راپۆرت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا




Saturday, May 29, 2010
 
     

راپۆرتی: به‌رهه‌م عومه‌ر

په‌رله‌مانی عێراق له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كه‌م دانیشتنی خۆیدا كۆمه‌ڵێگ لێدوان و هه‌ڵوێستی سیاسی سه‌رنجڕاكێشی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌، له‌كاتێكدا هێزه‌ عێراقیه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ هێشتا قۆناغی دانوستانی فه‌رمی له‌نێوان قه‌واره‌كان ده‌ستی پێ نه‌كردوه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، ئه‌گه‌رچی ئه‌و هێزانه‌ ژێربه‌ژێر له‌ دو مانگی رابردودا سه‌رقاڵی گفتوگۆ و دانوستانه‌كانیانن، به‌ڵام هێشتا كورد به‌ یه‌ك هه‌ڵوێستی له‌و دانیشتنانه‌دا نادیاره‌.

ئیئتیلاف (هاوبه‌ندی)ی لیسته‌ كوردستانیه‌كان رۆژی 9/5 له‌ هه‌ولێر به‌ ره‌سمی له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ راگه‌یه‌نرا، پاش چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌و ئیئتیلافه‌، په‌یڕه‌وی ناوخۆ و به‌رنامه‌ی كاریان ئاماده‌كرد، به‌ڵام به‌ وته‌ی یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی هاوبه‌ندییه‌كه‌ بۆ (سبه‌ی)، "چاوه‌ڕوانی راگه‌یاندنی فه‌رمی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌غداد بكه‌ن بۆ گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ هێزه‌ عێراقییه‌كانی دیكه‌دا".

رۆژی 28/3 كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی راگه‌یاند، كه‌ تیایدا لیسته‌كانی (ئه‌لعێراقیه‌ 91 كورس، ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا 89كورسی، ئیئتیلافی نیشتیمانی عێراق 75 كورسی و هاوپه‌یمانی كوردستان 43 كورسی، لیستی گۆڕان 8 كورسی، یه‌كگرتوی ئیسلامی 4 كورسی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی 2 كورسی)یان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌هۆی هه‌ندێك سكاڵا و تانه‌وه‌ هێشتا رانه‌گه‌یه‌نراوه‌.

هه‌وڵ ده‌درێت ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان كارتۆنی بێت:
رۆژی 11/5 واته‌ دو رۆژ پاش ئه‌وه‌ی به‌ ره‌سمی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ راگه‌یه‌نرا، مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ردانی شانشینی سعودیه‌یان كرد و له‌وێ دور له‌ چاوی كامێراكان دانیشتنیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری چه‌ند لیستێكی عێراقیدا ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی عێراق، له‌كاتێكدا ده‌بو ئه‌و كاره‌یان بسپاردایه‌ به‌و لیژنه‌یه‌ی پێكهێنرابو بۆ ئه‌نجامدانی دانوستانه‌كان.

جگه‌ له‌وه‌ی تاڵه‌بانی سه‌ردانی میسر و تارانی پایته‌خی ئێرانی كرد بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراق و دابه‌شكردنی پۆسته‌ باڵاكانی عێراق.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، هه‌فته‌ی رابردو، مه‌حمود عوسمان، كاندیدی متمانه‌ پێدراوی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند: تا ئه‌وكاته‌ ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان به‌ڕێده‌كرێت بۆ به‌غداد، شاندی پێشوی كوردستان ده‌توانن دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نی عه‌ره‌بی و عێراقی ئه‌نجام بده‌ن.

