راپۆرت
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟




Saturday, August 22, 2009
 
     

راپۆرت: شاڵاو فه‌تاح
رۆژی‌ 24/6/2009 ‌و دوای‌ به‌سه‌رچونی‌ 20 رۆژ به‌سه‌ر ماوه‌ی‌ كاركردنی‌ یاسایی‌ خۆیدا، په‌رله‌مانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ستوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ په‌سه‌ندكرد، ناوه‌رۆكی‌ ده‌ستوره‌كه‌ بو به‌هۆی‌ دروستكردنی‌ ناڕه‌زاییه‌كی‌ ناوخۆیی‌‌و هه‌رێمی‌‌و جیهانی‌، هه‌رئه‌وه‌ش بوه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كاتی‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستوره‌كه‌ دوابخرێت. ئه‌وه‌ی‌ ده‌بینرا ناڕه‌زاییه‌كه‌ ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی‌ ناوخۆ نه‌بو، هێنده‌ی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌رێمی‌‌و ته‌نانه‌ت جیهانیش ناڕه‌زاییه‌كی‌ زۆری‌ دروستكرد، به‌جۆرێك دواجار یوئێن هاته‌ده‌نگ‌و سكرتێری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داوای‌ پێداچونه‌وه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمی‌ كرد، چونكه‌ "ده‌بێته‌ هۆی‌ ململانێ‌" به‌رپرسانی‌ هه‌رێمیش وه‌ڵامی‌ ناڕه‌زاییه‌ ناوخۆییه‌كانیان به‌ "ناحه‌ز‌و ده‌ستی‌ ده‌ره‌كی‌"‌و وه‌ڵامی‌ ناڕه‌زایی‌ ده‌ره‌كییشیان "به‌ ناتێگه‌یشتن" دایه‌وه‌، به‌گومانێكی‌ زۆریشه‌وه‌ له‌گشت ره‌خنه‌یه‌ك له‌دژی‌ سیاسه‌تی‌ هه‌رێم ده‌ڕوانن، وه‌ك مه‌سعود بارزانی‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ (ئێن.پی‌.ئاڕ) پێیوایه‌ زیاده‌ڕه‌وی‌ هه‌یه‌ له‌ تۆمه‌تباركردنی‌ هه‌رێم‌و ده‌ڵێت: "هه‌ركه‌سێك باسی‌ سیاسه‌تی‌ عێراق بكات، ره‌خنه‌ له‌ كورده‌كان ده‌گرێت"، له‌كاتێكدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ لایه‌نه‌ ده‌ره‌كی‌‌و ناوه‌كییه‌كیان چ ناحه‌ز بن یان ناتێگه‌یشتو، به‌پێوه‌ری‌ لێكدانه‌وه‌و تێگه‌یشتنی‌ خۆیان ده‌ستوره‌كه‌ لێكده‌ده‌نه‌وه‌و ئه‌و جۆره‌ پاساوانه‌ هیچ له‌ هاوكێشه‌كه‌ ناگۆڕێت.

