دیمانه‌
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت




Monday, February 16, 2009
 
     

 

سازدانی‌: سامان به‌شاره‌تی‌

ئه‌دهه‌م بارزانی‌، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، پێیوایه‌ وه‌كو په‌رله‌مانتاران نه‌یانتوانیوه‌ به‌ڕاستی‌ ببنه‌ نوێنه‌ری‌ راسته‌قینه‌ی‌ خه‌ڵك، له‌ دیمانه‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مان به‌ لیستی‌ داخراوبێت، هیچ گۆڕانێك له‌ كوردستاندا رونادات، هه‌روه‌ك لیستی‌ داخراویش له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ "زوڵمێكی‌ گه‌وره‌" ده‌زانێت به‌رامبه‌ر به‌ هاوڵاتییان ده‌كرێت، له‌باره‌ی‌ بونی‌ ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه‌ له‌ كوردستان ده‌ڵێت: "له‌ هه‌ر ‌وڵاتێكدا ئۆپۆزسیۆن نه‌بو، ‌واته‌ گه‌وره‌كردنی‌ ده‌سه‌ڵات‌و شاردنه‌وه‌ی‌ كه‌موكوڕییه‌كان".

* له‌ 22/11/2007دا داوای‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌تان كرد له‌ په‌رله‌مان، به‌ڵام سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان داواكه‌تی‌ قبوڵی‌ نه‌كرد، كه‌چی‌ هه‌ر له‌وكاته‌شه‌وه‌ له‌ دانیشتنه‌كانی‌ په‌رله‌ماندا به‌شداریی‌ ناكه‌یت ‌وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانێك بۆچی‌؟
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: هه‌مو هیواو ئامانجێكم ئه‌وه‌بوه‌ كه‌ په‌رله‌مانێكی‌ به‌هێزمان هه‌بێت، له‌ ئاستی‌ قوربانیدانی‌ ئه‌م میلله‌ته‌دا بێت، په‌رله‌مانێكمان هه‌بێت بتوانێت كه‌ ئێش‌و ژانی‌‌و مه‌ینه‌تیی‌ ئه‌م خه‌ڵكه‌ له‌ مینبه‌ری‌ ئه‌م په‌رله‌مانه‌ باس بكرێت‌و به‌دواداچونیش بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، به‌ڵام ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی‌ ئێستا ئه‌مه‌ی‌ نه‌كردوه‌، نه‌شیتوانیوه‌ ببێته‌ نوێنه‌ری‌ خه‌ڵك.
هه‌تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ داواكاری‌‌و گرفته‌كانی‌ هاوڵاتییانی‌ كورد چاره‌سه‌ربكات، ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی‌ ئێمه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ده‌ستوراتی‌ حیزبی‌، ‌واته‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ نوێنه‌ری‌ گه‌ل بێت‌و په‌یوه‌ست بێت به‌ ده‌ستوراتی‌ دیموكراتی‌‌و ئه‌و یاسایانه‌ی‌ كه‌ ده‌بێت په‌رله‌مان ده‌ریانبكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌تا ئێستا ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ نه‌كردوه‌، له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ نوێنه‌رایه‌تیی‌ میلله‌ت بكات، كه‌چی‌ نوێنه‌رایه‌تیی‌ حیزب ده‌كات.

* بڕیاره‌ له‌ 19/5دا هه‌ڵبژاردن بكرێت، به‌ بڕوای‌ ئێوه‌ چی‌ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ رێگا له‌ ته‌زویر بگیرێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا؟
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: ئه‌مه‌ پرسیارێكی‌ سه‌خته‌، به‌ بڕوای‌ من كاری‌ ته‌زویركردن كێشه‌یه‌كی‌ په‌روه‌رده‌ییه‌، ده‌بێت هه‌مو كیانه‌ سیاسییه‌كان ‌وا خۆیان په‌روه‌رده‌ بكه‌ن ئه‌گه‌ر لایه‌نێكی‌ تر له‌وان ده‌نگی‌ زیاتری‌ هێنا، قبوڵیان بێت‌و كاری‌ ته‌زویر نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌روه‌رده‌یه‌ نه‌بو، ته‌زویرات هه‌ر ده‌كرێت، كه‌سیش ناتوانێت رێگریی‌ لێبكات، ئه‌م په‌روه‌رده‌ سیاسییه‌ش له‌ كوردستان مه‌حاڵه‌.