سه‌ردار عه‌بدوڵا، كاندیدی متمانه‌ پێدراوی لیستی گۆڕان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (رۆژنامه‌)، ده‌ڵێت: "نه‌چونی‌ وه‌فده‌كه‌ بۆ به‌غدا جێی‌ گومانه‌، چونكه‌ پێویستبو دوای‌ پێكهێنانی‌ ئیئتیلافی‌ كوتله‌ كوردستانییه‌كان، ئه‌م وه‌فده‌ بچێته‌ به‌غداد، پێموایه‌ هۆكاری‌ ئه‌م لێدوانه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌فده‌كه‌ به‌ڕێ‌ نه‌كه‌وتوه‌. سه‌باره‌ت به‌و لێدوانه‌ی مه‌حمود عوسمان، سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێم به‌رپرس ده‌كه‌م له‌وه‌ی‌، وه‌ڵامبداته‌وه‌، ئایا ئه‌و لێدوانه‌ گوزارشت له‌ رای‌ شه‌خسی‌ خۆی‌ ده‌كات، یان رای‌ ئه‌وانه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئێستا نوێنه‌ره‌ له‌ به‌غداد، گوزارشت له‌ ئێمه‌ ناكات‌ و هیچ نوێنه‌رێكمان جیا له‌ ئیئتیلافی‌ كوتله‌ كوردستانییه‌كان قبوڵ‌ نییه ‌‌و به‌ڕێكردنی‌ ئه‌م وه‌فده‌ش هێنده‌ گران نییه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ئیلتیزام به‌هیچ رێككه‌وتنێكه‌وه‌ ناكه‌ین كه‌ ئێمه‌ی‌ تیا نه‌بین".
ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پێكهاتوه‌ له‌ نوێنه‌رانی فراكسیۆنه‌كانی (هاوپه‌یمانی كوردستان، گۆڕان، یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ) و به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی فراكسیۆنه‌كه‌، سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنه‌كه‌ به‌ كۆمه‌ڵ ده‌كرێت و بڕیاره‌كان كۆی ده‌نگ ده‌درێت و ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ لیسته‌كان به‌ بڕیارێك رازی نه‌بێت، بڕیاره‌كه‌ نادرێت، هه‌روه‌ها به‌ كشانه‌وه‌ی هه‌ر لیستێك، ئیئتیلافه‌كه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی ده‌چێته‌وه‌ به‌رده‌می په‌رله‌مانی كوردستان بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدات و پاشان سه‌رۆكی هه‌رێم په‌سه‌ندی بكات.

هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆكی (هه‌رێم و كۆماری عێراق):
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی 22/5/2010 له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (حه‌یات) وتی: "لیستی ئه‌لعێراقیه‌ كه‌ ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، لیستی براوه‌یه‌، پێویسته‌ رابسپێردرێت بۆ پێكهێنانی وه‌زاره‌ته‌كان، جا ئه‌گه‌ر سه‌ربكه‌وێت له‌و پێكهێنانه‌دا یان نا، ئه‌وه‌ مافێكی ده‌ستورییه‌ و ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و لیسته‌یه‌، ئه‌گه‌رچی به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ناتوانێت حكومه‌ت پێكبهێنێت، به‌ڵام لانی كه‌م ئه‌و پاساوه‌ ناهێڵێت".

ئه‌م لێدوانه‌ی مه‌سعود بارزانی، له‌لایه‌ن لیسته‌ عێراقیه‌كانه‌وه‌ وه‌كو هه‌ڵوێستی هه‌مو لیسته‌ كوردیه‌كان لێكدرایه‌وه‌ بۆ به‌شداریكردن یان هاوپه‌یمانیكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی عه‌ره‌بی و عێراقی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، له‌كاتێكدا هێشتا مه‌رجه‌عی سیاسی و شه‌رعی كورد كه‌ پێكهاتوه‌ له‌ ئه‌ندامانی لیژینه‌ دانوستانی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ رانه‌سپێردراون بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكانی خۆیان ده‌ست پێبكه‌ن له‌و باره‌یه‌وه‌.

