راپۆرت
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"





Saturday, February 19, 2011
 
     

راپۆرت: ئیسماعیل عوسمان
ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژێكه‌ خۆپشاندان ناوچه‌ جیاوازه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ گرتوه‌ته‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان سه‌رجه‌م شه‌قام و كۆلاَنه‌كانی‌ شاریان ته‌نیوه‌، ئه‌وه‌ش بوه‌ته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كه‌شێكی‌ نائارام باڵ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بكێشێت.

دوای‌ ئه‌و ده‌نگه‌ ناڕه‌زای‌ كه‌ سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی‌ گرته‌وه‌، له‌ ناوه‌ندی‌ میدیاكان و له‌ زاری‌ هاولاَتیاندا به‌ ئاشكرا هه‌ستی‌ پێده‌كرا، باسیان له‌ نادادی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ و بێكاری‌ و قۆرخكردنی‌ بازاڕه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی‌ سه‌ر به‌ ده‌سه‌لاَت و نه‌بونی‌ پلانێكی‌ گونجاو بۆ خزمه‌تگوزرای‌، له‌ شاری‌ سلێماندا هه‌مو ئه‌و ده‌نگه‌ ناڕه‌زایانه‌ به‌ خۆپیشاندانێك ده‌ست پێبكات.

رۆژی‌ پینج شه‌ممه‌ 17-2-2011 گروپی‌ به‌رگری‌ له‌ مافی‌ و ئازادییه‌كانی‌ هاولاَتیان، دوای‌ ئه‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانیه‌وه‌ مۆڵه‌تی‌ خۆپیشاندانیان پێدرا، له‌به‌رده‌ركی‌ شاری‌ سلێمانی‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌ریان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سازكرد.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ سه‌عات دوی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ هه‌مان رۆژ ده‌ستی‌ پێكرد، جه‌ماوه‌رێكی‌ زۆری‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌ گه‌نج و پیر ئاماده‌ی‌ بون، به‌ چه‌ندین دروشمی‌ جیاواز ته‌عبیریان له‌ بیروبۆچونه‌كانی‌ خۆیان ده‌كرد، هاورایان ده‌كرد "نا بۆ ناداپه‌روه‌ی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌... نا بۆگه‌نده‌ڵی‌... نا بۆبێكاری‌.. ئێره‌ مه‌یدان ته‌حریره‌، ده‌سه‌لاَت موباره‌كه‌تان له‌ بیره‌" چه‌ندین درشمی‌ جیاوازه‌ دیكه‌.
پاشان گروپی‌ ئاماده‌كه‌رانی‌ ئه‌و خۆپیشاندانه‌كه‌ بۆردی‌ ئازادی‌ و مایكی‌ ئازادیان داناو خۆیشانده‌ران به‌ چه‌ندین دروشمی‌ نوسین و قسه‌كردن بیروبۆچونی‌ خۆیان ده‌ربڕٍی‌.

له‌ دروشمه‌كانی‌ بۆرده‌كه‌ یه‌كێك له‌ خۆپیشانده‌ران نوسیوی‌، " كوا به‌ڵێن و په‌یمانه‌كانتان؟ كوا كردار و گوفتاره‌كانتان...".

دوای‌ ئه‌وه‌ ئاماده‌كه‌رانی‌ خۆپیشاندان سه‌عات چواری‌ هه‌مان رۆژ له‌وێدا كۆتایی‌ به‌ كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ هێنا، به‌شێك له‌ خۆپیشانده‌ران رژانه‌ شه‌قامی‌ مه‌وله‌وی‌، به‌ دروشمی‌ جیاواز و به‌ره‌و شه‌قامی‌ سالم به‌رێكه‌وتن.

 پاش ئه‌وه‌ی‌ كه‌ گه‌یشتنه‌ به‌رده‌م لقی‌ چوار خۆپیشانده‌ران وه‌ستان، ده‌ستیان كرد به‌ دروشم و هوتاف كێشان، چه‌ندین دروشمیان به‌ ده‌نگ و ئاوازه‌ی‌ جیاواز ده‌وته‌وه‌ به‌رانبه‌ر به‌ ده‌سه‌لاَت و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان.

