راپۆرت
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو




Sunday, January 10, 2010
 
     

راپۆرت: هیوا جه‌مال
دوای‌ زیاتر له‌ (4) مانگ ئه‌و ئومێده‌ی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان نه‌هاته‌ دی‌، كه‌ وتبوی‌: "پڕ ئومێدین كه‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌مجاره‌ مۆدێلێكی‌ ئه‌كتیڤ‌و كاراتری‌ په‌رله‌مانیی‌ پێشكه‌ش بكات".
كه‌مال كه‌ركوكی‌، سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ وتاری‌ كردنه‌وه‌ی‌ خولی‌ سێیه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، كه‌ (20)ی‌ ئابی‌ (2009) پێشكه‌شی‌ كرد، ئومێدی‌ خواست په‌رله‌مانی‌ ئه‌م خوله‌ كارا‌و ئه‌كتیڤ بێت، به‌ڵام په‌رله‌مانتاران نه‌یانتوانی‌ ئومێده‌كه‌ی‌ بێننه‌ دی‌، ئه‌وه‌ش وه‌ك په‌رله‌مانتارانی‌ خولی‌ پێشو، ئه‌وانه‌ش كه‌ چاودێریی‌ كاروباره‌كانی‌ په‌رله‌مان ده‌كه‌ن به‌ په‌رله‌مانێكی‌ سست له‌ به‌ڕێكردنی‌ كاره‌كانیدا وه‌سفی ده‌كه‌ن‌و له‌وبروایه‌دان شڵه‌ژانی‌ پێوه‌دیاره‌.
زیاتر له‌ چوار مانگ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی‌ خولی‌ سێیه‌مدا تێده‌په‌ڕێت، بێ ئه‌وه‌ی‌ ته‌نیا یه‌ك یاسایان په‌سه‌ند كردبێت، په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌ستی‌ به‌ پشوی‌ ئاسایی‌ خۆیی‌ كرد، ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ سێیه‌كی‌ په‌رله‌مانتاران (ئۆپۆزسیۆن) داوایانكرد بۆ ماوه‌ی‌ (45) رۆژ پشوه‌ ئاساییه‌كه‌ دوابكه‌وێت، به‌ڵام به‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگی‌ په‌رله‌مان داواكه‌ ره‌تكرایه‌وه‌.

په‌رله‌مانی‌ راگه‌یاندن
سه‌ره‌ڕای‌ په‌سه‌ند نه‌كردنی‌ هیچ یاسایه‌ك‌و هه‌مواركردنی‌ ته‌نیا بڕگه‌یه‌كی‌ یاسایه‌ك‌و بانگكردنی‌ وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان، په‌رله‌مانتارانی‌ ئه‌مجاره‌ زۆرترین جار له‌ شاشه‌ی‌ تیڤییه‌كانه‌وه‌ بینران‌و زۆرترین كات له‌ رادیۆكان قسه‌یانكرد‌ووه‌‌و به‌شێكی‌ زۆری‌ روپه‌ڕی‌ رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانیان پڕكرده‌وه‌، به‌جۆرێك وه‌ك په‌رله‌مانتارێك وتی‌: رۆژ هه‌بوه‌ هه‌ر فریای‌ ئه‌وه‌ كه‌وتوه‌ وه‌ڵامی‌ ته‌له‌فۆنی‌ راگه‌یاندنه‌كان بداته‌وه‌.
ئه‌م حاڵه‌ته‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌م خوله‌ی‌ تێكه‌وتوه‌ له‌لایه‌ن چاودێران‌و په‌رله‌مانتارانی‌ خولی‌ پێشوه‌وه‌ به‌ نێگه‌تیڤ وه‌سفده‌كرێت، هه‌روه‌ك ئارێز عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری‌ خولی‌ پێشو ده‌ڵێت: وای‌ لێهاتوه‌ په‌رله‌مانتاران كاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ خۆیان له‌ بیرچوه‌ته‌وه‌‌و به‌رده‌وام له‌ راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ باسی‌ چالاكییه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانی‌ ئه‌م خوله‌ حاڵه‌ته‌كه‌ به‌ ئاسایی‌ وه‌سفده‌كه‌ن، وه‌ك په‌یام ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری‌ لیستی‌ گۆڕان ده‌ڵێت: ئاساییه‌ چالاكییه‌كانی‌ خۆمان باسبكه‌ین‌و به‌ خه‌ڵكیان بگه‌یه‌نین.

