دیمانه‌
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌




Saturday, December 19, 2009
 
     

سازدانی: به‌هادین یوسف – هه‌ستیار قادر
پشتیوان ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێی وایه‌؛ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن زۆر كرچ‌وكاڵه‌و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب‌و زیانی كورددایه‌و ته‌نیا بۆ رازیكردنی دڵی تارق هاشمییه‌، كه‌ یاساكه‌ ره‌تنه‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ك ره‌خنه‌ له‌ هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌گرێت، كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرتنیان كردوه‌و دواتریش لێی پاشگه‌زبونه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ پێناسه‌ ده‌كات، كه‌ "ئێستا سه‌ركردایه‌تی كورد له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی قایم نه‌وه‌ستاون" به‌وپێیه‌ی ئێستا ئۆپۆزسیۆن‌و میدیای ئازاد له‌ كوردستان هه‌یه‌و راستییه‌كان بۆ خه‌ڵك رونه‌، بۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرتنیان ده‌كرد كه‌متر له‌ میدیاكان ده‌رده‌كه‌ون‌و لێدوان ده‌ده‌ن.

رۆژنامه‌:  له‌ تێپه‌ڕاندنی‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ عێراقدا، كه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كورسییه‌كانی‌ كوردی‌ لێكه‌وته‌وه‌ باس له‌ به‌ڵێنی‌ زاره‌كی‌ ئه‌مه‌ریكاو لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌ ده‌كرێت، سه‌باره‌ت به‌ ماده‌ی‌ (140)و چه‌ند پرسێكی‌ دیكه‌، ئایا ئه‌زمونی‌ سیاسیی‌ كورد سودی‌ له‌و جۆره‌ به‌ڵێنانه‌ بینیوه‌؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: من به‌ش به‌ حاڵی‌ خۆم له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی په‌رله‌مان ئاماده‌ نه‌بوم، كه‌ دوا هه‌مواری یاساكه‌ی تێدا په‌سندكرا، به‌ڵام گه‌ر رونی‌ بكه‌ینه‌وه‌ ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌ی‌ نوسین‌و ره‌سمیی‌ هیچ گره‌نتی‌و به‌ڵێنێكی به‌ كورد نه‌داوه‌، راسته‌ ده‌ڵێت حكومه‌تی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ پشگیریی‌ له‌ عێراق ده‌كات به‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیشه‌وه‌و جۆزێف بایدنی جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكاش، كه‌ ده‌ڵێن دۆستی‌ كورده‌ له‌ به‌رژوه‌ندی‌ ئه‌مریكا كێشه‌ی‌ نییه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی‌ عێراقدا بێت، به‌ڵام هه‌رگیز له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌دانین ناوچه‌كانی‌ كه‌ركوك‌و خانه‌قین‌و شه‌نگار بخرێنه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان‌و ئه‌وان هیچ به‌ڵێنێكی‌ وایان نه‌داوه‌، ته‌نیا  به‌یاننامه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا باسی‌ له‌وه‌ كردوه‌، كه‌ رێز له‌ ده‌ستور ده‌گرن له‌ ماده‌ی‌ (140)‌و (142)ه‌وه‌، كه‌ بونی‌ ماده‌ی‌ (142) گره‌نتییه‌كان سفر ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ش تازه‌ نین، دوای‌ ئه‌وه‌ ئێمه‌ ده‌خاته‌ هه‌ڵوێستێكی‌ زۆر  موحریجه‌وه‌، ئێمه‌ وه‌كو گوتاری‌ سیاسیی‌ ره‌سمیی كوردی‌ زۆرجار ده‌ڵێین؛ كێشه‌ی‌ عێراق كێشه‌یه‌كی‌ ناوخۆیی‌و عێراقییه‌و ده‌بێت عێراقییه‌كان خۆیان چاره‌سه‌ری‌ بكه‌ن‌و دژی‌ ده‌ستێوه‌ردانین له‌ كاروباری‌ ناوخۆی‌ عێراق‌و عه‌ره‌بی‌ سوننه‌و توركمانه‌كان تاوانبار ده‌كه‌ین داوای‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ توركیاو وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی‌ ده‌یڵێین بانێكه‌و دو هه‌وا، له‌سه‌رچی‌ بنه‌مایه‌ك به‌شێوه‌ی‌ ره‌سمیی‌‌و ئاشكرا داوا ده‌كه‌ین  ئه‌مریكا، ده‌ستبخاته‌ ناو ده‌ستوری‌ عێراق بۆ یارمه‌تیدانی‌ كورد له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140) ئه‌مه‌ بۆ خۆی‌ پرسیاره‌و نه‌یارو دۆسته‌كانیشمان ئه‌م داواكارییه‌یان پێناخۆشه‌.

