راپۆرت
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌




Tuesday, October 14, 2008
 
     


راپۆرت: نیاز نایف
ساڵی‌ رابردوو كه‌ به‌ ساڵی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناسێنرا، زیاتر له‌ هه‌ر ساڵێكی‌ تر جوتیاران زیانیان لێكه‌وت ‌و حكومه‌تیش بڕیاریدا به‌ ته‌رخانكردنی‌ ١٠٠ ملیۆن دینار له‌ هه‌فته‌یه‌كدا بۆ هه‌ر قه‌زایه‌ك، به‌ڵام به‌هۆی‌ گه‌نده‌ڵی‌‌و ناڕێكی‌ له‌ دابه‌شكردنیدا، ئه‌و بودجه‌یه‌ كه‌مكرایه‌وه‌ بۆ 50 ملیۆن دینارو له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا تا ئێستا نه‌توانراوه‌ رێگه‌ له‌ وشكبوونی‌ زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كان بگیرێت.

كوردستان‌و وشكه‌ساڵی‌
له‌ ماوه‌ی‌ 60 ساڵی‌ رابردوودا چه‌ندینجار وشكه‌ساڵی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ گرتووه‌ته‌وه‌ كه‌ مه‌ترسیدارترینیان ساڵی‌ (1948- 1949) بووه‌ به‌ جۆرێك له‌ پارێزگای‌ سلێمانیدا ته‌نها 169ملم باران باریوه‌، به‌دوای ئه‌ودا ساڵی‌ (1949-1950) ته‌نها 182.5ملم باریوه‌، به‌ڵام له‌ ساڵی‌ (1998- 1999)دا جارێكی‌ تر وشكه‌ساڵی‌ كوردستانی‌ گرته‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ 50 ساڵی‌ رابردوودا بێوێنه‌ بووه‌‌و تێیدا له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ته‌نها 229.6ملم باران باریوه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی‌ ئه‌وكاتی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌ی‌ ئێستا بودجه‌ی‌ تایبه‌تیان بۆ وشكه‌ساڵی‌ ته‌رخان نه‌كرد، له‌كاتێكدا رێكخراوی‌ فاو (رێكخراوی‌ خۆراك‌و كشتوكاڵی‌ جیهانی‌ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان)، له‌سه‌ر بڕیاری‌ 986 سه‌رپه‌رشتیی‌ كه‌رتی‌ كشتوكاڵی‌ هه‌رێمی‌ ده‌كرد. خشته‌ی‌ ژماره‌ 1 ساڵانی‌ وشكه‌ساڵیی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌رده‌خات، خشته‌ی‌ ژماره‌ 2 رێژه‌ی‌ بارانبارینی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ نیشانده‌دات له‌ ماوه‌ی‌ 17 ساڵی‌ رابردوودا.

زیاتر له‌ 10 ملیار دینار چۆن سه‌رفكرا؟
به‌هۆی‌ كه‌مبارانی‌‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ئاوی‌ ژێرزه‌وی‌‌و وشكبوونی‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانه‌وه‌، سه‌رۆكایه‌تیی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ 22/4/2008ه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تێكی‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ وشكه‌ساڵی‌ ده‌ستپێكرد، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌یان ملیار دینار دراوه‌ته‌ پارێزگاكان وه‌ك بودجه‌ی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ وشكه‌ساڵی‌‌و بڕیاریشه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ تا كۆتایی‌ مانگی‌ نۆڤه‌مبه‌ری‌ ئه‌مساڵ‌ به‌رده‌وام بێت.

