دیمانه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات




Thursday, May 7, 2009
 
     

سازدانی‌: سیروان محه‌مه‌د - محه‌مه‌د شێخ فاتح
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌ له‌و دیداره‌ی‌ كه‌ رۆژنامه‌ له‌گه‌ڵیدا سازیكردوه‌، باس له‌وه‌ده‌كات، كه‌ نه‌بونی‌ ده‌ستور له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا نیگه‌رانی‌ لای‌ هه‌مو كه‌سێك دروستكردوه‌، چونكه‌ له‌ نه‌بونی‌ ده‌ستوردا نازانرێت یاساكان چۆن چۆنین‌و به‌ره‌و كوێ‌ ده‌مانبه‌ن، بۆیه‌ نه‌بونی‌ ده‌ستور به‌شێوه‌یه‌كی‌ ناڕاسته‌وخۆ زیان له‌ كایه‌ ئابورییه‌كان ده‌دات.
به‌ وته‌ی‌ كانێسكانی‌، یه‌كێك له‌ كێشه‌ گه‌وره‌كانی‌ وه‌به‌رهێنان له‌ كوردستاندا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یاسایه‌كمان نییه‌ بۆ پاراستنی‌ به‌كاربه‌ر، بۆیه‌ یه‌كه‌م پرسیارێك كه‌ وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ لێمان ده‌كات ئه‌وه‌یه‌، ئایا یاسای‌ كێبڕكێ‌‌و پاراستنی‌ به‌كاربه‌رتان هه‌یه‌؟

* بۆ دۆخی‌ ئابوری‌ كوردستان تا چه‌ند گونجاوه‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت بێته‌ ناوه‌وه‌و حكومه‌ت پاشه‌كشه‌ بكات؟
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: له‌ڕاستیدا عێراق گرفتێكی‌ هه‌یه‌ كه‌ وڵاتێكه‌ له‌سه‌ر پاره‌ی‌ نه‌وت ده‌ژی‌، له‌وه‌شدا دو راستی‌ هه‌یه‌، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ ده‌وڵه‌ت زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌، چونكه‌ نه‌وت هی‌ ده‌وڵه‌ته‌و هی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت نییه‌، دوه‌میش ئه‌وه‌یه‌ له‌ ساڵانی‌ په‌نجاكانه‌وه‌ تا نه‌وه‌د كار به‌ سیستمی‌ ئیشتیراكی‌ ده‌كرا، بۆیه‌ هه‌رچه‌نده‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت شتێكتی‌ كردوه‌، به‌ڵام وه‌ك پێویست نه‌بوه‌، پاشان له‌ ساڵی‌ 2003ه‌وه‌ مه‌فاهیمی‌ سه‌رمایه‌داری‌ هاتوه‌ته‌ ناوه‌وه‌، ساڵانێك خه‌ڵك په‌روه‌رده‌ كران له‌سه‌ر خراپیی‌ سیستمی‌ سه‌رمایه‌داری‌‌و باشی‌ ئیشتیراكی‌، ئێستا به‌ هه‌مو چاكی‌‌و خراپییه‌كه‌وه‌ سیستمی‌ سه‌رمایه‌داریمان وه‌رگرتوه‌،  بۆیه‌ پێویسته‌ حكومه‌ت سیستمێكی‌ بازاڕی‌ ئازاد دابنێت به‌وجۆره‌ی‌ كه‌ ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ‌ كوردستاندا، چونكه‌ مه‌رج  نییه‌ ئابوری‌ كوردسانی‌ عێراق به‌هه‌مانشێوه‌ی‌ ئابوری‌ عێراق بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌  ره‌نگبێت ئایدۆلۆژیاشمان به‌ره‌و جیاوازبون بڕوات، ئه‌و حیزبانه‌ی‌ له‌ به‌غدا حكوم ده‌كه‌ن ئلیدیۆلۆیایه‌كی‌ ئیسلامییان هه‌یه‌، له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ سوددا جیاواز بیرده‌كه‌نه‌وه‌، له‌بیری‌ ئه‌و حیزبانه‌دا زه‌وی دان به‌ بیانی‌ نادرێت، چونكه‌ له‌ ئیسلامدا زه‌وی‌ مسوڵمان نادرێت به‌ كافر، بۆیه‌ هیچ بیانییه‌ك نابێت خاوه‌ندارێتی‌ زه‌وی‌ بكات، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ وه‌به‌رهێنێك كه‌ دێت پێویستی‌ به‌ جێگیرییه‌، ناكرێت كارگه‌یه‌ك كه‌ دایده‌نێت هه‌ر رۆژه‌و له‌ شوێنێك بێت، به‌ڵام له‌ ئێستادا عه‌ره‌به‌كان هه‌ندێك له‌و حاڵه‌ته‌ گه‌یشتون كه‌ تا په‌نجا ساڵ‌ ئه‌وه‌ وه‌به‌رهێنه‌ بیانییه‌ی‌ كه‌ دێته‌ عێراقه‌وه‌ ده‌توانێت ببێته‌ خاوه‌نی‌ زه‌وییه‌كه‌.
له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ باجیشدا مه‌رج نییه‌ له‌ كوردستاندا باج به‌هه‌مانشێوه‌ی‌ به‌غدا بێت، بۆ نمونه‌ له‌ ئێستادا هه‌رچه‌نێك باج له‌ خه‌ڵك وه‌ربگیرێت ده‌چێته‌وه‌ سندوقی‌ به‌غدا، بۆیه‌ وای‌ به‌باش ده‌زانم  كه‌ باجی‌ كه‌متر له‌ خه‌ڵك وه‌ربگیرێت، له‌و باوه‌ڕه‌شدام ده‌ستور رێگامان پێبدات كه‌ خاوه‌نی‌ سیستمێكی‌ ئابوری‌ سه‌ربه‌خۆ بین.

