راپۆرت
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌




Sunday, September 7, 2008
 
     


 راپۆرت: سبه‌ی‌

به‌ریتانیا پێكیهێناو ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵیوه‌شانده‌وه‌
یه‌كه‌م هێزی‌ لیڤی‌ سوپا له‌عێراق له‌لایه‌ن به‌ریتانییه‌كانه‌وه‌ پێكهێنرا، كه‌ ئه‌ركی‌ پاراستنی‌ هێزی‌ ئاسمانی‌ مه‌له‌كی‌ به‌ژماره‌یه‌ك فه‌وج سپێردرا. هه‌ڕه‌شه‌ی‌ جه‌نگ له‌دژی‌ تورركیا پاش ئیدیعای‌ عوسمانییه‌كان به‌وه‌ی‌ موسڵ‌ به‌شێكه‌ له‌وڵاته‌كه‌یان وای‌ له‌به‌ریتانیییه‌كان كرد، فیرقه‌ی‌ ئیمام موسای‌ كازم له‌ 6 كانوونی‌ دووه‌می‌ 1921 پێكبهێنێت كه‌ یه‌ك ئه‌فسه‌ری‌ پێشووی‌ عوسمانی‌ تێدابوو‌و باره‌گاكه‌ی‌ له‌ناوچه‌ی‌ كازمیه‌ی‌ شاری‌ به‌غدابوو، شه‌ش ساڵ دواتریش هێزی‌ ئاسمانی‌ پێكهێنرا.

سوپای‌ عێراق كه‌ بناغه‌كه‌ی‌ فیرقه‌كه‌ی‌ ئیمام موسای‌ كازم بوو چه‌ندین ئه‌فسه‌ری‌ كورد له‌سه‌ره‌تای‌ پێكهێنانیه‌وه‌ به‌شداربوون تیایدا له‌ساڵی‌ 1961 تا 2003 ناوه‌ ناوه‌ شه‌ڕی‌ جوڵانه‌وه‌كانی‌ رزگاریخوازی‌ كوردی‌ كردووه‌. هه‌روه‌ك له‌و ماوه‌یه‌دا به‌شداریی‌ له‌شه‌ڕه‌كانی‌ عه‌ره‌ب ئیسرایل له‌1948، شه‌ڕی‌ هه‌شت ساڵه‌ی‌ ئێران، داگیركردنی‌ كوه‌ێت‌و جه‌نگی‌ یه‌كه‌می‌ كه‌نداو، جه‌نگی‌ دووه‌می‌ كه‌نداو سه‌ركوتكردنی‌ هه‌موو جوڵانه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی‌ ناو عێراق كردووه‌‌و هه‌میشه‌ دارده‌ستێك بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ عێراق كورسییه‌كانی‌ خۆیانی‌ پێ‌ بپارێزن‌و بیكه‌ن به‌گژ میلله‌تانی‌ عێراقدا. له‌دوای‌ هه‌ڵایسانی‌ جه‌نگی‌ عێراق‌و ئێران، سه‌دام حسێنی‌ دیكتاتۆری‌ پێشووی‌ عێراق له‌هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دابوو كه‌ هێزی‌ جه‌نگی‌ له‌دژی‌ ئێران پێكبهێنێت‌و هه‌ر له‌گه‌ڵ‌ ده‌ستپێكردنی‌ جه‌نگه‌كه‌دا قه‌باره‌ی‌ سوپا  زیادی كرد‌و ساڵی‌ 1981 بووه‌ 200 هه‌زار سه‌رباز كه‌ له‌ 12 فیرقه‌‌و 3 فه‌یله‌قدا رێكخرابوون. له‌ 1985 بووه‌ 500 هه‌زار سه‌رباز كه‌ له‌ 23 فیرقه‌‌و نۆ فه‌یله‌قدا رێكخرابوون. له‌سه‌روبه‌ندی‌ داگیركردنی‌ كوێتیش له‌ 2ی‌ ئابی‌ 1990،  سوپای‌ عێراق بووه‌ نزیكه‌ی‌ یه‌ك ملیۆن سه‌رباز، كه‌پێكهاتبوو له‌ 42 فیرقه‌ی‌ پیاده‌‌و 7ی‌ زرێپۆش، 20 فیرقه‌ی‌ هێزی‌ تایبه‌ت‌و شه‌ش فیرقه‌ی‌ گاردی‌ كۆماری‌.