رۆژنامه‌: له‌ ماوه‌ی‌ رابردودا ئه‌مه‌ریكا به‌پێی‌ یاسای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیادی‌ عێراقی‌ له‌ژێرده‌ستدابوه‌و ئه‌وكات ده‌یتوانی‌ ماده‌ی‌ (140) جێبه‌جێبكات‌و كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان به‌غداو هه‌ولێر بكات، به‌ڵام ئێستا به‌پێی‌ رێكه‌وتنی‌ ستراتیژیی‌ عێراق ئه‌مه‌ریكا ده‌سه‌ڵاتیان له‌ عێراق نامێنێت، ئایا گره‌نتی‌ چییه‌ حكومه‌تی‌ ئه‌مریكا ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی‌ بۆ كورد جێبه‌ جێبكات؟.
پشتیوان ئه‌حمه‌د: هه‌ركاتێك ئه‌مریكا توشی‌ ته‌نگه‌ژه‌ی‌ ناوخۆیی‌ بێت زیاتر رای‌ گشتیی‌ ئه‌مه‌ریكا  گرنگی‌ ده‌دات به‌ حیزبی‌ دیموكرات‌و ئه‌و حیزبه‌ حیزبی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكایه‌‌و ناتوانێت په‌یڕه‌وی‌ سیاسه‌تێكی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سه‌ركه‌وتو بكات، هه‌میشه‌ له‌ مێژوی‌ ئه‌مه‌ریكادا ئه‌وه‌ی‌  په‌یڕه‌وه‌ی‌ سیاسیه‌تێكی‌ ده‌ره‌كی‌ سه‌ركه‌وتوی‌ كردوه‌ حیزبی‌ كۆمارییه‌كانن له‌به‌ر ئه‌وه‌ دیموكراتییه‌كان  تا بۆ یان بكرێت سیاسه‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ خزمه‌تی‌  سیاسه‌تی‌ ناوخۆییان، ئه‌مان  له‌ عێراق پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن‌و ده‌یانه‌وێت بارودۆخی‌ عێراق بخه‌نه‌ قازانجی‌ بارودۆخی‌ ناوخۆی‌ ئه‌مه‌ریكا، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ عێراق بكشێنه‌وه‌، بۆیه‌ هه‌ر به‌ڵێنێك له‌م ته‌نگژه‌و بارودۆخه‌دا،  كه‌ ئه‌مه‌ریكا بیدات جێگه‌ی‌ متمانه‌ نییه‌.