* به‌ بڕوای‌ ئێوه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ لیستی‌ داخراوبێت یان لیستی‌ كراوه‌بێت، سودو زیانه‌كانی‌ ئه‌و دو شێوازه‌ چین؟
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش لیستی‌ داخراوبێت، ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ ‌وه‌ك ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی‌ ئێستای‌ لێده‌رده‌چێت، چونكه‌ ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی‌ ئێستا نه‌یتوانیوه‌ به‌ڕاستی‌ نوێنه‌ری‌ خه‌ڵك بێت، یه‌ك له‌ خراپییه‌كانی‌ لیستی‌ داخراو ئه‌مه‌یه‌ كه‌ نازانیت ئه‌و كه‌سانه‌ كێن كه‌ له‌ رێگای‌ لیستێكه‌وه‌ خه‌ڵكی‌ ده‌نگیان پێده‌دات، بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر من هاتم ده‌نگم به‌ پارتی دا له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئه‌م پارته‌ خه‌باتی‌ زۆرو قوربانی‌ زۆری‌ داوه‌، به‌ڵام نازانم ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌ناو لیستی‌ پارتیدان كێن، ئایا ده‌توانن دوای‌ هه‌ڵبژاردن ببنه‌ نوێنه‌ری‌ میلله‌ت، من ئه‌مه‌ به‌ زوڵمێكی‌ گه‌وره‌ی‌ ده‌زانم كه‌ له‌ خه‌ڵك ده‌كرێت، هه‌روه‌ك ده‌بینین ئێستا ئه‌ندام په‌رله‌مان هه‌یه‌ كاتی‌ خۆی‌ به‌عسی‌ بوه‌‌و كوردی‌ كوشتوه‌، كه‌چی‌ له‌ناو په‌رله‌مانیشدا به‌ نوێنه‌ری‌ خه‌ڵكیان داناوه‌، ئه‌م كه‌سانه‌ ته‌نها كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ خۆیان ده‌كه‌ن نه‌ك بۆ هاوڵاتییان، ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌نجامی‌ لیستی‌ داخراو بوه‌، زۆرم پێباشه‌ لیسته‌كان كراوه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك بزانێت ده‌نگ به‌ كێ‌ ده‌دات‌و كێش ده‌كاته‌ نوێنه‌ری‌ خۆی‌ له‌ په‌رله‌ماندا، پێشم باشه‌ نه‌ك ته‌نها ناوه‌كانیان ئاشكرا بكرێت، به‌ڵكو له‌ رۆژنامه‌كاندا مێژوی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ بزانێت مێژوی‌ ئه‌و كه‌سه‌ چییه‌ كه‌ ده‌نگی‌ پێده‌دات، با دواتر ‌وه‌ك هه‌ندێك ئه‌ندام په‌رله‌مانی‌ ئێستا فایله‌كانیان له‌ رۆژنامه‌كاندا ئاشكرا نه‌بێت‌و ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی‌ ئێستا دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ی‌ په‌رله‌مانتاران نه‌مانتوانیوه‌ به‌ڕاستی‌ ببینه‌ نوێنه‌ری‌ خه‌ڵك له‌ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا.

* كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر لیسته‌كان داخراوبن هیچ گۆڕانێك رونادات، ته‌نها كه‌سه‌كان ده‌گۆڕێن؟
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: ئه‌گه‌ر گۆڕان ته‌نها گۆڕینی‌ هه‌ندێك ده‌موچاو بێت، ئه‌وا گۆڕان دروستده‌بێت، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌ گۆڕانی‌ هه‌ندێك كێشه‌ی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ بێت بۆ جوانكردنی‌ ‌وڵات‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ هاوڵاتییان‌و خۆشگوزه‌رانیان، من هیچ بڕوام نییه‌ به‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش هیچ گۆڕانكارییه‌كی‌ به‌م چه‌شنه‌ دروست ببێت.