له‌سه‌روبه‌ندی‌ جه‌نگی‌ عێراق‌و ئه‌مه‌ریكا له‌ 2003، سوپای‌ عێراق له‌ 300 هه‌زار سه‌رباز پێكهاتبوو، كه‌ له‌پێنج فه‌یله‌قدا رێكخرابوون، بریتی‌ بوون له‌ 11 فیرقه‌ی‌ پیاده‌،  3ی‌ ئالیات، 3 زرێپۆش. به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی‌ جه‌نگ، به‌پێی‌ پلانێكی‌ سه‌ربازیی‌ له‌كه‌ركوك، دیاله‌، ناسریه‌، عه‌ماره‌، موسڵ‌ جێگیركران‌و ئه‌ركی‌ پاراستنی‌ به‌غداش به‌دوو فیرقه‌ی‌ گاردی‌ كۆماری سپێردرا.

سوپای‌ عێراق رۆژی‌ 23 ئایاری‌ 2003، له‌سه‌ر فه‌رمانی‌ پۆل بریمه‌ری‌ حاكمی‌ كاتی‌ ئه‌و كاته‌ی‌ عێراق هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌.

دروستكردنه‌وه‌ی‌ سوپا
به‌پێی‌ فه‌رمانی‌ ژماره‌ 22ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كاتی‌ هاوپه‌یمانان له‌ 7ی‌ ئابی‌ هه‌مان ساڵ‌ ده‌ستكرا به‌پێكهێنانی‌ سوپایه‌كی‌ نوێ‌ بۆ "به‌رگریكردن له‌ئاینده‌ی‌ عێراقی سه‌ربه‌خۆ".
به‌فه‌رمانی‌ ژماره‌ 23 هه‌ندێك رێوشوێن دانرا بۆ سه‌رله‌نوێ‌ پێكهێنانه‌وه‌ی‌ ئه‌و سوپایه‌.
به‌پێی‌ فه‌رمانه‌كه‌، ئه‌مانه‌ له‌ریزی‌ سوپا نوێیه‌كه‌ ده‌رده‌كرێن: ئه‌ندامانی‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، پیاوانی‌ موخابه‌رات، گاردی‌ كۆماری‌، ئه‌ندامانی‌ رێكخراوه‌ چه‌كداریی‌‌و ئه‌منییه‌كانی‌ به‌عس، گه‌وره‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌و حیزبه‌، ئه‌فسه‌رانی‌ پێشووی‌ ئه‌وانه‌یان پۆستیان له‌كۆلۆنێل به‌رزتره‌. به‌و جۆره‌ چوار بنكه‌ی‌ مه‌شق‌و پێكهێنانی‌ سوپای‌ نوێ‌  له‌به‌غدا، به‌سره‌، موسڵ‌‌و هه‌ولێر ده‌ستنیشانكرا.

له‌ 15 شوباتی‌ 2004، پتر له‌ 3500 كه‌س له‌ ریزه‌كانی‌ سوپا رێكخرانه‌وه‌، كه‌ 2 هه‌زاریان ئاماده‌كرابوون بۆ ئه‌ركه‌كانیان‌و 1500 مه‌شق‌و راهێنانیان ده‌كرد.

رۆژی‌ 20 حوزه‌یرانی‌ 2004 له‌میانی‌ كۆنفرانسێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌یاد عه‌لاوی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كاتی‌ عێراق رایگه‌یاند سوپای‌ نوێ ئه‌م به‌شانه‌ له‌خۆده‌گرێت:
*هێزه‌كانی‌ پیاده‌
*گاردی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌
*هێزه‌كانی‌ ته‌ده‌خولی‌ خێرا‌و هێزی‌ تایبه‌تی‌.