له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌شدا بڕی‌ (5) ملیار دینار بۆ پارێزگای‌ هه‌ولێر ته‌رخانكراوه‌و تا ئێستا نزیكه‌ی‌ 4 ملیار دینار له‌و بودجه‌یه‌ سه‌رفكراوه‌، كه‌ به‌ وته‌ی‌ به‌رپرسانی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر به‌شی‌ زۆری‌ ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ دابه‌شكردنی‌ ئاو سه‌رفكراوه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ گرفتی‌ كه‌مئاوی‌‌و دابینكردنی‌ ئاو بۆ گونده‌كان، بۆ ئه‌وه‌ش پارێزگای‌ هه‌ولێر كراوه‌ته‌ 6 كه‌رت‌و رۆژانه‌ له‌ رێگه‌ی‌ 200 تانكه‌ره‌وه‌ ئاو بۆ هاوڵاتییان‌و ئاژه‌ڵانی‌ گونده‌كان دابین ده‌كرێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 60 بیر له‌و سنووره‌دا لێدراوه‌.

هه‌ر له‌و بودجه‌یه‌ی‌ بۆ وشكه‌ساڵی‌ دراوه‌ته‌ پارێزگاكان له‌ سنووری قه‌زای مه‌ركه‌زی سلێمانی‌و ناحیه‌كانی (تانجه‌رۆ، به‌كره‌جۆ، بازیان) له‌ 25/5/2008 تا 8/10/2008 به‌مه‌به‌ستی‌ رووبه‌إووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی‌ وشكه‌ساڵی، پێنج ملیارو 427 ملیۆن‌و 570 هه‌زارو 54 دینار سه‌رفكراوه‌.

به‌ڵام له‌ ئێستادا ئه‌و بودجه‌یه‌ی‌ كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌رخانكراوه‌، به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێت‌و له‌ هه‌مانكاتیشدا زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كان له‌ بێئاویدا ده‌خنكێن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ هه‌موو گوندو شارو شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان به‌ده‌ست بێئاوییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن‌و گه‌ڕه‌كه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ شاره‌كان له‌ ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێك ئاویان بۆ به‌رده‌درێته‌وه‌، له‌كاتێكدا به‌ وته‌ی‌ به‌رپرسانی‌ پارێزگاكان، به‌شی‌ زۆری‌ ئه‌و چه‌ندین ملیاره‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌مئاوی‌ سه‌رفكراوه‌، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا زۆرێك له‌ هاوڵاتییان ئه‌گه‌ر خۆیان ئاو نه‌كڕن، یاخود بیری‌ ناو ماڵه‌كانیان نه‌بوایه‌، ئێستا ناچار ده‌بوون گه‌ڕه‌ك‌و گوندو شاره‌كانیان چۆڵبكه‌ن.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ لیژنه‌ی‌ كشتوكاڵ‌‌و ئاودێری‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، له‌ راپۆرتێكدا كه‌ له‌ 28/4/2008دا ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مان كراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2008ی‌ تایبه‌ت به‌ وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ وشكه‌ساڵی‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ‌‌و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاو پرۆژه‌ی‌ تێروته‌سه‌لیان ئاراسته‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران كردووه‌و گوژمه‌ی‌ پێویستیان پێشنیاز كردووه‌ "بۆیه‌ داواكارین به‌ په‌له‌ ئه‌م بڕه‌ پارانه‌ ته‌رخان بكرێت".

گه‌نده‌ڵی‌‌و ناڕێكی‌ له‌ دابه‌شكردنی‌ بودجه‌ی‌ وشكه‌ساڵیدا
له‌گه‌ڵ‌ ته‌رخانكردنی‌ ئه‌و ملیاره‌ دینارانه‌ی‌ له‌ بودجه‌ی‌ وشكه‌ساڵی‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ كشتوكاڵ‌‌و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان‌و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان دابینكراوه‌، به‌ڵام له‌ زۆرێك له‌ ناوچه‌كاندا نه‌توانراوه‌ وه‌ك پێویست سوود له‌و بودجه‌یه‌ وه‌ربگیرێت‌و به‌هۆی‌ گه‌نده‌ڵی‌‌و ناڕێكی‌ له‌ دابه‌شكردنیدا هیچ كایگه‌رییه‌كی‌ له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ زیانه‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ نه‌بووه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ كشتوكاڵ‌‌و ئاودێری‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا هاتووه‌ "به‌هۆی‌ وشكه‌ساڵییه‌وه‌ وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ‌ له‌ راپۆرتی‌ خۆیان بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران داوایان كردووه‌ بۆ ئه‌مساڵ‌ بڕی‌ 30 هه‌زار ته‌ن گه‌نم‌و 3 هه‌زار ته‌ن جۆ بكڕدرێت‌و به‌سه‌ر جوتیاراندا دابه‌شبكرێت، "ئێمه‌ له‌ لیژنه‌ی‌ كشتوكاڵ‌ پشتگیریی‌ وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ین بۆ ته‌رخانكردنی‌ بڕی‌ پاره‌ی‌ پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌".