رۆژنامه‌: له‌ دواین هه‌مواردا، كه‌مبونه‌وه‌ی‌ كورسییه‌كانی‌  هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ (16.7% بۆ 12.6% ) له‌ چوارچێوه‌ی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستاندا تاوتوێكرا؟ بۆ ده‌نگی‌ پێدرا، كه‌ ده‌تانزانی‌  كورسییه‌كانی‌ كه‌م ده‌بنه‌وه‌؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: له‌ سه‌ره‌تاوه‌  به‌رامبه‌ره‌كانمان له‌ شیعه‌و سوننه‌،  له‌ روی‌ سیاسییه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوتر بون له‌ كورد له‌ ئیداره‌كردنی‌ دانوستانه‌كانی دۆسییه‌ی‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن، ئێمه‌ زیاتر كاسكراین به‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك، ئه‌وان توانیان كێشه‌ی‌ كه‌ركوك وا بجوڵێنن، كه‌  هه‌مو هاوپه‌یمانی‌ كوردستان خه‌ریكی‌ ئه‌وه‌بێت‌و پێوه‌ی‌ سه‌رقاڵ‌ بێت، له‌ په‌نای‌ ئه‌وه‌دا  ئه‌وان توانیان ئه‌وه‌ جێبه‌جێبكه‌ن، كه‌ هه‌ر (100) هه‌زار كه‌س نوێنه‌رێكی‌ هه‌بێت له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق‌و ئه‌وه‌ تێپه‌ڕی‌‌و بو به‌ پیرۆزباییكردن، به‌ڵام دواتر كه‌ وردبوینه‌وه‌  له‌ دۆسییه‌كه‌ بۆمان ده‌ركه‌وت، كه‌ له‌و رێژه‌یه‌ كورد زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت تیایدا، ئێمه‌ یه‌كه‌مجار پێمان داگرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌، كه‌ له‌سه‌ر (100) هه‌زار ده‌نگ‌و كورسییه‌ك قایل نه‌بین به‌وپێیه‌ی‌ ئاماری‌ ره‌سمیی‌ نییه‌  ده‌بێت ژماره‌ی‌ كورسییه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق (275) كورسی‌ بێت، به‌ڵام  دواتر كه‌ هاشمی‌ دو ماده‌ی‌  یاساكه‌ی‌ ڤیتۆكرد ده‌بو ئێمه‌ له‌ په‌رله‌مان  ئه‌و دوماده‌یه‌مان هه‌موار بكردایه‌، ئێمه‌ هاتین بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌ دانوستانكردن له‌گه‌ڵ‌ ئیئتلافدا رێكه‌وتین ئاماری‌ (2005)ی‌ كۆبۆنی‌ خۆراك  بكرێته‌ پێوه‌رو زیاده‌ی‌ (2.8%) بۆ هه‌مو پارێزگاكان‌و كاتێك چوه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار هاشمی‌ قایل نه‌بو قبوڵی‌ بكات، به‌ڵام له‌ دواین دانیشتنی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقدا كاتێك سه‌رۆك كۆمار داوای‌ له‌ په‌رله‌مان كرد  دانیشتنێكی‌ نائاسایی‌ بكات من بۆ خۆم دڵنیابوم  له‌وه‌ی‌ ئێمه‌ تیایدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین. 

رۆژنامه‌: كه‌ركوك وه‌ك پارێزگایه‌ك، كه‌ گومان له‌سه‌ر تۆماره‌كانی ده‌كرێت‌و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به‌ ئاماری (2009)‌و هه‌ر (100) هه‌زار هاوڵاتییه‌ك كورسییه‌ك، هه‌مو داواكارییه‌كانی لیسته‌كانی دیكه‌ له‌ یاساكه‌دا جێگیربو له‌ به‌رامبه‌ردا كورد چی ده‌ستكه‌وت؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: به‌ڕاشكاوی ده‌ڵێم؛ ئێمه‌ سه‌ركه‌وتو نه‌بوین له‌ ئیداره‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ‌ كوتله‌كانی دیكه‌دا، ده‌بێت هاوپه‌یمانی كوردستان، له‌ داهاتودا‌و ئه‌و گروپانه‌ی له‌ به‌غدا نوێنه‌رایه‌تی كورد ده‌كه‌ن، ده‌بێت شێوازی كاركردنمان له‌گه‌ڵ‌ كوتله‌كانی دیكه‌ بگۆڕین.

