راپۆرت
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم




Thursday, February 12, 2009
 
     


راپۆرت: فه‌لاح نه‌جم
چاودێرانی‌ سیاسی‌‌و به‌رپرسی‌ هه‌ندێك له‌ حیزبه‌ به‌شداره‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم پێیانوایه‌ هه‌مو بڕیاره‌ چاره‌نوسسازه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ردو مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتیه‌وه‌ ده‌رده‌چێت‌و ئه‌وه‌ش رۆڵی‌ حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانی‌ لاواز كردوه‌، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بونی‌ رێككه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ له‌ نێوان ئه‌و دو حیزبه‌دا هێنده‌ی‌ تر ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ تری‌ هه‌رێمی‌ په‌كخستوه‌.

محه‌مه‌د حه‌كیم، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌سه‌ر لیستی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كه‌وتوه‌ته‌ ژێر كاریگه‌ری‌ ئه‌و رێكه‌وتننامه‌ ستراتیژییه‌ی‌ له‌ نێوان پارتی‌‌و یه‌كێتیدایه‌‌و پێشیوایه‌ هه‌مو پرسه‌ سیاسییه‌كان له‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ هه‌ردو حیزبه‌وه‌ رێككه‌وتنی‌ له‌سه‌ر ده‌كرێت‌و دواتر ده‌نێردرێت بۆ په‌رله‌مان بۆ تاوتوێكردن‌و هه‌ڵسه‌نگاندن، وتیشی‌: "ئه‌و یاسایانه‌ی‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان نه‌بێت، وه‌كو دیاریكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگانه‌ی‌ پارته‌كان‌و لێپرسینه‌وه‌ له‌وانه‌ی‌ به‌ گه‌نده‌ڵی‌ تاوانبارده‌كرێن كپی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ش بوه‌ته‌ جێگای‌ نیگه‌رانی‌ خه‌ڵك‌و ئه‌وپارتانه‌ی‌ له‌ په‌رله‌ماندا به‌شدارن".

 پێنج حیزبی‌ كوردستانی‌ (سۆشیالست، كۆمه‌ڵ‌، یه‌كگرتو، زه‌حمه‌تكێشان، شیوعی) له‌گه‌ڵ‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ هاوبه‌شن له‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ پێنجه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمدا، كه‌ به‌ بڕوای‌ چاودێرانی‌ سیاسی‌ وه‌زیره‌كانیان ته‌نها ده‌توانن پێشنیاری‌ وه‌زیره‌كانی‌ ئه‌و دو پارته‌ گه‌وره‌یه‌ قبوڵ‌ بكه‌ن، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌و حیزبانه‌، به‌ هۆی‌ زۆری‌‌و هه‌ژمونی‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ له‌ په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیراندا، ئه‌م پێنج پارته‌ ناتوانن به‌ره‌نگاری‌ ئه‌و شه‌پۆله‌ گه‌نده‌ڵیانه‌ ببنه‌وه‌ كه‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ گرتوه‌ته‌وه‌.

 د.سالار باسیره‌، مامۆستای‌ زانستی‌ سیاسی‌ له‌زانكۆی‌ سلێمانی‌، وتی‌: "ئه‌ندامانی حیزبه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ كه‌ له‌ حكومه‌تدا به‌شدارن رۆڵیان لاوازه‌و پارتی‌‌و یه‌كێتیش بازرگانیان پێوه‌ده‌كه‌ن به‌وه‌ی‌ به‌شدارییان پێكردون بۆ هه‌مه‌ڕه‌نگكردنی‌ حكومه‌ت". ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕو كه‌ ره‌نگه‌ له‌لایه‌ن حیزبه‌كانیانه‌وه‌ پێیانوترابێت كه‌ ناكۆكیه‌كان قوڵ‌ نه‌كه‌نه‌وه‌.

به‌رپرسانی‌ حیزبه‌ به‌شداره‌كانی‌ حكومه‌ت دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه‌ به‌هۆی‌ هه‌ژمونی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتییه‌وه‌ ناتوانن رۆڵی‌ كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌ مه‌سه‌له‌ گرنگه‌كاندا، به‌وپێیه‌ی‌ پێش زۆربه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران‌و په‌رله‌مان، یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ له‌ نێوان خۆیاندا رێكده‌كه‌ون، هه‌ربۆیه‌ به‌رپرسانی‌ حیزبه‌ به‌شداره‌كانی‌ حكومه‌ت ئه‌وه‌ ناشارنه‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌كان مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ یه‌كلایی‌ ده‌كاته‌وه‌ نه‌ك په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت. 

