دیمانه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌




Wednesday, November 3, 2010
 
     

سازدانی‌: پشتیوان سه‌عدوڵا

د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان و یه‌كێك له‌ نوێنه‌رانی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق‌ پێیوایه‌، زه‌مانه‌تی‌ جێبه‌جێكردنی‌ داخوازییه‌كانی‌ كورد بریتییه‌ له‌ به‌هێزكردنی‌ ناوخۆی‌ كوردستان ‌و چه‌سپاندنی‌ دیموكراسیه‌ت له‌ هه‌رێم.

د. نه‌جمه‌دین كه‌ له‌ هه‌مانكاتدا به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ یه‌كێتیه‌ دڵخۆشه‌ به‌وه‌ی گرژیه‌كانی‌ نێوان یه‌كێتی‌ و گۆڕان زۆر كه‌مبونه‌ته‌وه ‌‌و چاوڕوانی باشتربونی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كات.

رۆژنامه‌: نزیكه‌ی‌ ساڵێكه‌ له‌ئه‌مه‌ریكاوه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌موكوڕیی ‌‌و كێشه‌ی‌ هه‌یه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌ڕوات ‌و له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و كێشانه‌ی‌ كه‌ له‌ كوردستاندا هه‌ن، ئه‌مڕۆ واقعێك دروستبوه‌‌ و له‌ كوردستاندا كه‌ ته‌نها دو حیزب نییه ‌‌و ئێستا ئۆپۆزسیۆن هه‌یه‌، هه‌رچه‌ند ئه‌م ئۆپۆزۆسینه‌وه‌ هه‌مو شتێكی‌ بۆ ناكرێت، به‌ڵام بونی‌ ئۆپۆزسیۆن گرنگه‌‌ و ده‌توانێت رۆڵێكی‌ باش ببینێت بۆ پێشخستنی‌ هه‌رێم، ده‌بێت بونی‌ ئۆپۆزسیۆنمان پێخۆشبێت، چونكه‌ جگه‌ له‌ ناوخۆی‌ هه‌رێم، له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ هه‌مان ئۆپۆزسیۆن له‌ شاندێكدایه‌ له‌ به‌غدا به‌ناوی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانه‌وه‌ به‌یه‌ك ده‌نگ قسه‌ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش جێگای‌ دڵخۆشییه‌.

رۆژنامه‌: له‌م قۆناغه‌ی‌ ژیانی‌ سیاسی‌ هه‌رێمدا، چاكسازی‌ تا كۆێ زه‌روره‌تی‌ هه‌یه‌؟
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:  له‌ هه‌مو قۆناغێكدا چاكسازیی‌ پێویسته‌‌ و ده‌بێت گرنگی‌ به‌ ئازادی ‌‌و سه‌روه‌ربونی‌ یاسا بده‌ین، له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ (25/7/2009)دا كه‌ سه‌ره‌تای‌ دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن بو، خه‌ڵكێك له‌ ناو یه‌كێتی ‌‌و پارتی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ جیاواز هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ ده‌كرد ‌و نه‌یانده‌ویست ئه‌و هێزه‌ی‌ كه‌ له‌ په‌رله‌مان‌ و حكومه‌ت هه‌یانه‌ لێی‌ كه‌مببێته‌وه‌، به‌ڵام ده‌بینین ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن، نه‌ك مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر كوردستان، به‌ڵكو له‌ ناوخۆ‌ و ده‌ره‌وه‌ روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌، بۆیه‌ ده‌بێت فێرببین گوێمان له‌ قسه‌ی‌ جیاواز ‌و ره‌خنه‌ هه‌بێت، ده‌بێت بۆچون‌ و پێشنیازی‌ ئۆپۆزسیۆن به‌و شێوه‌یه‌ وه‌ربگیرێت كه‌ خزمه‌ت به‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌كات‌ و پێویسته‌ مه‌ده‌نییانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئۆپۆزسیۆن بكرێت.

