دیمانه‌
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌




Monday, March 21, 2011
 
     

دیمانه‌: ئاسۆ زاگرۆسی‌
له‌ به‌شی‌ باشور و سه‌ربه‌خۆی‌ وڵاته‌كه‌ماندا له‌م ماوه‌یه‌ی‌ دواییدا، روداوی‌ زۆر جددی‌ رویداوه‌، چه‌ند جێی‌ داخه‌ كه‌ ئێمه‌ی‌ كورده‌كانی‌ باكور ئاگامان له‌و روداوه‌ مێژوییانه‌ نییه‌ و به‌ هه‌ند وه‌ریان ناگرین كه‌ راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئێمه‌ هه‌یه‌.
سه‌باره‌ت به‌و پێشهاتانه‌ی‌ كوردسانی‌ باشور لێكدانه‌وه‌ و دیدی‌ جیاواز هه‌یه‌، بۆئه‌وه‌ی‌ له‌نزیكه‌وه‌ ئه‌و پێشهاتانه‌ بزانین، چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڤاڵ‌ خه‌جۆ (خه‌دیجه‌ یاشار) ئه‌نجامدا.
خه‌جۆ تۆ چل ساڵ‌ زیاتره‌ ئه‌ندامێكی‌ كارای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ رزگاریخوازی‌ گه‌لی‌ كوردیت و له‌گه‌ڵ‌ سه‌رجه‌م به‌رپرسه‌ كورده‌كانی‌ شار و شاخ په‌یوه‌ندیت هه‌بوه‌، تائێستاش په‌یوه‌ندییه‌كانت به‌رده‌وامه‌. چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ كوردستانی‌ باشور ده‌ژیت و له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ وانه‌ ده‌ڵێیته‌وه‌ و به‌ وردی‌ ئاگات له‌ پێشهات و روداوه‌كانه‌ و له‌باره‌ی‌ ئه‌م روداوانه‌وه‌ دیمانه‌یه‌كت له‌گه‌ڵ‌ ئه‌نجامده‌ده‌ین.

نه‌ورۆز: به‌یاننامه‌ حه‌وت خاڵییه‌كه‌ی‌ گۆڕان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت كه‌ له‌ 29ی‌ كانونی‌ دوه‌مدا رایگه‌یاند؟
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان دوه‌م هێزی‌ یاسایی سیاسییه‌ له‌ كوردستانی‌ باشور، له‌ دوایین هه‌ڵبژاردندا به‌رامبه‌ر لیستی‌ كوردستانی‌ به‌شداربو، كه‌ له‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ پێكهاتبو، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌مو ئه‌دڤانته‌جه‌كان به‌ ده‌ستی‌ ئه‌و دو پارته‌وه‌بون، گۆڕان توانی‌ 25 كورسی پارله‌مان مسۆگه‌ربكات و ببێته‌ دوه‌م هێزی‌ سیاسی‌ و به‌مشێوه‌یه‌ له‌ باشوری‌ وڵاته‌كه‌ماندا بۆ یه‌كه‌مجار وه‌ك هێزێكی‌ ئۆپۆزسیۆن خۆی‌ ناساند.
وه‌ك له‌ هه‌مو وڵاته‌ دیموكراتییه‌كانی‌ دنیا، ئۆپۆزسیۆن چۆن ره‌فتار ده‌كات، گۆڕان هه‌وڵیداوه‌ به‌شێوه‌یه‌ك ره‌فتار بكات كه‌ گونجاوبێت له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی‌ پێش هه‌ڵبژاردن داویه‌تی‌، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ یه‌كمجاریانه‌ و كه‌م ئه‌زمونن، له‌و مه‌سه‌لانه‌ی‌ كه‌ لایه‌نه‌كانی‌ توشی‌ گرژی‌ كردوه‌ هه‌وڵیانداوه‌ لایه‌نی‌ خه‌ڵك بگرن و میدیاكانیشیان راستییه‌كانیان بۆ روناكبیران خستۆته‌ڕو.
ئه‌و به‌یاننانه‌یه‌ی‌ كه‌ له‌ 29ی‌ كانونی‌ دوه‌مدا بڵاوكرایه‌وه‌، ئه‌و مه‌سه‌له‌ سیاسییانه‌ی‌ كه‌ له‌ناو خه‌ڵكدا باسده‌كرا، كراوه‌ته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ و دراوه‌ته‌ ده‌ستی‌ گروپی‌ ده‌سه‌ڵاتدار و له‌ هه‌مو وڵاتێكی‌ دیموكراتیش ئه‌وه‌ كاردانه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسییانه‌یه‌ و له‌ هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی‌ دیموكراتی‌، ته‌نانه‌ت له‌ توركیاش هه‌مومان چه‌ندجارێك بینیومانه‌، كه‌ لایه‌نی‌ ئۆپۆزسیۆن پڕۆژه‌ی‌ داوه‌ته‌ لایه‌نی‌ ده‌سه‌ڵاتداری‌ پارله‌مان.