* بۆچی‌ ئه‌م گۆڕانه‌ رونادات؟
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: مێژو ئه‌مه‌ی‌ بۆ ئێمه‌ سه‌لماندوه‌، چونكه‌ ئێمه‌ ناتوانین به‌مشێوه‌یه‌ هیچ گۆڕانكارییه‌كی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ بكه‌ین، سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌وه‌ مه‌یلی‌ گۆڕان هه‌بێت، ئه‌وا پله‌ به‌پله‌ گۆڕان دروستده‌بێت‌و ده‌سه‌ڵاتیش به‌ره‌و روخان ناچێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گۆڕان له‌خواره‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكرد، ئه‌وا سه‌ره‌وه‌ ده‌ڕوخێت، بۆ نمونه‌ خانویه‌ك ئه‌گه‌ر له‌ بناغه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ست به‌ روخانی‌ بكه‌یت، ئه‌وا سه‌قفه‌كه‌ی‌ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌و ده‌ڕوخێت، ئومێده‌وارم گۆڕانكاریی‌ له‌سه‌ره‌وه‌ به‌ره‌و خواره‌وه‌ بكرێت، نه‌ك له‌خواره‌وه‌ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌، چونكه‌ ئامانجه‌كانی‌ خراپ ده‌بن‌و له‌ قازانجی‌ ئێستای‌ ده‌سه‌ڵاتدا نابێت، ده‌بێت سه‌ركردایه‌تیی‌ كورد بزانێت هه‌ندێك ‌وڵات‌و لایه‌ن هه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت هه‌رێمی‌ كوردستان تێكبده‌ن‌و ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ی‌ كورد له‌ناوبه‌رن، بۆیه‌ ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌ خۆیاندا بكه‌ن‌و به‌ده‌م كێشه‌و گرفته‌كانی‌ خه‌ڵكه‌وه‌ بچن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م ئه‌زمونه‌ له‌مه‌ خراپتر نه‌بێت.

* بۆچی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ به‌یه‌ك لیست داده‌به‌زن، ئایا ده‌ترسن له‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن؟
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: له‌وباوه‌ڕه‌دانیم كه‌ ترس بێت، پێم باشه‌ خه‌ڵك ده‌ستخۆشیان لێبكات، ئه‌م دو حیزبه‌ پێشتر جیاوازبون، به‌ڵام له‌ بنه‌ڕه‌تدا هه‌ردوكیان یه‌ك بون‌و یه‌ك بیركردنه‌وه‌‌و ئایدۆلۆژیان هه‌بو، چونكه‌ سێ‌ ساڵ‌ پێش ئێستا كه‌ (مام جه‌لال) هاته‌ بارزان‌و سه‌ردانی‌ مه‌زاری‌ بارزانی‌ نه‌مری‌ كرد، دواتر له‌ ده‌فته‌ری‌ یاداشته‌كه‌ی‌ نوسی‌ من ده‌ ساڵ‌ له‌ژێر سێبه‌ری‌ ئه‌م مینبه‌ره‌ خه‌باتم كردوه‌، كه‌واته‌ جیاوازییه‌كی‌ ئه‌وتۆی‌ ئایدۆلۆژی‌ نییه‌ له‌نێوان پارتی‌‌و یه‌كێتیدا، به‌ڵام له‌ هه‌ندێك قۆناغی‌ خه‌باتدا توشی‌ هه‌ڵه‌بون‌و دژ به‌یه‌كتر ‌وه‌ستان‌و ئه‌مه‌ش بوه‌ هۆی‌ شه‌ڕی ناوخۆ، كه‌ ئه‌م شه‌ڕه‌ش بوه‌ هۆی‌ كوژرانی‌ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی‌ باش، به‌ڵام ئێستا ده‌بێت خه‌ڵك هانیان بدات بۆ ئه‌م پێكه‌وه‌بونه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و ته‌جروبه‌ تاڵه‌ی‌ رابردو دوباره‌ نه‌كرێته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌م پێكه‌وه‌بونه‌ی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ به‌ شتێكی‌ باشی‌ ده‌زانم‌و هه‌ستناكه‌م ترسیش بێت له‌ هه‌ڵبژاردن.