ئه‌نفلۆنزای‌ موزایه‌ده‌
جگه‌له‌وه‌ی‌ كاره‌كانی‌ به‌ سست وه‌سفده‌كرێت، په‌رله‌مانتارانی‌ خولی‌ سێیه‌م به‌ "موزایه‌ده‌چی‌" وه‌سفده‌كرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك سه‌ردار هه‌ركی‌ په‌رله‌مانتاری‌ خولی‌ پێشو وتی‌: ئێستا ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان ته‌نیا ده‌یانه‌وێت بڕیار بۆ رای‌ گشتیی‌ بده‌ن ، نه‌ك بۆ به‌رژوه‌ندی‌ گشتیی‌، ئه‌گه‌ر ویستت رای‌ گشتیی‌ كه‌سب بكه‌یت ئه‌وه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ تاكه‌كه‌سه‌، ئه‌وه‌ی‌ من ده‌یبینم گوتارێكی‌ دیماگۆگی‌ ترسناك هه‌یه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیی‌ یه‌ك نایه‌ته‌وه‌، ئێستا له‌ دونیادا نه‌خۆشی‌ ئه‌نفلۆنزا هه‌یه‌، به‌ڵام په‌رله‌مانتاره‌كانی‌ ئه‌م خوله‌مان وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ توشی‌ ئه‌نفلۆنزای‌ موزایه‌ده‌ بوبن، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك موزایه‌ده‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌‌و له‌و بڕوایه‌دایه‌ ئه‌كتیڤیی‌ خۆیانه‌‌و وه‌ك په‌یام ئه‌حمه‌د وتی‌: ئه‌و كارانه‌ی‌ كه‌ ده‌كرێن هیچی‌ موزایه‌ده‌ نییه‌، چونه‌ ناوخه‌ڵك یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ركه‌ گرنگه‌كانی‌ سه‌رشانمان، بۆ  كه‌ ئێمه‌ بچینه‌ ناوخه‌ڵك ئه‌وان پێیان ناخۆش بێت؟ موزایه‌ده‌ به‌سه‌رچیدا بكه‌ین؟ له‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ خه‌ڵكمان پرسیوه‌ته‌وه‌‌و له‌ دانیشتنه‌كانی‌ لیژنه‌كان‌و په‌رله‌مانیشدا به‌رده‌وام ئاماده‌بوین.

له‌ لێپرسینه‌وه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ پڕۆژه‌یاسا
ئه‌وه‌ی‌ سه‌رنجی‌ چاودێران‌و میدیاكانیشی‌ راكێشاوه‌ ئه‌وه‌یه‌، له‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌ماندا زۆرترین پڕۆژه‌یاسا له‌ هۆڵی‌ په‌رله‌ماندا كه‌وتون، چاودێران هۆكاره‌كه‌شی‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌، كه‌ ململانێییه‌ك له‌نێوان په‌رله‌مانتارانی‌ ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسیۆندا هه‌یه‌‌و هه‌ریه‌كه‌یان لای‌ خۆیه‌وه‌ ژماره‌ كۆده‌كه‌نه‌وه‌، به‌جۆرێك له‌سه‌ر یه‌ك بیرۆكه‌ چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك خۆیان به‌ هۆڵی‌ په‌رله‌ماندا ده‌كه‌ن، به‌پێی‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مان پڕۆژه‌ یاسا به‌ دو شێواز ده‌چێته‌ په‌رله‌مانه‌وه‌‌و خوێندنه‌وه‌ی‌ بۆ ده‌كرێت رێگه‌ی‌ یه‌كه‌م، پێویسته‌ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك ده‌ په‌رله‌مانتار ئیمزای‌ له‌سه‌ر بكات، رێگه‌ی‌ دوه‌م له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ره‌وانه‌ بكرێت.
