راپۆرت
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا




Wednesday, January 2, 2008
 
     


ئا: دیه‌ فازل‌و ساڵح ره‌حمان
له‌ یه‌كه‌م ئاماری‌ ره‌سمیی‌ حكومه‌تی‌ عێراقیدا كه‌ له‌ساڵی‌ 1947 ئه‌نجامدرا، رێژه‌ی‌ كورد له‌شاری‌ كه‌ركوك 65% بوو، دواتر له‌ ئاماری‌ 1957دا رێژه‌كه‌ بۆ 48% كه‌مبوه‌وه‌و له‌ ئاماری‌ ساڵی‌ 1977یشدا گه‌یشته‌ 37%.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌پێی‌ هه‌مان ئه‌و ئامارانه‌ی‌ پێشوو رێژه‌ی‌ توركمان له‌نێوان 4.8% بۆ 16.3% زیادی‌ كردو هاوكات رێژه‌ی‌ عه‌ره‌بیش له‌ زیادبووندا بوو به‌جۆرێك له‌ 20%- 44% به‌رزبوه‌ته‌وه‌.
كلدان‌و ئاشوری‌‌و سریانی‌ به‌ رێژه‌یه‌كی‌ وا كه‌مبوونه‌وه‌ كه‌ هه‌ست به‌ بوونیان نه‌ده‌كرا، له‌ بیسته‌كاندا 10%ی‌ دانیشتوانی‌ كه‌ركوكیان پێكده‌هێناو دواتر له‌ حه‌فتاكاندا ئه‌وه‌نده‌ كه‌مبوونه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ 1.7%.
به‌ڵام پێكهاته‌ی‌ دانیشتوانی‌ شاری‌ كه‌ركوك ئه‌مڕۆ بۆته‌ گرێكوێره‌یه‌ك‌و كردنه‌وه‌ی‌ زۆرگرانه‌، توركمانه‌كان بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ زۆربه‌ی‌ پێكهاته‌ی‌ ئه‌و شاره‌ پێكده‌هێنن، عه‌ره‌بیش 35% ن‌و كورد ته‌نها 30%ی‌ دانیشتوانی‌ كه‌ركوكن، كورده‌كان گومانیان له‌و رێژانه‌ هه‌یه‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ 50%ی‌ دانیشتوانی‌ كه‌ركوك پێكده‌هێنن‌و بۆئه‌وه‌ش پشت به‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ساڵی‌ 2005 ده‌به‌ستن، كه‌ حیزبه‌ كوردستانییه‌كان زیاتر له‌ 50%ی‌ ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێنا.