* نه‌بونی‌ ده‌ستور له‌ كوردستاندا، نیگه‌رانی‌ دروستاناكات بۆ وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌؟
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: نه‌بونی‌ ده‌ستور نیگه‌رانی‌ لای‌ هه‌مو كه‌سێك دروستده‌كات، ده‌وڵه‌ت به‌ یاسا ده‌ڕوات به‌ڕێوه‌، یاساش وه‌ك هه‌ره‌مێك وایه‌ كه‌ ده‌بێت له‌سه‌روی‌ هه‌ره‌مه‌كه‌وه‌ سه‌قفێك هه‌بێت شته‌كان دیاریبكات، شته‌ جێگیره‌كان ده‌ستور دیاریده‌كات، پاشان به‌پێی‌ یاكان دێته‌ خواره‌وه‌و به‌ره‌و ورده‌كارییه‌كان ده‌ڕوات، له‌ نه‌بونی‌ ده‌ستوردا نازانرێت یاساكان چۆن چۆنین، به‌ره‌و كوێ‌ ده‌مانبه‌ن‌و چه‌ند سه‌ره‌ن، بۆیه‌ نه‌بونی‌ ده‌ستور به‌شێوه‌یه‌كی‌ ناڕاسته‌وخۆ زیان له‌ كایه‌ ئابورییه‌كان ده‌دات.
كوردستان ناوچه‌یه‌كی‌ فیدراڵییه‌، ده‌بێت روكاره‌كانی‌ ده‌ربكه‌ون كه‌ چین، بۆ نمونه‌ عێراق وڵاتێكه‌ ئه‌زمونی‌ خۆماڵیكردنی‌ هه‌یه‌، وه‌ك (نه‌وت، كه‌رتی‌ بانكی‌) بۆ نمونه‌ عه‌بدولكه‌ریم قاسم له‌ ساڵه‌كانی‌ 1964ه‌وه‌ ده‌ستیپێكردو هه‌مو بواره‌كانی‌ گرته‌وه‌، بۆیه‌ وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ یه‌كه‌م شت‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ ترسی‌ له‌ خۆماڵیكردنی‌ پرۆژه‌كه‌یه‌تی‌، بۆیه‌ له‌ ده‌ستوردا ده‌بێت رونبكرێته‌وه‌ كه‌ ده‌وڵه‌ت ئه‌و پرۆژانه‌ خۆماڵی ناكات، ئه‌گه‌ر كردیشی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ دادپه‌روه‌رانه‌ قه‌ره‌بو ده‌كرێته‌وه‌، كه‌ ده‌بێت به‌هیچ جۆرێك خۆماڵی‌ نه‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ده‌ستوردا هه‌بو، ئه‌وا  گره‌نتییه‌كی‌ باش ده‌دات به‌ وه‌به‌رهێن‌و دڵنیای‌ ده‌كاته‌وه‌.

* كه‌واته‌ یاساكه‌ گره‌نتییه‌كی‌ باش نادات به‌ وه‌به‌رهێن، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌ستوره‌كه‌ گرنگه‌؟
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: ده‌ستوره‌كه‌ دو شت رونده‌كاته‌وه‌، یه‌كه‌میان ئه‌و ده‌ستوره‌ جۆری‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێم‌و ناوه‌ند رونده‌كاته‌وه‌، بۆ نمونه‌ ئێمه‌ ده‌ڵێین بیانی‌ ده‌توانێت بێته‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ڤیزا، به‌غدا ده‌ڵێت نه‌خێر ده‌بێت ڤیزای‌ هه‌بێت، دوه‌میش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ستور گرنگییه‌كان زیاتر ده‌كات.

* نه‌بونی‌ ده‌ستور ئه‌و یاسایانه‌ ناخاته‌ به‌ر مه‌ترسیی‌ مه‌زاجی‌ به‌رپرسانه‌وه‌، به‌جۆرێك كه‌ هه‌ركاتێك به‌دڵیان نه‌بو بیگۆڕن؟
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: ده‌ستور نوسراوێكی‌ جێگیره‌، بۆیه‌ ناگۆڕێت، به‌ڵام یاساكان هیچ رێگرێك نییه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ كه‌ جاروبار بگۆڕدرێن، به‌ڵام له‌ بواری‌ وه‌به‌رهێناندا، كه‌س حه‌ز ناكات زو زو یاساكن بگۆڕێت.
ئێستا چه‌ند یاسایه‌ك هه‌یه‌ له‌ عێراقدا كه‌ لای‌ وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ رون نین، یان جێگای‌ مه‌ترسین، بۆ نمونه‌ (یاسای‌ بریكارنامه‌ی‌ بازرگانی‌) له‌ دۆخێكی‌ ته‌مومژاویدایه‌، پێشتر كار به‌ یاسای‌ ساڵی‌ 1983 ده‌كرا دواتر بو به‌ 1994پاشان بو  به‌ 2000، دواتر ره‌تكرایه‌وه‌، پاشان هێنرایه‌وه‌.
یاساكه‌ بۆ وه‌به‌رهێن زۆر گرنگه‌، یاساكه‌ی‌ ساڵی‌ 2000 بریمه‌ر هه‌ڵیپه‌سارد، به‌ڵام هیچ شتێك نه‌هاته‌ جێگای‌، یاساكه‌ شتێكی‌ زۆر بێمانا بو، هه‌ندێك ماده‌ی‌ تیا بو كه‌ وه‌به‌رهێن (ئه‌و كاره‌) بكات ئه‌وا زیندانی‌ هه‌تا هه‌تایی‌ ده‌كرێت، له‌ یاسا كۆنه‌كه‌دا له‌سێداره‌دانیشی‌ تیا بو، بۆیه‌ ئه‌وه‌ وه‌به‌رهێن دورده‌خاته‌وه‌، بریمه‌ر یاساكه‌ی‌ هه‌ڵپه‌سارد كه‌ له‌گه‌ڵ‌ ره‌تكردنه‌وه‌ جیاوازه‌، بۆیه‌ به‌نیسبه‌ت كوردستانه‌وه‌ دیار نه‌بو كه‌ دوای‌ ئه‌و هه‌ڵپه‌ساردنه‌ چ شتێك جێی‌ گرته‌وه‌، بۆیه‌ ئێستا گه‌ڕاوینه‌ته‌وه‌ بۆ یاساكه‌ی‌ ساڵی‌ 2000.