كاردانه‌وه‌ی‌ ناوخۆیی‌
كاردانه‌وه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ دژی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم له‌ دوبه‌ش پێكهاتبون، ئه‌وانه‌ی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دژ به‌ ده‌ستوره‌كه‌ ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی‌ به‌هۆی‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ زۆری‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم به‌خشراوه‌ كه‌ سیستمی‌ هه‌رێم له‌سیستمێكی‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌وه‌ نزیكده‌كاته‌وه‌ تا په‌رله‌مانی‌، یوسف محه‌مه‌د پسپۆڕی‌ یاسای‌ پێیوایه‌ "ده‌ستوره‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ ناوخۆیی‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی‌ زۆری‌ دروستكرد له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ پاشه‌كشه‌یه‌كی‌ زۆر ده‌بینرێت له‌ سیستمی‌ دیموكراسی‌‌و ده‌سه‌ڵاتێكی‌ زۆر به‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌به‌خشێت كه‌ نزیكده‌بێته‌وه‌ له‌سیستمی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌، ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌ی‌ گشت ناڕه‌زاییه‌ ناوخۆییه‌كان بو له‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم". له‌ به‌شی‌ دوه‌می‌ ده‌ستوره‌كه‌داو وه‌ك به‌شێك له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم  ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم به‌ چه‌ند مادده‌یه‌ك ده‌ستپێده‌كات‌و له‌ماده‌ی‌ 60دا ده‌ڵێت، "سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌رۆكی‌ باڵای‌ ده‌سه‌لاَتی‌ جێ‌به‌جێ‌كردن‌و فه‌رمانده‌ی‌ گشتیی‌ هێزه‌كانی‌ زێره‌ڤانی‌ هه‌رێم (پێشمه‌رگه‌)یه‌‌و له‌ بۆنه‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا نوێنه‌رایه‌تیی‌ گه‌لی‌ هه‌رێم ده‌كات‌و هه‌ماهه‌نگی‌ له‌ نێوان ده‌سه‌لاَته‌كانی‌ فیدڕاڵی‌‌و ده‌سه‌لاَته‌كانی‌ هه‌رێمدا ده‌كا" ئه‌مه‌ش به‌ مانای‌ توانای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكایه‌تی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ هه‌ر بڕیارێكی‌ په‌رله‌مانی‌ هه‌یه‌، ته‌نیا بونی‌ ئه‌م مادده‌یه‌ به‌سه‌ بۆ بیناكردنی‌ سیستمێكی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌، له‌كاتێكدا هه‌ر له‌م ده‌ستوره‌دا چه‌ندین مادده‌‌و بڕگه‌ی‌ دیكه‌ به‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم به‌خشراوه‌و ژماره‌ی‌ ئه‌و وشانه‌ی‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم دیاریده‌كات 955 وشه‌یه‌ له‌كاتێكدا ژماره‌ی‌ ئه‌و وشانه‌ی‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران دیاریده‌كات 694 وشه‌یه‌. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ زۆره‌ ناڕه‌زاییه‌كی‌ ناوخۆی‌ ئه‌وتۆی‌ دروستكرد كه‌ بوه‌ هێزێك بۆ دواخستنی‌ ماوه‌ی‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستور كه‌ بڕیاربو له‌ 25/7/2009‌و له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌‌و په‌رله‌مانییه‌كه‌ی‌ كوردستاندا ده‌نگی‌ له‌سه‌ر بدرێت، دیاره‌ هێزی‌ ناوخۆ بۆ دواخستنی‌ ده‌ستور ته‌نیا هێز نه‌بو.

یه‌كێك له‌و ره‌خنانه‌ی‌ له‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم ده‌گیرا بریتی‌ بو له‌ پاراستنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ حیزبی‌‌و تاكه‌كه‌سی‌ له‌جیاتی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ نیشتیمانی‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ یوسف محه‌مه‌د، ده‌ڵێت: "ده‌ستوره‌كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ شه‌خسی‌، بنه‌ماڵه‌یی‌‌و حیزبی‌ تیایدا پارێزراوه‌و هێنده‌ی‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ چه‌ند لایه‌نێك ده‌كات هێنده‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ گه‌لی‌ كوردستان ناكات، چونكه‌ له‌م ده‌ستوره‌دا راسته‌وخۆ ماوه‌ی‌ حوكمی‌ بارزانی‌ بۆ هه‌شت ساڵی‌ دیكه‌ درێژكراوه‌ته‌وه‌‌و ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی‌ زۆری‌ دروستكرد". یه‌كێك له‌ سوده‌ راسته‌وخۆكانی‌ ده‌ستور كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستاندایه‌ بریتیه‌ له‌ چانسی‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ ویلایه‌تی‌ بارزانی‌ بۆ ماوه‌ی‌ چوار ساڵ‌. له‌ ره‌شنوسی‌ ئه‌و ده‌ستوره‌ی‌ پێشتر‌و له‌ ساڵی‌ 2006دا پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان كرا، ماوه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم بۆ دو خول‌و بۆ ماوه‌ی‌ هه‌شت ساڵ‌ دیاریكرا، دیاره‌ ئه‌مه‌ له‌م ده‌ستوره‌شدا نه‌گۆڕاوه‌، ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت بڕگه‌یه‌كی‌ بۆ زیادكراوه‌‌و له‌ ماده‌ی‌ 64‌و به‌شی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن، ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ڵێت "له‌ رۆژی‌ كارپێكردنی‌ ئه‌م ده‌ستوره‌وه‌" ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ دێت له‌دوای‌ ده‌رچونی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمه‌وه‌ ماوه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم دیاریده‌كرێت‌و خولی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ حساب ناكرێت. به‌ڕای‌ پسپۆڕێكی‌ ده‌ستوری‌ به‌ندی‌ دیاریكردنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم له‌ ده‌ستوردا "موتڵه‌ق" بوه‌و به‌نده‌ موتڵه‌قه‌كانی‌ ده‌ستوریش ته‌نیا به‌ راپرسی‌ جه‌ماوه‌ری‌ بڕیار له‌سه‌ر گۆڕینیان ده‌درێت، بۆیه‌ بونی‌ ئه‌م بڕگه‌یه‌ "له‌ ڕوی‌ یاسای‌ ده‌ستورییه‌وه‌" نایاساییه‌. به‌ڵام به‌ رێككه‌وتنێكی‌ گشت لایه‌نه‌كان توانرا ئه‌م خاڵه‌ جێگیر بكرێت، رێككه‌وتنێك كه‌ سودی‌ راسته‌وخۆی‌ له‌ ده‌ستوردا بۆ لایه‌نه‌كان دیاریكردبو له‌ به‌رامبه‌ر بونی‌ ئه‌م خاڵه‌دا.

