راپۆرت
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌




Tuesday, March 2, 2010
 
     

راپۆرتی‌: ئه‌له‌ند مه‌حوی‌
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری‌ گشتیی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ راپۆرتێكی‌ نهێنییدا، كه‌ ئه‌وكات بریكاری‌ وه‌زاره‌ت بوه‌‌و بۆ فه‌رمانده‌ی‌ گشتیی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان ‌و وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌‌و چه‌ند لایه‌نێكی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ ناردوه‌، ئاشكرای‌ ده‌كات؛ كه‌ هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان ته‌نیا موچه‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ وه‌رده‌گرن، به‌ڵكو له‌ژێر فه‌رمانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ ئیستخبارات ‌و دژه‌ تیرۆر ‌و مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ ‌و عومه‌ر فه‌تاح ‌و چه‌ند لایه‌نێكی‌ دیكه‌دان.
ئه‌و به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌یدا زۆر به‌ڕاشكاوی‌ ده‌ڵێت: "ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی‌ كه‌ موچه‌یان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌یه‌، به‌ڵام پاسه‌وانی‌ ده‌زگا ‌و مه‌ڵبه‌ند ‌و پاسه‌وانانی‌ یه‌كێتی‌ ده‌كه‌ن، بونه‌ته‌ بارگرانی‌ به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌وه‌‌و له‌گه‌ڵ‌ سیستمی‌ ئیداری‌ ‌و موچه‌دا ناگونجێت".


خزمه‌تی‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیان پێده‌كرێت
به‌پێی‌ ئه‌و راپۆرته‌ نهێنییه‌ "كۆی‌ گشتیی‌ ژماره‌ی‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ (وه‌زاره‌تی‌ هه‌رێم بۆ كاروباری‌ پێشمه‌رگه‌) له‌ (..........) ئه‌فسه‌ر ‌و پله‌دار ‌و سه‌رباز ‌و كارمه‌ند ‌و پێشمه‌رگه‌ ‌و مته‌فه‌ڕیقه‌ پێكهاتون، له‌م ژماره‌یه‌ش به‌ته‌نیا ده‌توانین دو فه‌وج وه‌كو هێزی‌ شه‌ڕكه‌ری‌ رێكوپێك پشتی‌ پێ‌ ببه‌سترێت ‌و له‌ژێر فه‌رمانی‌ راسته‌وخۆی‌ وه‌زاره‌تدا بن، چونكه‌ ئه‌وه‌ی‌ دیكه‌ی‌ هه‌ر ژماره‌یه‌ ‌و ته‌نیا هه‌ر موچه‌ له‌ وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرن ‌و ئه‌ركی‌ تایبه‌تی‌ دیكه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ فه‌رمانی‌ وه‌زاره‌ت، وه‌كو: (فه‌وجی‌ دژه‌تیرۆری‌ كاك پاڤێڵ‌، (3)ی‌ فه‌وجی‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ ئیستخبارات سه‌ر به‌ مامۆستا عه‌زیز، فه‌وجی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌، فه‌وجی‌ تایبه‌تی‌ عومه‌ر فه‌تاح، بێ‌ سیمی‌ مه‌ركه‌زی‌، نه‌خۆشخانه‌ی‌ شۆڕش، سریه‌ی‌ به‌غدا".