* هه‌ندێك پێیانوایه‌ ئه‌و دۆخه‌ شڵه‌ژاوه‌ی‌ بازاڕه‌كانی‌ تێكه‌وتوه‌، سه‌رمایه‌دارو بازرگانه‌كان به‌ ویستی‌ خۆیان یاری‌ به‌ بازاڕه‌كان ده‌كه‌ن، له‌ سه‌رده‌می‌ رژێمی‌ پێشوشدا هه‌بو، چونكه‌ حكومه‌ت به‌ هه‌مو شێوه‌یه‌ك دژی‌ ئه‌و جۆره‌ حاڵه‌تانه‌ ده‌وه‌ستایه‌وه‌، پێتانوایه‌ ئه‌وه‌ی‌ پێشو خراپه‌و ئه‌مه‌ی‌ ئێستا باشه‌، یان ئه‌وه‌شی‌ له‌ ئێستادا هه‌یه‌ گرفتی‌ تیایه‌؟
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: له‌ڕاستیدا دۆخه‌كه‌ ئه‌وه‌ی‌ باشه‌ له‌نێوان هه‌ردوكیاندایه‌، بازاڕی‌ ئازاد سه‌لمێنرا كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خه‌ڵكدایه‌، چونكه‌ وه‌ك بنه‌ما، ئازادیی‌ باشتره‌ له‌ كۆت‌و به‌ند، پاشان هه‌میشه‌ كۆته‌كان بۆ هه‌مو كه‌س نین، چونك ده‌وڵه‌ت ناتوانێت كۆنترۆڵی‌ هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ بكات كه‌ سه‌رپێچی‌ یاسا ده‌كه‌ن، هه‌ندێك ده‌كات به‌ نمونه‌و له‌سێداره‌یان ده‌دات.
كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ یه‌كێك له‌ بۆشاییه‌ گه‌وره‌كان كه‌ هه‌مانه‌ نه‌بونی‌ یاسایه‌كه‌ بۆ پاراستنی‌ به‌كاربه‌ر، له‌و وڵاتانه‌ی‌ كه‌ باس له‌ دیموكراتی‌‌و ئازادی‌ ده‌كه‌ن، چه‌ندین كۆمه‌ڵه‌ هه‌یه‌ كه‌ پارێزگاریی‌ له‌ به‌كاربه‌ران ده‌كه‌ن، بۆیه‌ وه‌به‌رهێن یه‌كه‌م پرسیار ده‌یكات ئه‌وه‌یه‌، كه‌ یاسای‌ كێبإكێ‌‌و به‌كاربه‌رتان هه‌یه‌؟.

* ئێمه‌ یاسایه‌كی‌ وه‌به‌رهێنانمان هه‌یه‌ كه‌ گره‌وی‌ ئه‌وه‌مان له‌سه‌ر كردوه‌ كه‌ وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ پێڕابكێشینه‌ كوردستان، به‌ڕای‌ ئێوه‌ پرسیاره‌كانی‌ وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ چییه‌ له‌دوای‌ ده‌رچونی‌ ئه‌و یاسایه‌؟
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: بۆ بیانییه‌ك رون نییه‌ چی‌ له‌ عێراقدا هه‌یه‌و چی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا رویداوه‌، وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ پرسیاری‌ بارودۆخی‌ ئارامیی‌ ده‌كات، به‌ڵام كاتێك كه‌ ده‌بینێت توركیا دێته‌ كوردستانه‌وه‌، ئێران تۆپباران ده‌كات، ئه‌وا ده‌ترسێت، ئیتر چی‌ وا له‌و وه‌به‌رهێنه‌ ده‌كات نه‌چێت بۆ بولگاریاو بێته‌ كوردستان.

* ئه‌ی‌ ئه‌وانه‌ كامانه‌ن كه‌ هاتون؟
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی‌ كه‌ سودیان له‌ بارودۆخی‌ عێراق بینیوه‌ به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م وڵاتانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ خۆمانه‌، وه‌ك (توركیا‌و ئوردون‌و ئێران)، ئه‌مه‌ پێیان ناوترێت وه‌به‌رهێنان، چونكه‌ ئه‌و جوڵه‌ سروشتییه‌ له‌ بازرگانیدا هه‌ر ده‌بێت، پێشی ناوترێت بیانی‌، وه‌ك ئێوه‌ پێیده‌ڵێن، چونكه‌ له‌وه‌و پێشتریش وه‌به‌رهێنانی‌ عه‌ره‌بی‌ هه‌ر هه‌بو له‌ عێراقداو هانی‌ وه‌به‌رهێنی‌ عه‌ره‌بی‌ هه‌ر دراوه‌ بۆ كاركردن.

* به‌ڵام كۆمپانیای‌ بیانی‌ هه‌ر هاتوه‌؟
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: ئه‌و كۆمپانیایانه‌ كه‌ هاتون بچوكن‌و كۆمپانیای‌ سنوردارن، بۆیه‌ ئه‌وانه‌ پێیان ناوترێت كۆمپانیا، كۆمپانیایه‌ك به‌رپرسیارێتی‌ (500) ملیۆن دۆلار وه‌ربگرێت، جیاوازه‌ له‌و كۆمپانیایه‌ی‌ به‌رپرسیارێتی‌ (1) ملیۆن دۆلار هه‌ڵده‌گرێت.