له‌سه‌ره‌تای‌ 2005، حكومه‌تی‌ كاتی‌ عێراق به‌یارمه‌تی‌ هێزه‌كانی‌ فره‌ڕه‌گه‌ز 90 فه‌وجیان پێكه‌وه‌نا كه‌ئه‌ركی‌ سه‌ره‌كی‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كان بوو. ژماره‌یه‌كی‌ كه‌م له‌و سه‌ربازانه‌ چه‌ك‌و كه‌ره‌سته‌ی‌ جه‌نگی‌ پێویستی‌ بۆ دابینكرابوو.

هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، سوپای‌ عێراق شانبه‌شانی‌ هێزه‌ فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان به‌شداریی‌ پرۆسه‌ی‌ سه‌ربازیی‌ فه‌لوجه‌ی‌ كرد كه‌ناوی‌ (ئه‌لفه‌جر)ی لێنرابوو. له‌میانی‌ مه‌راسیمێكدا كه‌ رۆژی‌ 6/1/2005 به‌بۆنه‌ی‌ 84 ساڵه‌ی‌ سوپای‌ عێراق به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی‌ كاتی‌، لیوا عه‌بدولقادر محه‌مه‌د جاسمی‌ وه‌كو فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌ زه‌مینییه‌كانی‌ عێراق ده‌ستنیشان كرد.

له‌ 13 ئاداری‌ 2006، سوپای‌ عێراق بووه‌ 140 سه‌رباز، كه‌ له‌ 113 فه‌وجی‌ جه‌نگیدا رێكخرا (91 فه‌وجی‌ پیاده‌، 5فه‌وجی‌ ئالیات، 4ی‌ زرێپۆش، یه‌ك فه‌وجی‌ ئه‌ركی‌ ئه‌منی‌ تایبه‌ت).

دوو ساڵ‌ دواتر ژماره‌ی‌ ئه‌و هێزانه‌ بوونه‌ 180 هه‌زار سه‌رباز، كه‌ له‌ 150 فه‌وجدا رێكخراون‌و دابه‌شكراون به‌سه‌ر 13 فیرقه‌دا.

سوپا ‌و ده‌ستور
به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 14ی‌ ده‌ستوری‌ عێراق، هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌‌و به‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیشه‌وه‌ به‌شێكن له‌گه‌لی‌ عێراق‌و ره‌نگده‌ره‌وه‌ی‌ پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی‌‌و ئایین‌و مه‌زهه‌بییه‌كه‌ین‌و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتێكی‌ مه‌ده‌نیدا ده‌بێت‌و ئه‌ركی‌ پاراستنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عێراقه‌و ده‌ست له‌كاروباری‌ سیاسی‌ وه‌رنادات‌و نابێت بۆ سه‌ركوتكردنی‌ گه‌لانی‌ عێراق پێكبهێنرێت.

هه‌روه‌ها به‌پێی‌ بڕگه‌ی‌ (ج)ی‌ به‌ندی‌ پێنجی‌ ماده‌ی‌ 61، دانانی‌ سوپاسالار‌و یاریده‌ده‌ره‌كانی‌‌و ئه‌وانه‌ی‌ له‌پۆستی‌ فه‌رمانده‌ی‌ فیرقه‌و سه‌روترن له‌ده‌ستی‌ په‌رله‌ماندایه‌. جگه‌له‌وه‌ش به‌پێی‌ بڕگه‌ی‌ (ا)ی‌ به‌ندی‌ نۆیه‌می‌ هه‌مان ماده‌، له‌ده‌سه‌ڵاتی‌ په‌رله‌ماندایه‌ راگه‌یاندنی‌ جه‌نگ‌و باری‌ نائاسایی‌ به‌زۆرینه‌ی‌ دوو له‌سه‌رسێ‌، به‌پێی‌ داوایه‌كی‌ هاوبه‌شی‌ سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران.