رۆژنامه‌: قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرێت به‌رامبه‌ر هه‌مو ئه‌وانه‌ی به‌خشی لیستی هاوپه‌یمانی هیچ وه‌رنه‌گرت له‌ دانوستانه‌كاندا؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: هه‌ندێك هه‌وڵدرا، بۆ نمونه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌كوك نه‌كرێت، ئێمه‌ پێمانداگرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بكرێت، ئه‌مه‌ باش بو، ئه‌وان هه‌وڵیاندا دو كۆتا بۆ عه‌ره‌ب‌و توركمان له‌ كه‌ركوك دیاریبكرێت، ئێمه‌ ره‌تمانكرده‌وه‌ ئه‌وه‌ كارێكی باش بو، ئه‌وان داوایانكرد، ئێمه‌ له‌مانه‌ سه‌ركه‌وتو بوین، به‌ڵام به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، یان هه‌ر كه‌سێكی دیكه‌ نابێت، له‌ یه‌كه‌م دانیشتن بڵێت؛ تایبه‌تمه‌ندیدان به‌ كه‌ركوك هیڵی سوره‌، ده‌بێت خه‌ڵكی دیكه‌ له‌ خواره‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌قفی به‌رز‌و له‌ داواكاری‌و هیڵی سور دابنێت‌و، تۆ كه‌ركوك به‌هێڵی سور دابنێیت‌و جێبه‌جێنه‌كرێت، ئه‌وه‌ به‌خراپی ده‌شكێته‌وه‌، به‌ڕێز سه‌رۆك هه‌رێم‌و په‌رله‌مان پێداگری ئه‌وه‌یان ده‌كرد تایبه‌تمه‌ندی نه‌درێت به‌ كه‌ركوك، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی پێدرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌و هێڵه‌ سورانه‌ پێش ئه‌وه‌ باسبكرێت‌و ورده‌كاری بكرێت‌و ئه‌لته‌رناتیڤ باسبكرێت، ئه‌گه‌ر پێداگری ئه‌وه‌ بكه‌یت كه‌ بایكۆتی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین، پێش ئه‌وه‌ی بایكۆتی بكه‌یت، ده‌بێت دراسه‌ی بكرێت، ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كه‌ت جێبه‌جێنه‌كراو، ئه‌م بایكۆته‌ زیانی چه‌نده‌و سودی چه‌نده‌؟، ده‌بێت ئه‌مانه‌ لێكبدرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مانه‌ لێكدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌، هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكرا به‌رامبه‌ره‌كه‌شت تایبه‌تمه‌ندیدا به‌ كه‌ركوك‌و تۆش بایكۆتت نه‌كرد، ئه‌وه‌ له‌سه‌رت ده‌كه‌وێت، ده‌بێت ئه‌مانه‌ لێپرسراوه‌ پایه‌به‌رزه‌كان نه‌یڵێن، وه‌كاتێك هه‌ڕه‌شه‌ت كرد ده‌بێت داواكۆكی له‌سه‌ری بكه‌ین‌و حسابی قازانج‌و زیان بكه‌ین.

