دیمانه‌
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌




Tuesday, January 4, 2011
 
     

سازدانی‌: چاوان عه‌لی‌
شۆڕش حاجی‌، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌  په‌رله‌مانی‌ عێراق، پێیوایه‌؛ كه‌ زۆرێك له‌ هێز‌ و لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، به‌ ئۆپۆزسیۆنبونی‌ گۆڕان له‌ عێراقدا به‌ داهێنان ده‌زانن، چونكه‌ زه‌حمه‌ته‌ له‌ عێراقی ئه‌مڕۆدا هێزێك بدۆزیته‌وه‌، كه‌ هه‌ڵپه‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌كات.

له‌م دیداره‌ی‌ رۆژنامه‌دا شۆڕش حاجی‌، جه‌ختیش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌؛ كه‌ گۆڕان له‌  به‌غدا له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بێت، یان ئۆپۆزیسیۆن، به‌رگریی له‌ ده‌ستكه‌وته‌ ده‌ستورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.

رۆژنامه‌: له‌دوای بڕیاردانتان به‌ به‌شدارینه‌كردن له‌ حكومه‌ت، ئایا مه‌سه‌له‌كه‌تان به‌ ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ‌ (هاوپه‌یمانی نیشتمانیی) یه‌كلایی بوه‌وه‌، یان ده‌رفه‌ت ماوه‌ بۆ چونتان بۆ ناو حكومه‌ت؟
شۆڕش حاجی: ئێمه‌ هه‌ڵویستی خۆمان به‌ ئاشكرا به‌ هه‌مو لایه‌ك وتوه‌‌و ئه‌گه‌رچی تائێستا هێنده‌ی من ئاگادار بم، هیچ وتوێژێكی جدیی نییه‌ بۆ په‌شیمانكردنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و بڕیاره‌ی كه‌ داویه‌تی، به‌ڵام له‌ مه‌سه‌له‌ی دانوستاندنێكی له‌و بابه‌ته‌دا، ناكرێت بڵێی ئه‌و بڕیاره‌ی داومه‌ ئیتر گه‌ڕانه‌وه‌ی تێدا نییه‌، به‌ڵكو بڕیارێكه‌ له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك و له‌ هه‌لومه‌رجێكی دیاریكراودا دراوه‌، بۆیه‌ به‌ گۆڕانی هه‌لومه‌رجه‌كه ‌و نه‌مانی هۆیه‌كان، ره‌نگه‌ ئه‌و بڕیاره‌ش وه‌ك خۆی نه‌مێنێت.

رۆژنامه‌: ئێوه‌ یه‌كه‌م هێز بون كه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی‌ و ده‌ستوریی، واقیعی ئۆپۆزسیۆنبونتان جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ عێراقیش چه‌سپاند، ئه‌و بڕیاره‌تان له‌ ناوه‌ندی سیاسیی ‌و ئیعلامیی عێراقدا چۆن لێكدرایه‌وه‌؟
شۆڕش حاجی: ناوه‌نده‌ سیاسی و ئیعلامییه‌كانی به‌غدا، زۆرن و بۆچون و هه‌ڵوێستیشیان له‌مه‌ڕ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئێمه‌ جیاوازه‌، به‌ڵام زۆربه‌ی هێز و لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان به‌ چاوی رێز و ته‌قدیره‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان. زۆربه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی گۆڕان به‌ شتێكی نوێ‌ و جۆرێك له‌ داهێنان ده‌زانن، چونكه‌ زه‌حمه‌ته‌ له‌ عێراقی ئه‌مڕۆدا، هێزێك بدۆزیته‌وه‌ كه‌ هه‌ڵپه‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌كات ‌و ئاوا بێمنه‌ت بێت له‌ وه‌رگرتن یان وه‌رنه‌گرتنی پۆستدا. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی په‌رله‌مانتار و لێپرسراوه‌ عێراقییه‌كان، ته‌نانه‌ت له‌ناو هاوپه‌یمانیی نیشتمانیش، دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه‌ ده‌بوایه‌ گۆڕان بایی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن و ئیستیحقاقی نه‌ته‌وه‌یی به‌شدار بێت له‌ حكومه‌ت و نه‌ده‌بو فشاری سه‌رۆكی هه‌رێم قبوڵ‌ بكه‌ن.