كورد له‌سوپای‌ عێراق پشتگوێده‌خرێت
بابه‌كر زێباری‌ سوپاسالاری‌ سوپای‌ عێراق كه‌ له‌گه‌ڵ‌ پێكهێنانه‌وه‌ی‌ سوپا ئه‌و پۆسته‌ی‌ پێدراوه‌، ده‌ڵێت: "هیچ هاوسه‌نگییه‌ك له‌نێو سوپای‌ عێراقدا نییه‌، كورد به‌ته‌واوی‌ پشتگوێخراوه‌، له‌ 7 فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌ی‌ زه‌مینی‌ هیچ كوردی‌ تێدانییه‌، هیچ قاید فه‌یله‌قێك كورد نییه‌، له‌ 14 قاید فیرقه‌ ته‌نیا دووانیان كوردن، یه‌ك یاریده‌ده‌ری‌ قاید فیرقه‌ كورده‌‌و هیچ سه‌رۆك ئه‌ركانی‌ فیرقه‌یه‌ك كورد نییه‌، له‌وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریش هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك به‌فه‌رمانی‌ دیوان كوردێك ده‌رده‌كرێ‌، پێویسته‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد هه‌وڵی‌ جدی‌ بدات‌و پێداگیریی‌ بكات له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی‌ هاوسه‌نگی‌ بۆ نێو سوپای‌ عێراق".

بابه‌كر به‌ هه‌فته‌نامه‌ی‌ رووداوی‌ وت: "بڕواناكه‌م رێژه‌ی‌ كورد 7%بێت له‌نێو سوپای‌ عێراقدا، هه‌وڵده‌درێت ئه‌و رێژه‌یه‌ش كه‌مبكرێته‌وه‌".

به‌غدا سه‌رباز‌و ئه‌فسه‌ره‌ كورده‌كان له‌كه‌ركوك كه‌مده‌كاته‌وه‌
فیرقه‌یه‌كی‌ سوپای‌ عێراقی‌ كه‌ له‌ 25 هه‌زار سه‌رباز پێكدێت له‌ شاری‌ كه‌ركوك جێگیر ده‌كرێت، زۆرینه‌ی‌ پێكهاته‌ی‌ ئه‌و فیرقه‌یه‌ش عه‌ره‌بن و له‌ باشور و ناوه‌ڕاستی‌ عێراقه‌وه‌ ده‌هێنرێنه‌ ناو كه‌ركوكه‌وه‌.
 عه‌قیدی‌ روكن عه‌بدوڵا دلۆیی‌ فه‌رمانده‌ی‌ لیوای‌ 15ی‌ كه‌ركوكی‌ سوپای‌ عێراقی‌ به‌ سبه‌ی ‌وت: وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ عێراق بڕیاریداوه‌ كه‌ فیرقه‌ی‌ 4ی‌ سوپای‌ عێراق بكات به‌ دوو فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ و فیرقه‌ی‌ 4 و فیرقه‌ی‌ 12ی‌ لێ دروست بكات، ئێستاش فیرقه‌ی‌ 12 له‌ سه‌ربازگه‌ی‌ كه‌یوانی‌ شاری‌ كه‌ركوك جێگیركراون كه‌ فه‌رمانده‌ی‌ فیرقه‌كه‌ش عه‌ره‌بێكی‌ شیعه‌یه‌ به‌ ناوی‌ (عه‌مید روكن عه‌بدولئه‌میر)، له‌ كۆی‌ 10 ئه‌فسه‌ری‌ پایه‌ به‌رزی‌ ئه‌و فیرقه‌یه‌ ته‌نها یه‌ك ئه‌فسه‌ریان كورده‌ و زۆرینه‌ی‌ پێكهاته‌ی‌ سوپاكه‌ش كه‌ 25 هه‌زار سه‌ربازه‌ عه‌ره‌بن و خه‌ڵكی‌ به‌سره‌ و ناسریه‌ و تكریت و ناوچه‌ عه‌رب نشینه‌كانی‌ تری‌ عێراقن.

ده‌ڵۆیی‌ ده‌ڵێت: ره‌نگه‌ هه‌ردوو لیوای‌ 15 و 16 كه‌ركوك و سلێمانیش كه‌ ئێستا ئه‌ركه‌كانیان له‌سنوری‌ كه‌ركوكدایه‌ بخرێنه‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و فیرقه‌ تازه‌یه‌وه‌، ئه‌وكاته‌ش ژماره‌ی‌ سه‌رباز و ئه‌فسه‌رانی‌ كورد له‌و فیرقه‌یه‌دا زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه‌، له‌كاتێكدا كه‌ ئێستا له‌ لیوای‌ 15 و 16دا كورد رێژه‌ی‌ 30% پێكده‌هێنێت.

