گۆڕان و ئاینده‌
 هێرش عه‌بدولڕه‌حمان: پێویسته‌ گۆڕان له‌و قاڵبه‌ی‌ ئێستا بێته‌ ده‌ره‌وه‌




Saturday, May 8, 2010
 

هێرش عه‌بدولڕه‌حمان، جێگری‌ پێشوی‌ لێپرسراوی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بوه‌ له‌ واشنتۆن، له‌م ته‌وه‌ره‌دا باری‌ سه‌رنجی‌ له‌سه‌ر بز‌وتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌خاته‌ڕو

رۆژنامه‌: ئێوه‌ وه‌ك گه‌نجێك، كه‌ چاودێریی‌ دۆخی‌ سیاسی‌ كوردستان ده‌كه‌ن، پێتانوایه‌ باشتره‌ بز‌وتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان وه‌ك ئێستا‌و بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ ناڕێكخراوی‌ جه‌ماوه‌ریی‌ بمێنێته‌وه‌ یان پێویسته‌ خۆی‌ ئۆرگانیزه‌ بكات؟.
* ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم، گۆڕان تائێستا له‌ روی پێكهاته‌وه‌ په‌رته‌وازه‌یه‌ ‌و شێوازێكی نوێی پێ‌ نییه‌ بۆ خۆڕێكخستن ‌و كاركردنێكی سیستماتیك، هه‌روه‌ك خۆشت باستكردوه‌ كاره‌كانیان هه‌ڕه‌مه‌كیی بوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش پێموایه‌ ده‌بێته‌ هۆی په‌رته‌وازه‌بونی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه‌ خۆی رێك نه‌خاته‌وه‌.
به‌ بۆچونی من گۆڕان ده‌بێت هه‌وڵی گۆڕینی ته‌واوی سیستمی حكومڕانی ‌و ئیداریی هه‌رێمی كوردستان بدات، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ریبیش كار له‌سه‌ر راستكردنه‌وه‌ی تێڕوانینه‌ هه‌ڵه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بكات، چونكه‌ ته‌واوی سیستمی حوكم له‌ كوردستان سیستمێكی دواكه‌وتو و فاسیده‌، هه‌تا ئه‌و سیستمه‌ نه‌گۆڕدرێت، ناتوانرێت گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تی بكرێت.
گۆڕان ده‌بێت له‌ماوه‌ی داهاتودا كارێكی نه‌بڕاوه‌ ‌و بێوچان بكات بۆ ئازادیی راده‌ربڕین ‌و رۆژنامه‌وانی ‌و نه‌هێشتنی ده‌زگا سه‌ركوتكاره‌كان ‌و ده‌زگا سیخوڕییه‌كانی حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان سومعه‌ی هه‌رێمیان له‌ ده‌ره‌وه‌ ناشرین كردوه‌ ‌و رۆڵیان هه‌بوه‌ له‌ پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ، گۆڕان پێویسته‌ بێوچان له‌ هه‌وڵی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ته‌واوی‌ به‌ڵێنه‌كانی‌ پێش هه‌ڵبژاردن بن، چونكه‌ ئێستا تاكی‌ كورد تاكێكی‌ ته‌واو هۆشیاره‌ و هه‌مو به‌ڵێنێك تۆمارده‌كات ‌و سبه‌ی‌ رۆژ ئاماده‌ نابێت ده‌نگی‌ پێشكه‌ش به‌ لایه‌نێك بكاته‌وه‌ كه‌ راستگۆ نه‌بوه‌ له‌گه‌ڵی‌.
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی له‌ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌ی رابردودا كوشته‌ی ده‌ستی سیاسیی ناسیاسیی بوه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی له‌ داهاتوی نزیكدا له‌ گۆڕاندا ده‌بنه‌ باڵاده‌ست ‌و به‌رپرس، كه‌سانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رز بن له‌ بواره‌كانی به‌ڕێوه‌بردن ‌و سیاسه‌تدا، ئه‌و كه‌سانه‌ بن كه‌ به‌ وردییه‌وه‌ ئاگاداری گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كانی جیهانن ‌و به‌باشیی تێیده‌گه‌ن ‌و ده‌زانن چۆن هه‌نگاوی دروست بنێن.

رۆژنامه‌: دۆخی‌ سیاسیی‌ كوردستان ئه‌وه‌ ده‌خوازێت كه‌ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ نه‌ك ته‌نیا بۆ وه‌رچه‌رخانێكی‌ سیاسیی‌ وه‌ك (25/7)، به‌ڵكو پێویسته‌ ئه‌م بز‌وتنه‌وه‌یه‌ به‌هه‌مان به‌رده‌وامیی‌ هه‌وڵی‌ گۆڕین له‌ سیستم ‌و عه‌قڵی‌ رامیاریی‌ ‌و حوكمڕانیی‌ بدات؟.
* هاتنه‌ بونی گۆڕان گرنگ بو بۆ واقیعی چه‌قبه‌ستوی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ هه‌مو شتێك كرابوه‌ قوربانی رێكه‌وتننامه‌یه‌كی رانه‌گه‌یه‌نراوی نێوان پارتی ‌و یه‌كێتی، گۆڕان تاڕاده‌یه‌كی باش توانی ئه‌و بێده‌نگییه‌ بشكێنێت كه‌ حیزبه‌كانی دیكه‌ش جگه‌ له‌ پارتی ‌و یه‌كێتی له‌به‌ر هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆیان چاوپۆشییان لێده‌كرد.

