دیمانه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی




Thursday, July 23, 2009
 
     

دیمانه: کوردستان وه‌هاب

رێژه‌ی کۆچی په‌نابه‌رانی کورد بۆ وڵاتانی ئه‌سکه‌ندناڤی به‌گشتی و سوید به‌تایبه‌تی رۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و داکشان ده‌چێت، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش هۆکارو فاکته‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، ره‌تکردنه‌وه‌ی په‌روه‌نده و گێڕانه‌وه‌ی زۆره‌ملێ‌ له‌گرنگترین ئه‌و هۆکارانه‌ن دیمه‌ن و چیرۆکه‌کانی گێڕانه‌وه بۆ کوردستان گه‌لێکن و به‌گشتیش تراژیدین، تراژیدین به‌وحوکمه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه گه‌نجن و ئه‌و گه‌‌نجانه‌ش شتێکیان نه‌ماوه نه‌یانفرۆشتبێت له‌پێناوی گه‌یشتن به‌ ئه‌وروپا. سه‌ره‌ڕای سه‌ختی ئه‌و دۆخه‌ له‌ته‌ک گه‌یشتنیان بۆ فڕگه‌کانی نیشتمان خه‌مێکی تر ده‌رگایان لێواڵاده‌کات که‌ناوی ده‌سه‌ڵاتێکی که‌مته‌رخه‌م و بێده‌ربه‌سته، که‌مته‌رخه‌م، چونکه له‌شکرێک له‌ گه‌‌نج بێکاره، بێده‌ربه‌سته چونکه خۆی به‌به‌رپرسیار نازانێت به‌رامبه‌ر لێشاوی گێڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌کانی. بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر بار و گوزه‌رانی په‌نابه‌ری کورد له سویدو رونکردنه‌وه‌ی چه‌ند پرسیارێک میوانداری (Tobias Billström)وه‌زیری کۆچی سوید مانکرد.

سبه‌ی: ساڵی 2008 رێژه‌ی په‌نابه‌ری کوردی عێراقی به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو که‌می کرد به‌به‌راوارد به ساڵی 2007. هۆکاره‌که‌شی بۆ ئه‌و وێنه ده‌گه‌ڕێته‌وه که دروست بو له ناخی خه‌ڵکی کوردستاند که سوید ناخوازێت مافی په‌نابه‌ری بۆ کورد په‌سه‌ند بکات. ده‌کرێت هۆکاری په‌سه‌ند نه‌کردنی په‌روه‌نده ی کوردی عێراق رونبکه‌نه‌وه؟
وه‌زیری کۆچی سوید: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆچی په‌نابه‌ران و دادگاکانی بۆ هه‌مو په‌روه‌نده‌یه‌کی تاکه‌که‌سی هه‌ڵسه‌نگاندنی ورد ده‌که‌ن که داخۆ که‌سی په‌نابه‌ر پێویستی به‌داڵده هه‌یه، ‌فاکته‌ری که‌مبونه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌ری بۆ کورده عێراقیه‌کان بۆ ئه‌و دۆخه‌ ئارامه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه که‌ ئه‌مڕۆ به‌رقه‌راره له‌ناوچه‌که‌دا.

