دیمانه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان




Wednesday, February 6, 2008
 
     

 

سازدانی: هێمن لهۆنی

مایكل رۆبن توێژه‌ر له‌ په‌یمانگای ئینته‌رپرایزی ئه‌مریکی بۆ توێژینه‌وه‌ی سیاسه‌تی گشتی پێی وایه‌ ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كورد و توركیش زۆر زیره‌كن له‌ تۆمه‌تباركردنی خه‌ڵك به‌ كاركردن بۆ دووژمنه‌كانیان و ته‌ئكید له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و به‌كرێگیراوی هیچ ده‌وڵه‌ت یان لایه‌نێكی بیانی نییه‌.
مایكڵ‌ رۆبن كه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی رابردوودا راپۆرتێكی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی "ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟" بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا به‌رپرسانی حكومی و حزبی هه‌رێمی كوردستانی به‌ تێوه‌گلان له‌گه‌نده‌ڵی ئیداری و دارایی تۆمه‌تباركرد، له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق و سکرتێری گشتی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و  مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ ره‌خنه‌ی توندی لێگیرا و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی تۆماركردنی داوای یاسایی له‌دژی كرا.
رۆبن له‌م دیمانه‌یه‌دا ‌ له‌گه‌ڵ‌ سایتی سبه‌ی ده‌ڵێت: "كورده‌كانی عیراق هاوپه‌یمانی ئه‌مریكان، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نا، گه‌نده‌ڵی هاوپه‌یمانێتی كورد و ئه‌مریكا به‌ره‌و داخوران ده‌بات".
هه‌روه‌ك ته‌ئكیدی له‌وه‌شده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و شتانه‌ی له‌ راپۆرته‌كه‌یدا باسی كردوون "به‌ته‌واوه‌تی راستن" و ده‌شڵێت: "تا ئێستا هیچ كه‌س له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه‌ بڵێت ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌ و زانیارییه‌كانم له‌گه‌لێك سه‌رچاوه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌ كه‌ بریتین له‌ سه‌رچاوه‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكی و لێپرسراوی بانكه‌كان و به‌رپرسه‌كانی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان".


* سه‌ره‌تا له‌ په‌یمانگای‌ توێژینه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكی‌ AEIوه‌ ده‌ست پێبكه‌ین، ئایا كاریگه‌ری‌ ئه‌م په‌یمانگایه‌ له‌سه‌ر سیاسه‌ت داڕێژه‌رانی‌ ئه‌مریكا چییه‌؟ زۆرێك پێیانوایه‌ ئه‌م په‌یمانگایه‌ كاریگه‌رییه‌كی‌ ئه‌و تۆی‌ نییه‌؟

-په‌یمانگای‌ AEI وه‌ك زانكۆیه‌ك وایه‌و كارده‌كات، ئه‌م په‌یمانگایه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك له‌ پسپۆڕی‌ سه‌ربه‌خۆ پێك دێت‌و پێكه‌وه‌ كار‌و توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر سیاسه‌تی‌ گشتی‌ ده‌كه‌ن، سه‌ركردایه‌تیی‌ سیاسیی‌ ئێستای‌ كورد پێده‌چێت بڵێن كه‌ ئه‌م په‌یمانگایه‌ هیچ كاریگه‌ریی‌ نییه‌، به‌ڵام من دڵنیام كه‌ باش ده‌زانن پێچه‌وانه‌كه‌ی‌ راسته‌، هه‌ر به‌هۆی‌ كاره‌كانم‌و نووسینه‌كانم له‌ رۆژنامه‌ به‌ناوبانگه‌كانی‌ ئه‌مریكاوه‌ بانگ ده‌كرێم بۆ كۆنگرێس، به‌ مه‌به‌ستی‌ شه‌هاده‌دان، هه‌روه‌ها وانه‌ی‌ سیاسه‌ت‌و مێژووی‌ تورك‌و كورد‌و ئێران  به‌ لێپرسراوانی‌ سه‌ربازیی‌ ئه‌مریكی‌ ده‌ڵێمه‌وه‌ به‌تایبه‌تی‌ ئه‌وانه‌ی‌ ره‌وانه‌ی‌ عێراق ده‌كرێن.
هه‌وڵه‌كانی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ كورد له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كاریگه‌ریی‌ په‌یمانگای‌ AEI كارێكی‌ هه‌ڵه‌یه‌، من هه‌ر لێره‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو خوێنه‌ران ده‌كه‌م كه‌ سه‌ردانی‌ سایته‌كه‌مان بكه‌ن‌و خۆیان بڕیاربده‌ن كه‌ ئێمه‌ چه‌ند كاریگه‌ریمان هه‌یه‌. WWW.AEI.ORG

