بیروڕا
Dr kawa sabah
 kak goran away to basi akai rukari keshai tandrutya charasarkanian shti jawhari trn. har la budjai tarxan kraw wa bigra ka kama, ta gwe madani hkumat ba para pedani tandrusti, inja damazrandi xalki xawan wist u zanst la posta kargeryakan, inja naheshtni roli hizb la ish u kari tandrusti ka la hamu wazaratek tr ziatr dasti hzbi tedaya, inja henana kayay systemeki sartasari ka ham mafi naxosh ham mafi pzishk dabin bkat. ema esta lasar hich jora systameki taqi kraw naroin away haya shewawi u be saru bari zyatr hich nya. wa zori tr .......................
omed issa
 ساڵانه‌ سوید که‌ ره‌فاهیه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستی سۆسیالدیموکرات داهێنانی بۆ کرایه‌ وهه‌ر به‌خۆشیان نه‌خشه‌و بادلۆی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیان داڕێژتیه‌ زۆر زه‌حمه‌ته‌ ئه‌و بناغه‌یه‌ تێک بدرێ، با له‌ باسه‌که‌ ده‌رنه‌چم ساڵانه‌ 500ملیارد کرۆنی سویدی، سوید داینایه‌ بۆ یارمه‌تی هه‌ر له‌یارمه‌تی بۆ جیهانی سێیه‌م وڵاتی هه‌ژار وه‌ ناوخۆش ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کان یارمه‌تی خوێندکار و بێکار بۆ کارگه‌ی بچوک زۆری تر 10 ملیارد ڕه‌نگه‌ به‌ هه‌ده‌ر بچێ ساڵانه‌ به‌ڵام حکومه‌ت لیژنه‌ی چاودێر بۆ ئه‌و 10 ملیارده‌ داناوه‌، جا ئه‌وه‌ بۆ یارمه‌تی ئه‌و مه‌بله‌غه‌ داندراوه‌ ده‌بێ بۆ سیستێمی خه‌سته‌خانه‌ چه‌ندیان دانابی.
پیران ڕه‌سوڵ
 به‌ڕێز دکتۆر گۆران، ماوه‌یه‌که‌ زۆر به‌وردی نوسینه‌کانت ده‌خوێنمه‌وه‌، به‌لامه‌وه‌ زۆرگرنگن. من وای ده‌بینم تۆ وه‌ک دکتۆرێکی خه‌مخۆر بۆ چینی هه‌ژاران که‌وتویته‌ تێکۆشان و هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆده‌خوازم. به‌ڕێزم من وه‌ك شاره‌زایه‌ك له‌بواری ته‌ندروستی له‌ ووڵاتی سوید، که‌ خوێندنی زانکۆشم هه‌رله‌م ووڵاته‌ ته‌واو کردووه‌ و خاوه‌نی چه‌ند پسپۆڕیه‌کم، بۆیه‌ ماف به‌خۆم ده‌ده‌م چه‌ند سه‌رنج و تێبینیه‌ك له‌سه‌ر سیسته‌می ته‌ندروستی سوید و به‌راوردێک له‌گه‌ڵ سیسته‌می ته‌ندروستی کوردستان بکه‌م. ئه‌گه‌ر به‌په‌له‌ ئاوڕێک له‌ مێژووی حکومڕانی سوید بده‌ین، ده‌بینین به‌درێژایی مێژووی نزیکه‌ی سه‌دساڵ سۆشیالدیموکراته‌کان له‌سه‌رحکوم بوون. ژیانیان به‌شیوه‌یه‌ك ڕێکخستووه‌، که‌زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا غیره‌ به‌و سیسته‌مه ‌ده‌به‌ن. من نامه‌وێت زیاتر بچمه‌ ناو به‌شه‌کانی تری به‌ڕیوه‌بردن، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ باری ته‌ندروستیه‌وه‌ هه‌یه‌ تیشکی ده‌خه‌مه‌سه‌ر. به‌پێی یاسا، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ سوید ده‌ژین مافی ته‌وای ته‌ندروستیان وه‌ک یه‌ک هه‌یه‌ به‌بێ جیاوازی ته‌مه‌ن، ڕه‌گه‌ز، باری دارایی، ڕه‌نگ و