راپۆرت
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌




Saturday, February 14, 2009
 
     

 

راپۆرت: (رۆژنامه‌) سیروان ره‌شید

دوای‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ پۆستی‌ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان له‌ 2ی‌ كانونی‌ یه‌كه‌می‌ 2006، له‌ پێشهاتێكی‌ تردا كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌ عه‌لی‌، جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سكرتێری‌ گشتی‌‌و (4) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ ئه‌و حیزبه‌ ده‌ستله‌كار ده‌كێشنه‌وه‌و ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ش زۆره‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ داهاتودا (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ هه‌مان حیزب وازبهێنن.

چۆنیه‌تی‌ روداوه‌كه‌
به‌پێی‌ بڕیاری‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌، بڕیار بو 15-2-2009 له‌ شاری‌ به‌غدا كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ ته‌رخان بكرێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر راپۆرتی‌ ئه‌و (7) لیژنه‌یه‌ی‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ مانگ‌و نیوی‌ رابردودا بۆ مه‌سه‌له‌ی‌ چاكسازی‌ دروستكرابو، به‌ڵام له‌ گۆڕانكارییه‌كدا به‌پێی‌ زانیاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌  نزیك له‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی یه‌كێتی‌، پێشتر مه‌لا به‌ختیار، كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ به‌، ئه‌ندامانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ وتوه‌ كه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ بۆ بڕیاردانه‌ له‌سه‌ر ده‌ركردنی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ یه‌كێتی‌، به‌پاساوی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ نه‌وشیروان لیست بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتو ئاماده‌ ده‌كات.

به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانی‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌، رۆژی‌ پێشتر چوار ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ كه‌ به‌ باڵی‌ ریفۆرم ناوده‌برێن (عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌، عوسمانی‌ حاجی‌ مه‌حمود، مسته‌فای‌ سه‌ید قادر، جه‌لال جه‌وهه‌ر)، كۆسره‌ت ره‌سوڵی‌ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌‌و هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی‌ دیكه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌وان به‌شداریی‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ ناكه‌ن‌و رازیی‌ نابن مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ بڕیاری‌ ده‌ركردنی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بدات‌و ده‌ستله‌كار ده‌كێشنه‌وه‌.

ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌
دوابه‌دوای‌ ئاشكراكردنی‌ هه‌ڵوێستی‌ ئه‌و چوار ئه‌ندامه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌، كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌ عه‌لیش وه‌ك ناڕازیبونی‌ به‌رامبه‌ر به‌ ده‌ركردنی‌ نه‌وشیروان له‌ یه‌كێتیدا، بڕیار ده‌دات به‌شداریی‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ نه‌كات، كه‌ له‌دواتردا ئه‌و پێنج ئه‌ندامه‌ باڵایه‌ی یه‌كێتی نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی سكرتێری گشتیی یه‌كێتی كرد‌ووه‌و پێیانوتوه‌ «ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ یه‌كێتیی ده‌ربكرێت، ده‌ستله‌كار ده‌كێشینه‌وه‌».

چونی‌ عوسمانی‌ حاجی‌ مه‌حمود بۆ به‌غدا
هه‌ر به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ سه‌رچاوه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كه‌ی‌ رۆژنامه‌، سه‌عات (10:30)ی‌ شه‌وی‌ رابردو عوسمانی‌ حاجی‌ مه‌حمود له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانییه‌وه‌ چوه‌ته‌ به‌غداو سه‌ر له‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ نامه‌ی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ هه‌ر پێنج ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ ته‌سلیمی‌ تاڵه‌بانی‌ كردوه‌.

(5) كه‌سه‌كه‌ سورن له‌سه‌ر وازهێنانه‌كه‌
له‌سه‌روبه‌ندی‌ ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ی‌ كه‌ له‌ رۆژی‌ هه‌ینیه‌وه‌ دروستبوه‌، تاڵه‌بانی‌ بڕیاربو دوێنێ‌ بگه‌إێته‌وه‌و كێشه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن ببات، به‌ڵام به‌پاساوی‌ ئه‌وه‌ی‌ چاوه‌ڕێی‌ میوانێكی‌ بیانی‌ ده‌كات، نه‌گه‌ڕایه‌وه‌، بۆیه‌ دره‌نگانێكی‌ شه‌وی‌ رابردو عوسمانی‌ حاجی‌ مه‌حمود به‌ناوی‌ ئه‌و پێنج ئه‌ندامه‌ سه‌ردانی‌ تاڵه‌بانی‌ كردوه‌و دوابڕیاری‌ خۆیانی‌ پێڕاده‌گه‌یه‌نێت.