خزمه‌تی‌ به‌رپرسان ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانیان پێده‌كرێت
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات؛ كه‌ له‌ كۆی‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ سه‌ر به‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌ت (........) هه‌زار پێشمه‌رگه‌یان ته‌نیا موچه‌ له‌ وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرن ‌و پاسه‌وانی‌ ده‌زگا ‌و مه‌ڵبه‌ند ‌و لێپرسرا‌و و كه‌سایه‌تی‌ ‌و موته‌فه‌ڕیقه‌ی‌ داموده‌زگاكانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانیی‌ كوردستانیان پێده‌كرێت ‌و وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ ناتوانێت هیچ فه‌رمانێكی‌ جوڵه‌یان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
یاوه‌ر له‌ راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ئه‌و پاسه‌وانانه‌ی‌ (ده‌زگا ‌و مه‌ڵبه‌ند ‌و لێپرسراو)ه‌كانی‌ یه‌كێتی‌، كه‌ موچه‌ له‌ وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرن، هه‌م له‌گه‌ڵ‌ نیزامی‌ ئیداری ‌و موچه‌ی‌ وه‌زاره‌ت ناگونجێ‌ ‌و هه‌م بارگرانییه‌ له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ژێر فه‌رمانی‌ وه‌زاره‌تدا نین ‌و وه‌زاره‌ت ناتوانێت ته‌نیا (1) پێشمه‌رگه‌یان ئاماده‌ بكات، وه‌ك پێشمه‌رگه‌ی‌ شه‌ڕكه‌ر".
هه‌روه‌ها (2267) كه‌سی‌ ده‌زگای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ دێرین، كه‌ به‌ناوی‌ (فیئه‌كان) ‌و به‌چه‌ند پله‌یه‌كی‌ وه‌زیفی‌ جیا پێكدێن ‌و له‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن، ئه‌مانه‌ش هه‌ر ته‌نیا ژماره‌ن ‌و له‌ژێر فه‌رمانی‌ وه‌زاره‌تدا نین له‌ڕوی‌ فه‌رمان ‌و جوڵه‌وه‌.
له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ (807) ئه‌فسه‌ر ‌و پله‌دار ‌و كارمه‌ند ‌و یاریده‌ده‌ری‌ پزیشكیی‌، كار بۆ (به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ نه‌خۆشخانه‌كانی‌ شۆڕش) ده‌كه‌ن ‌و ته‌نیا موچه‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ وه‌رده‌گرن، به‌ڵام له‌ڕوی‌ جوڵه‌ ‌و كاره‌وه‌ له‌ژێر فه‌رمانی‌ وه‌زاره‌تدا نین.

فه‌رمانده‌یی‌ گشتیی‌ ‌و خزمه‌تی‌ حیزب
به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ جه‌بار یاوه‌ر، تایبه‌ته‌ به‌ ره‌وشی‌ دابه‌شبونی‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی‌ گشتیی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان، كه‌ تیایدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌؛ كۆی‌ گشتیی‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ فه‌رمانده‌یی‌ گشتیی‌ (.........) هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه‌ ‌و به‌پێی‌ پله‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن، كه‌مترین موچه‌یان پله‌ی‌ (ته‌ته‌ره‌) ‌و (100) هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت ‌و به‌رزترین پله‌شیان (فه‌رمانده‌ی‌ لیوایه‌)‌و بڕی‌ (1250000) وه‌رده‌گرێت، كه‌ ئه‌مه‌ی‌ خواره‌وه‌ به‌شێك له‌ پێكهاته‌ی‌ ئه‌و هێزه‌یه‌:
* ژماره‌ی‌ (2456) پێشمه‌رگه‌یان به‌ناونیشانی‌ جۆراوجۆر دابه‌شبون به‌سه‌ر هێز ‌و فه‌وجی‌ موته‌فه‌ڕیقه‌ ‌و پاسه‌وانی‌ داموده‌زگاكان ‌و مه‌ڵه‌به‌ند ‌و مه‌كته‌به‌كانی‌ یه‌كێتیدا.
* ژماره‌ی‌ (941) پێشمه‌رگه‌یان، به‌ناونیشانی‌ جیا ‌و به‌بڕی‌ موچه‌ی‌ جۆرا‌وجۆر پاسه‌وانی‌ لێپرسرا‌و ‌و ده‌سته‌ ‌و كه‌سایه‌تی‌ ده‌كه‌ن.