رۆژنامه‌:  ئێستا یاساكه‌ په‌سه‌ند كراوه‌، پێتوانییه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆته‌كه‌ ئێستا تۆپی ئه‌و كێشه‌یه‌ له‌ گۆڕه‌پانی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، بۆ نمونه‌ ئه‌و هه‌ڵانه‌ تێپه‌ڕیوه‌، ئێستا پێویست نییه‌ په‌رله‌مانی كوردستان‌و سه‌ركردایه‌تی كوردستان هه‌ڵوێستێكی به‌رامبه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كانی كورد هه‌بێت؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: ئێستا سه‌یر بكه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی لێدوانیان ده‌دا، دوای ئیمزاكردنه‌كه‌ كه‌متر ده‌رده‌كه‌ون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی توندوتۆڵ‌ نه‌وه‌ستاون خه‌ڵكی كوردستان به‌ حوكمی بونی ئۆپۆزسیۆن‌و رۆژنامه‌ی ئازاد‌و بونی شه‌فافیه‌ت له‌ راستییه‌كان تێده‌گه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ كه‌مترین لێدوان ده‌ده‌ن، بڕوبیانو ده‌دۆزنه‌وه‌، ده‌ڵێن ئێمه‌ چیبكه‌ین، بڕوامان به‌ ته‌وافوق هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بایكۆتمان بكردایه‌ ئه‌وه‌ دژ به‌ ته‌وافوق ده‌بو، مه‌سه‌له‌ن، دواتر ده‌كه‌ونه‌ هه‌ڵوێستی پێچه‌وانه‌وه‌، دێن باسی ماده‌ی (140) ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌مریكا به‌ڵێنی داوه‌ جێبه‌جێی بكات، باسی  ماده‌ی (142) ناكه‌ن، بۆ خۆی ماده‌ی (140) به‌ ته‌واوی دژی بنه‌مای ته‌وافوقه‌، چونكه‌ (140) له‌ قۆناغی سێیه‌م ریفراندۆم ده‌كرێت، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای زۆرینه‌و كه‌مینه‌، ئه‌مه‌ش ته‌وافوق نامێنێت، یان بیانوی دیكه‌ ئه‌وه‌یه‌، چی بكه‌ین ژماره‌ی كورد به‌پێی ئه‌م كۆبونی خۆراكه‌ كه‌مه‌، كه‌ پێی ده‌ڵێین نابێت ئه‌م هه‌ڵبژارده‌ به‌پێی كۆبونی خۆراك بكرێت‌و ده‌بێت پێداگری بكه‌ین له‌سه‌ر، (275) كورسی، چونكه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ پارێزگاكانیش كراو ئێمه‌ له‌و پارێزگایانه‌ی، كه‌ كوردی تێدایه‌، به‌شدارییمان كردوه‌و ناڕه‌زاییمان ده‌رنه‌بڕیوه‌ ئێستا چۆن، ناڕه‌زایی ده‌رببڕین ئه‌مه‌ بیانوه‌، تۆ وه‌كو هه‌رێم بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌شداریی بكه‌یت جیایه‌ هه‌ڵبژاردنێك له‌ به‌شێك له‌ پارێزگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌مه‌ زۆر جیاوازه‌ ئه‌مانه‌ به‌راورد ناكرێن.

رۆژنامه‌: پێشبینی تۆ بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چییه‌، له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان؟ بارودۆخی كورد چۆن ده‌بینیت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: به‌ راشكاوی ده‌ڵێم؛ وه‌زعی كورد له‌و ناوچانه‌ باش نابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ كه‌ رازی بوین له‌ ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره‌، تارق هاشمی پیرۆزبایی كرد له‌ ده‌رچونی ئه‌م بإیاره‌، وه‌كو عه‌ره‌بێك پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵكی نه‌جه‌ف‌و كه‌ربه‌لاو تكریت‌و رومادی كرد‌و به‌سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی دانا.

رۆژنامه‌: به‌ڵام باسی هه‌رێمی كوردستانی نه‌كرد؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: خۆی دیاره‌ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ به‌سه‌ر كوردایه‌، به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێدوانه‌كه‌ رونه‌، ئه‌مه‌ كاریگه‌ریی خۆی ده‌بێت‌و پێویسته‌ حساباتی تایبه‌ت بكه‌ین بۆ موسڵ‌‌و دیاله‌و كه‌ركوك.

رۆژنامه‌: هه‌ست به‌ جیاوازییه‌كی زۆر ده‌كه‌ین، تارق هاشمی به‌رگرییه‌كی زۆری كرد له‌ كورسی عه‌ره‌به‌كان‌و پیرۆزبایی له‌ عه‌ره‌ب كرد، به‌ڵام جه‌لال تاڵه‌بانی كه‌ سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌ بۆ وه‌ك نوێنه‌ری كورد  له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كرد، به‌وپێه‌ی ئه‌و سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌‌و خۆی به‌ نوێنه‌ری هه‌مو پێكهاته‌كان ده‌زانێت؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: سه‌رۆك كۆمار كه‌ سوێندی یاسایی ده‌خوات ده‌بێت ئیلتزام بكات به‌ ده‌ستوره‌وه‌، به‌ڕای تایبه‌تی خۆم هه‌رگیز پێم باش نییه‌، سه‌رۆك كۆمار كورد بێت.