رۆژنامه‌: رۆڵ ‌و ئه‌دای‌ ئۆپۆزسیۆن له‌هه‌مبه‌ر پرسه‌ نیشتمانی‌ و حوكمرانیه‌كه‌دا باش ده‌بینیت؟
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن، كه‌موكوڕیی‌ هه‌بوه‌، به‌ڵام ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ی‌ له‌ كوردستاندا هه‌یه‌، ئۆپۆزسیۆنێكی‌ سودبه‌خشه ‌‌و بوه‌ته‌هۆی‌ په‌ره‌پێدانی‌ ژیانی‌ دیموكراسی‌ له‌ كوردستاندا ‌و واش له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مڕۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، بیر له‌ هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ پێشتر بیری‌ لێ نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

رۆژنامه‌: (2)ساڵ‌ پێش ئێستا، مام جه‌لال پرۆژه‌یه‌كی‌ بۆ جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت پێشكه‌شكرد، به‌ڵام تا ئێستا جێبه‌جێ‌ نه‌كراوه‌، هۆكاره‌كه‌ی‌ بۆچی‌ ده‌گه‌ڕێنیته‌وه‌؟
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: به‌داخه‌وه‌، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی‌ به‌ڕێز مام جه‌لال، جێبه‌جێ‌ نه‌كرا، له‌كاتێكدا پرۆژه‌یه‌كی‌ زۆر باش ‌و گرنگه‌، هۆكاری‌ جێبه‌جێ‌ نه‌كردنی‌ بۆ دوئیداره‌یی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌ ئێستادا به‌ناو یه‌ك ئیداره‌ین، به‌ڵام له‌ واقیعدا دو ئیداره‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه‌ جێبه‌جێبكرێت، له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ خه‌ڵكانێك ده‌درێت، بۆیه‌ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ كۆسپی‌ بۆ دروستده‌كه‌ن، به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ یه‌كێتییه‌ جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌كه‌ بكاته‌وه‌، هه‌رچه‌ند ده‌زانین جێبه‌جێكردنی‌ زۆری‌ ده‌وێت، به‌ڵام پێویسته‌ هه‌نگاوی‌ جددی‌ بۆ بنرێت، خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ ده‌نگی‌ به‌ یه‌كێتی‌ داوه‌ تا خزمه‌تی‌ بكات، خزمه‌تیش به‌وه‌ ناكرێت، كه‌ له‌به‌ر خاتری‌ شه‌خس ‌و گروپێك كاره‌ باشه‌كان جێبه‌جێ‌ نه‌كرێن‌ و بارودۆخه‌كه‌ وه‌كو خۆی‌ بهێڵرێته‌وه‌.

رۆژنامه‌: به‌وپێیه‌ی‌ به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ یه‌كێتیشن، ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان گۆڕان ‌و یه‌كێتی‌ گه‌یشتوه‌ته‌ چ ئاستێك؟
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: گۆڕان ‌و یه‌كێتی‌، له‌ یه‌ك سكه‌وه‌ هاتونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، یه‌كێتی ‌‌و گۆڕان خوێنیان تێكه‌ڵه ‌‌و برایه‌تییان له‌یه‌كه‌وه‌ نزیكه‌، من دڵخۆشم به‌وه‌ی‌ كه‌ ئێستا گرژییه‌كان زۆر كه‌مبونه‌ته‌وه‌‌ و ئه‌و هێرش ‌و تۆمه‌تانه‌ی‌ كه‌ پێشوتر ده‌درانه‌ پاڵ‌ یه‌كتر، ئێستا نه‌ماون ‌و چاوه‌ڕان ده‌كرێت په‌یوه‌ندییه‌كان باشتر بن.

