دیمانه‌
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌




Tuesday, October 6, 2009
 
     

سازدانی:  سبه‌ی
سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ 25-7ی‌ ئه‌مساڵ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و به‌شداری‌ كردنی‌ لیستی‌ گۆڕان و پشتیوانیكردنی‌ ره‌وتی‌ گۆڕینی‌ دیموكراسی‌ (ره‌گ) له‌و لیسته‌، هاوكات به‌شداریكردنی‌ لیستی‌ گۆڕان به‌ لیستی‌ جیا له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارله‌مانی‌ عێراق و هۆكار و ده‌رئه‌نجامه‌كانی‌ ئه‌و به‌شداریكردنه‌ و هه‌ڵوێستی‌ كوردستانیانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات سبه‌ی‌ ئه‌م دیمانه‌یه‌ی‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ كوێستانی‌ ده‌سته‌ی‌ دامه‌زرێنه‌ری‌ ره‌گ سازداوه‌.

سبه‌ی: ئێوه‌ پشتیوانیتان کرد له‌ که‌مپه‌ینی لیستی گۆڕان، چ شتێک وای له‌ ئێوه‌ کرد، پشتیوانی لیستی گۆڕان بکه‌ن؟
هه‌ڤاڵ کوێستانی: نه‌ک هه‌ر پشتیوانی به‌ڵکو به‌شداری جدیشمان کرد. هه‌ر له‌ زه‌مینه‌سازی و داڕشتنی به‌رنامه‌ی لیستی گۆڕانه‌وه‌ تا به‌شداری کردنی که‌مپه‌ینی لیسته‌که‌. چ له‌ ئه‌وروپاو چ له‌ کوردستانیشدا نزیکی ولێکچونی په‌یام و به‌رنامه‌ی لیستی گۆڕان، له‌ په‌یام و به‌رنامه‌ی ره‌وتی گۆڕینی دیموکراسی (ره‌گ) هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌و به‌شداری و پشتیوانیه‌مان بون.

سبه‌ی: به‌ڵام ئێوه‌ وه‌ک ره‌گ، بزوتنه‌وه‌یه‌کی گۆڕانخوازی ناو یه‌کیه‌تی بون؟
هه‌ڤاڵ کوێستانی: به‌ڵێ وایه‌. به‌ڵام ئێمه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌ یه‌که‌م به‌یانی خۆڕاگه‌یاندنماندا وتومانه‌ ؛ ئێمه‌ له‌ کاتێکدا کار بۆ ئه‌و گۆڕانه‌ بنه‌ڕه‌تیانه‌ له‌ ناو یه‌کێتی نیشتمانیدا ده‌که‌ین، له‌ هه‌مان کاتیشدا هه‌وڵی دروست کردنی په‌یوه‌ندی توندوتۆڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌س و لایه‌ن و گروپه‌ دلسۆزانه‌ ده‌ده‌ین که‌ له‌ پێناوی به‌ره‌یه‌کی ئۆپۆزیسیۆنی رێکخراوی کاراو گۆیادا کار ده‌که‌ن. ئۆپۆزیسیۆنێک که‌ بتوانێ رۆڵی کاریگه‌ر ببینێ له‌ بنیاتنانی سستمێکی دیموکراسیدا. هه‌رله‌ هه‌مان به‌یاندا، جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کردۆته‌وه‌ که‌ سه‌رهه‌ڵدانی ره‌گ، زیاتر په‌یوه‌ندی به‌چاره‌نوس و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌له‌که‌مانه‌وه‌ هه‌یه‌ تا یه‌کێتی. ئێمه‌ ئاڵای گۆڕانمان له‌ ناو یه‌کێتیدا هه‌ڵکرد تا له‌وێوه‌ به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی گۆڕانی سه‌رتاپای سستمی حوکمڕانی له‌ هه‌مو هه‌رێمی کوردستاندا بکه‌ین به‌ڵام له‌ کاتێکدا هه‌مو هه‌وڵه‌کانی گۆڕان له‌ ناو یه‌کێتیدا به‌ ئاکام نه‌گه‌یشتن، گۆڕان له‌ ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیدا بۆ ئێمه‌ بو به‌ ئه‌ڵته‌رنه‌تیڤێکی واقیعی و جدی. هه‌ر بۆیه‌ش سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پێکهاتنی لیستی گۆڕان، به‌شداری و پشتیوانی ئێمه‌ی مسۆگه‌ر کرد.

