دیمانه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ




Monday, July 14, 2008
 
     

دیمانه‌: ره‌سه‌ن ره‌مزی - هێمن لهۆنی‌
سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌ت و تێڕوانینی‌ توركیا بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و سه‌ردانی‌ وه‌فدی‌ توركیا بۆ عێراق و گرنگی‌  په‌یوه‌ندی‌ و دیداری‌ به‌رپرسانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و حكومه‌تی‌ توركیا و دروستنكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ نوێ‌ له‌نێوان كورد و توركیادا، كاریگه‌ری‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌ باشكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوولادا و كێشه‌ی‌ كورد له‌ توركیا و چه‌ند ته‌وه‌رێكی‌ تر رۆژنامه‌ی‌ رۆژنامه‌ ئه‌م دیمانه‌یه‌ی‌ له‌گه‌ڵ مه‌همه‌ت مێتنه‌ری‌ راوێژكاری‌ پێشووی‌ ئه‌ردۆگان سازكردوه‌.

* سه‌ره‌تا، ده‌مانه‌ێت له‌وه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین، محه‌مه‌د مه‌تینه‌ر وه‌ك راوێژكاری‌ پێشووی‌ ئه‌ردۆغان‌و یه‌كێك له‌ نووسه‌ره‌ هه‌ره‌ دیاره‌كانی‌ توركیا، چۆن ده‌ڕوانێته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق به‌پێی‌ ده‌ستووری‌ عێراق خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌تی‌ خۆیه‌تی‌، له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و حكومه‌ته‌وه‌ توانیویه‌تی‌ مافه‌ ره‌واكانی‌ هه‌موو پێكهاته‌كانی‌ ناو ئه‌و هه‌رێمه‌ ده‌سته‌به‌ر بكات، ئه‌مه‌ش مایه‌ی‌ ده‌ستخۆشییه‌. هیچ كاتێكیش داوای‌ جیابوونه‌وه‌یان له‌ عێراق نه‌كردووه‌، بگره‌ دژی‌ پارچه‌كردنی‌ عێراقیشن، هه‌میشه‌ داوای عێراقێكی‌ دیموكراسیی‌‌و فیدراڵییه‌ت بۆ كوردستان ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی پاراستنی‌ یه‌كڕیزیی‌‌و یه‌كپارچه‌یی‌ عێراق. ده‌توانم بڵێم ئه‌مڕۆ كورد تاكه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ له‌ عێراق كه‌ سووربێت له‌سه‌ر یه‌كڕیزیی‌‌و یه‌كپارچه‌یی‌ خاكی‌ عێراق. هه‌رێمی‌ كوردستان خاوه‌ن خاسییه‌تێكی‌ مۆدێرنه‌و جیاوازییه‌كی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ‌ ناوچه‌كانی‌ تری‌ عێراق، كه‌ تاكه‌ ناوچه‌یه‌ ئارامییه‌كی‌ ته‌واو باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه‌و هه‌موو نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانی‌ تری‌ ناو ئه‌و هه‌رێمه‌ مافه‌كانیان ده‌سته‌به‌ركراوه‌و به‌ ئازادی‌ ده‌ژین. ئه‌گه‌ر رۆژێك له‌ رۆژان به‌ فه‌رمی‌ داوای‌ پارچه‌ پارچه‌كردنی‌ عێراقیش كرا، ئه‌وا كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ كه‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تێكی‌ سه‌ربه‌خۆ، ئه‌مه‌ش نابێته‌ ته‌هدید بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێكی‌ دراوسێی‌ عێراق.

* ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر شاندێكی حكومه‌تی‌ توركیا سه‌ردانی‌ به‌غدایان كردو له‌وێش له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كۆبوونه‌وه‌. به‌ڕێزتان ئه‌م دیدارانه‌ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: هه‌رچه‌نده‌ ده‌بوایه‌ زووتر ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ بكرایه‌، به‌ڵام ئێستاش به‌ هه‌نگاوێكی‌ گرنگ وه‌سف ده‌كرێت. دوای‌ رووخانی‌ رژێمی‌ به‌عس له‌ عێراق، پێویست بوو توركیا په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كوردیی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پته‌وتر بكات. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئیداره‌ی‌ ئه‌وكاتی‌ حكومه‌تی‌ توركیا، هه‌رێمی‌ كوردستانیان وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك وه‌سفكرد بۆ سه‌ر توركیا. ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش كاریگه‌ریی‌ له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی‌ ئه‌ردۆغانیش كرد. ئه‌گه‌ر ئه‌وكات توركیا په‌یوه‌ندی‌ خۆی‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پته‌وتر بكردایه‌، زیاتر به‌ قازانجی‌ خۆی‌ ته‌واو ده‌بوو.  هه‌م له‌ رووی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كورد له‌ ناوه‌وه‌ی‌ توركیاو هه‌م له‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ش. له‌هه‌مان كاتیشدا، ده‌یتوانی‌ یارمه‌تی‌ كورد بدات بۆ رێكخستنه‌وه‌ی‌ عێراق دوای‌ رووخانی‌ رژێمی‌ به‌عس. به‌ڵام سیاسه‌تی‌ (هێڵی‌ سوور)ی‌ توركیا وای‌ كرد كه‌ گرژیی‌ بكه‌وێته‌ نێوان توركیاو هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌ تایبه‌تیش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ توركیادا سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان مه‌سعود بارزانی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ناشرین وه‌ك سه‌رۆك خێڵ‌ وه‌سفكراو ده‌وترا "ئێمه‌ ئاماده‌نین گوێ‌ له‌ سه‌رۆك خێڵێك بگرین". ئه‌مه‌ش وایكرد توركیا یه‌كێك له‌ هاوپه‌یمانه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كانی‌ له‌ده‌ستبدات. بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆریش گرژیی‌ كه‌وته‌ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا. پاشان حكومه‌تی‌ توركیا ده‌ستیكرد به‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ نوێ‌، ده‌توانم بڵێم چاوپێكه‌وتنی‌ شاندی‌ حكومه‌تی‌ توركیا له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ به‌غدا هه‌نگاوێكی‌ سه‌ره‌تا بوو بۆ نوێكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان هه‌ردوولا. هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌كه‌ی‌ به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی‌ بۆ كۆشكی‌ كۆماری‌ توركیا، سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ گۆڕینی‌ سیاسه‌ت له‌ په‌یوه‌ندی‌ توركیا له‌گه‌ڵ‌ عێراق به‌گشتی‌‌و كوردستان به‌ تایبه‌تی‌. هیوادارم كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا له‌ به‌غدا چاوی‌ به‌ هه‌ردوو سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكه‌وێت‌و به‌ جیا داوه‌تی‌ توركیا بكرێن. له‌و باوه‌ڕه‌دام به‌ كردنه‌وه‌ی‌ كۆنسوڵخانه‌ی‌ توركیا له‌ هه‌ولێر هه‌نگاوێكی‌ گرنگتر ده‌نرێت له‌ پته‌وكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان هه‌ردوولا.