رۆژنامه‌: بابێینه‌ سه‌ر ئه‌وقه‌یرانه‌ سیاسیه‌ی‌ له‌عێراق هه‌یه‌، به‌رای‌ ئێوه‌ كورد له‌گه‌ڵ مالیكی‌ حكومه‌ت دروستبكات باشه‌ یان له‌گه‌ڵ عه‌لاوی‌؟
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: له‌ دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌، ئێمه‌ له‌ شاندی‌ دانوستانكاری‌ كوردی‌، وه‌ره‌قه‌یه‌كمان پێشكه‌ش به‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان كردوه‌‌ و نزیكه‌ی‌ (30) كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌سیاسییه‌ عێراقییه‌كاندا كردوه‌‌ و نزیكه‌ی‌ (50) كۆبونه‌وه‌مان له‌نێو خۆماندا كردوه‌، تا ئێستا توانیومانه‌ له‌گه‌ڵ‌ لیستی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا له‌سه‌ر داخوازییه‌كانی‌ كورد رێكبكه‌وین، ته‌نها یه‌ك خاڵ‌ نه‌بێت، لیستی‌ عێراقییه‌ هه‌رچه‌ند له‌ خاڵه‌ عێراقییه‌كاندا له‌گه‌ڵ‌ ئێمه‌دایه‌، به‌ڵام تا ئێستا ئاماده‌ییان پیشان نه‌داوه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داخوازییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ ئێمه ‌‌و رێكنه‌كه‌وتوین، بۆیه‌ كورد له‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا نزیكتره‌ له‌ لیستی‌ عێراقییه‌. ئێمه‌ رێز له‌ ئه‌یاد عه‌لاوی‌ ده‌گرین ‌و خۆشمانده‌وێت، به‌ڵام خۆی ‌‌و لیسته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)‌و داخوازییه‌كانی‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ كورد دا نین، بۆیه‌ چه‌ند لای‌ ئێمه‌ خۆشه‌ویست بێت، ئه‌وان له‌ ئێمه‌ دورن، ئه‌وه‌ی‌ به‌لای‌ ئێمه‌وه‌ گرنگه‌، جێبه‌جێكردنی‌ داخوازییه‌كانی‌ كورده‌، نه‌ك شه‌خس‌ و كه‌سایه‌تی‌.

رۆژنامه‌: باسی‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌كرێت، پێگه‌ی‌ كورد له‌م قۆناغه‌دا لاوازتربوه‌، پێتوایه‌ كورد له‌ عه‌مه‌لییه‌ی‌ سیاسیی‌ عێراقدا، كاریگه‌رییه‌كی‌ به‌رچاوی‌ هه‌بێت؟
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: پێگه‌ی‌ كورد، نه‌ به‌ ژماره‌ی‌ كورسییه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقه‌، نه‌ به‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و پۆستانه‌یه‌ كه‌ له‌ عێراقدا وه‌ریانده‌گرێت، پێگه‌ی‌ كورد له‌وه‌دایه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ دوه‌مه‌ له‌ عێراقدا ‌و كوردستان هه‌رێمێكی‌ فیدراڵییه‌ كه‌ له‌ ده‌ستوری‌ عێراقدا دانی‌ پێدانراوه‌، ئه‌مڕۆ نه‌ لیستی‌ عێراقییه‌‌ و نه‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی‌، ئه‌گه‌ر پێكه‌وه‌ش رێكبكه‌ون، به‌بێ‌ كورد ناتوانن حكومه‌ت پێكبهێنن‌ و پێویستی‌ ته‌واویان به‌ پشتیوانیی‌ كورد هه‌یه‌ بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ داهاتو، بۆیه‌ من پێگه‌ی‌ كورد به‌ لاواز نابینم، به‌ڵام روداوه‌كانی‌ داهاتو به‌ شێوازی‌ كاركردنی‌ خۆمانه‌وه‌ به‌نده‌، ئه‌گه‌ر به‌شوێن داخوازییه‌كامانه‌وه‌ نه‌چین، رێكه‌وتنه‌كانمان ته‌نها له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌مێننه‌وه‌، پێنج ساڵی‌ رابردو ئه‌وه‌ی‌ سه‌لماندوه ‌‌و پێشتریش رێكه‌وتنی‌ نوسراو هه‌بوه‌، به‌ڵام جێبه‌جێ‌ نه‌كراوه ‌و راسته‌ حكومه‌ت سست بوه‌، به‌ڵام خۆیشمان سست بوین.