محه‌مه‌دی‌ حاجی‌ مه‌حمود، سكرتێری‌ حیزبی‌ سۆشیالستی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ وتی‌: "ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ده‌نگ به‌ په‌سه‌ندكردنی‌ بودجه‌ بده‌ین یان نا كاریگه‌ری‌ نابێت، چونكه‌ بڕیاره‌كان له‌ شوێنی‌ تره‌وه‌ یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه‌ نه‌ك له‌ په‌رله‌مان".    

حه‌مه‌ ره‌شید ماوه‌تی‌، ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌، نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان بۆ هه‌مه‌ڕه‌نگكردنی‌ حكومه‌ت دانراون‌و له‌ پرسه‌ سیاسییه‌ گرنگه‌كاندا به‌شدارییان پێناكرێت.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ محه‌مه‌د حه‌كیم، په‌رله‌مانتار، كه‌ هاوكات ئه‌ندامێكی‌ باڵای‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیشه‌ راگه‌یاند: "كاتێك وه‌زیرێكی‌ سه‌ر به‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ بانگ ده‌كرێنه‌ په‌رله‌مان بۆ لێپرسینه‌وه‌، په‌رله‌مانتاره‌كانی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ ته‌وجیهی‌ حیزبیان بۆ ده‌ڕوات، ئه‌وانیش ناچارن به‌خواستی‌ ته‌وجیهه‌ حیزبییه‌كه‌ بجوڵینه‌وه‌‌و گفتوگۆی‌ جدی‌ له‌سه‌ر وه‌یزیره‌كه‌ نه‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌وان به‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ خۆیان ده‌ڵێن ئه‌وه‌ دژی‌ ستراتیجی‌ نێوانمانه‌".

به‌ڵام راوێژكاری‌ راگه‌یاندنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بیروڕایه‌كی‌ جیاوازی هه‌یه‌و پێیوایه‌ له‌ په‌رله‌مان بإیاره‌كان به‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگ په‌سه‌ند ده‌كرێت، له‌وباره‌یه‌وه‌ تاریق جه‌وهه‌ر، راوێژكاری‌ راگه‌یاندنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، وتی‌: "پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ زۆرینه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانیان پێكهێناوه‌و بڕیاره‌كانیش به‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگ په‌سه‌ند ده‌كرێت".

هه‌ندێكی‌ تر پێیانوایه‌ په‌رله‌مانتارو وه‌زیره‌كانی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ به‌پێی‌ ئایدۆلۆجیا حیزبه‌كانیان بڕیاره‌كان یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه‌ نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی‌ هاولاَتیان.

دارا محه‌مه‌د، وه‌زیری‌ ژینگه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، كه‌ سه‌ر به‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامییه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد وه‌زیرو په‌رله‌مانتاره‌كان پێش كۆبونه‌وه‌كان بڕیاری‌ خۆیانیان وه‌رگرتوه‌و له‌ په‌رله‌مان‌و حكومه‌تدا به‌و شێوه‌یه‌ كارده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ته‌واو پێچه‌وانه‌ی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیش بێت، وتیشی‌: "زۆربه‌ی‌ گه‌نده‌ڵییه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌هۆی‌ ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌ی‌ حیزبه‌وه‌ دروست ده‌بێت".

به‌ڵام د.شوان محه‌مه‌د، وه‌زیری‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ وتی‌: "هیچ جیاوازییه‌ك له‌ نێوان وه‌زیره‌كانی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌‌و وه‌زیره‌كانی‌ پێنج حیزبه‌ كوردستانیه‌كه‌ی‌ تردا نیه‌‌و زۆربه‌ی‌ بڕیاره‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ دیموكراسی‌ یه‌كلایی‌ ده‌كرێته‌وه‌".