به‌ڵام هێشتا رون نییه‌ تاڵه‌بانی‌ چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و پێشهاته‌ تازه‌یه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ده‌كات‌و كێشه‌كان چۆن یه‌كلاده‌كاته‌وه‌، به‌تایبه‌تی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وانه‌ی‌ وازیانهێناوه‌.

شكستی‌ پرۆژه‌ ناوخۆییه‌كان 
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد، كه‌ ئه‌م ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ نیوه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌، نیشانه‌ی‌ شكستی‌ پرۆژه‌كانی‌ چاكسازی‌ یه‌كێتییه‌ له‌نێو سه‌ركردایه‌تی‌ حیزبه‌كه‌دا، چونكه‌ به‌ جیاجیا كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌‌و هه‌رچوار ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌‌و سكرتێری‌ گشتی‌ پرۆژه‌یان بۆ چاكسازی‌ پێشكه‌شكردوه‌‌و دواتریش حه‌وت لیژنه‌ پێكهێنرا بۆ ئاماده‌كردنی‌ راپۆرت له‌بواره‌ جیاجیاكانی‌ ناوخۆی‌ یه‌كێتی‌‌و چاكسازیكردن له‌ حیزبدا، به‌ڵام پێش دانیشتن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر راپۆرته‌كانی‌ ئه‌و چه‌ند لیژنه‌یه‌، ئه‌و چه‌ند ئه‌ندامه‌ی‌ ناو مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ خۆیان راگه‌یاندو ئه‌وه‌ش به‌ رونی‌ ده‌ریده‌خات، له‌ توانادا نییه‌ له‌ ئێستادا به‌مشێوازه‌ كاركردنه‌ی‌ نێو سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ هیچ پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ پیاده‌بكه‌ن.

وازهێنانی‌ (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌
دوابه‌دوای‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ ئه‌و پێنج ئه‌ندامه‌ باڵایه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌، چاوه‌ڕێ‌ ده‌كرێت له‌دوای‌ ئه‌وانیش ته‌واوی‌ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی‌ دیكه‌ی‌ كۆمیته‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كه‌ سه‌ر به‌ باڵی‌ ریفۆرم‌و كۆسره‌ت ره‌سوڵن، ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یان (11) كه‌سه‌، به‌ ناوه‌كانی‌ (ئاسۆ عه‌لی‌، كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ رێكخستن، شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا، لێپرسراوی‌ مه‌كته‌بی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌، مامۆستا جه‌مالی‌ حاجی‌ محه‌مه‌د، لێپرسراوی‌ رێكخستنه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌، سه‌فین مه‌لاقه‌ره‌، كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ رێكخستن، كوردۆ قاسم، لێپرسراوی‌ مه‌كته‌بی‌ په‌یوه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌كان، عوسمان بانی‌ مارانی‌، ئاسۆ ئه‌ڵمانی‌، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا، لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ كه‌ركوك، بورهان سه‌عید سۆفی‌، وه‌زیری‌ گواستنه‌وه‌‌و دو ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌) كه‌ به‌پێویست نه‌زانرا له‌م راپۆرته‌دا ناوه‌كانیان بهێنرێت.

چاره‌نوسی‌ ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كان
دوای‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌‌و چوار ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرمی‌ ناو مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌‌و ئه‌گه‌ری‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ ئه‌و (11) ئه‌ندامه‌ی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌، هێشتا رون نییه‌ ئه‌و سه‌ركردانه‌ی‌ ناو یه‌كێتی‌ به‌رنامه‌ی‌ ئاینده‌یان چی ده‌بێت، به‌ڵام گفتوگۆی‌ گه‌رم له‌نێوان ئه‌وان‌و كه‌سایه‌تی‌ تردا هه‌یه‌ له‌سه‌ر چه‌ندین سیناریۆی‌ جیاواز.