به‌شێك له‌ دانیشتوانی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ‌ په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمدا نه‌بون چونكه‌ كاتی‌ یاسایی‌ كاركردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ته‌واوبوبو، ئه‌م به‌شه‌ كه‌ لیستی‌ گۆڕانیش پشتگیری‌ ده‌كرد پێیانوابو كه‌یسێكی‌ گرنگی‌ وه‌ك ده‌ستور نابێت له‌لایه‌ن "په‌رله‌مانی‌ ماوه‌به‌سه‌رچو"ه‌وه‌ په‌سه‌ندبكرێت. كوێستان محه‌مه‌د، كه‌ ئه‌وكات ئه‌ندام په‌رله‌مانی‌ هه‌رێم‌و كاندیدی‌ لیستی‌ گۆڕان بو بۆ په‌رله‌مانی‌ نوێ‌ رایگه‌یاند، په‌رله‌مانی‌ ئێستا له‌ 4/7 ماوه‌ی‌ كاركردنی‌ ته‌واوبوه‌و شه‌رعیه‌تی‌ ئه‌وه‌ی‌ نیه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر دۆكیۆمێنتێكی‌ گرنگی‌ وه‌ك ده‌ستور بدات. به‌شێك له‌ ره‌خنه‌گرانی‌ ده‌ستور پێیانوابو كه‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌وكات ده‌ستوری‌ به‌په‌له‌ په‌سه‌ندكردوه‌ له‌به‌ر ترسی‌ گۆڕانی‌ باڵانسی‌ هێز له‌ په‌رله‌ماندا، چونكه‌ ئه‌وكات په‌رله‌مان له‌لایه‌ن یه‌كێتی‌‌و پارتییه‌وه‌ كۆنترۆڵكرابو. عه‌دنان عوسمانی‌ سه‌رنوسه‌ری‌ رۆژنامه‌ش پێیوابو "ده‌ستوره‌كه‌ له‌گه‌ڵ‌ سیستمی په‌رله‌مانییدا ته‌بانیه‌و سیستمی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌رهه‌مده‌هێنێت".