دوای‌ جه‌نگی‌ ئه‌مه‌ریكا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی‌ له‌ دژی‌ عێراق‌و رووخاندنی‌ رژێمی‌ به‌عس، كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ عێراق له‌چه‌ند پرۆسه‌یه‌كی‌ هه‌ڵبژاردندا حكومه‌تیان پێكهێنا‌و دواتریش ره‌شنووسی‌ ده‌ستووری‌ هه‌میشه‌یی‌ له‌ راپرسییه‌كدا له‌لایه‌ن خه‌ڵكی‌ عێراقه‌وه‌ په‌سه‌ندكرا، به‌گوێره‌ی‌ یاسای‌ كاتیی‌ ئیداره‌ی‌ ده‌وڵه‌ت بۆ قۆناغی‌ گواستنه‌وه‌ ماده‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ بارودۆخی‌ شاری‌ كه‌ركوك‌و ناوچه‌ دابڕاوه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ كوردستان وه‌كو"خانه‌قین، سنجار، مه‌نده‌لی‌، دوزخورماتوو، به‌رته‌له‌، به‌عشیقه‌‌و چه‌ندین ناوچه‌ی‌ دیكه‌" داڕێژرا بۆئه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ بكرێنه‌وه‌‌و ئه‌و ئاواره‌و راگوێزراوه‌ ره‌سه‌نانه‌ی‌ خۆیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی‌ سیاسه‌تی‌ ته‌عریب‌و ته‌هجیر‌و ته‌رحیله‌وه‌ له‌لایه‌ن رژێمی‌ به‌عسه‌وه‌ دوورخرابوونه‌وه‌، به‌ناوی‌ ماده‌ی‌ 58، دواتر‌و له‌ ره‌شنووسی‌ ده‌ستووری‌ هه‌میشه‌ییشدا ماده‌ی‌ 140 جێگه‌ی‌ 58ی‌ گرته‌وه‌‌و حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ به‌رپرس كرد له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌كه‌دا.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی‌ كه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌‌و كورد‌و لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستانی‌ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ناو پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ عێراقدا ئه‌نجامیداون، ده‌بوایه‌ حكومه‌تی‌ به‌غدا‌و به‌رپرسه‌كانی‌ پابه‌ندبن به‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 140ه‌وه‌ به‌ڵام له‌سه‌رده‌می‌ هه‌رسێ‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراقی‌ ئه‌یاد عه‌لاوی‌، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری‌‌و ته‌نانه‌ت مالیكیشدا كه‌ به‌پێی‌ به‌ڵێنه‌كانی‌ كارنامه‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ كار بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌كه‌ ده‌كه‌ن، هیچیان هه‌نگاوی‌ جدیان نه‌نا بۆ جێبه‌جێكردنی‌ 140‌و بارودۆخی‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان ئاسایی‌ نه‌كرانه‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ش كه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كورد سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ندین جار به‌ڵێنیان به‌ گه‌لی‌ كورد‌و خه‌ڵكی‌ كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی‌ دیكه‌دا كه‌ رازی‌ نابن ماده‌ی‌ 140 دوابخرێت، دڵنیابوون له‌وه‌ی‌ كه‌ ماده‌كه‌ له‌ واده‌ی‌ دیاریكراوی‌ خۆیدا جێبه‌جێ‌ ناكرێت به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ حكومه‌تی‌ به‌غدا ده‌ستووریان پێشێل كرد‌و ماوه‌ی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 140 یان بۆ ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگی‌ دیكه‌ درێژ كرده‌وه‌‌و داواشیان له‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌ به‌شداری‌ له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا بكات‌و سه‌رپه‌رشتی‌ بارودۆخه‌كه‌ بێت.

له‌ ماوه‌ی‌ چوار ساڵی‌ رابردوودا چه‌ندین بڕیار‌و راسپارده‌ له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ بارودۆخی‌ شاری‌ كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ ده‌رچوون، چه‌ندین لیژنه‌‌و نووسینگه‌ش پێكهێنران‌و كرانه‌وه‌ بۆ به‌دواداچوونی‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌، به‌ڵام هیچكام له‌و لیژنانه‌ نه‌یانتوانی‌ ئه‌ركه‌كانیان له‌ماوه‌ی‌ خۆیدا جێبه‌جێ‌ بكه‌ن، به‌وته‌ی‌ چاودێران زۆربه‌ی‌ لایه‌نه‌كانی‌ ناو په‌رله‌مانی‌ عێراق‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ به‌غداش دژی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 140ن‌و له‌سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی‌ قۆناغه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ بارودۆخی‌ كه‌ركوك كۆسپ‌و ته‌گه‌ره‌ له‌به‌رده‌م لیژنه‌كان‌و ئۆفیسه‌كاندا دروستده‌كه‌ن.   