سبه‌ی: چۆن ده‌ڕواننه‌ ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان؟
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، ده‌رئه‌نجامی راسته‌قینه‌نین ئه‌گه‌ر پرۆسه‌که‌ به‌شێوه‌یه‌کی شارستانیانه‌ و دیموکراسیانه‌ی بێ په‌نابردنه‌ به‌ر ساخته‌کاری و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ ئه‌نجام درابا، به‌دڵنیایه‌وه‌ ده‌ڵێم لیستی ده‌سه‌ڵات ئێستا له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌بو به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ به‌ڕێوه‌چونه‌ش، سه‌ره‌تایه‌کی گرنگه‌ بۆ ژیانی دیموکراسی و بۆ قۆناغه‌کانی داهاتو. یه‌ک له‌وانه‌ گرنگه‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ئه‌وه‌ بو که‌ ده‌سه‌ڵات له‌ڕێی ساخته‌کاریه‌وه‌، توانی له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه‌. بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئاینه‌ده‌دا، هه‌مو رێیه‌کی گونجاو بگیرێته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سستمێکی وای به‌ڕێوه‌چون و سه‌رپه‌رشتیکردنی هه‌ڵبژاردن دروست ببێ که‌ که‌مترین ده‌رفه‌ت بۆ ساخته‌کاری بهێڵێته‌وه‌، چونکه‌ چه‌ند ده‌نگی خه‌ڵک گرنگه‌، ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌نگه‌کان ده‌ژمێرن.

سبه‌ی: ئه‌ی باشه‌ پێتان وایه‌ لیستی گۆڕان به‌و ئه‌نجامه‌وه‌ که‌ به‌ ده‌ستی هێناوه‌ سه‌رکه‌وتوبوه؟
هه‌ڤاڵ کوێستانی: به‌ڵێ به‌ دڵنیاییه‌وه‌. ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که‌ لیستی گۆڕان به‌ده‌ستی هێناوه‌، چ وه‌ک ژماره‌ی کورسی و چ وه‌ک کاردانه‌وه‌کانیشی، دیارده‌یه‌کی ده‌گمه‌نه‌ له‌ ئه‌زمونی هه‌ڵبژاردندا نه‌ک هه‌ر له‌ ناوچه‌که‌ به‌ڵكو له‌ دنیاشدا بزوتنه‌وه‌یه‌ک که‌ ته‌مه‌نی راگه‌یه‌نراوی له‌ چه‌ند مانگێک تێنه‌په‌ڕێ و به‌و ئیمکانیاته‌ مادیه‌ که‌مه‌ش که‌ هه‌یبو،هه‌روا به‌و هه‌مو ساخته‌کاریه‌ش که‌ له‌ لایه‌ن لیستی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ دژی ئه‌نجامدران، سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه‌.
من ناڵێم گۆڕان به‌ ئه‌نجام گه‌یشتوه‌، به‌ڵام ده‌ڵێم بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر له‌ ئێستاوه‌، کۆمه‌ڵێ سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه‌ که‌ گرنگترینیان، ئه‌و کاریگه‌ریه‌ زۆره‌یه‌ که‌ کردویه‌ته‌ سه‌ر شێوازی بیرکردنه‌وه‌و هه‌ڵس و که‌وتی خه‌ڵک خواسته‌ شه‌خسیه‌کانی بۆ سنوری خواستی گشتی گواستۆته‌وه‌ خه‌م و ره‌خنه‌و بێزاری و ناڕه‌زاییه‌کانی تاکی کوردی، کردونه‌ته‌ گشتی پێویستی گۆڕانی له‌ بیری هاو وڵاتی کوردیدا، کردۆته‌ پێویستیه‌کی به‌رجه‌سته‌و ژیانیی ئه‌م قۆناغه‌ و، حه‌ماسه‌ت و ئیراده‌ی گۆڕانی له‌ ناخی مرۆڤی کوردا، چ له‌سه‌ر ئاستی تاک و چ له‌ سه‌ر ئاستی کۆ، گه‌یاندۆته‌ ئاستێکی باڵا. گۆڕان توانیویه‌تی ئینتیماو شانازی نه‌ته‌ویی و نیشتیمانی، لای مرۆڤی کورد، تا ئاستێکی زۆر دڵخۆشکه‌ر زیندو کاته‌وه‌. گۆڕان، توانیویه‌تی لیستی ده‌سه‌ڵات ناچار بکات که‌ په‌یام و دروشم و به‌ڵێن و مژده‌کانی لیستی گۆڕان بڵێته‌وه‌.
گۆڕان، توانی هاوکێشه‌ سیاسیه‌ چه‌قبه‌ستوه‌کان لاسه‌نگ کات و زه‌مینه‌ی دروست بونی سه‌رهه‌ڵدانی هاوكێشه‌ی تازه‌ خۆش کات بۆیه‌ به‌دڵنیایه‌وه‌ ده‌ڵێم، لیستی گۆڕان به‌و ئه‌نجامه‌وه‌ به‌ده‌ستی هێناوه‌ سه‌رکه‌وتوبوه‌.

