دیمانه‌
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات




Wednesday, June 18, 2008
 
     

دیمانه‌: دیاری‌ محه‌مه‌د

سه‌باره‌ت به‌ دروست بوونی‌ پژاك و ئامانجه‌كانی‌ ئه‌و حیزبه‌ و خه‌باتی‌ له‌ كوردستانی‌ رۆژهه‌ڵاتدا و ئایا خه‌باتی‌ چه‌كداری‌ پژاك ده‌توانێت بگاته‌ ئامانجێك و كێشه‌ی‌ كورد بگه‌یه‌نێته‌ خاڵی‌ كۆتا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی‌ ئێراندا، هه‌ڵوێستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌رامبه‌ر پژاك و كاریگه‌ری‌ ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ و گرنگی‌ و ئه‌گه‌ری‌ بوونی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ له‌سه‌ر شۆڕشی‌ كورد و بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ ئه‌م پرسیارانه‌ و چه‌ند پرسیارێكی‌ تری‌ تایبه‌ت به‌ كێشه‌ی‌ كورد له‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێراندا سبه‌ی‌ ئه‌م دیمانه‌یه‌ی‌ له‌گه‌ڵ حاجی‌ ئه‌حمه‌دی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ ژیانی‌ ئازادی‌ كوردستان سازداوه‌.

سبه‌ی‌: سه‌ره‌تا ئامانجی‌ پژاك چیه‌ و بۆچی‌ دروست بووه‌؟
حاجی‌ ئه‌حمه‌دی‌: پژاك بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ مۆدیرنی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هاوده‌میانه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن چینی‌ نوێی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردستان بنیاتنراوه‌ و ئامانجی‌ سه‌ره‌كی‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگای‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانه‌ به‌ رێكخستن و كه‌ناڵیزه‌كردنی‌ پۆتانسیه‌لی‌ گشت چین و توێژه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان، هاوكات بزوتنه‌وه‌یه‌كه‌ كه‌ شان به‌ شان له‌ تێكۆشان  دژی‌ سیسته‌می‌ ویلایه‌تی‌ فه‌قیه‌ هه‌وڵی‌ گۆڕانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردستان ده‌دات له‌پێناو وه‌دیهێنانی‌ یه‌كسانی‌ و مافی‌ ژن له‌ كۆمه‌ڵگای‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستاندا. 

سبه‌ی‌: بۆچی‌ پژاك خه‌باتی‌ سیاسی‌ پشت گوێ‌ خستووه‌ و ته‌نیا خه‌باتی‌ چه‌كداری‌ ده‌كات؟
حاجی‌ ئه‌حمه‌دی‌: ئێمه‌ وه‌ك پژاك باوه‌ڕمان به‌ شه‌ڕی‌ چه‌كداری‌ كلاسیك نیه‌ و له‌ نرخاندنه‌ ئیدۆلۆژیكی‌ سیاسی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ خۆماندا ئه‌و چه‌شنه‌ خه‌باته‌مان ره‌خنه‌ كردووه‌ و باوه‌ڕمان پێی‌ نیه‌ و هێزی‌ گه‌ریلا له‌چوارچێوه‌ی‌ پاراستنی‌ ره‌وادا كارده‌كات و له‌هه‌ر شوێنێك هێزه‌كانمان و گه‌له‌كه‌مان رووبه‌ڕوی‌ هێرش ببێته‌وه‌ له‌و شوێنه‌ چالاكی‌ خۆپاراستن پێك ده‌هێنین ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌ هێزی‌ گه‌ل و خه‌بات و تێكۆشانی‌ مه‌ده‌نی‌ هه‌یه‌ ئه‌و چه‌شنه‌ خه‌باته‌ی‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ باكووری‌ كوردستان له‌ئارادایه‌ و كۆمه‌ڵگه‌ی‌ گه‌یاندۆته‌ ئاستێكی‌ وشیاری‌ به‌رز له‌ وشیاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و رێكخراوه‌یی‌ و نه‌ته‌وه‌ییدا، به‌ڵام له‌ كاتێكدا كه‌سیسته‌می‌ ده‌سه‌ڵات پێكهاته‌یه‌كی‌ شۆڤێنی‌ و نادیموكراتیكه‌ ئه‌وا هێزی‌ چه‌كدار پێداویستیه‌كی‌ حاشا هه‌ڵنه‌گره‌.  

