راپۆرت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات




Sunday, June 29, 2008
 
     


راپۆرت: فازڵ‌ نه‌جیب

یه‌كێك له‌ فه‌رمانبه‌ره‌كانی وه‌زاره‌تێك، بڕیارده‌دات كه‌ به‌هیچ جۆرێك وه‌ك فه‌رمانگه‌و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌، له‌ژێر ناوی «پاداشت»، به‌رتیل نه‌دات به‌ فه‌رمانبه‌ره‌كانی گه‌نجینه‌ له‌پێناوی به‌ڕێكردنی ئیشوكاره‌كانی، هه‌ربۆیه‌ مانگ دوای مانگ، مامه‌ڵه‌كانیان راده‌وه‌ستێنرێت‌و چه‌ندجارێكیش نووسراوه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كه‌ ئیمزای وه‌زیریشی پێوه‌یه‌، ونده‌كرێت. كارمه‌ندانی گه‌نجینه‌ گله‌یی له‌و وه‌زاره‌ته‌ ده‌كه‌ن كه‌ گوایه‌ «وه‌زاره‌ته‌كه‌یان وشكه‌و هیچ ئاگای له‌ فه‌رمانبه‌رانی گه‌نجینه‌ نییه‌».

ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ ده‌ڵێت له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوكاری فه‌رمانبه‌ره‌كانیمان نه‌كردووه‌، ئیشوكاری زۆرمان له‌ گه‌نجینه‌ راوه‌ستاوه‌و كێشه‌ی بۆ دروستكراوه‌و به‌ ئاشكراش به‌ زمانی حاڵ‌ پێیان وتوین «ئه‌گه‌ر پاره‌ نه‌ده‌ن، گێچه‌ڵتان بۆ دروستده‌كرێت»، هه‌روه‌ها چه‌ندجارێكیش مامه‌ڵه‌كانمان به‌ بیانووی جیاجیا ده‌گێڕنه‌وه‌، به‌ڵام «ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌ بده‌یت، عه‌ینه‌ن ده‌قه‌، مۆرو ئیمزای لێده‌ده‌ن‌و ئیشه‌كه‌ت ته‌واو ده‌بێت».

به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌، دواجار ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ته‌سلیمی ئه‌مری واقع ده‌بێت‌و (150) هه‌زار دینار ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئیشه‌كانی به‌ڕێ‌ بكرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر، كه‌ ئیشوكاری وه‌زاره‌ته‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ناو هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌بات، له‌ دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێكدێت، ده‌سته‌ی هاوبه‌ش ئیشی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كات‌و ئه‌و پاره‌یه‌ له‌وێ‌ مۆڵه‌تی وه‌رگرتنی ده‌درێت‌و ده‌كرێته‌ «چه‌ك».

به‌شی دووه‌می گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر، ئیشوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌بات.
گه‌نجینه‌ 4 ده‌سته‌ی پشكنینی هه‌یه‌، هه‌ر ده‌سته‌یه‌كیش 6 وردبینی هه‌یه‌ كه‌ هه‌ر 3 مانگ جارێك شوێنه‌كانیان ده‌گۆڕدرێن.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك، زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌كان، له‌ ئاستی وه‌زیره‌وه‌ تا به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان، بڕیارده‌ده‌ن كه‌ به‌ناوی «پاداشت»وه‌، بڕێكی كه‌م له‌ نه‌سریه‌ی خۆیان بده‌نه‌ فه‌رمانبه‌رانی گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر، كه‌ ئه‌و پاداشته‌ كه‌ له‌ راستیدا «به‌رتیل»ه‌، به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی رۆژنامه‌، له‌ كارتێكی مۆبایله‌وه‌یه‌ تا 600 هه‌زار دینار.
حه‌روش عومه‌ر ئه‌سعه‌د، ماوه‌ی 12 ساڵه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و گه‌نجینه‌یه‌و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ فه‌رمانگه‌كه‌ی ئه‌ودا ئیشی ئاسایی ده‌زگاكانی حكومه‌ت به‌ به‌رتیل‌و دیاری پێبه‌خشین بڕوات به‌ڕێوه‌.
حه‌روش عومه‌ر، دڵنیایه‌ له‌وه‌ی به‌ رێژه‌یه‌كی زۆرباش ئیشی رۆژانه‌یان به‌ڕێوه‌بردووه‌و باسی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ 12 ساڵه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كه‌یه‌و هه‌تا ئێستا كه‌س نه‌هاتووه‌ بڵێت به‌ به‌رتیل نه‌بێت ئیشم بۆ ناكه‌ن، به‌ڵام خه‌ڵك هاتووه‌ كه‌ كێشه‌ له‌ مامه‌ڵه‌كانیدا هه‌بووه‌و پێیان وتووه‌ ئه‌وه‌ كێشه‌كه‌ته‌. ئه‌و وتی: «ئه‌وه‌ «ره‌فزی قاتعه‌» كه‌ به‌ به‌رتیل ئیش بكرێت».