نه‌ورۆز: به‌رامبه‌ر ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی‌ گۆڕان سه‌رۆكی‌ كوردستان، حكومه‌تی‌ كوردستان، پارله‌مانی‌ كوردستان، 19 پارت كه‌ له‌ باره‌گای‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆبونه‌وه‌، مه‌كته‌بی‌ سیاسی یه‌كێتی‌ و پارتیش رونكردنه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌م رونكردنه‌وانه‌ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: بۆئه‌وه‌ی‌ زیاتر له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه‌، به‌داخه‌وه‌، ئه‌ندامه‌ هه‌سته‌وه‌ره‌كانی‌ مرۆڤ له‌كار ده‌خه‌ن، جگه‌ له‌ هه‌ستی‌ شه‌شه‌م، 5 هه‌سته‌كه‌ی‌ تر له‌ گه‌شه‌ وه‌ستێنراوه‌. خراپترین نه‌خۆشی‌ كه‌ دوچاری‌ كه‌سێكی‌ سیاسی‌ ببێت، (له‌خۆ باییبون)ه‌، با واز له‌و قسانه‌ بێنین كه‌ ژنان له‌ ده‌وری‌ كانی‌ له‌لادێیه‌كدا ده‌یكه‌ن، 10 خوله‌ك قسه‌كردن به‌سه‌ بۆ كادره‌كانی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌.
له‌ كرمانجی‌ خوارودا قسه‌یه‌ك هه‌یه‌ ده‌ڵێت: "بۆ من ره‌حمه‌ته‌، بۆ تۆ عیبره‌ته‌"، به‌ڕای‌ من جگه‌ له‌ دواكاری هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خت، داواكارییه‌كی‌ جیاواز نابینیت ته‌نانه‌ت له‌ شۆفێرێكی‌ ته‌كسی له‌ شاری‌ زاخۆشه‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌م رونكردنه‌وانه‌ به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بینم، لایه‌نێكی‌ سیاسی‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدایه‌، دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه‌ له‌ خه‌ڵك دورده‌كه‌وێته‌وه‌، نوێنه‌رانی‌ لایه‌نی‌ ده‌سه‌ڵاتدار له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ به‌ سوك ببینن، بهاتنایه‌ كاردانه‌وه‌یه‌كی‌ دیموكراتییان بۆی‌ هه‌بوایه‌ و خاڵ‌ خاڵ‌ تاوتوێیان كردایه‌، لانی‌ كه‌م وێنه‌ی‌ ئاڵای‌ كوردستانمان له‌ ئینته‌رنێت نه‌ده‌بینی‌ خه‌ڵتانی‌ خوێن بوه‌.
خه‌ڵكی‌ كوردی‌ باشوری‌ وڵاته‌كه‌مان، له‌ 17ی‌ شوباته‌وه‌ ئه‌وه‌یان پیشانداوه‌ كه‌ ئه‌م رونكردنه‌وانه‌ به‌ جددی‌ وه‌رناگرن و له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا له‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ 23ی‌ شوباتی‌ پارله‌مانی‌ كوردستاندا، چه‌ند داواكارییه‌كی‌ زۆری‌ گۆڕان قبوڵكرا.

نه‌ورۆز: دوای‌ رونكردنه‌وه‌ی‌ پارته‌كان و شه‌ڕی‌ راگه‌یاندن، نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕو كه‌ پارت و رۆژنامه‌ و رۆشنبیری‌ كارتۆنی‌ هه‌یه‌، كه‌ ده‌سه‌ڵات پێی‌ وت بوه‌سته‌ ده‌وه‌ستێت و وتی‌ هێرشكه‌ هێرشده‌كات، ئه‌م ده‌رخستنه‌ چه‌ند له‌ راستییه‌وه‌ نزیكه‌؟
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: ئه‌مه‌وێت رێك ئه‌وه‌ بڵێم كه‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ 18 ساڵه‌ی‌ پارله‌ماندا گۆڕان یه‌كه‌م لایه‌نی‌ ئۆپۆزسیۆنه‌، بونه‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی‌ مه‌یلێكی‌ زۆریان ئاڕاسته‌ بكرێت له‌ مه‌یدانی‌ سیاسیی‌ كوردستان و پارله‌ماندا، كه‌ منیش ناتوانم بڵێم چه‌نده‌، سیاسییه‌كانی‌ باشوری‌ كوردستان به‌ به‌روارد له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وانه‌ی‌ باكور كه‌ ده‌خوێننه‌وه‌ و ده‌نوسن، زیاتر بیر له‌ كوردچێتی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌چنه‌ حسابی‌ ریالیتیی كورده‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ پێداگری‌ ناكه‌ن، به‌ڵكو رێگه‌ی‌ ته‌وافوق هه‌ڵده‌بژێرن.
ئه‌و دوپارته‌ی‌ كه‌ له‌ ساڵی‌ 1964 جیابونه‌وه‌ و روبه‌ڕوی‌ یه‌كبونه‌وه‌ و ئێستا به‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ ناسراون، هه‌مو پارته‌ سیاسییه‌كان، ته‌نانه‌ت جاشه‌كان و پارته‌ ئیسلامییه‌كان و گێره‌شێوینه‌كانیان خستۆته‌ ژێر كۆنتڕۆڵی‌ خۆیانه‌وه‌ و كه‌ كاتی‌ ئه‌وه‌هات بۆ باڵانسی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ به‌كاربهێنرێن، ئه‌خرێنه‌ سه‌ر شانۆ.
ئه‌م راستییه‌ی‌ كه‌ من 10 ساڵه‌ دركم پێكردوه‌، زۆر ئاساییه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌ له‌سه‌ر لوتكه‌ی‌ سیاسه‌ته‌، به‌ ئاشكرا بیڵێت.