* پێتانوایه‌ كۆمپانیایه‌ك نه‌هاتوه‌ته‌ كوردستانه‌وه‌ كه‌ به‌رپرسیارێتی‌ (500) ملیۆن دۆلار هه‌ڵبگرێت؟
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: دو جۆر وه‌به‌رهێن هه‌یه‌، هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تدا ئیش ده‌كات، هه‌شه‌ له‌گه‌ڵ‌ كه‌رتی‌ تایبه‌تدا ئیشده‌كات، به‌بڕوای‌ من ئه‌گه‌ر كۆمپانیای‌ گه‌وره‌ هاتبێت، ئه‌وانه‌ن له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تدا كارده‌كه‌ن، بۆیه‌ كۆمپانیایه‌ك كه‌ بیه‌وێت بێته‌ عێراقه‌وه‌ به‌ سه‌رمایه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌وه‌ نایه‌ت، به‌ڵكو دێت‌و كۆمپانیایه‌كی‌ عێراقی‌ به‌ سه‌رمایه‌ی‌ (1) ملیۆن دیناری‌ چاپی‌ نوێ‌ كۆمپانیایه‌ك دروستده‌كات، واته‌ كه‌سێكی‌ بیانی‌ كۆمپانیایه‌كی‌ عێراقی‌ دروستده‌كات، یان به‌ر له‌وه‌ی‌ بێته‌ عێراقه‌وه‌، شه‌ریكێكی‌ له‌ ئوردون یان له‌ ئیمارات دۆزیوه‌ته‌وه‌و دو شه‌ریكن (جۆین ڤێنچه‌ر)ێكیان دروستكردوه‌، بۆیه‌ زۆربه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی‌ راسته‌وخۆ نایه‌ن، به‌ڵكو كۆمپانیایه‌كی‌ نوێ‌ دروستده‌كه‌ن.

* گرفتی‌ ئه‌و كۆمپانیا گه‌ورانه‌ چییه‌ كه‌ نایه‌نه‌ كوردستانه‌وه‌؟
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: نه‌بونی‌ ئارامیی‌، ژێرخانی‌ ئابوری‌ بۆ وه‌به‌رهێنان، چ له‌ بانك یان گواستنه‌وه‌، یان رێگره‌ یاساییه‌كان‌و جۆری‌ یاساكان، چونكه‌ ئه‌و یاسایانه‌ كه‌ هه‌یه‌ زۆرێكیان پینه‌و په‌ڕۆی‌ یاسا كۆنه‌كانن.

* پێداویستییه‌ ته‌كنیكییه‌كانی‌ وه‌به‌رهێنان چین له‌ كوردستاندا، كاتێك وه‌به‌رهێنێك یاساكه‌ی‌ به‌ دڵه‌ كه‌ دێته‌ كوردستان، ده‌بێت چۆن ئیش بكات؟
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌:ئه‌وه‌ رۆلیكی‌ زۆر گرنگی‌ هه‌یه‌، چونكه‌ یاسای‌ وه‌به‌رهێنان به‌شێكه‌ له‌ خودی‌ وه‌به‌رهێنان، واته‌ ئه‌و  شتانه‌ی‌ كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری‌ یاساكه‌یه‌ زۆر گرنگتره‌، بۆ نمونه‌ بیانییه‌ك كه‌ دێته‌ كوردستانه‌وه‌، نایه‌وێت شه‌ریكێكی‌ ئوردونی‌ یان ئیماراتی‌ هه‌بێت، ئه‌و ده‌یه‌وێت شه‌ریكه‌كه‌ی‌ عێراقی‌ بێت، به‌ڵام ده‌یه‌وێت (سی‌ ڤی‌) ئه‌و كۆمپانیایه‌ بزانێت كه‌ ده‌بێت به‌ شه‌ریكی‌، به‌ قسه‌ نایه‌وێت، به‌ڵكو به‌ به‌ڵگه‌ ده‌یه‌وێت، لێره‌ هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ كارگێڕی‌‌و دارایی‌ بۆ ئه‌و شتانه‌ نییه‌، چۆن شه‌راكه‌ت له‌نێوان دو كه‌سدا دروستده‌بێت كه‌ یه‌كێكیان هه‌رچی‌ زانیاریی هه‌یه‌ ده‌یدات به‌ ئه‌ویتریان، به‌ڵام زانیاریی‌ له‌باره‌ی‌ كۆمپانیا عێراقییه‌كه‌وه‌ نییه‌.

* كۆمپانیا بیانییه‌كه‌ شه‌ریكی‌ بۆ چییه‌؟
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: ئه‌وه‌ی‌ من تێبینیم كردوه‌، كۆمپانیا بیانییه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ شه‌ریكایه‌تی‌ ناكات كه‌ پاره‌ی‌ نه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ تێگه‌یشتون كه‌ له‌ عێراقدا كاروباره‌ ئابوری‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و سیاسییه‌كانیان ئاڵۆزن، بۆیه‌ به‌ته‌نیا ئیشوكاره‌كانیان پێ‌ به‌ڕێوه‌ناچێت، حه‌زده‌كات شه‌ریكێكی‌ هه‌بێت كه‌ له‌و بوارانه‌دا به‌ ئه‌زمون بێت، هاوكات ده‌یه‌وێت كۆمپانیا ناوخۆییه‌كه‌ سه‌رمایه‌یه‌كیش دابنێت بۆئه‌وه‌ی‌ ته‌حه‌مولی‌ شته‌كان بكات، واته‌ وه‌ك رێبه‌رێك ده‌یه‌وێت كاری‌ له‌گه‌ڵدا بكات، به‌ڵام رێبه‌رێكی‌ به‌رپرس.