* تۆ تا چه‌ند له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌دایت رێژه‌ی‌ ژن له‌ناو په‌رله‌ماندا له‌ 30% كه‌متر نه‌بێت؟
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: ئه‌م رێژه‌یه‌ به‌ زوڵمێكی‌ گه‌وره‌ی‌ ده‌زانم به‌رامبه‌ر به‌ ژنان، بۆ رێژه‌ی‌ بۆ دابنرێت كه‌ ئێمه‌ ده‌ڵێین ئافره‌ت نیوه‌ی‌ كۆمه‌ڵه‌، به‌ بڕوای‌ من له‌ نیوه‌ی‌ كۆمه‌ڵ‌ باڵاتره‌، چونكه‌ له‌ هه‌مو كۆمه‌ڵگایه‌كدا ئافره‌ت رۆڵی‌ سه‌ره‌كیی‌ كۆمه‌ڵگا ده‌گێڕێت، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا 70%ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ هێنا، ئێمه‌ با پیرۆزباییان لێبكه‌ین، نه‌ك رێژه‌یه‌كیان بۆ دیاری‌ بكه‌ین، به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ی‌ پیاوان دێین رێژه‌ بۆ ئافره‌تان داده‌نێین، نایه‌ڵین ئافره‌ت بێته‌ ناو ده‌سه‌ڵات‌و خۆی‌ رێژه‌ی‌ خۆی‌ دیاری‌ بكات، بۆیه‌ به‌راورد به‌ ئافره‌تانی‌ دونیا، ئاستی‌ ژنی‌ كورد ئاستێكی‌ به‌رزی‌ هه‌یه‌، بڕوام ‌وایه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسیی‌ حبزبه‌كان خۆیان نایانه‌وێت ئافره‌ت بێته‌ پێشه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌بێت، ئه‌گینا ئافره‌تی‌ كورد ئه‌و توانایه‌ی‌ هه‌یه‌، كام له‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ حیزبه‌كان ئافره‌تی‌ تێدایه‌، یان له‌ چل په‌نجا ئه‌ندامی‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌ هه‌ردو حیزبه‌كه‌ كوا ئافره‌تی‌ تێدایه‌، حیزبه‌كان خۆیان نایانه‌وێت ئافره‌ت به‌شداریی‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بكات، ئیتر بۆچی‌ رێژه‌شیان بۆ داده‌نێن، ئه‌مه‌ به‌ سیاسه‌تی‌ حیزبه‌كانی‌ داده‌نێم له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ دواتر بڵێن ئێمه‌ 30%مان دایه‌ ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مان، ده‌بێت ئافره‌تان هۆشیاربن بزانن ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ كه‌ ده‌بنه‌ نوێنه‌ری‌ ئه‌وان كێن‌و ئاستی‌ توانایان چییه‌، یان تا چه‌ند ده‌توانن كێشه‌ی‌ ئافره‌ت چاره‌سه‌ربكه‌ن، نه‌ك ته‌نها بیانه‌وێت 30%ی‌ په‌رله‌مان بكه‌نه‌ ئافره‌ت، به‌ڵام كێشه‌ی‌ ئافره‌ت هه‌روه‌ك خۆی‌ بمێنێته‌وه‌.

* هه‌ندێك له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان‌و حیزبه‌كانیش پێیانوایه‌ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌رده‌چێت، ده‌بێت بدرێته‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌، بۆچونی‌ ئێوه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ چییه‌؟
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: بۆ زۆربه‌ی‌ پرۆژه‌كان بۆچونی‌ حیزب كاریگه‌ری‌ هه‌بوه‌ له‌سه‌ر هه‌مو ئه‌ندم په‌رله‌مانه‌كان، چونكه‌ حیزب كه‌ ‌وتویه‌تی‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌م  پێباشه‌، هیچ ئه‌ندام په‌رله‌مانێك نه‌یتوانیوه‌ دژی‌ بوه‌ستێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێكیش دژی‌ ئه‌و بۆچونه‌ی‌ حیزب ‌وه‌ستایه‌وه‌، دواتر پێی ده‌ڵێن تۆ دژی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ میلله‌تی‌‌و ناته‌وێت راستگۆبیت له‌گه‌ڵ‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆتدا.