سبه‌ی‌: زۆر جار داواتان لێ ده‌كرێت كه‌ واز له‌ خه‌باتی‌ چه‌كداری‌ بهێنن و خه‌باتی‌ سیاسی‌ بكه‌ن ئێوه‌ چ بایه‌خێك به‌م  داواكاریانه‌ ده‌ده‌ن؟
حاجی‌ ئه‌حمه‌دی‌: هه‌روه‌ك باسم كرد ئێمه‌ ته‌نها خاوه‌ن خه‌باتی‌ پاراستن نین ئێوه‌ ده‌توانن به‌ته‌ماشاكردنی‌ ئه‌و رووداوانه‌ی‌ كه‌ له‌دوای‌ ساڵی‌ 2004دا له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان روویانداوه‌ ئه‌و راستیه‌ تێبگه‌ن كه‌ پژاك خاوه‌ن خه‌باتی‌ جه‌ماوه‌ریه‌كی‌ به‌رفراوانه‌ ئه‌وه‌ له‌دوای‌ دامه‌زراندن و كار و خه‌باتی‌ پژاك بوو  كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستاندا سه‌رهه‌ڵدانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ هاته‌ ئاراوه‌ له‌ زۆربه‌ی‌ شاره‌ كوردیه‌كان مانگرتن پێشخران و هه‌تا ئێستاكه‌ش له‌م چه‌شنه‌ خه‌باتانه‌ش له‌ئارادایه‌، ئێمه‌ هه‌موو كات ئاماده‌ین بۆ چه‌ك دانان، به‌ڵام نه‌ك بۆ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان ئێمه‌ ئه‌زموونی‌ پارته‌ كلاسیكه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانمان له‌به‌رچاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ خه‌باتمان ده‌ست پێنه‌كردووه‌ شه‌هید ناده‌ین تا ئۆردوگانشین بین، ئه‌گه‌ر بێت و كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئیران كار و خه‌باتی‌ سیاسی‌ دیموكراتیك قبوڵ بكات و له‌یاسا و ناوه‌نده‌كانی‌ ده‌وڵه‌تیدا مسۆگه‌ری‌ بكات ئه‌وا ئێمه‌ ئاماده‌ین ره‌وتی‌ تێكۆشانی‌ خۆمان به‌ شێوازێكی‌ جوداتر به‌رێوه‌به‌رین، به‌ڵام ئاماده‌نین له‌سه‌ر داواكاری‌ هه‌ندێك لایه‌ن كه‌ نه‌خاوه‌ن پڕۆژه‌ و نه‌خاوه‌ن هێزی‌ چاره‌سه‌رین چه‌ك دابنێین و ته‌سلیم ببین.

سبه‌ی‌: له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا حكومه‌تی‌ هه‌رێمتان به‌وه‌ تاوانباركرد كه‌ بازرگانی‌ به‌ كوردی‌ پارچه‌كانی‌ تره‌وه‌ ده‌كات، به‌ڵام نێچیرڤان بارزانی‌ له‌ وه‌ڵامی‌ ئێوه‌دا ده‌ڵێت: پژاك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گه‌لی‌ كورد كارناكات، تۆ چی‌ ده‌ڵێیت؟
حاجی‌ ئه‌حمه‌دی‌: ئێمه‌ به‌ ده‌رس وه‌رگرتن له‌ مێژوو پێمانوایه‌ له‌ هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكرێت ئه‌گه‌ر شتێكی‌ ئاوهاش له‌ئارادا بێت ئه‌وه‌ ئێمه‌ قبوڵی‌ ناكه‌ین، ئه‌وه‌ش به‌ ته‌نها مافی‌ گه‌لی‌ كورده‌ كه‌ بڕیار بدات كه‌پژاك به‌گوێره‌ی‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد كارده‌كات یان نا ئه‌وه‌ی‌ كه‌ دیاریشه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ گه‌لی‌ كورد بڕیاری‌ خۆی‌ له‌سه‌ر پژاك داوه‌.