دابه‌شكردنی‌ پاره‌ به‌بێ‌ وه‌سڵ‌
له‌ بودجه‌ی‌ وشكه‌ساڵی‌ بإی‌ 100 ملیۆن دینار له‌ هه‌فته‌یه‌كدا بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك دابینكرابوو بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و جوتیارانه‌ی‌ كه‌ به‌هۆی‌ وشكه‌ساڵییه‌وه‌ زیانیان پێگه‌یشتووه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ گه‌نده‌ڵی‌و ناڕێكی‌ له‌ دابه‌شكردنیدا كه‌مكرایه‌وه‌ بۆ (50) ملیۆن دینار له‌ هه‌فته‌یه‌كدا.

شاره‌زوور یه‌كێكه‌ له‌و ناوچانه‌ی‌ كه‌ تێیدا پاره‌ی‌ وشكه‌ساڵی‌ بێ‌ وه‌سڵ‌ دابه‌شكراوه‌و زۆرینه‌ی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ سه‌رفكراوه‌ نازانرێت چۆن‌و به‌ كێ‌ دراوه‌، هه‌ربۆیه‌ دواتر ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بڕیاریدا بودجه‌ی‌ دیاریكراوی‌ ناوچه‌كه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ وشكه‌ساڵی‌ له‌ 100 ملیۆن دیناره‌وه‌ كه‌مبكاته‌وه‌ بۆ 50 ملیۆن دینار، له‌ هه‌مانكاتدا هاوڵاتییانی‌ گونده‌كان گله‌ییان له‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌و بڕه‌ خۆراك‌و ئالیكه‌ی‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ بودجه‌ی‌ وشكه‌ساڵیدا بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان پێیاندراوه‌، ناعه‌داله‌تی‌ تێدابووه‌‌و به‌ یه‌كسانی‌ نه‌دراوه‌ پێیان، بۆ نموونه‌ خه‌ڵك هه‌بووه‌ دوو سه‌ر ئاژه‌ڵی‌ هه‌بووه‌ كه‌چی‌ ئالیكی‌ چل سه‌ری بۆ نووسراوه‌، ماڵ‌ هه‌یه‌ ئاژه‌ڵی‌ نییه‌، كه‌چی قه‌ره‌بووكراوه‌ته‌وه‌.

زیاتر له‌ نیوه‌ی‌ به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كان له‌ناوچوون
سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا چه‌ندین ده‌شتی‌ به‌پیت‌و فراوانی‌ كشتوكاڵی‌ هه‌یه‌ كه‌ تا ئێستا وه‌ك پێویست سوودیان لێوه‌رنه‌گیراوه‌، ئه‌مساڵیش به‌هۆی‌ وشكه‌ساڵییه‌وه‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌و به‌روبوومانه‌ی‌ كه‌ به‌رهه‌مهێنرابوون وشكبوون‌و له‌ناوچوون.