پاش ئه‌وه‌ی‌ خۆپیشانده‌ران له‌ ده‌ربڕین توڕه‌ی‌ و ناڕه‌زای‌ خۆیان، بلۆك و داوبه‌ردی‌ ئه‌و ناوچه‌یان شكاند، پاشان به‌ردبارانی‌ لقی‌ چواری‌ پارتیان كرد، به‌شێك زۆریی‌ روكاری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شوشه‌ی‌ ئه‌و بینایه‌یان شكاند، به‌رپرسی‌ لقی‌ چواری‌ پارتیش له‌سه‌ره‌تای‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا كه‌ له‌ په‌نجه‌ره‌ی‌ لقی‌ چواره‌وه‌ ده‌بینرا به‌رده‌وام خه‌ریكی‌ په‌یوه‌ندكردن بو به‌ مۆبایل.

پاش كه‌مێك هێزه‌كانی‌ لقی‌ چوار به‌ فیشه‌ و ده‌ستڕێژی‌ "گوللـه‌ی‌ كڵاشینكۆف و ده‌مانچه‌ و بیكه‌سی‌" له‌ چه‌ندین شوێنی‌ سه‌ر باره‌گای‌ لقی‌ چواره‌ به‌ ئاراسته‌ی‌ خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان به‌ ده‌ترێژی‌ گوللـه‌ كرد.

له‌ ئه‌نجامی‌ زیاتر له‌ سه‌عاتێك روبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ لقی‌ چوار، چه‌ندین كه‌س بریندار بون و یه‌كێك له‌ خۆپیشانده‌ره‌كان به‌ناوی‌ رێژوان عه‌لیه‌وه‌ ته‌مه‌ن چواره‌ده‌ ساڵ كوژرا.

به‌پێی‌ ئاماره‌ ره‌سمیه‌كانی‌ ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ ژماره‌ی‌ برینداره‌كانی‌ ئه‌و خۆپیشاندانه‌ 56 كه‌س و یه‌ك كوژراوه‌، به‌لاَم سه‌رچاوه‌ ناڕه‌سمیه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ژماره‌ی‌ كوژراوه‌كان زیاتره‌، به‌ڕێوه‌به‌راتی‌ ته‌ندروستی‌ نایه‌وێت ئه‌و ژماره‌ییه‌ ئاشكرا بكات له‌به‌ر تێكنه‌چونی‌ باری‌ ئه‌منی‌ ناوچه‌كه‌.

له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی‌ سبه‌ی‌، باوكی‌ و دایكی‌ رێژوان عه‌لی‌، ته‌مه‌ن 14 ساڵ، ته‌كید له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ سكالاَی‌ یاسای‌ له‌سه‌ر به‌رپرسی‌ لقی‌ چوار و بكوژانی‌ كوڕه‌كه‌یان تۆمار ده‌كه‌ن.

خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌، هێزه‌ ئه‌مه‌نیه‌كانیش شار سلێمانی‌ له‌ ئاماده‌باشیدان بۆ به‌رگریكردن له‌ هه‌ر روداوێكی‌ له‌ناكاو كه‌ روبدات، ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ هێزه‌كانی‌ زێره‌ڤانی‌ هاتونه‌ته‌ سلێمانی‌ به‌پێی‌ ئاماره‌ ناڕه‌سمه‌یه‌كان ئاماژه‌ "به‌بونی‌ 4 هه‌زار سه‌رباز" ده‌كه‌ن.

له‌ گۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نوسی‌ كه‌ رۆژی‌ هه‌ینی‌ 18-2-2011 له‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن نێچره‌ڤان بارزانی‌ سازكرابو، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌وان به‌رپرس نین له‌ ئیداره‌ كردنی‌ شاری‌ سلێمانی‌، چونكه‌ ئه‌وان حزورێكی‌ سیاسی‌ و مه‌عنه‌ویان هه‌یه‌، بۆیه‌ داوا له‌ خه‌ڵكی‌ شاری‌ سلێمانی‌ كرد كه‌ باره‌گاكانیان بپارێزن،" له‌سه‌ر داوای‌ حكومه‌ت هێز بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ سه‌روه‌ری‌ یاسا بۆ سلێمانی‌ براوه‌!".

فازیل میرانی‌، ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌، له‌ لێداونێكدا زۆر به‌ توندی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌و ده‌ستانه‌ ده‌بڕینه‌وه‌ كه‌ هێرسشیان كردوته‌وه‌ سه‌ر باره‌گاكانی‌ ئێمه‌، چونكه‌ ئێمه‌ ته‌عه‌دا له‌ كه‌س ناكه‌ین و ته‌عه‌دایش له‌ كه‌س قبوڵناكه‌ین.