ئه‌گه‌رچی‌ خولی‌ پێشوی‌ په‌رله‌مان نه‌یتوانی‌ به‌ باشی‌ ئه‌دائی‌ خۆی‌ بكات له‌ چاودێریكردنی‌ حكومه‌ت، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانی‌ پێشو له‌وبڕوایه‌دا له‌ یاساداناندا سه‌ركه‌وتو بون، وه‌ك سه‌ردار هه‌ركی‌ ده‌ڵێت: له‌و بڕوایه‌دام په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ خولی‌ دوه‌مدا ته‌نیا له‌ یاسادانان سه‌ركه‌وتو بوه‌، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ سیستمی‌ حوكم له‌ دیكتاتۆرییه‌وه‌ گۆڕا بۆ دیموكراسیی‌، بۆ به‌راوردكردنی‌ له‌گه‌ڵ‌ خولی‌ سێیه‌م هه‌رچه‌نده‌ زوه‌، به‌ڵام به‌خێرایی‌ ئه‌گه‌ر بڵێم چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌وه‌ بوین، كه‌ باشتر بێت، كاتی‌ زۆریان به‌ فیڕۆداوه‌ كه‌ خه‌له‌لی‌ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانتاره‌كانیش نه‌یاتوانیوه‌ فشاربخه‌نه‌ سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان.

په‌رله‌مان حكومه‌تی‌ بیرچوته‌وه‌
هیچ كه‌س له‌ په‌رله‌مانتاره‌كانی‌ ئه‌م خوله‌ ناتوانن به‌ راشكاوی‌ بڵێن چاودێریی‌ حكومه‌تیان كردوه‌، ئه‌وه‌یش چه‌ندین بیانوی‌ هه‌یه‌، دیارترین بیانویان ئه‌وه‌یه‌، كه‌ هێشتا هه‌م په‌رله‌مان‌و هه‌م حكومه‌تیش له‌سه‌ره‌تای‌ كاره‌كانیاندان‌و په‌رله‌مان به‌ دانانی‌ لیژنه‌كانه‌وه‌ سه‌رگه‌رم بوه‌، به‌ڵام چاودێران ئه‌م بیانوه‌ وه‌ك پێویست وه‌رناگرن، بۆیه‌ په‌رله‌مانتارێك خولی‌ پێشو ده‌ڵێت: هیچكام له‌ فراكسیۆنه‌كان سه‌ركه‌وتو نه‌بون له‌ چاودێریكردنی‌ حكومه‌ت، سه‌ردار هه‌ركی‌ درێژه‌ به‌ قسه‌كانی‌ ده‌دات‌و ده‌ڵێت: ته‌نانه‌ت له‌ بانگهێشتكردنی‌ وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانیشدا سه‌ركه‌وتو نه‌بون‌و "پرسیاره‌كانیان لاوازبون".
عومه‌ر نوره‌دینیی‌، په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانی‌ له‌و بڕوایه‌دایه‌، له‌ڕوی‌ چاودێریكردنی‌ حكومه‌ته‌وه‌ هێشتا له‌و روه‌وه‌ نمونه‌یه‌كی‌ باشی‌ پیشاننه‌داوه‌، په‌رله‌مانتارانی‌ هه‌مو فراكسیۆنه‌كان سه‌ردانی‌ قه‌زا‌و ناحیه‌‌و شارۆچكه‌كان ده‌كه‌ن‌و له‌گه‌ڵ‌ یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌.

خولی‌ دوه‌م، خولی‌ سێیه‌م
ئارێز عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری‌ خولی‌ پێشو له‌و بڕوایه‌دابوه‌، كه‌ ئه‌م خوله‌ ئه‌كتیڤتر ده‌بێت له‌ خولی‌ پێشو، به‌ڵام ده‌ڵێت: "تائێستا كارێكی‌ وام نه‌دیوه‌، كه‌ جێگه‌ی‌ ستایشكردن بێت، ئارێز دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه‌ خولی‌ دوه‌م نه‌یتوانی‌ ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام بڕواشی‌ وایه‌ له‌م خوله‌شدا ناتوانن ئه‌ركی‌ سه‌رشانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
 هه‌روه‌ك خولی‌ دوه‌م به‌ كراوه‌تر له‌ڕوی‌ بیروڕای‌ ئازاده‌وه‌ ناوزه‌د ده‌كات‌و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌رچی‌ له‌م خوله‌دا ئۆپۆزسیۆن به‌ ره‌سمیی‌ هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ خولی‌ رابردودا ئازادی‌ راده‌ربڕین زۆرتر هه‌بو.