* ئایا نه‌بونی‌ ده‌ستور له‌ كوردستاندا نه‌بوه‌ته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌  یاساكان ‌وه‌كو خۆی‌ جێبه‌جێ‌ نه‌كرێن؟
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: نه‌بونی‌ ده‌ستور گرفتێكی‌ گه‌وره‌ی‌ یاسایی‌‌و ئیداری‌‌و سیاسیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌، چونكه‌ ‌وه‌ك هه‌مو لایه‌ك ده‌زانن له‌دوای‌ ده‌ستوره‌وه‌ یاسا دێت، كه‌واته‌ ده‌ستور ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ی‌ یاسادانان، نابێت هیچ پاساوێكش هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌ستور نه‌بێت، چونكه‌ كاتێك شۆڕشی‌ ئیسلامیی‌ ئێران ئه‌نجامدرا له‌ ساڵی‌ 1979دا، هێشتا دوكانه‌كان ده‌سوتان‌و ئۆتۆمبیله‌كان دوكه‌ڵ‌‌و ئاگری‌ شۆڕشی‌ له‌سه‌ر به‌رز ده‌بوه‌وه‌، له‌وكاته‌دا ده‌ستوری‌ ئێران ده‌نوسرایه‌وه‌و كردیانه‌ ریفراندۆم‌و خه‌ڵكی‌ ئێرانیش ده‌نگیان پێدا، پاشان سه‌رۆكی‌ ‌وڵات‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانیان دانا، ئێران له‌وكاته‌ سه‌خته‌دا ده‌ستوری‌ خۆی‌ دانا، بۆچی‌ كورد له‌ 18 ساڵی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆیدا نه‌یتوانی‌ ده‌ستورێك بۆخۆی‌ دابنێت؟ چۆن له‌ماوه‌ی‌ ئه‌م 18 ساڵه‌دا بێ‌ ده‌ستور كارمانكردوه‌؟ نازانم ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ به‌بێ‌ ده‌ستور چۆن هه‌ڵبژاردن ده‌كات، یان چۆن كار به‌ یاسا ده‌كرێت له‌ كوردستان، كاتێك یاسایه‌ك داده‌نرێت به‌بێ‌ ده‌ستور، ئه‌و یاسایه‌ هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نییه‌، ئه‌گه‌ر ‌وڵاتێك ده‌ستوری‌ نه‌بو، پێی‌ ناوترێت ‌وڵات.