سبه‌ی: ئێوه‌ کادری ی. ن. ک بون، ئێستا خوێندنه‌وه‌تان بۆ ئه‌و حیزبه‌ چیه‌، حیزبێک که‌ بنکه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ ده‌ست دابێت و که‌وتبێته‌ وێزه‌ی کادره‌کانی خۆی؟ یان پرسیاره‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی تر بکه‌ین، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی یه‌کێتی له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه‌ په‌یڕه‌وی ده‌کات، به‌خۆداچونه‌وه‌یه‌ یان سه‌رلێشێوان؟
هه‌ڤاڵ کوێستانی: یه‌کێتی گه‌یشتۆته‌ قۆناغی پیر بون و پوکانه‌وه‌ له‌ قۆناغی ئاواشدا، هیچ هیواو خه‌ون و پرنسیپ و بنه‌مایه‌ک نامێنێ ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و حیزبه‌ کۆکاته‌وه‌. ئه‌وه‌ی زۆرێک له‌ ئه‌ندامانی یه‌کێتی، له‌ ناویه‌کێتی دا هێشتۆته‌وه‌، موچه‌و وه‌زیفه‌یه‌و، بۆ ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تیه‌کانی خۆیان من پێم وایه‌ له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، زۆر له‌ ئه‌ندامانی یه‌کێتی ده‌که‌ونه‌ ناو پرۆسه‌ی گۆڕانه‌وه‌ و ئه‌وانه‌ش که‌ یه‌کێتیان کردۆته‌ کۆمپانیایه‌کی بازرگانی و موڵکی شه‌خسی، هه‌مو هه‌وڵێکی خۆیان ده‌ده‌ن بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و کۆمپانیایه‌، جا له‌ سێبه‌ری پارتیدا بێت یان هه‌ر سێبه‌رێکی دی.
حیزبێک، فراوانترین بنکه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆی له‌ ده‌ستدابێ و، ته‌نانه‌ت ئه‌ندام و کادره‌کانی خۆیشی باوه‌ڕیان به‌ دروشم و سیاسه‌ت و به‌رنامه‌و شێوازی کارکردنی نه‌مابێ و گیانی گۆڕانی تێدا سڕ کرابێ، ئیدی ئومێدی هه‌ستانه‌وه‌ی له‌ کوێوه‌ دێ!
یه‌کێتی، یان راستر سه‌رانی یه‌کێتی توانای به‌خۆداچونه‌وه‌و خۆ چاککردنیان نیه‌. خۆ مه‌سه‌له‌که‌ ئه‌وه‌ نیه‌، ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کان و هاتنه‌ مه‌یدانی هێزی گۆڕان ئه‌وانی هێنابێته‌وه‌ ‌هۆش و چاوی له‌ ئاستی که‌م و کوڕی و ناته‌ویه‌کانیان کردبنه‌وه‌، تا لێره‌وه‌ به‌ هۆش هاتبنه‌وه‌ و به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌ و ریفۆرم و ئه‌وه‌ی خۆشیان پێی ده‌ڵێن چاکسازی و پاک سازی به‌رپا بکه‌ن. کێشه‌ی یه‌کێتی کێشه‌ی تێنه‌گه‌یشتنی سه‌رکرده‌کانی نه‌بوه‌ له‌و دۆخه‌ی یه‌کێتی تێیدایه‌، به‌ڵکو ئه‌و كێشه‌ قوڵه‌یه‌ که‌ له‌ بونیادو پێکهاته‌و داته‌پینی به‌ها ئه‌خلاقیه‌کانی ناو ئه‌و حیزبه‌دا هه‌یه‌. ئه‌مانه‌ سستمێکی سیاسی و ئیداری و حیزبی وایان به‌رهه‌م هێناوه‌ که‌ بۆته‌ ژینگه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌نده‌ڵی وناعه‌داله‌تی و نا یه‌کسانی و مه‌حسوبیه‌ت و پێشێل کردنی یاساو هتد.
ئه‌مانه‌ که‌ خۆیان کرۆک و خولقێنه‌ری ئه‌و دیارده‌و کێشانه‌ن، ناكڕێ ببنه‌ ئامرازی ریفۆرم و گۆڕین. ئه‌و سیاسه‌ت و ره‌فتارانه‌ش له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ده‌ستیان داوه‌تێ، هه‌مان سیاسه‌ت و ره‌فتارن که‌ به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردن پیاده‌یان ده‌کردن و به‌م ئاکامه‌ی ئێستای گه‌یاندن. درێژه‌ دانیش به‌هه‌مان سیاسه‌ت، ئاکامی خراپتری، بۆ یه‌کێتی، لێ ده‌که‌وێته‌وه‌.

سبه‌ی: وه‌ک ئاگادرن لیستی گۆڕان بۆ په‌رله‌مانی عێراقیش به‌ جیا داده‌به‌زێ، به‌ رای ئێوه‌ دابه‌زینی لیستی گۆڕان بۆ په‌رله‌مانی عێراق چ جۆره‌ هه‌ڵوێستێکه‌، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کورده‌ یان به‌ زیانی کورد ده‌شکێته‌وه‌؟
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی لیستی ده‌سه‌ڵات سه‌باره‌ت به‌ یه‌ک لیستی ده‌یکات، هیچی له‌ هه‌ست کردن به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی میله‌تی کورده‌وه‌ نیه‌.