روونیشیكرده‌وه‌: ئه‌م هه‌وڵه‌ی‌ حكومه‌تی‌ عێراقی پلانێكی‌ به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراوه‌ بۆ دژایه‌تیكردنی‌ كورد و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ رۆڵی‌ كورد له‌ ناوچه‌كه‌دا، چونكه‌ ئه‌و فیرقه‌یه‌ زۆرینه‌ی‌ عه‌ره‌ب ده‌بێت و كورد به‌ رێژه‌یه‌كی‌ زۆر كه‌م ده‌بێت له‌ فیرقه‌كه‌دا له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌ركیشیان له‌ ناوچه‌یه‌كی‌ كوردستاندا ده‌بێت كه‌ كه‌ركوكه‌‌و ئه‌مه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ژماره‌ی‌ سه‌رباز و ئه‌فسه‌ره‌ كورده‌كانه‌ له‌ كه‌ركوك.

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
ده‌وه‌ند ده‌ربه‌ندی
 (بوم به‌ گاڵته‌ جاڕوو ده‌کات گاڵته‌ به‌ مـــــــــــــــــــــــــــن.... ئه‌و ڕمـــــــووزنه‌ی زه‌نده‌قــــــــــی چـــووبو له‌ مــــــــــن) هــــــــه‌مو هه‌ڵه‌ی سه‌رکرده‌کانمانه‌................
هونه ر
 به ڕێزان بروا بکه ن سه رکرده کانمان زۆر دلسۆزن و زۆریش زیره کن ئاگاداری هه موو شتێکیشن له عێراق که ده کرێت .سه رکرده کانمان ده زانن کورد حه زی له سه ر بازی نیه و ئه زانن کورد ناتوانێت په یوه ست بێت به بڕیارو ده ستوری سه ربازیه وه بۆ یه هیچ هه لۆستێکیان نیه .به ڵام ئه زانن کورد حه زی له پاره یه بزانه چۆن شه ر ده که ن له سه ر بودجه ی کوردستان .ده می حوکمه تی کوردستان بکه ره وه ده ڵێت ته نها گرفتی بودجه یانه له گه ڵ به غدادا که می نه که نه وه ئیتر هیچ گرفتێکی تمان نیه .
Rebwar...London
 hewa darm kurd ba tawawy ba xoyda bchetawa.. mam jalalu kak masud chy tr be dang nabin ba rasty am bea dangia tawaw taky kurdy bea hiwa krdua ... kurd tanha la supada dasallaty lawaz nabwa balku la hamu rwakanawa dasallaty lawaz bua awata malky ba tamaya kona kar ba dastakany supay kony eraq da bmazrenetawa awanay ka dastian anfalu halabjau kushtny hazaran hazar kurdy trda habu malky dayawet sharazay awa ba kar benet bo dubara sarkut krdny kurd chunka har awana bun kara jenosaydakany peshuyan anjam da...boya dallem pewista kurd xoy rek bxat aw kasanay ka la baxdan yan awata dasallatian habet yan awata nabin.....
kawa hama-borås-swed
 ae la kurde nagbat. darakae dastt hardok sare pesa. dalye sarbaxoee wae ba halt hazar sag u gurg dam dakatawa. dalye kurd u arab bran, qat waneya. awan tako by dasalat bn bramann ,ka dasalatyn habo ,awa daman xon. dazanm sarkrdayate kurd hallae krd,balam esta awanesh nazann che bkan.che bkaen basha , dawe talaq bkaen. awja che daby ba bby,dostykman neya ta panae bo baren ,har amareka bo awesh doste ta sar nabo