* هه‌روه‌ك ئاماژه‌تان پێكرد، كه‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی‌ نێوان توركیا له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پێوست بوو زووتر بكرایه‌، به‌ڕێزتان هۆكاری‌ دواكه‌وتنی‌ ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ بۆ كێ‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌؟
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: من هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌م دواكه‌وتنه‌ بۆ بوونی‌ كێشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێنمه‌وه‌. په‌كه‌كه‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی‌ كوردستانی‌ عێراق دژی‌ توركیا به‌كارده‌هێنێت. ئاشكراشه‌ ئه‌م ناوچانه‌ له‌به‌ر سه‌ختی‌ شوێنه‌كه‌یان، نه‌ له‌لایه‌ن عێراق، نه‌ له‌لایه‌ن كوردستان‌و  توركیاشه‌وه‌ كۆنترۆڵ‌ ده‌كرێت. به‌ڵام پڕوپاگه‌نده‌ی‌ راگه‌یاندنه‌كانی‌ توركیا وا پیشان ده‌ده‌ن كه‌ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی‌ پاڵپشتی‌ له‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كات‌و دژی‌ توركیا به‌كاریان ده‌هێنێت. له‌ڕاستیشدا ئه‌مه‌ بنه‌مای‌ نییه‌. چه‌نده‌ها جار سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كاندا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ یارمه‌تی‌ په‌كه‌كه‌ نادات، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌ تیرۆرست وه‌سفیان ناكات. به‌ڵام چه‌ند لایه‌نێكی‌ ناحه‌ز هه‌ن له‌ توركیا كه‌ ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، تا راده‌یه‌ك كه‌ هاوڵاتییان‌و حكومه‌تی‌ توركیایان قه‌ناعه‌ت پێهێناوه‌. ئه‌مه‌ش ببووه‌ فاكته‌رێك‌و كۆسپێك له‌به‌رده‌م دانوستاندن له‌گه‌ڵ‌ هه‌رێمی‌ كوردستان. پاش ماوه‌یه‌ك هه‌ست به‌وه‌ كرا كه‌ په‌كه‌كه‌ سوود له‌م گرژییه‌ی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا وه‌رده‌گرێت‌و حه‌ز به‌ به‌رده‌وامبوونی‌ ئه‌و گرژیانه‌ ده‌كات له‌نێوان هه‌ردوولا. من به‌ پێویستی‌ ده‌زانم كه‌ هه‌ردوولا ئه‌م گرژییه‌ له‌بیر بكه‌ن، ته‌نانه‌ت به‌دوای‌ ئه‌وه‌شدا نه‌گه‌ڕێن كه‌ گرژیی‌ ئه‌م دواییه‌ له‌ هه‌ڵه‌ی‌ كێدا بووه‌. هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا پێویستیان به‌ چاكسازییه‌ك هه‌یه‌ له‌و سیاسه‌ته‌ی‌ كه‌ به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر هه‌یانه‌، ئه‌و هه‌ڵانه‌ی‌ كه‌ كراون به‌رامبه‌ر به‌ یه‌كتر، دووباره‌ نه‌كرێنه‌وه‌‌و كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای‌ له‌یه‌كگه‌یشتن‌و به‌ رێگه‌چاره‌ی‌ سیاسیی‌ چاره‌سه‌ر بكرێن، بێگومان ئه‌مه‌ش به‌ قازانجی‌ هه‌ردوولا ته‌واو ده‌بێت. من زۆرجار وتوومه‌و ده‌یڵێمه‌وه‌: "ئه‌گه‌ر توركیا ململانێ‌ له‌گه‌ڵ‌ كورد بكات، ده‌دۆڕێت، ئه‌گه‌ر كوردیش ململانێ‌ له‌گه‌ڵ‌ توركیا بكات، به‌هه‌مانشێوه‌ ده‌دۆڕێت"، كه‌واته‌ بۆ ململانێ‌ له‌گه‌ڵ‌ یه‌ك بكه‌ین؟