به‌پێی لێدوانی هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی له‌م راپۆرته‌دا به‌شدارییان كردووه‌، ره‌خنه‌گرتن له‌ كاربه‌ده‌ستان له‌نێو ده‌زگاكانی حكومه‌تدا، یان پێدانی به‌ڵگه‌ی ته‌واو به‌ناوی ئاشكراوه‌، گه‌وره‌ترین موجازه‌فه‌یه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ ده‌ره‌نجامه‌كانی، نانبڕین یان گواستنه‌وه‌یه‌تی، یان ئیهمالكردنی ره‌خنه‌كه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ گه‌نده‌ڵییه‌كه‌وه‌ تێوه‌گلاوه‌.

یه‌كێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی رۆژنامه‌ باسی ئه‌وه‌ی كرد، كه‌ فه‌رمانبه‌ره‌كانی گه‌نجینه‌، ئه‌وه‌نده‌ كێشه‌یان بۆ دروستكردووه‌، جاری وا هه‌بووه‌ تفی له‌و بڕوانامه‌یه‌ كردووه‌ كه‌ هه‌یه‌تی‌و له‌ڕێی ئه‌وه‌وه‌ ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه‌. ئه‌و پێچه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ قسه‌ی كرد كه‌ پێی وایه‌ هه‌موو ئیشه‌كان له‌ فه‌رمانگه‌كه‌یدا به‌پێی رێنماییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن. سه‌رچاوه‌كه‌ وتی: «به‌پێی رێنمایی نییه‌و به‌ زه‌وقی خۆیان ئیش ده‌كه‌ن، هه‌موو ئیشه‌كانت به‌پێی رێنمایی بێت، ئه‌گه‌ر به‌رتیل نه‌ده‌یت، كێشه‌ت بۆ دروستده‌كه‌ن».

له‌ماوه‌ی ئه‌و 4 رۆژه‌ی كه‌ به‌ به‌رده‌وامی خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری بووین بۆ راپۆرته‌كه‌، له‌ 3 سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌یان پێڕاگه‌یاندین كه‌ هه‌ندێك له‌و وه‌زاره‌ت‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی به‌رتیل ده‌ده‌نه‌ فه‌رمانبه‌رانی گه‌نجینه‌، ئیشوكاره‌كانیان كه‌موكوڕیی تێدایه‌و پاره‌ی زیادیان نووسیوه‌، هه‌ربۆیه‌ به‌رتیل ده‌ده‌ن تا ئیشه‌كه‌یان جێبه‌جێ‌ بكرێت‌و وردبینی ته‌واوی بۆ نه‌كرێت. یه‌كێك له‌ سه‌رچاوه‌كان باسی ئه‌و (150) هه‌زار دیناره‌ی كرد كه‌ دواجار فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تێك داویه‌تیه‌ گه‌نجینه‌، كه‌ هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌موكوڕیی له‌ حساباتیاندا هه‌بووه‌و ئه‌و پاره‌یان داوه‌ تا لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ‌ نه‌كرێت‌و ئیشه‌كه‌یان بۆ ئه‌نجام بده‌ن، كه‌ هه‌ر واشبووه‌.
یه‌كێكی دیكه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كانی رۆژنامه‌ باسی ئه‌وه‌ی كرد، كه‌ راسته‌ هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌كانی به‌شی وردبینی به‌رتیل وه‌رده‌گرن، به‌ڵام تاوانی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی خسته‌ ئه‌ستۆی وه‌زاره‌ت‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان كه‌ فێریان كردوون‌و تازه‌ «ئه‌گه‌ر پاره‌ نه‌ده‌یت، سه‌رئێشه‌ت له‌ ئیشه‌كاندا بۆ دروستده‌كه‌ن».