 سبه‌ی: رێژه‌ی گێڕانه‌وه‌ی زۆره‌ملێ بۆ ئه‌وانه‌ی په‌روه‌نده‌که‌یان ره‌تکراوه‌ته‌وه به‌گشتی جێگای ترس و نیگه‌رانیه‌، له‌ناو هه‌موانیشدا رێژه‌ی کورد له‌ئاستێکی باڵادایه. هیچ رێککه‌وتننامه‌و گرێبه‌ستێکتان هه‌یه‌ له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی کوردی له عێراق؟
وه‌زیری کۆچی سوید: هه‌مو یه‌کێک که‌ په‌روه‌نده‌که‌ی ره‌تکرابێته‌وه گه‌ره‌که سوید به‌جێبهێڵێت، به‌بێڕه‌چاوکردنی ناسنامه‌و وڵاته‌که‌ی. گه‌ڕانه‌وه‌ له‌حاڵه‌تی یه‌که‌مدا ده‌بێت دڵخوازانه‌بێت، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه که حاڵه‌تی دوهه‌مه سوید ده‌توانێت ئه‌و که‌سه ناچار بکات بگه‌ڕیته‌وه وڵاتی خۆی. سوید رێککه‌وتننامه‌یه‌کی وه‌رگرتنه‌وه‌ی له‌ته‌ک حکومه‌تی عێراقدا ئیمزاکردوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌ڕاندنه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی شایسته‌و مرۆڤدۆستانه‌بێت.

 سبه‌ی: تائه‌مڕۆ به‌سه‌دان خه‌ڵک به‌ره‌و هه‌رێمی کوردستانی عێراق گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه، ئایا تاچ ئاستێک ئاگادار گوزه‌رانی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ن، سوید هیچ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی له‌به‌رده‌ستدایه‌، بۆ نمونه چۆنایه‌تی باری ته‌ندروستی ؟له‌ڕوی کاره‌وه...هتد؟
وه‌زیری کۆچی سوید: ئێمه له‌سوید لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ورد له‌سه‌رژیانی ئه‌و که‌سانه‌ده‌که‌ین که‌داوای مافی په‌نابه‌ریده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی که‌ئایا ئه‌و که‌سه پێویستی به داڵده‌دان هه‌یه. کاتێک که‌په‌نابه‌رێک وه‌ڵامی نه‌خێر وه‌رده‌گرێت دیاره که ئه‌مه پاش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ورد بوه و ده‌رکه‌وتوه که‌ئه‌م که‌سه ده‌توانێت به‌بێ مه‌ترسی بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاتی خۆی. سوید لێپرسراو نیه‌ له‌هاوڵاتی وڵاتانی دیکه‌ که نیشته‌جێی وڵاتی خۆیانن هه‌رله‌به‌ر ئه‌م هۆکاره‌شه نه‌ئه‌رکمانه‌و نه‌ له‌تواناشماندایه‌.

سبه‌ی: له‌ڕاپۆرتێکی Amnesty International له‌ به‌رواری 2009-4-14 هاتوه که‌ داموده‌زگاکانی ئاسایش له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌به‌رده‌وامی ده‌سته‌لإتی خۆیان به‌دبه‌كارده‌هێنن له‌به‌رامبه‌ر هاوڵاتیاندا. هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه ئه‌و ئۆرگانیزاسیۆنه تکاده‌کات له ده‌سه‌ڵات و داموده‌زگائه‌منیه‌کانی حکومه‌تی ئۆتۆنۆمی کوردی که ئه‌وانه‌ی تاوانبارن به‌رامبه‌ر شکاندنی رێساکانی مافی مرۆڤ سزابدرێن، هه‌ر له‌ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌واندا هاتوه که ده‌سه‌ڵات خه‌ڵک ده‌گرێت به‌شێوه‌یه‌كی دیکتاتۆریانه و ئه‌شکه‌نجه‌یانده‌دات و په‌لاماری رۆژنامه‌نوسانده‌ده‌ن و ئازادیه‌کانی را ده‌ربڕین سنوردار کراوه. سوید -وه‌زاره‌تی کۆچ چۆن ئه‌م راپۆرته شه‌نو که‌و ده‌کات؟
وه‌زیری کۆچی سوید: فه‌رمانگی کۆچی سوید به‌بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و زانیاری و به‌ڵگه‌نامانه‌ به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی که په‌نابه‌ری لێوه‌ده‌رده‌چێت، له‌هه‌مانکاتدا مافێک هه‌یه‌ که‌پێیده‌گوترێت ئازادبون له‌خستنه‌ڕوی به‌ڵگه‌و دیکۆمێنت، ئه‌مه‌ش مانای وایه که‌ئه‌و په‌نابه‌ره مافی هه‌یه به‌هاوکاری پارێزه‌ره‌که‌ی هه‌مو ئه‌و فاکتاو دیکۆمێنتانه‌ی که‌په‌روه‌نده‌که‌ی پێشده‌خات بهیانخاته‌ڕو.