كورد ده‌ڵێت:"مێرد مێرد ده‌ناسێت"، دایكیشم ده‌ڵێت: "بۆ كه‌ به‌ كوێر ده‌ڵێن كوێر پێی‌ ناخۆشه‌؟" ئه‌مه‌ راستییه‌كه‌ ئینكاریی لێناكرێت، كه‌ له‌ كوردستان لایه‌نی‌ سیاسی زۆر هه‌یه‌ كه‌ له‌ كۆنتڕۆڵی‌ پارتی‌ و یه‌كێتیدان و ته‌نانه‌ت چه‌ند جاشێكیش له‌ نێوان ئه‌م دوپارته‌دا دابه‌شبون كه‌ پێش به‌هاری‌ كورده‌كان ده‌ستیان هه‌بوه‌ له‌ رشتنی‌ خوێنی‌ پێشمه‌رگه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ جینۆسایدی‌ ئه‌نفالیشدا.
له‌ هه‌مو راگه‌یاندنه‌كاندا باس له‌وه‌كراوه‌ كه‌ قاسم ئاغای‌ كۆیی هێشتا له‌ هه‌ولێر ده‌پارێزرێت، كه‌ له‌لایه‌ن داگای‌ به‌غداوه‌ به‌ تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ تاوان دژی‌ مرۆڤایه‌تی‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ ده‌رچوه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ رۆڵێكی‌ كاریگه‌ری‌ هه‌بوه‌ له‌ جینۆسایدی‌ ئه‌نفالدا.
ئه‌وه‌ راسته‌ كه‌ ئه‌م دو پارته‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، كه‌وایه‌ بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌ و له‌ هه‌موشمان باشتر، نه‌وشیروان ئه‌مه‌ ده‌زانێت.
به‌رپرسه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ به‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌وڵی‌ دیموكراتی‌ له‌ كوردستاندا هێشتا زۆر تازه‌یه‌، زۆرجار ناڕِه‌حه‌تی زۆریان چه‌شتوه‌ تا لێی‌ تێگه‌شتون.
ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ی‌ له‌نێوان ئه‌و زمانه‌ی‌ كه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ 25ی‌ ته‌مموزی‌ 2009 به‌كاریهێنا و ئه‌و زمانه‌ی‌ كه‌ له‌ 7ی‌ مارتی‌ 2010 به‌كاریهێنا، به‌تایبه‌تیش له‌و شیكردنه‌وانه‌ی‌ كه‌ میدیای‌ ناڕه‌سمی‌ كردویانه‌، ئه‌وه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ چه‌ند بایه‌خێكی‌ گه‌وره‌یان داوه‌ به‌ فكره‌ی‌ زمانی‌ هه‌ڵبژاردن.
ئه‌م زمانی‌ دایه‌لۆگه‌ كه‌ هی لایه‌نێكی‌ سیاسیی بێچه‌كه‌، بۆ ئه‌م دو پارته‌ غه‌ریبه‌ كه‌ له‌ پێشدا به‌ چه‌ك روبه‌ڕوی‌ یه‌كبونه‌وه‌ و پاشان گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتنێكی‌ هه‌ستیار كه‌ راستی كوردستانی‌ لاوازكرد.
پێشتر به‌رامبه‌ر ئه‌و گروپانه‌ی‌ كه‌ له‌ مه‌یدانی سیاسیدا بون به‌مشێوه‌یه‌ به‌ره‌نگاریان ده‌بونه‌وه‌: پاره‌كه‌تان ئه‌بڕین، پۆستی‌ گرنگتان ناده‌ینێ‌، له‌ هه‌موشیان گرنگتر (كه‌ ئێمه‌ شه‌ڕمان ده‌كرد ئێوه‌ له‌كوێ‌ بون؟) و ئه‌م قسانه‌یان هه‌بوه‌.
ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ی‌ كه‌ هاته‌ نێو مه‌یدانه‌وه‌ و له‌ سه‌ره‌تای‌ رێگادابو، وتی‌: هیچ پۆستێكی‌ ره‌سمیمان ناوێت و هه‌ر یارمه‌تییه‌ك خه‌ڵك نه‌یدات و له‌ خه‌ڵكی‌ خۆمانه‌وه‌ نه‌بێت وه‌ریناگرین، به‌وشێوه‌یه‌ به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی‌ كرد، بۆ ئه‌وه‌ی‌ سێیه‌میشیان نه‌ مام جه‌لال و نه‌ كاك مه‌سعود ناتوانن نه‌ به‌ نه‌وشیروان و نه‌ به‌ به‌رپرسه‌كانی‌ تری‌ گۆڕان بڵێن (كه‌ ئێمه‌ شه‌ڕمان كرد ئێوه‌ له‌كوێ‌ بون؟).
رێككه‌وتنی‌ ستراتیژیی نێوان پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بۆ یه‌كه‌مجار بۆ ئه‌وه‌بو كه‌ هیچ شتێك به‌رامبه‌ر یه‌كتر نه‌ڵێن، واته‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ نابێت هیچیان باسی‌ ئه‌وه‌ی‌ تریان بكات سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ی‌ كه‌ ده‌یكه‌ن و ئه‌گه‌ریش هه‌ركاتێك ناكۆكییه‌ك هه‌بو ئه‌وا له‌ودیو ده‌رگای‌ داخراوه‌وه‌ چاره‌سه‌ری‌ ده‌كه‌ن.