تا ئاماده‌كردنی‌ ئه‌م راپۆرته‌ هه‌مو ئه‌و به‌یاننامانه‌ی‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی‌ هه‌رێم (سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان، حكومه‌تی‌ هه‌رێم) و هه‌ردو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌وه‌ ده‌ركراوه‌، داوای‌ لیژنه‌ ده‌كه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ خۆپیشانده‌ره‌كان و سزادانی‌ خۆپیشانده‌ران، به‌لاَم هیچ به‌یاننامه‌یه‌ك باس له‌ سزادانی‌ ته‌قه‌كه‌ره‌كان و بكوژان و برینداركردنی‌ خۆپیشانده‌ران ناكات.

 سه‌رله‌ ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ هه‌ینی‌، كۆمه‌ڵێك له‌ خوێندكارانی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ به‌یاننامه‌یه‌كیان بلاَو كرده‌وه‌، بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی‌ ئه‌و باره‌نائارامه‌ی‌ كه‌ هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌، تێدا هاتبو له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و روداوه‌ كه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ دا رویداو و كوژرانی‌ رێژوانی‌ خوێنكاری‌ پۆلی‌ دوانزه‌، هاتنی‌ هێزه‌كانی‌ زێره‌ڤانی‌ له‌ هه‌ولێره‌وه‌ بۆ سلێمانی‌ ئێمه‌ی‌ خوێندكارانی‌ زانكۆ خۆپیشاندان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌كه‌ین.

رۆژی‌ شه‌ممه‌، سه‌عات 10 سه‌ر له‌ به‌یانی‌، 19-2-2011 خوێندكارانی‌ به‌شه‌ جیاوازه‌كانی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ له‌ناو بینای‌ زانكۆدا، خۆپیشاندانێكی‌ هێمانانه‌یان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌نجام دا.

دانا حامید، خوێندكاری‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌، له‌ لێدوانێنێكی‌ تایبه‌تدا بۆ سایتی‌ سبه‌ی‌، وتی‌: "نا بۆ كوشتار نا گوللـه‌ و فیشه‌ك، به‌ڵێ‌ بۆ ئازادی‌، گه‌ل ئازادی‌ ده‌وێت، پێویسته‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت داوای‌ لێبوردن له‌ میلله‌ت بكات و پێویسته‌ ئه‌وانه‌ بدرێنه‌ دادگا كه‌ فیشه‌كیان روبه‌روی‌ میلله‌ت كردوه‌ته‌وه‌".

شفان به‌كر، قۆناغی‌ سێیه‌م به‌شی‌ یاسا، به‌ ئاوازێكی‌ زۆر توند قسه‌ی‌ ده‌كرد، وتی‌: "پێویسته‌ خوێنی‌ رێژوان به‌ زایه‌ع نه‌چێت، لێپرسراوانی‌ ئه‌و كاره‌ به‌ زوترین كات به‌ هه‌قی‌ یاسایی‌ خۆیان بگه‌ن".

كارمه‌ند، كه‌ خوێندكارێكی‌ دیكه‌ی‌ زانكۆ بو، له‌ناو ئاپۆرای‌ خۆپیشانده‌ردا بۆ سبه‌ی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "پێویسته‌ چیدی‌ خوێنی‌ گه‌نجان نه‌ڕێژرێت، هێزی‌ زێره‌ڤانی‌ بكێشرێته‌وه‌".
 
خۆپیشانده‌ران چه‌ندین وتاریان له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی‌ نوسیبو به‌ زمانی‌ كوردی‌ و ئینگلزی‌، تێیدا هاتبو: "هه‌مومان رێژوانین، له‌ خوێنی‌ هاورێكه‌مان خۆش نابین، بێده‌نگ نابین"، دوای‌ كه‌متر له‌ نیو سه‌عات له‌ به‌رده‌م زانكۆدا كۆتاییان به‌ خۆپیشاندانه‌كه‌یان هێنا.

ئارام ئه‌حمه‌د، قۆناغی‌ چواری‌ ته‌لارسازی‌، وتی‌: "ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاَت ناتوانێت ئیداره‌ی‌ گه‌ل بكات با وازبێنت".