* تائێستاش یاسای‌ پارێزگاریی‌ كۆمپانیاكانمان نییه‌، ئێستا زیاتر له‌ 75%ی‌ كۆمپانیاكان داخراون، چ كاریگه‌رییه‌كی‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئابوریی‌ كوردستان؟
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: شه‌ش ساڵ‌ به‌سه‌ر روخانی‌ سه‌دامدا رۆیشتوه‌، به‌ڵام تائێستاش ئابورییه‌كه‌مان ناڕه‌سییه‌، واته‌ شته‌كان هێشتا به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئسوڵی‌‌و یاسایی‌ ده‌ستی پێنه‌كردوه‌، بۆ نمونه‌ له‌ یاسای‌ وه‌به‌رهێناندا ده‌بێت له‌و شتانه‌دا گرنگیی‌ به‌ وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ بدرێت كه‌ خۆت بۆت ناكرێت، به‌ڵام له‌ هه‌مو شتێكدا گرنگیی‌ زیاتر به‌ وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌درێت، مانای‌ وایه‌ ئابورییه‌كه‌ی‌ خۆت وێران ده‌كه‌یت، بیانی‌ باج نادات، به‌ڵام باج له‌ وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆیی‌‌و خۆماڵی‌ ده‌سه‌نێت، ئه‌وه‌ واده‌كات به‌رده‌وام وه‌به‌رهێنه‌ بیانییه‌كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌یت‌و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆییش كاول ده‌بێت، پاشان ده‌بێت سیاسه‌تی‌ باج رونبكرێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ‌ رۆحانییه‌ی‌ بارودۆخه‌كه‌دا بگونجێت، ئێمه‌ میلله‌ته‌كه‌مان هه‌ژاره‌، بۆ ده‌بێت باج له‌ هه‌ژاره‌كه‌ی‌ خۆت وه‌ربگریت، به‌ڵام له‌ بیانییه‌كی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی‌ وه‌رناگریت، بۆچی‌؟ ئه‌وه‌ فه‌لسه‌فه‌یه‌كی‌ زۆ سه‌یره‌، بیانییه‌ك به‌ مه‌لایین دۆلاره‌وه‌ دێت باجی‌ لێناسه‌نیت، به‌ڵام هه‌ژارێك خانوه‌كه‌ی‌ ده‌فرۆشێت، داوای‌ هه‌زار دۆلاری‌ لێده‌كه‌یت، ئه‌وه‌ مانای‌ چییه‌؟
كه‌ ده‌ڵێین ئابوریی‌ ئێمه‌ ناڕه‌سمییه‌، مه‌به‌ستمان له‌وه‌یه‌ كه‌ ئابورییه‌كه‌مان تائێستاش هه‌ر له‌سه‌ر پاره‌ی‌ كاشه‌.

* ئه‌وه‌ چ زیانێكی‌ داوه‌، له‌سه‌ر كاش بێت یان چێك؟
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: زیانی‌ زۆره‌، بۆ نمونه‌ وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ كه‌ دێت مانای‌ وایه‌ جوڵه‌ به‌ پاره‌كه‌ی‌ ده‌كات، بۆیه‌ ده‌بێت سیستمێكی‌ بانكیی‌ چالاكت هه‌بێت له‌وڕوه‌وه‌، له‌لایه‌كه‌وه‌ باس له‌وه‌ده‌كرێت كه‌ هانی‌ وه‌به‌رهێن ده‌درێت، به‌ڵام له‌ حه‌واڵه‌ی‌ دراودا بانكێكی‌ ئه‌هلی‌ بڵێت بۆ بڕێكی‌ كه‌م له‌پاره‌ ئه‌وه‌نده‌ نیسبه‌تت لێده‌سه‌نم، ئه‌وه‌ مانای‌ چی‌، یانی‌ حكومه‌ت له‌ باجی‌ خۆی‌ خۆشبوه‌، به‌ڵام بانكێكی‌ ئه‌هلی‌ ده‌ڵێت نه‌خێر. بانكه‌ ئه‌هلییه‌كانی‌ ئێره‌ كێشه‌ی‌ ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ زۆر بچوكن، بانكمان زۆره‌، به‌ڵام بچوكن.
لای‌ ئێمه‌ ده‌بێت وه‌به‌رهێنێك كه‌ پرۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێده‌كات، 100%ی‌ پاره‌كه‌ی‌ هی‌ خۆی‌ بێت، به‌ڵام هیچ وه‌به‌رهێنێك ئه‌وه‌ ناكات، وه‌به‌رهێن 30%ی‌ پاره‌كه‌ی‌ خۆی‌ به‌كارده‌هێنێت، ئه‌وی دیكه‌ی‌ له‌ بانكه‌كان قه‌رزی‌ ده‌كات، ده‌بێت بگه‌ڕێت به‌دوای‌ ئه‌و لایه‌نانه‌دا كه‌ ته‌مویلی‌ پاره‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئایا ئه‌و بانكانه‌ی‌ ئێمه‌ ده‌توانن ته‌مویلی‌ پرۆژه‌ی‌ گه‌وره‌ بكه‌ن، نه‌خێر، بۆچی‌؟ چونكه‌ خۆیان بچوكن.

* نه‌بونی‌ یاسای‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ قۆرخكاریی چ زیانێك ده‌دات له‌ كه‌رتی‌ وه‌به‌رهێنان؟
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: ئابوریی‌ ئازاد له‌سه‌ر چی‌ به‌نده‌، ئێمه‌ وتمان ده‌وڵه‌ت كه‌مترین رۆڵی‌ هه‌یه‌، ئه‌ی‌ چی‌ رێكیده‌خات؟ بێگومان (كێبڕكێ‌)، كه‌ نه‌بو ئه‌وه‌ پێی‌ ده‌وترێت قۆرخكاریی‌.