زۆرجاریش ئه‌و دو سكرتێره‌ گشتییه‌، ئه‌ندامانی‌ مه‌كته‌ب سیاسییان له‌ كۆبونه‌وه‌كان به‌شداری پێنه‌كردوه‌ و له‌نێوان خۆیاندا بڕیان له‌سه‌ر قه‌ده‌ری‌ 30 ملیۆن كه‌س داوه‌، له‌وه‌ ئه‌چێ‌ ئه‌م پره‌نسیپه‌ له‌ شاخ سه‌ریگرتبێت، به‌ڵام ئێستا ده‌بێته‌ مه‌ترسی‌ بۆ ده‌ستكه‌وته‌ 200 ساڵه‌ییه‌كه‌ی‌ وڵاتێك كه‌ 18 ساڵه‌ پارله‌مانی‌ هه‌یه‌، چونكه‌ خه‌ڵكی‌ كورد ده‌زانێت ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی‌ ئه‌مڕۆ به‌ گیان و خوێنی‌ خۆی‌ به‌ده‌ستی‌ هێناوه‌ و له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا خۆی‌ به‌ قه‌رزاری‌ كه‌س نازانێت.
خه‌ڵكی‌ كورد قسه‌ ده‌كات، چونكه‌ خه‌ڵكێكی‌ داینامیكیی سیاسییه‌ و شتێكی‌ رونه‌ كه‌ له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دان خۆیان له‌ دنیا و له‌ هه‌مو رویه‌كه‌وه‌ نوێ‌ بكه‌نه‌وه‌، هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ‌ وشه‌ی‌ رزگاریدا، (ئازادی‌) به‌كارده‌هێنن و خه‌ڵكی‌ كورد له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌دان كه‌ ئاڵای‌ كوردستان و نه‌شیدی‌ ئه‌ی ره‌قیب بمێننه‌وه‌، به‌ڵام له‌ چ وڵاتیكدا، ده‌بێت گوێ‌ له‌ قسه‌ی‌ ئێمه‌ش بگرن.
خه‌ڵكی‌ كورد له‌وه‌ته‌ی‌ سه‌دامی‌ روخاندوه‌، تائێستا ئه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ چ كوردستانێكدا بژی‌ و ته‌نانه‌ت گه‌شتیارێكیش كه‌ هاتبێته‌ دهۆكه‌وه‌ ئه‌م قسانه‌ ده‌بیستێت.
نه‌وشیروان مسته‌فا و ئه‌وانه‌ی‌ له‌گه‌ڵیدان له‌و بزوتنه‌وه‌ سیاسیییه‌دا، گوێی‌ له‌ داواكارییه‌كانی‌ خه‌ڵك گرت و جیاواز له‌وان وتی‌: با به‌دوای‌ چاره‌سه‌ردا بگه‌ڕێین.

نه‌ورۆز: له‌و گرژییانه‌ی‌ ئه‌م دواییه‌دا میدیای‌ پارتی‌ باسیان له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ نهێنی‌ له‌گه‌ڵ‌ هێزی‌ قودس كۆبۆته‌وه‌ كه‌ قاسملۆیان كوشتوه‌ و زنجیره‌یه‌ك ئیدیعای‌ له‌مجۆره‌یان بڵاوكرده‌وه‌، به‌ڕای‌ تۆ نه‌وشیروان پیاوی‌ ئێرانه‌ و ده‌یه‌وێت ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ناوبه‌رێت؟
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: له‌ توركیدا مه‌سه‌له‌یه‌ك هه‌یه‌ به‌مه‌ ده‌ست پێده‌كات: "باسی‌ دینم ئه‌كات..." له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا گه‌ر ته‌نها ئه‌م وشانه‌ بڵێم ده‌توانم وه‌ڵامی‌ ئه‌م پرسیاره‌ بده‌مه‌وه‌، به‌ڵام جارێكی‌ تر له‌به‌ر رێزی‌ خوێنه‌ران به‌ كورتی‌ دیدی‌ خۆم ئه‌خه‌مه‌ڕو.
هه‌مومان زۆرباش ئه‌وه‌ ده‌زانین كه‌ ئه‌م قسانه‌ له‌لایه‌ن هه‌ربه‌رپرسێكی‌ پارتییه‌وه‌ كرابێت، ته‌نانه‌ت ناچێته‌ عه‌قڵه‌وه‌، ئه‌مه‌ قسه‌یه‌كی‌ بێ شیكردنه‌وه‌یه‌ و له‌لایه‌ن كه‌سێكی‌ ناڕه‌سمیی تازه‌مۆدێله‌وه‌ كراوه‌ و بوه‌ته‌ هه‌واڵێك له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ رزگاریخوازی‌ نه‌ته‌وه‌یی كوردستان.
 له‌ مه‌یدانی‌ سیاسی كوردستاندا 40 كه‌سین و هه‌موشمان یه‌كتری‌ ده‌ناسین و نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌سێكه‌ 50 ساڵه‌ له‌ هه‌مو رویه‌كه‌وه‌ ده‌ناسرێت، ئه‌وانه‌ی‌ لایه‌نگری فكره‌ سیاسییه‌كانی‌ بن و ئه‌وانه‌ش كه‌ نه‌بن، ئه‌زانن كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌ پیاوی‌ دۆسته‌ و نه‌ دوژمن.
جگه‌ له‌وه‌ش نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌ خۆی‌ له‌ سیاسه‌تی‌ پارچه‌كانی‌ تری‌ كوردستانه‌وه‌ هاتوه‌، توشی‌ نمونه‌ی‌، مامه‌ڵه‌كردن و ته‌سلیمكردنی‌ سیاسه‌تمه‌داری‌ كورده‌كان نه‌بوه‌، له‌به‌ر ئه‌مه‌ به‌رپرسێك ئه‌م قسانه‌ی‌ كردوه‌ كه‌ تۆقیوه‌ و له‌خۆیه‌وه‌ وتویه‌تی‌.

