تونسیه‌كان گۆڕانیان كرد
 تونس چی پێوتین؟




Tuesday, February 1, 2011
 
خالیدی‌ حاجی‌ ئه‌حمه‌د

ره‌نگه‌ هێشتا زوبێت تا ئه‌م راپه‌رینه‌ جه‌ماوه‌ریانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تیۆریزه‌ بكرێت. به‌ڵام به‌ئاشكراش ماكی چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی هه‌ڵگرتوه‌ كه‌ كۆتایی به‌ روپه‌رێك ده‌هێنێت له‌ مێژوی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا و ده‌رگایه‌كی نوێ ده‌خاته‌ سه‌رپشت كه‌ به‌ ناچاریی چه‌ندین گۆڕانكاریی ریشه‌یی له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێته‌ كایه‌وه‌. ده‌كرێت لێره‌دا ئاماژه‌ به‌هه‌ندێك له‌و دیاردانه‌ بده‌ین كه‌ ئه‌م راپه‌ڕینانه‌ له‌خۆیان گرتوه‌.

1- بۆ جارێكی تر له‌ مێژودا راپه‌ڕین له‌ ده‌ست حیزب و رێكخراو سه‌ندیكا ته‌قلیدی و پواوه‌كان ده‌رهێنراو و كه‌وته‌وه‌ ده‌ست جه‌ماوه‌ر. چیتر به‌هانه‌ هێنانه‌وه‌و كات و ساتی خۆپیشاندان ته‌نها جه‌ماوه‌ر و توێژه‌ رابه‌ره‌كه‌ی كه‌ گه‌نجانن دیاریده‌كه‌ن، نه‌ك بڕیاری سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و حیزب و رێكخراوانه‌ی له‌ كات و ساته‌ مێژویه‌كاندا له‌ پێناو مانه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدا هه‌مو جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی ناشایسته‌یان له‌ سه‌رخواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر كردوه‌.

2-  له‌ تونسدا دوای هه‌ڵاتنی سه‌رۆكیش ناڕه‌زایه‌كان به‌رده‌وامن، ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ به‌وه‌ی كێشه‌كه‌ ته‌نها له‌ جێگۆڕكێی تاكه‌ كه‌سێكدا خۆی نابینێته‌وه‌، به‌ڵكو ده‌بێت سیسته‌مه‌كه‌ ئاڵوگۆڕێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی تێدا به‌رپا بكرێت.

3- زۆرینه‌ی ئه‌و رژێمانه‌ له‌لایه‌ن رۆژئاواو زلهێزه‌كانه‌وه‌ له‌ قۆناغی پێشودا پشتیوانیان لێكراوه‌ و یارمه‌تی دراون، به‌ڵام هه‌مو لێكدانه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی رۆژئاوا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن ئه‌و باوك سالاریی و نه‌زۆكیه‌ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی باڵی به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كێشاوه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌مو ئیدیا و ئایدۆلۆژی و رێبازێكی بیركدنه‌وه‌دا، سه‌راپا رێگره‌ له‌ به‌رده‌م كرانه‌وه‌ و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگاكانیدا و هه‌رله‌وێشه‌وه‌ رێگرێكی سه‌ره‌كیه‌ له‌به‌رده‌م هه‌مو ئاڵوگۆڕێكدا له‌ سیسته‌می جیهانی و به‌ جیهانی بونی سه‌رمایه‌ و عه‌وله‌مه‌دا، بۆیه‌ به‌ناچاریی رۆژئاوا پشتیان كرده‌ ئه‌و سه‌ركردانه‌ی رۆژێك له‌ رۆژان به‌ میانه‌ڕه‌و دۆستیان له‌قه‌ڵه‌م ئه‌دان.

4- بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واكان هه‌میشه‌ و به‌تایبه‌ت له‌كاتی هه‌ڵبژاردن و قه‌یرانه‌كاندا هه‌مو كه‌موكوڕی و سه‌ركوتكردن و بێكاری و گرانی و نه‌بونی ئازادیه‌كان خستۆته‌ ئه‌ستۆی دوژمنێكی ده‌ره‌كی یان ئیمپریالیزم و زایۆنیزم یان ده‌وڵه‌تێكی دراوسێه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌و پاساوه‌ش بڕی نه‌كردبێت ئه‌وا حكومه‌ته‌ له‌سه‌ركاره‌كه‌ی خۆیانیان تاوانباركردوه‌ و روخاندویانه‌ و دواتریش كه‌سێكی ده‌ستنیشانده‌ی تریان له‌جێگه‌كه‌ی داناوه‌ و ته‌نها مه‌به‌ستێكیش له‌و ئاڵوگۆره‌ هه‌ڵمژینی توڕه‌یی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ بوه‌، ئه‌م راپه‌ڕینه‌ی تونس و میسر هه‌مو ئه‌و پاساو و خۆلێدزینه‌وانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ و خاڵه‌كانی چاره‌سه‌ریی نارده‌وه‌ بۆ ناوكرۆكی كێشه‌كان، كه‌ فه‌رمانڕه‌واكانی لای سه‌ره‌وه‌ن واته‌ حیزب و بنه‌ماڵه‌.

5- جه‌ماوه‌ر چه‌ندین ساڵ ملی به‌هه‌مو ئه‌و جۆره‌ له‌ شه‌رعیه‌ت داوه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات بانگه‌شه‌ی بۆ كردوه‌، به‌ڵام ئه‌وان ملهوڕانه‌ له‌ هه‌وڵی خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن و به‌كارهێنانی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا بون وه‌ك ئه‌وه‌ی موڵكی تایبه‌تی خۆیان بێت و گوێیان به‌ داواكانی جه‌ماوه‌ر نه‌داوه‌ كه‌ ناوبه‌ناو ده‌سه‌ڵاتیان لێ به‌ئاگا هێناوه‌ته‌وه‌، لێره‌وه‌ كۆتایی به‌ هه‌مو ئه‌و شه‌رعیه‌ته‌ مێژویانه‌ هێنرا كه‌ ده‌سه‌ڵات هه‌میشه‌ به‌ ناوی رۆژانی گه‌ش و شۆڕش و دژایه‌تی بێگانه‌ و شه‌هیدانه‌وه‌ جه‌ماوه‌ری پێ ده‌م كوت ده‌كرد، ئه‌م راپه‌رینانه‌ بۆ یه‌كجاری به‌ ده‌سه‌ڵاتیان وت: ئه‌وه‌ی ئێوه‌ ده‌یكه‌ن خیانه‌ته‌ به‌ خوێنی شه‌هیدان و كه‌ ئه‌مڕۆ گه‌نده‌ڵ بن گومان ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر رابوردوشتان.

6- خاڵی هه‌ره‌گرنگ  له‌م راپه‌ڕینه‌نادا بریتیه‌ له‌ ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات، ئه‌و خاڵه‌ی هیچ دیكتاتۆرێك ئاماده‌ نیه‌ گوێی لێبگرێت، كێشه‌ نیه‌ له‌ كۆمه‌ڵگادا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، به‌مه‌رجێك نه‌ڵێیت ته‌نها ئه‌وه‌ منم كه‌ ده‌توانم چاره‌سه‌ری بكه‌م. ره‌هه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات فراوانن به‌ڵام هێشتا كێشه‌كان و گه‌شه‌و به‌ره‌و پێشه‌وچونی كۆمه‌ڵگا ده‌وڵه‌مه‌ندترن. گه‌ر بته‌وێت به‌شێك بیت له‌چاره‌سه‌ر ده‌بێت به‌ناچاری كه‌سانی تر به‌شداركه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵاتی كردنه‌وه‌ی گرێكاندا. ئه‌م راپه‌ڕینانه‌ سه‌لماندیان ئه‌وی بڕوای به‌ ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت، ده‌بێت گۆڕه‌پانی مێژو به‌جێبێڵێت.