سبه‌ی: ئه‌مڕۆ به‌هه‌زاران کورد له‌سوید مافی گه‌ڕانه‌وه‌یان وه‌رگرتوه بۆ نیشتمان، له‌گه‌لئه‌وه‌شدا سوید مافی په‌نابه‌ر‌ی ده‌داته هه‌زاران کورد که ئاواراه‌ی وڵاته‌کانی سوریا،ئه‌رده‌ن،لوبنانن. گه‌لێک کورد ره‌خنه‌ده‌گرن له‌م شێوازه چونکه ئه‌وان پێیان وایه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ له‌سوید ژیاون ئاشنابون به‌ که‌لتور و یاساکان و جۆره په‌یوه‌ندییه‌کیان بۆ چێ بوه لێره. وه‌ڵامت چیه‌ بۆ ئه‌م جۆره تێڕوانینه‌؟
وه‌زیری کۆچی سوید: مافی داڵده‌دانمان هه‌یه بۆ ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی که‌له‌سوید خۆیان ده‌ناسێنن، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وانه په‌روه‌نده‌کانیان په‌سه‌ند ده‌کرێت و بۆیان هه‌یه ژیان له سوید بگوزه‌رێنن، ئه‌وانه‌ش که له‌کاتی هه‌ڵسه‌نگاندندا ئاشکراده‌بێت هۆکاری هه‌ڵاتنیان به‌س نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مافی داڵده‌دانیان پێبدرێت و وه‌ڵامی نا وه‌رده‌گرن و له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه. له‌لایه‌کی تره‌وه به‌پێشنیاری UNHCRمافی په‌نابه‌ری ده‌درێته‌ ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که‌له‌وڵاتانی تره‌وه داخوازی مافی په‌نابه‌ریده‌که‌ن، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش به‌هه‌مانشێوازی ئه‌وانه‌ی سوید پێویسته‌ئه‌و داخوازیانه وه‌ئه‌نجام بگه‌یه‌‌نن که‌له یاسای بیانیدا دیاریکراوه، ئه‌م شێوازه‌یان بۆ ئه‌و خه‌ڵکانه‌یه که‌زۆرگیرۆده‌ن و هیچ توانایه‌کیان نیه خۆیان خۆیانبگه‌یه‌ننه‌ سوید، سوید نزیکه‌ی 50ساڵ ئه‌زمونی کاری هه‌یه له‌گه‌ڵUNHCR.

سبه‌ی: ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا ده‌وروبه‌ری 1400 کوردی عێراقی که مافی مانه‌وه‌ی کاتیان پێدرابو، مۆڵه‌ته‌کانیان لێوه‌رگیرایه‌وه‌و بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌یاندرا، ئاینده‌ی ئه‌وانه به‌چیده‌گات، تائێستا له‌سوید ماون ؟
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌له‌ سوید پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی، ئه‌مه‌ مه‌رجێکه بۆ ئه‌وه ی بتوانین سیاسه‌تێکی ره‌واو راستی په‌نابه‌ریمان هه‌بێت هاوکاری ئه‌وانه‌ش بکه‌ین که به‌ڕاستی پێویستیان پێیه‌تی، ناتوانم شۆڕ ببمه‌وه بۆ تاک به‌ تاک.