* تۆ وه‌ك پسپۆڕێكی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست له‌ په‌یمانگاكه‌ خۆت ناساندووه‌، به‌ڵام بۆچی‌ ته‌نها باسی‌ گه‌نده‌ڵیی‌ له‌ كوردستان ده‌كه‌یت؟ پێتوایه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستدا گه‌نده‌ڵیی‌ ته‌نها له‌ كوردستاندا هه‌یه‌؟

- گه‌نده‌ڵیی‌ كێشه‌یه‌كی‌ قوڵی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست‌و ئه‌فریقایه‌، به‌ڵام گه‌ر هه‌ركه‌سێك بابه‌ته‌كانی‌ منی‌ خوێندبێته‌وه‌ ده‌بینێت كه‌ چۆن له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی‌ ره‌خنه‌م له‌ لێپرسراوه‌ ئه‌مریكییه‌كانیش گرتووه‌، هه‌روه‌ها له‌ 2005دا دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ بابه‌تێكم نووسی‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی‌ له‌ توركیا راوێژكاری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئه‌و وڵاته‌ (جونێت زاپسو) هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ده‌عوا تۆماركردنی‌ لێكردم، له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ حكومه‌تی‌ توركیا به‌وه‌ تاوانباریان كردم كه‌ به‌كرێگیراوی‌ بارزانیم، حكومه‌تیش بۆ ئه‌وه‌ی‌ پاساو بۆ شكستی‌ خۆی‌ بهێنێته‌وه‌، زۆرجار خه‌ڵكیی‌ به‌ كاركردن بۆ دوژمنه‌كانی‌ تاوانبار ده‌كات، له‌ م تاوانباركردنه‌شدا تورك‌و كورد زۆر زیره‌كن.

* له‌ بابه‌ته‌كه‌دا داوای‌ سیاسه‌تێكی‌ توند ده‌كه‌یت له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، له‌ دژی‌ كورده‌كان، مه‌به‌ستت چییه‌ له‌ «سیاسه‌تی‌ توند»‌و بۆچی‌؟

- ئاشكرایه‌ كه‌ كورده‌كانی‌ عێراق هاوپه‌یمانی‌ ئه‌مریكان، به‌ڵام حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نا، گه‌نده‌ڵی‌ هاوپه‌یمانیه‌تی‌ كورد‌و ئه‌مریكا به‌ره‌و داخوران ده‌بات، هیچ كات ئه‌وه‌ كێشه‌ نییه‌ كه‌ كورده‌كان په‌یوه‌ندیی‌ بازرگانییان له‌گه‌ڵ‌ ئێراندا هه‌بێت، چونكه‌ ئێران‌و كوردستانی‌ عێراق دراوسێن، به‌ڵام كێشه‌ی‌ راسته‌قینه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ لێپرسراوه‌ كورده‌كان نهێنییه‌كان به‌ ئێران‌و چه‌ك به‌ په‌كه‌كه‌ ده‌فرۆشن، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ناسێۆنالیزمدا نییه‌ به‌ڵكو له‌پێناو قازانجی‌ شه‌خسیدا ده‌یكه‌ن.
مه‌به‌ستیشم له‌ سیاسه‌تی‌ توند ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ ئه‌مریكا پێویسته‌ له‌وه‌ دڵنیابێت كه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ كه‌ ده‌یدات به‌ بارزانی‌‌و تاڵه‌بانی‌ بۆ خه‌ڵكه‌ داماوه‌كه‌ی‌ خه‌رجده‌كرێت یان له‌ كڕینی‌ ئۆتۆمبیلی‌ ئاخر مۆدێل‌و رابواردن‌و به‌زم‌و هه‌رادا سه‌رف ده‌كرێت! ئێستا كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ كورد سه‌رفكردنی‌ ئه‌و پاره‌و داهاته‌ كه‌ له‌ میانه‌ی‌ به‌رنامه‌ی‌ نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌ خۆراكدا له‌ ساڵی‌ 2003 وه‌ریناگرتووه‌، بۆ خه‌ڵكیی‌ روون بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئایا چیان لێكردووه‌؟ هه‌روه‌ها ئێستا كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ هه‌ر تاكێكی‌ كورد جا له‌ كۆشكه‌كانی‌ دۆلاراوا بێت یان گوندێكی‌ گه‌رمیان، له‌ جیاوازییه‌كانی‌ موڵك‌و سامانی‌ حكومه‌ت (پارتی‌‌و یه‌كێتی‌)‌و موڵك‌و سامانی‌ لێپرسراوه‌ به‌رزه‌كان بزانێت.