نه‌ورۆز: ئه‌مڕۆ له‌ كوردستانی‌ باشور زۆرێك له‌ پارته‌كان له‌ تاران و ئه‌نكه‌ره‌ و شام، نوێنه‌ریان هه‌یه‌ و ده‌چنه‌ په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌وڵه‌ت و پارته‌وه‌، بۆچی‌ پارله‌مانی‌ كوردستانی‌ باشور یاسایه‌ك ده‌رناكات كه‌ ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ قه‌ده‌غه‌ بكات؟ من باسی‌ په‌یوه‌ندیی نێوان حیزب و حیزب ناكه‌م، باسی‌ په‌یوه‌ندیی حیزب و ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌م.
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: یه‌كێك له‌و مه‌سه‌لانه‌ی‌ كه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان تائێستا وایكردوه‌ كه‌ هه‌وڵ‌ بدات پارله‌مان كارا بكات ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌یه‌، به‌ بیانوی‌ ئه‌وه‌ی‌ زۆرینه‌ن، لایه‌نی‌ ده‌سه‌ڵاتدار كه‌ یاسایه‌ك ده‌رده‌كات، ته‌نانه‌ت رێگه‌ به‌ تاوتوێكردنیشی‌ نادات. یه‌كه‌م سكانداڵ‌ ئه‌وه‌بو دوای‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ نوێ‌، به‌رپرسێكی‌ پارتێكی‌ ده‌سه‌ڵاتدار بێئه‌وه‌ی‌ به‌ پێویستی‌ بزانێت سه‌رۆك وه‌زیران به‌رهه‌م ساڵح ئاگادار بكاته‌وه‌، چه‌ند وه‌زیرێكی‌ له‌گه‌ڵ‌ خۆی‌ برد و له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا و چه‌ند به‌رپرسێكدا كۆبۆوه‌ و هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كیشی‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ پێویست نه‌زانی‌.
ئه‌مه‌ بوه‌ جێی‌ داخی‌ هه‌مو میدیا سه‌ربه‌خۆكان، به‌ڵام پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له‌ په‌رله‌مان و ده‌ره‌وه‌ی‌ پارله‌مان هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ پێویست نه‌زانی‌، له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ كه‌ كوتله‌كانی‌ پارله‌مان ده‌ڵێن: "شه‌فافیه‌تمان ده‌وێت" و ده‌مانه‌وێت بزانین له‌گه‌ڵ‌ وڵاتانی‌ دراوسێ‌ له‌سه‌رچی‌ قسه‌ ده‌كه‌ن.

نه‌ورۆز: له‌ رۆژی‌ 17ی‌ شوبات له‌ سلێمانی‌ خۆپیشاندانێكی‌ گه‌وره‌ ئه‌نجامدرا، دوای‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ گروپێك چونه‌ به‌رده‌م لقی‌ 4ی‌ پارتی‌ و بیناكه‌یان به‌ردبارانكرد، له‌به‌رامبه‌ردا پاسه‌وانه‌كانی‌ لقی‌ 4 ته‌قه‌یان كرد و گه‌نجێك كوژرا و 56ی‌ تریش برینداربون، له‌وكاته‌وه‌ له‌ سلێمانی‌ خۆپیشاندانێكی‌ سیستمی‌ به‌رده‌وامه‌ و له‌ شاره‌كانی‌ تریش ده‌ستیپێكرد، ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
داواكارییان چییه‌؟ كێ‌ له‌ پشتیانه‌وه‌یه‌؟ ئه‌و ته‌قانه‌ی‌ له‌ لقی‌ 4ه‌وه‌ كران، چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ هێنانی‌ هێزه‌كانی‌ زێره‌ڤانی‌ له‌ هه‌ولێره‌وه‌ بۆ سلێمانی‌ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ كاردانه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ كوردستان و دامه‌زراوه‌ ره‌سمییه‌كانی‌ تر و حیزبه‌كان بۆ ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ چۆنه‌؟

هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: شتێكی‌ زیاتر هه‌یه‌ پێویست بكات من بیڵێم؟ له‌یه‌كه‌م ناڕه‌زاییدا بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ تا چ رادده‌یه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌ك كه‌ خه‌ڵك باسی‌ ده‌كات و گۆڕان دو ساڵه‌ هێناویه‌ته‌ مه‌یدانی‌ سیاسییه‌وه‌، ئاڕاسته‌ی‌ جددی‌ وه‌رده‌گرێت. لایه‌نگرانی‌ دیموكراتی‌ له‌ ئه‌زمونی‌ پارته‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان گه‌ر ناویشی‌ پێشمه‌رگه‌بێت، له‌هه‌ر فرسه‌تێكدا وه‌ك مه‌ترسی‌ بۆ سه‌ر دیموكراتی‌ بینراوه‌،  ته‌نانه‌ت نوسه‌ر و روناكبیره‌كانی‌ باكوریش ورده‌ ورده‌ ئه‌وه‌ دوپاتده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت یه‌كبخرێت، چۆن یه‌كبخرێت و له‌ژێر كۆنتڕۆڵی‌ كێدابێت ئه‌وه‌ لایه‌نگرانی‌ دیموكراسی‌ له‌ باشور ئه‌مه‌ تاوتوێده‌كه‌ن.