رۆژنامه‌: پێتان وانییه‌ كه‌ موجازه‌فه‌یه‌كی گه‌وره ‌‌و كه‌مێك مه‌ترسیداریشتان به‌خۆتان كردوه‌ كه‌ بڕیاری بون به‌ئۆپۆزسیۆنتان داوه‌ له‌عێراقێكدا كه‌ هێشتا داموده‌زگای به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو یاسایی ‌و ده‌ستوریی دانه‌مه‌زراوه‌؟
شۆڕش حاجی: نه‌خێر، من ناوی نانێم موجازه‌فه‌، به‌ڵكو ناوی ده‌نێم هه‌ڵوێستێك كه‌ له‌ بڕوای ته‌واو به‌خۆوه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌، دوای ئه‌وه‌ی ناچاركراین ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ وه‌رگرین، زۆر كه‌س‌ و لایه‌ن پێیان وایه‌، له‌ رێی پۆستی وه‌زاری و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ده‌توانن خزمه‌تی ده‌نگده‌ران و به‌رنامه‌ سیاسییه‌كه‌یان بكه‌ن، به‌ڵام ئێمه‌ وه‌ك گۆڕان پێمان وایه‌، ئه‌گه‌ر له‌ ده‌سه‌ڵاتیشدا نه‌بین، به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌ سیاسییه‌كه‌مان و ده‌نگده‌رانمان راستگۆ ده‌بین و هه‌مو توانامان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ تا له‌ به‌غدا خزمه‌تی دۆزی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین و متمانه‌ی ده‌نگده‌ران به‌ گۆڕان به‌هێزتر بكه‌ین. ئێمه‌ له‌ به‌غدا، له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بین، یان ئۆپۆزسیۆن، به‌رگریی له‌ ده‌ستكه‌وته‌ ده‌ستورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین و هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی كورد ده‌ده‌ین. ئێمه‌ له‌ به‌غدا، له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بین، یان ئۆپۆزسیۆن، هه‌وڵده‌ده‌ین له‌وێوه‌ فشار بخه‌ینه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی مافی مرۆڤ و شه‌فافییه‌ت. ئێمه‌ له‌ به‌غدا، له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بین، یان ئۆپۆزسیۆن، هه‌وڵده‌ده‌ین ده‌ستێوه‌ردانی حیزب له‌ كاروباری حكومه‌ت و خه‌ڵكدا، له‌ كوردستان نه‌هێڵین. ئێمه‌ له‌ به‌غدا، له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بین، یان ئۆپۆزسیۆن، هه‌وڵی پاراستن و زیادكردنی به‌شه‌ بودجه‌ی كوردستان ده‌ده‌ین، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و بودجه‌یه‌ له‌ كوردستان شه‌فافانه‌ سه‌رف بكرێت ‌و خه‌ڵك بزانێت ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌درێته‌ كوردستان، چه‌نده ‌و چی لێدێت و ده‌درێت به‌ چی!
 
رۆژنامه‌: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان، به‌هۆی دو حیزبی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، كه‌وتوه‌ته‌ ململانێی ئێوه‌ له‌ به‌غدا، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن مامه‌ڵه‌ی هاوپه‌یمانیی ‌و لیسته‌ عه‌ره‌به‌كانیش له‌گه‌ڵتان چۆن بێت؟
شۆڕش حاجی: ئۆپۆزسیۆنبون و كاركردنی سیاسیی له‌ به‌غدا، زۆر له‌ هی كوردستان جیاوازه ‌‌و مه‌رج نییه‌ ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی كه‌ له‌ حكومه‌تدان، له‌ هه‌مو شتێكی هه‌مو پێكهاته‌كانی حكومه‌ت رازی بن. ئه‌وه‌ی تائێستا تێبینیمان كردوه‌، مامه‌ڵه‌ی حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان به‌رامبه‌ر ئێمه‌، له‌ هی لایه‌نه‌ عه‌ره‌به‌كان خراپتره‌، ئه‌ی مه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌بو داوای له‌ هاوپه‌یمانی نیشتمانی كرد كه‌ نابێت گۆڕان له‌ به‌شی كوردستانیی پۆستی وه‌زاره‌ت وه‌رگرێت؟ له‌وه‌ده‌چێت ئه‌و دو حیزبه‌ بڕیاریان دابێت كه‌ هه‌رچی ئێمه‌ بیڵێین، ئه‌وان دژی بوه‌ستنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ نێگه‌تیڤه‌ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڕان، له‌ لایه‌نه‌ عه‌ره‌بییه‌كاندا به‌دی ناكه‌م. لانیكه‌م هه‌مو لایه‌نه‌ عه‌ره‌بییه‌كان بڕیاریان نه‌داوه‌ هه‌رچی گۆڕان بیڵێت، ئه‌وان دژی بن و هه‌رچی بۆ گۆڕان چاك بێت، ئه‌وان رێگریی لێبكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستان به‌دی ده‌كرێت.