سبه‌ی: ڤیزه مۆڵه‌تێکه پێویسته‌ بۆ‌گه‌شتکردن بۆ سوید، به‌ڵام سوید ڤیزه نادات به کورده‌عێراقیه‌کان که‌ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی سوید بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌و ناوچه‌ کوردییه‌تان پێ ئارامه تائه‌و ئاسته‌ی به‌زۆره‌ملێ په‌نابه‌ر ده‌گێڕنه‌وه، ئایا هۆکار چیه‌ ڤیزه نادرێت به‌هاوڵاتی کورد؟
وه‌زیری کۆچی سوید: ڤیزه مۆڵه‌تێکه بۆ گه‌شتکردن له وڵاتێک بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو، ده‌زگای سه‌ربه‌خۆ له‌سوید لێکۆڵینه‌وه له‌داواکاری ڤیزه ده‌کات، رێساکان له‌ته‌واوی وڵاتانی شه‌نگێن وه‌ک یه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی ڤیزه وه‌ده‌ست بهێنیت مه‌رجه نیشانیبده‌یت که ده‌گه‌ڕییته‌وه وڵاتی خۆت، مه‌ترسی نه‌گه‌ڕانه‌وه له‌ عێراقیه‌کان و مانه‌وه‌یان وه‌ک داخوازێک بۆ مافی په‌نابه‌ری هۆکار بوه بۆ‌ئه‌وه‌ی ڤیزه‌یاننه‌دڕێتێ.

سبه‌ی: سوید هیچ پلانێکی له‌به‌رنامه‌دایه که ‌له ‌داهاتودا پرۆژه‌یه‌كی ستراتیجی له کوردستان به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی (به‌تایبه‌ت گه‌نج) که‌له‌سویده‌وه‌گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه سودمه‌ند ببن تێیدا؟
وه‌زیری کۆچی سوید: سوید هاوکاره له‌گه‌ڵ (Agef) که رێکخراوێکی ئه‌ڵمانیه و کارده‌کات له‌هه‌رێمی کوردستان، من پێموایه‌ ئه‌م جۆره‌ هاریکارییانه زه‌روره‌ و پێویستی به گه‌شه‌پێدان هه‌یه وه ئێمه خه‌ریکین و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵداین، گرینگه‌ ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که‌ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه کۆمه‌کبکرێن ده‌ستگیرۆیی بکرێن بۆ ئه‌وه‌ی دوباره ده‌ست به‌ژیانبکه‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش حکومه‌تی ئێره کۆمه‌کێک ده‌کات بۆ ئه‌وانه‌ی دڵخوازانه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه، که‌سێکی کامڵ بڕی 4هه‌زار دۆلار، خێزانێک نزیکه‌ی 10هه‌زار دۆلاری ده‌دڕێتێ.