وه‌ک چۆن یه‌ک لیستیان، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستاندا، له‌ ترسی شکستیان بو له‌به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، ئاوا هاواریشیان بۆ یه‌ک لیستی، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی ئێراق، هه‌مان ترسه‌ ترسی ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان بکه‌ونه‌ خه‌ته‌ره‌وه‌. ترسی ئه‌وه‌ی هه‌قیقه‌تی جه‌ماوه‌ر نه‌بونیان له‌به‌ر چاوی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی ئێراقی و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌و دنیاش بکه‌وێته‌ رو. ترسی ئه‌وه‌ی ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌وه‌ ده‌رخه‌ن که‌ ئه‌وان چیدی نوێنه‌ری خه‌لکی کوردستان نین و چیدیش له‌ بازاڕی سات و سه‌ودای سیاسه‌تدا، ئه‌وان خاوه‌نی بڕیار نین. ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وان له‌ خه‌می به‌هێز هێشتنه‌وه‌ی پایه‌و پێگه‌ی حیزبی و شه‌خسی خۆیاندان و له‌ خه‌می پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ دارایی و حیزبی و بنه‌ماڵه‌ییه‌کانی خۆیاندان، چاره‌کی ئه‌وه‌ش به‌ته‌نگ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وایه‌تی وچاره‌نوس سازه‌کانی گه‌له‌که‌مانه‌وه‌ نایه‌ن.
به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، هه‌بونی لیستی جیا، به‌مه‌رجی یه‌ک ده‌نگی ئه‌و لیستانه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان، ره‌نگاوڕه‌نگی و هێزی زیاتر به‌ نوێنه‌رایه‌تی کورد، له‌ به‌غدا، ده‌دات و حه‌ماسه‌تێکی زۆرتریش لای جه‌ماوه‌ری کوردستان ده‌خولقێنێ بۆ به‌شداری کردن له‌ ده‌نگداندا. چه‌ند لیستی له‌ کوردستان و یه‌ک ده‌نگی له‌ به‌غدا، کارێکی وا ده‌کا که‌ هه‌ر لیسته‌و ببێته‌ چاودێرێکی کارا به‌سه‌ر ئه‌وی تره‌وه‌و نه‌هێڵێ نوێنه‌رایه‌تی کردنی کورد له‌ به‌غدا، بۆ مه‌به‌ست و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و حیزبی به‌کاربێ.
هه‌روا ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم که‌ سه‌رکه‌وتنی لیستی گۆڕان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی ئێراقیدا، ره‌نگدانه‌وه‌و کاریگه‌ریه‌کی زۆر ئیجابی ده‌کاته‌ سه‌ر بارو دۆخی ئیداری و سیاسی و گوزه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان.

سبه‌ی: جۆش و خرۆشی کوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ هه‌ڵبژاردنیه‌کانی په‌رلامانی عێراق چۆن ده‌بینی؟ پێت وایه‌ لیستی گۆڕان له‌ناو کوردانی تاراوگه‌دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دێنێ؟
هه‌ڤاڵ کوێستانی: کوردانی هه‌نده‌ران، زۆر له‌ کوردانی ناوه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌و نوێنه‌رایه‌تیه‌ش که‌ له‌ به‌غدا ده‌یکه‌ن بێزارترن. له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوی ئێراقدا، کوردانی هه‌نده‌ران، به‌جۆش و خرۆشێکی زۆره‌وه‌ به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌نگدان چون و بونه‌ مایه‌ی به‌ده‌ست هێنانی چه‌ند کورسیه‌کیش له‌ په‌رله‌مانی ئێراقدا. کوردانی هه‌نده‌ران به‌و هیوایه‌ ده‌نگیاندا، که‌ نوێنه‌رایه‌تی کورد له‌ به‌غدا، له‌سه‌رۆک کۆمارو وه‌زیرو ئه‌ندام په‌رله‌مان و کارمه‌ندانی گه‌وره‌ی تر، نوێنه‌رایه‌تیه‌کی راسته‌قینه‌ی میله‌تی کورد بکه‌ن. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌زمونی ئه‌و چوارساڵه‌ی رابردو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هیوایه‌ بو. ئه‌وان، نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غدا، زۆر که‌میان بۆ کورد کردو هیچیش بۆ کوردانی هه‌نده‌ران.
هه‌روا بێبه‌ش کردنی کوردانی هه‌نده‌ران، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی ته‌موزی رابردودا، بوه‌ مایه‌ی توڕه‌یی و ناڕه‌زاییه‌کی زۆری کوردانی هه‌نده‌ران. به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا سه‌رهه‌ڵدان و سه‌رکه‌وتنی لیستی گۆڕان، حه‌ماسه‌تێکی زۆرتری خستۆته‌ به‌ر کوردانی هه‌نده‌ران، بۆ خۆ ئاماده‌ کردن و بۆ به‌شداری کردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی ئێراقیدا. من پێم وایه‌، هه‌مو ئه‌و کورسیانه‌ی به‌ده‌نگی کوردانی هه‌نده‌ران (به‌تایبه‌تی کوردانی ئه‌وروپا) ده‌ستی کورد ده‌که‌ون به‌ر لیستی گۆڕان ده‌که‌ون. به‌و مه‌رجه‌ی لیستی گۆڕان هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ تا کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان، بتوانێت جۆرێک له‌ رێکخستن و هه‌م ئاهه‌نگی له‌ نێوان کوردانی هه‌نده‌ران دروست بکات.