* ژماره‌ی‌ (2520) پێشمه‌رگه‌یان، به‌ ناونیشانی‌ جۆرا‌وجۆر ‌و به‌ موچه‌ی‌ جیا، كه‌ كارمه‌ند ‌و ئه‌فسه‌ر ‌و كادری‌ به‌شه‌كانن ‌و دیسانه‌وه‌ پاسه‌وانی‌ كه‌س ‌و لێپرسرا‌و ‌و لایه‌ن ‌و رێكخراوی‌ هه‌مه‌جۆریشیان تێدایه‌، ده‌كه‌ن.
* ژماره‌ی‌ (2981) پێشمه‌رگه‌یان، به‌ ناونیشانی‌ جیا ‌و به‌ موچه‌ی‌ جیاجیا پاسه‌وانی‌ حیزبه‌كانیان پێده‌كرێت.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌وه‌ش رونده‌كاته‌وه‌؛ كه‌ له‌ڕوی‌ بڕی‌ موچه‌وه‌ جیاوازییه‌كی‌ زۆر هه‌یه‌ له‌نێوان خشته‌ ‌و بڕی‌ موچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی‌ گشتیی‌ ‌و هێزه‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌ركان ‌و وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆكارێكی‌ گرنگ ده‌زانێت له‌ زامن نه‌بون ‌و مسۆگه‌رنه‌كردنی‌ ئاماده‌بونیان له‌كاتی‌ پێویست به‌و ژماره‌یه‌ی‌، كه‌ هه‌ن ‌و موچه‌ وه‌رده‌گرن.

پارتی‌ ‌و یه‌كێتی‌ شه‌ڕ له‌سه‌ر خۆیان ده‌كه‌ن، نه‌ك كورد
جه‌بار یاوه‌ر، بریكاری‌ ئه‌وكاته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ هه‌رێم بۆ كاروباری‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ راپۆرته‌ نهێنییه‌كه‌یدا؛ باس له‌و ململانێیانه‌ ده‌كات كه‌ پارتی‌ ‌و یه‌كێتی‌ له‌سه‌ر پۆسته‌ باڵا سه‌ربازییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی‌ عێراق كردویانه‌، له‌كاتێكدا خه‌ڵكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان چاوه‌ڕوانی‌ مسۆگه‌ركردنی‌ مافه‌كانی‌ گه‌لی‌ كوردیان له‌م دو هێزه‌ ده‌كرد.
جه‌بار یاوه‌ر، له‌ راپۆرته‌كه‌یدا ئاشكرای‌ ده‌كات؛ "پایه‌ی‌ جێگری‌ ئه‌مینداری‌ گشتیی‌، كه‌ چه‌ند ساڵێك پشكی‌ پارتی‌ بو، (بروسك نوری‌ شاوه‌یس) لێی‌ جێگیربو، له‌گه‌ڵ‌ پایه‌ ‌و گرنگیی‌ (بابه‌كر زێباری‌)، كه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌ركانی‌ سوپای‌ عێراق‌و تا ماوه‌یه‌كیش سوپاسالاری‌ عێراق بو، هۆكاری‌ گرنگ ‌و سه‌ره‌كیی‌ بو، بۆ ئه‌وه‌ی‌ پارتی‌ بتوانێت له‌چه‌ند فیرقه‌یه‌كی‌ سوپای‌ عێراق ده‌سه‌ڵات ‌و نفوزی‌ خۆی‌ جێگیر بكات".