ئایا تاڵه‌بانی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كان قبوڵده‌كات؟
تا ئێستا نازانرێت  تاڵهبانی، سكرتێری گشتی یهكێتی نیشتمانی كوردستان، دهستلهكاركێشانهوهی‌ ئه‌و پێنج ئه‌ندامه‌ باڵایه‌ی‌ یه‌كێتی‌ قبوڵده‌كات یان دانوستان ده‌كات له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی‌ داواكانیان، كه‌ به‌پێی‌ زانیارییه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كان ئه‌و پێنج ئه‌ندامه‌ی‌ ناو مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ له‌ نامه‌كه‌یاندا چه‌ند مه‌رجێكیان بۆ تاڵه‌بانی‌ داناوه‌ له‌ ئه‌گه‌ری‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ رۆژنامه‌ نه‌یویست ئاماژه‌ بۆ ئه‌و مه‌رجانه‌ بكات.

ئاڵۆزبونی‌ ره‌وشی‌ ناوخۆی‌ یه‌كێتی‌
له‌ پێرێ‌ شه‌وه‌وه‌ كه‌ هه‌واڵی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌، جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌‌و چوار ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ ئه‌و حیزبه‌ له‌ناو ئۆرگانه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ بڵاوبوه‌ته‌وه‌، بارودۆخێكی‌ نائاسایی‌ له‌ناو ئۆرگانه‌كان‌و رێكخستنه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌و زۆربهی مه‌كته‌ب‌و مهڵبهند‌و كۆمیتهكانی یهكێتیی، چ ئه‌وانه‌ی‌ لایه‌نگیرییان بۆ كوتله‌كانی‌ باڵی‌ ریفۆرم‌و كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌ هه‌یه‌‌و چ ئه‌وانه‌شی‌ سه‌ر به‌ كوتله‌ی‌ سكرتێری‌ گشتین، كه‌وتونه‌ته‌ بارودۆخێكی‌ نائاساییه‌وه‌، سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌درێژایی‌ دوێنێ‌ شه‌و پێرێ‌ شه‌وی‌ رابردو له‌ناو شاری‌ سلێمانی‌ رێوشوێنێكی‌ ئه‌منی‌ نائاسایی‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینی‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئاسایش‌و فه‌وجه‌كانی‌ سه‌ر به‌ به‌رپرسه‌كانی‌ یه‌كێتییه‌وه‌‌و جوڵه‌یه‌كی‌ زۆر به‌دی ده‌كرا.

رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ پێنج ئه‌ندامه‌ ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كه‌وه‌
له‌سه‌روبه‌ندی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ ئه‌و پێنج ئه‌ندامه‌و لێدوانی‌ جیاجیای‌ هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانی‌ یه‌كێتی‌، سه‌عات (11)ی‌ شه‌وی‌ رابردو له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ بۆ رۆژنامه‌ نێردرا، سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نزیك له‌و پێنج ئه‌ندامه‌ رایگه‌یاند: هه‌ندێك لێدوان دراوه‌و ده‌درێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تیو ئامانج سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و پێنج هه‌ڤاڵه‌، به‌شێك له‌و لێدوانانه‌ بۆ شێواندنو بچوككردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌یه‌، بۆیه‌ به‌پێویستمان زانی ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌ بده‌ین.
«پێویسته‌ ئه‌وه‌ بڵێین هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و پێنج هه‌ڤاڵه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و كێشه‌ زۆرو كه‌ڵه‌كه‌بوانه‌ی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه‌ له‌ ساڵانی رابردودا له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێز مام جه‌لال و مه‌كته‌بی سیاسیدا هه‌وڵی زۆر دراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، به‌ڵام چاره‌سه‌رنه‌كران، بۆیه‌ ئه‌و پێنج هه‌ڤاڵه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان به‌ به‌ڕێز سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی راگه‌یاندوه‌و ده‌قی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كانیشیان به‌ نوسراو ره‌وانه‌كردوه‌ بۆ سكرتێری گشتیو ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكی جدیی بۆ ئه‌و كێشانه‌ نه‌كرێت، ئه‌وا ئه‌و پێنج هه‌ڤاڵه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر ئیستقاله‌كه‌یانو ئیستقاله‌ی هه‌ڤاڵانی تریش به‌دوایدا دێت».