رۆژنامه‌: گره‌نتی‌ جێبه‌جێكردنی‌ داخوازییه‌كانی‌ كورد له‌ چیدایه‌؟
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: هیچ گرنتییه‌ك نییه‌ كه‌ رێكه‌وتنه‌كانمان جێبه‌جێ‌ بكرێن، ره‌نگه‌ ئه‌و لایه‌نه‌ی‌ له‌گه‌ڵیدا رێكده‌كه‌وین سبه‌ینێ‌ په‌شیمان ببێته‌وه ‌و كۆسپ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خواسته‌كانمان دروستبكات، زه‌مانه‌تی‌ جێبه‌جێكردنی‌ داخوازییه‌كانی‌ كورد، بریتییه‌ له‌ به‌هێزكردنی‌ كوردستان ‌و چه‌سپاندنی‌ دیموكراسییه‌ت ‌و دامه‌زراندنی‌ داموده‌زگا له‌ كوردستان، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌ به‌غدا پۆستی‌ حكومی‌ وه‌رده‌گرن، ده‌بێت كه‌سانێكی‌ به‌ توانا‌ و شیاوبن ‌و خه‌ڵكانێك بن كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بكه‌ن، جگه‌له‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ په‌رله‌مان ‌و حكومه‌تی‌ عێراقی، ئاگاداری‌ یه‌كتربن ‌و كۆبونه‌وه‌ی‌ به‌رده‌وامیان هه‌بێت ‌و له‌ هه‌مانكاتیشدا پێویسته‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌هێز له‌ نێوان نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا ‌و هه‌رێمدا هه‌بێت.

رۆژنامه‌: پێویسته‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كه‌ركوك‌ و ناوچه‌جێناكۆكه‌كان له‌ كوێی‌ دانوستانه‌كان و  داخوازییه‌كانی‌ كورددا بێت؟
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئێمه‌ له‌ چوار ساڵی‌ رابردودا، كه‌مته‌رخه‌میمان به‌رامبه‌ر به‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كه‌ركوك ‌و ناوچه‌دابڕێنراوه‌كان هه‌بوه‌ و جددی‌ نه‌بوین، له‌ كاتێكدا له‌ ساڵی‌(2006)دا ده‌مانتوانی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ مالیكی‌ بڕوخێنین، ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا فشارمان له‌ مالیكی‌ بكردایه‌، ئێستا ماده‌ی ‌(140) له‌ قۆناغێكی‌ تردا بو، قۆناغی‌ رابردو هه‌لێك بو كه‌ كورد نه‌یقۆسته‌وه‌، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و هه‌له‌مان له‌ده‌ستدا ماوه‌ و ده‌توانین وابكه‌ین كه‌ ماده‌ی ‌(140) جێبه‌جێ‌ بكرێت، ئه‌ویش به‌وه‌ ده‌بێت، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ هه‌موكات له‌ ئه‌وله‌ویاتی‌ كاره‌كانمان بێت‌ و به‌رده‌وام بیری‌ حكومه‌تی‌ بهێنینه‌وه‌ و كارتی‌ فشاری‌ كشانه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت به‌كاربهێنین، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئێمه‌ له‌ كه‌ركوك ‌و ناوچه‌دابڕێنراوه‌كانی‌ تر، بڕوای‌ لایه‌نه‌كانی‌ تر ‌و به‌تایبه‌تی‌ توركمان له‌ خۆمان نزیكبكه‌ینه‌وه‌، هیچ پاساوێكمان نییه‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌مڕۆ توركمان دژایه‌تی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140) ده‌كات، ئه‌وه‌ هه‌ڵه ‌و كه‌موكوڕیی‌ خۆمان بوه‌، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ هه‌مو توركمان له‌گه‌ڵمان بێت، به‌ڵام به‌ خزمه‌تگوزاریی‌ ده‌توانین هه‌ڵوێستی به‌شێكی‌ زۆری‌ خه‌ڵكی‌ توركمان بگۆڕین، پێویسته‌ شێوه‌ی‌ كاركردنی‌ خۆمان بگۆڕین ‌و دۆستی‌ كورد په‌یدابكه‌ین، ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی‌ شاره‌كه‌ باشتربكه‌ین، خه‌ڵكی‌ شاره‌كه‌ به‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیه‌وه‌ له‌گه‌ڵماندا ده‌بن ‌و ئه‌وكاته‌ش جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی ‌(140) ئاسانتر ده‌بێت.