شێوه‌ ئه‌م یاسایه‌ به‌بێ جیاوازی به‌سه‌ر هه‌موو هاوڵاتییه‌ک جیبه‌جێده‌کرێت. کاتێك نه‌خۆش سه‌ردانی پزیشك ده‌کات نرخێکی ڕه‌مزی ده‌دات به‌نه‌خۆشخانه‌ وه‌یان به‌ دکتۆری تایبه‌ت (ئه‌هلی)، ١٢٠ تا ١٨٠ کرۆنی سویدیه‌ و له‌هه‌مانکاتیشدا نه‌خۆش ده‌فته‌رێکی بچوکی پێیه‌ یه‌کسه‌ر ئه‌و مه‌بله‌غه‌ له‌ ده‌فته‌ره‌که‌ ده‌نوسرێت، کاتێک نه‌خۆش کۆی پاره‌ی سه‌ردانی دکتۆری گه‌یشته‌ ٩٠٠ کرۆن، نه‌خۆش کارتێک وه‌رده‌گرێت بۆماوه‌ی ساڵیک ده‌توانێت سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ بکات به‌بێ به‌رامبه‌ر. ئه‌مه ‌له‌کاتێکدا هه‌رکاتێک نه‌خۆش سه‌ردانی پزیشك ده‌کات ئه‌و بڕه‌پاره‌ هه‌موو جۆره‌ پشکنینه‌کانی وه‌ک فه‌حسی خوێن، پیسایی ومیز و تیشک (ئه‌شعه‌) له‌خۆده‌گرێت. سه‌باره‌ت به‌ده‌رمان نه‌خۆش تا بایی ١٩٠٠ کرۆن پاره‌ له‌گیرفانی خۆیی ده‌دات، دوایی ئه‌ومه‌بله‌غه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشوو نه‌خۆش کارتێکی خۆڕایی بۆدێت بۆ ماوه‌ی ساڵیک ده‌توانێت هه‌موو جۆره‌کانی ده‌رمان و که‌لوپه‌لی پێویست به‌بێ به‌رامبه‌ر وه‌ربگرێت. سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌، جگه‌له‌وه‌ی بیمه‌ی نه‌خۆشانه‌ وه‌رده‌گرێت، مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه‌ که ‌که‌سێک خزمه‌تیشی بکات، جا ئه‌و که‌سه‌ خزم بێت یا که‌سێکی تر. ئه‌وکه‌سانه‌شی که‌باری داراییان باش نییه‌ وه‌یان ئه‌و په‌نابه‌ره‌ بیانیانه‌ی که‌تازه‌ ڕووده‌که‌نه‌ ئه‌و وڵاته‌ و چه‌ند حاڵه‌تێکی تریش، ئه‌وانه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی سۆشیال هه‌موو جۆره‌ خه‌رجیه‌کیان له‌ ناو ئه‌مانه‌شدا خه‌رجی دکتۆرو ده‌رمانیشیان بۆ سه‌رفده‌که‌ن. سه‌باره‌ت به‌نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌و بچوک، تێچوی نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌ ده‌که‌وێته‌ سه‌رده‌وڵه‌ت چونکه‌ خه‌رجی نه‌شته‌رگه‌ری ئێجگار زۆره‌. به‌ڵی به‌ڕێزان من ڵیره‌دا نامه‌وێت زیاتر درێژه‌ به‌ باسه‌که‌م بده‌م، چونکه‌ ئه‌م باسه‌ هه‌ویره‌که‌ی ئاو زۆرهه‌ڵده‌گرێت. من ئاماده‌م هه‌رکاتێک پێوه‌یست بکات زۆرو زۆرتریش له‌مباره‌یه‌وه‌ بنوسم بۆ به‌راورده‌که‌ش با خوێنه‌ر خۆی هه‌ڵیسه‌نگێنێت.
به‌ختیار
 پێم وابێت ئه‌م نوسینه‌ ته‌نها بۆ رای گشتییه‌ ئه‌گینا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی کاتی زۆر له‌وه‌ به‌نرختره‌ که‌ له‌خوێندنه‌وه‌دا به‌فیرۆی بدات ، پێم وانیه‌ ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ به‌رێزه‌ له‌سه‌ر ئه‌م نوسینه‌و هاوشیوه‌کانی هیچ ئیجرائاتێک بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ ته‌ندروستییه‌کان. تاکه‌ ئیجرائێک که‌ ڕه‌نگه‌ بیری لێ بکاته‌وه‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی سکاڵایه‌که‌ له‌ دادگا به‌ تۆمه‌تی ناوزراندن !!