چاره‌نوسی‌ یه‌كێتی‌ چی‌ لێدێت؟
كۆبونه‌وه‌ی‌ دوێنێ‌ شه‌و ئه‌مڕۆی‌ عوسمانی‌ حاجی‌ مه‌حمود‌و ئه‌گه‌ری‌ سه‌ردانی‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵیش بۆ لای‌ تاڵه‌بانی‌، پێده‌چێت كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بێت سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ ئه‌و حیزبه‌، جا یان كێشه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تی‌ به‌ره‌و قوڵبونه‌وه‌ ببات‌و یه‌كێتی‌ به‌ره‌و خراپبون بڕوات، یان به‌ره‌و باشبونێكی‌ نه‌وعی‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ره‌كانی‌ چه‌ند رۆژی‌ داهاتو چاره‌نوسی‌ یه‌كێتی‌ یه‌كلاده‌كاته‌وه‌.









 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
amanj halabjay
 mn waku kura kurdek la wlaty swisrawa dast xoshy la yak ba yaky andama barezakany bzutnaway goranu goran xwazan dakam hiwadarm am bzutnawaya zyatr brawypebdeu baraw peshawa bche atwanm plem zorbay zory kurdakany darway kurdustan la gal ewadan ...la nawche gandalyw bruchen masula xwen mzhakany naw yakety
BELAL GORAN
  تكایه‌ با هه موومان یه‌ ك هه لویستبین به رامبه‌ ر به دوژمنان با كاربكه ین بو بیشخستنی وه‌ لات باهه موومان روحیكی دیموكراتیمان هه بیت به رامبه ر هه موو كه سیك با كاربكه‌ ین بو ئه وی گه نده لی نه مینیت .سه باره ت به جاشه كان هه ندیك زور یارمه تی پیشمه رگه‌یان داوه به موو لایه ك هه ندیكیش زور خوین مژبوونه سه‌ باره ت به لیستی گۆران ئه گه ر ئیوه‌ بینه‌ سه ر حوكم ناتوانن وه كو پارتی یه كیتی كاربكه‌ ن ئیوه‌ ته نها عیبو عاری حوكمت ئاشكرا ده كه ن هیچی تریش نازانن.....بلال احمد مولودبرده ره ش
kanewankamaran
 سلاوله گۆران و گۆرانخۆازان من كانی‌ له هه‌ولیر پیرۆزه ئه وسه ركه‌وتنه گه وره‌یه‌‌
zanko
 la baretanyawa ta grdaka kanasrawa bagrdi peroz slaw lagorran w gorranxwazan bratan ZANKO SANGAWI
hariwan
 sadam hseni galak zolm o zordare kr o haqe galak faqero jara xar bale xode haqe xra je chekr domaheka we chbo nav konake da wake mshka xo vashart veja awe haqe ve mlate bxot o zolmo zordareya chnden sala dete hosa bsanahe haqe wan beta xarn o xeyanate l ve mlate bkan qode de wale kat xo konaka wakeya sadam hsene je bdast naka vet hevedarm xodanet ve mlate barprset ve xalke hajar hshyar bn o chve xo bdana ve mlate o kurdstanaka pr xoshe o ashte o brayne o tanahe o azad ava bkan ve xalke hajar xodan bkan dgal daxaza sarkaftne