یاوه‌ر، زیاتر ئه‌م ململانێیه‌ی‌ نێوان پارتی‌ ‌و یه‌كێتی‌ رونده‌كاته‌وه‌ ‌و ده‌ڵێت؛ "له‌ سنوری‌ فیرقه‌ی‌ (2) + (3)ی‌ سوپای‌ عێراق، جگه‌ له‌و كوردانه‌ی‌، كه‌ له‌ پایه‌ی‌ فه‌رمانده‌یی‌ (فیرقه‌)، یان (لیوا)، یان (فه‌وج)ن، كه‌ هه‌مویان سه‌ربه‌ پارتین ‌و ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سی‌ یه‌كێتی‌ له‌و سنوره‌ نییه‌، به‌ پله‌ی‌ سه‌ربازی‌ خۆبه‌خشیش، زۆربه‌ی‌ هێزه‌كانیان له‌ موسڵ‌ ‌و هه‌ولێر ‌و دهۆك ‌و چه‌ندین لیوای‌ ته‌واو له‌ ئه‌فسه‌ر ‌و سه‌رباز ‌و پله‌داری‌ سه‌ربه‌ پارتییان دامه‌زراندوه‌ ‌و ئه‌فسه‌ر‌و پله‌داره‌ عه‌ره‌به‌كانیشیان كڕیوه‌، واته‌ ئه‌و دو فیرقه‌یه‌ی‌ سنوری‌ موسڵ‌ ‌و ناوچه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ دهۆك ‌و هه‌ولێر به‌ته‌واوی‌ كۆنترۆڵی‌ پارتییه‌".
هه‌روه‌ها جه‌باره‌ یاوه‌ر، باس له‌وه‌ ده‌كات؛ كه‌ فیرقه‌ی‌ (4)ی‌ كه‌ركوكی‌ سوپای‌ عێراق، كه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ (كه‌ركوك+تكریت) جێگیرن، فه‌رمانده‌كه‌ی‌ سه‌ربه‌ یه‌كێتییه‌، ده‌بو وه‌ك مافی‌ شه‌راكه‌ت پێكهاته‌ی‌ ئه‌م فیرقه‌یه‌ بۆ یه‌كێتی‌ به‌جێبهێڵن، له‌گه‌ڵ‌ توركمان ‌و عه‌ره‌بی‌ ناوچه‌كه‌، ته‌نیا فه‌رمانده‌ی‌ فیرقه‌كه‌ ‌و فه‌رمانده‌ی‌ (3) فه‌وج ‌و لیوایه‌ك به‌ناوی‌ یه‌كێتییه‌وه‌ بو، به‌ڵام له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ دیسانه‌وه‌ په‌لاماردرا‌و له‌ كۆی‌ (5) لیوا، فه‌رمانده‌ی‌ (2) لیوا‌و هه‌رچی‌ فه‌رمانده‌ی‌ فه‌وجی‌ هه‌یه‌، هه‌موی‌ پارتییه‌ ‌و ته‌نیا لیوای‌ (3)ی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتییه‌.
هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا هاتوه‌: "له‌ سنوری‌ فیرقه‌ی‌ (5)ی‌ دیاله‌ یاریده‌ده‌ری‌ فه‌رمانده‌ی‌ فیرقه‌ پارتییه‌ ‌و فه‌رمانده‌ی‌ لیوای‌ (2) فیرقه‌ له‌گه‌ڵ‌ (4) ئه‌فسه‌ری‌ روكنی‌ لیواكه‌ پارتین ‌و ته‌نانه‌ت یه‌ك ئه‌فسه‌ر هه‌بو له‌و فه‌وجه‌، كه‌ موقه‌ده‌م روكن (نه‌جمه‌دین) یاریده‌ده‌ری‌ فه‌رمانده‌ی‌ فه‌وج بو، ئه‌ویشیان گواسته‌وه‌، به‌گشتیی‌ له‌ سنوری‌ فیرقه‌ی‌ (5)ی‌ دیاله‌ نزیكه‌ی‌ (40) ئه‌فسه‌ری‌ پارتی‌ خاوه‌ن پایه‌ هه‌یه‌، له‌ به‌رامبه‌ر (6) ئه‌فسه‌ری‌ یه‌كێتی‌.