بێگومان ده‌بێت هێزه‌كانی‌ ئاسایش و ئیستیخبارات له‌ژێر ركێف و كۆنتڕۆڵی‌ حیزبدا ده‌ربهێنرێت، ئه‌مڕۆ ده‌وترێت ئه‌و هێزانه‌ی‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌رپرسانی‌ یه‌كێتی‌ و پارتیدان، ته‌نها ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ ئه‌م دو هێزه‌ سیاسییه‌ ده‌پارێزن و خراونه‌ته‌ ئه‌ركێكه‌وه‌ بۆ لێدانی‌ هه‌رجۆره‌ پێشهاتێكی‌ دیموكراسی‌.
له‌ مانگی‌ مایسی‌ پێشودا له‌ زانكۆی‌ سه‌ڵاحه‌دین، سه‌دان فه‌رمانبه‌ری‌ ئاسایش به‌ به‌رچاوی‌ خوێندكاران و مامۆستایانه‌وه‌ سه‌رده‌شت عوسمانی‌ ته‌مه‌ن 23 ساڵیان رفاند و كوشتیان و پاشان ته‌رمه‌كه‌یان فڕێدایه‌ قه‌راغی‌ رێگایه‌كه‌وه‌، سه‌ره‌ڕای‌ ناڕه‌زایی ده‌یان پارله‌مانتار و هه‌زاران خۆپیشانده‌ر، حكومه‌ت و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئاماژه‌ی‌ ئه‌وه‌یاندا كه‌ خه‌مه‌كانیان له‌م مه‌ترسییه‌دا زۆر له‌ودیوی‌ ناڕه‌زایی رۆشنبیرانیشه‌وه‌یه‌.
دوای‌ ئه‌وه‌ش له‌ رۆژی‌ 17ی‌ شوباتدا له‌ باره‌گای‌ حیزبێكی‌ سیاسییه‌وه‌ كه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدایه‌، به‌ چه‌كی‌ ئۆتۆماتیكی‌ و به‌ وردی‌ زیاتر له‌ 50 خۆپیشانده‌ریان برینداركردوه‌ و منداڵێكی‌ ته‌مه‌ن 14 ساڵیشیان كوشت، ته‌نانه‌ت به‌ چاوی‌ كوێریشه‌وه‌ ده‌توانیت ببینیت كه‌ هێزه‌ دیموكراتییه‌كان چه‌نده‌ له‌سه‌ر هه‌قن سه‌باره‌ت به‌و ناڕه‌زاییانه‌ی‌ ده‌ریانبڕی‌.
یه‌كه‌م كه‌س كه‌ به‌ردگرتنه‌ باره‌گای‌ پارتی ئیدانه‌كرد، محه‌مه‌د تۆفیق وته‌بێژی‌ گۆڕان بو، له‌هه‌مان كاتدا باره‌گاكانی‌ گۆڕان له‌ سۆران و هه‌ولێر و شه‌قڵاوه‌ له‌گه‌ڵ‌ زه‌ویدا كران به‌ یه‌ك (سوپاس بۆ خوا كه‌ گۆڕان هێزی‌ چه‌كداری نه‌بو و یه‌كێك ئه‌م شوێنانه‌ نه‌بون به‌ گۆمی‌ خوێن) و سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌یان هه‌زار هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ سلێمانیدان، هێزی‌ زێره‌ڤانی‌ كه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی‌ پارتیدایه‌، زۆر به‌ خێرایی هێنرایه‌ سلێمانی‌ و بێئه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت ئاگاداربێت.
له‌ یه‌كه‌م رۆژانی‌ ئه‌م روداوه‌ نه‌رێنییانه‌وه‌، ئه‌وه‌ نیشاندرا كه‌ ئه‌م هێزانه‌ چه‌نده‌ مه‌ترسین بۆ سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ باشور گه‌ر له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ حیزبدابن، ئه‌و رونكردنه‌وه‌ خۆبه‌زلزانه‌یه‌ی‌ پارتی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ یه‌كه‌م شه‌ودا، بوه‌ هۆی‌ بێزاركردنی‌ كوتله‌كانی‌ تر و له‌م دۆخانه‌دا رشتنی‌ خوێن، له‌ڕوی‌ بێزاركردنی‌ خه‌ڵكی‌ كورده‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ به‌نزین بكه‌یت به‌ ئاگردا و هه‌مو دوژمنانی‌ كوردیش ئه‌و راستییه‌ ده‌زانن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ده‌سه‌ڵات هێنده‌ چاوی‌ تاریك كردوه‌، ئه‌وانه‌ی‌ دوێنێ‌ فیشه‌ك درا له‌ سنگیان، جارێكی‌ تر فیشه‌كیان لێئه‌درێته‌وه‌.
كوتله‌كانی‌ تر به‌ رێككه‌وتن، دژی‌ گێره‌شێوێن مه‌وقیفی‌ خۆبه‌زلزانانه‌ی‌ یه‌كه‌مشه‌ویان پشتگوێخست، چونكه‌ خه‌ڵك رێگریی نه‌كردوه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی‌ ئاسایش  ئیشه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی‌ خۆیان بكه‌ن، سه‌ره‌ڕای‌ پشتگیریكردنی‌ ته‌واو له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی‌ و به‌رهه‌م ساڵحه‌وه‌، به‌رپرسی‌ باره‌گای‌ پارتی‌ له‌ سلێمانی‌ لابرا، دوای‌ ئه‌وه‌ش له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ باڵای‌ پارله‌ماندا به‌ داننان به‌ داواكانی‌ خۆپیشانده‌راندا 17 مادده‌ی‌ ده‌ركرد و پارتی‌ و یه‌كێتی‌ به‌ شێوه‌یه‌ك گشتی‌ دانیان به‌ داواكان خۆپیشانده‌ردا ناوه‌، به‌ڵام هه‌نگاوی‌ جددییان بۆ نه‌ناوه‌.