رۆژنامه‌: كه‌واته‌، پێتوایه‌ كه‌ ئیداره‌كردنی‌ كه‌ركوك ‌و ئه‌و ناوچانه‌ له‌لایه‌ن كورده‌وه‌، هۆكارێكبوه‌ بۆ چاره‌سه‌رنه‌كردنی‌ كێشه‌كان؟
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: بمانه‌وێت‌ و نه‌مانه‌وێت، خه‌ڵك، ئیداره‌ی‌ كه‌ركوك به‌ ئیداره‌ی‌ كورد داده‌نێت ‌و له‌سه‌ر كورد حسابه‌، له‌ حه‌وت ساڵی‌ رابردو، به‌غدا كۆسپی‌ بۆ ئیداره‌ی‌ كه‌ركوك دوستكردوه‌‌ و حیزبایه‌تیش كۆسپ بوه‌، هه‌روه‌ها ئیداره‌ی‌ كه‌ركوك خۆیشی‌ كۆسپی‌ بۆ خۆی‌ دروستكردوه‌، په‌یوه‌ندیی‌ نێوان پارێزگا‌ و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا خراپه‌، ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا ‌و به‌رپرسانی‌ ئیداریی‌ وه‌كو پێویست به‌ كاری‌ خۆیان هه‌ڵنه‌ساون ‌و ئه‌مه‌ وایكردوه‌ كه‌ دژایه‌تیی‌ ماده‌ی ‌(140) بكرێت، بۆ نمونه‌ حه‌وت مانگه‌ (12)ملیار دینار بۆ پاككردنه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك ده‌رچوه‌، به‌ڵام تا ئێستا ته‌رخان نه‌كراوه‌، له‌ كاتێكدا كه‌ركوك بوه‌ به‌ زبڵخانه‌‌ و كه‌موكوڕییه‌كی‌ زۆر هه‌یه‌، خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ به‌ كورد ‌و توركمان ‌و عه‌ره‌به‌وه‌ بێزار ‌و بێئومێدبون، خه‌ڵكیش مافی‌ خۆیانه‌ كه‌ بێزاربون، چونكه‌ به‌رپرسه‌ كورده‌كان دورن له‌ خه‌ڵكه‌وه‌.

رۆژنامه‌: ناله‌باریی‌ بارودۆخی‌ كه‌ركوك ‌و ناوچه‌جێناكۆكه‌كان له‌چیدا ده‌بینیته‌وه‌؟
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: له‌ كه‌ركوك ‌و ناوچه‌دابڕێنراوه‌كان، بارودۆخێكی‌ ناله‌بار دروستبوه‌، ئێستا كۆچی‌ پێچه‌وانه‌ دروستبوه‌، هه‌مو ئه‌و كوردانه‌ی‌ كه‌ دوای‌ روخاندنی‌ رژێمی‌ به‌عس چونه‌ته‌وه‌ بۆ كه‌ركوك ‌و موسڵ‌‌ و جه‌له‌ولا ‌و سه‌عدیه ‌‌و قه‌ره‌ته‌په‌‌ و خورماتو، ئێستا بۆ كوردستان كۆچ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌ی‌ رابردودا، خه‌ڵكێكی‌ زۆری‌ غه‌یره‌ كه‌ركوكی‌ له‌ كه‌ركوك دامه‌زراون، جگه‌ له‌وه‌ به‌پێی‌ زانیارییه‌كان، له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵی‌ رابردودا (5 - 7)هه‌زار خێزانی‌ عه‌ره‌ب هاتونه‌ته‌ كه‌ركوك ‌و ناوچه‌كانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ دیاله‌ش هه‌مان بارودۆخیان هه‌یه‌، ئه‌م بارودۆخه‌ مه‌ترسی‌ بۆ سه‌ر ئاینده‌ی‌ ئه‌و ناوچانه‌ دروستكردوه‌‌ و پێویسته‌ به‌زویی‌ پارێزگار ‌و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك ئه‌و بارودۆخه‌ رابگرن ‌و چاره‌سه‌ری‌ بكه‌ن.