sarwar
 slaw babrwae mn zor dran bo bo awae shmandafare dzeo shta dzewa kane naw yakete bwaste har chnda amanesh bron kase ka daxreta shwenyan .... bahr hal aw kasanae kadast lakar dakeshnawa awana boxoyan naweyan la laparae pake mejwda danosret.....................
على فةيلى
 زور سه‌یره‌ هه‌ركه‌سێك هه‌لده‌ستێ‌ خۆی‌ به‌ پیاو چاك پیاو ماقول داده‌نی‌ من نه‌م بیستوه‌ له‌وه‌ته‌ی‌ مێژوو هه‌یه‌ كورد به‌قه‌ده‌ر ئێستا یه‌ك گرتوو تربێ‌ بۆ له‌ مژووی‌ كورد هیچ كاتێك دوژمن به‌قه‌د ئێستا حسابی‌ بۆ نه‌كردوه‌ به‌لا م خه‌ریكه‌ هه‌ولی‌ دوژمن سه‌رده‌گرێ‌ بۆ پارچه‌ پارچه‌كردنی‌ كورد وه‌ به‌تایبه‌تی‌ ئێران و مالیكی‌ من له‌ گه‌ل گۆرانم به‌لام برایان ئێستا كاتی‌ ئه‌وه‌ نیه‌ هیچ درزێك له‌نێوانماندا سه‌ره‌ره‌رای‌ ئه‌و هه‌موو كه‌موو كوریه‌ی‌ له‌ حكوم كردن دا هه‌یه‌ دروست ببێ‌ تاكو كێشه‌ی‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ ئارادابێ‌ به‌لام پێم وایه‌ هه‌ندێ ‌كه‌س له‌ناو یه‌كێتی‌ ده‌یانه‌وێ‌ ئه‌م وه‌زعه‌ ناسكه‌ بقۆزپنه‌وه‌ به‌ قازانجی‌ تاكه‌كه‌سی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بگه‌ن به‌ ده‌سه‌لات له‌ په‌نای‌ چاك سازیدا ئه‌گه‌رنا هیچ له‌و براده‌رانه‌ش بێ‌ گوناح نین ئه‌گر ئێستا ده‌لێن ده‌سه‌لاتممان نیه‌ یان له‌ حكوم دا نین خۆ 20 سال 30 سال له‌مه‌و به‌ر ده‌سه‌لاتیان هه‌بوه‌و تۆمه‌تباریشن له‌ كۆتایدا كات كاتی‌ یه‌ك ریزی‌ كورده‌ نه‌ك هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ چونكه‌ نیوه‌ی‌ كورد به‌نده‌ به‌ یه‌كیتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان
raman jalal
 slawiki shorsh gerana dast xoshi law 5 havaladakm hiwadarim pashiman nabnwa la bryarkyan
hama sur
 slaw barezan mn wakw be la yanek pem basha am andamanay puk la sar bryarakay xoyan bardawam bn w surbn,chwnka lay hamwman ashkraya ka dasalaty takakasiw gandaly gashtota aw pary katy awa hatwa ka kasanek halwestyan habe chwnka barasty xalky zor bezara w chawarey goran akan mnish xom yakekm lawanay ka bawarm ba goran haya hiwadarm anjameky bashy le bkawetawa
بروا