سبه‌ی‌: پێت وایه‌ هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كورد؟
حاجی‌ ئه‌حمه‌دی‌: گه‌لی‌ كورد به‌ قۆناغێكی‌ هه‌ستیاری‌ سیاسیدا ده‌رباز  ده‌بێت كه‌ ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تانی‌ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانی‌ زۆرتره‌ له‌ قۆناغێكدایه‌ كه‌ قه‌واره‌ی‌ سیاسی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی‌ كه‌ كورد تیایدا چه‌وسێنراوه‌ته‌وه‌ رووبه‌ڕووی‌ گۆڕان بونه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ واده‌كات كه‌ كورد بتوانێت له‌ داڕشتنه‌وه‌ی‌ قه‌واره‌ی‌ سیاسی‌ نوێی‌ ئه‌و  وڵاتانه‌دا رۆڵی‌ نوێی‌ هه‌بێت و مۆركی‌ خۆی‌ له‌و قۆناغه‌ بدات، به‌ڵام ئه‌وه‌ پێویستی‌ به‌یه‌كڕیزی‌ لایه‌نه‌كانی‌ كوردی‌ هۆشیاری‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ دیموكراتیك هه‌یه‌ هاوكات پێویستی‌ به‌ داڕشتنه‌وه‌ی‌ ستراتیژیه‌كی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ هه‌یه‌ له‌بواری‌ هۆشیاری‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ دیموكراتیك له‌ناو گه‌لی‌ كورد له‌ ئارادانیه‌ و گه‌لی‌ كورد له‌ هه‌موو كات زۆرتر ئه‌مڕۆ كه‌ ئاگاداری‌ مافه‌ ره‌واكانی‌ خۆیه‌تی‌، به‌ڵام له‌ بواری‌ ستراتیژی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ له‌نێوان ریزه‌كانی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ كورد كێشه‌مان هه‌یه‌، لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان خاوه‌ن خوێندنه‌وه‌یه‌كی‌ هاوده‌میانه‌ نین بۆ قۆناغی‌ هه‌نوكه‌یی‌ له‌جیاتی‌ چالاك بوون و پته‌وكردنی‌ ریزه‌كانیان هه‌موو رۆژ پارچه‌ پارچه‌ ده‌بن و تووشی‌ پاسیڤ بونێكی‌ به‌رفراوان بوون.

سبه‌ی‌: ئێوه‌ سه‌رۆكی‌ پارتێكی‌ تازه‌ن بۆچی‌ لای‌  پارتی‌ خۆتان له‌ شاخ نین و له‌ ئه‌ورپان؟
حاجی‌ ئه‌حمه‌دی‌: له‌ناو ئێمه‌دا رێكخستن ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی‌ و شوێنی‌ ئه‌ندامانی‌ ده‌ست نیشان ده‌كات به‌و پێیه‌ من هه‌میشه‌ له‌ گۆڕه‌پانێك كارده‌كه‌م كه‌رێكخستنه‌كه‌م بڕیاری‌ له‌سه‌ر داوه‌.

سبه‌ی‌: عوسمان جه‌عفه‌ری‌ و عوسمان ئۆجه‌لان و نیزامه‌دین تاش ده‌ڵێن ئێمه‌ پژاكمان دروست كردووه‌؟ تۆ ده‌ڵێیت چی‌؟  
حاجی‌ ئه‌حمه‌دی‌: پژاك له‌لایه‌ن ئه‌وشه‌خسانه‌وه‌ دانه‌مه‌زراوه‌ پژاك له‌لایه‌ن گه‌لی‌ كوردی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و شه‌هیدانه‌ی‌ له‌چه‌ند ساڵی‌ رابردوودا له‌ ریزه‌كانی‌ گه‌ریلاكانی‌ پژاك گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و كچ و كوڕانه‌ی‌ كه‌ ئه‌مڕۆكه‌ له‌سه‌ر چیاكانی‌ كوردستان له‌خه‌بات و تێكۆشاندانه‌ و هه‌موو ژیانیان له‌پێناو رێگای‌ ئازادی‌ كوردستان به‌خت كردووه‌ ئه‌وانه‌ بنچینه‌ و دامه‌زرێنه‌ری‌ پژاكن ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ پژاكیان دامه‌زراندووه‌ ئێستاكه‌ بۆ له‌ناو شاره‌كاندا بونه‌ته‌ مه‌جێوری‌ ئه‌و حیزب و ئه‌و حیزبی‌ باشووری‌ كوردستان.