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م لێدوانه‌ی مه‌سعود بارزانی‌ دا، هه‌ردو (لیستی‌ ئیئتلافی نیشتمانی‌ عێراق و لیستی‌ ده‌وڵه‌تی یاسا) نیگه‌رانی‌ خۆیان ده‌ربڕی‌ و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، ته‌نها لیستی‌ عێراقیه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌یاد عه‌لاوی، توانای‌ ئه‌وه‌ی‌ نیه‌ حكومه‌تی داهاتوی‌ عێراق پێكبێنێت و هه‌ر كوتله‌یه‌كیش دژی‌ دوباره‌ سه‌رۆكایه‌تی مالیكی بێت، پێویسته‌ وه‌ك نه‌یار له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقدا كاربكات.

ئه‌م لێدوانه‌ی‌ بارزانی‌ كاردانه‌وه‌ی‌ توندی لای‌ هه‌ردو لیستی‌ ئیئتیلافی نیشتمانی‌ عێراق و لیستی‌ ده‌وڵه‌تی یاسا دروستكردوه‌ و پێیان وایه‌ حكومه‌تی داهاتوی‌ عێراق ته‌نها به‌ عه‌لاوی دانامه‌زرێت‌ و كوردیش ده‌یه‌وێت‌ له‌ په‌نای‌ به‌رگریكردنی له‌ عه‌لاوی، به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی‌ خۆی‌ بپارێزێت‌.
له‌مباره‌یه‌وه‌ عه‌لی‌ ده‌باغ له‌ لێدوانێكیدا بۆ (سۆمه‌ریه‌ نیوز) رایگه‌یاند‌: ئه‌گه‌ر كورده‌كان بیانه‌وێت‌ هاوپه‌یمانی‌ له‌گه‌ڵ عێراقیه‌ ببه‌ستن ئه‌وا ده‌توانن، به‌ڵام ئێمه‌ بابه‌تی راسپاردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت قبوڵ ناكه‌ین ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی گشتی له‌سه‌ر نه‌درێت‌.   
له‌ ئاماژه‌یه‌كدا بۆ رێكنه‌كه‌وتنی كوردو شیعه‌كان، ده‌باغ ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕو: هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی سیاسی یاخود كوتله‌یه‌ك نه‌یاربێ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ مالیكی، ئه‌وه‌ ده‌بێت خۆی‌ یه‌كلا بكاته‌وه‌، واته‌ پێویسته‌ وه‌ك كوتله‌یه‌كی نه‌یار بڕواته‌ ناو په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌‌.

له‌ لێدوانێكدا بۆ ئه‌سوات عێراق، (عه‌لی ده‌باغ) وته‌بێژی حكومه‌تی مالیكی رایگه‌یاند: مه‌سه‌له‌ی راسپاردن به‌ پێكهێنانی حكومه‌ت، مه‌سه‌له‌یه‌كی یاساییه‌ و دادگای فیدڕاڵی یه‌كلایی كردۆته‌وه‌ و دواجار به‌پێی یاسا كێ هه‌لی بۆ ره‌خسا، ئه‌و كه‌سه‌ حكومه‌ت پێك دێنێت، وتیشی: ئه‌گه‌ر كورده‌كان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ لیستی عێراقیه‌ ئیئتیلاف بكه‌ن، ئه‌وا كه‌س ده‌ستی نه‌گرتون.

ئه‌گه‌رچی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراق، به‌ یه‌كێك له‌ گفتوگۆ چاره‌نوسساز و ئاڵۆز و درێژه‌كان ده‌زانرێت و پێویستی به‌ چه‌ندین دانیشتن و كۆبونه‌وه‌ی سیاسی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها به‌پێی یه‌یڕه‌وی ناوخۆی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان جێبه‌جێكردنی قۆناغه‌كانی گفتوگۆی ئه‌و ئیئتیلافه‌ به‌ چه‌ند وێستگه‌یه‌كدا ده‌ڕوات و كاتێكی زۆر ده‌خایه‌نێت.