په‌رله‌مانتاره‌ نوێیه‌كان بڕوایان وایه‌؛ كه‌ خولی‌ هه‌نوكه‌ ئه‌كتیڤتره‌ "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ تێدایه‌" هه‌روه‌ك په‌یام ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌ڵێت: به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئێستا په‌رله‌مان ئه‌كتیڤتره‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ پێشو، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌یه‌ بۆ نمونه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ دانیشتنه‌كان‌و پێكهێنانی‌ لیژنه‌كان دواكه‌وت، به‌ڵام ئێمه‌ قسه‌مان تێدا كرد، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ بونی‌ ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌یه‌.
غه‌فور مه‌خموری‌، په‌رله‌مانتاری‌ خولی‌ دوه‌م (پێشو)، سه‌باره‌ت به‌ ئاكتیڤی‌ ئه‌م خوله‌ وتی‌: خولی‌ رابردو زۆر ئه‌كتیڤتر بوه‌، تائێستا ئه‌م خوله‌ هیچ یاسایه‌كیان په‌سه‌ند نه‌كردوه‌، په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی‌ رابردودا ئه‌وه‌نده‌ی‌ سه‌رگه‌رمی‌ خۆڕێكستن‌و كاروباری‌ ناوخۆی‌ بوه‌، ئه‌وه‌نده‌ سه‌رگه‌رمی‌ كاره‌كانی‌ نه‌بو، ره‌خنه‌ له‌ گروپی‌ په‌رله‌مانی‌ ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵاتیش ده‌گرێت ده‌ڵێت: "نه‌یانتوانیوه‌ ئه‌دای‌ كاری‌ خۆیان له‌ په‌رله‌مان بكه‌ن"، هۆكاره‌كه‌شی‌ بۆ ئه‌و ململانێیه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ په‌رله‌مان هه‌یه‌، "به‌داخه‌وه‌ ململانێكان له‌سه‌ر بنچینه‌ی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خه‌ڵك نیین".
رێبین ره‌سوڵ‌، نوسه‌ر‌و رۆشنبیر ده‌ڵێت: له‌ماوه‌ی‌ ئیشكردنی‌ رابردویدا خولی‌ سێیه‌م شتێكی‌ جیاوازیان نه‌بوه‌ له‌ خولی‌ دوه‌م، ته‌نانه‌ت روئیایه‌كی‌ جیاوازم نه‌بینیوه‌ بوبێته‌ به‌رنامه‌، هه‌رچه‌نده‌ سه‌ره‌تای‌ كاره‌كانه‌، به‌ڵام به‌ سستی‌ ده‌ڕوا، په‌رله‌مان تائێستا نه‌په‌رژاوه‌ته‌ سه‌ر كاره‌ گرنگه‌كان.

ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن چی‌ بكات؟
چاودێریكردنی‌ وردی‌ حكومه‌ت یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵام ده‌كرێت ده‌سه‌ڵات رێ به‌ ئۆپۆزسیۆن بدات كاره‌كانی‌ رایی‌ بكات، یان ئۆپۆزسیۆن ده‌ستپێشخه‌ربێت له‌ شكاندنی‌ كۆته‌كان‌و واڵاكردنی‌ ده‌رگاكانی‌ شه‌فافییه‌ت؟ ئارێز عه‌بدوڵڵا له‌و بڕوایه‌دایه‌، كه‌ نابێت ئۆپۆزسیۆن چاوی‌ له‌ ره‌حمی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، تا هاوكاریی‌ بكات‌و ده‌رگای‌ بۆ بكاته‌وه‌، ده‌بێت له‌گه‌ڵ‌ هاوكاریكردن ئۆپۆزسیۆن خۆیان لایه‌نه‌كان ناچار بكه‌ن، كه‌ ده‌سه‌ڵات هه‌نگاوی‌ باشتر بنێیت.