سبه‌ی‌: چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كه‌وه‌ باسی‌  ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌پژاك ده‌یه‌وێ‌ له‌ شاره‌كانی‌ وه‌ك  تاران ته‌قینه‌وه‌ ئه‌نجام بدات ئێوه‌ هۆكاری‌ ئه‌و بانگه‌شانه‌ بۆچی‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌؟
حاجی‌ ئه‌حمه‌دی‌: به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ راسته‌ كه‌ هه‌تا ئێستا چه‌ند رۆژنامه‌وانێك هه‌واڵی‌ ئاوا ناڕاستیان بڵاوكردۆته‌وه‌ ئێمه‌ش به‌ فه‌رمی‌ رامانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئێمه‌ وه‌ك (پارتی‌ ژیانی‌ ئازادی‌ كوردستان) نه‌خاوه‌ن ئامانجێكی‌ ئاوهاین نه‌ باوه‌ڕیشمان به‌كاری‌ تیرۆر و هێرش بۆ سه‌ر مرۆڤی‌ مه‌ده‌نیه‌ ئێمه‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ مرۆڤ دۆستین و له‌پێناو مافه‌ ره‌واكانی‌ گه‌له‌كه‌مان له‌خه‌بات و تێكۆشان داین، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن كه‌ ده‌یانه‌وێت گووڕ به‌شه‌ڕ بده‌ن له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست هاوكات كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێرانیش ده‌ستی‌ هه‌یه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و بانگه‌شانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ سیمای‌ راسته‌قینه‌ی‌ پارتی‌ ژیانی‌ ئازادی‌ كوردستان و تێكۆشانی‌ گه‌لی‌ كورد چه‌واشه‌ بكات و له‌لایه‌ن جیهانی‌ ده‌ره‌وه‌  مۆركی‌ تیرۆری‌ لێ بدات.  

سبه‌ی‌: بوونی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا چه‌نده‌ به‌پێویست ده‌زانن؟
حاجی‌ ئه‌حمه‌دی‌: سه‌ره‌تا ده‌بێت بڵێم كه‌ ئێمه‌ هیوا و ئاواتمان قه‌ت به‌هێزی‌ ده‌ره‌كیه‌وه‌ نابه‌ستینه‌وه‌ و له‌ مێژووی‌ رابردووی‌ لایه‌نه‌كانی‌ سیاسی‌ كورد ئه‌زموونی‌ پێویستمان وه‌رگرتووه‌ ئێمه‌ خه‌بات و تێكۆشانی‌ خۆمان له‌سه‌ر ئه‌ساسی‌ ئیراده‌ی‌ گه‌لی‌ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی‌ ده‌ره‌كی‌ وه‌ك فاكته‌رێك كه‌ ده‌توانن له‌ گۆڕاندا رۆڵیان هه‌بێت ده‌نرخێنین هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نه‌ك ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ گشت وڵاتانی‌ جیهان به‌ تایبه‌تی‌ له‌ كاتێكدا كه‌ هه‌موومان له‌سه‌رده‌مانێكداین كه‌ به‌ سه‌رده‌می‌ جیهانگیری‌ ناسراوه‌ به‌ پۆزه‌تیڤی‌ ده‌زانین.
 