جه‌بار یاوه‌ر، باس له‌وه‌ش ده‌كات؛ كه‌ لێپرسراوانی‌ پارتی‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی‌ عێراق به‌تایبه‌ت (بابه‌كر زێباری‌)، هه‌وڵیانداوه‌ به‌ڕواڵه‌ت له‌گه‌ڵ‌ لێپرسراوانی‌ یه‌كێتی‌ خۆیان واپیشانبده‌ن، كه‌ هه‌ماهه‌نگیی‌ ‌و هاوكارن، به‌ڵام له‌ژێره‌وه‌ به‌هه‌مو تواناوه‌ هه‌وڵیانداوه‌ هیچ ئه‌فسه‌رێكی‌ سه‌ربه‌ یه‌كێتی‌، هیچ پله‌ ‌و پایه‌یه‌كی‌ گرنگی‌ نه‌بێت ‌و ئه‌گه‌ر پله‌ ‌و پایه‌شیان هه‌بێت لێیان وه‌ربگرنه‌وه‌.
جه‌بار یاوه‌ر، له‌ راپۆرته‌كه‌یدا زۆر به‌ڕاشكاوی‌ ده‌ڵێت؛ "هه‌ڤاڵانی‌ ئێمه‌ (یه‌كێتی‌) له‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی‌ عێراق به‌بێ‌ به‌رنامه‌ ‌و به‌ میزاجی‌ شه‌خسی‌ كاریانكردوه‌ ‌و هه‌وڵیان نه‌داوه‌ خۆیان ماندو بكه‌ن ‌و جوهدی‌ زۆر سه‌رفبكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌ی‌ پارتییه‌وه‌، كه‌ به‌ به‌رنامه‌ كاریان بۆ خۆیان كردوه‌".

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
kurda
 nazanm am dw 7ukmata zor sayr ber akanawa wa azann am xalka hamw geln krdawakanyan nabenet hazar ra7mat la sadamw darw dastakae xo ba rwb3e amanayan nakrdwa... eshala aegoren bam zwana....sarkawtn bo goran
halo
 wala waya mn lau hezana bum ka barezgariman la mala masul dakrd wa m3ashman lasar farmandai bw
hana
 سلاویكی‌ كه‌رم. من ده‌مه‌وی‌ لیره‌وه‌ جوابی‌ به‌ریز كاك مسته‌فا جاو ره‌ش و كاك محمود سه‌نكاوی‌ بده‌مه‌وه‌. ......... زور زور دلنیا بن ئه‌مجاره‌ بیشمه‌ركه‌ زورترین ده‌نك بو كوران ده‌سته‌به‌ر ئه‌كات. زور له‌ جاری‌ بیشوو زیاتر . ئه‌و قسه‌یه‌ی‌ كه‌ كردووتانه‌ مانای‌ شكستی‌ یه‌كیتی‌ و فه‌رمانده‌ییه‌. ئیمرو له‌ هه‌ر كه‌سیكم برسیوه‌ به‌ به‌لی‌ بو كوران جوابی‌ داومه‌ته‌وه‌. ئیتر ئه‌م درو ده‌له‌سه‌یه‌ جیه‌ ئه‌یكه‌ن به‌ر برسانی‌ فه‌رماده‌یی‌؟؟؟
kawan
 slaw barezan ba raae mn agr ksa la sar parte bkam aw alem parte bar dawam hawle aw hez ba awea eakm ka ba bar dawam wa bwa xodaw lamnd krdn lasar hsabe melat krdw sheate aw ba programe xoe aw kara xo gaw rakrdn larwe heze askare la kurdstan a bo awe la kate tang dana ea ba heze askare palmare ka sane aza de xawz bda nak bo xzamte kurd ean kurdstan shte ke tr ka mn amwet be lem awe mn bzanm far mande pesh marge kurdstan sar ba puk gaw ratren gandale tae ea zor tren pare aw xalka ha zha ra axon mn daw karm rozhe bet awane alaw shwe nann bare wa abn hake aw shta naean le bkre tawa sar kawtn bo chene hazhar
jabar karkuki
 bram ema wak khalk karkuk hej xerman laxo nadewa,,,,puk/pdk ta sar esqan xalkean azar dawa.... boya emae xalk emam qasm sawt adaen ba listakae kak nesherwan junka dazanen peawe marde tedaya.....har daegoren ...daegoren walaaaaaaaa
omed issa
 ڕێفۆرم ،له‌شکرێکی مۆدێڕن ،مۆدێڕن وه‌ک له‌شکری ده‌نیمارکی نه‌رویجی .denis waitley گۆتیتی:پلانی پێشوه‌خت شایسته‌یه‌،ئه‌وکاته‌ی نوح که‌شتی دروستده‌کرد باران نه‌ده‌باری.