رۆژنامه‌: به‌ رای‌ ئێوه‌ پێویسته‌ رۆڵ‌ ‌و پێگه‌ی‌ گه‌نج له‌ پێكهاته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ گۆڕاندا چه‌ند به‌ گرنگییه‌وه‌ حسابی‌ بۆ بكرێت؟.
* پێویسته‌ كه‌سانێك بڕیاربه‌ده‌ست بن، كه‌ گه‌نج بن ‌و وزه‌ ‌و توانایه‌كی زۆریان هه‌بێت ‌و به‌ فیعلیی هه‌ڵگری ئایدیای گۆڕان بن، هه‌مان ئه‌و ئایدیایه‌ی كه‌ سه‌رۆك ئۆباما كاری پێكرد ‌و توانی سه‌ركه‌وێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. نابێت چیتر چینه‌ گه‌نجه‌كه‌ پشتگوێ‌ بخرێت ‌و وه‌كو ئامێرێك سودیان لێ‌ ببینرێت ‌و پاشان پشتگوێ‌ بخرێن، گۆڕان تا ده‌موچاوه‌ كۆنه‌كان دورتر بخاته‌وه‌ و رۆڵی‌ راوێژكاریان پێ‌ ببه‌خشێت، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ زیاتر پێشده‌كه‌وێت ‌و پێچه‌وانه‌ش راسته‌، هه‌مو ئه‌و گه‌نجانه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ گۆڕانن له‌سه‌ر ئاستی‌ شه‌خسی‌ ‌و به‌گوێره‌ی‌ توانای‌ خۆیان قوربانییان داوه‌ و ناكرێت گۆڕان ئه‌و قوربانییانه‌ به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گرێت، ئه‌وه‌نده‌ی‌ ئاگاداریش بم به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه‌.

رۆژنامه‌: سه‌رنج ‌و بۆچونی‌ ئێوه‌ به‌گشتیی‌ له‌ گۆڕان چییه‌ ‌و پێویسته‌ لێره‌به‌دواوه‌ ئه‌م هێزه‌ چۆن كاریگه‌رتر ماسته‌رپلانی‌ خۆی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ دیاریكردنی‌ ستراتیژی‌ كاركردنی‌ ره‌نگڕێژ بكات؟
* گۆڕان سه‌ره‌تا ده‌بێت له‌و قاڵبه‌ بێته‌ده‌رێ‌ كه‌ ته‌نیا چه‌ند كه‌سێكی ده‌وری گرده‌كه‌ بتوانن قسه‌ ‌و پێشنیازیان هه‌بێت بۆ گۆڕان، به‌ڵكو پێویسته‌ گوێ‌ له‌ خه‌ڵكی به‌ ئه‌زمون ‌و پسپۆڕ ‌و ئه‌كادیمی بگرێت، وه‌كو وتراوه‌ پێویسته‌ گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێته‌ خواره‌وه‌ و تێكه‌ڵاوی‌ گرفته‌كانی‌ خه‌ڵك بێت ‌و خودی‌ كاك نه‌وشیروان مسته‌فاش پێویسته‌ خۆی‌ چاودێری‌ یه‌كه‌م بێت ‌و قبوڵ‌ نه‌كات هه‌واڵ‌ ‌و ده‌نگ ‌و باسه‌كانی‌ له‌ فلته‌ره‌وه‌ پێ‌ بگات، به‌ڵكو خودی‌ خۆی‌ پێویسته‌ چاودێر بێت ‌و كار بكات بۆ پێگه‌یاندن ‌و ده‌رخستنی‌ گه‌نج ‌و تواناكانیان ‌و یارمه‌تیدانیان، ده‌بێت راوێژ به‌ ئه‌كادیمیست ‌و ئه‌وانه‌ بكات كه‌ شاره‌زاییه‌كی ته‌واویان له‌ سیاسه‌ت هه‌یه‌ له‌ خۆرهه‌ڵات ‌و خۆرئاوا، پێموایه‌ دروستكردنی ده‌سته‌یه‌كی راوێژكاریی فراوان هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌بێت له‌م بواره‌دا، هه‌روه‌ها به‌ستنی كۆنفرانسێكی چڕ‌وپڕ بۆ داڕشتنی ستراتیژییه‌تی كاری گۆڕان له‌سه‌ر ئاستی عێراق ‌و هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ ناكرێت تاهه‌تایه‌ گۆڕان به‌ هه‌ره‌مه‌كی ‌و به‌بێ‌ بونی به‌رنامه‌یه‌كی رون كار بكات.
پێموایه‌ گۆڕان له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتودا ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسییه‌كانی هه‌نگاوی گه‌وره‌ بهاوێژێت ‌و ته‌نیا له‌ چوارچێوه‌یه‌كی داخراودا نه‌خولێته‌وه‌، كاتی بینینی هه‌ر پێشێلكارییه‌ك پێویسته‌ گۆڕان ‌و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆنیش بێنه‌ ده‌نگ، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌ مافخوراوه‌كه‌ ئه‌ندام یان لایه‌نگری ئه‌وانیش نه‌بێت، واتا گۆڕان كارێكی‌ وا بكات كه‌ هه‌مو كه‌س گۆڕان به‌ موڵكی‌ خۆی‌ بزانێت ‌و هه‌ست بكات كه‌ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ پارێزه‌ری‌ ئه‌وه‌ و كارده‌كات بۆ پێشخستنی‌ تاكی‌ كورد ‌و پارێزه‌ری‌ مافه‌كانیه‌تی‌.