رێبین ره‌سوڵ‌، بڕوای‌ وایه‌؛ ئۆپۆزسیۆن له‌ نمایشێكی‌ ئیعلامیی‌ زیاتری‌ نه‌بوه‌، نه‌یتوانیوه‌ به‌رنامه‌ی‌ په‌رله‌مان بگۆڕێت، ئه‌وه‌ی‌ خۆی‌ بانگه‌شه‌ی‌ بۆ ده‌كرد، نه‌یتوانیوه‌ بیكاته‌ ئه‌جێندای‌ په‌رله‌مان، گه‌رموگوڕی‌ نه‌خستوه‌ته‌ په‌رله‌مانه‌وه‌، هه‌مومان چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌وه‌مان ده‌كرد، ئۆپۆزسیۆن په‌رله‌مان ئه‌كتیڤ ده‌كات، به‌ڵام دیاره‌ ئه‌وانیش هه‌مان ئه‌جێندای‌ په‌رله‌مانیی‌ ده‌سه‌ڵات جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، بونه‌ به‌شێك له‌ كێشه‌كان، نه‌یاتوانیوه‌ له‌ گوتارێكی‌ راگه‌یاندن زیاتر شتێك بكه‌ن جێگه‌ بگرێت.
فراكسیۆنه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن هه‌رچی‌ ئه‌مان پێشكه‌شی‌ بكه‌ن فراكسیۆنی‌ ده‌سه‌ڵات ره‌تیده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام رێبین ره‌سوڵ‌ ده‌ڵێت: بڕوام به‌وه‌نییه‌ هه‌رچی‌ ئه‌وان پێشكه‌شی‌ بكه‌ن، ره‌تده‌كرێته‌وه‌، ئۆپۆزسیۆن خاوه‌نی‌ زیاتر له‌ (30) كورسییه‌، ئه‌و قسه‌یه‌ نابێت كه‌سێك بیكات له‌ په‌رله‌مان بێت، ئۆپۆزسیۆن تائێستا میكانیزمێكی‌ نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ خۆی‌ رێكبخات، جۆرێك له‌ فه‌وزای‌ پێوه‌ دیاره‌، به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ نییه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانی‌ جوانتر پڕۆژه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات، گرنگترین مه‌ترسی‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانی‌ توانیوییه‌تی‌ ئۆپۆزسیۆن ئیحتیوا بكات،‌و ئۆپۆزسیۆن بوه‌ته‌ هانده‌رێكی‌ گه‌وره‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی‌ كاره‌كانی‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانی‌، هه‌مو ئه‌و پڕۆژانه‌ی‌ كه‌ ئۆپۆزسیۆن له‌كاتی‌ بانگه‌شه‌دا كاریان له‌سه‌ر ده‌كرد، ئێستا فراكسیۆنی‌ كوردستانی‌ ده‌یخاته‌ رو.

تموحی‌ په‌رله‌مانتاره‌كان
له‌كاتی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌ریه‌ك له‌ لیست‌و كاندیده‌كانیش كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌یان پێشكه‌شكردوه‌‌و رایانگه‌یاند، كه‌ له‌ په‌رله‌ماندا له‌جێی‌ چاوه‌ڕوانی‌ خه‌ڵكدا ده‌بن، به‌ڵام ئه‌مه‌ تائێستا نه‌توانراوه‌ بسه‌لمێنرێت.
په‌رله‌منتاره‌كانیش هه‌مان بڕوایان هه‌یه‌، هه‌روه‌ك تارا ته‌حسین، په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانی‌ ده‌ڵێت: ئه‌گه‌رچی‌ له‌و رۆژه‌وه‌ی‌ كه‌ هاتوینه‌ په‌رله‌مان یه‌ك ده‌قیقه‌ نه‌وه‌ستاوین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ كه‌كراوه‌ له‌جێی‌ تموحی‌ مندا نه‌بوه‌، به‌ڵام وانایبینم كه‌ لاوازبوبین‌و كارمان نه‌كردبێت.