له‌وباوه‌ڕه‌دام كه‌ پارتی‌ AKP (پارتی‌ دادو گه‌شه‌پێدان) ده‌ستپێشخه‌ریی‌ ده‌كات بۆ پته‌وكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ به‌رامبه‌ریشدا سه‌ركردایه‌تی‌ كوردیی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌مێكه‌ زمانی‌ دیالۆگ‌و ده‌ستپێشخه‌ری‌ كردووه‌ بۆ پته‌وكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ توركیا. با په‌كه‌كه‌ نه‌بێته‌ هۆی‌ گرژیی‌ نێوان هه‌ردوولا. راسته‌ په‌كه‌كه‌ كێشه‌یه‌كی‌ ناوخۆی‌ توركیایه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بووه‌ته‌ كێشه‌یه‌كی‌ ناوخۆ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستانیش. سه‌ركردایه‌تی‌ كوردیش به‌ بوونی‌ چه‌كدارانی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ناو خاكه‌كه‌ی‌ ناڕه‌حه‌ته‌. بۆیه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی‌ ئه‌نقه‌ره‌ دانوستاندن له‌گه‌ڵ‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكات‌و گوێ‌ له‌ را و پێشنیازه‌كانی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كوردیی‌ بگرێت له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، نه‌ك ته‌نها بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌، به‌ڵكو بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كوردیش له‌ توركیا. 


* كه‌واته‌ ده‌كرێت كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ شاندی‌ AKP له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ به‌غدا به‌ جۆرێك له‌ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی‌ توركیا دابنێن به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵوێسته‌ نێگه‌تیڤانه‌ی‌ له‌ رابردوودا  به‌رامبه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌یبوو؟ یاخود توركیا پێیوایه‌ ئێستا كاتی‌ دانوستاندنه‌ له‌گه‌ڵ‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كوردیی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: لێكدانه‌وه‌ی‌ له‌مجۆره‌ وه‌ك پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی توركیا، كاردانه‌وه‌ی‌ نێگه‌تیڤی‌ ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی‌ كه‌ ئێستا له‌لایه‌ن هه‌ردوولا ده‌نرێت له‌پێناو پته‌وكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوانیان. كاتێك كه‌ AKP ده‌سه‌ڵاتی‌ گرته‌ده‌ست له‌ توركیا، پته‌وكردنی‌ په‌یوه‌ندیی‌‌و دانوستاندن له‌گه‌ڵ‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ له‌ ئه‌جێنده‌دا بوو، به‌ڵام كێشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ بووه‌ به‌ربه‌ست له‌ به‌رده‌میدا. ئێمه‌ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت په‌یوه‌ندی‌ نێوان توركیاو هه‌رێمی‌ كوردستان پته‌وتر بكه‌ین، نابێت لێكدانه‌وه‌ی‌ نێگه‌تیڤ بۆ هه‌نگاوه‌كان بكه‌ین. بۆ نموونه‌ دوای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ شاندی‌ توركیا له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، چه‌ند لایه‌نێكی‌ ناحه‌ز ده‌ستیان كرد به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ پڕوپاگه‌نده‌ له‌ رێگه‌ی‌ میدیاكانه‌وه‌و ده‌یانوت "سه‌ركردایه‌تی‌ كوردیی‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ توركیا ترساوه‌، بۆیه‌ دانوستاندن له‌گه‌ڵ‌ توركیا ده‌كات". لێكدانه‌وه‌ی‌ له‌مجۆره‌ زیان به‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌واته‌ نابێت گوێ‌ له‌ لێكدانه‌وه‌ی‌ ناحه‌زان بگرین. پارتی‌ AKPو سه‌ركردایه‌تی‌ كوردیی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رده‌وامن له‌ هه‌نگاوی‌ جدیی‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ گرژییه‌كان‌و پته‌وكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوانیان. به‌ گشتیش ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی‌ هه‌ردوولا له‌نێو سیاسه‌تمه‌دارو نووسه‌رو رۆشنبیرانی‌ توركیا به‌ پۆزه‌تیڤ وه‌سف كرا.