 ئه‌مه‌ هه‌مووی شه‌ری ده‌سه‌لاته،‌هیچ له‌ سه‌ر به‌رژوه‌ندی میلله‌ت نی یه‌، له‌به‌ر چاكسازی ودژه‌ گه‌نده‌لیش نی یه‌،من باشبه‌ حاڵی خۆم ..........به‌ گه‌نده‌ڵ و فێلباز داده‌نێم.
umer
 zor 3aba agar aw bradarana ladawakanyan pashimanbnawa agarwabe manai awaia kabopara awayan krdwa zor 3aiba pshtbkana kak nawshirwan zor 3aiba lagal kaseki wak ......... danishnw qsai awsargre kakanawa hamw umedekman toit
hiwa/koya
 slaweki shorsh gerana.havalan dasttan xosh hiwa darm hamu andamani tri ynk tamashai ewai ba rez bkan,hiwa darm pashiman nabnawa lau kara grngatanu ba qsai lus halnaxalaten.bo peshawa ba rau shar krdn bo namani gandali....
هه‌ردی ‌جمیل/كوری‌ مستشاریكی‌ فه‌وجی‌ خه‌فیف
 من وه‌ته‌ی‌ له‌دایك بوومه‌ وه‌هه‌ستم كردووه‌ بۆ یه‌ك رۆژ كوردایه‌تیمان نه‌كردووه‌ به‌ڵكو باوكم ماوه‌یه‌ك پیاوی‌ ئاغا بووه‌ زۆر بیوارانه‌ ڕێزی‌ خوَی‌ وبنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵیاندا كاری‌ بۆ كردوون ئه‌وانیش به‌رامبه‌ر ڕێزیان بۆ داناوه‌ ڕێك مووچه‌یان پێداوین ، تابگره‌ لاَی‌ بنه‌ماله‌كه‌ چ ئافره‌ت چ پیاو ریزی‌ ڵیگیراوه‌ وه‌جه‌ژن وجه‌ژن بی خواردنیان نه‌ده‌كردین وه‌بونه‌كانیان له‌هه‌واڵیان ده‌پرسین وجاربارئاغا وئاغاژن سه‌ردانیان ده‌كردین، واته‌ هه‌ندی‌ داب ونه‌ریت هه‌بوو په‌یره‌وده‌كرا. به‌ریزان خوتان باش ده‌زان زه‌مان گورا ئیمه‌ش بووین به‌ده‌م راستی‌ هه‌ندی‌ خزم وناسیاو له‌ناوچه‌ی‌ خوَمان دا ڕێزیان ده‌گرین، خوا ده‌رگایی‌ خیركردووه‌ باوكم بوو به‌مختار پاشان بوو به‌ده‌م راستی‌ ناوه‌چه‌كه‌ دوایی‌ (فه‌وجی سه‌نگین) كرایه‌وه‌ باوكم بووبه‌ مستشارو له‌ناوه‌چه‌كه‌ رۆژانه‌ چه‌ندین كه‌س ده‌هات بۆ ناونوسین ویان بۆصلح وه‌یان بۆسه‌ردانی‌ باوكم وای لی هات دیواخانه‌ی‌ باوكم جێگایی ئه‌وه‌نده‌ خه‌ڵكه‌ نه‌دبووه‌ ،به‌ڵام ئه‌م داب وونه‌ریته‌ی‌ له‌ماڵی‌ ئاغای‌ ناوه‌چه‌كه‌ فێر بووین زۆر به‌زیاده‌ ڕێزو كارمان بوَده‌كردن ، له‌سه‌ر خێر ڕاپه‌رین كراو ناوكی‌ بڕا به‌ناوی‌ شورشی‌ نوێ وگولاَن ئیمه‌ش ئه‌وه‌ی‌ پێمان كرا هاوكاریمان كردن . پاشماوه‌یه‌ك ئه‌م دووحزبه‌ هه‌سان به‌ناونانی‌ خه‌ڵك گوایه‌ ئه‌وانه‌ جاش بووینه‌ به‌ چاوی سووك سه‌یرده‌كرا واته‌ دووبه‌ره‌ دروست بوو. بۆ مێژوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌مووخه‌ڵك بزانی‌ ئه‌م كارانه‌ی‌ لای‌ خواره‌مان به‌هێچ شێوه‌یه‌ ئه‌نجانم نه‌داوه‌ هه‌تابیریشمان لی‌ نه‌كردۆته‌وه‌ :. پرسگه‌مان نه‌بووه‌، به‌ڕێزان