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
taha hawleri
 slaw barasti nak hardw hizbi dasalat dar balkw har chwar hizbakash dastyan la dzi u gandali haya nazanm chon aw chwar hizba qsa bo xalk dakan wak awai wabe xoyan hichyan nakrdwa? barasti hamwyan dastyan haya la gandali u dzi lam kurdistana. ba aw chawr hizba bro yakam jar dast lagal dwzhmnani kurd halgrn dwai ama ben qsa darbarai xalk bkan.
شاهؤ
 به‌ داخه‌وه‌ گه‌نده‌لی‌ زوره‌ زورمانبینی‌ خه‌لك هه‌موی‌ بیزاربو له‌درۆكانی‌ ئه‌م دوحزبه‌ من خوم له‌دایره‌یه‌كی‌ حوكمی‌ ده‌وام ده‌كه‌م برای‌ وه‌زیریك له‌ لامان ده‌وام ده‌كات به‌لام به‌داخه‌وه‌ تاكوئیستا كه‌س نه‌یبینیوه‌ هه‌مومانگێك موچه‌ی‌ ته‌واوه‌تی‌ بۆده‌چإت بۆ ماڵه‌وه ‌كه‌س ناتوانێ‌‌ له‌سه‌ری‌ بنوسێت چونكه‌ براكه‌ وه‌زیره‌ زۆرم به‌ روژنامه‌نوسان وت به‌لام كه‌س نه‌یوێرا بلاوی‌ بكاته‌وه‌
karem
 سلاو به‌سه‌رجه‌م براده‌رانی‌ ئه‌و مالپه‌ره‌ به‌رێزه‌ ئه‌وه‌شتیكی‌ روون و ئاشكرایه‌ و ده‌سه‌لات نه‌ك لای‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ به‌لكو لای‌ مامه‌و كاكه‌یه‌ به‌لام چاره‌سه‌ر چییه‌ ؟ئه‌وه‌یان گرنگه‌
شێر
 ئه‌مکاته‌تان باش به‌ رێزان ئه‌ م کێشه‌ یه‌ پئ ویست به‌ لێدوانی که‌س ناکات. باشترین به‌لگه‌ ئه‌ م داوه‌شینه‌ی ئه‌م ولات هه‌مو شتیک یه‌کالا ئه‌کاته‌وه‌.په‌رله‌مان یاسا ده‌رئه‌کات به‌س هیچ په‌یوه‌ندی به‌ کێشه‌کانی خه‌لکه‌وه‌ نیه‌ ته‌نها یاسای رۆژنامه‌ نوسی نه‌بیت. ئه‌ویش له‌ %80 له‌ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی ده‌سه‌لاتدا بوه‌ .یاسای دامه‌زراندنی پارتی سیاسی ویاسای خۆ پیشآندان کوا؟.
سوارجاك
 من پێشه‌كی‌ زۆر پێم شه‌رمه‌ كه‌ ناوی‌ په‌ڕله‌مان بهێنم ، بڵێم په‌ڕله‌مانمان هه‌یه‌ ، چونكه‌ له‌ په‌ڕله‌مانی‌ هه‌موو وڵاتێكی‌ دیموكرات خوازو ته‌نانه‌ت نادیموكراتیشدا كه‌سانێك ئه‌ندام په‌ڕله‌مانن كه‌ به‌ڕاستی‌ خاوه‌نی‌ شه‌هاده‌و بڕوانامه‌ی‌ پێویستی‌ بواره‌كه‌ی‌ خۆیانن و لێهاتوویی‌ ته‌واوه‌تیان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر كاره‌كانیان ،چونكه‌ ئه‌وان وه‌ك نوێنه‌ری كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان هه‌موو متمانه‌یه‌كیان پێبه‌خشراوه‌ له‌ یه‌كلا كردنه‌وه‌ی‌ بریارو مه‌سه‌له‌ چاره‌نوس سازه‌كانی‌ گه‌له‌كه‌یان ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ چی‌ به‌م دیوه‌خانه‌ی‌ ئێمه‌ی‌ كوردی‌ هه‌ژاری‌ ده‌ستی‌ ده‌سته‌ڵاتدارانی‌ كوردستان بڵێم ، كه‌ پێویستبوو جۆره‌ها پڕۆژه‌ بڕیاری‌ گرنگ له‌بواره‌كانی‌ پیشه‌سازی‌ و كشتوكاڵ و په‌روه‌رده‌ و دادپه‌روه‌ری‌ و ده‌یانی‌ تر كه‌ میله‌ته‌كه‌مان له‌ سه‌رده‌می‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌عسه‌وه‌ تا ئێستاش و ده‌یان ساڵی‌ تریش ده‌ناڵنی‌ به‌ ده‌ستیه‌وه‌ ، نه‌ك ده‌نگدان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ لاوه‌كی‌ وه‌ ( جگه‌ره‌ كێشان قه‌ده‌غه‌یه‌ و ژن زۆر هێنان قه‌ده‌غه‌یه‌ و ... ) كه‌ ئه‌مانه‌ نوسراوی‌ ناو پاس و دیوه‌خانه‌كانه‌ كه‌ تاكه‌كانی‌ كۆمه‌لگه‌ خۆی‌ به‌رپرسیه‌تی‌ و هه‌رخۆشی‌ چاره‌سه‌ریه‌تی‌ له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌و چه‌ندانی‌ ترزۆر بێهیوا بووم لێتان،كه‌ نه‌ك له‌ بریاره‌ چاره‌نووس سازه‌كان به‌ڵكو له‌هه‌موو بریاره‌كاندا ته‌نها ده‌ست هه‌ڵبرینێكیان له‌سه‌ره‌ كه‌ ئه‌ویش زۆرجار هه‌ربۆ مه‌هزه‌له‌ په‌رله‌مانتارێك له‌جیاتی‌ ده‌ستێكی‌ هه‌ردوو ده‌ستی‌ به‌رزده‌كاته‌وه‌ ( به‌ به‌ڵی‌ و نه‌خێریش ) ده‌نگ ده‌دات ، به‌ڵگه‌شم بۆ ئه‌مه‌ زۆره‌و خۆشم چه‌ند جارێك به‌ چاوی‌ خۆم بینیمه‌ . ئێسته‌ به‌ڕاوبۆچوونی‌ ئێوه‌ ئه‌مه‌ په‌رله‌مانه‌ یان پڕ له‌man .