* دروستبونی‌ گروپی‌ كۆمپانیاكان جۆرێك نییه‌ له‌ قۆرخكاریی‌؟
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: نه‌خێر، چونكه‌ چالاكییه‌كانیان جیاوازن.

* ئایا ئه‌وه‌ فێڵێكی‌ یاسایی‌ نییه‌؟
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌:ئه‌گه‌ر رێكبكه‌ون له‌سه‌ر دانانی‌ نرخ بۆ شته‌كان، ئه‌وه‌ قۆرخكارییه‌. جا بۆئه‌وه‌ی‌ ئه‌وه‌ رونه‌دات، ده‌بێت یاسایه‌ك دابنرێت كه‌ تا چ راده‌یه‌ك ئه‌و كۆمپانیایانه‌ بۆیان هه‌یه‌ ئیش بكه‌ن له‌یه‌ك گروپدا.

* كه‌ سه‌یری‌ ئابوریی‌ كوردستان ده‌كه‌یت له‌ چی‌ ده‌چێت، یانی‌ ئابوریی‌ كوردستان چۆن پێناسه‌ ده‌كرێت؟
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: له‌وه‌ده‌چێت زۆر سه‌رسام بین به‌ توركیا، یانی‌ هه‌مو شتێكمان خستبێته‌گه‌إ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ توركیا بچین، چ له‌ ئابورییه‌كه‌ماندا چ له‌ باڵه‌خانه‌كانیشماندا، وا هه‌ستده‌كه‌م ئێره‌ توركیای‌ كردبێت به‌ مۆدێلێك بۆخۆی‌.

* ئه‌گه‌ر بیكات چ عه‌یبه‌یه‌كی‌ تێدایه‌؟
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: ئه‌گه‌ر بیكات زۆر زۆر عه‌یبی‌ هه‌یه‌، چونكه‌ توركیا وڵاتێكی‌ مۆدێل نییه‌ له‌ ئابوریدا، باری‌ ئابوریی‌ توركیا زۆر خراپه‌و هه‌ڵاوسان ماڵی‌ وێرانكردوه‌، ده‌توانم بڵێم (40-50%)ی‌ ئابوری‌ توركیا ناإه‌سمییه‌، مه‌به‌ستم له‌وه‌یه‌ كه‌ (ئابوریی‌ سه‌رجاده‌)یه‌.

* راپۆرتێكی‌ رێكخراوی‌ شه‌فافیه‌تی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌یه‌ كه‌ باس له‌وه‌ده‌كات عێراق سێیه‌م وڵاته‌ له‌ ریزبه‌ندیی‌ وڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌كاندا، ئه‌وه‌ چ كاریگه‌رییه‌كی‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ره‌وشی‌ وه‌به‌رهێنان، كه‌ ئێمه‌ش به‌شێكین له‌ عێراق؟
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: ئه‌گه‌ر هه‌مو قسه‌كانمان كورتبكه‌ینه‌وه‌ له‌ دو وشه‌دا، بۆچی‌ بیانی‌ نایه‌ت بۆ عێراق، یه‌كه‌میان ئاسایش، دوه‌میان گه‌نده‌ڵی‌، ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی‌ كه‌ له‌ عێراقدا هه‌یه‌ چه‌ندین رێكخراو ئاگادارن لێی‌.

* به‌ڵام كۆمپانیای‌ گه‌وره‌ی‌ وه‌ك داماك كه‌ به‌ سه‌رمایه‌ی‌ زیاتر له‌ شه‌ش ملیار دۆلاره‌وه‌ دێته‌ كوردستانه‌وه‌، ئه‌ی‌ ئه‌و بۆ دێت؟
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: كه‌ باسی‌ كۆمپانیای‌ گه‌وره‌ ده‌كه‌ین، ده‌بێت به‌راوردی‌ بكه‌ین به‌ شتێكی‌ دیكه‌.

* هاتنی‌ كۆمپانیایه‌ك به‌ شه‌ش ملیار دۆلاره‌وه‌ مانای‌ وانییه‌ كۆمپانیایه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌؟
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: به‌ڕای‌ من كۆمپانیایه‌ك كه‌ سه‌رمایه‌كه‌ی‌ (100) ملیۆن یان (500) ملیۆن بێت، به‌ كۆمپانیای‌ گه‌وره‌ ده‌ژمێردرێت.
 گه‌وره‌ترین كۆمپانیای‌ به‌ڵێنده‌رایه‌تی‌ له‌ فه‌ره‌نسا، كۆمپانیای‌ (بیوك)ه‌، كه‌ نه‌هاتوه‌ته‌ عێراقه‌وه‌، كۆمپانیای‌ لافارد زۆر به‌ناوبانگن‌و هاتون، به‌ڵام ئه‌وان چۆن دێن، ئه‌وان له‌ رێگای‌ لقه‌كانیانه‌وه‌ دێن، بۆ نمونه‌ لقی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستیان دێته‌ عێراقه‌وه‌، ئه‌وانیش به‌ ترسه‌وه‌ دێنه‌ عێراقه‌وه‌.