سبه‌ی‌: ئه‌گه‌ر ئێران داواتان لێ بكات چه‌ك دابنێنن ئێوه‌ چ داواكاریه‌كتان هه‌یه‌؟
حاجی‌ ئه‌حمه‌دی‌: داواكاری‌ ئێمه‌ داواكاریه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورده‌ ئه‌گه‌ر كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران به‌ شێوازێكی‌ جدی‌ دان به‌ مافه‌ ره‌واكانی‌ گه‌لی‌ كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی‌ خاوه‌ن ماف دابنێت له‌ یاسای‌ بنچینه‌یی‌ خۆیی‌ گۆڕان دروست بكات و ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تانی‌ كار و خه‌باتی‌ سیاسی‌ بۆ گه‌لی‌ كورد مسۆگه‌ر بكات ئه‌وا ئێمه‌ش له‌سه‌ر ده‌ستی‌ ناوه‌نده‌كانی‌ ناونه‌ته‌وه‌یی‌ چه‌كه‌كه‌نمان داده‌نێین و ته‌نها له‌ چوارچێوه‌ی‌ سیاسی‌ و كۆمه‌ڵاتیدا كاروخه‌باتمان به‌ریَِوه‌ ده‌به‌ین.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
ئاكار
 دیاری‌ محمد ده‌ست خۆشیت لێده‌كه‌م و هیوام وایه‌ به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر سازاكردنی‌ ئه‌م دیمانانه‌ ئێوه‌ش له‌سایتی‌ سبه‌ی‌ هیوام وایه‌ ته‌مه‌ن دریژ و دیموكراتخوازبن
حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌دی/ کانادا
 سه‌ره‌تا سلاو و خۆشه‌ویستی خۆم پێشکه‌شی ستافی سبه‌ی و کاک دیاری ده‌که‌م... به‌راستی هۆی شانازینه‌ که‌ له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی باشووری وڵاتدا دیسان بوێرانه‌ هه‌وڵی راگه‌یاندنی خۆتان ده‌ده‌ن. به‌راستی په‌ژاک هه‌م به‌ کرده‌وه‌ و هه‌م به‌ قسه‌ نیشانیداوه‌ که‌ بزوتنه‌وه‌یکی نوێیه‌ و به‌ بێ ترس و منه‌ت تێڕوانینی خۆی بۆ هه‌موو لایه‌ک ئاشکرا ده‌کات. ده‌سته‌کانتان خۆش بێت
ئاواره
 ده‌سخۆشی له‌سایتی سبه‌یی ده‌كه‌ین داوا ده‌كه‌ین به‌رده‌وام بن له‌چاوپێكه‌وتنی ئه‌وها. ئومێدمان وایه هه‌مو كاتێك له‌دو شتی سه‌رنجڕاكێش بگه‌ڕێن بو ئه‌وه‌یی خه‌َلك به‌گه‌رمی پێشوازی لێتان بكات.
فه‌رزین ئه‌مریكا
 كاك دیاری‌ ده‌ستت خۆش بێت به‌راستی‌ كه‌سێكی‌ چالاكیت هیوام وایه‌ به‌رده‌وام بیت چونكه‌ قه‌ندیل پێویستی‌ به‌وه‌ هه‌یه‌ بیناسێنیت به‌هه‌موو دنیا ده‌ستت خۆش بێت و ته‌مه‌ن دریژ بیت ئه‌گه‌ر به‌ئه‌رك نه‌بێت ته‌نیا دیمانه‌ له‌گه‌ل پیاوه‌كانیان مه‌كه‌ به‌لكو ژنه‌كانیشیان بدوێنه‌ بابزانین ڕه‌ئیان له‌سه‌ر ئێمه‌ی‌ ژن چۆنه‌ هیوام وایه‌ ستافی‌ سبه‌ی‌ ته‌مه‌ن دریژ و ته‌ندروست باش بن
دیار له‌ ئاكرێ‌
 ......... سبه‌ی‌ ببێت به‌ته‌له‌فیزیۆن ببێت به‌ڕادیۆ ببێت به‌هاوڕێی‌ هه‌موو كوردێك سبه‌ی‌ ببیێت به‌هی‌ هه‌موو كوردستانیه‌ك به‌ڕاستی‌ تاقه‌ سایته‌ له‌ كوردستان ده‌ستتان خۆش بێت
كاوان كرماشانى
 كاك دیاری‌ ده‌ستت خۆش بۆ ئه‌م دیمانه‌یه‌ به‌س تكایه‌ له‌دیمانه‌یه‌كی‌ تردا پرسیاری‌ ئه‌وه‌ بكه‌ نهێنی‌ بوونی‌ حاجی‌ ئه‌حمدی‌ له‌ئه‌وروپا چیه‌ ستافی‌ سبه‌ی‌ ئێوه‌ش ده‌ستتان خۆش بێــــــت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئـــــــــــــــــــــــه‌م دیــــمانـــــــــــه‌یـــــــــــه‌
خوليا
  ده‌ستتان خۆش بێـــــــت بۆ ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ به‌رچاوه‌ی‌ بینیوتانه‌ له‌بواری‌ ڕاگه‌یاندن به‌هیوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ سبه‌ی‌ له‌یه‌ك ساڵیه‌وه‌ ببێته‌ سه‌د ساڵ‌ و له‌داهاتوشدا ببـــــــێته‌ ئاژانسێكـــــــــــــی‌ نێــــــوده‌وڵـــــــــــــه‌تــــــی‌