* زۆرجار توركیا هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ كه‌مته‌رخه‌م تاوانبار ده‌كات، به‌ڕێزتان له‌ چ روویه‌كه‌وه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن به‌رامبه‌ر به‌ توركیا؟
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: توركیا زۆرجار هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ به‌وه‌ تاوانبار كردووه‌ كه‌ ده‌ست له‌ كاروباری‌ ناوخۆی‌ توركیا وه‌رده‌دات. به‌ڵام من له‌وباوه‌ڕه‌دا نیم كه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كوردیی‌ ده‌ست له‌ كاروباری‌ ناوخۆی‌ توركیا وه‌ربدات، یان هانی‌ كورده‌كانی‌  توركیا بدات كه‌ دژی‌ حكومه‌تی‌ توركیا رابپه‌ڕن. من سه‌ردانی‌ كوردستانم كردووه‌‌و له‌گه‌ڵ‌ به‌رپرسانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش چاوپێكه‌وتنم كردووه‌، به‌ڵام هیچ هه‌ستێكی‌ دوژمنانه‌یان نییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ توركیا، نه‌ك هه‌ر به‌رپرسان، به‌ڵكو له‌ناو خه‌ڵكیش گه‌ڕاوم، خه‌ڵكه‌كه‌ش هه‌ستی‌ رێزو خۆشه‌ویستی‌‌و دۆستایه‌تی‌ هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ توركیا. له‌ به‌رامبه‌ریشدا سه‌ركردایه‌تی‌ كوردیی‌‌و خه‌ڵكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ دوژمنی‌ تورك وه‌سف ده‌كرێن له‌لایه‌ن زۆربه‌ی‌ لایه‌نه‌كانی‌ توركیا، به‌داخه‌وه‌ ئه‌مه‌ش هه‌ستێكی‌ وای‌ لای‌ هاوڵاتییانی‌ توركیا دروستكردووه‌، كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌ك دوژمن بناسن. هۆكاری‌ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سیاسه‌تی‌ "هێڵی‌ سوور"ی‌ توركیا، كاتێك كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی‌ كوردیی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ دوژمن‌و وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ وه‌سفكرد. بێگومان ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ توركیا بوو به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی‌ كوردستان. له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌ڵامدانه‌وه‌كانی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كوردیی‌ بارودۆخه‌كه‌یان ئاڵۆزتر كرد. پێویسته‌ واز له‌ تاوانباركردنی‌ یه‌كتر بهێنین‌و هه‌نگاو بنێین بۆ ناسینه‌وه‌ی‌ یه‌كتری‌. كوردو تورك دوژمنی‌ یه‌كتر نین، به‌ڵكو دۆستی یه‌كترن. ئێمه‌ خوێنمان له‌گه‌ڵ‌ یه‌ك تێكه‌ڵ‌ بووه‌. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ نه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كوردیی‌ خۆی‌ به‌ ته‌واوی‌ ناساندووه‌، نه‌ توركیاش هه‌وڵی‌ داوه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بناسێت. كاتێك كه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان باس له‌ كوردستانی‌ گه‌وره‌ ده‌كات، راسته‌وخۆ لێكدانه‌وه‌ی‌ نێگه‌تیڤی‌ بۆ ده‌كرێت له‌لایه‌ن توركیاوه‌، به‌وپێیه‌ی‌ كه‌ گوایه‌ مه‌سعود بارزانی‌ ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌ربه‌خۆیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراقی‌ راگه‌یاند، ئه‌و كاته‌ هانی‌ كورده‌كانی‌ توركیاو سوریاو ئێران ده‌دات تاكو ئه‌وانیش داوای‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ خۆیان بكه‌ن.

له‌ڕاستیشدا مه‌سعود بارزانی‌ مه‌به‌ستی‌ له‌مه‌ نییه‌، به‌ڵكو حه‌ز ده‌كات كه‌ كورد له‌ هه‌ر سێ‌ پارچه‌كه‌ی‌ تری‌ كوردستان مافی‌ خۆیان هه‌بێت‌و وه‌ك كورده‌كانی‌ عێراق خاوه‌ن مافه‌كانیان بن. من دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانم كرد، له‌وێ‌ چاوپێكه‌وتنێكم له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی‌ ئه‌نجامداو له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ راستییه‌كان تێگه‌یشتم. دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ گه‌ڕامه‌وه‌ توركیا، ویستم له‌ رێگه‌ی‌ نووسینه‌كانمه‌وه‌ راستییه‌كان بۆ توركیا روون بكه‌مه‌وه‌.  به‌ روونكردنه‌وه‌ی‌ راستییه‌كان زۆر ره‌خنه‌م له‌لایه‌ن چه‌ند نووسه‌رو رۆژنامه‌یه‌كی‌ توركیا ئاراسته‌كرا، تا راده‌یه‌ك پێیان ده‌وتم "بارزانیچی‌". بگره‌ چه‌نده‌ها جاریش ته‌هدید كراوم. به‌ لای‌ منه‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی‌ كوردیی‌ له‌ خۆناساندنی‌ خۆی‌ بۆ توركیا كه‌مته‌رخه‌مه‌.

 