ده‌نگی‌ ناڕه‌زای‌ له‌ سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كان هه‌ستی‌ پێده‌كرێت، به‌لاَم له‌ ئێستا هێز و لایه‌نه‌ به‌رپرس و ئۆپۆزسیۆنه‌كان هه‌وڵی‌ هێوركردنه‌وه‌ی‌ بارودۆخه‌كه‌ ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ چیدی‌ باری‌ نائارامی‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا تێك نه‌چێت، له‌ رێگای‌ ده‌كردنی‌ به‌یاننامه‌وه‌ بۆ جه‌ماوه‌ر كوردستان و به‌رپرس و ده‌سه‌لاَتی‌ سیاسی‌.

سه‌رله‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆش له‌ به‌رده‌كی‌ سه‌رای‌ شاری‌ سلێمانی‌ سه‌عات یه‌كی‌ پاش نیوه‌ڕ خۆپیشاندانێك سازكرا، هاوكات خۆپیشانده‌ران به‌ شه‌قامی‌ مه‌وله‌ویدا به‌ره‌و شه‌قامی‌ سالم بڕۆن، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ رێگرییان لێكرا و به‌ ئاوپیاداكردن به‌ره‌نگاری‌ خۆپیشانده‌ران بونه‌وه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
Sangar-UK
 be goman lay khoda aw se gwana marga ba shahid kbol dakren.
omed issa
 رۆژی یه‌ک شه‌م له‌ ستۆکهۆڵم خۆپیشاندنه‌ک بۆ پشگیری خۆپیشاندانی هه‌رێمی کوردستانی عیراق به‌تایبه‌تی سولێمانی کراوه‌ رۆژنامه‌ی aftonbladet بابه‌تێکی له‌سه‌ری نوسیوه‌ که‌ خۆپیشاندان هه‌رێمی کوردستانی عیراقی گرتۆته‌وه‌ نوسه‌ری بابه‌ته‌که‌ jessica balksjö یه‌ .
rebaz baban
 زۆر به‌لامه‌وه‌ سه‌یره‌ به‌ڕیز جیكری‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه‌ وه‌ك پیشه‌ی‌ هه‌میشه‌یان بۆ دابۆشینی‌ خاله‌ لاوازه‌كانیان ، باس له‌ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی‌ خوێنی‌ شه‌هید ریزوان و برینداره‌كان و سوتانی‌ كه‌ناله‌كانی‌ راكه‌یاندن له‌ هه‌ولیر ده‌كات ، با به‌ریزیان ئه‌وه‌ قبول بكه‌ن له‌ شاری‌ سلیمانی‌ كۆمه‌ك بۆ زه‌ره‌رو زیانه‌كانی‌ لقی‌ 4 پارتی‌ كۆبكریته‌وه‌ ، به‌لام ئه‌وانیش ، له‌به‌رامبه‌ر پیدانی‌ پاره‌ به‌ خوینی‌ كه‌نجی‌ ئه‌م شاره‌ ئاماده‌ بن ، لیپیجینه‌وه‌ له‌ به‌رپرسه‌كانی‌ خۆیان بكه‌ن ، یان لانی‌ كه‌م كه‌ ئه‌وه‌ی‌ من ده‌یلیم زۆر كه‌مه‌ بۆ ئه‌و خوین رشتنه‌ ، به‌ریزیان ته‌شریف بینن بۆ باره‌كاكه‌ خۆیان له‌ سلیمانی‌ ، نه‌ك بۆ شاری‌ سلیمانی‌ و هیج نه‌بیت سه‌ره‌خۆشیه‌ك له‌و بنه‌ماله‌ی‌ قوربانیان بكه‌ن ، به‌راستی‌ ئه‌وه‌نده‌ لوتان به‌رزه‌ نه‌ك نه‌تها جاوتا به‌ سلیمانی‌ هه‌لنایه‌ت ، به‌لكو به‌سوكایه‌تیشی‌ ده‌زانن حساب بۆ لقی‌ 4 ی‌ پارتی‌ بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ ی‌ له‌ سلیمانیه‌ ... ئه‌وه‌ش بزانن ئه‌وه‌ بینیتان له‌ سلیمانی‌ سه‌ره‌تایه‌ ، ئه‌و شاره‌ نانی‌ نه‌بووه‌ ، ئاوی‌ نه‌بووه‌ ، به‌لام سه‌ربه‌رزه‌و سوكایه‌تی‌ قبول نه‌كردووه‌ ، به‌لام بیده‌جیت ئیوه‌ ئه‌وه‌تان بیرجوبیته‌وه‌ ، وا ئیستا بیرتان ده‌خه‌ینه‌وه‌