ماده‌ی‌ 58 یاسای‌ كاتیی‌ ئیداره‌ی‌ ده‌وڵه‌ت بۆ قۆناغی‌ گواستنه‌وه‌
به‌گوێره‌ی‌ ماده‌ی‌ 58 كه‌ له‌ سێ‌ بڕگه‌ پێكهاتووه‌و تێیدا باسی‌ ئه‌و میكانیزم‌و هه‌نگاوانه‌ ده‌كات كه‌ پێویسته‌ بنرێن بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ بارودۆخی‌ كه‌ركوك‌و ناوچه‌ دابڕاوه‌كانی‌ دیكه‌:
بڕگه‌ی‌ أ:
پێویسته‌ حكومه‌تی‌ عێراق سه‌رجه‌م كێشه‌ موڵكایه‌تییه‌كانی‌ ناوچه‌ بارگرژه‌كان چاره‌سه‌ر بكات به‌شێوه‌یه‌كی‌ خێراو به‌ گرتنه‌به‌ری‌ رێوشوێنی‌ پێویست بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و سته‌مه‌ی‌ كه‌ رژێمی‌ به‌عس له‌و ناوچانه‌ی‌ كردووه‌و گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ر دیمۆگرافیای‌ ناوچه‌كاندا هێناوه‌ به‌ تایبه‌ت (كه‌ركوك):
1-به‌پێی‌ یاسای‌ ده‌سته‌ی‌ باڵای‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ موڵكایه‌تی‌ پێویسته‌ حكومه‌ت له‌ ماوه‌یه‌كی‌ دیاریكراودا سه‌رجه‌م راگوێزراوو هاورده‌و دوورخراوه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ شوێنی‌ خۆیان‌و چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانیان بكات‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ دادگه‌رانه‌ قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه‌.
2-سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌ناوچه‌كانی‌ دیكه‌وه‌ هاورده‌ كراون بۆ كه‌ركوك‌و نیشته‌جێكراون، پێویسته‌ حكومه‌تی‌ عێراق به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 10ی‌ یاسای‌ ده‌سته‌ی‌ باڵای‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ موڵكایه‌تی‌ گره‌نتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شوێنه‌كانی‌ خۆیان بكات‌و خه‌رجیی‌ گه‌ڕانه‌وه‌و قه‌ره‌بووی‌ پێویستیان بكاته‌وه‌و شوێنی‌ نیشته‌جێبوونیشیان بۆ دابین بكات.
3-له‌باره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ به‌هۆی‌ راگواستنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كانی‌ خۆیان دوورخراونه‌ته‌وه‌ له‌ كارو كه‌ره‌سته‌ی‌ په‌یداكردنی‌ بژێوی‌ بێبه‌ش بوون پێویسته‌ حكومه‌ت هه‌لی‌ كاركردنی‌ نوێیان بۆ بڕه‌خسێنێت.
4-سه‌باره‌ت به‌ گۆڕینی‌ ره‌گه‌زو نه‌ته‌وه‌، پێویسته‌ حكومه‌تی‌ عێراق سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌ن رژێمی‌ به‌عسه‌وه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌رچوون، هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و رێگه‌ به‌و كه‌سانه‌ بدرێت كه‌ به‌وهۆیه‌وه‌ زیانیان لێكه‌وتووه‌، جارێكی‌ دیكه‌ ناسنامه‌ی‌ نیشتمانی‌‌و نه‌ته‌وه‌یی‌ خۆیان چاكبكه‌نه‌وه‌.

بڕگه‌ی‌ ب:
رژێمی‌ به‌عس گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ر سنووری‌ ئیداریی‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا هێناوه‌ كه‌ ئامانجی‌ سیاسییان له‌ پشته‌وه‌ بووه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ باڵای‌ عێراق‌و حكومه‌ت رێنمایی‌ پێویست بده‌نه‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ نیشتمانی‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و گۆڕانكارییه‌ نادادپه‌روه‌رییانه‌یه‌، له‌و پێناوه‌شدا پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌‌و حكومه‌ت‌و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان رێوشوێنی‌ پێویست بگرنه‌ به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و كێشه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌‌و لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندیداریش نه‌یانتوانی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كه‌ بكه‌ن ئه‌وا پێویسته‌ داوا له‌ سكرتێری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بكرێت كه‌سایه‌تییه‌كی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ده‌ستنیشان بكات بۆ چاره‌سه‌ركردن‌و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و كێشه‌یه‌.

بڕگه‌ی‌ ج:
 یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ كۆتایی‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ كه‌ ناكۆكییان له‌سه‌ره‌ له‌نێوانیشیاندا كه‌ركوك دواده‌خرێت، تا ئه‌و كاته‌ی‌ ئه‌و رێوشوێنانه‌ی‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌یان پێدراوه‌ یه‌كلاییده‌كرێنه‌وه‌، دواتر سه‌رژمێرییه‌كی‌ دانیشتوان به‌شێوه‌یه‌كی‌ دروست‌و شه‌فاف به‌ڕێوه‌ده‌چێت هه‌تا كاتی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستوور، پێویسته‌ ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماكانی‌ دادوه‌ریی‌ به‌ڕێوه‌بچێت‌و ئیراده‌ی‌ دانیشتوانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ له‌به‌رچاوبگیرێت.