رۆژنامه‌: پێشتر گۆڕان رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و پلانه‌ له‌نێوان پارتی‌ و مالكیدا له‌ دژی ئێوه‌ كراوه‌، ئایا هه‌ڵویستی یه‌كێتی چی بوه‌ له‌نێو ئیئتیلافه‌كه‌دا؟
شۆڕش حاجی: پێم وانییه‌ ئێستا یه‌كێتی قورسایییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و بڕیاری هاوپه‌یمانی كوردستانیی مابێت.

رۆژنامه‌: له‌په‌رله‌مانی‌ عێراق، هه‌شت كورسیتان هه‌یه‌، چۆن ده‌توانن له‌كاتی‌ ده‌ركردنی‌ یاساكاندا كاریگه‌ریی‌ به‌رچاو بنوێنن؟
شۆڕش حاجی: به‌و هیوایه‌ین كه‌ له‌و چه‌ند لیژنه‌ په‌رله‌مانتارییه‌ی ئه‌ندام ده‌بین، تیایاندا رۆڵی كاریگه‌ر ببینین و ئه‌گه‌ر شاره‌زاییشمان له‌ بوارێكدا نه‌بێت، یان له‌ بابه‌تێكی دیاریكراومان نه‌زانی، بێگومان ده‌بێت په‌نا به‌رینه‌ به‌ر كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا، تا بتوانین له‌ كاره‌كانماندا سه‌ركه‌وتو بین. له‌ په‌رله‌مانی عێراقدا، بواری كاركردنی زۆر هه‌یه ‌و هه‌رچییه‌ك له‌ چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ و ده‌ستوردا بێت، ده‌توانیت كاری له‌سه‌ر بكه‌یت. له‌ په‌رله‌مانی عێراق، رێگریی له‌به‌رده‌م كه‌سدا نییه‌ هه‌ر پێشنیاز و پرۆژه‌یه‌ك بهێنێته‌ پێش، مادام له‌ چوارچێوه‌ی یاسا و په‌یڕه‌ودا بێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وڵی بڕیاردان به‌ ته‌وافوق ده‌درێت، ئه‌وه‌نده‌ فه‌رزكردن و تێپه‌ڕاندنی یاساكان به‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌ نییه‌ وه‌ك له‌ په‌رله‌مانی كوردستان په‌یڕه‌وده‌كرێت.