sartip_2
 slemany laplng ache hata bryn dary kan zyart hershakaw nawaste slemany wakw agra baxwen klpa agaw ranawaste slemany bagj chiay zwlmw xadra ache slemany aw sharaya ba3sw sadam boy nagyra slemany ema alen halmat ham qwrbany kachy drndakanysh naw yan nabw madinatl sa3ba xaki nashe bo darabagw axa chety ranga pirbe aqly ladast dabe agyna kabrayaky awa gchka trsnokw frwja chon dast bo plng aba
ئازاد سوید
 کوردستانیانی به رێز خه لکی خوراگری گورانخازی شاری هه لمه ت و قوربانی به راست ئێوه بو میژوتان سه لماند که هه رده م گوران وگورانکاری له لایه ن ئێوه ده ست پێ ئه کات ئێوه شایانه ئه موه نه که خه لکی کوردستان شانازی به ئێوه بکات هه ر ئێوه نه بتوانن قه لای زورداری نه دادپه روه ری له کوردستان بروخێنن سه روه ری ئه م کوردستانه بو خه لک بگه رێنه وه ده سه لاتی پاوانکاری هه گه نده ل له گوره پان دور بخرێنه وه. به رێزان داواکارم له و خوشکو برایانه که دژی نه دادپه روه ری خوپیشاندان ده که ن له کوردستان زور گرنگه بایه خ به ئالای کوردستان بده ن با دیمه نی خوپیشاندان به ئالای کوردستان برازێته وه . چونکه له خوپیشاندانه کانی روژانی رابردو به ده گمه ن ئالای کوردستان به دی ده کرا.بژی کوردو کوردستان مرن و سه رشوری بو بکوژانی شه هیدی لاو رێژوان داوای سلامه تی بو هه موو بریدناراه کان ده که ین.
NABAZ
 HAR BJE DLEE KORDSTAN SLEMANI BSHKENA RECHKAE BNAMILAKIN.... HASTN LAKHAW KHALKE HAWLER DHUK O ZAXO CHAWRWINE HKOMATE BNAMILA BN BE WLAT SAR ANENAWA AWI BRIKINTIN LA SLEMANI CHIWARWINE EWAN
saman
 له 1994 که ده ستیان کرد به شه ڕی ناوخۆ و چه ندین کوردیان به کوشت دا و چه نده های تریان ئاواره ی هه نده ران کرد ، ئه و کاته ترسی ده ره کیمان له سه ر نه بوو ، به ڵام که میلله ت داواکاری ڕه وای هه بوو وه ک ئاو ، کاره با ، نه وت ، غاز که ساده ترین خزمه ت گوزارین ، ئه وه ترسی ده ره کیمان له سه ره و دوژمن زه فه رنمان پێ ده بات .
saman
 پارتی دراکۆلای کوردستان فێره به فیشه ک وه ڵامی میلله ت بداته وه ، با هێزه کانی خۆی بنێرێت بۆ سنوری تورکیا نه بۆ سلێمانی
GORAN
 agar party xopishandarany slemany ba azhawager nawbibat pashan ba shewaiaky bewizhdanana taqa la xalky sivil bkat ba bianuy away kontroly barudoxaka bkat!! ay bo naitwany kotroly aw nawchana bkat la nusingay Gorrany tiada sutendra u talan kra,, kawata ama awa asalmeny party xoyan nusingakany Gorranyan swtandwa u xoyan gerashewenin nak hawlatian ka tanha chakakanian qsa u wtakanian