- هێزه‌كانی‌ هه‌واڵگری‌ و ئاسایش یه‌كبخرێن، به‌ڵام له‌ژێر كۆنتڕۆڵی‌ هیچ حیزبێكدا نه‌بن و هێزی‌ ئاسایشی‌ خه‌ڵكی‌ كوردبن.
- ئه‌و دو پارته‌ی‌ 18 ساڵه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدان، ده‌ستهه‌ڵگرن له‌و دامه‌زراوانه‌ی‌ كه‌ هی خه‌ڵكن.
- بودجه‌ی‌ كوردستان و داهاته‌كه‌ی‌ و به‌ تایبه‌تیش گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان له‌ قۆرخكردنی‌ حیزبی‌ بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ و ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی‌ له‌ودیو ده‌رگای‌ داخراوه‌وه‌ ئیمزاكراون، به‌ لایه‌نی‌ كه‌مه‌وه‌ بدرێته‌ پارله‌مان.
- ئاماده‌كاری‌ بكرێت بۆ گفتوگۆكردن  له‌سه‌ر ره‌شنوسی‌ ده‌ستورێكی‌ دیموكراتی‌ كه‌ هه‌مو خه‌ڵك و دامه‌زراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان قسه‌ی‌ له‌سه‌ربكه‌ن.
- ئه‌و یاسایانه‌ لاببرێن كه‌ جیاوازی‌ به‌رامبه‌ر ئافره‌ت ئه‌خوڵقێنێت.
- به‌رامبه‌ر رێگری‌ له‌ گه‌نده‌ڵی‌ كه‌ بوه‌ته‌ پیشه‌ی‌ هه‌مو به‌رپرسێك، هه‌نگاوی‌ جددی‌ بنرێت.
- گێڕانه‌وه‌ی‌ هه‌مو ئه‌و موڵك و زه‌وییانه‌ی‌ خه‌ڵك كه‌ له‌لایه‌ن پارتی‌ و یه‌كێتییه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌، بۆ خه‌ڵك.
- ئه‌و وتافه‌ی‌ كه‌ له‌ پێشی‌ هه‌مویانه‌وه‌یه‌، عه‌داله‌تی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و دادپه‌روه‌رییه‌.
ئه‌مانه‌ داواكارییه‌ گشتییه‌كانن، سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ش كه‌ پرسیار له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئاخۆ چ كوتله‌یه‌ك ئه‌مانه‌ ده‌خاته‌ مه‌یدانه‌وه‌، ئه‌بێت ئه‌و وه‌ڵامه‌ی‌ بدرێته‌وه‌ كه‌ په‌ری ئیلهام له‌ تابلۆی‌ گوێرنێكا له‌ پیكاسۆی‌ وه‌رگرتبو.
له‌ سه‌رو هه‌مویانه‌وه‌ مام جه‌لال و كاك مه‌سعود و هه‌مو كه‌سێك له‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ رزگاریخوازی‌ كورد له‌ پشتی‌ ئه‌م خۆپیشاندانه‌وه‌یه‌ و ئێمه‌ له‌وه‌ به‌رپرسین.
باسمان له‌ به‌تاڵانبردنی‌ سامانی‌ سه‌ر زه‌وی‌ و ژێر زه‌وی كوردستانكرد به‌ بیانوی‌ دیموكراسی و سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌، به‌ تایبه‌تیش وتمان كه‌ نه‌وت و پێترۆ-دۆلار هی خه‌ڵكی‌ كورده‌ و خه‌ڵك قه‌ناعه‌تی‌ به‌وه‌كردوه‌ كه‌ چیتر چاو له‌و ته‌نكه‌رانه‌ خافڵ‌ نه‌كات و بیانژمێرێت و بپرسێت پاره‌كه‌ی‌ له‌كوێیه‌.
ئه‌مڕۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی‌ به‌رامبه‌ر ئه‌نفاله‌كان ده‌وه‌ستێت و ده‌ڵێت (یان كوردستان یان نه‌مان)، به‌ وتنی‌: "بۆچی‌ كوردستان بۆ كه‌مێك بوه‌ و نه‌مانیش بۆ ملیۆنان" ده‌ڕژێنه‌ مه‌یدانه‌كانه‌وه‌.


تێبینی‌: ئه‌م دیمانه‌یه‌ به‌شی‌ توركی‌ سایتی‌ نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ ژنه‌ سیاسه‌تمه‌داری‌ كورد هه‌ڤاڵ خه‌جۆ سازیدا، له‌به‌ر گرنگی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ دیمانه‌كه‌ سبه‌ی‌ وه‌ریگێڕاوه‌ بۆ كوردی‌...