ئارمانج -هه‌ولێر
  سلاو له‌ عه‌قلی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد دوو هه‌لی مێژوویی باشی بۆ ره‌خسا که‌ له‌عێراق جیاببێته‌وه‌ ئه‌ویشی له‌ ده‌ست ده‌رچو 1- دووای راپه‌رینی به‌هاری1991به‌ریاری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ژماره‌ 688 ناوچه‌ دژه‌ فرینی بۆ درووست کرا پارله‌مان و حکومه‌تی سه‌ربه‌خۆی دامازراند که‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌ به‌غداوه‌ نه‌بوو له‌ دوای رووخانی رژێمیش به‌ پله‌په‌ل جارێکی تر خۆیان راده‌ستی عیراق کرده‌وه‌ و عیراقیان درووست کرده‌وه‌ و هه‌میشه‌ش له‌ هه‌ولی ئاشت کردنه‌وه‌ی شیعه‌و سوونه‌و گرووپه‌ عه‌ره‌به‌کان بوونه‌.........ئه‌مه‌یه‌ سیاسه‌ت ئه‌مه‌یه‌ هه‌ولیان بۆ درووست کردنی کیانی کوردیو ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆ..............سلاو له‌ عه‌قلتان سه‌رکرده‌کانی مأوویی کورد دلنیا بن مێژوو به‌ ئاوی زێر ناوتان تۆمار ده‌کات که‌ چه‌ند خه‌م خۆری عێراق و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی برای دینیمانن و به‌رژه‌وه‌ندی برای خۆتان له‌ پێش به‌رژه‌وه‌نی نه‌ته‌وه‌ی کورد داده‌نێن ئه‌ویه‌ هه‌لوێستی نیشتمانی.... مباره‌ک بێت عێراقی هیواو ئومێد..ئه‌ی سه‌رکرده‌ کورده‌کانی سه‌ده‌ی 21 2- دوای رووخانی رژێم ل2003 جاری سه‌ربه‌خؤییمان نه‌دا وه‌ک کۆسۆڤۆ .............
كورى مةسيف
 ئه‌م هه‌واله‌ تازه‌نیه‌ و بیش بینی‌ كراوه‌ چونكه‌ عه‌ره‌ب ئه‌وه‌ی‌ بروایان بی نه‌بیت دوستایه‌تی‌ هاوپه‌یمانیه‌ عه‌ره‌ب ئه‌م شتانه‌ ته‌ها له‌و كاته‌ به‌كار دینیت كه‌ بیهز بیت تا خوی‌ ریك ده‌خاته‌وه‌ خه‌تای ئیمه‌ی‌ كوردی‌ خوشباوه‌ری‌ تیایه‌ چونكه‌ ئیمه‌ ناتوانین سود له‌و هه‌له‌ وه‌ربگرین كه‌ دیته‌ پیشه‌وه‌ مه‌سئوله‌كان ئه‌وه‌نه‌ خه‌ریكی‌ حیزبایه‌تین خه‌ریكی‌ كوردایه‌تی‌ نین بو نمونه‌ سوپاسالاری‌ عیراق كه‌ كورده‌ ئه‌یتوانی‌ شتیَك بكات به‌لام وادیاره‌ خه‌مسارد بووه‌ له‌و ئاسته‌ چونكه‌ ئه‌و به‌م ئاخیره‌ ده‌سه‌لاتی‌ كه‌م كراوه‌ته‌وه‌ خو ئه‌یتوانی‌ پیَشتر شتی‌ بكات بو نه‌ی‌ كردووه‌ ئه‌وه‌ پرسیاره‌یكه‌و وه‌لامی‌ نیه‌ ؟ سه‌ركردایه‌تی‌ ئیمه‌ ناتوانیت هه‌موو ئیشه‌كان وه‌ك یه‌ك سه‌یر بكات چونكه‌ خوی‌ به‌ماده‌ی‌ 140 مه‌شغول كردووه‌ ئه‌وانی‌ تری‌ وه‌لاناوه‌ بویه‌ وا باشتره‌ كه‌ ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ به‌ هه‌ند وه‌ربگیریت قابیلی‌ ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ ئیهمالی‌ تیا بكریت واباشتره‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد خوی‌ نه‌به‌ستیته‌وه‌ به‌ لایه‌نیكی‌ ناو په‌رله‌مان وه‌ پیَویسته‌ به‌بیی‌ به‌رژوه‌ندی‌ خوی‌ ئیشیان له‌گه‌ڵ بكات نه‌ك به‌بیی‌ دوستایه‌تی‌ چونكه‌ عه‌ره‌ب دوستایه‌تی‌ نازانیت