* سه‌ردانه‌كه‌ی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی‌ بۆ توركیا، چ په‌یامێكی‌ به‌ توركیا گه‌یاند؟
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: جه‌لال تاڵه‌بانی‌ له‌ژێر دوو دروشمه‌وه‌ سه‌ردانی‌ توركیای‌ كرد؛ دروشمێكیان وه‌كو سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق، دروشمێكیشیان وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی‌ كورد، له‌ژێر هه‌ردوو دروشمه‌كه‌وه‌ په‌یامی‌ پۆزه‌تیڤی‌ به‌ توركیا گه‌یاند. تاڵه‌بانی‌ په‌یامی‌ ئه‌وه‌ی‌ گه‌یاند كه‌ توركیا ده‌وڵه‌تێكی‌ دراوسێیه‌و گرنگه‌‌و داواده‌كات كه‌ په‌یوه‌ندیی‌ له‌گه‌ڵ‌ عێراقدا باش بێت، هه‌روه‌ها عێراق به‌ گشتی‌‌و كوردستان به‌تایبه‌تی‌ ئاماده‌یه‌ بۆ یارمه‌تیدانی‌ توركیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌‌و كێشه‌ی‌ كورد له‌ توركیا، به‌لای‌ منه‌وه‌ حكومه‌تی‌ توركیاو گه‌لی‌ توركیا زۆر چاك له‌ په‌یامه‌كانی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ گه‌یشتن، له‌لای‌ خۆشیه‌وه‌ توركیا پێشوازییه‌كی‌ گه‌رمی‌ له‌ تاڵه‌بانی‌ كرد‌و خۆشحاڵ‌ بوون به‌و دیداره‌ی‌ به‌ڕێزیان، به‌ڵام ئه‌م سه‌ردانه‌ی‌ به‌ڕێز تاڵه‌بانی‌ بۆ توركیا بووه‌ مایه‌ی‌ ناڕه‌حه‌تیی‌ په‌كه‌كه‌‌و چه‌ند سیاسه‌تمه‌دارێكی‌ پارتی‌ (DTP) له‌ توركیا، كه‌ مایه‌ی‌ تێڕمانین بوو.

*له‌ كۆشكی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا به‌ڕێزتان به‌ زمانی‌ كوردی‌ پێشوازیتان له‌ به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی‌ كرد‌و پێتانوت "تو بخێر هاتی‌"، ئایا تووشی‌ هیچ ره‌خنه‌یه‌ك بوونه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن سیاسه‌تمه‌دارانی‌ توركیاوه‌؟ كاتێك كه‌ ده‌زانین ناوهێنانی‌ كورد یان زمانی‌ كوردی‌، سیاسه‌تمه‌دارانی‌ ئه‌و وڵاته‌ ناڕه‌حه‌ت ده‌كات؟
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: نه‌خێر تووشی‌ هیچ ره‌خنه‌یه‌ك نه‌بوومه‌وه‌، من له‌لای‌ عه‌بدوڵڵا گوڵ‌، سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا به‌ زمانی‌ كوردی‌ به‌خێرهاتنی‌ مام جه‌لالم كرد، ئێستا له‌ توركیا قۆناغی‌ ئینكاریكردن له‌ كورد نه‌ماوه‌، كوردو زمانی‌ كوردیش له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ دانی‌ پێدانراوه‌، ئه‌مه‌ش به‌ هه‌نگاوێكی‌ گرنگ له‌قه‌ڵم ده‌درێت، ئه‌مڕۆ له‌ توركیا عه‌قڵێكی‌ نوێی‌ سیاسه‌ت خه‌ریكی‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌، به‌ڵام نابێت په‌له‌بكه‌ین.

*سه‌باره‌ت به‌ داخستنی‌ پارتی‌ (AKP)، ئه‌گه‌ر (AKP) دابخرێت، جموجۆڵی‌ سیاسیی‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌و پارته‌ چی‌ لێدێت؟ ئایا پارتێكی‌ نوێ‌ داده‌مه‌زرێنن؟ یاخود به‌شداریی‌ حیزبه‌ سیاسییه‌كانی‌ تری‌ توركیا ده‌كه‌ن؟
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: ئه‌گه‌ری‌ زۆری‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م پارته‌ دابخرێت، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان‌و هاوه‌ڵانی‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ دیاریكراو له‌ سیاسه‌ت دوور ده‌خرێنه‌وه‌ به‌پێی‌ بڕیاری‌ دادگای‌ باڵای‌ توركیا، به‌ڵام به‌پێی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ زۆرینه‌ی‌ ئه‌ندامی‌ هه‌یه‌ له‌ حكومه‌ت، حكومه‌ته‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ چی ده‌بێت؟ ئه‌مه‌ پرسیارێكه‌ لای‌ هه‌موو خه‌ڵك دروستبووه‌، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت كه‌ ئه‌ندامانی‌ (AKP) دوای‌ داخستنی‌ پارته‌كه‌یان حیزبێكی‌ نوێ‌ پێكبهێنن، له‌وانه‌شه‌ په‌نا بۆ هه‌ڵبژاردنێكی‌ تر بكه‌نه‌وه‌ پێش واده‌ی‌ خۆی‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌پێی‌ بڕیاری‌ دادگا، ئه‌ردۆگان له‌سه‌ر لیستی‌ بێلایه‌ن به‌شداریی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكاته‌وه‌، به‌ڵام تاكو ئێستا سیناریۆو چاره‌نووسی‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ نادیاره‌، تاكو ئێستاش توركیا كێشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ی‌ به‌ كێشه‌ی‌ كوردی‌ توركیاوه‌ لكاندووه‌.