یه‌كێكی‌ دیكه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ حیزبییه‌كان بریتی‌ بو له‌ مادده‌یه‌ك به‌ ئامانجی‌ رازیكردنی‌ ئیسلامییه‌كانی‌ كوردستان دانرابو، دیاره‌ قبوڵكردنی‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ ویلایه‌تی‌ بارزانی‌ هه‌روا ئاسان نه‌ده‌چوه‌ سه‌ر‌و روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌و دژایه‌تیكردنی‌ هێزه‌ ئیسلامییه‌كانی‌ ناو په‌رله‌مان ده‌بوه‌وه‌ گه‌ر له‌ به‌رامبه‌ریدا ئیمتیازێك نه‌درایه‌ته‌ هێزه‌ ئیسلامییه‌كان. وه‌ك په‌رله‌مانتارێك وتی‌: "بۆچی‌ تائێستا ئه‌م هه‌مو دژایه‌تییه‌یان ده‌ركردو له‌ شه‌و رۆژێكدا په‌سه‌ندیانن كرد، بێگومان ده‌ستكه‌تی‌ راسته‌خۆیان هه‌بو له‌ ده‌ستوردا ئه‌گینا په‌سه‌ندیان نه‌ده‌كرد." ئیسلامییه‌كان وه‌ك هێزێك مه‌به‌ستیان بو به‌ چه‌سپاندنی‌ ئه‌و خاڵه‌ ئه‌گه‌ری‌ پێشكه‌شكردنی‌ ده‌ستورێكی‌ عه‌لمانی‌ كه‌ یاساغی‌ دامه‌زراندنی‌ حیزبی‌ ئیسلامی‌ بكات، نه‌هێڵن. ترسی‌ بونی‌ وه‌ها ده‌ستورێك وای‌ له‌ حیزبه‌ ئیسلامییه‌كان كرد كه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌بونی‌ گشت كه‌موكوڕییه‌كه‌وه‌، به‌ڵام به‌ مه‌رجی‌ زیادكردنی‌ بڕگه‌یه‌ك بۆ ماده‌ی‌ شه‌شی‌ ده‌ستور، كه‌ ده‌ڵێت "نابێ‌ یاسایه‌ك دابندرێت ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ‌ حوكمه‌ نه‌گۆڕه‌كانی‌ ئیسلام"، په‌سه‌ندبكه‌نن. ئه‌م خاڵه‌ش به‌ڕای‌ چاودێرانی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رچه‌نده‌ ئیمتیازێك بو بۆ ئیسلامییه‌كان، به‌ڵام كارتی‌ ئیسلامییه‌كانیش بو له‌ به‌رامبه‌ر كارتی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان‌و درێژكردنه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ ویلایه‌تی‌ بارزانی‌. ئه‌مه‌ش بون‌و مانه‌وه‌ی‌ هێزه‌ ئیسلامی‌‌و عه‌لمانییه‌كان له‌ هاوكێشه‌ی‌ سیاسیی هه‌رێمدا به‌ره‌و جێگایه‌كی‌ دیكه‌ به‌رزده‌كاته‌وه‌.

له‌سه‌ر ئاستی‌ میدیای‌ كوردیش ره‌خنه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم گیرا، بۆ نمونه‌ ئاسۆس هه‌ردی‌ رۆژنامه‌نوس له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی‌ نیقاش ده‌ڵێت، ده‌ستوری‌ هه‌رێم له‌مكاته‌دا ئابڕوچونه‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و رایگه‌یاند كه‌ هیچ مشتومڕێكی‌ جه‌ماوه‌ری‌ له‌سه‌ر ده‌ستوره‌كه‌ نه‌كراوه‌‌و ته‌نانه‌ت نه‌خوێنراوه‌ته‌وه‌، له‌كاتێكدا ره‌شنوسی‌ یه‌كه‌م كه‌ سێ‌ ساڵ‌ پێش ئێستا ده‌رچو به‌ ئاشكراو كراوه‌ بو بۆ رای‌ گشتی‌‌و مشتومڕی‌ له‌سه‌ركرا، به‌ڵام ئه‌م ده‌ستوره‌ له‌پشت ده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه‌ په‌سه‌ندكرا.

لایه‌نێكی‌ دیكه‌ی‌ ناڕه‌زا به‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم نه‌ته‌وه‌ بچوكه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بون، كلدانی‌‌و سریانی‌‌و ئاشورییه‌كان ناڕه‌زاییان له‌ جیانه‌كردنه‌وه‌ی‌ ناوه‌كانیان وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی‌ جیاواز له‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمدا ده‌ربڕی‌. وه‌ك له‌ راپۆرتێكی‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئاشورییدا هاتوه‌، رۆیل داود جه‌میل كه‌ ئه‌وكات كاندیدی‌ یه‌كه‌می‌ لیستی‌ كلدانی‌ بو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان ناوی‌ كلدانی‌‌و ئاشوری‌‌و سریانی‌ جیانه‌كاته‌وه‌ له‌یه‌كتر له‌ ده‌ستوردا، ئه‌وا دادگای‌ فیدراڵی‌ له‌ عێراق. ئه‌م ناڕه‌زاییه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ دروستبو كه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم مه‌سیحییه‌كانی‌ كوردستانی‌ وه‌ك یه‌ك نه‌ته‌وه‌ ناوزه‌د كردبو.