علی‌ ساڵه‌یی‌ أسترالیا
 ستافی‌ سبه‌ی‌ ده‌ستتان خۆش بۆ ئه‌م دیمانه‌یه‌ به‌ڕاستی‌ كاكه‌ ئه‌وه‌ی‌ كاك حاجی‌ ده‌یڵێت زۆر ئاسانه‌ و زوو دێته‌ دی‌ ئه‌گه‌ر براده‌ره‌ (......) لێبگه‌رێن...
ئاراس خه‌راجیانی
  ده‌ست خۆش، هه‌موو ئه‌و بزوتنه‌وه‌ و رێکخراوانه‌ی له‌ ژێر ئایدۆلۆژیای به‌رێز عه‌بدوڵا ئۆجالان کار و خه‌باتی سیاسی و چه‌کداری ده‌که‌ن به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر 4 پارچه‌ی کوردستانیان له‌ به‌ر چاو گرتووه‌، بۆیه‌ ئه‌مرۆکه‌ پژاک له‌ لایه‌ک له‌سه‌ر سنور پارێزگاری له‌ ده‌ستکه‌وته‌کانی باشور و له‌ لایه‌کی که‌ له‌ناو جه‌رگه‌ی کوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا پارێزگاری له‌ ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات به‌هیوای گرێدانی خه‌باتی سیاسی و چاکداری تا گه‌لی کورد له‌ رۆژهه‌ڵات به‌ مافی نه‌ته‌وه‌ی خۆی به‌گات هه‌ر بژین و سه‌رکه‌وتوبین بۆ کورد و کوردستان .
ره‌وه‌ز سورچی
  دیاری محه‌مه‌د هه‌وێنی سیاسه‌ت په‌یره‌وکردنی دیموکراسیه‌تی ئێوه‌ په‌یره‌وکردنی ده‌بێت کرانه‌وه‌ی ده‌روازه‌کان له‌ به‌رده‌م حزبی دیموکراتخواز.
سه‌ رهه‌ نگ که‌ ریم قه‌ ره‌نی
 پێشه‌کی ده‌ست خۆشیتان لێ ده‌که‌م بۆئه‌م دیمانه‌یه‌. 1-کێشه‌ی کورد یه‌ک کێشه‌یه‌ له‌هه‌رچی پارچه‌یه‌ک بێت. 2- خه‌باتی چه‌کداری پیویسته‌ به‌رامبه‌ر دوژمن چونکه‌ ته‌نها به‌ چه‌ک دوژمن مل که‌چ ده‌که‌ین بۆدان پێنان به‌مافه‌کانمان. 3-به‌کارهێنانی سیاسه‌تێکی فراوان بۆ چه‌سپاندنی مافی کورد له‌گه‌ڵ ووڵاته‌ ‌به‌ هێزه‌کانی جیهاندا. 4-له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ میلله‌تێک هه‌یه‌ ناوی کورده‌ جا ئه‌مڕۆ بێت یان به‌یانی هه‌ر ده‌گات به‌مافی خۆی ئه‌وه‌شتێکی حه‌تمیه‌ به‌ڵام من شتێکی زۆر گرنگ به‌ به‌رێزحاجی ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێم که‌ له‌داهاتودا له‌کاتی ده‌سه‌ڵات وه‌رگرتن خۆی تاوان بار نه‌کات له ناو ‌مێژودا یه‌عنی هه‌ر وه‌کو ئێستا چۆن هه‌مو هه‌وڵو کۆششیان مافی کورده‌ ئه‌وساش هه‌ر وابێت نه‌ک خه‌ریکی گیرفان پڕکردن و فه‌رامۆش کردنی مافی کوردو چه‌وسانه‌وه‌ی ده‌نگی ئازادی و قبوڵ نه‌کردنی ره‌خنه‌ له‌ هه‌ڵه‌ کوژنده‌کانی میلله‌تی کورد.
سۆران
 ئه‌و ئامانجه‌ی‌ پژاك شه‌ڕی‌ بۆ ده‌كات ده‌مێكه‌ هێزه‌ كوردییه‌كانی‌ تر شه‌ڕی‌ بۆ ده‌كه‌ن بۆیه‌ باوه‌ڕم به‌وه‌ نییه‌ كه‌ دوو هێز پێویست بێت بۆ یه‌ك شت.
وریا
 خۆزگه‌ سه‌باره‌ت به‌ عوسمان جه‌عفه‌ری‌ پرسیارێكت لێكردبا كه‌ بۆچی‌ له‌ناو پژاك هه‌ڵهات
خه‌سره‌و
 ده‌ستخۆش، قسه‌كانی‌ حاجی‌ ئه‌حمه‌د هه‌موو داواكاری‌ باشن بۆ كورد، ئه‌م قسانه‌و ئامانجه‌كاانی‌ گه‌ل ئه‌وه‌م بیر ئه‌هێنێته‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی‌‌و پارتیش كاتی‌ خۆی‌ له‌و قسه‌ جوانانه‌یان زۆر ئه‌كرد به‌ڵام كه‌ ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ ده‌ست هه‌موو ئه‌و قسانه‌یان گۆڕا به‌گه‌نده‌ڵی‌‌و به‌شی‌ هه‌ژاران خواردن‌و خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن، قسه‌ پێش ده‌سه‌ڵات شتێكه‌و دوای‌ ده‌سه‌ڵات شتێكی‌ تره‌.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