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
مێژویه‌ک بۆ ئه‌مڕۆی بزوتنەوەی گۆڕان
چه‌ند سه‌رنجێک ده‌رباره‌ی ره‌وتی گۆڕان و هاوبه‌ندی به‌ پرۆسه‌ی فێربونه‌وه‌
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
هاولاَتیان ره‌خنه‌ له‌سستی‌ كاركردنی‌ گۆڕان ده‌گرن
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
گۆڕان ده‌بێت چی‌ بكات؟
هێرش عه‌بدولڕه‌حمان: پێویسته‌ گۆڕان له‌و قاڵبه‌ی‌ ئێستا بێته‌ ده‌ره‌وه‌
گه‌ر گۆڕان ببێ به‌ حیزب چی روده‌دات؟
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كاردانه‌وه‌و عه‌فه‌وییه‌تی‌ تێپه‌ڕاند
چه‌ند چرپه‌یه‌ك
هێزێكی نوێ‌
تێڕوانین بۆ گۆڕان به‌ پیتی گه‌وره‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
جه‌وهه‌ری‌ ره‌خنه‌ی‌ گۆڕان، له‌چی‌ دایه‌؟
د. فائیق گوڵپی‌: له‌م سه‌رده‌مه‌دا، هه‌مو جیهان نه‌فره‌ت له‌ حیزبی‌ ستالینی‌ ده‌كات
ئاكۆ حه‌مه‌ كه‌ریم: پێویسته‌ گۆڕان كار له‌سه‌ر به‌هێزكردنی‌ نه‌رمه‌هێز بكات
فه‌لسه‌فه‌ی گۆڕان
2-2
گۆڕان خەریکی چیە؟
گۆڕانە گەورەکە بەڕێوەیە...
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
گۆڕان ‌و هه‌ڵبژاردنی ٧/٣، هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌وه‌، دو هه‌نگاو بۆ دواوه‌
2-2
گۆڕان له‌ دوێنێوه‌ بۆ ئاینده‌
جه‌ماوه‌ر جێی خۆیان ده‌که‌نه‌وه
فه‌لسه‌فه‌ی گۆڕان
1-2
چی بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕان نه‌که‌وێته‌ ناو زه‌لکاوی گه‌نده‌ڵی سیاسی و کارگێڕی و مالیه‌وه‌؟
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
له‌ژێر تیشکی لێکدانه‌وه‌یه‌کی تردا
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: گۆڕان بۆئه‌وه‌ی‌ نه‌بێته‌ حیزبێكی‌ ستالینی‌ دو رێگه‌ی‌ له‌به‌رده‌مدایه‌
سۆران كۆسته‌: گۆڕان ئه‌گه‌ر به‌عه‌قڵێكی‌ تره‌وه‌ نه‌یه‌ته‌ پێشه‌وه‌ گوڕی‌ ته‌مه‌نی‌ كورت ده‌بێت
دوڕیانی‌ گۆڕان
گۆڕان‌ و هه‌ڵبژاردنی (٧/٣)، هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌وه‌، دو هه‌نگاو بۆ دواوه‌
1-2
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نابێ ته‌نیا وه‌ک ئۆپۆزسیۆنی ناو په‌ڕله‌مان، لێگه‌ڕێ
گۆڕان و ئاینده‌ (به‌رنامه‌كانی‌ كه‌ناڵی‌ KNN)
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
گۆڕان و ئه‌گه‌ره‌كان
ته‌حه‌دا رێکخراوه‌ییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و شێوازی کارکردنی ئاینده‌
گۆڕان
نه‌زوه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ یان مه‌تڵه‌بێكی‌ جه‌ماوه‌ری‌
بەخشینی خوێن بە گۆڕان لە كەركوك

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