رۆژنامه‌: بۆچی؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كورد سه‌رۆك كۆمار نه‌بێت، ده‌توانین پێداگری زیاتر بكه‌ین له‌سه‌ر مافه‌كانی خۆمان، ئێستا كه‌ فشار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر دو سه‌ركرده‌ ده‌یكه‌ن سه‌رۆك كۆمارو سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌رنه‌بێت ئه‌و كاته‌ ئه‌و فشاره‌ له‌سه‌ر یه‌كێكیان ده‌بێت نه‌ك هه‌ردوكیان، دوای ئه‌وه‌ خیتابی سیاسیی جیاجیا ده‌بێت، سه‌رۆكی هه‌رێم زیاتر له‌ چوارچێوه‌ی هه‌رێمدا‌و سه‌رۆك كۆمار له‌ چوارچێوه‌ی هه‌مو عێراقدا، ئه‌مانه‌ ده‌بنه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ناكۆكی دروست ببێت، له‌ دیدو بۆچونه‌كاندا ئه‌مه‌ش ده‌روازه‌یه‌كه‌، كه‌ ئه‌مریكا یان هه‌رلایه‌نێكی دیكه‌ به‌ ئاره‌زوی خۆی مناوه‌ره‌ بكات.

رۆژنامه‌:  كاتێك تارق هاشمی یاساكه‌ی ره‌تكرده‌وه‌، بۆ ئه‌مجاره‌ سه‌رۆك كۆمار ره‌تینه‌كرده‌وه‌، ئه‌و كێشانه‌یشی تێدابو، نه‌یتده‌توانی ره‌تیبكاته‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌ حاڵه‌تی كه‌مبونه‌وه‌ی كوردسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: من باسی ئه‌وه‌مكرد، زه‌ختی ئه‌مریكاو وڵاته‌ ئقلیمییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وان بو.

رۆژنامه‌:  ئه‌ی بۆ هاشمی ناكه‌وێته‌ ژێر باری ئه‌و فشاره‌وه‌؟ بۆ به‌رده‌وام فشار له‌سه‌ر كورده‌ خۆ عه‌ره‌بیش لۆدی له‌سه‌ره‌، به‌ڵام قبوڵی ناكات؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: ئه‌و پرسیارێكه‌ هه‌قه‌ سه‌رۆك كۆمار وه‌ڵامی بداته‌وه‌.

رۆژنامه‌: به‌ڵام جگه‌له‌ سه‌رۆك كۆمار سه‌رۆكی هه‌رێمیش له‌ژێر هه‌مان فشاردابو؟ هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كورد نه‌رمتره‌ له‌ سوننه‌و شیعه‌؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: بۆ باسی ئه‌وه‌مكرد، نابێت سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵوێستێك نیشانبدات‌و پاشگه‌زبێته‌وه‌، پرسیاری لێبكرێت ده‌ڵێت به‌ڵێنمان له‌ ئه‌مریكا وه‌رگرتو.