ماده‌ی‌ 140ی‌ ده‌ستووری‌ هه‌میشه‌یی‌
له‌دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌كه‌ی‌ 31/12/2005و یه‌كێك له‌و پرۆژانه‌ی‌ كه‌ كاری‌ له‌سه‌ركرا نووسینه‌وه‌و په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستووری‌ هه‌میشه‌یی‌ بوو، كه‌ له‌ناو ده‌ستووره‌كه‌شدا ماده‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ بارودۆخی‌ شاری‌ كه‌ركوك‌و ناوچه‌ دابڕاوه‌كانی‌ دیكه‌ گه‌ڵاڵه‌كرا به‌ناوی‌ ماده‌ی‌ 140 كه‌ درێژكراوه‌ی‌ ماده‌ی‌ 58ی‌ یاسای‌ كاتیی‌ ئیداره‌ی‌ ده‌وڵه‌ت بوو.

ناوه‌رۆكی‌ ماده‌ی‌ 140:
یه‌كه‌م/ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن هه‌نگاوه‌ پێویسته‌كان له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ جێبه‌جێكردنی‌ داواكارییه‌كانی‌ ماده‌ی‌ 58 له‌ یاسای‌ كاتیی‌ ئیداره‌ی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عێراق بۆ قۆناغی‌ گواستنه‌وه‌ به‌سه‌رجه‌م بڕگه‌كانییه‌وه‌.
دووه‌م/ ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ی‌ خرابووه‌ ئه‌ستۆی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن له‌سه‌رده‌می‌ حكومه‌تی‌ كاتییداو له‌ ماده‌ی‌ 58ی‌ یاسای‌ كاتیی‌ ئیداره‌ی‌ ده‌وڵه‌تدا داڕێژراوه‌ته‌وه‌، پێویسته‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردنه‌ی‌ كه‌ به‌پێی‌ ده‌ستوور هه‌ڵبژێردراوه‌، درێژه‌ به‌ ئه‌ركه‌كانی‌ پێش خۆی‌ بدات‌و سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ (ئاساییكردنه‌وه‌، سه‌رژمێری‌‌و ریفراندۆم) له‌ كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ جێبه‌جێبكات، بۆ ده‌ستنیشانكردنی‌ ئیراده‌ی‌ دانیشتوان، له‌ماوه‌یه‌كی‌ دیاریكراودا كه‌ دوامۆڵه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و ماده‌یه‌ش 31/12/2007-ه‌.

بڕگه‌ی‌ 22 له‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ نوری‌ مالیكی‌:
دوای‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ نوێی‌ عێراق كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیستی‌ ئیئتلافی‌ یه‌كگرتووی‌ شیعه‌و هاوپه‌یمانی‌ كوردستانه‌وه‌ پێكهێنرا، نوری‌ كامیل مالیكی‌ كاندیدی‌ لیستی‌ ئیئتلاف بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ حكومه‌تی‌ نوێی عێراق به‌رنامه‌یه‌كی‌ كاری‌ ئاماده‌كرد بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ 4 ساڵی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا جێبه‌جێی‌ ده‌كات، یه‌كێك له‌و بڕگانه‌ی‌ كه‌ له‌ كارنامه‌كه‌یدا بڵاویكرده‌وه‌ بڕگه‌ی‌ (22) بوو كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 140و تێیدا هاتووه‌: "حكومه‌ت پابه‌نده‌ به‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ ده‌ستووری‌ هه‌میشه‌یی‌ عێراق كه‌ پشت ده‌به‌ستێت به‌ ماده‌ی‌ 58 له‌ یاسای‌ كاتیی‌ ئیداره‌ی‌ ده‌وڵه‌ت، ئه‌م جێبه‌جێكردنه‌ش به‌ سێ‌ قۆناغ ده‌بێت (ئاساییكردنه‌وه‌، سه‌رژمێری‌‌و ریفراندۆم)، له‌كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ كه‌ ناكۆكییان له‌سه‌ره‌، حكومه‌تیش هه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ پێكهێنانیه‌وه‌ هه‌نگاوی‌ پێویست ده‌گرێته‌ به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی‌ رێوشوێنه‌كانی‌ قۆناغی‌ ئاساییكردنه‌وه‌ له‌وانه‌ش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و قه‌زاو ناحیانه‌ی‌ كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا سه‌ر به‌ كه‌ركوك بوون. ئه‌م قۆناغه‌ش له‌ 29/3/2007 كۆتایی‌ دێت‌و قۆناغی‌ راپرسی‌ له‌ 31/7/2007 ده‌ستپێده‌كات، دواقۆناغیش كه‌ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆمه‌ پێویسته‌ له‌ 15/11/2007 ئه‌نجام بدرێت".