* ئایا له‌ كوردستان شتێك هه‌یه‌ به‌ناوی‌ ئۆپۆزسیۆن؟
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: بونی‌ ئۆپۆزسیۆن به‌ پێویست ده‌زانم له‌ كوردستاندا، چونكه‌ هه‌میشه‌ له‌ رێگای‌ ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ باس له‌و كه‌موكوڕیانه‌ ده‌كرێت كه‌ ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌تی‌، به‌ نه‌بونی‌ ئۆپۆزسیۆن، گه‌نده‌ڵی‌‌و كه‌موكوڕی‌ زۆر ده‌كات له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا، بونی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستاندا به‌ كارێكی‌ گه‌وره‌ ده‌زانم، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ كوردستاندا هیچ لایه‌نێكی‌ سیاسی‌ ناتوانێت ببێته‌ ئۆپۆزسیۆن‌و ناشبێته‌ ئۆپۆزسیۆن، چونكه‌ خودی‌ ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسیانه‌ی‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت ببنه‌ ئۆپۆزسیۆن، زۆرترین ته‌نه‌زولیان كردوه‌ بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ ئێستا حوكم ده‌كات، چی‌ له‌ده‌ستیشیان هاتوه‌ كردویانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كورسییه‌كی‌ ده‌سه‌ڵاتیان ده‌ست بكه‌وێت،  له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌ر حیزبێك به‌یه‌ك كورسیش له‌ ده‌سه‌ڵات به‌شداربێت، ئه‌وه‌ له‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتیش به‌شداره‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌م حیزبانه‌ی‌ ئێستا هیچیان ناچنه‌ چوارچێوه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌، له‌ هه‌ر ‌وڵاتێكیش ئۆپۆزسیۆن نه‌بو، ‌واته‌ گه‌وره‌كردنی‌ ده‌سه‌ڵات‌و شاردنه‌وه‌ی‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات.
 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
shwan
 mn wakw khom dastkhoshe la ba rezean dakam bo am halwesta baraste kasane wa zorn ka lehatwn demwkrat khwaz balaw sharawan labar dazga toqenarakane hardw partakae hwkwm rane la kurdistan dakan balam ema nmwnaman zora bo aw dektatorana ka la kotaea arwkhen et supas
Rawand
 Dabwaya kak shex adham barzani am bochunw rwnkirdnawanai la holy parlamani kurdistanda bwerana basbkrdba be wtaya milaty kurd mn andam parlamanai nakam chunka am JASHANAI tyana..yan la sali 1994 ka dasta guli janabi serok barzani bwaw chota parlaman xo yakam roj daebini ken awanai lagalya bonata andam parlaman ?!!! barasti shex adham pyaweki ba jargaw bwera har jegay ber henanawaya halwesti barambar shari pkk w turkiyash habw!! lawdamada yak kasayati kurd aw halwesta jwanw nishtiman parwaranayay nabw..!!!
له لايه ن نوسينكه ي ئه د هه م بارزانيه وه
 بيرو بو چونه كاني هه موي ئيوه ى به ريز به ريزدار ئه دهه م بارزاني گه يشتن. ته واوى ره‌خنه كانتان به جي ده زانيت بيجگه له ره‌خنه ي ده رباره ي دامه زراندي حزب الله كه بو ئيران بيت . حزب الله بو كورد دامه زراو كاتي كه پيويست بوهه ليانوه شانده وه وبي ئه وه ى وه كو لايه نه كاني تر داواى ئيمتيازو پاره و پيگه بو خومان بكه ين له سه ر حسابي ميلله ته كه مان و خه باتمان به شيوه يه كي تر ده ست پي كرد. جه‌نابيان له و باوه ره دان كه ئه بى هه ر حزبيك به ليستى خوى دابه زيت به لام له بيرمان نه چێت كه ئه م دوو حزبه بو ماوه ى چه ند ساليك كوردستانيان توشى شه ريكى گه وره ى ناوخوي كرد كه هه مومان تا كو ئيستاش نه مانتوانيوه خومان له تاسيراتي سلبى ئه م شه ره رزگار بكه ين و دابه زين به يه ك ليست ئه گه ر بيشيل كارى ديموكراسيش بى له وه هه ر باشتره كه كوردستان له شه ريكى ترى ناوخوى رزگار ببيت به سو پاسه وه
rebawr salar