7- روداوه‌ مێژویه‌كان چه‌نده‌ كاریگه‌ربن، ئه‌وه‌ گێرانه‌وه‌كه‌یه‌تی كه‌ مێژوی دوای روداوه‌كانی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌چنرێت. له‌سه‌ره‌تای راپه‌رینه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی تونسه‌وه‌، كه‌ جه‌ماوه‌ر باسی له‌ راپه‌ڕینی نان ده‌كرد، رۆژنامه‌ جیهانیه‌كان شتێكی نوێیان به‌گوێی جیهاندا چپاند، ئه‌ویش بریتی بو له‌ (شۆڕشی میدیا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان)، له‌ڕێی میدیای كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ وه‌ك: فه‌یس بوك و تویته‌ر و یوتوب و هه‌مو مێسینجه‌ره‌كان، جه‌ماوه‌ر شێوازی گێڕانه‌وه‌ی روداوه‌كانیان له‌ ده‌ست ده‌سه‌ڵاتداران ده‌رهێناو بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مێژودا ئه‌وه‌ جه‌ماوه‌ر بو كه‌ تاك به‌تاك وێنه‌ی روداوه‌كانیان ده‌گرت و بۆ خۆیان قسه‌یان له‌ كارو كرده‌وه‌كانی خۆیان ده‌كرد، چیتر ئه‌وه‌ میدیای حیزبی و حكومی نه‌بو كه‌ پێمان بڵێ ئه‌وه‌نده‌ كه‌س له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا به‌شداربون و ئه‌وه‌نده‌ قوربانی هه‌بو یان نه‌بو، سوتان و وێرانكردن رویدا یان نا. له‌ده‌ست دانی گێرانه‌وه‌ی روداوه‌كان، ئه‌و مێرده‌زه‌مه‌یه‌یه‌ كه‌ خه‌وی هه‌مو ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆری ده‌زرێنێ و ژیانی لێده‌كاته‌ دۆزه‌خ. ئاخر دیكتاتۆریه‌ت له‌ كۆتایدا ده‌سه‌ڵاتێكه‌ كه‌له‌سه‌ر گێرانه‌وه‌ی لنگه‌وقوچانه‌ی روداوه‌كان بنیات نراوه‌. ده‌ركه‌وتنی راستیه‌كان واته‌ كۆتایی دیكتاتۆریه‌ت.

8- له‌م راپه‌ڕینانه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌م جار شێوازێك له‌ قسه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی دوای دیكتاتۆردا به‌دیده‌كرا و ئێستاش له‌ میسردا به‌دیده‌كرێت كه‌ جیاوازه‌ له‌ لێكدانه‌وه‌ بارگاویه‌كان به‌ئایدۆلۆژیه‌كان له‌ رابوردودا، چیتر قسه‌و باسێك له‌ پێكهینانی حكومه‌تێكی كرێكاریی یان نه‌ته‌وه‌یی یان ئیسلامی یان كۆمۆنیستی یان ته‌نانه‌ت لیبرالیش له‌ كایه‌دا نه‌بو. هیچ هێزێك ناتوانێت ئیدعای قۆرغكردنی ده‌سه‌ڵات بكات، قودسیه‌ت و راستی قۆرغكردن له‌ جیهانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه‌ بنه‌مایه‌كی ئاینی و كۆمۆنیزمانه‌ی هه‌بو، لانی كه‌م له‌م قۆناغه‌دا به‌لادا هاتن.