كاردانه‌وه‌ی‌ عێراقی‌
كاردانه‌وه‌ی‌ ناوخۆیی‌ ته‌نیا له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی‌ هه‌رێمه‌وه‌ نه‌بو، هێنده‌ی‌ له‌لایه‌ن ته‌واوی‌ پێكهاته‌كانی‌ دیكه‌ی‌ عێراقه‌وه‌ ده‌ستور دژایه‌تیده‌كراو ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌و بڕگانه‌ی‌ كه‌ ناوچه‌ جێناكۆكانی‌ به‌ به‌شێك له‌ كوردستان وه‌سفده‌كرد، مادده‌ی‌ 2 له‌ ده‌روازه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ده‌ستورو له‌ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كاندا هه‌ریه‌كه‌ له‌ " وسنجارو و تلكێف وقه‌ره‌قوش وناحیه‌كانی زمارو به‌عشیقه‌ وئاسكی كه‌له‌ك له‌ پارێزگای نه‌ینه‌واو هه‌ردو قه‌زای خانه‌قین ومه‌نده‌لی له‌ پارێزگای دیاله‌" به‌ به‌شێك له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌سفده‌كات، له‌كاتێكدا ئه‌م ناوچانه‌ جێناكۆكن‌و له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ ناوه‌ندیشه‌وه‌ دژایه‌تی‌ هه‌نگاوی‌ یه‌كلایه‌نه‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌م ناوچانه‌وه‌ ده‌كرا، ئه‌مه‌‌و پێش ده‌رچونی‌ ده‌ستوره‌كه‌، هه‌رێم بۆ یه‌كه‌مجار نه‌وتی‌ ره‌وانه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ كردو ئه‌مه‌ش به‌ "پاڵپشتێكی‌ گه‌وره‌ی‌ ئابوری‌" بۆ هه‌رێم دانرا، هه‌مو ئه‌مانه‌ بوه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم نه‌ك هه‌ر به‌ زیاده‌ڕۆ دابنرێت، به‌ڵكو به‌ "هه‌وڵێك بۆ جیابونه‌وه‌‌و سه‌ربه‌خۆیی‌ هه‌رێم" دانرا، دیاره‌ ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌لایه‌ن "شۆڤێنیه‌كانه‌وه‌" به‌وجۆره‌ لێكنه‌درایه‌وه‌، به‌ڵكو گۆڤارێكی‌ جیهانیی‌ به‌ناوبانگی‌ وه‌ك تایم له‌ راپۆرتێكی‌ چڕوپڕدا ده‌رباره‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ نه‌وت‌و پێشكه‌وتنی‌ هه‌رێم له‌ڕوی‌ ئابورییه‌وه‌ ده‌ڵێت؛ له‌كاتێكدا گشت عێراقییه‌كان ترسی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆیان هه‌بو، هه‌رێمی‌ كوردستان ئابوریی پێشده‌خست‌و فڕۆكه‌خانه‌ ده‌كرده‌وه‌و ئوتێل‌و به‌نداو له‌هه‌موشی‌ گرنگتر هیچ چاوه‌ڕوانی‌ عێراق ناكات‌و بۆند له‌گه‌ڵ‌ ده‌ره‌وه‌ ئیمزاده‌كات". هه‌ر له‌ گۆڤاری‌ تایمداو له‌ هه‌مان راپۆرتدا ده‌رباره‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم ده‌ڵێت؛ هه‌رێم ده‌ستورێكی‌ ده‌ركردوه‌ كه‌ تاكلایه‌نانه‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان به‌ به‌شێك له‌ هه‌رێم ده‌زانێت‌و ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن زۆرێك له‌ به‌رپرسانی‌ به‌غداوه‌ به‌ "جاڕی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌" داده‌نرێت. یوسف محه‌مه‌د پێیوایه‌ "ناڕه‌زاییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی‌ ناوخۆ دوای‌ ئه‌وه‌ هاتن كه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم كێشه‌ی‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانی‌ زۆر به‌ ناڕونی‌ باسكردوه‌‌و ئه‌م ناڕونیه‌ش بوه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌رپرسانی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ ناڕه‌زایی‌ ده‌رببڕن، چونكه‌ ترس له‌ دروستبونی‌ ململانێ‌ له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ ده‌بینرا".

له‌ كاردانه‌وه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتاری‌ عێراقیدا، په‌نجا په‌رله‌مانتار به‌یاننامه‌یه‌كیان ئیمزاكردو تیایدا دژایه‌تی‌ ده‌ركردنی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمیان كرد. ئوسامه‌ نوجه‌یفی‌ له‌باره‌ی‌ هۆكاری‌ دژایه‌تیكردنی‌ ئه‌و بۆ ده‌ستوری‌ هه‌رێم راگه‌یاند، "نه‌ك هه‌ر ناكۆكه‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌ستوری‌ عێراق، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتی‌ زیاتر به‌ هه‌رێم ده‌به‌خشێت له‌ ناوه‌ند".