رۆژنامه‌: به‌هێزترین هێز ‌و مه‌سه‌له‌ كه‌ ده‌بێت گۆڕان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن خۆی بۆ ئاماده‌ بكات‌ و روبه‌ڕوی ببێته‌وه‌ له‌ عێراق، چییه‌؟
شۆڕش حاجی: خراپترین دوژمنی هه‌مو لایه‌ك له‌ عێراقی ئه‌مڕۆ، تیرۆریزم و گه‌نده‌ڵییه‌. ئومێدم زۆره‌ كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ راده‌یه‌كی باش له‌ ساڵی (2011)وه‌ كه‌م ببێته‌وه ‌‌و ئه‌ركی ئێمه‌ له‌ ناو په‌رله‌مان، ره‌خنه‌گرتنه‌ له‌ كار و كرده‌وه‌ی حكومه‌ت و چاودێریكردنی ئه‌دائی حكومه‌ته‌، جگه‌ له‌ پێشكه‌شكردنی پێشنیازی یاسایی كه‌ له‌ خزمه‌تی خه‌ڵك و دۆزی گه‌له‌كه‌مان بێت. هه‌روه‌ها هه‌ر بڕیار و پێشنیازێكیش بێته‌پێشه‌وه‌ كه‌ له‌ خزمه‌تی خه‌ڵكی عێراق به‌گشتی و خه‌ڵكی كوردستان به‌ تایبه‌تیدا نه‌بێت، ئێمه‌ دژی ده‌وه‌ستینه‌وه‌، ئینجا ئه‌مه‌ هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بیهێنێته‌ پێش. وای بۆ ده‌چم كه‌ گه‌وره‌ترین كێشه ‌و بابه‌ت كه‌ له‌ چه‌ند ساڵی داهاتو روبه‌ڕوی ئێمه‌ ده‌بێته‌وه‌، ماده‌ی (140)و هه‌وڵی هه‌ندێك لایه‌ن ده‌بێت بۆ هه‌مواركردنی چه‌ند ماده‌یه‌كی ناو ده‌ستوری عێراق.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
yousif
 من ته نها وه ڵا مێکی ئه و براده رانه بده مه وه که........و شتێکی دیاری کراو له بۆ چونیان دایه نه ک ده ر بڕینی ڕایه ک وه پێیان ده ڵێم گۆڕانی لێ ده رچێت چ حیزب و ڕێکخراوێک به رگه ی ئه و هه موو په ستانه ده گرێت که له کوردوستان وعێراق دژی به کار دێت هێشتا بزوتنه وه که و جه ماوه ره که یشی خۆڕاگر و به ره و پێسه وه ده ڕۆن. ێوسف / به ریتانیا
ره‌وا ئه‌مجه‌د ئه‌مین
 ده‌ستتان خۆش و سه‌رتان به‌رز و خه‌باتتان پیرۆز،بزووتنه‌وه‌ی گۆران ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌جێندای سیاسی خۆیدا په‌یره‌وی ده‌کات هه‌مان ئه‌و بریار و به‌ڵێنانه‌یه‌ که‌ به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردن به‌ ده‌نگده‌رانی دابوو،به‌م هه‌ڵوێسته‌ گرنگ و یه‌ک له‌ دوای یه‌کانه‌یان راده‌ی به‌هێزی فراکسیۆنه‌که‌یان ده‌رده‌خات به‌رامبه‌ر سیسته‌م و مۆدێلی نوێی حکومه‌ت و به‌رێوه‌بردنی ده‌وله‌ت و په‌یره‌وکردنی پره‌نسیپه‌ دیموکراتیه‌کان که‌ چه‌نده‌ کۆڵنه‌ده‌رن و هه‌میشه‌ له‌ بزاڤێکی نوێی خه‌باته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان په‌شه‌نگه‌.
قاره‌مان محمود عه‌سکه‌ری
 به‌ڕێز کاک شۆڕش حاجی سڵاو دیاره‌ من وه‌کو شه‌خس ڕێزم بۆ خۆت هه‌یه‌ به‌ڵام به‌ڕێزتان په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌یه‌کی ته‌نها ئێمه‌مان ئه‌زانین چه‌ند پڕ ئازار بو وه‌ به‌ڕێزت و که‌سانی تر که‌ کاریان ته‌قدیس کردنی شه‌خس بو لێبگه‌ڕانایه‌ پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵک بڵێن نا ئه‌وا ئه‌مڕۆ کوردوستان جوانترو پێشکه‌وتوتر ئه‌بو . ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتم له‌ نوسینکه‌ت ئێوه‌ له‌ هه‌ر شوێنێک پارتی و یه‌کێتی هه‌بێت به‌رامبه‌ریان ئه‌وه‌ستن ، یان ئه‌ڵیی عه‌ره‌به‌کان هه‌ڵوێستیان وه‌کو هه‌ڵویستی هه‌رێم نه‌بوه‌ کام عه‌ره‌ب هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بزانێت کوردێک دژ به‌ به‌رامبه‌ر خۆی ئه‌وه‌ستێته‌وه‌ دژی بێت کام عه‌ره‌ب پارویه‌کی چه‌وری وه‌کو ئێوه‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێت مه‌به‌ستم ئه‌و بیره‌ی ناو سه‌ری کاک شۆڕش حاجی یه‌ نه‌ک گۆڕان . ........ ، بونه‌ته‌ ماموستای سیاسه‌ت وه‌کو ئه‌وه‌ی میله‌تی ئێمه‌ هیج نه‌زانێت ئێوه‌ وه‌حیتان بۆ هێناوه‌ . ئێوه‌ قسه‌که‌ی تورکه‌کانتان سه‌لماند که‌ ئه‌ڵێن نه‌ دار بۆ مه‌قاش ئه‌بێت ونه‌کورد بۆ پاشا . ئه‌وه‌ی جه‌نابت باسی لێوه‌ ئه‌که‌یت خه‌ڵک له‌ حه‌فتاو هه‌شتاکان باسی له‌و شتانه‌ ئه‌کرد له‌ وڵاتێکی مه‌زهه‌بی قوڵی وه‌کو عێراق ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتت نه‌بێت ئه‌بێ ئۆپۆزسێون فاتیحای بۆ بخوێنێت . لێبگه‌ڕێن با خه‌ڵک گۆڕان بکات ئه‌مه‌ش مه‌که‌نه‌ ده‌ردی کۆمه‌ڵه‌ و قۆناغه‌کانی خۆی ببڕێت .
lawe
 zor badaxawa ka ewa bona maya y nan breiny hazaran kas la ..........,bzanm kam andam parlamantan amdaea ble aw mocha zora wari nagrm aedam bawanay nanea brwa
yamolki
 00 أیام زمان استاذ شورش 00 يسعدنى صوابک الان بقدر ما يسعدنى صوابى عام 1984 فی قریة خراپه ومناقشتی معکم فی عدم الانجرار وراء نظریات لا یستحق التضحیة لها بشاة اجرب. قلته‌ و نقوله الیوم بغير قليل من الثقة فى لحظة أحوج ما نكون فيها لبزوغ قيادة کوردیة علمانية قوية وناضجة توجه وترشد [ بتشديد الشين ] الغضب النبيل لدى هذا الشعب ! لأنه سيؤدى لحكومة مركزية محدودة السلطات للأبد بالذات فيما يخص الشئون الاقتصادية والاجتماعية وككل يعد انتصارا مذهلا للحرية "اقتصادية وفردية " ولكل شىء حداثى وتقدمى. ربما لا جديد فى كلامک فى حد ذاته لكن المهم أن طعمه اختلف الآن ولا أحد أسعد منى فى هذه اللحظة فلا أجمل من لحظات الحقيقة ! ببساطة لا أروع من أن تعلن "لقد انتهت فعلا حقبة النظریات الثوریة والشعارات والایدولوجیات المقدسة". القضايا كثيرة والمشوار لا يزال طويلا امامکم لكن ثمة سؤال كلى القاعدية أزلى الصعوبة : هو كيفية استدامة گۆران وما هو المنهج الثابت الذى علیکم اتباعه فى التعامل مع الشعب. وانا احبک یا ابن کۆیه‌ الحبیبة .
مه‌لا ئاراس
 له‌م هه‌ڵوێسته‌وه‌ بۆمان ده‌رکه‌وت به‌ڵێ ئێوه‌ هاتوون گۆران دروست بکه‌ن به‌ڵێ ئێوه‌ هاتوون سیته‌می وڵات باشتر بکه‌ن ئێوه‌ هاتوون گه‌نده‌ڵی ره‌ت بکه‌نه‌وه‌ ئێوه‌ هاتوون پله‌ و پایه‌ واز لێبێنن له‌ پێناو به‌رنامه‌ سیاسیه‌که‌ی خۆتان....گۆران به‌رده‌وامه‌ و به‌رده‌وامیش ئه‌بێت ،،،،،
lawe
 goran shtechy basha abet gorankary bkret balam nak bo barzawany plaw w paea xoyan aya anadamani goran amaday xoean teda haea ka aw mocha zoray war dagrn blen ema aw para zor bochy bdret ba andam parlamn,blen ema amadaen aw para zora bdret ba hazaran,abet goran shar lasar awa bkat ka abet mochay dasalat kam bkretawa
safar