* تۆ له‌ قسه‌كانتداو له‌ نووسینه‌كه‌شدا بارزانی‌‌و تاڵه‌بانی‌  به‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ سامان تاوانبار ده‌كه‌یت؟ به‌ڵام ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی‌ تۆ ده‌یڵێیت بێبنه‌مایه‌، بۆیه‌ لێره‌دا جێی‌ خۆیه‌تی‌ له‌و سه‌رچاوانه‌ی‌ كه‌ تۆ پشتت پێ‌ به‌ستووه‌ بپرسین؟ ئایا ده‌توانیت ئه‌وه‌ی‌ وتووته‌ بیسه‌لمێنیت؟

- حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌ت پێ‌ بڵێم كه‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ من له‌ نووسینه‌كه‌مدا وتوومه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ پێت ده‌ڵێم كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی‌ راستن، تا ئێستا هیچ كه‌س له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نه‌یتوانیوه‌ بڵێت ئه‌وه‌م هه‌ڵه‌یه‌. زانیارییه‌كانم له‌ گه‌لێك سه‌رچاوه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌ كه‌ بریتین له‌ سه‌رچاوه‌ی‌ حكومی‌ ئه‌مریكی‌‌و لێپرسراوی‌ بانكه‌كان‌و به‌رپرسه‌كانی‌ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان. جا لێره‌دا ناتوانم زۆریان ئاشكرابكه‌م چونكه‌ سه‌رچاوه‌كانم هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ته‌له‌فۆنییان لێكراوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌بێت بیانپارێزم له‌ ئاشكراكردن. له‌دوای‌ بابه‌ته‌كه‌م سه‌رۆك بارزانی‌ ئاشكرایكرد كه‌ له‌ دادگای‌ ئه‌مریكا ده‌عوام له‌سه‌ر تۆمارده‌كات، به‌ڵام دوایی‌ كه‌ زانی‌ ده‌بێت بیسه‌لمێنێت كه‌ شته‌كانی‌ من ناڕاستن، نه‌یتوانی‌ بیكات. به‌لام نامه‌یه‌كیان بۆ AEI به‌ناوی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نارد‌و تێیدا هاتووه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاماده‌یه‌ بۆ سه‌لماندنی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ من هه‌ڵه‌م، منیش وه‌ڵامم دایه‌وه‌‌و وتم من زۆر خۆشحاڵم له‌ مونازه‌ره‌یه‌كدا جا له‌ واشنتۆن بێت یان هه‌ولێر، رووبه‌ڕووی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ ببمه‌وه‌ له‌ هه‌ر كه‌ناڵێكی‌ ته‌له‌فزیۆنیدا وه‌ك جه‌زیره‌‌و عه‌ره‌بییه‌.
لێره‌دا ده‌ڵێم كاك نێچیرڤان كه‌ی‌ ئه‌و مونازه‌ره‌یه‌ بكه‌ین؟ گه‌ر پیشانتدام هه‌ڵه‌م ئه‌وا داوای‌ لێبوردنت لێده‌كه‌م، به‌ڵام من هه‌ڵه‌نیم.