په‌رله‌مانتارێكی‌ هه‌مان فراكسیۆن كاره‌كانی‌ رابردو وه‌بیردێنێته‌وه‌، كه‌ په‌رله‌مانه‌كه‌ی‌ كردویه‌تی‌، بۆیه‌ بڕوای‌ وایه‌ هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ك به‌ڕوی‌ ناچالاكیی‌ په‌رله‌ماندا "له‌ خوێندنه‌وه‌یه‌كی‌ واقیعیانه‌ ده‌رباز ده‌بێت‌و بزوێنه‌ر‌و ئامانجی‌ سیاسیی‌ له‌پشته‌وه‌یه‌".
 عومه‌ر نوره‌دینی‌ ده‌ڵێت: په‌رله‌مان هه‌ڵوێسته‌ی‌ له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ كرد، كابینه‌ی‌ نوێ‌ دامه‌زرا‌و په‌سه‌ندی‌ كرد، لیژنه‌كان دامه‌زران، (17) پڕۆژه‌یاسا پێشكه‌شكراوه‌، بۆیه‌ هیچ جۆره‌ سستییه‌كی‌ پێوه‌ دیارنه‌بوه‌، له‌ڕوی‌ چاودێریكردنیشه‌وه‌، بایه‌خێكی‌ زۆری‌ پێدراوه‌، له‌ڕوی‌ بایه‌خدان به‌ پرسه‌ سیاسیی‌‌و ستراتیژییه‌كانیشه‌وه‌ په‌رله‌مان هه‌ڵوێسته‌ی‌ له‌سه‌ر كه‌ركوك‌و ئه‌و ناوچانه‌ كرد، كه‌ كێشه‌یان له‌سه‌ره‌‌و دانیشتنی‌ تایبه‌تی‌ بۆ كرد، سه‌باره‌ت به‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵوێسته‌ی‌ هه‌بو، وه‌فدی‌ ره‌وانه‌ی‌ به‌غدا كرد، نمونه‌یه‌كی‌ نوێی‌ له‌ جوڵه‌ی‌ په‌رله‌مان پێشكه‌شكرد.
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌و بڕوایه‌دایه‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانی‌ هۆكار بوه‌، كه‌ كاره‌كانی‌ په‌رله‌مان له‌جێی‌ چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌واندا نه‌بوه‌، بۆیه‌ په‌یام ئه‌حمه‌د له‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌ڵێت: كاره‌كانی‌ ئه‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌مان له‌جێی‌ چاوه‌ڕوانی‌ مندا نه‌بوه‌، زۆریی‌ كاته‌كانمان بۆ لیژنه‌كان رۆیشت، ئێمه‌ داوای‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ كارمانكرد، به‌ڵام ئه‌وان حه‌زیانكرد دوابكه‌وێت، ئێمه‌ ده‌مانویست له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ند یاسایه‌ك ده‌ربكرایه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تائێستا هیچ نه‌بوه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
لالؤ
 له‌ دنیای ئه‌مرۆدا هیچ نیشانه‌و ئه‌نجامیك ,به‌بێ‌ بونی‌ هۆكار و پاساویك ,ناپیكرێ‌ و نایته‌ دی‌ ,پیموابی ئه‌مه‌ راستیكی‌ به‌لگه‌ نه‌ویسته‌,له‌كاتیكدا كه‌ هۆكاریك به‌ پرد ده‌كه‌یت ,هه‌رئه‌وه‌نده‌ به‌س نیه‌ ,به‌لكو پیویسته‌ له‌ هه‌مان كاتدا,بنه‌مایك و به‌رنامه‌ریژی‌ بۆ ده‌سته‌ به‌ر بكریت ,تا بتوانریت فتاح له‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بكه‌یته‌ فه‌تحولله‌,هه‌ركه‌سیك به‌رژه‌وه‌ندی‌ تایبه‌تی‌ له‌ته‌ك ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌دا ته‌ریب بو ئه‌وه‌ سه‌د ئه‌شهه‌دوی‌ بۆ ده‌كات و ده‌لیت وادیاره‌ ئه‌م خه‌لكه‌ كیور و مزمه‌عیلن و ئه‌م فه‌تحولله‌ گه‌وره‌و گرانه‌ نابینن,ئه‌مه‌ به‌ كێ‌؟ به‌وكه‌سانه‌ی‌ ته‌مه‌ن و به‌خته‌وه‌ری‌ ژیانیان ,بۆ ئازادی‌ و سه‌ربه‌خۆی به‌ ده‌وله‌ت كردنی‌ نیشتیمانه‌كه‌یان ,ته‌رخان كردوه‌و به‌خشیوه‌,به‌ هه‌رحاڵ‌ با بینه‌وه‌ سه‌ر باسه‌كه‌مان كه‌ په‌رله‌مانه‌ ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی‌ له‌ هیچ فه‌نته‌لوسێ‌ له‌ شیوه‌و جۆری‌ نیه‌,ئینجاش چی په‌ری‌ هه‌یه‌ پییوه‌ی‌ نه‌ماوه‌ ته‌نها له‌مانه‌كه‌ی‌ ماوه‌ته‌وه‌,لیواولیو پركراوه‌ له‌ كه‌سانی‌ نه‌فام و نه‌خوینده‌وار و تا ده‌گا به‌ كونه‌ مسته‌شار و خائینیش,من تائیستا حیكمه‌تیكم له‌و په‌رله‌مانه‌ نه‌دی‌ جیگای‌ سه‌رسامی‌ و دلخۆشیم بیت تا بلیم ,فلانه‌ گۆرانكاری‌ جێ‌ ده‌ستی‌ ئه‌و په‌رله‌مانه‌یه‌ ,كه‌ به‌ زۆر سواری ملی ئه‌م خه‌لكه‌ بووه‌ و ترشت بیت و تالت بیت هه‌ر خۆی به‌ نوینه‌رت دائه‌نێ‌,ئیمه‌ی‌ گۆرانخوازان,داریكمان به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ هه‌ر دوو سه‌ری‌ (000)ویه‌,به‌شداری‌ له‌و په‌رله‌مانه‌ موعجیزه‌یا ده‌كه‌یت ئه‌وا بێ‌قه‌یدو شه‌رت به‌شداری‌ له‌ هه‌موو ئه‌و بریار و به‌لینه‌ سه‌یرو سه‌مه‌رانه‌ی‌ له‌و په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌رده‌چیت و ده‌دریت00000به‌شداری ناكه‌یت ,ئه‌و جاده‌كه‌ی‌ وا ته‌خت ئه‌بیت زۆر له‌و روداوانه‌ سه‌یرتر روده‌دات ,كه‌ خوله‌كانی‌ پیشوتر ده‌خرانه‌ سه‌ر سفره‌,هیچ ده‌سه‌لاتیك نه‌ماوه‌ مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌ بلین 00000حواله‌ به‌ خوا بن بۆ چ په‌رله‌مانیكه‌0000
omed issa
 نه‌بونی ده‌ستوور هۆکارن زۆرینه‌ی په‌رله‌مه‌نتاره‌کان نه‌توانن بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی حزب ,بۆیه‌ یاسای بناخه‌یی مه‌رجه‌ ،ده‌نا ئه‌و ئه‌نارکیه‌ بنبڕ ناکرێ ،نه‌بونی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لێپرسینه‌وه‌ی گشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یاسای بناخه‌یی که‌ ئه‌ویش له‌ناو ده‌ستوور ده‌بی هه‌بی ،ئۆپۆزیسیۆن زۆر کارتی هه‌یه‌ به‌کاری بهێنی ، ئه‌زموونی گه‌لان به‌تایبه‌تی ڕۆژئاوا بۆ به‌هه‌ند وه‌رناگیرێ زۆر له‌ وڵاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وڕوپا گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێپرسینه‌وه‌ی گشتی .