 pash rezo slao babochony mn am bryaray goran bryarekt bash nya chonka moshkyaly kord amanda zora labaxda peoysty bayak rezyo yakbon haya daboya lagal lysty haopaymany bonya chonka ama xoy la xoyda drzyka dakaoeta nao melaty kordawa bakorty yakrezy labxdad baraymn zor zor zarorra chonka ewa hamotan bayakawa hezy korden labaxdad etr sopas
darra ali
 هەلویستەکانی گۆران ئاوێنەی شەخسیەتی کاک نەوشیروانە لەگەڵ ریزم بۆی، لە ناو حکومەتی عێراق و کوردستانیش ئەتانتوانی وەزارەت وەرگرن وە بیسەلمێنن جیاوازی ئێوە و ئەوان چییە، بۆ بەتامان کەی دەسەلات وەرگرن و بیسەلمێنن کە ئێوە باشترن، گەر ئەتانەوێ بەشداری لەگەل کەس نەکەن و هەر معارەزە بن تا ئەو رۆژەی بەتەنها حکم ئەکەن ئەوا یان ئەبن بە دیکتاتۆر یان ئەبن بە حزبی شیوعی و .........لەگەل ریزم بۆ هەردوکیان
نەوە عەزیز
 بە بڕوای من دەبێت ب گ بە ئۆپۆزسێۆنی بمێنیتەوە تەنانەت گەر پۆستی وەزاری باشیشیان پێبدرێت چونکە ئەم هێزە بۆ گۆڕانکاری هاتۆتە کایەوە نەک بۆ پۆست و پلەو پایە،چونکە حکومەتی ناوەندی گەر لە هەرێمی کوردستان گەندەڵتر نەبێت شەفاف تریش نیە.
fouad shwani Beri Nwe_105 DK
 sllwtam le beyt ( 8) sherakaey baxda hewa darm laxame xalke rashu rutakaey wlata waewa kawalkarakatntan dabn ewa matmaney xalk bn,,,,wa har hamu chinu twezahantan la ber beytu kare bo bkan :: ta am xalka rzgar dakan wa ewabun ka .twanetan xalk fera azadi bkanu fera drushme jwanu kurd dur xstnawa la share xo yan brakuzhey daqalamakantn bxana gar lajyatei feshak wanakan jareki tr dayaka shahed drust kanawa petan dalem har bjiien bo kurd )
kamaran
 dast xoshy la hamw karakantan dakam w swpas bo parlaman tarany goran ch la parlamany kurdistan w ch la parlamany iraq esta mn wakw dlsozek bo haremakam w milatakam 1 pesh nyary bchwkm haya agar petan bash bet tkayadawakarm la barnamay rw ba rw ka labaty 1 kas chnd kasek bang hesht bkret wa amanjakany aw rw barw wa bkreta barnamaw khalky le agadar bkretawa chwnka khalky ema dabet lagalida hilak bit bary roshnbiry ema barz nya ka zor khalk tebgat w pewisty ba hilak bwny zyatra hiwa darm sartanm nayashnd bet lagal rezmda bo hamwtan swpas
سیروان که‌رکوکی/له‌نده‌ن
 به‌ قسه‌ عه‌یبتان نییه‌و هیچتان نه‌هێشتۆته‌وه‌ به‌ کرده‌وه‌یش بینیمان كێتان کرد به‌ سه‌رککۆمار.ئه‌مه‌ یه‌ك، دوه‌م ..............
samad La Swid
 Dast Xoshitan Le Dakam
Sabah Yassin
 ئه‌م دێمانه‌ی چاوان علی و شورش حاجی له‌ شیوه‌ی ............. رێکخراوه‌ و به‌ داخه‌وه‌م که‌ ئه‌و وشانه‌ به‌ ناوی بزوتنه‌وه‌ گۆرانه‌ به‌ مرۆڤی کورد ده‌فرۆشریته‌وه‌. به‌ بۆچونی من بزوتنه‌وه‌ی گوران ئه‌گه‌ر به‌م تاس و ته‌رزه‌ بڕواته‌ رێگه‌وه‌ ئه‌و ناچار که‌ روو له‌ کلکایه‌تی سه‌ره‌وه‌ بکات و وه‌ک زۆر به‌ی هه‌ژاری کورد ده‌ست به‌ کڵاوه‌ بێت له‌ جێگه‌ ئه‌وه‌ ئه‌و ئه‌رکه‌ی که‌ گوران پیسپاردوه‌ به‌ جێ بگه‌ینیت. تکایه‌ ............
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