زیاتر له‌(3000) جاشمان هه‌بوو. هیچ كه‌س بوَی‌ نه‌بوودوومووچه‌ی‌ هه‌بێت. هیچ كه‌س نه‌بووه‌ له‌ژێر سایه‌ی‌ ئیمه‌ دزه‌ بكات . كه‌س بوو نه‌بوو قاحپه‌ بباته‌ ره‌بایه‌ یا مقره‌كان وه‌یان به‌سه‌ر خووشه‌ بێته‌ باره‌گا یان ره‌بایه‌. هیچ كه‌س بوونه‌بوو روو له‌ ئیمه‌ بكات بی نان خواردن برواته‌وه‌ . قه‌د زیندانی‌ تایبه‌تمان نه‌بووه‌. یه‌ك جاش نه‌بووه‌ پاره‌ له‌خه‌ڵگ وه‌بگریت بۆ ئه‌وه‌ی‌ دیداری‌ باوكم بكات پاره‌ بدات به‌جاشه‌كه‌ . كه‌س بوونه‌بووه‌ په‌لاَماری‌ نامووسی‌ كه‌س بدات. كه‌س بووی‌ نه‌بوو پاره‌له‌كه‌س وه‌ربكریت بۆ دیده‌نی‌ باوكم. یان له‌ژیر وێنه‌ی‌ سه‌رۆك كۆمار كار(سكس) ئه‌نجام بده‌ین. یه‌ك رۆژ ئیمه‌ جاش براكژیمان نه‌كردووه‌ . یه‌ك فلس پاره‌ی شه‌هیدانمان نه‌خواردوو. یه‌ فیشكمان نه‌ده‌فرۆشت ئه‌گه‌ر له‌سایه‌ی‌ هه‌ند ته‌قه‌مان نه‌كردبا. بیرمان له‌ئه‌رزه‌ نه‌ده‌كردووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ حكومه‌ ت بویی‌ دابین كردین. كوره‌كانی‌ خوَمان نه‌ده‌كرد به‌ئامیر سریه‌ هه‌تاكه‌سی‌ ئازا هه‌بووایه‌. له‌هه‌موو بۆنه‌كانا به‌شدارجه‌ماوه‌ر وجاشه‌كامان ده‌كرد . هیچ خوینده‌وایشمان نه‌بوو باسی‌ دیمكراتی‌ لای‌ ئیمه‌ناویشی‌ نه‌بوو. رۆژیك له‌رۆژابیرمان له‌خارج نه‌ده‌كرده‌وه‌. یاپاره‌ بدزین له‌ده‌ره‌وه‌ حه‌شاری‌ بده‌ین. یه‌ك جاش باسی‌ ناموسی‌ خه‌لكیی نه‌ ده‌توانی‌ بكات. ئه‌و محافیزه‌ی‌ له‌م شاره‌ هه‌بوو به‌لایه‌نی‌ كه‌م جاریك ده‌هاته‌ ناوره‌ش ورووته‌كه‌ . هیچ مسئولیگ به‌ سیار شاز نه‌ده‌گرا. بوَ یه‌ك كه‌س نه‌بوو ببیت به‌جاسووسی‌ مله‌لی(ده‌ولی‌) خیره‌ ئیوه‌ له‌سه‌ر هیچ دینك نین حساب بۆ كه‌س ناكه‌ن ئه‌گه‌ر یه‌كاتان له‌گه‌لی‌لاكردووه‌ جاشایه‌تی‌ ئیمه‌ یك ده‌كریته‌وه‌ فه‌رموون باسی‌ بكه‌ین (ئیمه‌ جاش بووین ، ئیوه‌ش پیشمه‌رگه‌بوون) . 1-ئیوه‌ بریارتان دا ببن به‌ پوڵیسی‌ دارستان بۆ ئه‌وه‌ی‌ پاره‌ی‌ ئاوی‌ كانزیایی+ساردی‌ بدزن له‌پۆلیسه‌كانی‌سنوور. 2- بریارم داببم فه‌رمانبه‌ری‌ گومرگ بوَ ئه‌وه‌ی‌ شیرینی‌ و به‌رتیل وه‌ربگرم. 3.بریارم داببم به‌ پوڵیس تاكو كاری سكس بكه‌م له‌سجن . 4- بریارم داببم به‌ بنزین فرۆش له‌ بنزینخانه‌ی‌ حكومی‌ تادزی‌ بۆمسئوله‌كه‌م بكه‌م. 5- بۆیه‌ بریارم دا ببم به‌ فه‌رمانبه‌ر تا ببم به‌لیژنه‌ی‌ مشتریات. 