هاوار جلال
 ئه مه شتێكی نامۆ نیه به لا مه وه ،به یانی چاوه ڕێی مانۆڕی سه ربازیشیان لێ ده كرێت بۆ سه ر میلله تی داماو، له ژێر عه بای دیمكتاتۆریدا ،له گه ڵ نزیك بونه وه ی مه رگی چاوه روان كراویان ئێمه ش ئه ڵێین تۆڵه به سه بره،ئه مما به زه بره وه له كۆتایدا ئه ڵێم ئه یگۆرین به پشتیوانی خواو میلله تی به شه ره ف و ئه مه كی كوردستان و هه نده ران دهنگ بدهن به 329
havankurd
 ئەبو لەگەل ئەو ھەمو زولمو زۆرداریەی لەکورد کرا بە دریژایی میژوو سەرکردەو لیپرسراوەکانمان زۆر حەکیمانە مامەلەیان بکردایە وامان زانی لەشۆرشەوە فیری فەلسەفەی ژیان بوون بەلام سەد داخ بە عەقل ھەر سەددامەکەن یتر شۆرشی چی ھەر بە کوشت دانی لاوی کوردبوو، من پیم وایە گەر ئەم دەسەلات و پارەیە لەبەر دەستی( قالە فەرەج و تەحسین شاوەیسا) بوایە بۆ کورد دلسۆز تر ئەبوون. ...................برای شەھیدیک
azad
 سه‌د ره‌حمه‌ت له‌ صه‌دام که‌ نه‌ی ئه‌هێڵا کرێ خان و شتو م ه‌ک گرانبێت به‌قه‌دشه‌ری ناوخۆی کوردی کوشتوه‌ .ئه‌نفال و کیمیاباران تاوانی puk و pdk زۆر تیا بوو
shara
 piwsist nakat hich bliyn .chonka hamo takiki kurd dazanit am do hzba banaw dasalat darana mabastm ............. .............
خليل
 له‌كاتی‌ خۆی‌ یه‌ك عوده‌ی‌ و قوصه‌ی‌ هه‌بوو ئێستا دوو سه‌د عوده‌و 500 صدام هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ 350 قوات خاسه‌و فه‌وجی‌ خه‌فیفه‌ و حه‌ره‌س جمهوری‌ و فیدای‌ ......... هه‌یه‌ پێویسته‌ پێشمه‌رگه‌ بچێته‌وه‌ شاخ و له‌نوێ ده‌ست پێكاته‌وه‌
hana
 سلاو . سلاویكی‌ كه‌رم له‌ هه‌موو كوران و كوران خوازان. سلاو له‌ هه‌موو كارمه‌ندانی‌ ووشه‌. ده‌مه‌ویت له‌م دوكیمینته‌وه‌ راستیه‌كی‌ است و دروستان بی‌ یلیم. له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ ده‌نكدانی‌ هیزی‌ بیشمه‌ركه‌ له‌ فه‌رمانده‌یی‌ هیزی‌ بیشمه‌ركه‌ی‌ كوردستان. ده‌میكه‌ ده‌مه‌وی‌ به‌یوه‌ندی‌ بكه‌م به‌ به‌رنامه‌كه‌ی‌ كاك عادله‌وه‌ به‌لام وه‌رناكیری‌ به‌ داخه‌وه‌. له‌ كوبوونه‌وه‌ی‌ روزی‌ 1-3 دا له‌ هولی‌ تجنیدی‌ سلیمانی‌ له‌ فه‌رمانده‌یی‌ كه‌ ئیستا كراوه‌ به‌ لیوای‌ دووی‌ سه‌رۆك كومار كوبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ فه‌رمانده‌كان و لیبرسراوانی‌ فه‌رمانده‌ی كشتی‌ كرا. به‌ سه‌ربه‌رشتی‌ (محمود سنكاوی‌) . له‌كه‌ل ده‌ست بیكردنی‌ كوبوونه‌وه‌كه‌دا هیرشی‌ زور ناله‌بار وناره‌واكرایه‌ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی‌ كوران.