عه‌لی‌ ئه‌دیب جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حیزبی‌ ده‌عوه‌ له‌باره‌ی‌ كوردستانه‌وه‌ ناڕه‌زایی‌ خۆی‌ ده‌ربڕی‌‌و وتی‌ "ئه‌م ده‌ستوره‌ مادده‌ی‌ 140ی‌ ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان تێپه‌ڕاندوه‌و كاركردن پێی‌ به‌تاڵه‌". له‌باره‌ی‌ كاردانه‌وه‌ی‌ ئه‌وان بۆ ده‌ستوره‌كه‌ ئه‌دیب ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستوره‌ بده‌ینه‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ ئه‌وا به‌پێی‌ ده‌ستوری‌ عێراقی‌ مامه‌ڵه‌ده‌كرێت‌و به‌مشێوه‌یه‌ش كاركردن پێی‌ به‌تاڵده‌بێته‌وه‌.

ئه‌یاد سامه‌ڕایی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق رایگه‌یاند هه‌ر ده‌ستورێكی‌ هه‌رێمی‌ ده‌بێت ناكۆك نه‌بێت له‌گه‌ڵ‌ ده‌ستوری‌ عێراقی‌‌و دواتر سامه‌ڕایی‌ دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقی‌ له‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم بكۆڵێته‌وه‌. هه‌ر له‌باره‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمه‌وه‌ سه‌لیم جه‌بوری‌ وته‌بێژی‌ جه‌بهه‌ی‌ ته‌وافوقی‌ عێراقی‌ ده‌ڵێت، زیادكردنی‌ كه‌ركوك‌و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانی‌ دیكه‌ بۆسه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان ته‌نیا له‌ڕێی‌ ده‌ستوری‌ فیدراڵییه‌وه‌ یه‌كلایی‌ ده‌كرێته‌وه‌. زافر ئه‌لعانی‌ سه‌رۆكی‌ بلۆكی‌ سوننه‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ "رادیۆ فری‌ یوروپ" رایگه‌یاند كه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم جوداییخوازه‌، به‌مانای‌ ده‌ستورێكه‌ بۆ جیاكردنه‌وه‌ی‌ هه‌رێم له‌عێراق‌و پێكهێنانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ بنیاتنراوه‌. ئه‌م گومانه‌ش له‌ هه‌وڵی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ سه‌ركرده‌ كوردییه‌كان قوڵتر بوه‌وه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند به‌رپرسێكی‌ كورد له‌ راپۆرتێكی‌ گروپی‌ قه‌یرانی‌ نێوده‌وڵه‌تییدا وتبویان كه‌ ئه‌گه‌ر به‌غدا فشاری‌ زۆر بۆ سه‌ر كوردستان بێنێت ئه‌وا ده‌چینه‌ پاڵ‌ توركیاو "توركیا هه‌ڵده‌بژێرین نه‌ك عێراق".

په‌رله‌مانتارانی‌ موسڵی‌ ناو په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ به‌یانێكدا زیادكردنی‌ هه‌ر به‌شێك له‌ پارێزگاكه‌یان بۆ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان ره‌تكرده‌وه‌، محه‌مه‌د ته‌میم به‌ناوی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ رایگه‌یاند، له‌كاتێكدا لایه‌نه‌ جیاجیاكانی‌ عێراق له‌هه‌وڵی‌ گه‌یشتن به‌ ئاشته‌وایی‌ نیشتیمانی‌‌و داخستنی‌ په‌ڕه‌ ره‌شه‌كانی‌ مێژون، هه‌رێمی‌ كوردستان بۆمبێكی‌ دیكه‌ی‌ ته‌قانده‌وه‌ (ده‌ركردنی‌ ده‌ستور) بۆ دروستكردنی‌ ململانێ‌، دواترو له‌ هه‌مان به‌یاننامه‌دا په‌رله‌مانتاره‌كان داوا له‌ په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی‌ عێراقی‌ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ڵوێست وه‌ربگرن دژی‌ ئه‌و ده‌ستوره‌.