سبه‌ی: پێشتر باسی ره‌گمان کرد ئێستا ده‌مانه‌وێ دوا پرسیارمان ده‌رباره‌ی ره‌گ بێت. ئێوه‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ره‌گ بون، ئێستا ئه‌و ره‌وته‌ له‌ کوێی کایه‌ سیاسیه‌کاندایه‌؟
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ، جیا له‌ هه‌ر ره‌وت و رێکخراوێکی پێش خۆی، له‌ ماویه‌کی پێوانه‌یی یه‌کجار کورتدا، توانی پانتاییه‌کی دیار له‌ نه‌خشه‌ی سیاسی کوردیدا بۆ خۆی دابین کات. وه‌ک پێشتریش ئاماژه‌م پێ کرد، په‌یامی ره‌گ به‌ رپاکردنی گۆڕان بو، سه‌ره‌تا له‌ ناو یه‌کیتیداو دواترو له‌وێشه‌وه‌ بۆ گۆڕینی سیستمی سیاسی و حوکمڕانی له‌ کوردستاندا.
ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌ یه‌کیه‌تیه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر چی هه‌وڵه‌کانی ره‌گ بۆ گۆڕان له‌ ناو یه‌کێتیدا به‌ بنبه‌ست گه‌یشتن، به‌ڵام رابون و هاوسۆزی و پشتیوانیه‌کی ئه‌وه‌‌نده‌ زۆری له‌ ناو رێکخستنه‌کانی یه‌کێتی و له‌ ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیشدا بۆ خۆی راکێشا، که‌ له‌ دواتردا بوه‌ زه‌خیره‌یه‌کی گرنگ بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌کی سیاسی، ره‌وت بێ یان حیزب و رێکخراوی سیاسی، ئه‌گه‌ر نه‌کرێته‌ دوکانی سیاسی، له‌ دو حاڵه‌تدا، ده‌کرێ کۆتایی به‌ هه‌بونی خۆی بێنێ. چ له‌ حاڵه‌تی شکست هێنانی له‌ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌رک و به‌رنامه‌کانیداو، چ له‌ حاڵه‌تی به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌رکه‌کانیدا. من بڕوام وایه‌ له‌ حاڵه‌تی ره‌گدا، ئه‌رکه‌کانی خۆی به‌ سه‌رکه‌وتوی ئه‌نجام داوه‌و، هه‌ر له‌و کاته‌شه‌وه‌ لیستی گۆڕان راگه‌یه‌ندراوه‌، ره‌گ، به‌شداریه‌کی جدی و کاریگه‌ری له‌به‌رجه‌سته‌ کردنی په‌یام و به‌رنامه‌و سه‌رخستنی ئه‌و لیسته‌دا کردوه‌، بێ ئه‌وه‌ی هیچ چالاکیه‌ک وه‌ک ره‌گ ئه‌نجام بدات. بۆیه‌ ده‌توانم بڵێم، ره‌گ، له‌ وێوه‌ بۆته‌ جۆگه‌له‌یه‌ک و رژاوه‌ته‌ ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌. به‌ شێوه‌یه‌کی دی ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌و هیچ پێویستیه‌کیش له‌ درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نیدا نابینم. به‌ تایبه‌تیش ئێمه‌، وه‌ک دامه‌زرێنه‌رانی ره‌گ، هه‌رگیز نه‌مان ویستوه‌ ره‌گ بکه‌ینه‌ ئامرازێک بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌ستکه‌وتی شه‌خسی. ئه‌مه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی که‌ راگه‌یاندنی کۆتایی ته‌مه‌نی ره‌گ، سه‌ره‌تایه‌کی ئازایانه‌و خۆنه‌ویستانه‌ ده‌خاته‌ ناو ئه‌زمونی سیاسی حیزب و رێکخراوه‌ کوردیه‌کانه‌وه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
zmnako QARABLAKHY
 sopas bo dedaraktan sopas bo kuestani bale ema wako kurdane darawa zor ba peweste dazanen ka bradarane kurdistan wak kak qadre haje alei ean kwestane ean chand andam parlamanekei lesti goran sardane europa bkn sopas bp hamo laek zmnako BONN-ELMANEA
ئاریان ره‌شید
 سوپاس بۆ دیداره‌که‌تان و بۆ هه‌لوێسته‌ جوامێره‌که‌تان.نموونه‌تان زۆر بێ.هیوادارم ئه‌وانه‌ش که‌ هێشتا لناو یه‌کێتی ماون و خێریان تێدا ماوه‌،یان له‌ناو لایه‌نه‌کانی تریشن،تێکه‌ڵ به‌ رووبارى گۆران ببن.کاک هه‌ڤال کوێستانی تۆ نموونه‌کی ئینسانی پاک و جوانی.هه‌ربژیت.