*به‌ رای‌ ئێوه‌ كاتی‌ ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ كه‌ كێشه‌ی‌ كورد له‌ كێشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ جیابكرێته‌وه‌؟
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: چه‌ند لایه‌نێك هه‌یه‌ له‌ توركیا كه‌ سوود له‌ چاره‌سه‌رنه‌كردنی‌ كێشه‌ی‌ كورد له‌و وڵاته‌ وه‌رده‌گرن، یاخود بوونه‌ته‌ رێگر له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌م كێشه‌یه‌، له‌وانه‌ش په‌كه‌كه‌، كه‌ به‌ زۆریی‌ كێشه‌كه‌ی‌ خۆی له‌ كێشه‌ی‌ كورد له‌ توركیا ئاڵاندووه‌، په‌كه‌كه‌ خۆی‌ وه‌كو نوێنه‌ری‌ كورد پیشان ده‌دات له‌ توركیا‌و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر كێشه‌ی‌ كورد له‌گه‌ڵ‌ من چاره‌سه‌رنه‌كه‌ن، ناهێڵێم چاره‌سه‌ری‌ بكه‌ن"، كه‌واته‌ ده‌توانین بڵێین په‌كه‌كه‌ به‌ زۆره‌ملێ‌ خۆی‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ كورد ده‌كات له‌ توركیا، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ به‌هانه‌یه‌ك بۆ لایه‌نه‌ نه‌ژادپه‌رسته‌كانی‌ توركیا بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كورد له‌ توركیا، به‌لای‌ نه‌ژادپه‌رسته‌كانی‌ توركیاوه‌ ئه‌گه‌ر كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ن، په‌كه‌كه‌ به‌هێزتر ده‌بێت، له‌ كاتێكدا كێشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ زۆر جیاوازتره‌ له‌ كێشه‌ی‌ كورد. ناتوانرێت كێشه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ كێشه‌ی‌ حیزبێك بلكێنرێت، من ساڵانێكه‌ هه‌وڵمداوه‌ ئه‌و راستیانه‌ بخه‌مه‌ڕوو، ئه‌وه‌ی‌ له‌ تواناشمدا بووه‌ كردوومه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ په‌كه‌كه‌ بۆ به‌ربه‌ست هه‌م بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كورد له‌ توركیا، هه‌م بووه‌ته‌ هۆكارێكی‌ گرژی‌ په‌یوه‌ندیی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا، به‌ڵام پێویسته‌ توركیا كێشه‌ی‌ كورد له‌ چوارچێوه‌ی‌ كێشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ جیابكاته‌وه‌، وابكات كه‌ په‌كه‌كه‌ نه‌بێته‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كورد له‌ توركیا، هه‌روه‌ها نه‌بێته‌ هۆی‌ گرژیی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا، له‌و باوه‌ڕه‌شدام كه‌ پارتی‌ (AKP) هه‌نگاوی‌ باشی‌ ناوه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.

* كه‌واته‌ ده‌توانین بڵێین به‌ چاره‌سه‌ربوونی‌ كێشه‌ی‌ كورد له‌ توركیا كۆتایی‌ به‌ كێشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ دێت؟ یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه‌؟
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: نه‌خێر، نه‌ به‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كورد كۆتایی‌ به‌ كێشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ دێت، نه‌ به‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ په‌كه‌كه‌ كیشه‌ی‌ كورد كۆتایی‌ دێت، چونكه‌ وا ئاڵوزبووه‌ كێشه‌كان، به‌ چاره‌سه‌ربوونی‌ كێشه‌ی‌ كورد له‌ توركیا، په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ بارێكی‌ خراپ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو حكومه‌تی‌ توركیا كێشه‌ی‌ كوردی‌ چاره‌سه‌ركرد، ئه‌وكاته‌ په‌كه‌كه‌ هیچ به‌هانه‌یه‌كی‌ نابێت بۆ هاندانی‌ كوردی‌ توركیا تا دژی‌ توركیا یارمه‌تیی‌ په‌كه‌كه‌ بده‌ن، ته‌نها له‌ چیاكان ده‌مێنێته‌وه‌‌و جموجۆڵی‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌، تا ئێستا چه‌نده‌ها ئۆپراسیۆنی‌ سه‌ربازیی‌ ئه‌نجامدراوه‌ بۆ له‌ناوبردنی‌ په‌كه‌كه‌، به‌ڵام تا ئیستا ژماره‌ی‌ چه‌كدارانی‌ په‌كه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌می‌ نه‌كردووه‌، چونكه‌ له‌گه‌ڵ‌ كوژرانی‌ هه‌ر چه‌كدارێكی‌ په‌كه‌كه‌، ژماره‌یه‌ك گه‌نجی‌ كورد له‌ توركیا ده‌چنه‌ ریزی‌ په‌كه‌كه‌وه‌، به‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كورد له‌ توركیا، په‌كه‌كه‌ زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت له‌م رووه‌وه‌. یه‌كێك له‌ هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌تاكان بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كورد له‌ توركیا، پێویسته‌ حكومه‌تی‌ توركیا بڕیاری‌ "لێبوردنی‌ گشتی‌" ده‌ربكات بۆ چه‌كدارانی‌ په‌كه‌كه‌، تا ئه‌وانیش بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناو گۆمه‌ڵگه‌، ئینجا حكومه‌تی‌ توركیا به‌ رێگه‌چاره‌یه‌كی‌ دیموكراسی‌ كێشه‌ی‌ كورد له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام گه‌لی‌ توركیا لێبوردنی‌ سه‌ركرده‌كانی‌ په‌كه‌كه‌ قبوڵ‌ ناكات، ئه‌گه‌ر هاتوو حكومه‌تی‌ توركیاش له‌ سه‌ركرده‌كانی‌ په‌كه‌كه‌ خۆشبوو، ئه‌وا حكومه‌تی‌ توركیا تووشی‌ ره‌خنه‌ی‌ توند ده‌بێته‌وه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتییانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌، ئه‌گه‌رچی‌ سه‌ركرده‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ په‌كه‌كه‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌ زیندانه‌، به‌ڵام ده‌كرێت حكومه‌تی‌ توركیا له‌ سه‌ركرده‌كانی‌ تری‌ په‌كه‌كه‌ خۆشببێت به‌ مه‌رجێك دووریانخاته‌وه‌ له‌ وڵات.