رۆژنامه‌:  پێشتر ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ له‌ نوێنه‌رانی كورد له‌ به‌غدا ده‌گیرا، له‌ مه‌سه‌له‌ی ناوچه‌دابڕاوه‌كان مساوه‌مه‌ زیاتر ده‌كرێت له‌ چاو سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم، به‌ڵام له‌ هه‌مواری دوایی یاسای هه‌ڵبژاردندا، مساوه‌مه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌دابڕاوه‌كانیش كرا، هه‌ست ناكه‌یت سه‌ركردایه‌تی كورد له‌ روی تێورییه‌وه‌ ده‌ڵێت: ئه‌و ناوچانه‌ به‌شێكن له‌ هه‌رێمی كوردستان؟ به‌ڵام له‌ روی پراكتییكییه‌وه‌ به‌ ته‌وزیفیكردنی سیاسه‌تی خۆی زۆر نه‌رمتره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان؟ هه‌ستناكه‌یت جۆرێك له‌ پشتگوێخستن هه‌یه‌؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: نه‌ك هه‌ر ئیهمال، بۆ نمونه‌ با كه‌ركوك بهێنینه‌وه‌، ئه‌و سیاسیه‌ت‌و ململانێ‌و ناكۆكییه‌ی كه‌ یه‌كێتی‌و پارتی په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، زۆر زیانی تێداكردوه‌، خه‌ڵكێكی زۆر ناڕازین ئه‌وه‌ مه‌علومه‌، كه‌ من ده‌ڵێم ئێمه‌ ته‌سه‌ڕوفمان له‌گه‌ڵ‌ توركمان باش نه‌بو، به‌ڵگه‌م ئه‌وه‌یه‌ پارتی‌و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ‌ یه‌ك باش نین‌و ململانێی یه‌كتر ده‌كه‌ن، ده‌بێت له‌گه‌ڵ‌ توركمان چۆن بن؟، له‌ خانه‌قین كه‌ خۆم له‌وێم، ئێمه‌ ده‌بو یه‌ك ده‌نگ‌و یه‌ك ده‌ست بین، له‌ ئه‌نجامی ململانێی نێوان یه‌كێتی‌و پارتیدا، ده‌زگاكانی ناوچه‌جێناكۆكه‌كان بون به‌ دو ئاسایش‌و دو په‌روه‌رده‌، ئه‌وه‌ خه‌ڵكیی توشی نائومێدیی كردوه‌، ئێمه‌ زۆر جار له‌وه‌ زه‌ره‌رمان كردوه‌، نه‌ هه‌رێم وه‌ك پێویست پشتگیریان ده‌كات به‌تایبه‌تی خانه‌قین‌و كه‌ركوك باشتره‌، پارێزگایه‌كه‌و له‌ به‌غدا پشكی خۆی وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام كوردی دیاله‌و موسڵ‌ به‌شێكه‌ له‌و پارێزگایانه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ بارودۆخی زۆر خراپتره‌ خزمه‌تیان وه‌كو پێویست پێناگات، ئه‌و پارێزگایانه‌ی حكومه‌تی عێراق نایكات به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی هاوكاریی له‌ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرێت، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت؛ له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌، ئه‌مانه‌ توشی كێشه‌ بون.

رۆژنامه‌: باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌ندامانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی فشاره‌كه‌یان له‌ سه‌ره‌وه‌ بۆهات، له‌ سه‌ره‌وه‌ هات یان ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ بۆ تێپه‌ڕبونی یاساكه‌ له‌نێو په‌رله‌مانتاره‌كاندا دروست بو ‌و خۆیان گه‌یشتنه‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌، ئه‌گه‌ر رای په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی یه‌كه‌ یه‌كه‌ وه‌ربگیرێت ئه‌م هه‌مواره‌ی دوایی یاساكه‌ جێی ده‌نگدان بو؟ قه‌ناعه‌ت له‌ سه‌ره‌وه‌ بو، یان له‌ خواره‌وه‌؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: هه‌رچه‌نده‌ خۆم له‌ دوا هه‌مواردا له‌وێ نه‌بوم، به‌ڵام بێگومان ئه‌مریكا كاریگه‌ریی  هه‌بوه‌ له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌وانیش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر خواره‌وه‌یان دروست كردوه‌.

رۆژنامه‌: كه‌واته‌ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی له‌ به‌غدا ئازادی ته‌واوی ده‌نگدان‌و راده‌ربڕنیان نییه‌؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: بێگومان نییانه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی هه‌مو كوتله‌كان به‌ هاوپه‌یمانی كوردستانیشه‌وه‌ به‌ لیستی داخراو رۆیشتون حیزب ده‌ڵێت؛ به‌ ده‌نگی من بوی به‌ ئه‌ندام، من چی ده‌ڵێم ده‌بێت جێبه‌جێی بكه‌یت، تائێستاش وابوه‌، به‌ڵام كه‌ ئێستا لیسته‌كه‌ نیمچه‌ كراوه‌یه‌ جیاوازه‌، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ به‌ ده‌نگی جه‌ماوه‌ر ده‌بنه‌ ئه‌ندام‌و  ده‌نگییان زوڵاڵتر ده‌بێت‌و ده‌توانن باشتر قسه‌ بكه‌ن، نوێنه‌رانی كورد له‌ په‌رله‌مانی داهاتوی عێراق به‌ ئاسانی ئاراسته‌ ناكرێن‌و كاریگه‌ریی حیزبیان له‌سه‌ر نابێت.