له‌ به‌هێزترین كاردانه‌وه‌ عێراقییه‌كان، سه‌ردانی‌ مالیكی‌ بو له‌دوای‌ دواخستنی‌ ده‌ستور بۆ وتوێژ ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم‌و ناوه‌ند له‌وانه‌ پێشنیازی‌ هه‌مواركردنی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم. مالیكی‌ هه‌رچه‌نده‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ درێژ ناكۆكی‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌بو، بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ردانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ كردو به‌ ئاماده‌بونی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ‌ بارزانی‌ كۆبوه‌وه‌. دیاره‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ مالیكی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ گشت كێشه‌كان بو، له‌نێویاندا كێشه‌ی‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان‌و نه‌وت، به‌ڵام هیچ ده‌ستكه‌وتێكی‌ جگه‌ له‌ دروستكردنی‌ لیژنه‌ نه‌بینرا. به‌ڵام فوئاد حسێن سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم به‌ ئاژانسی‌ عێراقی‌ حوڕی‌ راگه‌یاند كه‌ به‌هیچ جۆرێك له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانیان سازشناكه‌ن.

كاردانه‌وه‌ی‌ جیهانیی‌
ئه‌وه‌ی‌ كاردانه‌وه‌ جیهانییه‌ی‌ له‌سه‌ر ده‌ستوری‌ هه‌رێم بینرا جێگه‌ی‌ سه‌رسوڕمان بو، ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ خودی‌ بانكیمۆنی‌ سه‌رۆكی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكا‌و له‌ وێبسایتی‌ ره‌سمی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌ داوای‌ هه‌مواركردنی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم كردو ده‌ستوره‌كه‌شی‌ به‌ مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر ئاسایشی‌ عێراق زانی‌‌و داوای‌ نه‌نانی‌ هه‌نگاوی‌ تاكلایه‌نه‌ی‌ كرد، دیاره‌ ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكاش نیگه‌ران بو به‌ وه‌ها هه‌نگاوێك. یوسف محه‌مه‌د پێیوایه‌، "كاردانه‌وه‌ی‌ جیهانی‌ دو ره‌هه‌ندی‌ هه‌بو، یه‌كێكیان پاشه‌كشه‌ی‌ دیموكراسی‌ بو به‌هۆی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم‌و ئه‌و هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ ده‌یبه‌خشیه‌ سه‌رۆك، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی‌ له‌ واشنتۆن‌و میدیای‌ جیهاندا دروستكرد، له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ئه‌م ده‌ستوره‌ ده‌بوه‌ هۆی‌ وروژاندنی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان ناوه‌ندو هه‌رێم‌و دور نه‌بو ببێته‌ هۆی‌ هه‌ڵگیرسانی‌ ململانێ‌، بۆیه‌ ئه‌مه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی‌ جیهانی‌ دروستكرد به‌تایبه‌ت لای‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان".

بانكیمۆن داوای‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و بڕگه‌‌و ماددانه‌ی‌ ده‌ستوری‌ كرد كه‌ چاره‌نوسی‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان یه‌كلایی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌روه‌ك هه‌نگاوی‌ تاكلایه‌نه‌ی‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و كێشانه‌وه‌ به‌باش نه‌زانی‌، هه‌ر دواترو له‌ هه‌مان راپۆرتدا بانكیمۆن ده‌ڵێت، پرۆسه‌ی‌ گفتوگۆ ده‌رباره‌ی‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان له‌ سه‌ره‌تاییدایه‌و هیوادارین هه‌ردولا (كوردو عه‌ره‌ب) هاوكاری‌ بكه‌ن بۆ پێشخستنی‌ ئه‌و كه‌یسه‌. به‌ڵام زۆرێك له‌ به‌رپرسانی‌ هه‌رێم ئه‌وه‌یان راگه‌یاند كه‌ بانكیمۆن له‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم تێنه‌گه‌یشتوه‌، یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه‌ كه‌مال كه‌ركوكی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بو، كه‌ركوكی‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی‌ ئاكی‌ ئیتالی‌ ده‌ڵێت؛ زانیاری‌ هه‌ڵه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ی‌ ده‌ستوری‌ كوردستانه‌وه‌، ئێمه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین بانكیمۆنی‌ سكرتێری‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌گشت راستییه‌كان ئاگاداربكه‌ینه‌وه‌ له‌و زانیارییه‌ هه‌ڵانه‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌ن دوژمنانی‌ ئێمه‌وه‌ رۆیشتوه‌و پێمان باشه‌ به‌ڕێزی‌ (بانكیمۆن) هیچ بڕیارێك به‌پشتبه‌ستن به‌ لێدوانی‌ ئیعلامی‌ نه‌دات. دواتر كه‌ركوكی‌ لێدوانه‌كه‌ی‌ توندتر كرده‌وه‌و وتی‌ "ده‌ستوری‌ هه‌رێم كه‌یسێكی‌ ناوخۆییه‌و بۆ هیچ لایه‌نێك نیه‌ ته‌داخولی‌ تێدابكات"‌و دواتر ناوچه‌ی‌ كه‌ركوكی‌ به‌ به‌شێك له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌قه‌ڵه‌مداو وتی‌ "راپرسی‌ ئه‌وه‌ یه‌كلایی‌ ده‌كاته‌وه‌".