* راتان چۆنه‌ سه‌باره‌ت به‌و قسه‌یه‌ی‌ كه‌ ئه‌مریكا بۆ نه‌وت هاتوه‌ته‌ عێراقه‌وه‌؟
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: ئه‌مریكا بۆ نه‌وت نه‌هاتوه‌، قه‌باره‌ی‌ هه‌مو ئابوریی‌ عێراق له‌ (51- 81) ملیار دۆلاردایه‌، ئابوریی‌ فه‌ره‌نسا دو هه‌زار ملیاره‌، یابان چوار هه‌زار ملیاره‌، ئه‌مریكا چوارده‌هه‌زارو پێنجسه‌د ملیاره‌، وڵاتێك ئابورییه‌كی‌ به‌و قه‌باره‌ گه‌وره‌یه‌ بێت، ته‌ماح ده‌كاته‌ وڵاتێك كه‌ ئابورییه‌كی‌ ئه‌وه‌نده‌ بچوكی‌ هه‌بێت. پاشان له‌ هه‌مو شوێنێكدا نرخی‌ نه‌وت رونه‌، ئه‌مریكا (15-20%)ی‌ نه‌وته‌كه‌ی‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست ده‌كڕێت، چونكه‌ تێچونی‌ زۆره‌، ئابوریی‌ عێراق‌و ئه‌مریكا وه‌ك جیاوازیی‌ نێوان فیلێك‌و مێشێك وایه‌.
نه‌مانبیستوه‌ له‌ هه‌مو جیهاندا، ئه‌مریكا نه‌وتی‌ هیچ وڵاتێكی‌ به‌خۆڕایی‌ بردبێت، خۆ پێش خۆماڵیكردنی‌ نه‌وتیش به‌ریتانیا پاره‌یه‌كی‌ هه‌ر ده‌دا به‌ حكومه‌تی‌ عێراق، بۆیه‌ ئه‌و قسانه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی‌ نه‌بو.
كه‌ باسی‌ كۆمپانیای‌ گه‌وره‌ ده‌كه‌یت، یانی‌ چی‌، عێراق كه‌ نه‌وت ده‌فرۆشێت، ئابورییه‌كه‌ی‌ له‌نێوان (51- 81) ملیاردایه‌، دو كوڕی‌ گه‌نجی‌ زانكۆیه‌كی‌ ئه‌مریكی‌ بێ‌ ئیش‌و بێكار ته‌مه‌نیان بیستوشه‌ش ساڵه‌، شوێنیان نه‌بو، چون گه‌وڕێكی‌ ئاژه‌ڵیان پاككرده‌وه‌و چه‌ند كۆمپیوته‌رێكیان پێبو، پێگه‌ی‌ گۆگڵیان دروستكرد، نرخی‌ گۆگڵ‌ ئێستا (180) ملیار دۆلاره‌ كه‌ له‌ هیچ دروستكراوه‌. ئابوریی‌ ئێمه‌ له‌ چییه‌وه‌ ده‌ستمانكه‌وتوه‌، 85%ی‌ له‌ نه‌وته‌وه‌یه‌، 6%ی‌ باجه‌.
ئابورییه‌كی‌ وه‌ك یابان، فه‌ره‌نسا، یان ئه‌مریكا، 77%ی‌ له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه‌یه‌، واته‌ زیره‌كی‌‌و لێهاتویی‌ خه‌ڵك (سامانی‌ مرۆیی‌)، (10- 15%)ی‌ پیشه‌سازییه‌، له‌ رۆشنبیری‌ ئێمه‌دا چه‌سپیوه‌ كه‌ ئابوریی‌ به‌ریتانیا له‌سه‌ر پیشه‌سازیی به‌نده‌، به‌ڵام ده‌وڵه‌تێكی‌ پیشه‌سازیی‌ نییه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ (5- 10%)ی‌ ئابورییه‌كه‌ی‌ پشت به‌ پیشه‌سازیی‌ ده‌به‌ستێت. هیندستان یان چین وڵاتێكی‌ پیشه‌سازین.
له‌ عێراقدا كه‌ 85%ی‌ ئابورییه‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر نه‌وت به‌نده‌، به‌رمیلێك نه‌وتی‌ له‌ (145) دۆلاره‌وه‌ دابه‌زی‌ بۆ خوار په‌نجا دۆلار، به‌لامانه‌وه‌ ئاساییه‌، به‌ڵام له‌و وڵاتانه‌دا 1%ی‌ بودجه‌كه‌یان كه‌مبكه‌یته‌وه‌ دونیا كاول ده‌بێت، چونكه‌ یه‌ك دۆلاری‌ به‌ زیاد دانه‌نراوه‌.