رۆژنامه‌: دوا پرسیارمان ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ جیاوازییه‌ك ده‌كرێت به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی بۆ یاساكه‌ ده‌كرا كورسی پارێزگاكانی هه‌مو عێراق به‌پێی ئاماری (2005)و زیادكردنی رێژه‌ی (2.85%)ی ساڵانه‌ بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك، به‌ڵام هه‌مو پارێزگاكانی عێراق كورسییه‌كانیان به‌پێی ئاماری (2009)یه‌، ته‌نیا سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم به‌پێی ئاماری (2005)، ئه‌وه‌ جیاوازی نییه‌؟
پشتیوان ئه‌حمه‌د: ئه‌و بنه‌مایانه‌ نه‌ما ئێستا بڕیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ژماره‌ی كورسییه‌كان دیاریكرا به‌پێی ئه‌و دانوستانانه‌ی كه‌ له‌نێوان كوتله‌كاندا كرا، پشت به‌ هیچ ئامارێك نه‌به‌ستراوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌مواری یاساكه‌ شتێكی كرچ‌وكاڵه‌و بۆ ئه‌وه‌بو تارق هاشمی ره‌تینه‌كاته‌وه‌، ئه‌و بإیاره‌شی بۆ یاساكه‌ ده‌رچوه‌ ئه‌مه‌ش پینه‌و په‌ڕۆیه‌، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ به‌ شیعه‌و سوننه‌وه‌و به‌ زیانی كورد شكایه‌وه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
omed issa
 پشتیوان ئه‌حمه‌د کارتی سه‌رژمێری عیراق به‌ هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه‌ ،گرێکۆره‌که‌ ده‌که‌نه‌وه‌ تازه‌ له‌دوو چوان مه‌چوون ،سه‌رژمێر ئه‌وه‌ی بن به‌ڕێ دێنیته‌ سه‌ر به‌ڕێ .
Dilly
 پاش دەست خۆشی لێ کردنتان بۆ ئەو چاو پیکەوتنە. وا بزانم ئەو بەڕێزەش ئاگای لە هیچ نیە ئێشتا، سەرۆک کۆمار لەبەر ئەوەی سوێندی خواردوە ئیتر دەبێت ئیلتیزام بکا بە دەستورەوە، بۆ سوێندیان بۆ ئێمەی کورد نەخوارد و ئیلتیزامیشیان نەکرد؟ و تا ئێستاش نایکەن ، یان ئەو ئاگاداری ئەو بێ ئیلتیزامیە نیە لای خۆمان. پاشان ئەڵێت حەق نیە سەرۆک کۆمار کورد بێت ، ئەوان زۆربەی شکستەکانیان لە پێناو وەرگرتنەوەی ئە پۆستەیە کە خودی پۆستەکە زەرەری هەیە ئیتر نازانم بۆ چونکە نایزانن بەکاری بهێنن. یان هەر پۆستی سەرۆک کۆماری وایە، ئەی بۆ هاشمی بە پۆستی جێگریشەوە ئەتوانێت سوود بگەیەنێت بە سوننە، لە هه‌مو دونیادا کەسێک کە سەرکەوتو نەبێت لە پۆستێکدا دەست لە کار ئەکێشێتەوە، تەنها لای ئێمەیە شکستەکەشمان بە سەرکەوتن پێ ئەفرۆشنەوە و داوای چەپڵەمان لێ ئەکەن
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