zana
 slaw la knn khalkt lapshta natrsn
موتةليب سةعيد
 ئیستا له‌زانكوی‌ سلێمانی‌له‌كاتێكداكه‌ئه‌م بوجونه‌ده‌نوسم كوێم له‌ده‌نك وهوتافی‌خوێندكارانی‌زانكوی‌سلێمانیه‌ به‌وبه‌ری‌ خوَیان هاوارده‌كه‌ن دزبه‌توندوتیزی‌دزبه‌كه‌نده‌لی‌ وسیاسه‌تی‌خوسه‌باندن ،ده‌نكێك كه‌بشتكیری‌ له‌وبریندارانه‌ده‌كات كه‌خوێنیان به‌ناره‌وارزا به‌ده‌ستی‌ جه‌كداره‌كانی‌ حیزبی‌ ده‌سه‌لاَت، ده‌مه‌ویت ئه‌وه‌به‌هه‌مووكوردیك رابكه‌ینم ئه‌كه‌ر ده‌سه‌لاتدارانی‌كوردستان ئه‌وخه‌لكه‌ی‌ شه‌قام به‌كێره‌شیوین ناوده‌به‌ن كه‌وایه‌ له‌هه‌مووشوینیكی‌دونیا كه‌هه‌لویست وه‌رده‌كیری‌ له‌به‌رامبه‌ر كه‌نده‌لی‌،قورخكاری‌،ناعه‌داله‌تی‌كومه‌لایه‌تی‌،ئیدی‌ده‌بی‌به‌وته‌ی‌ ئه‌وانه‌بی‌ هه‌مووكه‌س كێره‌شیوینه‌بێكومان به‌تیبه‌ربونی‌روزكاروبه‌رده‌وامی‌ هه‌لویستی‌ خه‌لك ئه‌ووتانه‌ی‌ باس له‌ئازاوه‌كێری‌ ده‌كه‌ن هیج مانایه‌كی‌نیه‌ جكه‌له‌ جه‌واشه‌كردن وله‌مبه‌ردانان نه‌بێ‌
hidden
 lam chan rozha parti abrooy yaketi brd .dar kawt ka yaketi hich dasalateki namawa bas har atwann para bxon.barasti yaketi abe sharm bkat ka la bayni xalk o parti ,parti diktator halbzheret o psht bkata xalki sharakay xoy
موتةليب سةعيد
 ئه‌وه‌ی‌ والێكردم جارێكی‌تر سه‌رنج و بوَجون ده‌ربرم ده‌رئه‌نجامی‌ ئه‌وكرده‌وه‌ناشارستانیانه‌یه‌بو كه‌دوێنی‌ به‌جاوی‌خوَم بینیم ،له‌شه‌قامی‌ مه‌وله‌وی‌ دوێنی‌ 19/2له‌كاتێكدابه‌شیك له‌كه‌نجانی‌ شاره‌كه‌مان بوده‌ربرینی‌ ناره‌زایی‌ هوتاف وسكالاَی‌خویان له‌به‌رامبه‌رده‌سه‌لاتدارانی‌ سیاسی‌ كوردستان ده‌رده‌بری‌دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌یه‌ك به‌شه‌قامی‌مه‌وله‌ویدارویشتم بینیم به‌شێكی‌ زوربیشمه‌ركه‌ به‌جلی‌ مه‌ده‌نی‌ به‌روخساریكی‌ نامه‌ده‌نیانه‌ هه‌ریه‌كه‌و تیلایه‌كی‌ زلیان به‌ده‌سته‌وه‌ كرتوه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ ته‌مبی‌ كردنی‌ خه‌ڵكی‌ كوردو جه‌ماوه‌ری‌ شاره‌كه‌مان ،ئه‌مه‌ جكه‌ له‌و دیمه‌قیزه‌ونه‌ی‌ كه‌ زماره‌یه‌كی‌ زور جه‌كدار كه‌دوو هێنده‌ی‌ زماره‌ی‌ خوبیشانده‌ران ده‌بون شه‌قامی‌ مه‌وله‌ویان كرتبو به‌مه‌به‌ستی‌ كونترولكردنی‌ ره‌وشی‌ خوبیشانده‌ران بوئه‌وه‌ی‌ جارێكی‌ تر بتوانن مێزوویه‌كی‌ ترو هه‌نكاوێكی‌ تر له‌ مروَفكوزی‌ توماربكه‌ن، ئه‌م روخساره‌ عه‌سكه‌رتاریتیه‌ برله‌ترسه‌ ده‌رخستنی‌ وینه‌یه‌كی‌ ترس و ئامازه‌ و مه‌سجێكی‌ تری‌ ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌ كونه‌به‌رسته‌یه‌ كه‌بێمان ده‌لێت نابێ‌ كورد به‌ئاكابێ‌ له‌مانكرتن له‌هه‌لویست وه‌ركرتن له‌داكوَكی‌ كردن له‌ساده‌ترین مافه‌كانی‌ هاولاَتیبون