به‌ڵام، جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌ لێدوانێكدا رۆژی 24/5 له‌ (په‌یامنێر) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاند: پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی عێراق كاتێكی زۆری پێویست نییه‌، وتیشی: "ره‌نگه‌ به‌منـــزیكانه‌ هه‌ردو ئیئتلافی شیعه‌ له‌ باره‌ی دیاركردنی یه‌ك پاڵێوراو بۆ ئه‌و پۆسته‌ رێكبكه‌ون، یاخود ژماره‌یه‌ك پاڵێوراو دیاری بكه‌ن و به‌ كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی كوتله‌كانییان كه‌سێكێك ده‌ستنیشان بكه‌ن".

تاڵه‌بانی له‌و لێدوانه‌یدا، به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌سعود بارزانییه‌وه‌، رایگه‌یاند: پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عێراق ته‌نها مافی شیعه‌كانه‌، به‌و پێیه‌ی زۆرنه‌ی خه‌ڵكی عێراق پێكده‌هێنن.

له‌ رۆژنامه‌ی (حه‌یات) رۆژی 29/5 به‌هه‌مان شێوه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: “سه‌رجه‌م كوتله‌ سیاسییه‌ براوه‌كانی‌ عێراق پێیانوتوم‌ كه‌ له‌م قۆناغه‌دا زه‌روره‌ جارێكی‌ تر پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار وه‌رگرمه‌وه‌"، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت تاڵه‌بانی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان، راسته‌وخۆ  گفتوگۆی كردوه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.

 

 په‌راوێز:

http://sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=27145&cat=2

http://www.radionawa.com/Detail.aspx?id=14751&LinkID=67

http://peyamner.com/details.aspx?l=1&id=184061

http://sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=26765&cat=1

http://sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=25968&cat=1

http://sbeiy.com/ku/Inter_Report_Detail.aspx?id=428&cat=2

http://international.daralhayat.com/internationalarticle/146350

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
omed issa
 گۆڕان ئۆپۆزیسیۆن بی باشتره‌ ڕای پێشترم هه‌مان ڕاو بۆچون بوو ،ئه‌گه‌ر لیستی زۆرینه‌ی براوه‌ حکومه‌ت پێکبهێنی ئه‌وا ڕاو بۆچونم پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته‌.
نیهاد هیرانی سوید
 من پیم وایه ئه وه خۆهه ل خه له تاندنه ئه و یه كده نگیه ی کورد چونکه پارتی و یه کیه تی به س ئه یانه وێت پێگه یی خۆ یان به قوه ت بکه ن له بخداد له حیسابی ئۆپۆسزیۆندا بۆیه باشتره که ئۆپۆسزیۆن زۆر به ژیرانه هه ڵسوکه وت بکات له گه ڵیاندا قبوڵ نه کات له هه ر کاره کی ژێربه ژێر ئه گه ر هه ربه رده وامبن ئه وکا ت به رایی من ئۆپۆسزیۆن ئه توانێت هه ڵوێست وه رگرێت
karez
 pewesta hamwee ba yak dang baraw baghda barebkawenn aw barghzhyaee esta haya pewesta hewer bkretawa pewesta medyaee ..............
شاخه‌وان هه‌ورامیی
 یه‌كێتی و پارتی هه‌رئه‌وه‌نده‌ ئیشیان به‌لیسته‌كانی دیكه‌یه‌ تاخۆیانی پێگه‌وره‌بكه‌ن، لیسته‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان زۆر ساویلكه‌ن له‌چاو پارتی و یه‌كێتی ، سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی و پارتی بۆخۆیان ژێربه‌ژێری خه‌ریكی رێكه‌وتنن بۆخۆیان ئه‌مانیشیان له‌و لاوه‌ به‌ناوی پێكهێنانی یه‌كلیستی و یه‌ك هه‌ڵوێستی سه‌رقاڵكردووه‌، بۆیه‌و ئه‌وه‌نده‌ بێمنه‌تن له‌ لیسته‌كانی تر، هیوادارم ئۆپۆزسیۆن هێنده‌ بێئاگانه‌بن له‌ یه‌كێتی و پارتی
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