akao
 salw. larastida mn la bawry xumda parlamany kurdstan la shywyky lawas wastawa . mash la halty tynakayshtany manay parlamansh badawy layburdnawsh ... mn jant tybinykm haya bo parlamany kurdstan ... 1- barysan janabtan bywstan badawra haya la ruy tykayshtan wa mafhumy parlaman ..2- mashkily awan awa niya 45 dwaxray yan pysh xry balku tanha way mn basanm har kobunawy tyadkaryw 76 la 100 dank dadan byawy birshy lybakanewa tnha kaftu kuy parlmantaransh basy xanu sawi sayarw dwlar zyatrsh na ... 3 -barysan xuynaran parlaman y kurdstan hataku aysta shty wa aijaby nakrdwa bo xalki karkuk bataybat wa lagal xalki kurdstan batybat mn tanha dalaym badaxwa bo aw nawsh ka pydalyn parlman tanha awnda dalym xua raman pybaka la dast nazan ....... bashy parlanam
Sabah Yassin
 کۆرد وه‌ک مرۆڤ له‌به‌رده‌م ره‌زامه‌نه‌دی .......و پیاوه‌کانیدا یان ده‌بێت چۆک بدا یان ده‌بیت ئه‌و موته‌که‌ی به‌ناوی پیشمه‌رگایه‌تیه‌وه‌ سه‌پاوه‌ هه‌ڵبوه‌شینته‌وه‌، تا له‌و ریگیه‌وه‌ مرۆڤی ئاسای خاوه‌ن ده‌ماغ و ئه‌نجومه‌نی مۆغه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای هاوتایی و جیاوازی نیرومی دابمه‌زرێنته‌وه‌. تا ئه‌مڕ ئه‌وه‌ی روون و ئاشکرایه‌ که‌مپانی نه‌وتیه‌کان کۆنتراکاتی هه‌رزانی ....... و ......... مسۆگه‌ر کردوه‌ و ئه‌وانیش ده‌می کویخاکانی تورکیا و ئیران و چینیان چه‌ورکرتوه‌. جا بۆ ده‌چونی کورد له‌م باره‌دا، پیوسته‌ کوردی ئه‌ورپا ریبازیکی تازه‌ی شاڵاو نه‌ک به‌رگری و پارانه‌وه‌ دابهینیت، ئه‌گه‌رنا، ئه‌وا زۆر ئاسته‌مه‌ بۆ مرۆڤی داماوی کورد بیر له‌ ده‌رچون له‌ ژیان ئاژه‌ڵی بازار بکات و بیر له‌ خۆ داهینانه‌وه‌ که‌سایه‌تی گونجاوی خۆی داهێنه‌رانه‌ بکاته‌وه‌.
ئاواره حه ميد_هه ولير
 ده سته كانت خؤش كاك هيوا به لام زؤر كرنك بوو بيشيلكردنى بةيرةوى ناو خؤى بارلةمان له لايه ن بار له مانه وه جيكةت بؤ كردبايه وة
ARAMA SOR
 له دونیادا په رله مان جێگای ده‌رکردنی یاساو چاودێرکردنی حوکمته‌.به ڵام ئێستا بۆته جێگای ده‌رخستنی عه زه‌ڵات و چه‌وه‌شه‌ کردنی خه‌ڵکی ڕاکێشانی خه‌ڵکی جا نازانرێ بۆچی کاره‌ ئه‌ ساسییه که یان له بیر چووه‌ په‌ رله مانتاره‌که نمان ده‌چن بۆ به‌ شی ناوخۆی و هه ندێ شوێنی تر جا نازانم بۆ مه به ستی ڕاکێشانی ڕای خه‌ڵکه یان دۆزینه وه‌ی شوفێرێکی چاکتره‌. سه‌ د ڕه‌حمه ت له کفن دز.ڕاسته له خولی دووه‌م وه‌ک خۆتان ده‌ڵێن ئۆپۆزسیۆن نه بوو به ڵام کاری باشیان زۆرکرد.وه‌ ئه ندامان ........له په رله مان شتێک بڵێن و له سه‌ر ڕۆژنامه وڕاگه یاندنه کان شتێکی.جا هه موو ده‌زگایه ک له دوونیادا شتێکی هه یه پێ ده‌ڵێن په یڕه‌وی ناوخۆ له سه‌ری کار ده‌کات جا ئه گه‌ رباش بێت یان خراپ. وه‌ ناگۆریت له به‌ رخاتری خاتران.ده‌ڵێن مه یموون ده‌می نه ده‌گه شته هه ڵوژه ده‌یووت ترشه‌.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