سه‌رچاوه‌كه‌ وه‌سفی خۆی زۆركرد كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ده‌ستپاكترین فه‌رمانبه‌ره‌كانی حكومه‌ت، به‌ڵام دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ وه‌ك «دیاری‌»، چه‌ند جارێك كۆمه‌كی فه‌رمانبه‌ره‌كانی گه‌نجینه‌ی كردووه‌، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی ئیشوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی به‌ باشی بڕوات به‌ڕێوه‌. ئه‌و وتی: «حكومه‌تی ئێمه‌ زۆرجار له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی‌‌و براده‌رایه‌تی ئیشه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات‌و یاساو رێنمایی هه‌موو بۆ هه‌ژاره‌كانه‌، ئه‌و كه‌سه‌ ره‌شوه‌ (به‌رتیل) ده‌دات كه‌ مامه‌ڵه‌كانی ته‌واو نییه‌».

له‌باره‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ له‌بری به‌ڕێكردنی ئیشه‌كانیه‌وه‌ داویه‌تییه‌ فه‌رمانبه‌رانی گه‌نجینه‌، وتی: «هه‌ر شتێكیان بده‌یتێ‌، ئه‌وان وه‌ریده‌گرن‌و هیچ ئیشكال نییه‌، هه‌ر له‌ كارتی مۆبایل تا پاداشت‌و دیاری تایبه‌ت، به‌رپرسانی سه‌ره‌وه‌ی خۆشم ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ له‌و حاڵه‌ته‌و هه‌موو مانگێكیش به‌رتیلم نه‌داوه‌».
یه‌كێكی دیكه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كانی رۆژنامه‌، باسی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ به‌پێی رێنماییه‌كان، هه‌ر وه‌زیرێك، یان به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌یه‌ك، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ 15% نه‌سریه‌ی فه‌رمانگه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی پاداشت‌و دیاری بداته‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ ده‌یانه‌وێت. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتی: «وه‌زیری ئێمه‌ش، بڕیاریدا پاداشتی فه‌رمانبه‌رانی گه‌نجینه‌ بكرێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كه‌ پاش وه‌رگرتنی پاره‌كه‌، ده‌بێت فه‌رمانبه‌ره‌كان ناوی خۆیان بنووسن‌و له‌ژێر ناوه‌كانیاندا ئیمزا بكه‌ن، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك رۆژێك رۆژنامه‌كان وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك له‌دژی ئه‌و وه‌زیره‌ به‌كاریبهێنن كه‌ ئه‌ندامی یه‌كێتی‌و پارتی نییه‌. پاش ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی گه‌نجینه‌ پاره‌كه‌ وه‌رده‌گرن‌و ئیمزا ده‌كه‌ن، ده‌زگای چاودێری دارایی نووسراوه‌كه‌ ده‌بینێت‌و وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌هیچ جۆرێك جارێكی دیكه‌ كاری له‌و جۆره‌ نه‌كات، چونكه‌ ئه‌وه‌ به‌رتیل پێدانه‌».
یه‌كێك له‌ فه‌رمانبه‌رانی به‌شی وردبینی كه‌ نه‌یویست ناوی بهێنرێت‌و به‌شه‌كه‌یان تۆمه‌تباركراوه‌ به‌ وه‌رگرتنی به‌رتیل بۆ به‌ڕێكردنی ئیشوكاره‌كان، به‌هه‌موو جۆرێك ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ پاره‌ی له هیچ كه‌سێك وه‌رگرتبێت، به‌و وه‌زاره‌ته‌شه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ ئیمزای پێكردوون. ئه‌و وتی: «ته‌حه‌دا ده‌كه‌م كه‌ من به‌رتیلم وه‌رگرتبێت له‌هیچ كه‌سێك».