به‌ ته‌نها له‌ سنووری‌ ده‌شتی‌ بتوێندا ٢٢ هه‌زارو پێنج سه‌د دۆنم زه‌وی‌ دێم‌و ١٧ هه‌زارو 600 دۆنم زه‌وی‌ به‌راو هه‌یه‌، بۆ ئه‌م زه‌ویانه‌ش 19 هه‌زار جوتیار له‌ سنووره‌كه‌دا سه‌رقاڵی‌ كشتوكاڵكردنن، به‌ وته‌ی‌ به‌رپرسانی‌ هۆبه‌ی‌ كشتوكاڵیی‌ بتوێن، ئاستی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كشتوكاڵی‌ له‌مساڵدا به‌ به‌راورد به‌ ساڵی‌ رابردوو، به‌ رێژه‌ی‌ ٦٠٪ كه‌می‌ كردووه‌.

له‌ شاره‌زووریش كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین‌و سه‌ره‌كیترین ده‌شته‌ كشتوكاڵییه‌ به‌پیته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌رپرسانی‌ كشتوكاڵیی‌ ناوچه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن وشكه‌ساڵی‌ كاریگه‌رییه‌كی‌ خراپی‌ كردووه‌ته‌ سه‌ر ژیانی ئاژه‌ڵ‌‌و مرۆڤ‌و به‌روبوومه‌ كشتوكاڵییه‌كان، به‌وهۆیه‌وه‌ ئه‌مساڵ‌ نزیكه‌ی‌ ٦٥٪ی‌ به‌روبوومه‌ كشتوكاڵییه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ فه‌وتاون‌و وشكبوون.

به‌پێی‌ پرۆژه‌یاسای پاراستنی به‌روبوومی كشتوكاڵ‌ كه‌ له‌ دانیشتنه‌كانی رابردووی په‌رله‌ماندا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆكراوه‌و له‌ 15 ماده‌ پێكهاتووه‌، ده‌بێت حكومه‌ت به‌شداریی‌ بكات له‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ خاوه‌ن كێڵگه‌و پرۆژه‌كانی‌ كشتوكاڵ‌ له‌ حاڵه‌تی‌ له‌ناوچوون‌و زیان پێگه‌یشتنیان له‌ ئه‌نجامی‌ كاره‌ساته‌ سروشتییه‌كاندا، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ چه‌ندین ماده‌ی‌ گرنگی‌ دیكه‌ی‌ تێدایه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی‌ زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كان‌و زیادكردنی‌ به‌رهه‌م‌و دابینكردنی‌ بازاڕ بۆ به‌روبوومه‌ كشتوكاڵییه‌كان، به‌ڵام ئه‌م پرۆژه‌یاسایه‌ تا ئێستا له‌ په‌رله‌ماندا ماوه‌ته‌وه‌و ده‌نگی‌ له‌سه‌ر نه‌دراوه‌.

چۆڵبوونی‌ گونده‌كان
له‌گه‌ڵ‌ سه‌رفكردنی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌ زۆره‌شدا كه‌ تا ئێستاو له‌ ماوه‌ی‌ (5) مانگی‌ رابردوودا له‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێمدا سه‌رفكراوه‌، له‌ زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ كوردستاندا چه‌ندین گوند له‌ بێئاویدا چۆڵكراون‌و دانیشتووانه‌كه‌ی‌ ماڵه‌كانیان جێهێشتووه‌، جگه‌ له‌وه‌ی‌ زۆرێك له‌ گونده‌كانی‌ تری‌ كوردستان مه‌ترسیی‌ وشكه‌ساڵییان له‌سه‌ره‌و ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ژماره‌یه‌كی‌ دیكه‌یان به‌ره‌و چۆڵبوون بچن.

هاوڵاتییانی‌ گوندی‌ شیره‌مه‌ڕ كه‌ گوندێكی‌ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی‌ خورماڵه‌، وه‌ك ده‌یان گوندی‌ تری‌ كوردستان به‌هۆی‌ وشكه‌ساڵییه‌وه‌ هاواریان لێهه‌ستاوه‌‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌ زوویی‌ پێداویستییه‌كانی‌ وشكه‌ساڵییان بۆ جێبه‌جێ‌ نه‌كات، پێده‌چێت هه‌موو خه‌ڵكی‌ ئاواییه‌كه‌ چۆڵی‌ بكه‌ن.