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
زه رده شتى
 خه جو ئه و خا نمه به هيزو به جورئه ته ئه بى بوجوونى هه ر به وشيوه يه بيت من زور جار ئه ليم زنى ئيمه ش له زنانى باكوورى كوردستانه وه فيرى جورئه ت ئه بين.
kurda
 barez au du hezba wak mezalann harkatek ! Tanga nafas bun datqn ga pa ruy xalka yan baruy har layanek
چرۆ
 قسه‌کردن زۆر ئاسانه‌، وه‌کو کورد ئه‌ڵێت ده‌مه‌ چیت لێکه‌مه‌، ئایا کرداری چه‌ند ساڵی ڕابوردوی هه‌ڤاڵ خه‌جۆ جێی ڕه‌زامه‌ندیمان بوه‌؟ یان ئه‌ویش به‌شێك بووه‌ له‌و شته‌ سلبیانه‌ی که‌ باسی ده‌کات. کردار شه‌رته‌!
بێستون قه‌یوانی
 ئه‌گه‌ر جاو دانه‌خه‌ین به‌روی روداوه‌کاندا ئه‌وا جاو هه‌موو شتێک ده‌بینێت و مێشک شیده‌کاتاوه‌و ده‌میش دێته‌ گۆ.
ريبوار كه ر كووكى86
 منيش تا ماوه يه كى زور خراب بووم هه لسوكه وتى خرابم ئه كر د تا هه ليكم بو ره خسا و خوم بينييه وه ئيستا هه ولى جاره سه ر كردنى خوم ئه ده م بو ئه وهى به خوشى بزيم و ماله و ه و ئازيزه كانم ئازار نه ده م ئيتر بويه توش ئاوها ده بينم هه فال خه جو ئيستات به لامه وه كرنكه ، هه لويست له ساته راستييه كاندا مه عده نى مرؤف ده ر ئه خات .. ريزت خانم. "قوربانى توزى ريكردنتانم هه فالانى سه ر قه نديل كيانم فيداى ريبازتان"
کامەران کەکیی
 یەکێک لە پەrتووکەکانی کاک نەوشیروان باسی ڕۆڵی تۆی تیادا کردووە لەسەرخستنی شۆڕشی رزگاریخوازی کورد لە باشوری کوردوستان.تکام وایە ئەم قسانەت بکەیەتە کردار و ڕۆڵی خۆت ببینیت لەم شۆڕشە نوێیەدا.دەست خۆش
ره‌نجده‌ر
 له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ده‌كرێ بێژین ڕه‌خنه‌گرتنی ڕووخێنه‌ر یاخود قسه‌كردن بۆ ڕاكێشانی سۆزی خه‌ڵك كارێكه‌ لێی ئاسانترنییه‌، به‌ڵام بونیادنانه‌وه‌ به‌ هه‌موو كه‌سێك ناكرێ، چونكه‌ له‌لایه‌ك پێویستی به‌ میكانزیم هه‌یه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، به‌ كه‌سانێك ده‌كرێ كه‌ خه‌می وڵات و ئاینده‌ی كۆمه‌ڵگه‌ له‌ ئه‌وله‌ویاته‌كانیدا بێت، ................
ciya
 ..............بۆ تا ئێستا ئه‌م باسانت نه‌ده‌کرد... به‌رێز تۆ بلێ ی به‌ینتان تێک نه‌چوو بێت...............
shaho
 شاهۆ ئەحمەد چەند مانگێك لەمەوبەر هەڤاڵ خەجۆ م بینی لە دانیشتنێكی سیاسی كراوەدا، قسەیەكی كرد كە بەراستی ئەو قسەیە نە هی كەسێكی سیاسیە و نە هی تێكۆشەرێك كە وتی (ئەگەر مام جەلال ئەو هاوكاریەمان لێببڕێت دەبێ‌ سواڵ بكەین) بۆ سواڵ دەكەن ئایا حزبێك پێویستی بە سواڵی پارە هەوەیە؟ ئایا دەكرێت هەموو ژیانی سیاسی حزبێك برینتیە لە پارە؟ ...........
surchi
 dast xosh haval xaco,balm qsai hich kasek taesirnakata sar am du hizba,tahaw tanha abet brwxen.
sirrwan
 barasti jowani pekawa balam 1 prsyarm lam bareza haya ka am hamw shatana azane .................
omed issa
 horats شاعیری رۆم ده‌ڵێ : هێز به‌بێ ژیری نوقوم ده‌بی له‌به‌ر قورسایی خۆی. ده‌ڵێن لیبرال ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ دوژمن بۆ خۆی له‌ چه‌پ و ڕاست په‌یدا ده‌کاتن . ئه‌وه‌نده‌ی من دۆستایه‌تیم له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی ئاڵای ڕزگاری هه‌بوه‌ هه‌ر له‌ ده‌شتی هه‌ولێر وه‌ له‌ شوێنی تریش که‌سه‌کانی ناو ئه‌و ڕێکخراوه‌ زۆر هێمن و ڕاستگۆ بوون هه‌ندێکیان شه‌هید بوون یادیان به‌خێر .
faraidun/hamburg-Almania
 hawre xago peshaky pirozbayee nawrozy 2711 salhamint le dakam....wa dast xoshy aw walamanat le dakam.....(WTAY-RAST,krdary-rast,biry rast...zardosht)wa hiwadarm hardam tandrustu heza bmenen bo am gala zulm lekrawa la layan dasalaty bnamalay mlhur....har bzin bo galu nishtman
زيكاف
 يه كيتى و بارتى وه كو به كريكيراويان هه يه, .............
سةردار حمة سعيد
 سه‌رجه‌م قسه‌كانی راسته‌، به‌س ..................
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