على ماهى
 په‌رله‌مانی‌ ئێمه‌ ده‌مێكه‌ ده‌سكه‌لای‌ دوو ده‌سه‌لاَته‌ تۆلیتاتۆره‌ كه‌ی‌ كوردستانه‌ ، شه‌رمم دێ‌ كه‌ باسی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان وئازادی‌ و دیموكراسی‌ ده‌كه‌ین ، ئێمه‌ به‌ناوی‌ په‌رله‌مان و ده‌سه‌لاَته‌وه‌ سالاَنێكه‌ سه‌روه‌ت و سامانی‌ میلله‌ت ئه‌دزین ، له‌پێناو بلۆكه‌ دۆلاردا سه‌ركرده‌ چاوبرسیه‌كانمان رۆژانه‌ بازرگانیمان پێوه‌ده‌كه‌ن و خوێنی‌ میلله‌تێك ده‌كه‌نه‌ كاسه‌ی‌ دوژمنه‌كانیه‌وه‌ ، حه‌یف بۆ ئێمه‌ی‌ وابێده‌نگ و وابێ ده‌سه‌لاَت كه‌ به‌به‌رچاومانه‌وه‌ شه‌رف وناموسمان ئه‌تك ئه‌كه‌ن و قسه‌ناكه‌ین ، نیشتمان ئه‌تك ئه‌كه‌ین نقه‌ناكه‌ین ، په‌رله‌مان هێنده‌ی‌ ده‌سه‌لاَت تاوانباره‌ ، په‌رله‌مان سیاغه‌ و شه‌رعیه‌ت بۆ بریاره‌كانی‌ دزو تالاَنچیه‌كان ده‌دات ، باشترین كارێك كه‌بیكه‌ین ، ئه‌بێ‌ ئه‌و جاره‌ تۆڵه‌ی‌ خۆمان بكه‌ینه‌وه‌ و ده‌نگ به‌و .......نه‌ده‌ین ، ئه‌وه‌ی‌ ده‌نگ به‌و ............بدات خیانه‌تكار و.......كورده‌ .
به رهه م
 ئه م په رله مانه یه کێکه له و مه هزه له سه یرانه ی له ده ستکه وته کانی ئه م دوو حزبه یه بۆ کورد ، پێم وایه هه ر که سێک به شداری هه ڵبژاردنه کانی ئه م په رله مانه بکات تاوانێکی گه وره ئه کات به رامبه ر خۆی و نه ته وه که ی، چونکه په رله مانێکی کارتۆنیه و به قه ر ئه ندامێکی مه کته بی سیاسی دوو حزبه که کاریگه ریی نیه و ته نها بۆ جوانکردن و ئاریشتکردنی ڕووی ڕه شی ده سه ڵاتداران درووست کراوه
neshwan
 Amkatetan bash emai kurd zor sawikain bawar behammwshtek akein hamw awshtanei yate perleman hamwi peshwaxt beryarderawa agina bokesniya leperlaman basi bekat hatawakw serkrdekani kurd waberiyarbenw wa birbekanawa awa waz3i kurd xerapter abet bashter nabet awanai leperlaman danishtwn agernwenari xelken borastyakan bexelk nalen xo hamwshiyan swendiyan xwardwa yan awata destberdari kwrsiyakayan naben bellam milat am jare azanet dengboke bedat halbezhardenakai sali paryan labirchowa abet betamai lewa kemterben min na bawarem behukmat mawa na be perlaman laberwai perlaman hichi bedestniyaw keberyareki maktabi siyasi hardwla pesand aken alen ema nwenari xalkinbes hichi rastniya legal rezmda min ke am kesane akem layan geri partiw yaketishem belam wat leaken bawarety behich nabet hiwadarem bir lexalki hazharbekanawa xelkeki zor haya nabowa harseiri karbedestani asia selw koreek telekom makan . hiwai serkawten rezem bo hamwlayak
omed issa
 مادام بڕیاره‌کان له‌شوێنی تر یه‌کلایی ده‌کرێته‌وه‌ نه‌ک له‌ په‌رله‌مان بۆ به‌ژدارن له‌ حکومه‌ت ببن به‌ ئۆپۆزیسیۆن ئێوه‌ سه‌ربه‌کام پلانێتن.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