6- بۆیه‌ بریارم دا ببم به‌ وه‌زیر بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌موومصرۆفاتی‌ خوم ماڵ مندالمَ له‌سه‌نسریه‌ی‌ بیت خزم كه‌س وكارم دابمه‌زرینم تاكو بی ئیش نه‌بن 7- بۆیه‌ بریارم دا ببم به‌ ڵیپسراو تاچه‌ند حمایه‌ی‌ بن دیواربخوَم. 9- بۆیه‌ بریارم دا ببم به‌ دكتور تاكو شریك بم له‌گه‌ل كه‌م ئه‌ندامان و له‌نه‌خوشخانه‌ ده‌رمان بدزم. 9- بۆیه‌ بریارم دا ببم به‌ سكرتیره‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ خۆم وه‌ستام به‌دزی‌ كاری‌سكس بكه‌م. بۆیه‌ ده‌بیت رئیس بلدیه‌ بم تاكو ئه‌رزه‌ی‌ رۆكن وه‌ربگرم. 10- بۆیه‌ بریارم دا ببم به‌ فایلدار تاكو تهدیدی‌ خزبه‌كه‌م بكه‌م. 11- بوَیه‌ بومه‌ پیشمه‌رگه‌ تا بریاربده‌م تا كوَمه‌له‌ بكه‌م به‌دووبه‌ش دابراو دانه‌براو. بویه‌ شه‌هیدان دووجوَرن یه‌كیان بی‌ امتیاز ئه‌وتریان به‌متیازكه‌بریته‌:. 1-تاكومنداله‌كانیان بكریت به‌ وه‌زیر ئه‌ندام برلمان وره‌وانه‌خارجبكرین سیاره‌ی‌ تایبه‌ت خانووی‌ تایبه‌تی‌ هه‌بیت. ده‌ئیوه‌ش داب ونه‌ریتی‌ كورده‌واری‌ ره‌چاوبكه‌ن بكه‌رینه‌وه‌ هوَش خوَتان دنیا بوَهیچ دكتاتوریك نامنیت
ئاگری
 من له‌و باوه‌ره‌دام که‌ به‌رێز مام جه‌لال کلیلی چاره‌ سه‌ری کێشه‌کانی لایه‌و که‌ هه‌ڤالان چونه‌ خزمه‌تی لانی زور له‌ داواکاریه‌کانیان چاره‌ده‌کرێت که‌هه‌موو ده‌زانن کێشه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ ،ئه‌م هه‌ڤالانه‌ خۆیان ده‌سه‌ڵات بوون وهه‌ن پێشتر کاک نه‌وشیروان و ئێستا کاک کۆسره‌ت له‌و زیاتر مه‌گه‌ر خوا ده‌سته‌ڵاتی زیاتر بێت و که‌قابیلیه‌تی .. که‌واته‌ چیان ده‌ویت ؟
Sara Kurd
 بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌رچه‌نده‌ دره‌نگ‌ بوو‌ به‌ڵام‌ شتێكی‌ باشه و بوێرانه‌یه‌!من میدیای‌ ئازاد‌ له‌ كوردستان‌ نا بینم‌،كارێكی‌ مه‌هزه‌له‌یه‌و سوكایه‌تی‌ كردنه‌ به‌ كه‌رامه‌ت‌و كه‌سایه‌تی‌ تاكی‌ كورد‌ چونكه‌ دوو‌حزبه‌ كوردیه‌كه‌ خه‌لك‌ به‌ گاو‌گوێره‌كه‌ ده‌زانن،تابه‌ حزبه‌ چڵكاو‌خۆره‌كانی‌ دیكه‌ش‌ كه‌ هیچیان‌ زاتی‌ ئه‌وههیان‌ نه‌كرد‌ دوو‌ دێر‌ له‌سه‌ر‌ گه‌وره‌ترین‌ كێشه‌ی‌نێو‌ گۆره‌پانی‌ كوردستان‌ بكه‌ن. توخوا‌ شوره‌‌یی نیه‌ ...... له‌ شه‌رقیه‌ ئه‌و‌ هه‌موو‌ حاشاو ئینكاریه‌ی‌ كردكه‌ ته‌واوی‌ دنیا‌ راستی‌ یه‌كه‌ی ده‌زانێ.ئه‌ی‌ بۆڕاگه‌یاندنه‌ چه‌واشه‌كارییه‌كانی‌ هه‌ردوو‌ حزب‌ تا‌ ئێستا بۆ‌ جه‌ماوه‌ر نوقه هیه‌كیان‌ لێوه‌ نه‌هات.داخی‌ گرانم‌ بۆ‌ كورد‌ كه‌ بێ‌ خاوه‌نه‌ و شه‌قامی‌ كوردی‌ هه‌ندێكیان‌ خه‌سێنراون‌ و ئه‌وانی‌ دیكه‌ش دانه‌خۆر‌كراون‌ !!!
12345678910
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