سبه‌ی: له‌کۆتاییدا وێڕای سوپاسم که‌بڕێک له‌کاتی خۆتت بۆ ئێمه ته‌رخانکرد، پرسیارێکم هه‌یه دور له ناوه‌رۆکی باسه‌که‌:
وه‌زیرێکی سه‌رکه‌وتو ده‌بێت چۆنبێت؟ وه‌ک سیاسیه‌ک؟ به‌تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکه‌که‌یدا؟
وه‌زیری کۆچی سوید: من پێم وایه گرنگترین مۆرک وه‌ک سیاسیه‌ک گوێڕایه‌ڵییه‌، سیاسی به‌زۆری لێزانه‌ له‌قسه‌کردندا، به‌ڵام زه‌رورتر ئه‌وه‌یه که‌گوێبگرین، گوێگرتن بۆ ئه‌و پێشنیار و بۆچونانه‌ی هاوڵاتیه‌کانمان هه‌یانه، ئه‌رکی ئێمه‌یه وه‌ڵامی ئه‌وپرسیارانه‌مانلابێت که‌هاوڵاتیان لێمانده‌که‌ن نه‌ک ئه‌و پرسیارانه‌ی که که‌س لێی نه‌کردوین.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
matin
 Slaw la hamw kurdeki jihan , mn waku ganjek la kurdstan azhym w zhyanm la matrsee daya , la zher dasalaty party , zor swkayatim pekrawa , ashzanm mafi panabary nadret baw kasanae ka xalki kurdstann, agina mn ba awaty aw rozham la zher dasalaty awan dar bchm, dawatan le akam hilajekm le bkan . bratan Matin La Hawler.
rahand
 barezan mn katek kurdstanm je hesht la bezariyaki ejgar zorm la dasalat darani gandal bw, mn xwdi xom amtwani zhyaneki bashm habet balam dal nigaran bwm bawai ka zorek la hawrekanm ba dast be kariyawa dayan naland ya krechyati ...htd, halbata mn ka wa alem manay awa niya ka bo xoshi xom hatwmata am erupasya ya la hich shtekm kam nabwa, na har kasa la ema ka hatota darawa keshayaki habwa bo amanjek hatwa,namawe drezha ba qsa krdn bam, balam hiwadarm lera btwanm zor ba bashi xom pe bgayanm la bwari music da.barezan esta mn la kurdstan xawani shteki wa nim bas awai hama la sar hukumati kurdi u iraqi tapo akam bas wazm le benet u dawai garanawai mn nakat u bazrgani ba mni ensanawa nakat. wa hich kat natwanm blem kurd xawani hukumateka ta am hukumata gandala nagore ta aw katay dasalat la dasti milata nabet. taka hiwayakm awaya ka listi goran sar bkawet u kotay ba rekawtni zher bazher bhenetu kotay ba bazrgani krdn ba ensanu ganjani kurdi tarawga bhene...
Alan Saeed
 Bo chwwni min awaia ka listi Gorran bar w dox la Kurdistan xosh dakat w awsa hamwwman deinawa bo Kurdistan.
shaho siwaliy
 brwa bkan hawreyan mafi mrov bo ema tanha....droyaki jwana boxoyan haya balam bo ema nya .....balam itr aliy chy la gal sarkrda kurdakana kawa emayan nachar krd rwbkaina darawa w ba azre dwre nishtmanw la dastdani hamw shtek...kachy la awropash wazman le nahenn w paiman mor akanw ema afroshn...ai afarm sarkrda xo sapenakani kurd....ishalla rojek abe tolai aw na7aqyatan le bkainwa..mezhw ra7mtan pe naka..hiwadarm ka dasaltan namenew rwrash bardam dnyaw mezhw bn
dr.sarhad london