یوسف میونشن
 نه‌مانی ڤیزای ئوردن بۆئه‌وه‌یه‌ تاوه‌کو خه‌ڵکی ئاسانتر سه‌ردانی عیاده‌که‌ی....بکه‌ن . وانیه‌؟ ده‌نا بۆ ته‌نها ئوردن؟ ئه‌وه‌ش وه‌ک مه‌سه‌له‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی هاتنی سه‌یاره‌ی کۆنه‌ بۆناوهه‌رێمی کوردستان که‌ته‌نها ته‌مه‌ن یه‌ک سال یان تازه‌ بۆیان هه‌یه‌ بێنه‌ ناو هه‌رێمه‌وه‌ که‌ده‌توانرا بۆبه‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی هه‌ژار که‌توانای سه‌یاره‌ی نوێیان نیه‌، هه‌موو سه‌یاره‌کانی کوردستان وه‌ک ئه‌وروپا هه‌موو دووساڵ جارێک فه‌حس بکرێن و ئه‌وانه‌ی که‌ ژینگه‌ پیسده‌که‌ن وه‌کو سه‌یاره‌ی گاز مه‌رجیاندانابا فلته‌ری هه‌بێ به‌ڵام نه‌ک ته‌نها نوێ یان ته‌مه‌ن یه‌ک ساڵ. به‌داخه‌وه‌ شه‌هاده‌ی به‌رزتان هه‌یه(هه‌ندێکتان هه‌رنیشتانه‌)‌، به‌ڵام به‌خوا شه‌هاده‌کانتا‌ن ته‌نها له‌وده‌رسانه ‌بووه‌ که‌له‌ مه‌کته‌ب خوێندوتانه.‌ ئێوه‌ نه‌ک داهێنانتان نیه‌، به‌ڵکو گوێتان بۆ گوێگرتن له‌ داهێنان قورسه‌ و چاویشتان بۆ بینین زه‌عیفه‌ ئای له‌خۆم ماڵوێرانێ!
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -1- په‌ڕه‌
    

بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                                                                                                                          

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
    
نوسینه‌کانی تری نوسه‌ر
 کوردستان پێویستی بە بیمەی تەندروستی هەیە؟ نەخێرێکی گەورە و بەڵێیەکی بچوک
 ئاکامە تەندروستیەکانی قەیرانی دارایی و بەرپرسیارێتی وەزارەتی تەندروستی
 پڕۆژەیاسای بیمەی تەندروستی یا رەتاندنەوەی هاوڵاتیان؟
 ئەزمونی وڵاتان لەجیاکردنەوەی کەرتی گشتی و تایبەتی تەندروستی: تورکیا بە نمونە
 پاڵنەرە تەندروستیەکانی گۆڕانکاری ئیداریی لە پارێزگای سلێمانیدا
 کوردستان ٢٠٢٠: دیدگا یا رەچەتەیەک بۆ کارەسات
 پرۆژەیەک بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵەغی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستیەکان
 ٢٠١٣: ساڵێکی ناخۆش بۆ سیستمی تەندروستی
 چی لە تەندروستی بکەین؟: نەخشەڕێگایەک بۆ ریفۆرمی تەندروستی لە کوردستاندا
 بۆچی گۆڕان وەزارەتی تەندروستی وەرگرێت؟
  دەرمان خەڵک کوێر ناکات خەڵکی گەندەڵ کوێری کردوین!
 خەمەکانی بودجەی تەندروستی ساڵی ٢٠١٣
 وەزیرێکی باش لە سیستمێکی خراپدا
 بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشكانی کوردستان(٩)
 بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشكانی کوردستان(٨)
 بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشكانی کوردستان (٧)
 بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان (٦)
 بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان (٥)
 هۆتێل یا نەخۆشخانە؟
 ئەیدز لە کوردستانە!
 بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان
-٤-
 بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان
-٣-
 بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان -2-
 بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان
-1-
 رەنگ و بۆن و پلەی گەرمی وەزارەتی تەندروستی
 چۆن سەندیکایەک بۆ پزیشکان؟
 وەزارەتی کەرتی تایبەتی تەندروستی
 سەلاحەدین لە زەمەنی NDIدا
 تەندروستی کۆبونەوە پێنج قۆڵیەکە
 لە پەراوێزی بودجەدا: میکانیزمێکی جیاواز بۆ خەمڵاندنی بودجەی تەندروستی
 بیمه‌ی ته‌ندروستی نه‌ک شۆفێری!
 که‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌ست له‌ کارده‌کێشێته‌وه‌؟
 خۆپیشاندانی ته‌ندروستی و ته‌ندروستی خۆپیشاندان
 کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کامیان هه‌ڵده‌بژێرن: سیاسه‌ت یا پیشه‌؟
 ئه‌گه‌ر بودجه‌ی ته‌ندروستی که‌مکرایه‌وه‌!
 بودجه‌ی ته‌ندروستی 2011
 کردار شه‌رته‌، به‌ڵام کام کردار؟
 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هی خه‌ڵکه‌!
 رێکخراوه‌ نوستوه‌که‌ خه‌به‌ری بوه‌وه‌!
 بڕیارێکی تری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
 رێکخراوه‌ نوستوه‌که‌ که‌ی‌ خه‌به‌ریئه‌بێته‌وه‌؟
 زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌روندروستن!
 گه‌ردونی ته‌ندروستی له‌ 7 مانگی رابوردودا
 بودجه‌ی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