رۆژنامه‌: ده‌وترێت، یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ به‌نیازی‌ گۆڕینی‌ به‌رپرسه‌ كورده‌كانی‌ شاره‌كه‌ن، ئه‌مه‌ تاچه‌ند راسته‌؟
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: گۆڕانكاری‌ پێویسته ‌‌و خه‌ڵكی‌ كه‌ركوكیش گۆڕانكارییان ده‌وێت، من لێتی‌ ناشارمه‌وه‌، گۆڕینی‌ به‌رپرسه‌ كورده‌كان له‌ كۆبونه‌وه‌كانماندا باسكراوه‌، ئه‌وه‌ی‌ كه‌ گرنگه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ئێستادا هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك كه‌ ده‌كرێت، پێویسته‌ به‌وردی‌ دیراسه‌ بكرێت ‌و ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ داده‌نرێن له‌گه‌ڵ‌ یه‌كتردا ته‌بابن ‌و پشتیوانی‌ ته‌واویان لێ بكرێت‌ و له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا پێویسته‌ حیزب ده‌ستنه‌خاته‌ كاره‌كانیانه‌وه‌، ده‌بێت بزانرێت كه‌ چۆن گۆڕانكاری‌ ده‌كرێت‌ و كێ‌ له‌ شوێنیان داده‌نرێت، به‌ڵام بۆ ده‌ربازبون له‌و بارودۆخه‌، باشترین میكانیزم، ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوكه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
Ari
 dasxosh dktor bo qsakant barasty kurd pewisty ba kasi karama w lehatwi wak to haia bo baghdad chwnka awe shweni sazsh w swkaiaty krdn nia ba kurdawa bo mabasty 7izbaiaty w plaw post jareki tr dasxosh dktor supas bo hawestakat...
Ari Baban
 salek bar la esta la yakek laTV Kurdeyakan prsyart le kra darbaray PUK wa PDK walamakt awa boo ka to na andamy la PUK wa na la PDK ,ay chon bweta andamy maktaby syasy PUK,,chon
د.اديب محمدعلي
 أهلا بالدكتور نجم لدين عمركريم في كردستان، كلام جميل ومن انسان مخلص. نرجو ان تحافظ على ارائك ولاتؤثر فيك من هم حواليك..وانت من كركوك التي غبت عنها طويلا والان تركت وضيفتك ومنصبك المهم في امريكا ربما؟ وصعدت فجأة الى قمة الأيكيتي ..
yamolki
 ان تأسيس کوردستان من جديد مهمة صعبة ولکن غير مستحيلة وممکنة على أيدى اليمين العلماني " النخبة الکوردية" ممن يؤمنون حقا باليبرالية والاقتصاد الحر. والنخبة قطعا لاتريد حكام اعتذاريين ولا حتى سياسيين وانما قائد حقيقي كبير ومطلق اليد ينفذ ما يريد بلا معارضة أو مماحكات وإما فلتذهب السياسة برمتها للجحيم. وحتی الشعب يريد من الحکام ان يکونوا قادة بمعنى الكلمة أصحاب رؤى تنفذ بلا ملاججات وإما يتركوننا و يذهبون لبيوتهم.
mustafa muhmmed
 dest xosh bo dr. nejmedin >> rezm bo qsekany kak sabah hie belam aw bradere wa qse akat ke kurdistan yekek le wlate pesh kewtwekany dnia bwbet w partekey y.n.k werany kerdbet.! awe lekdanweyeky helie. cwnke abet eme ber lewey rexne le kes bgrin rwaninman bo mesla nishtimanyekan frawan w roshn bkeynwe. ............
Muhammad Ali