م دلشاد
 ئه‌وه‌ له‌ سبه‌یدا کارێک زۆر چاکه‌ که‌ راو سه‌رنجی خوێنه‌ر له‌سه‌ر نوسینه‌کان بلا‌و ئه‌ کاته‌وه‌.زۆر جار که‌ نووسینه‌که‌ جوانه‌ هه‌نێ رای جوانیش ئه‌وترێن.هیوا دارم سبه‌ی ئیستیفاده‌ له‌و رایانه‌ش بکا....بۆ من کێشه‌ی گۆران ئه‌وه‌یه‌ تا ئێستا دیر نیه‌ گۆران چۆن خۆی رێکئه‌خات،له‌گه‌ل هێزه‌کانی تری عیراقا چ په‌یوه‌ندیه‌کی هه‌یه‌، په‌یوه‌ندیه‌ جیهانیه‌کانی چین،کاره‌کنی ناوخۆی چۆن دابه‌ش کردوون،کێ چیه‌ و کێ چی نیه‌و زۆر پرسیری تریش؟ هه‌ر سه‌رکه‌وتووبن. م دڵشاد
لاوک
 هه‌قه‌ ئه‌وه‌ له‌به‌ر چاو بگیرێ که‌ ئه‌و‌انه‌ی وه‌جهی گۆرانن ،هه‌ر ئه‌وانه‌ن که‌ له‌ یه‌کیتیه‌وه‌ هاتوون،ئه‌مه‌ گرفت نیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌مان نه‌بن.دژه‌کانی گۆران راسته‌ زه‌ربه‌یان خواردوه‌و له‌ شکستان.به‌لام له‌په‌لامارو پیلان ناکه‌ون،بۆیه‌ پێوسته‌ گۆران په‌له‌ بکات له‌خۆ رێکخستن وبۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌ و جه‌ماوه‌ره‌ زۆره‌ی هه‌یه‌تی.راکێشانی جه‌ماوه‌ر زۆر ئاسانتره‌ له‌ دووباره‌ راکێشانه‌وه‌ی.ره‌گ کارێکی باشئه‌کات خۆی هه‌لئه‌وه‌شێنێته‌وه‌،ئیتر نۆره‌ی جه‌ماعه‌تی ریفۆرمه‌.
م.ئارام
 گرنگترین کار له‌به‌رده‌می گۆراندا، ره‌نگه‌ رێکخستن بێت.خۆ رێکنه‌خستنی گۆرا تائێستاکاریکی چاک نیه‌،رێکخستنێکی نوێ که‌ ده‌سه‌لاتی خواره‌وه‌ی زۆرو هی سه‌اره‌وه‌ی تێدا که‌م،پله‌کانی نێوان سه‌رو خوار زۆر که‌م بێ،کاره‌کانی زیاتر خۆبه‌خشانه‌ بنو مه‌جالی دروستبوونی دکتاتۆرو بازرگانی تێدا نه‌بێ.هه‌ر سه‌ر که‌وتوبن.
به‌هزاد
 سلاو کاک هه‌ڤال کۆێستانی له‌ خۆتو له‌ نووسینه‌ جوانه‌کانت و له‌ ئازایه‌تیشت.من یه‌که‌م جار که‌ تۆم بینیوه‌ له‌و مهره‌جانه‌ شیعریه‌ گه‌وره‌دابوو له‌ نهایه‌تی هه‌فتاکان.من قوتابی دوا ساڵی ئامادیی بووم.هه‌ماسه‌ت و ئازایه‌تیت به‌و شیعره‌ جوانه‌ت به‌ هه‌زارانی وه‌ک من به‌خشی.دوایی بیستم بووی به‌ پێشمه‌رگه‌و نه‌م بینیتیه‌وه‌.به‌ڵام ئه‌م ماوه‌ شته‌کانت ئه‌خوێنمه‌وه‌ ،پێم خۆشه‌ هه‌ر ئه‌و ئازایه‌ت و پاکیه‌تیه‌ی ئه‌ و کاته‌ت تیا ئه‌ بینم.تکایه‌ هه‌ر‌ بنووسه‌.ئاسان وکاریگه‌رانه‌ ئه‌نووسی.
هه‌لکه‌وت مسته‌فا
 ئه‌وه‌ی ئێوه‌ باستان کردوه‌ له‌ تاسیراته‌کانی گۆران و له‌ سه‌رکه‌وتنه‌کانی هه‌مووی جوان و له‌ جێگای خۆیدان.به‌لام من لوه‌ ده‌ ترسم گۆران نه‌توانی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ زۆره‌ی درووستی کردوه‌ بپارێزێ، چی کراوه‌ بۆ ئه‌مه‌؟ پیرۆزباییش له‌ ئازایه‌تیتان ده‌که‌م بۆ راگه‌یندی پاری ره‌گ و کۆتایی هێنانی ئه‌مسالی.ئێوه‌ له‌ هه‌ردووک جاره‌که‌دا که‌م وێنه‌و خۆنه‌وستبوون .