ئه‌و لێدوانه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی گه‌نجینه‌، به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی سه‌رچاوه‌ جیاوازه‌كانی رۆژنامه‌یه‌، كه‌ هه‌موویان به‌ به‌ڵگه‌وه‌ باسی به‌رتیلدان ده‌كه‌ن.

یه‌كێكی دیكه‌ له‌و سه‌رچاوانه‌ی كه‌ به‌ قسه‌ی خۆی، به‌ناو هێنانی، نانبڕواو ده‌بێت، وتی: «له‌و ده‌زگایانه‌، ئه‌گه‌ر پاداشت نه‌ده‌یت، ره‌زیلت ده‌كه‌ن، منیش بۆ ئیشی وه‌زاره‌ت ده‌چم، نه‌ك ئیشی شه‌خسی خۆم، بۆیه‌ ئه‌و هه‌موو بێنه‌و به‌رده‌ی ئه‌وان قبوڵ‌ ناكه‌م‌و داوام كردووه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌م كه‌ شتێك پاره‌ یان دیارییه‌ك بدات به‌ گه‌نجینه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئیشه‌كه‌م به‌ ئاسانی بڕوات به‌ڕێوه‌».

به‌پێی قسه‌ی شاهیده‌كان، زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كان دیاری وه‌رده‌گرن‌و هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ت‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیش مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ‌ یه‌ك یان دوو كه‌س ده‌كه‌ن، سه‌رچاوه‌كه‌ وتی: «ئێمه‌ ناتوانین هه‌موو ستافه‌كه‌ رازی بكه‌ین‌و دیاری بده‌ین به‌ هه‌موویان‌و ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ پاره‌ یان شتێكی دیكه‌ی ده‌ده‌ینێ‌، ئیتر ده‌كه‌وێته‌ ده‌ستی خۆمان‌و ئیشه‌كانمان به‌ ئاسانی بۆ به‌ڕێده‌كات».

حه‌روش عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌، هۆكاری هه‌ر جۆره‌ كه‌موكورتییه‌ك له‌ مامه‌ڵه‌ی وه‌زاره‌ت‌و فه‌رمانگه‌كان، ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ خودی خۆیان. ئه‌و باسی ئه‌وه‌ی كرد، له‌ وه‌زاره‌ته‌كان لیژنه‌یه‌ك كه‌ نابێت له‌ 3 كه‌س كه‌متر بێت، كه‌ره‌سته‌كان ده‌كڕن‌و دواتر لیژنه‌یه‌كی 3 كه‌سی دیكه‌ وردبینی تێدا ده‌كه‌ن‌و ده‌چێته‌ به‌رده‌می ژمێریاری‌و به‌رپرسی ده‌زگاكه‌، واته‌ له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌دا 8 كه‌س له‌و خه‌رجییه‌ ده‌كۆڵنه‌وه‌ كه‌ ره‌وانه‌ی گه‌نجینه‌ی ده‌كه‌ن تا بكرێته‌ چه‌ك‌و به‌شێوه‌ی پاره‌ پێیان بدرێت. لای ئێمه‌ش ده‌درێته‌ ئه‌و وردبینانه‌ی تایبه‌تن به‌و وه‌زاره‌ته‌وه‌و هه‌ر ژوورێكیش 11 وردبینی تێدایه‌و هه‌ر وه‌زاره‌تێكیش وردبینی خۆی هه‌یه‌. ئه‌و وتی: «به‌حوكمی كاری رۆژانه‌م، ده‌رگای ژووره‌كه‌م كراوه‌یه‌و 4 ته‌له‌فۆنیشم لایه‌، جگه‌ له‌ مۆبایله‌كه‌م، هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كیش لێپرسراوی هه‌یه‌، كه‌واته‌ بۆچی ئه‌و لێپرسراوه‌ رۆژێك له‌ رۆژان باسی وه‌رگرتنی به‌رتیلی بۆ نه‌كردووم له‌به‌رامبه‌ر به‌ڕێكردنی ئیشی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی؟».