 kak adham to deit qsai gawra dakait basha ta la manai demokrati azani? madam basi demokrati dakait basha bo rojek basi dasalati parti nakai ka chand dazgayakyan haya bo ashkanjadani xalk.
یوسف منتک/ئه‌لمانیا
 به‌رێز ئه‌دهه‌م بارزانی ،بوێرانه‌ ده‌ست نیشانی هه‌ندێ لایه‌نی هه‌ستیاری نێو حکومه‌ت ده‌کات،به‌تایبه‌تی بوونی کۆنه‌ به‌عسی وفایلداری نێوپه‌رله‌مان وحکومه‌ت،وه‌لایه‌نی هه‌له‌ی پارته‌ کوردییه‌کان له‌ قۆناغه‌ جیاکان وه‌ک شه‌ری براکوژی، به‌لام ده‌بوا ئه‌دهه‌م بارزانی ئاماژه‌ به‌وه‌ بکات که‌ چیتر کورد یه‌کتر نه‌کوژێت وه‌چیتر نه‌بێت دار ده‌ستو به‌کرێگیراویوولاتانی ده‌ورو به‌رو نه‌ته‌وه‌ت عه‌ره‌بی سه‌رده‌ست، پاراستن وبه‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کوردوگه‌لانی کوردستان پیرۆزتربێت،له‌به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و بنه‌ماله‌یی وشه‌خسی، کۆتایش به‌ده‌سه‌لاتی بنه‌ماله‌یی وکوتله‌گه‌ری بهێنن له‌نێو حزب وحکومه‌ت، وه‌پرسیارێک له‌به‌رێزیان هه‌یه‌،ئایا به‌رێزیشتان هه‌له ‌نه‌بوون له‌دامه‌زراندنی حزبوالله‌ بۆ خزمه‌تی ئێران وپارتی، گه‌وره‌ترین هه‌له‌شتان ئه‌وه‌ نه‌بوو که‌ له‌ حاجی ئۆمه‌ران، .......... .........باشه‌ به‌رێزیشتان ئیعتراف نامه‌یه‌ک بلاو بکه‌نه‌وه‌وله‌سه‌ر کاره‌کانی حزبوالله‌ ورابردووتان،له‌کۆتایشدا داوای لێبوردن له‌گه‌لی کورد بکه‌ن. یوسف منتک
هه‌ژار/ سوید
 قسه‌کانى کاک ئه‌دهه‌م باش بوو به‌ڵام له‌ دوواییدا تێکى دا که‌ ده‌ ڵێت ناترسن و ئیعتییادیه‌ که‌ به‌یه‌ك لێست دابه‌زن جا ‌که‌واته‌ چى مایه‌وه بۆ دیموکراسیه‌که‌ى کاك ئه‌دهه‌م.. به‌ بڕواى من‌ئه‌گه‌ر هه‌ر حیزب و لایه‌نێك به‌ لێستى خۆى دابه‌زێت زۆرترین خه‌ڵکى کوردستان به‌ژدارى هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ ن و ده‌بێته‌ ململانێى زیاترو ڕێژه‌ى ژماره‌ى دانیشتوانى کوردستان زیاتر ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌ عێراق ..ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌ یه‌ك لیست دابه‌زن که‌ واته‌ خه‌ڵك بۆ بچێت منافه‌سه‌ى کێ ده‌که‌ن.. ئه‌مجاره‌ش ده‌یڵێمه‌وه‌ نه‌ك هه‌ر ئه‌ترسن به‌ڵک و تۆقیویشن له‌ هه‌ڵبژاردن.. ئه‌گه‌ر له‌ گه‌ڵ عێراق دا نه‌بوونایه‌ هه‌ڵبژاردنیان هه‌ر نه‌ ده ‌کرد...داواى دیموکراتى بۆ عێراق ده‌که‌ به‌ڵام بۆ کوردستان بڤه‌یه‌
gashbin
 mn weko kadriki pishoi rizdar ew rastiye dedrkinm ke hemo katik berizyan helwisti wa jwamiranew kurd perweranei hebowew djhi sher u brakojhi bowe w rizdar bwiriyeki taybeti hebowew hewlo tikoshani bo yek grtnewei mali kurd bowew belam be daxewe kesanik hebone her weko xoshi amajhei pi krdowe ke rigrn le chaksazi le naw mali kurdda
هاوڵاتی
 هه‌‌ڵوێستی به‌ریز ئه‌دهه‌م بارزانی جێگه‌ی خۆشحالیه، به‌لام ده‌بێت ئه‌واش باش بزانین که‌وا جه‌نابی ناتوانێت هێله سووره‌کان ببه‌زێنێت. له رابردووش جه‌نابی هه‌وڵی داوه به‌لام هه‌ر زوو پێشی لێگیراوه و له‌م لاو له‌و لا هه‌رشه‌ی لێکراوه و هه‌واڵی ناراستی خراوه‌ته پاڵ، به‌داخه‌وه ئه‌مه‌ش ئه‌مرۆ له کوردستانی پیرۆزدا بۆته ئامرازێکی سه‌رکه‌وتوو بۆ ده‌مبه‌ستنی ئه‌و که‌سانه‌ی دژی ئاراسته‌ی شه‌‌پۆله‌کان مه‌له ده‌که‌ن. هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ به‌رێز ئه‌دهه‌م بارزانی و هه‌ر کوردێکی دڵسۆز ده‌خوازم که به‌رژه‌وه‌نی کوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان به‌رزتر راده‌گرن.
Diaco
 Bir o ray Barez Shex Adham zor zanayana o v bir o ray syasyanay drust la sar baradox adat. Mn bareze la tamane mnalyawa anasem, hamesha bir o ray drust o kurdunayay habuwa tananat zor jar ba zarare xoy buwa balam termanenake seiasyanaw o kurdanay druste habuwa. Xoska hamu andam parlamanek waku bareze xawan halwest buwa.
هونه ر وه رتى