هیوامجه‌مه‌د
 کۆمه‌لێک شتی جوان له‌و موقابه‌له‌یه‌دا ور‌وژێنراون.هه‌م پرسیاره‌کان زۆر به‌ پێزن ،هه‌م وه‌لامه‌کان به‌هێزو کورت وموخته‌سه‌رن.هه‌قه‌ له‌سه‌ر کوردانی هه‌نده‌ران له‌ ته‌له‌فزوێن زۆر شت باسبکرێ.هه‌روه‌ها له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی ره‌گیش گفتووگۆ لسه‌ر ته‌له‌فزیۆن بکرێ،بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌کی تازه‌ له‌ناو هێزه‌ کوردیه‌کاندا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی هیچی تازه‌ی پێنه‌بێو نه‌یتوانیبێ به‌چه‌ندین سال هیچ بکات با واز بێنێ ونه‌یکاته‌ تیجاره‌ت.ئه‌وانی سیاسه‌ت ئه‌که‌نه‌ تیجاره‌ت باشتره‌ کاسپیه‌کی شه‌ریف هه‌لبژێرن.نه‌ سه‌رمایه‌ و نه‌ ده‌سه‌لاتیش به‌ هانی خه‌لکی سیاسیه‌وه‌ یه‌ن. وه‌ک یه‌کێکیش نووسیویه‌تی زه‌همه‌تکیشان و سۆسیا لیست نه‌بوونیان له‌م هه‌بوونه‌یان شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌تره‌.منیش ئه‌لێم راسته‌ ره‌گ که‌م ژیا به‌لام که‌ڵ ژیا.هه‌ر سه‌رکه‌وتووبن.
مه‌هاباد
 کاک هه‌ڤال قسه‌یه‌کی زۆر جوانت کردوه‌ که‌ ئه‌لێی چه‌ند ده‌نگدان گرنگه‌ ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌وانه‌ی ده‌نگه‌کان ئه‌ژمێرن، ئایا ئێوه‌ وه‌ک گۆران هیچتان کردوه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌ژماردنی ده‌نگه‌کانی ئه‌مجاردا ساخته‌ کاری جاری پێشوو روونه‌داته‌وه‌،وه‌ک خۆت ئه‌لێی ئه‌گه‌ر ساخته‌ کاری نه‌کرابا پارتی و یه‌کیتی ئێستا له‌ده‌سه‌لاتا نه‌ئه‌بوون.خۆزگه‌ کاری جدیتان بۆ ئه‌مه‌ ئه‌کرد. هه‌ربژیت بۆووشه‌ جوانه‌کانت،کورت وپر مانان.
ئاراز که‌ریم
 راسته‌ کوردی ده‌ره‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه‌ ئهمال کراونو زۆریش تووهره‌ن له‌ هه‌ردوو کیان،پارتی و یه‌کیه‌تی به‌لام ئه‌گه‌ر گۆرانیش رێکیان نه‌خات وتاقاتیان یه‌ک نه‌خات زه‌ره‌ر ئه‌کات.هه‌ق وایه‌ که‌سانی وه‌ک کاک هه‌ڤال ده‌وری زۆر زۆرتر ببینن له‌ ئه‌وروپادا بۆ کۆرو سمینارو هتد.دلنیم خه‌لکی زۆر گوێ له‌و که‌سانه‌ ئه‌گرن.ده‌ستخۆشیش بۆ چاوپێکه‌وتنه‌که‌تان زۆرم به‌ دل بوو.
‌ئارام هه‌مه‌
 من یه‌ک له‌وان بووم هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ پشتیوانیم له‌ ره‌گ کردوه‌،لاشم وایه‌ که‌ ره‌گ هه‌ستانێکی مهم بوو له‌ رووی ده‌سه‌لاتدا.هه‌ر وا رێشی بۆ لستی گۆران خۆش کرد بێته‌ پێشێ.ئێستاش مادام هه‌موو ئه‌وانه‌مان پشتیوانی ره‌گمان کردوه‌ لگه‌ل گۆرانین، بۆیه‌ کۆتایی هاتنی ره‌گ به‌ هه‌نگاوێکی راست ئه‌زانم..
بةختيارشارةزورى
 ئێمه‌ له‌به‌رده‌م قوَناغێكی‌ نوێداین كه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ قوَناغی‌ سرَ بوونه‌وه‌ ده‌چێته‌ قوَناغی‌ جوڵه‌ وو به‌ره‌و كرانه‌وه‌ ده‌ڕوات ئه‌م به‌سته‌ڵه‌كه‌ش وه‌ك یه‌كه‌م هه‌ژان ڕه‌گ كردی‌ ئێسته‌ قوَناغی‌ كارا كردن و فوَۆمه‌له‌ كردنی‌ گوَڕانه‌ به‌ شێوه‌ی‌ سستماتیك به‌ تایبه‌ت جالیه‌ی‌ كورد كه‌ كاریگه‌ری‌ ڕاسته‌ و خوَیان له‌ سه‌ر كرانه‌وه‌ی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كاندا .. هیوادارین ئه‌م گوَڕانه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ مایه‌ی‌ خوَشحاڵی‌ و هیوامان بێت و به‌ به‌رناما بێت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بوَ مافه‌كانی‌ تاكی‌ كورد له‌ چوارچێوه‌ی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ بالاَی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كوردا.. ده‌ستان خوَش توَش سه‌ركه‌وتوبێت كاك هه‌ڤاڵ كوێستانی‌ .