ئه‌و لیژنانه‌ی‌ پێكهێنران بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌كانی‌ 58 و 140:
له‌ سه‌رده‌می‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ ئه‌یاد عه‌لاویدا رۆژی‌ 9/2/2005 به‌پێی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ 15، ده‌سته‌یه‌كی‌ باڵا پێكهێنرا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ بارودۆخی‌ شاری‌ كه‌ركوك‌و تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ ده‌سته‌یه‌كی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆ له‌ رووی‌ ئیداریی‌‌و داراییه‌وه‌ پێكده‌هێنرێت له‌هه‌ردوو حكومه‌تی‌ فیدراڵی‌ عێراق‌و هه‌رێمی‌ كوردستان.
بۆ جێبه‌جێكردنی‌ بڕگه‌كانی‌ ماده‌ی‌ 58 له‌ یاسای‌ كاتیی‌ ئیداره‌ی‌ ده‌وڵه‌ت‌و راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراقه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرێت، وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ بودجه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت ته‌رخان ده‌كات بۆ كاروباری‌ ده‌سته‌كه‌و راییكردنی‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییان، سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت‌و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانیش پابه‌ند ده‌بن به‌و بڕیاره‌وه‌.
به‌پێی‌ نووسراوی‌ ژماره‌  (م ر ن 48/1373) له‌به‌رواری‌ 9/8/2006 دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق فه‌رمانی‌ ژماره‌ 46ی‌ ده‌ركرد كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پێكهێنانی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ باڵا بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 140:

خشته‌ی‌ 1   



لیژنه‌ی‌ باڵای‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 140 به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هاشم شبلی‌ وه‌زیری‌ دادی‌ عێراق‌و ئه‌ندامێتی‌ 10 كه‌س دامه‌زرا كه‌ كاكه‌ڕه‌ش سدیق نوێنه‌ری‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك‌و محه‌مه‌د خه‌لیل نوێنه‌ری‌ عه‌ره‌ب له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاو ته‌حسین محه‌مه‌د عه‌لی‌ كه‌هیه‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك له‌گه‌ڵ‌ نوێنه‌رانی‌ توركمان‌و شیعه‌و ئاشوری‌‌و مه‌سیحی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا، محه‌مه‌د ئیحسانیش وه‌ك نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
سێ‌ وه‌زیری‌ حكومه‌تی‌ عێراقیش ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ باڵان ئه‌وانیش نه‌رمین عوسمان وه‌زیری‌ ژینگه‌و جه‌واد بولانی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆو جاسم محه‌مه‌د وه‌زیری‌ وه‌رزش ولاوان.
به‌پێی‌ فه‌رمانی‌ ژماره‌ 46 بڕی‌ 200 ملیۆن دۆلار وه‌ك بودجه‌ بۆ لیژنه‌كه‌ ته‌رخانكراوه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ناوه‌رۆكی‌ ماده‌ی‌ 140.
له‌ 4/4/2007دا هاشم شبلی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 140 ده‌ستی‌ له‌كاركێشایه‌وه‌و بۆ ماوه‌ی‌ چوار مانگ لیژنه‌كه‌ بێ سه‌رۆك مایه‌وه‌، تا له‌ 31/7/2007 رائید فه‌همی‌ وه‌زیری‌ زانست‌و ته‌كنه‌لۆژیای‌ عێراق وه‌ك سه‌رۆكی‌ نوێی لیژنه‌كه‌ ده‌ستنیشانكرا، له‌ماوه‌ی‌ 4/4 -2/8 لیژنه‌ی‌ باڵا هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامنه‌دا ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری‌ راسته‌وخۆی‌ له‌سه‌ر دواكه‌وتنی‌ جێبه‌جێكردنی‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ ماده‌كه‌ هه‌بوو.
به‌پێی‌ فه‌رمانی‌ ئیداریی‌ ژماره‌ (ل م 140/2) له‌ به‌رواری‌  13/9/2006 لیژنه‌ی‌ باڵای‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 140، پێنج لیژنه‌ی‌ پێكهێنا بۆ جێبه‌جێكردنی‌ كاره‌كان‌و سێ‌ نووسینگه‌شی‌ كرده‌وه‌:
1-لیژنه‌ی‌ چاودێری‌، به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ وه‌زیری‌ داد.
2-لیژنه‌ی‌ دارایی‌، به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ وه‌زیری‌ ژینگه‌.
3-لیژنه‌ی‌ سكرتاریه‌ت، به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم.
4-لیژنه‌ی‌ ته‌كنیكی‌، به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ نوێنه‌ری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك.
5-لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ راستییه‌كان، به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ نوێنه‌رێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك.
لیژنه‌ی‌ باڵای‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ هه‌رسێ‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك‌و دیاله‌و موسڵ‌ سێ‌ نووسینگه‌ی‌ تایبه‌تی‌ كرده‌وه‌:
1-نووسینگه‌ی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك، كه‌ له‌لایه‌ن كاكه‌ڕه‌ش سدیق سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرێت.
2-نووسینگه‌ی‌ پارێزگای‌ دیاله‌، كه‌ ئۆفیسه‌كه‌ی‌ له‌ شاری‌ خانه‌قینه‌و له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د خه‌فاجی‌ نوێنه‌ری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆوه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرێت.
3-نووسینگه‌ی‌ پارێزگای‌ موسڵ‌، كه‌ ئۆفیسه‌كه‌ی‌ له‌شاری‌ سنجاره‌ له‌لایه‌ن د. محه‌مه‌د ئیحسان وه‌زیری‌ ناوچه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرێت.
دواتر لیژنه‌یه‌كی‌ دیكه‌ش ده‌ستنیشانكرا به‌ناوی‌ لیژنه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ موڵكایه‌تی‌‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ موڵكایه‌تی‌ عێراقه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرێت.