پڕۆفایل:
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌، ساڵی‌ 1967 له‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌دایكبوه‌، ساڵی‌ 1990 به‌كالۆریۆسی‌ له‌ یاسا به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌ زانكۆی‌ به‌غدا، له‌ ساڵی‌ 1992_1993 یاسای‌ فه‌ڕه‌نسی‌ خوێندوه‌ له‌ زانكۆی‌ روان، ساڵی‌1993_ 1994 ماسته‌ری‌ خوێندوه‌ له‌ دیبلۆماسیه‌ت‌و به‌ڕێوه‌بردنی‌ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.                                
1994_ 1995 چوه‌ته‌ په‌یمانگای‌ پاریس بۆ پارێزه‌ران، له‌ ساڵی‌ 1996دا بوه‌ به‌ پارێزه‌ر، له‌ ساڵی‌ 2000_ 2006 دكتۆرای‌ خوێندوه‌ له‌ یاسای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ زانكۆی‌ پاریس، له‌ ساڵی‌ 2002ه‌وه‌ وه‌ك راوێژكاری‌ یاسایی‌ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی‌ گه‌وره‌ كارده‌كات.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
are
 am dasalltay esta kurdistan barewa dabat hamisha haz bam pshewiay nabwny dastury wlat dakan chwnka ziatr atwann sarwaty wllat ba rastw chapda bkhon ba be away chawderean la sar bet etr dastwrean bochea
دكتور سه لام عه بدوللا كانيسكانى
 روون كردنه وه : به يره ويكردنى سوسياليزم له عيراق دا له كاتى عه بدوولكه ريم قاسم <1958 1963> ده ستى بيكرد به ياساى جاكسازى كشتوكالى و بانكه شه كردن بو خو مالى كردنى نه وت به لام زوربه ى ياساكانى خومالى كردنى كه رته كانى ترى ئابوورى < بانك، تأمين.. هتد> له كاتى عه بدوولسه لام له سالى 1964 دا ده رجوو كه دلخواز بوو هه مان سياسه تى ئابوورى جه مال عه بدوولناسر له ميسر به يره و بكات كه ناو ده برا به < الاتحاد الاشتراكي> .
omed issa
  بازاری به‌ڕه‌ڵا،سورتک،ته‌نده‌ر که‌ تاوانی گه‌وره‌ی له‌پشته‌،هۆکاره‌کان خۆت ئاماژه‌ت پێکردوه‌ نه‌بوونی ده‌ستوره‌ ،ده‌ستور ڕۆحه‌که‌یه‌ ،بۆیه‌ کوردستانی عیراق له‌ گۆڕستانه‌ک ده‌چی ته‌نیا جنۆکه‌ی لێده‌ژی،هه‌ربۆیه‌ سه‌روه‌ت و سامانی به‌فیرۆ ده‌ڕوا.
Sabah yassin
  ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بیر له‌ سێته‌می ئازدی و سه‌ر به‌خۆی بکه‌ینه‌وه‌. ئه‌و دیار که‌ ده‌بێت بیر له‌ زمانی دارشتنی وشه‌ بکه‌ینه‌وه‌ تا ئه‌و کولتور به‌رهه‌مبهێنین که‌ پیوستی به‌سیسته‌م. جا لیره‌دا به‌ چاکی ده‌زانم که‌ ئێمه‌ بۆ روونکردنه‌وه‌ ئه‌و باسانه‌ یه‌که‌م هه‌وڵمان بیرکردنه‌و بیێت له‌ زماننی دارشتن که‌ دوان و بیرکردنه‌وه‌ سیسته‌می گه‌ردوونی و کولتوری کوردی روون ده‌بێت و به‌ دوای ئه‌وشتدا بیر له‌ ده‌زگایی "سیسته‌می" مرۆڤایه‌تی به‌گویره‌ بوون جیاکانی ئایدیالی بکه‌ینه‌وه‌ تا له‌و ریگه‌یه‌وه‌ خۆمان له‌ تێکه‌ڵکردنی وشه‌کان بپاریزین و به‌رچاو روونیه‌ک لای خۆمان روون بکه‌ینه‌وه‌. بۆ ئه‌وی بتوانین ئه‌و کاره‌ش بکه‌ین ده‌بێت هه‌مه‌لایه‌نی بوونی کولتوری ده‌سته‌لات له‌مڕۆدا به‌ روونی پیشچاوی خۆمان بخه‌ین. بۆنموونه‌ که‌ تۆ بیر له‌ بازری ئازد ده‌که‌یته‌وه‌ و بازری ئازد له‌ کوردیدا ئه‌و مانا دین ودنیا هه‌یه‌ هه‌یه‌ که‌ شارستانی دیری وه‌ک "هه‌رکه‌س له‌سه‌ر ریگه‌ی خۆی و هه‌رکه‌س ده‌چێته‌ گۆری خۆیه‌وه‌" داناوه‌ و ئه‌و دانانه‌ش به‌ " نان بۆ نانه‌وه‌ و گوشت بۆ قه‌ساب" مه‌رجدار کردوه‌. به‌ڵام قوربه‌سه‌ری سیاسی ئیمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌وان فریان نه‌ به‌کوتور و نه‌به‌شارستانی دین و نه‌ مۆدیرنه‌وه‌ هه‌یه‌وه‌ و گویره‌که‌ ئاسایش له‌سه‌ر ئه‌و له‌و رگایه‌ ده‌ژین که‌ نه‌وه‌ت ناو ده‌بریت و ستراتیجی ئه‌و که‌مپانیانه‌ش له‌ کۆنه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ ریگه‌ی بۆ بووننیکی گویره‌که‌ی ده‌سته‌ڵات خۆشکردوه‌ که‌ ئه‌قڵی ته‌جاوازی مکیاچ کردن ناکات. سه‌ریر به‌رده‌رکی سه‌ر بکه‌ بزان ته‌کنه‌لوجیا "شاشه‌ ته‌له‌فیزونی" چوون وه‌ک سه‌رسه‌ریه‌ک له‌ ناوه‌ندی شاردا دانراوه‌ تا هانی مکیاچ کار بدا . ئه‌وسا تێده‌گه‌یت که‌ گویره‌که‌ بوونی ئه‌قڵ له‌م بازاره‌ی که‌ تۆ باسی ده‌که‌یت بۆچی وا شیواوه‌ و ئه‌م سه‌رکردانه‌ که‌ باس له‌ بازار ده‌که‌ن و ده‌زان باز خه‌چکردنی پاره‌یه‌. جا به‌ چ زمانێک ده‌توانیت ئه‌و ئه‌قڵه‌ بازرایه‌ تێبگه‌ینێت ئه‌و باسه‌که‌یه‌، نه‌ک باسی تێوه‌ری که‌ کورد له‌ دیر زه‌مانه‌وه‌ له‌ زمانه‌که‌یدا ئاویته‌ی کردوه‌ به‌ڵام وه‌ک بوونه‌ مرۆڤیکه‌ شێوینراوه‌ و ئه‌و مرۆڤه‌ شێواوانه‌ش ئاماده‌ نین سه‌ریر خۆیان وه‌ک قه‌ساب و نانه‌وا بکه‌ن و به‌گویر ئه‌و توانای هه‌یان کار بۆ خۆیان دیاری بکه‌ن. بۆیه‌ ده‌بێن وه‌ک گویره‌که‌ هه‌ریه‌ک به‌گویریه‌ خۆی گاگه‌لیکی شوین خۆی خستتووه‌ و ناوی حیزب و دین و دنیا لێناوه‌.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