 tanha yak bo choon kurd kamaya wlaty kamaya sarbaxoey kamaya alay la wlatana ta kur bnernawa boy heach kate zhmaray kurd la bretanya baqad zhmaray yamany nabet ka hazaran sala wlataw hamo shteky haya tanaha kurd away xoy ba xawany dazanet dozhminyaty boya day nernawa etr har bizheen
Sabah Yassin
 کوردستان ده‌زانی پینچ ساڵ پیش ئه‌مڕۆ، بۆ سه‌رکردایه‌تی پارتی و یه‌کیتی و بگره‌ بۆ هه‌ندێک له‌م سه‌رکردنه‌ی گۆرانیش به‌ نووسین و ده‌می کرد که‌ به‌ده‌نگ ئه‌م ده‌رکردنه‌وه‌ گه‌رانه‌وه‌یه‌ به‌م شیوه‌وی ببن. وتم ئیستا ئه‌ورپا ژماره‌ی زیاتر له‌ 20000 کورد ده‌رده‌کات. ئیوه‌ ئه‌گه‌ر بچن له‌گه‌ڵیاندا قسه‌ بکه‌ن و بڵین ئه‌م 20000 هه‌زاره‌مان بۆ بخنه‌ ده‌وارتی جیاوه‌ به‌ کیفی خۆیان، ئیمه‌ش ئاماده‌ین به‌گویره‌ی ئه‌و کارانه‌ی فیر ده‌بن، کاریان بۆ بڕه‌خسین و تا پیم وتن بۆ نمونه‌ ئیه‌وه‌ ده‌توان که‌مپانی ته‌واوی کونستراکته‌ر یان ئاماده‌باشی کشتوکاڵی نووی له‌م مرۆڤانه‌ دروست بکه‌ن و ته‌نانه‌ت هه‌ندیک که‌مپانی به‌ کامیلی له‌و ولاتانه‌ بکرن و دوریش نه‌ که‌ ئه‌و وڵاتانه‌ له‌ میزانه‌ی سالانه‌ بۆ وڵاتانی دنیا سیهه‌م دایان ناوه‌. بۆخۆیان وه‌ک ده‌وڵه‌ت به‌شێک له‌ پاره‌ی دامه‌زراندی ئه‌و که‌مپانیان نه‌تان بده‌نێ. به‌ڵام کوردستان بڕاو بکه‌. قسه‌کانم بۆ ئه‌و سه‌رکرد بێ توانا و پارته‌ داڕزیوانه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ که‌ ده‌ڵین 'ئاش له‌ خه‌ێڵیک و ئاشه‌وان له‌ خه‌یاڵیکی تر' بۆیه‌ به‌ هیوام که‌ بیر له‌ گۆران ده‌که‌یته‌وه‌. ئه‌و له‌بیر مه‌که‌ که‌ چۆن سه‌رکردایه‌تی ده‌که‌یت و چۆن ده‌توانیت ئه‌و توانا داهینه‌ری خۆ به‌ دنیا واقع ده‌گه‌ێنیت و وه‌ک من له‌ زۆر کار په‌شیمان نابیته‌وه‌. له‌بیرت نه‌چیت خۆ به‌ ئه‌قلی رابردووی شورش و دروه‌ مه‌به‌سته‌روه‌. سه‌رکه‌وتوو بێت.
Dyarbakir London
 dyar bakir london Slawiki garim la aw kudanai la darawau nawawy kudistanin Pem wabit aw kasanai k hatunata awrupa parayaki yoran sarif kirduwa u zyani xoyan xistota matrsiyawa dyar awkasana zor bizarbun la kurdistan agar na bochi zyani xozan daxana xataryataw w xizmu kasukar u wlatakayan ji dahilin wa din bo awurupa Badaxiki zorawa hich la newnari hukmat wa hich community ( rekxrawakan la awrupa) nahatun badang aw kasanai ka jwab war nagrin wa dagirn u bazoranirdrinawa pash awai ka parayaki zoryan sarif kirduwa ka bgarinawa wa munayamai IOM ka kasaniki gandal lawi kar dakan ba zor khalik han dadan bnirdrinawa bo awai khoyan istifadabkin Ja min lam mimbarawa ka dakoki la ganjani darawi wilat dakam ka hizba kurdistaniyan rekhrawa demokratiyakan hamu chinu tewzakani komal ka komaki aw kurdanai dara wai wlat nanirdrinawa u ba panabari warbgrin lahachi wlatik bin Supastan dakam bo hwk ritan agar hawkari aw kurdanai darawi wlat yarmatian bdan Min xom jinsiyai baritanim hay hich pewistim ba panabari nza tanha bo aw kurdana dawa dakam ka pewistyan piyati
ئومێدی حاجی