 Daskhosh Kak diktor, xozga janabit zootir de garaytawa bo kuridstan. Be rsaty xalky kurdistan wa bataybaty xalky kirkuk peweestyan be kasy wak to haya. Balam peiman xosha zootir des be karakatan biikaeet le Karkuk . Karkuk xawany qurbaniya wa shayany kasy wak to ya xizmaty aw damwana bikaeet.
wrya
 msawama,,,,,,msawama,,,, ema waku kurd ta3rib krawiyn law shwenanay garmianu dawru bary karkuk am nawa gora ba shwena jenakokakan ,,,,ama boxoiy laxoiyda msawamayaka sarany 3araby iraqy qoztyanawa,,,sarany kurdish nawy ta3rib xarika biyry kurdy dabanawa lakatekda ema har kaka hamakay jaranyn labar chawy 3araby tazay iraq,,,, lutfan hichy ter ta3rib magorn ba nawchay jenakok kurd zor shlaw 3arabish har 3arabakany jaranen,,,,mn am raxnayam la halswrawany goranish haya ,,, hiwadarm nawy ta3rib bakar behenen ,,,,
Sabah Yassin
 دکتور نه‌جمه‌دی زۆر ئیجابیانه‌ دنیا سیاسی کوردی مکیاچ ده‌کات و له‌هه‌مان کاتدا دان به‌وه‌شدا ده‌نێت که‌ له‌ ناوچه‌ جینویه‌کاندا کورد له‌ پاشه‌کشه‌دایه‌، جا من له‌و ناگه‌م که‌ چۆن ئه‌و دوو زانیاریه‌ به‌یه‌که‌وه‌ کۆ ده‌کاته‌وه‌! له‌وه‌ش زیاتر دکتور که‌ بۆ خۆی خاوه‌نی توانای مادی و مه‌عنه‌وه‌یه‌ له‌ دنیا هه‌ژار بون زیاتری کورد و به‌ تایبه‌تی ناوچه‌ی جینوکان، ئه‌گه‌ر بڕاو ناکات با سه‌یری ئیزدی و که‌رکوکی و خانه‌قین بکا و ئینجا بیر له‌ ده‌ست دانی که‌لتوری کوردی و باڵا ده‌ستی و به‌رفراوانی توانای دزی کوردی بکات تا له‌و ریگه‌یه‌وه‌ مانایه‌ک به‌و هاوکیشه‌ دژواره‌ بدا که‌ پارته‌که‌ی ئه‌و و پارتی به‌رپرسیاره‌ی سه‌رکین له‌و ناهاوتایه‌دا که‌ بۆ خۆی هاوار ده‌کات. لێره‌دا ده‌خوازم پرسیاره‌ ئاراسته‌ دکتور بکه‌. تۆ که‌ دکتوراتی له‌ نه‌خۆشه‌یه‌کانی ده‌مار هه‌یه‌ و شاره‌زایت له‌ دنیا نه‌خۆشی کوردیش دا به‌ راده‌یه‌ک هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر بێتو نه‌خۆشێک بۆ خوی دان به‌ نه‌خوشی خۆیدا نه‌نێت. چ ده‌رمانێک چاری ده‌ردی ده‌کات؟ به‌ کورتی و کوردی تا ئه‌وانه‌ی که‌ بون به‌ بار به‌سه‌ر ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ وه‌ک سه‌رکرد و رێپیشانده‌ر که‌ی فیر ده‌بن باس له‌ بێ توانای و نه‌زانی خویان و لاوازی نه‌ته‌وه‌که‌یان بکه‌ن، چونکه‌ دکتور ده‌زانێت، ئه‌گه‌ر نه‌ خۆشیک بۆ خوی باس له‌ ده‌رده‌کانی نه‌کات، دکتۆره‌کان چه‌ند به‌ توانابن ، ناتوان ئه‌و داوده‌رمانی بده‌ێت که‌ زوو یان دره‌نگ چاره‌سه‌ری ده‌رده‌که‌ی بکات.
ديار سوله ى
 pishaky dast xoshytan lidakam hywa darm hamo barprsany (puk) yan (pdk) bam shyway baryz kak dktor walam bdanawa kas xoy lamasala chara nos sazakan nashrytawa barasty walamy raw bochonakan bdatawa
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