هه‌ریم
  به‌داخه‌وه‌ ناوی پیشمه‌رگه‌ لای گه‌لی کورد پیرۆزه‌ به‌لام ئه‌م رۆ ئه‌م دوو پارته‌ ئه‌م پیرۆزیه‌یان نه‌هیشت وه‌کو ئاتاری یاریان بئ ده‌که‌ن و بۆ مه‌رامی خۆیان به‌کاریان ده‌هینین وابزانم ئه‌م رۆ ئه‌گه‌ر گه‌ل ناویان نا ملیشا له‌به‌ر دلیان نه‌بیت جونکه‌ ئه‌م دوو ده‌سه‌لاته‌ ناویان زراند .بۆ نمونه‌ له‌ شه‌ری ناوخۆدا یه‌کیتی له‌گه‌رمیان هیزی هینا کوره‌ ج هیز ئه‌وانه‌ شه‌ریان نه‌کرت به‌لام دزیان کردو سه‌رکه‌وتونه‌بوون ده‌ر کران ئه‌مرۆش بارتی هیزی هیناوه‌ بۆ سلیمانی . خه‌لکی سلیمانی ئاگاداری مالتان بن له‌م دزانه‌ .بارتی ده‌زانی یه‌کیتی ده‌سه‌لاتی نیه‌ له‌ سلیمانی بۆیه‌ هیزی هیناوه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م رۆ شۆرشی ئه‌نترنیته‌ و شۆرشی سه‌ر ئه‌سپ نیه‌ و باوی نه‌ماوه‌ ،تکایه جیتر به‌ خوینی شه‌هیدان لاف لیمه‌ده‌ن زیاتر ئازاریان مه‌ده‌ن تکایه‌ ئه‌بوایه‌ له‌ باش رابه‌رین ده‌بوایه‌ ئیوه‌ خانه‌ نشین بکرابوونایه‌ و ئیمه‌ خزمه‌تمان ده‌کردین باجیتر خوینی گه‌نجانمان به‌ فیرۆ نه‌روات هه‌موو کات ئیوه‌ن سه‌ری فیتنه‌ن به‌سه‌ درۆی باق بریق به‌سه‌ به‌سه‌ به‌سه‌
پشتیوان شێخ عبدالرحمن
 پارتی و یه‌کیه‌تی ‌چه‌ندین ساڵه‌ خۆیان به‌دیموکراتی و بگره‌خۆشیان به‌ سۆسیال دیموکراتی عه‌یار 24 دا ئه‌نێن،به‌ڵام ته‌حه‌موولی چه‌نده‌ خوله‌کێک له‌ خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری میلله‌ته‌که‌ی خۆیان نه‌کرد و هاوڵاتیه‌کانی خۆیان داوه‌ته‌ به‌ر ڕێژنه‌ی گوله‌ی بیکه‌یسی ، کاتێ ووتارئه‌ده‌ن یه‌کی نه‌زانێ ئه‌ڵێ ڕێزگرتن له‌بیرو رای ئازادومافی مرۆڤ و خۆپیشاندان له‌مانه‌وه‌ گه‌شتۆته‌هه‌مو دنیای دیموکراتی.....بانموونه‌یه‌ک له‌و خۆپیشاندانه‌ی کوردانی ئاواره‌ی ئه‌ڵمانیا به‌یادتان بهێنمه‌وه‌ ، له‌په‌رچه‌کرداری گیرانی به‌ڕێز ئۆچه‌لان دا، هه‌ڵیان کوتایه‌ سه‌ر یه‌کێک بیرۆکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی ئه‌ڵمانیا ،له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی ئه م‌ باره‌گایه‌یان دا گیر کرد ، یه‌کێک له‌ ئه‌ڵمانه‌کانی ناو باره‌گاکه‌یان هینابوه‌ به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌که‌و ته‌هدیدی سووتاندنیان ئه‌کرد له‌ناوهه‌مان بیرۆدا،که‌چی پۆلیسی ئه ڵمانی که‌زۆرجه‌ربه‌زه‌و کارامه‌ترن له‌پاسه‌وانه‌کانی لقی 4،نه‌ته‌قه‌ونه‌ده‌ست ریژیان لی نه‌کردن،دوایش هیج ووتاری شه‌رماوه‌ری ته‌هدیدو ده‌س بڕینیان نه‌دا....جائێستا به‌چرویه‌که‌وه‌ ئیتر ڕوو له‌م ووڵاتانه‌ ئه‌که‌ن که‌میلله‌تی خۆتان خڵتانی خوێن کردوه‌...
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