* جوان كۆڵ‌، سه‌رۆكی‌ په‌یمانگای‌ ئه‌مریكانا گڵۆب، له‌ لێداونێكدا له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ت ده‌ڵێت: «رۆبن كه‌سێكی‌ نزیكی‌ ژه‌نه‌راڵه‌ توركه‌كانه‌و كاره‌كانی‌ به‌شێكه‌ له‌و دڵگه‌رمییه‌ی‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ی‌ توركیا‌و ئیسرائیل وه‌ك هاوپه‌یمانێكی‌ نزیك له‌یه‌كتری‌، رۆبن سه‌ر به‌ باڵی‌ ریچارد پێرڵه‌ له‌ پارێزگاره‌ نوێكان كه‌ گرێبه‌ستێكی‌ پڕ سوودیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ‌ توركیا»، تۆ ده‌ڵێیت چی‌؟

- جوان كه‌سێكی‌ نه‌فامه‌، هیچ نازانێت له‌ تیۆری‌ موئامه‌ره‌‌و لێی‌ تێنه‌گه‌یشتووه‌، ئه‌و له‌‌و جۆره‌ كه‌سانه‌یه‌ ده‌ڵێت جوله‌كه‌كان له‌پشت هێرشی‌ كیمیاوی‌ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ن، گه‌ر شانسی‌ له‌به‌رده‌مدا بووایه‌ به‌عس له‌ جوان كۆڵ‌ زیاتر دۆستێكی‌ نزیكی‌ نه‌ده‌بوو، من ژه‌نه‌راڵه‌ توركه‌كان ده‌بینم هه‌روه‌ك لێپرسراوه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌بینم، هه‌روه‌ها سیاسییه‌ توركه‌كان ده‌بینم هه‌روه‌ك سیاسییه‌ كورده‌كان ده‌بینم. وه‌ك به‌شێك له‌ كاره‌كه‌م‌و وه‌ك راڤه‌كاری‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستێكی‌ فراوان گفتوگۆم هه‌بێت له‌گه‌ڵ‌ لێپرسراوان، من دڵنیات ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ بزنس‌و مادیی‌ له‌پشت كاره‌كانی‌ AEIوه‌ نییه‌، ده‌شتوانین بیسه‌لمێنین. من خۆم  هه‌ڵگری‌ ئه‌ستۆپاكیی‌ ئه‌منیی‌ ئه‌مریكیم، كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رم بیسه‌لمێنم كه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ده‌ره‌كیم نییه‌، به‌پێی‌ قانونی‌ ئه‌مریكی‌ هه‌ر كه‌سێك پاره‌ وه‌رگرێت بۆ كاركردن بۆ هێزێكی‌ بیانی‌، ئه‌وا پێویسته‌ ئه‌و كاره‌ی‌ بۆ وه‌زاره‌تی‌ دادی‌ ئه‌مریكا ئاشكرابكات‌و له‌ كاری‌ ئه‌جێنتی‌ بیانی‌ خۆی‌ تۆماربكات، راپۆرته‌كانیش له‌باره‌ی‌ كاری‌ ئه‌جێنته‌ بیانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ لیستكراو ده‌توانن له‌م سایته‌وه‌ ببینن http://www.usdoj.gov/criminal/fara/links/annualrpts.html.

* هه‌ندێك كه‌س ئێوه‌ به‌وه‌ تاوانبار ده‌كه‌ن كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ دژی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ كوردن؟

- له‌ نووسینه‌كه‌مدا ئاماژه‌م بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ بێبه‌ختیی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ كورد له‌وه‌دایه‌ كه‌ ده‌ڵین «ئه‌گه‌ر له‌ 100% له‌گه‌ڵماندا نه‌بیت ئه‌وا دوژمنمانیت».
هه‌ر كاتێك یه‌كێك له‌ واشنتۆن كورده‌كانی‌ پشتگوێخستبێت ئه‌وا وه‌ڵامم داوه‌ته‌وه‌ به‌ ئاشكرا‌و باسی‌ كاره‌كانی‌ سه‌دامم كردووه‌ له‌ ده‌ركردنی‌ كورده‌كان  به‌زۆر له‌ كه‌ركوك، هه‌روه‌ها من پشتگیریی‌ ریفراندۆمی‌ كه‌ركوكم كردووه‌، من له‌گه‌ڵ‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ كورد له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ په‌كه‌كه‌و گه‌نده‌ڵیی‌ ناكۆكم، كه‌ زۆرێك له‌ كورده‌كان په‌كه‌كه‌ به‌ برای‌ خۆیان ده‌زانن، من چه‌ند جار دووپاتم كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ گه‌ر ئه‌مریكا بكه‌وێته‌ بارودخێك له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نكه‌ره‌ یان هه‌ولێر، ئه‌وا ئه‌نكه‌ره‌ هه‌ڵده‌بژێرێت، پێده‌چێت زۆرێك له‌ كورده‌كان ئه‌م قسه‌یان به‌دڵ‌ نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ حه‌قیقه‌ته‌، ئێستاش ئه‌م راستییه‌ له‌ كاردانه‌وه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌رامبه‌ر تۆپبارانه‌كانی‌ توركیا هه‌ستی‌ پێده‌كرێت.