وه‌ بریاریش درا هه‌ر كه‌س ده‌نك بدات به‌ كوران. جكه‌ له‌ برینی‌ مووجه‌ ئه‌وا ده‌بیت له‌ سجنی‌ فه‌رمانده‌یی‌ كه‌ لای‌ خویانه‌ به‌ند بكریت. زور به‌ ناشرینی‌ هیرش كرایه‌ سه‌ر هه‌لسوراوانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كوران و له‌ ناویاندا (كاك مسته‌فای‌ سه‌ید قادر و كاك انوه‌ر دولانی‌) كه‌ به‌راستی‌ شایه‌نی‌ ئه‌م هه‌موو جوینه‌ نیه‌ له‌به‌ر جاوی‌ ئه‌م هه‌موو فه‌رمانده‌و به‌ربرسانه‌ له‌ كوبوونه‌وه‌یه‌كی‌ وادا, من وه‌كو كادریكه‌ ناو ریزه‌كانی‌ (ی‌.ن.ك) ناره‌زایی‌ خوم به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌لویسته‌ی‌ محمود سه‌نكاوی‌ وه‌رئه‌كرم. كه‌ نابیت ئه‌ندامیكی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ به‌و جوره‌ قسه‌ی‌ بازاری‌ و ناشرین بكات. جا براده‌ران من له‌ ریكه‌ی‌ ئه‌م نووسراوه‌وه‌ ده‌مه‌وی‌ ئیوه‌ش هه‌لویستی‌ خوتان وه‌ربكرن و به‌ جوریك كه‌ خوتان بیتان باشه‌ بلاوی‌ بكه‌نه‌ه‌. وه‌ دوو رۆزه‌ ده‌مه‌وی‌ به‌یوه‌ندیتان بیوه‌ بكه‌م به‌لام نازانم بو تفونه‌كانتان مشغوله‌ و یان هه‌لیناكرن. وه‌ زور سوباستان ئه‌كه‌م. له‌ كوتاییدا به‌ ووته‌یه‌كه‌ كرنك ئاكادارتان ئه‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌یه‌: (( داواكارم ئه‌كه‌ر ئه‌تانه‌وی‌ ده‌نك بهینن، وه‌ هلبزاردنیكی‌ بی‌ غه‌ش و فیل دور له‌ ساخته‌ بكریت. دوویاره‌ ئه‌لیم داواكارم له‌ روزی‌ ده‌نكدانی‌ تایبه‌تدا كه‌ ئه‌كاته‌ 5 شه‌ممه‌ واته‌ 4-3-2010 زور به‌ ووردی‌ مراقب و جاودیرانی‌ خوتان له‌سه‌ر بنكه‌كان دابنین. كه‌ هه‌موو هیزی‌ بیشمه‌ركه‌ له‌ دوو بنكه‌ ده‌نك ئه‌یات ئه‌ویش مه‌كته‌بی‌ (بادینان و رابه‌رینه‌) وه‌كو ناوجه‌ی‌ سلیمانی‌ . زور ئاادار بن. جونكه‌ به‌ ته‌مای‌ غه‌ش وفیلن. به‌ تایبه‌تی‌ له‌و دوو بنكه‌یه‌.
omer kamal
 hamu liyak bish agadiry aw narme nwandnu pash kul grtnae party la yakety agadarn har aw hokirina bun ka rogy yakte neshtminyin bam roga gayind balim ba dixawa yakety la bity awae gwe la sarkrda dlsozakine bgrytu ba xame dihitwe ynk bn kawtna djiyate dlsozine ynk kirekyin krd wi phty ynk yin shkind mahila hastinawae
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