* سوپای‌ توركیا تا ئێستا نزیكه‌ی‌ 30 ئۆپراسیۆنی‌ سه‌ربازیی‌ ئه‌نجامداوه‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراقدا، به‌ڵام ئه‌نجامێكی‌ ئوتۆی‌ نه‌بوو، ئه‌گه‌ر توركیا كه‌ خاوه‌ن سوپایه‌كی‌ به‌هێزه‌، نه‌توانێت په‌كه‌كه‌ له‌ناوبه‌رێت، چۆن داوا له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمێك ده‌كات په‌كه‌كه‌ له‌ناوبه‌رێت؟
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: په‌كه‌كه‌ بیانووه‌ هه‌م بۆ چاره‌سه‌رنه‌كردنی‌ كێشه‌ی‌ كورد له‌ توركیا، هه‌م بۆ تێكدانی‌ په‌یوه‌ندیی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا، زۆر به‌داخه‌وه‌ چه‌ند لایه‌نێك له‌ توركیا هه‌ن په‌كه‌كه‌ بۆ ئه‌م دوو مه‌به‌سته‌ وه‌ك بیانوویه‌ك به‌كارده‌هێنن، ئه‌مه‌ش به‌ قازانجی‌ په‌كه‌كه‌ ته‌واوده‌بێت، په‌كه‌كه‌ به‌ بوونی‌ گرژیی‌ نێوان توركیا‌و هه‌رێمی‌ كوردستان خۆشحاڵه‌، په‌كه‌كه‌ش ناتوانرێت له‌ناو ببرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو په‌كه‌كه‌ كۆتایی‌ پێهات، به‌ڵام توركیا كێشه‌ی‌ كوردی‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرد، ئه‌وكاته‌ گروپێكی‌ له‌ په‌كه‌كه‌ به‌هێزتر دێته‌ كایه‌وه‌، یه‌ك رێگه‌ هه‌یه‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ په‌كه‌كه‌، ئه‌ویش وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد ده‌ركردنی‌ بڕیاری‌ لێبوردنی‌ گشتی‌ بۆ ئه‌ندامانی‌ په‌كه‌كه‌‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كورد له‌ توركیا.

 
* ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا ئه‌حمه‌د تورك، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ (DTP)، سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ كرد، به‌ڵام سه‌رۆكی‌ هه‌رێم‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان خۆیان لێی‌ به‌دوورگرت، ئه‌مه‌ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: نازانم هۆكاری‌ خۆ به‌دوورگرتنه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان چی‌ بوو، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت به‌ شتێكی‌ باش داده‌نرێت، چونكه‌ ئه‌وكاته‌ پارتی‌ (DTP) خه‌ریكی‌ دانوساندن بوو له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تی‌ ئه‌نقه‌ره‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وكاته‌ ئه‌حمه‌د تورك له‌گه‌ڵ‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ كوردی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامبدایه‌، توركیا گومانی‌ ئه‌وه‌ی‌ زیاتر ده‌بوو كه‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ كوردی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ست له‌ كاروباری‌ ناوخۆی‌ توركیا وه‌رده‌دات.

* ئێوه‌ سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانتان كردو له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان چاوپێكه‌وتنتان كرد، له‌نزیكه‌وه‌ هه‌ڵوێستی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ كوردی‌‌و هاوڵاتییانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانتان زانی‌، به‌ڵام مه‌سعود بارزانی‌‌و هه‌رێمی‌ كوردستان به‌شێوه‌یكی‌ تر باس ده‌كرێن له‌ توركیا، هۆكاری‌ ئه‌مه‌ چییه‌؟
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: به‌داخه‌وه‌ نه‌ مه‌سعود بارزانی‌‌و نه‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش نه‌توانراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ دروست له‌ توركیا بناسرێت، هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پێدا، چه‌ند لایه‌نێكی هه‌یه‌ له‌ توركیا كه‌ خه‌ریكی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ پڕوپاگه‌ندن دژی‌ مه‌سعود بارزانی‌‌و هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ ببنه‌ هۆی‌ ناساندنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و سه‌ركردایه‌تیی‌ كوردی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ نادروست، تا ئێستاش نه‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ كورد هه‌وڵیداوه‌ ئه‌و ناسنامه‌یه‌ی‌ خۆی‌ له‌ توركیا بسڕێته‌وه‌، نه‌ حكومه‌تی‌ توركیاش رێگربووه‌ له‌به‌رده‌م بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌دا.

 

* سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا سه‌ردانی‌ عێراق ده‌كات، ئایا ئه‌م سه‌ردانه‌ هه‌ڵگری‌ چ په‌یامێك ده‌بێت؟ ئایا ئه‌ردۆگان سه‌ردانی‌ هه‌ولێریش ده‌كات؟
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا له‌ كۆشكی‌ سه‌رۆك كوماری‌ توركیا چاوم كه‌وت به‌ سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا، عه‌بدوڵڵا گوڵ‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا یان خۆی‌ یان سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا سه‌ردانی‌ عێراق ده‌كات، له‌و باوه‌ڕه‌دانیم كه‌ سه‌ردانی‌ هه‌ولێر بكات، به‌ڵام له‌ به‌غدا ئه‌ردۆگان چاوی‌ به‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌وێت، هیواداریم كه‌ رۆژێك له‌ رۆژان سه‌ركردایه‌تیی‌ توركی‌ سه‌ردانی‌ هه‌ولێریش بكات بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ كوردی‌ له‌ پایته‌ختی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌ هه‌مانشێوه‌ش سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش داوه‌تی‌ توركیا بكرێن.


پڕۆفایل:
مه‌همه‌ت مه‌تینه‌ر، ساڵی‌ 1960 له‌ ئادیه‌مانی‌ توركیا له‌ دایكبووه‌. ده‌رچووی‌ كۆلێژی‌ ئه‌ده‌بیاته‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵ‌. كاری‌ سه‌رنووسه‌ریی‌ كردووه‌ له‌ هه‌رسێ‌ گۆڤاری‌ "Girişim"و "Yeni Zemin"و "Sözleşme". نوێنه‌ری‌ پارتی‌ ره‌فا بووه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ توركیا. ماوه‌یه‌ك سه‌رۆكی‌ شاره‌وانی‌ بیوك شه‌هیر بووه‌ له‌ توركیا. له‌ ساڵی‌ 2000 تا 2002 راوێژكاری‌ ئه‌ردۆغان بوو. ماوه‌یه‌كیش راویژكاری‌ محه‌مه‌د ره‌جایی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ فه‌زیله‌ت بووه‌. ئێستا مه‌تینه‌ر یه‌كێكه‌ له‌ نووسه‌ره‌ گه‌وره‌كانی‌ توركیا.

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
سه‌باح یاسین
 هه‌ر مرۆڤێک له‌ ئه‌لف و بێ سیاسه‌تی ناوه‌ندی خۆرهه‌ڵات و ئه‌و دابه‌ش‌ ناهاوسه‌نگه‌ی بگات. تێده‌گا که‌ تا ئه‌مڕۆ ئه‌و که‌مپانیان و ئه‌قلی فاشه‌یت که‌ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نایاسی دامه‌زراوه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا له‌کاردیی. تورکیا وه‌کو سعود رۆڵی چاودیر ئه‌و دابه‌شبوون ده‌گیرن. با باسی سیاسه‌ت بخینه‌ لاوه‌ و باس له‌ روژنامه‌ نووس وه‌کو مرۆڤی ئازاد نه‌ک هێزی چوارهه‌م، چوونه‌ک هه‌موو ئه‌وش ده‌زانین ئه‌م وڵاته‌ بێ له‌وه‌ی بازاریکی به‌ره‌ولا تا ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ڵاتیش به‌ یاسا نامۆیه‌وه‌ و کۆمه‌ڵیش ده‌سته‌مۆی. ئازادی روژنامه‌ نووس له‌و خاڵه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که‌ ناترسیت پرسیار له‌سه‌ر ناهاوسه‌نگیه‌کان ده‌کات. بۆنموون،ره‌سه‌ن ره‌مزی – هیمن لهونی ده‌بوو، نه‌تراسانه‌ پریسار له‌ سه‌ر ئه‌و ناهاوسه‌نگیه‌ن مه‌همه‌ت مێتنه‌ری بکردیا که‌ بۆ تورکای گوی به‌ هه‌موو دوه‌لی عاره‌بی وئیسلامی و ئه‌مه‌ریکا و ئه‌ورپا ناده‌ و ئاماده‌یه‌ چه‌ند تۆرکمانێک که‌رکوک ببین وبه‌ڵام سه‌رکردی کوردی ده‌ترسن که‌ ئه‌حمد تورک ئه‌ندامی په‌رلمانی تورکه‌یه‌و نوینه‌ری 10 ملوین کوردی له‌ تورکیادا ببین. ئایا ئه‌و ناهاوسه‌نگیه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ بڤی که‌ کومپانی نه‌وته‌کان داین مه‌زراندو و مرۆڤ ناوچه‌که‌ش وه‌کو سه‌گی خۆیان و کۆیله‌ به‌دی ده‌که‌ن یان کورد و سه‌کردایه‌تیه‌که‌ هه‌ر به‌ سوک له‌ خۆیان ده‌ڕوانن.
ئاران_مالمێ
 خۆزگه‌ هه‌موو سه‌رکرده‌و هاوڵاتیانی تورکیا هه‌مان هه‌ڵوێستی ئه‌م به‌رێزه‌یان هه‌بوایه‌ ،تا لێگه‌یشتنێکی ته‌واو له‌ نێوان هه‌رێمی کوردستان و تورکیا دروست بوایه‌ و کێشه‌ی کوردستانی تورکیاو تورکیا به‌ شێوه‌یه‌کی دیموکراسی چاره‌سه‌ر بکرایه‌! به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تورک ئه‌وه‌نده‌ راسیستن که‌ هه‌رگیز دان به‌ بوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد نانێن. هه‌موو کاتێکیش دایه‌لۆک له‌گه‌ڵ لایه‌نێک ده‌که‌ن که‌ زۆر له‌ خۆیان به‌هێز تر بێ
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