 به راستی‌ كشت قسه كانت له جیێ‌ ی‌ خۆبوون من وه‌ كوو كوردێك ده‌ست خۆشی‌ و ماندو نه بونیت لێ‌ ده كه م له به رامبه ر ئه وخه باته ی‌ كردت له په رله مان منیش له گه ل بۆچونه كانی‌ جه نابت دام دوو باره ده ستت خۆشیت لێ‌ ده كه م ................................... هاوبیرت هــــــــــو نُُُُــــــــــــــه ر وه رتـــــــــــــــــــــی‌
هونه ر
 سو پاسی هه ستی به ڕیز شێخ ئه دهه م بارزانی ده که م . به ڵام دابه زینی ئه م دوو پارته به یه ک لیست ئه وه ته ی بایی و یه ک گرتووی نابه خشیت به لکو ته نها له پێناوی به رژه وه ندیه کانی خۆیانه و به س . بۆ دا به ش کردنی ده سه لاته کان به یه کسانی و دا به ش کردنی بو دجه ی کوردستان به یه کسانی . ئه گه ر ئه وان له به رژه وه ندی میله ت کار بکه ن هه ر یه که یان به لیستێکی جیا واز داده به زێت و ده ر ئه نجامیشیان قبوول ده بێت و ده بێت منافه سه ی یه کتر ب که ن بۆ خزمه ت کردنی میله ت نه ک منافه سه ی یه کتر بکه ن بۆ به ر ژه وه ندیه کانی خۆ یان و به .
فەرەیدون رەزا/ بەریتانیا
 با وریابین و شرۆڤەیەكی سیاسیانە بۆ نوسینەكەی كاك ادھەم بارزانی بكەین، ئایا بەریزی یەكیك نیە لەودەسەلاتە و كارەكتەریكی بەھیزی ئەو پرۆسەیە نیە؟ گرفت لیرەدا ئەوەیە كە بەرپرسەكانیس گلەی دەكەن و سیستەمە سیاسیەكەی خۆیان قبول نیە!!! ئاخۆ گەربەریزت نارازیبیت، ئەی دەبیت بیرو باوەری جەماوەر جۆنبیت؟؟؟ سوپاس بۆ دركاندنی تۆسقالیك لەخە روالیك ، بەلام دابەزینی پ.د.ك و ی.ن.ك بەیك لیست بۆ ھەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، راگرتنی تەمەنی دیكتاتۆریەت و لە چاڵ نانی دیموكراسیەتە. گەربەریزت باوەرت بە ئۆپۆزسیۆن ھەبییت و پیت باشبیت كە ی.ن.ك و پ.د.ك بەیەك لیست دابەزن، ئەوا خۆت تەواو پیجەوانەی پیشینەی دیمانەكەتی.
botan
 ئه‌رکی سه‌رشانی ئه‌ندام په‌رلامانێك ئه‌وه‌یه‌ شیکاری زانستی و فه‌لسه‌فی هه‌بێت بۆ سه‌رجه‌م کێشه‌کان. ده‌بێت هه‌موو ئه‌ندام په‌رلامانه‌کان له‌ خۆیان بپرسن ئایا کوردستان له‌ چ ئاستێکی پێشکه‌وتندایه‌،من وای بۆ ده‌چم که‌ ده‌نگ دان له‌ په‌رله‌مانی مه‌ر خۆمان ته‌نها له‌ سه‌رۆکه‌کاناوه‌یه‌. ئه‌ندام په‌رلاماناکانیش ڕۆڵی مرور ئاسا ده‌بینن که‌ تانها ده‌ست به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌ به‌ڵآم مووچه‌که‌یان 10 ‌‌‌‌‌‌هێنده‌ زیاتره‌..
paywand_h
 slaw bashe bo dabet srkrdayti kurd le goran betrset har natwaky gorani teda ro nadat hamishe bo dewawe darwat mn esta wak kurdek xosh 7alam bam gorankariya le naw sarkrdayti puk wa rang lesar 7zbekani ter dedatwe
شاهۆ
 ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌که‌م بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و دیداره‌، دیاره‌ منیش وه‌ک به‌ڕێزانی سه‌ره‌وه‌ زۆربه‌ی زۆری قسه‌کانی به‌ڕێز ئه‌دهه‌م بارزانی به‌ڕاست ده‌زانم. به‌ڵام یه‌ک تێبینیم هه‌یه‌ له‌سه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و له‌ پرسیارێکی تایبه‌ت به‌ بۆچی "ی ن ک" و "پ د ک" به‌یه‌ک لیست داده‌به‌زن؟ له‌ وه‌ڵامدا کاک ئه‌دهه‌م ئه‌و یه‌که‌ به‌ پێویست ده‌زانێ. به‌ڕای من ئه‌وه‌ به‌شێکه‌ له‌ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن به‌وه‌ی که‌ خه‌ڵک ڕازی بکه‌ی ده‌نگ به‌ لیستی هه‌ردوو حیزب بده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ تا ڕاده‌یه‌ک ناکۆکه‌ له‌گه‌ڵ قسه‌کانی سه‌روتری کاک ئه‌دهه‌م، ئه‌گه‌ر کاک ئه‌دهه‌م نیگه‌رانه‌ له‌وه‌ی په‌رله‌مان کارا نیه‌و له‌ژێر سێبه‌ری حیزب ده‌رنه‌چوه‌ ئه‌وا ده‌بێ یه‌کێک له‌ هۆکاره‌ گرینگه‌کانی بۆ هاوپه‌یمانی ناپێویستی یه‌کێتی و پارتی بگه‌ڕێنێته‌وه‌، واته‌ ئه‌گه‌ر له‌ به‌رانبه‌ر به‌غدا ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ پێویستیش بێ له‌ ناوخۆدا جگه‌ له‌ ترس له‌ دیموکراسی و کۆیله‌کردنی ده‌نگده‌ران هیچی دیکه‌ نیه‌. سوپاس
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