خشته‌ی‌ 2


له‌دوای‌ پێكهێنانی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 140 كه‌ به‌پێی‌ فه‌رمانی‌ ژماره‌ 46ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق له‌ به‌رواری‌ 9/8/2006دا ده‌رچوو، تێكڕای‌ ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی‌ كه‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 140 تا كۆتایی‌ ئه‌مساڵ‌ ئه‌نجامیداون (23) كۆبوونه‌وه‌ بوون كه‌ له‌ ساڵێك‌و 4 مانگدا ئه‌نجامدراون:


ئه‌و بڕیارانه‌ی‌ له‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 140-ه‌وه‌ ده‌رچوون تا كۆتاییهاتنی‌ واده‌ی‌ دیاریكراو كه‌ نه‌توانرا ماده‌كه‌ی‌ تێدا جێبه‌جێ‌ بكرێت:
1-بڕیاری‌ ژماره‌ 1 له‌ به‌رواری‌ 16/1/2007 ده‌رچووه‌و تێیدا هاتووه‌: كه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی‌ كه‌ به‌ ره‌سه‌ن خه‌ڵكی‌ كه‌ركوكن‌و به‌هۆكاری‌ سیاسیی‌ له‌ كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه‌ (كورد، توركمان، ئاشوری‌، كلدانی‌، عه‌ره‌ب) بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانی‌ خۆیان كه‌ له‌ماوه‌ی‌ 17/7/1968 تا 9/4/2003 به‌ هه‌ر هۆكارێكی‌ (سیاسی‌، ره‌گه‌زی‌، تایه‌فی‌، ئایینی‌) له‌ كه‌ركوك راگوێزراون.
2-بڕیاری‌ ژماره‌ 2 كه‌ له‌به‌رواری‌ 16/1/2007 ده‌رچووه‌و تێیدا هاتووه‌: كه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م ئه‌و خێزانه‌ راگوێزراو و ده‌ركراوانه‌ی‌ به‌هۆی‌ سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌كانی‌ رژێمی‌ به‌عسه‌وه‌ كه‌ له‌ناوچه‌كانی‌ خۆیان به‌هۆی‌ سیاسه‌تی‌ ته‌عریبه‌وه‌ دوورخراونه‌ته‌وه‌ له‌نێوانیشیاندا دانیشتوانی‌ كه‌ركوك، له‌ماوه‌ی‌ 17/7/1968 تا 9/4/2003 بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ شوێنه‌ ره‌سه‌نه‌كانی‌ خۆیان‌و قه‌ره‌بووش بكرێنه‌وه‌.
3- بڕیاری‌ ژماره‌ 3 له‌ به‌رواری‌ 4/2/2007 ده‌رچووه‌‌و تێیدا هاتووه‌: ده‌بێت سه‌رجه‌م ئه‌و خێزانه‌ هاوردانه‌ی‌ كه‌ هێنراونه‌ته‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ كه‌ ناكۆكییان له‌سه‌ره‌ له‌نێوانیشیاندا كه‌ركوك، بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ شوێنی‌ خۆیان به‌هۆی‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ رژێمی‌ به‌عسه‌وه‌ له‌ماوه‌ی‌  17/7/1968 تا 9/4/2003، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا قه‌ره‌بووی‌ پێویست بكرێنه‌وه‌.