به‌پێی قسه‌ی یه‌كێكی دیكه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كان كه‌ ئاگاداری رووداوه‌كه‌ بووه‌، جارێك یه‌كێك له‌ فه‌رمانبه‌ره‌كانی ده‌زگایه‌كی حكومه‌ت، بڕی 30 هه‌زار دینار به‌ده‌ستیی ده‌داته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ئیشه‌كانی له‌ گه‌نجینه‌ بۆ به‌ڕێده‌كات. فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی گه‌نجینه‌ لێی توڕه‌ ده‌بێت كه‌ بۆچی پاره‌كه‌ی نه‌كردووه‌ته‌ ناو زه‌رفێك‌و له‌به‌رچاوی براده‌ره‌كانی پێی داوه‌. حه‌روش عومه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ش له‌وه‌ڵامی قسه‌ی ئه‌و شاهیده‌دا وتی‌ كه‌ چه‌ندینجار بۆخۆی پاره‌ی له‌ جه‌نابی وه‌زیرو بریكاری وه‌زیر وه‌رگرتووه‌و وه‌ك كۆمه‌ك به‌ فه‌رمانبه‌رانی گه‌نجینه‌ی داوه‌، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی مل بۆ شتی كه‌موكورت‌و به‌رتیل دانه‌نه‌وێنن، وتی: «30 هه‌زار ئه‌وه‌نده‌ نییه‌ فه‌رمانبه‌رێكی ئێمه‌ شه‌خسیه‌تی خۆی بۆ بشكێنێت‌و ژووره‌كانی ئێمه‌ 12 كه‌سی تێدایه‌و ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی زۆر به‌ زه‌حمه‌ت تێداده‌كرێت».

ئه‌و كاته‌ی كه‌ له‌ ژووره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ دانیشتبووم، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ دوو مامه‌ڵه‌ی  یه‌ك وه‌زاره‌تی پیشاندام كه‌ له‌و پاره‌ خه‌مڵێنراوه‌ی كه‌م كردبووه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌ پێشنیازكرابوو. كاتێك په‌یوه‌ندیم به‌ یه‌كێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی رۆژنامه‌وه‌ كرد، باسی ئه‌وه‌ی كرد ئه‌و وه‌زاره‌ته‌، یه‌كێكه‌ له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی پاره‌ ناداته‌ فه‌رمانبه‌رانی گه‌نجینه‌.

حه‌روش عومه‌ر، مامه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌ی پیشاندام كه‌ كه‌موكورتی تێدا بوو، به‌ڵام هه‌ر ئیمزای له‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌ بۆ كردو پێیوت ناته‌واوییه‌كانی مامه‌ڵه‌كه‌ ته‌واوبكه‌و پاشان بیهێنه‌ره‌وه‌. كاتێك لێمپرسی كه‌ داخۆ مامه‌ڵه‌یه‌ك كه‌موكورتی تێدا بێت، چۆن به‌سه‌ر وردبینه‌كانتدا تێده‌په‌ڕێت كه‌ 12 كه‌سن‌و له‌ ژوورێكدان؟ ئه‌ویش وتی: «نازانم، یه‌كسه‌ر هاته‌ لای من‌و هی وه‌زاره‌تی خۆمان بوو (دارایی».

یه‌كێك له‌ فه‌رمانگه‌كان ره‌زامه‌ندییان بۆ هاتووه‌ته‌وه‌ بۆ بڕێك پاره‌، به‌ڵام هه‌ر خودی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ مامه‌ڵه‌كه‌ی بردووه‌ته‌ گه‌نجینه‌، وتوویه‌تی كه‌ له‌وه‌ ناچێت له‌ گه‌نجینه‌ ره‌زامه‌ندی بۆ وه‌ربگیرێت، به‌ڵام یه‌كێك له‌ فه‌رمانبه‌ره‌كانی گه‌نجینه‌ پێی وتووه‌ كه‌ ئیشه‌كه‌ت بۆ به‌ڕێده‌كه‌م، به‌ڵام ده‌بێت شه‌ریكم بكه‌یت له‌ به‌شێكی پاره‌كه‌. به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ش باسی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ هیچ كات ئه‌و ئاماده‌ نییه‌ ئیشێك بكات له‌ده‌ره‌وه‌ی رێنماییه‌كان بێت‌و مامه‌ڵه‌و سه‌ودای وه‌هاشی ره‌فز كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ كوردی پێی ده‌وترێت «سه‌فقه‌».