هونه‌ر
 وه‌ڵا من ئه‌ڵیم کاکه‌ به‌کر زیباری ،بۆ دانانیشی و بێ ده‌نگ بی خۆ معاشه‌که‌ت هه‌ر هه‌یه‌،دواتریش ئه‌م کێشانه‌ی ئێستای سوپای عێراق به‌خوا هه‌موو که‌س ئه‌زانێ که‌ پدک و ینک ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵیدا ،ئه‌وه‌تا کورد خۆی گیف کرده‌وه‌ بۆ قه‌ره‌ته‌په‌ دوایی فسیان برده‌وه‌ وتیان مام جه‌لال خۆی به‌خشیویه‌تی،وه‌ به‌ دڵنیایشه‌وه‌ حزبه‌که‌ی بابه‌کر هه‌رگیز پێی خۆش نیه‌ که‌رکوک خانه‌قین بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێم چونکه‌ ئه‌زانن نفوسی حزبه‌که‌یان له‌و شاره‌دا که‌مه‌و ئه‌میش به‌ زووی ئه‌بێته‌ کێشه‌ بۆیان،هیوادارم گه‌ر بۆچونه‌کانم جنێودان یان درۆن بڵاوی نه‌که‌نه‌وه‌ ،گه‌رواش نیه‌ خۆ ئێوه‌ باسی گه‌یاندنی ڕاستی ئه‌که‌ن،ببورن وا ده‌ڵیم چونکه‌ زۆر که‌س ئه‌ڵێن که‌ ئێمه‌ شتی ئاسایی ئه‌نوسین که‌چی مادام به‌ دڵی پارتی نیه‌ سبه‌ی بڵاوی ناکاته‌وه‌.
به رهه م
 خۆشحاڵم به وه ... کوردێک دوای هه شتا ساڵ کوژران و ماڵوێران بوون بڕوات ببێته سه ربازی عێڕاقی ئه بێت چ پێناسه یه ک بیگرێته وه؟
حه مه غه ریب - سویسرا
 من كه ناوی سوپای ئێراق دێته گوێم ئیتر كۆن بێت یان تازه یه كسه ر چوار هه زار دێی وێران كراو ، ئەنفال ، شه هیدانی هه ڵه بجه ، ناوچه ی مووحه ڕه مه و هلهلوا للبعث الصامدم دێته وه بیر وه زۆری تریش
ئاران_مالمێ
 داگیرکه‌ر هه‌ر داگیرکه‌ره‌! قه‌ت ناتوانین ببینه‌ برای عه‌ره‌ب، ئه‌م پێنج ساڵه‌ی دوایش باشترین به‌ڵگه‌یه‌ که‌ کورد به‌ چ نێتێکه‌وه‌ چؤته‌ به‌غدا و ئه‌وانیش چۆن هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن. له‌مه‌ودواش ئه‌بێت چاوه‌رێی ئه‌وه‌ بین که‌ حکومه‌تی عێراق په‌لاماری سلێمانی و هه‌ولێریش بدا. خۆزگه‌م سه‌رکردایه‌تی کورد پێش هه‌ر رووداوێک ده‌ستیان له‌ به‌غدا ئه‌م له‌ %17 ته‌واو بوایه‌ بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سکه‌وته‌ی که‌ هه‌مانه‌ نه‌مان دۆراندایه‌. نزیکه‌ی 12 ساڵ وه‌ک سه‌ربه‌خۆ بووین که‌سیش له‌ برسا نه‌‌مرد...ئێستا هه‌ر رۆژه‌ی بیانویه‌کمان پێ ئه‌گرن.. زۆر زه‌حمه‌ته‌ ئه‌م هه‌موو که‌له‌ سه‌ره‌ له‌ مه‌نجه‌ڵێکا بکوڵێ، نه‌ زمانه‌که‌مان له‌ زمانیان ئه‌چێ نه‌ جلوبه‌رگمان له‌ جلوبه‌رگیان ئه‌چێ نه‌که‌لتورمان له‌ که‌لتوریان ئه‌چێ نه‌ خاکه‌که‌مان له‌ خاکیان ئه‌چێ، چیان ئه‌وێ لێمان! بۆ وازمان لێ نا‌‌هێنن!!!!!!!!!
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