4-بڕیاری‌ ژماری‌ 4 له‌ به‌رواری‌ 4/2/2007 دا ده‌رچووه‌و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ كه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م ئه‌و گرێبه‌سته‌ كشتوكاڵییانه‌ هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه‌ كه‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ سیاسه‌تی‌ گۆڕانی‌ دیموگرافی‌ (ته‌عریب) ی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ ناكۆكییان له‌سه‌ره‌ له‌لایه‌ن رژێمی‌ به‌عسه‌وه‌ ئه‌نجامدراون له‌نێوانیشیاندا كه‌ركوك، گێإانه‌وه‌ی‌ بارودۆخه‌كه‌ بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی‌ كه‌ پێش سیاسه‌تی‌ ته‌عریب بوون.
5-بڕیاری‌ ژماره‌ 5 له‌ به‌رواری‌ 13/8/2007 ده‌رچووه‌و تێیدا هاتووه‌: كه‌ پێویسته‌ ده‌ستبكرێت به‌ خه‌رجكردنی‌ قه‌ره‌بوو به‌سه‌ر ئاواره‌و هاورده‌كاندا.

6-بڕیاری‌ ژماره‌ 6 له‌ به‌رواری‌ 1/10/2007 ده‌رچووه‌و تێیدا هاتووه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌و سته‌م‌و زۆردارییه‌ی‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكی‌ هه‌ردوو ناوچه‌ی‌ (تسعین‌و حمزه‌ عه‌لی)دا هێنراوه‌و موڵكه‌كانیان لێداگیركراوه‌ پێویسته‌ بگه‌إێنرێنه‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌ ره‌سه‌نه‌كانی‌ خۆیان.

خشته‌ی‌ 3




هه‌ریه‌ك له‌ بڕیاره‌كانی‌ 1،2،3،4 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران‌و حكومه‌تی‌ ناوه‌ندییه‌وه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ تایبه‌تی‌ 19/4/2007 په‌سه‌ندكراون‌و به‌ نووسراوی‌ ژماره‌ (ق2/1/27/6756) ره‌وانه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ ماده‌ی‌ 140 كراوه‌ بۆ جێبه‌جێكردن، له‌سه‌ر ئه‌و بودجه‌یه‌ش كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بۆ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 140 ته‌رخانی‌ كردبوو ده‌ستكرا به‌ دابه‌شكردنی‌ فۆرمی‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ به‌سه‌ر ئاواره‌و هاورده‌كانداو تێیدا بڕی‌ 20 ملیۆن دیناری‌ عێراقی‌‌و پارچه‌یه‌ك زه‌وی‌ بۆ هه‌ر خێزانێكی‌ هاورده‌ ته‌رخانكرا كه‌ له‌كه‌ركوك‌و ناوچه‌ دابڕاوه‌كانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شوێنی‌ خۆیان. بڕی‌ 10 ملیۆن دیناری‌ عێراقی‌و پارچه‌یه‌ك زه‌ویش بۆ هه‌موو خێزانێكی‌ ئاواره‌ ته‌رخانكرا كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ كه‌ركوك‌و ناوچه‌ دابڕاوه‌كانی‌.

خشته‌ی‌4



خشته‌ی‌ 5

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
سه‌رچڵ تاوه‌گۆزی‌
  مادده‌ی‌ 140 به‌ زیندوی‌ زینده‌ به‌ چاڵكرا، به‌رپرسانی‌ ئێمه‌ش هه‌ر خه‌ریكی‌ نوێژه‌ به‌ بارانه‌ن
ئه رين
 140 بيشتريش 58 دوو منالي ناشه رعي بون بويه له لايه ن خاوه نه كانيانه ووه فرى درانه كولان تا مردن,انا لله وانا اليه راجعون
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