شێخ قه‌له‌نده‌ر، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌، ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه‌، كه‌ به‌هیچ جۆرێك له‌ ده‌زگاكه‌ی ئه‌واندا گه‌نده‌ڵی نییه‌و وتی: «له‌پێناوی به‌ڕێكردنی ئیش یان ئاسانكاریی، ره‌شوه‌ (به‌رتیل) به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ ره‌فزده‌كرێته‌وه‌و له‌ گه‌نجینه‌ش پاره‌دان نه‌بووه‌و ناشبێت، مه‌حاڵه‌ ئه‌وه‌ هه‌بێت».

دواجار به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ش وتی: «من حه‌ز ده‌كه‌م به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ئه‌و شتانه‌م پێبده‌یت، ئه‌گه‌ر ئیجرائات نه‌كه‌م، كه‌واته‌ خۆم شه‌ریكم. به‌دڵنیایی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش ده‌گه‌یه‌نمه‌ لای به‌رپرسانی خۆم له‌ وه‌زاره‌ت‌و ئاگاداریان ده‌كه‌مه‌وه‌».

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
salam omer ahmed
 خزینه‌ی‌ هه‌ولیر یه‌كیكه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ باشه‌كانی‌ هه‌ولیر زیاتر له‌ 200 فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندی‌ هه‌یه‌ ره‌نگه‌ كه‌سیك یان چه‌ند كه‌سیكی‌ نه‌فس نزم هه‌بیت بلام هه‌رگیز مانای‌ ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ به‌ به‌رتیل كار ببات به‌ ریوه‌ به‌راستی‌ ئه‌م تۆمه‌ته‌ كۆمه‌لكوژیه‌ پیویسته‌ لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌دواداچونی‌ بۆ بكات چونكه‌ برای‌ سه‌رچاوه‌ نادیار هه‌موو فه‌رمانگه‌كه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ هیچ یاسایه‌ك ئه‌مه‌ قبوول ناكات .
ئامانج قادر
 خه زینه ی‌ هه ولیر هی‌ هه ولیره وه‌ ئیمه ی‌ هه ولیری‌ ئه زانین ئه م كه‌ سانه كه له م دا ئیره یه ن چه ند دڵسوَزن و له‌ خه می‌ كاره كانیانن وه خوم چه ندین جار كارم به م دائیریه بوه وه ئه وه‌ی‌ توَ دی‌ لیت دووره له‌ راستی‌ چونكه هه ر موه زه فك ده یان كه‌س له ریز بوی‌ وه‌ستاون وه كاره كانیان بو ئه نجام ئه ده‌ن نه ك له په نجه ره كان وه‌ك له دائیر كانی‌ تر برام ئه گه ر تو ئه مه نه دلسوزی‌ له خه می‌ خه لك دای‌ با س له نه بونی‌ كاره با و ئاو مافی‌ ماموَستایان و125هه زاردیناره كه یان بكه تا نه بریت نه ك باسی ماندوترین دائیره‌ بكه‌ی‌ كه‌ خه زینه یه هه روه كو ده لێن 00 له بی‌ خه به‌ران كه شكه ك سه لاوات00
سامان
 من وای‌ ئه‌بینم ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ پاره‌ی‌ به‌رتیل ده‌كه‌ن وه‌ك پاره‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ وایه‌، .........................
حسن هه وليَرى