پ.شێرزاد
 ده‌ستان خۆش بۆ ئه‌ چاو پێکه‌وتنه‌ کورت و پوخت و جوانه‌.به‌هێزه‌و بابه‌تیانه‌یه‌.گۆران به‌هیمه‌تی هه‌ماوان هاته‌ گۆرێو گیشتۆته‌ شوێنێکی زۆر باش.زۆر گرنگه‌ ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ زۆره‌ی هه‌یه‌تی له‌ ده‌ستی نه‌دا.ئه‌ بێ خۆی ته‌نزیمکات هه‌چه‌ند زووه‌.پارتی و یه‌کیتی ئه‌یانه‌وێ هه‌ر وا بمێنیته‌وه‌.ناوی کاک نه‌وشیروان به‌ ته‌نهاجگه‌ له‌ کاک نه‌وشیروان کێی تر چیه‌ کافی نیه‌.ئه‌بێ ئه‌مه‌ بزانین دوایئه‌م کێی تر چیه‌.هه‌ر بژین ئه‌وانی وه‌ک ئێوه‌ نایه‌نه‌وێ سیاسه‌ت بکه‌نه‌ تیجاره‌ت. په‌ری ئوسترالیا
هه‌تاو
 چاوپێكه‌وتنێكی كورت ،به‌ڵام چر وپر كه‌ نه‌ته‌نیا هه‌ندێ بابه‌تی بنه‌ره‌تی ورووژاند به‌ڵكوو ده‌رگای له‌سه‌ڕ هه‌ندێ بابه‌تی گرنگی تر ئاوه‌ڵا كرد، له‌وانه‌ ده‌ور و رۆڵی له‌مه‌ودوای زۆربه‌ی ئه‌و ره‌وت و كه‌سایه‌تیانه‌ كه له‌ رووباری گۆرینی نه‌خشه‌ی سیاسی كوردستان له‌ گه‌ڵ گۆران مه‌له‌ ئه‌كه‌ن. ئایا ئه‌یانه‌وه هه‌ر به‌ته‌نیا و له‌گه‌لی ده‌ور ببینن؟ یان كاتی ئه‌وه هاتووه كه‌ خۆیان ساخ كه‌نه‌وه‌ و قۆڵی لێ هه‌ڵماڵن و له‌‌ناویدا و به‌ بێ به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی و كوتله‌بازی له‌ رێكخستنی بزوتنه‌وه‌كه‌ به‌ره‌و ئامانجی كۆتایی هه‌نگاو بنێن. راسته‌ گۆران متمانه‌ی خه‌ڵكی به‌ده‌ست هێنا و بردیه‌وه‌، به‌ڵام گرنگتر له‌ بردنه‌وه‌كه، ئه‌و‌یه‌ كه‌چۆن ئه‌و متمانه‌یه‌ نه‌دۆرێنێت و له‌ جێ به‌ جێ كردنی به‌ڵێنه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بێت. ئه‌وه‌ش كارێكی زۆر ئاسته‌مه گه‌ر خۆی كۆ نه‌كاته‌وه‌ وماڵی خۆی رێكنه‌خات. دیاره‌ ئه‌وه‌ش ته‌نیا به‌ خۆ نه‌ویستی و هوشیاری و نوێخوازی هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناو بزووتنه‌وه‌كه‌ سه‌ر ئه‌گرێ. بۆیه‌ ڕه‌گ له‌مه‌شدا ئه‌توانێ ببێته‌ ئاڵا هه‌ڵگر گه‌ر بێتوو باقی د‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ڕه‌گ هاو ڕا بن له‌ گه‌ڵ هاورێ كوێستانی.
سه‌یوا ن مه‌جید
 وه‌ختی ئه‌وه‌ هاتوه‌ گۆران خۆی رێکخات،به‌وه‌ش هه‌م بیانو به‌ ده‌س که‌سه‌وه‌ نامێنێ وه‌ک گرووپ و ره‌وتوو هتد..بمێننه‌وه‌ و هه‌میش رێ ده‌گرێ له‌و جؤره‌ نا روونیه‌ی هه‌یه‌.خه‌لک ده‌یه‌وێ بزانێ کێن ئه‌وانه‌ی رابه‌رایه‌تی ئه‌م بزووتنه‌وه‌ ده‌که‌ن.زۆریش گرنگه‌ هه‌موو ئه‌وانی به‌رپرسیره‌تیان ده‌بێ له‌ رێی هه‌لبژاردنه‌وه‌ بێ.راگه‌یندنی دوایی هێنانی ره‌گ کارێکی ا ئازایانه‌و بێوێنه‌یه‌.ده‌ستخۆشیتان لێ ئه‌که‌م.ئێوه‌ به‌کرده‌وه‌ ده‌رتان خستوه‌ ئازاوخؤنه‌ویستن. نووسینه‌کانت جوانن،خؤزگه‌ زیاترت ئه‌نووسی.
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