دواخستنی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان زیاتر به‌ هه‌وڵی‌ ئه‌مریكا داده‌نرێت تا ناوخۆیی‌، سه‌ردانه‌كه‌ی‌ جۆ بایدنی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا بۆ عێراق له‌ رۆژی‌ 3/7/2009 وا لێكدرایه‌وه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانی‌ سازشپێكردنی‌ سه‌ركرده‌ كوردییه‌كان بوه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستوری‌ هه‌رێم، ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ مالیكی‌ داوای‌ له‌ بایدن كردوه‌، له‌هه‌مانكاتدا مایكڵ‌ مۆلنی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌ركانی‌ جه‌یشی‌ ئه‌مریكاش داوای‌ كردوه‌ كه‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك یاسای‌ تایبه‌تی‌ بۆ دابنرێت، چونكه‌ به‌رده‌وامبونی‌ ململانێ‌ له‌سه‌ر كه‌ركوك دورنیه‌ ببێته‌ هۆی‌ هه‌ڵگیرسانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆو راكێشانی‌ هێزی‌ هه‌رێمی‌ دراوسێكانی‌ عێراق بۆ ناو ئه‌و شه‌ڕه‌. دیاره‌ ئه‌م داوایانه‌ش سه‌ریانگرت به‌وه‌ی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستور بۆ ماوه‌یه‌كی‌ نادیار دواده‌خات‌و هۆكاری‌ دواخستنه‌كه‌شیان به‌ "ئاماده‌نه‌بونی‌ ته‌كنیكی‌" له‌قه‌ڵه‌مدا، به‌ڵام دواخستنه‌كه‌ به‌ئاشكرا دواخستنێكی‌ سیاسیی‌ بو، ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ رونتربوه‌وه‌ كه‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستور بۆ "ماوه‌یه‌كی‌ نادریار" دواخرا.

له‌ هه‌نگاوێكی‌ دیكه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ ئۆبامادا، هه‌وڵێكی‌ دیاری‌ ئه‌مریكا سه‌ردانی‌ رۆبه‌رت گه‌یستی‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئه‌و ولاته‌ بو له‌ رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ 28/7/2009  بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ نێوان هه‌رێم‌و ناوه‌ند، گه‌یتس له‌گه‌ڵ‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ به‌غداو هه‌رێم كۆبوه‌وه‌، به‌پێی‌ راپۆرتێكی‌ رادیۆی‌ ده‌نگی‌ ئه‌مریكا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌غداو واشنتۆن زۆر نیگه‌ران بون به‌ ده‌ركردنی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌وشێوه‌یه‌ی‌ كه‌ ناوچه‌ جێناكۆكانی‌ وه‌ك به‌شێك له‌ هه‌رێم داناوه‌و هه‌ربۆیه‌ واشنتۆن رۆبه‌رت گه‌یتسی‌ ناردوه‌ تا ببێته‌ "میانگیر" له‌نێوان به‌غداو هه‌رێمدا بۆ كێشه‌ی‌ ناوچه‌ جێناكۆكان.

له‌ راپۆرتێكی‌ په‌یمانگای‌ واشنتۆن بۆ كاروباری‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ نزیك  ده‌رباره‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌هۆی‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی‌ دواییه‌وه‌ سیستمێكی‌ په‌رله‌مانی‌ باڵانسكراوی‌ بۆ دروستبوه‌و كه‌ پێویسته‌ واشنتۆن وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی‌ دیموكراسی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا بكات، به‌ڵام له‌ هه‌مان راپۆرتدا ره‌خنه‌ له‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌گیرێت به‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ زۆری‌ به‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم به‌خشیوه‌ به‌جۆرێك راپۆرته‌كه‌ ده‌ستوره‌كه‌ به‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری‌ "دیكتاتۆرییه‌تی‌ شاراوه‌" وه‌سفده‌كات.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
omed qambari
 pewista am jara listi oposzion wabkat dasallati harem bashewai sata 70 kam bkat
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