 یه‌کێک له‌ بنه‌ماکانی مافی په‌ناهه‌نده‌ بوونی ترسه‌ له‌ سه‌ر ژیانی تاکه‌ که‌س له‌ وڵاته‌که‌ی خۆی.کوردیش به‌شێکه‌ له‌و وڵاته‌ به‌دبه‌ختانه‌ی که‌ ئه‌که‌وێته‌ ئه‌م بازنه‌یه‌وه‌ ،به‌ده‌ر له‌ هه‌موو نه‌بونێکی ئازادی له‌ کوردستان کورد حه‌قه‌ ئه‌و مافه‌ی پێ بدرێ،له‌ دوای پێکهێنان و ده‌ست خستنه‌ ناو ده‌ستی هه‌ردوو ده‌سته‌ڵاتی کوردی خه‌ونی هه‌ردووکیان ڕیسوا کردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و کوردانه‌ بوو که‌ ڕۆژگارێ قبوڵی ئه‌و حوکمه‌ی ئه‌م دوو ده‌سته‌ڵاته‌یان نه‌بوو ،بۆیه‌ حه‌ق نیه‌ گله‌یی له‌م به‌رپرسه‌ بکه‌ین هه‌موو نه‌گبه‌تیه‌ک به‌ ئه‌ستۆی ده‌سته‌لاتدارانی کورد که‌ ده‌ستیان هه‌یه‌ ژێر به‌ ژێر له‌ گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی کوردی لێیه‌و بێ به‌شن له‌ مافی مانه‌وه‌.
گۆران
 ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن مافی مرۆڤ له‌ لای مرۆڤی سپی پێستی ئه‌وروپایی نییه‌ به‌ تایبه‌ت بۆ خه‌ڵکی غه‌یری خۆیان. به‌ هه‌زاران که‌س له‌ چاوه‌ڕوانیدا توشی تێکچونی عه‌قڵی بون له‌و وڵاته‌ ساردو سارد ئه‌خلاقانه‌ی ئه‌وروپادا که‌ ئۆباڵه‌که‌ی به‌ ئه‌ستۆی دیکتاتۆره‌ بێ هه‌ست و شعوره‌کانی وڵاتانی خۆمانه‌ به‌ پله‌ی یه‌که‌م دواتر به‌ ئه‌ستۆی دیکتاتۆره‌ سپییه‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپایه‌. تۆبیاس بیلیسترۆم یه‌کێکه‌ له‌و ............ که‌ له‌ مانای مافی مرۆڤ ناگات
Awara
  bey kalktrin wazir w syasat la sewd syasati panabaran ba daxawa Tom billström kssai zl dakat balla ka dalet gwey grtn la xalk w peshniyar awai ka naikat gweygrtna law hizbana ka dlen ba panbarn ka chand sala la swedn nagarenawa sewed har pweysity peyan dabet ballam badaxwa ta syasat ka gwey ley dagarey syasati rassistakana ka daeln Swed bo Swdiya nak bo kassi tr aw syasata bakar dahenn etr rezi chi la zalami wa dagiriet
samy.uk
 rasta granawa bokasy abit ka mafy panabary py nadrawa law wlatay kadaway mafe panabary lekrdwa balam awkasa ka arwatawa bowlate khoy toshe zoryk lagrft abyt .nmona tykchony bare darone ,nabone samany mady bo zhyany xoe,qsaw twanje naw komalga amana haom faktarn bo lanaw brdny awkasa kanachar akry bnyrdrytawa wlaty khoy boya bashtr waya garanawe panabaran arazo mandana bit
sarbaz
 slaw basha ewa ka nawe liste gorntan la xotan nawa aya ewa datwannn bargre la emai kurd bkan la auruopa yan na awash bzannn ka hamu aurpa lagal ewa daya bas hewa daren ka shtek bo am ganjanai aurupa bkan
omed issa
  ئه‌و 1400 که‌سه‌ له‌سه‌رده‌می حکومه‌تی سۆسیالدیموکراته‌کان ئیقامه‌ی کاتیان وه‌رگرت که‌ خه‌ڵکی ناوچه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عیراق بوون ،کورده‌کانی تر خه‌ڵکی که‌رکوک و ناوچه‌ دابڕاوه‌کان ئیقامه‌ی 3 ساڵیان وه‌رگرت ئه‌وانه‌ به‌ هیمه‌تی چه‌پی سوید و پارتی که‌سک بوو ،حکومه‌تی بۆرجوازی به‌رنامه‌ی ناسیونالیسته‌کان که‌ sd وnd کۆن جێبه‌جی ده‌کاتن .
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