* تا سنوورێكی‌ زۆر له‌ بابه‌ته‌كه‌تدا نه‌توانیوه‌ بێلایه‌ن بیت، تۆ هاتوویت ته‌نها باس له‌ خاڵه‌ نیگه‌تیڤییه‌كانی‌ كوردستان ده‌كه‌یت له‌ كاتێكدا كوردستان خاوه‌نی‌ چه‌ندین خاڵی‌ پۆزه‌تیڤه‌‌و ته‌نها چیرۆكی‌ سه‌ركه‌وتنه‌ له‌ عێراق به‌ رای‌ زۆربه‌ی‌ لێپرسراوه‌ ئه‌مریكییه‌كان؟

- من به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر باسی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ كوردستانی‌ عێراقم كردووه‌ له‌ بابه‌ته‌كانمدا هه‌روه‌ك له‌ بابه‌ته‌كه‌ی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌THE NEW REPUBLIC دا. كوردستانی‌ عێراق به‌ڵێ‌ سه‌ركه‌وتووترین هه‌رێمی‌ عێراقه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای‌ ئه‌وه‌ نییه‌ تۆ بیكه‌یته‌ بیانوو بۆ پشتگوێخستنی‌ كێشه‌كان‌و به‌ره‌و نه‌بردنی‌ زیاتری‌ هه‌رێمه‌كه‌.
* ئێوه‌ بۆ ماوه‌ی‌ دوو ساڵ‌ له‌ كوردستاندا ژیاون، ئایا چیت هه‌یه‌ بۆ خه‌ڵكی‌ كوردستانی‌ عێراق؟
- كوردستانی‌ عێراق به‌شێكی‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ ژیانی‌ من، من چه‌ندین دۆستم هه‌یه‌ له‌ كوردستانی‌ عێراق، زۆربه‌ی‌ ئیمێڵه‌كان كه‌ به‌ده‌ستم گه‌یشتوون پۆزه‌تیڤن، هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ش كه‌ هه‌ڕه‌شه‌م لێكراوه‌ له‌لایه‌ن پارتی‌‌و یه‌كێتییه‌وه‌ من به‌م نزیكانه‌ ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ كوردستان، به‌ڵام ئه‌وان باش ده‌زانن كه‌ ناتوانن ده‌ستم بۆ به‌رن، هه‌روه‌ها باش ده‌زانن حكومه‌تی‌ ئه‌مریكی‌ سه‌رزه‌نشتیان ده‌كات له‌ هه‌ر كارێك به‌ بیانووی‌ «كاره‌ساتی‌ ئۆتۆمبیل» یان «ئه‌نسارولئیسلام».

* ئایا له‌و باوه‌ڕه‌دا بوویت كه‌ له‌دوای‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كه‌ت ده‌عوات له‌سه‌ر تۆماربكرێت؟