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
دوڕوه‌کان له‌ پاریس دا
بۆچی‌ تونسیه‌كان سه‌ركه‌وتوبون و ئێرانیه‌كان شكستیان هێنا
تونس چی پێوتین؟
كه‌نه‌دا دڵنیاییدایه‌ گه‌لی تونس سه‌باره‌ت به‌ راده‌ستکردنه‌وه‌ی برایه‌کی له‌یلا ته‌رابلوسی
تونس، 12 وه‌زیری‌ نوێ له‌ حكومه‌تی نوێ دانران
رێكخراوێكی مافپه‌روه‌ری‌ سعودیه‌ داوای‌ ده‌ركردنی سه‌رۆكی‌ تونس ده‌كات له‌ خاكه‌كه‌یان
خێزانی ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌تونس خۆی سوتاند، 10 هه‌زار یۆرۆیان بۆ فرۆشتنی عه‌ره‌بانه‌که‌ی بوعه‌زیزی ره‌تکرده‌وه‌
خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی تونس به‌رده‌وامه‌و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی کاتی ده‌که‌ن
شۆڕش و میلله‌تی ئازا...
تونس ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین؟!
خۆپیشاندانه‌کان له‌ تونس دژی لابردنی به‌رپرسانی سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتی پێشو به‌رده‌وامه‌
"شۆڕشی یاسه‌مین" له‌ تونس به‌ره‌وکوێ
دیموکراسی خۆرئاوایی و خۆرهه‌ڵاتی
خێزانی ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌تونس خۆی سوتاند، 10 هه‌زار یۆرۆیان بۆ فرۆشتنی عه‌ره‌بانه‌که‌ی بوعه‌زیزی ره‌تکرده‌وه‌
خۆراک و ئازادی و دادگایی کردنی تاوانباران و گێڕانەوەی پارە دزراوەکان
تونس: حكومه‌تی كاتی‌ دانی نا به‌ سه‌رجه‌م پارت و كۆمه‌ڵه‌ سیاسیه‌كانی‌ نه‌یاری‌ رژێمی پێشو
تونس: یه‌كه‌م شۆڕشی عه‌ره‌ب
بۆنی خۆشی گوڵی یاسەمین دەگاتە لای خۆمان
تونس؛ (33) که‌س له‌ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بن عه‌لی و هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌ستگیر کراون
داهێنانی یاخیبو نامرێت
رزگاربونی جیهانی عه‌ره‌بی
شۆڕشی‌ یاسه‌مینیی‌، دیكتاتۆره‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ترسێنێت
گرافیك نیوز: تونس ماوه‌ی مانگێك له‌ ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان، حوكمی دیكتاتۆری هه‌ڵته‌كاند
ئینته‌رنێت... دێوه‌زمه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ عه‌ره‌ب
شۆڕشی‌ گه‌لی‌ تونس و سه‌رزه‌نشته‌كه‌ی‌ قه‌زافی‌
كوردستانی‌ تونس...
به‌ پێچه‌وانه‌ی عێراق، ئایا تونس ده‌بێته‌ نمونه‌یه‌كی جوانی دیموكراتی
په‌ندی‌ تونس
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
رۆژنامه‌ی‌ لۆمۆند: له‌یلا ماتری، هاوسه‌ری‌ سه‌رۆكی تونس‌ 1.5 ته‌ن ئاڵتونی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردوه‌ بۆ دوبه‌ی
تونس؛ حکومه‌تی نوێ پێکهات و سه‌رجه‌م گیراوه‌ سیاسییه‌کانیش ئازاد ده‌کرێن
چانسی وڵاتی تونس
وتاره‌كه‌ی هیلاری كلینتۆن له‌ سه‌ر روداوه‌كانی تونس
تونس و په‌ندێك بۆ دیکتاتۆرەکان
گه‌لی‌ تونس و سه‌ركرده‌كه‌ی‌، په‌ندێك بۆ ده‌سه‌لاَته‌ دیكتاتۆره‌كان
وانه‌یه‌ك له‌ تونسه‌وه‌
تونس؛ ئه‌مڕۆ به‌ به‌شداری لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن حکومه‌تی نوێ پێکده‌هێنرێت
وه‌ده‌رنانی سه‌رۆكی تونس: هه‌لێك بۆ عه‌ره‌به‌ ئۆتۆكراته‌كان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك
تونس... سه‌رۆك هه‌ڵات
روخانی‌ بتێكی‌ تری‌...
سه‌رکه‌وتنی گه‌لانی تونس... ئیراده‌ی گه‌ل و شکانی صه‌نه‌مه‌کان
بن عه‌لی‌ هه‌ڵهات...
عارەبانەکەی (محه‌مه‌د بوعه‌زیزی) دەسەڵاتی لە تونس گۆڕی
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
تونسیه‌كان گۆڕانیان كرد
تونس؛ خۆپیشاندانی لاوان، ته‌نگی به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی (بن عه‌لی) هه‌ڵچنیوه‌
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ستایشی بوێری‌ هاوڵاتیانی‌ تونسی كرد
ژیاننامه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ تونس (زه‌ینلعابدین بن عه‌لی‌)
له‌ژێر فشاری خۆپیشانده‌راندا، سه‌رۆکی تونس به‌ناچاری وڵاتی به‌جێهێشت و به‌ره‌و سعودیه‌ هه‌ڵهات
سه‌رۆکی تونس بڕیاریدا بۆ خولی داهاتوی سه‌رۆکایه‌تی خۆی هه‌ڵنه‌بژێرێته‌وه‌
تونس: ژماره‌ی‌ كوژراوه‌كان له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا گه‌شته‌ 30 كه‌س
تونس: ژماره‌ی‌ كوژراوه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران گه‌یشته‌ 14 كه‌س
تونس: ئه‌مه‌ریكا و رێكخراوی‌ لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، نیگه‌رانی خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر مامه‌ڵه‌ی‌ حكومه‌ت له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕی‌

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