۆژه‌"كانی‌ چاكسازی‌...
په‌رله‌مانێكی‌ داماو، بۆ؟
ئیفلیجكردنی په‌‌رله‌‌مان
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
ده‌سه‌ڵات: له‌ نێوان شه‌رعیه‌تی‌ شۆڕشگێڕی و شه‌رعیه‌تی‌ ده‌ستوریدا
چاکسازی و پاکسازی؟
بۆ كه‌س وه‌لاَم ناداته‌وه‌
ریفۆرم داخوازی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانه‌ ئه‌گه‌ر نه‌كرێت، ده‌یكات
دوای ئه‌م هه‌مو ره‌خنه‌یه‌ ئینجا چی؟
ئێمه‌ و ئه‌وان: ناکۆکیه‌کانمان له‌ سه‌ر چین؟
حیزب و حوکم: ئه‌زمونی کوردستان
ئه‌م پارله‌مانه‌ی ئێمه‌: له‌ خه‌می کێ دان جگه‌ له‌خۆیان؟
گۆڕان لێره‌وه‌ ده‌س پێ ئه‌کا: جیاکردنه‌وه‌ی حیزب له‌ حکومه‌ت
ئایه‌ ( رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كان )ی كوردستان چه‌ند له‌وانه‌ی ئه‌وروپا ده‌چێت؟
سه‌ندیكای‌ ئازاد ‌و حیزبی‌
(رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی كوردستان) به‌ره‌و كوێ‌ ؟
پرۆژه‌که‌ی مام جه‌لال
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت، كارێكی‌ ئاسانه‌؟
راپۆرتی‌ چوار حیزبه‌كه‌
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ و داهاتوی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان...
پڕۆژه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌
گافی گۆڕان‌، گه‌فی رژێم
پرۆژه‌كه‌ی‌ مام جه‌لال و به‌رهه‌ڵستكارانی‌
ده‌رباره‌ی‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ مام جه‌لال
ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی
حیزب و ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن... له‌ په‌راوێزی ‌(حیزب و حوكم: ئه‌زمونی‌ كوردستان)
خواستی‌ ریفۆرم...
حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان حكومه‌تێكی‌بێنموونه‌یه‌
رۆڵی‌ رای‌ گشتی‌ له‌ گۆڕاندا
جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان وه‌ك بنه‌مایه‌كی‌ دیموكراسی‌
له‌ په‌راوێزی‌ پڕۆژه‌كه‌ی‌ به‌ڕێز مام جه‌لال دا
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه
پرۆسه‌ی‌ چاكسازیی‌: په‌یوه‌ندی‌ نێوان حیزب و حكومه‌ت
حکومه‌ت و بودجه
پارله‌مان، حکومه‌ت و بودجه
ته‌لقینكردنی ریفۆرم ‌و زیندوبونه‌وه‌ی
حكومه‌ت ‌و حیزب به‌ره‌و كوێ‌؟
ریفۆرم .. و چێشتی مجه‌ور... و گۆڕان
"كابوس"ی "ریفـۆرم"
"نوشته‌"ی‌ چاكسازی
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حزب له‌ حكومه‌ت: قه‌دبڕێك بۆ وه‌رگرتنی‌ بڕیار...
حزبی كوردی له‌ قۆناغی گۆڕان دا
كاتی چاكسازی...
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ ئیداره‌، هه‌نگاوی یه‌که‌مه‌ یان دوه‌م‌؟
كریسمسی‌ یه‌كێتی‌...
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