 چالاك ترین دائیره ی‌ هه ولێر خه‌زینه یه كه‌ روَژانه ده‌یان هاولاتی‌ رووی‌ تی ده كه ن وه كاره كانمان بومان ئه نجام ئه دن و له خه می‌ هاولاَتیانن
سالار
 ئه‌رێ‌ كاكه‌ بۆ خاتری‌ خوا (..) به‌ملیار دۆلار ئه‌خوات‌و ئه‌دزێت، كه‌س ده‌نگی‌ لێ نایه‌ت، نازانم بۆ فه‌رمانبه‌رێك له‌سه‌ر 30 هه‌زار ئه‌بێ‌ دونیا به‌سه‌ری‌ بكه‌وێت؟ تكایه‌ سه‌ری‌ ماره‌كه‌ پان پكه‌نه‌وه‌ هه‌مووی‌ چاك ئه‌بێ‌.
کوێستانی یه‌ک
 به‌ڕێزم ئاو له‌سه‌رچاوه‌وه‌ لێڵه‌. من ته‌حه‌دای کاک حه‌ڕوش و هه‌مو کاک حه‌ڕوشه‌کان و هه‌مو وه‌زیرو کاربه‌ده‌ستانی کورد ئه‌که‌م یه‌ک دانه‌یان تیا بێ گه‌نده‌ڵ نه‌بێ. گه‌نده‌ڵ زۆر به‌کورتی که‌سێکه‌ که‌ خراپ پۆسته‌که‌ی یان ده‌سه‌ڵاتی به‌کار ئه‌هێنێ. له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا هه‌تا ده‌سه‌ڵاتت زۆرتر و گه‌وره‌تر بێ گه‌نده‌ڵ تریت، ((جه‌ریئانه‌)) تر یاساو ڕێسا پێشێل ئه‌که‌یت. که‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ گه‌وره‌کانی وڵات پاره‌ی گومرگه‌کان و نه‌وتی خاوی کوردستان و داهاتی ده‌زگاو دایره‌کانی کوردستان بۆ خۆیان ئه‌دزن که‌س هه‌یه‌ بوێرێ پێیان بڵێ ئه‌و پاره‌یه‌ بێننه‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی میلله‌ت هه‌ی (.....)؟. وڵاتێک ئه‌ئاوا به‌ڕێوه‌ بچێ ئیتر فه‌رمانبه‌ری بچوک و ده‌زگاکانی خواره‌وه‌ له‌چی بترسن؟ ئه‌مه‌ی له‌م راپۆرته‌دا هاتوه‌ له‌ وڵاتێکی دیموکراتیدا روی بدایه‌ هه‌مان رۆژ ده‌زگای په‌یوه‌ندیدار تێکڕای تێوه‌گلاوانی له‌کار ئه‌خست و ده‌سبه‌جێ لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌ست پێ ئه‌کرد، نه‌وه‌ڵا ئێوه‌ تا ساڵی حه‌ی چاودێری حکومه‌ته‌ گه‌نده‌ڵه‌که‌ی کورد بکه‌ن بزانن که‌سێک له‌سه‌ر ئه‌م راپۆرته‌ لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌کرێ؟ خۆ ئه‌گه‌ر کرا ئه‌وا دڵنیابن ماسییه‌کی بچکۆله‌ ئه‌که‌نه‌ وه‌لیمه‌ بۆ حوته‌کان. ره‌بی موی لێ بێ زمانی، په‌نجه‌کانی هه‌ڵوه‌رێ هه‌رکه‌سێ گوڵشه‌ن به‌ده‌ردی گوڵخه‌نی دۆزه‌خ به‌رێ
ئاراس كه‌ركوكی‌
  وه‌رگرتنی‌ به‌رتیل له‌ هه‌ر داموده‌زگایه‌كی‌ حكومه‌تی‌ مانای‌ گه‌نده‌ڵی‌ حكومه‌ت ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌و جۆره‌ شتانه‌ جێگه‌ی‌ ناڕه‌زایی‌ خه‌ڵكه‌.
رێگا سورچی‌
  جێگه‌ی‌ داخه‌ كه‌ كۆمپانیاكان و ته‌نده‌ر و پارێزگا و بانكه‌كان و وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و...هتد به‌ره‌و ئاقاری‌ رۆتین و به‌رتیل ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ زۆر ئاشكرایه‌ خه‌تای‌ سیستمه‌كه‌یه‌.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