له‌ سنووری‌ گه‌رمیان ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاوی‌ گونده‌كان وشكه‌ساڵی‌ به‌ره‌و چۆڵبوونی‌ بردوون، تیله‌كۆ یه‌كێكه‌ له‌ ناحیه‌كانی‌ گه‌رمیان كه‌ زیاتر له‌ 80 ماڵی‌ تێدا بووه‌‌و ئێستا چۆڵبووه‌و كه‌سی‌ تێدا نه‌ماوه‌، هه‌روه‌ك تیله‌كۆی‌ قورباته‌ گوندێكی‌ تری‌ سنووره‌كه‌یه‌ له‌ 8 ماڵ‌ یه‌ك ماڵی‌ تێدا ماوه‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ ده‌ڵێت: "دوای‌ وشكبوونی‌ كانی‌‌و سه‌رچاوه‌ی‌ ئاوه‌كانمان بیرمان لێدا، به‌ڵام به‌ 70 مه‌تر نه‌گه‌یشته‌ ئاو"، له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌و له‌ ناحیه‌ی‌ ئاوه‌ سپی‌ له‌ كۆی‌ 37 گوند زیاتر له‌ (5) گوند به‌هۆی‌ وشكه‌ساڵییه‌وه‌ چۆڵكراون.


 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
karwan sdiq
 dast xoshkak niaz barasty babateke jwana hewam waya bardawam bet lam jora raportana chunka karty kshtwkall lam harema zor faramosh krawa ba heway sarkawtny ziatr bo tow karmandany dikay rozhnamakatan
bestun
 dast xosh kaka nyaz bo babatakat barasti babateki hastyart halbzhardwa. balam bawart bet au parayai ka tarxankrawa banaui budjai ushkasaliyawa zor ba asani ayantwani grftu ziyanakani wshkasali bnbrbkan balam ba daxawa disan badaxawa kasi shyu lezan au karana nabat barew.. tanha kasani halpau gandal au karana dakan auish la barchaui kali millat na balku la bar girfani bar blaui xoyan. dubara dast xosh.
شليَر كاميل
 ده‌ستخۆشی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ جوانه‌ت لێ ده‌كه‌م، كاك نیاز، خۆزگه‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسێكی كورد ئه‌وه‌نده‌ تێبینی وردی هه‌بوایه‌ له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی له‌ كوردستاندا رووده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسانیش بیانزانییایه‌ رۆزنامه‌نوسی وریای هاوشێوه‌ی ئێوه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كانیان بۆ رای گشتی ئاشكرا بكات.. چاوه‌رێی ئیشی جوانی ترین.
hawber
 سلاو ده‌ست خوشی‌ بابه‌ته‌كه‌تان لی‌ ده‌كه‌م به‌راستی‌ بابه‌تیكی‌ به‌قوه‌ته‌ ....به‌لام ناوی‌ گه‌رمیانی‌ تیانیه‌ زورترین گه‌نده‌لی‌ تیایه‌ له‌دابه‌ش كردنی‌ ته‌نده‌ری‌ وشكه‌ سالیه‌كه‌ كه ..............كه‌یه‌ هه‌ردوو ته‌نده‌ره‌كه‌ی‌ داوه‌ به‌ خه‌زووری‌ خوی‌ به‌جیاوازی‌ 1ملیاردینار تكا ئه‌كه‌م ئیشی‌ له‌سه‌ر كه‌ن
omed issa
 nyaz nayf destur u reform ,hzbi radikali rastrew,hzbi radikali ceprew debine binbirkirdni gendeli ,reformi syasi aburi komelayeti heremi kurdistani iraq kesk dekatin.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