- هیچ كه‌سێك ده‌عوای‌ له‌سه‌ر تۆمارنه‌كردووم، ئه‌وان له‌سه‌ر هاوڵاتیی‌ تۆماریان كردووه‌، من هیچ كات چاوه‌ڕێی‌ ئه‌م كاردانه‌وه‌یه‌م نه‌ده‌كرد، له‌ ده‌عواكه‌ی‌ دژی‌ هاوڵاتی‌، سه‌رۆك تاڵه‌بانی‌ ناڕه‌زایی‌ هه‌بووه‌ له‌ به‌شێكی‌ نووسینه‌كه‌م كه‌ له‌باره‌ی‌ بردنی‌ ژنانه‌ له‌لایه‌ن لێپرسراوه‌ كورده‌كان بۆ لێپرسراوه‌ ئه‌مریكییه‌كان، به‌ڵام من نه‌موتووه‌ له‌ سلێمانی‌ ئه‌م كاره‌ روویداوه‌ به‌ڵكو له‌ هه‌ولێر روویداوه‌.
به‌ هه‌راسانكردنی‌ هاوڵاتی‌، سه‌ركردایه‌تیی‌ كورد بابه‌ته‌كه‌یان له‌ ئاستێكی‌ لۆكاڵییه‌وه‌ گواسته‌وه‌ بۆ ئاستێكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌، من لێره‌دا ئه‌وه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ كورد ده‌ڵێم ئه‌وه‌نده‌ی‌ كات له‌ خۆتاندا سه‌رف ده‌كه‌ن نیو ئه‌وه‌نده‌ له‌ خه‌ڵكی‌ كوردستاندا سه‌رفیبكه‌ن، ئه‌وا كوردستانی‌ عێراق ده‌بێته‌ دوبه‌یه‌كی‌ نوێ‌. ئه‌مڕۆ ده‌بێت سه‌ركردایه‌تیی‌ كورد بڕیاربدات ئایا كوردستانی‌ عێراق ده‌بێت به‌ دوبه‌ی‌ یان غه‌ززه‌، من له‌به‌ر خاتری‌ هه‌موو كورد هیوادارم سه‌ركردایه‌تیی‌ كورد بڕیارێكی‌ راست بدات.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
كاروان كلار
  سلاو...................... من ده‌ست خوشی له‌ مایكل روبن ئه‌كه‌م ده‌بوایه‌ بیشتر ئه‌م رابورته‌ی‌ به‌ خه‌لكی كوردستان ئاشنا كردایه‌ وه‌ من دلنیاشم ئه‌وه‌ی‌ مایكل وتویه‌تی‌ 1% سه‌باره‌ت به‌ سه‌روه‌تی‌ ئه‌و دووانه‌ هیوادارم سه‌ركرده‌كانی كورد به‌ خویانه‌ بچنه‌وه‌ ..........................سوپاس
مارف
 ئه‌مقسانه‌ی مایکڵ،هه‌ویرێکه‌ ئاوزۆرده‌کێشێ،زۆرزیره‌کانه‌،قسانده‌کات،ده‌زانێت کورد کوێی دێشێ، دازانێت سه‌رکرده‌کانمان گه‌نده‌ڵن،به‌ڵام مایکڵ بشفڕێ هه‌ربزنه‌،مه‌به‌ستم پیاوی موساده‌، چونکه‌تورک ،گشتیان پیاویموسادن. حه‌زه‌که‌م تورک بزانێ، ئیسرائیل بارینیه‌ وه‌ک هه‌ڵمات وایه‌،به‌سه‌ری ئه‌تاتورک ،ئیسرائیل،له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیدا ئاماده‌یه‌،ئه‌وتورکیا یه‌ی ئه‌تاتورک به‌دزیو........ دروستیکرد،به‌یه‌کشه‌و ته‌سلیمی پارتی کرێکارانی کوردستانی ( په‌که‌که‌) بکات.
tola
 به‌رای من قسه‌کانی هه‌ موی راسته‌
فه‌ره‌یدون
 ئه‌گه‌ر قسه‌کانی رۆبن هه‌ڵه‌ن بۆ داوای له‌سه‌ر تۆمار ناکه‌ن سه‌رکرده‌کان بۆ له‌سه‌ر هاوڵاتی تۆماری ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ رێزمدا بۆ هاوڵاتی به‌ که‌ر ناوێرن با کورتان فێرن
Herewaz
 نوسینه‌که‌ی مایکڵ رۆبن، شتێکی نو‌ێی نه‌وروژاندوه‌ له‌ باری گه‌نداڵی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی، به‌ بۆچونی من له‌ هه‌مان کاتدا ده‌سخۆشی خۆی بۆ ده‌سه‌ڵاتی تورکی ئاشکرا کردوه‌
باوکی ئاسا
 به‌سانای ئه‌وه‌ی مایکل نوسیویه‌تی راسته‌ …. ده‌زانن بۆ له‌به‌رئه‌وه‌ن بیباکانه‌ له‌گه‌وره‌کانه‌وه‌ ده‌ستی پیکردوه‌ ئه‌مه‌ش له‌ خۆی دا کاریکی بویرانه‌یه‌ که‌ نامۆیه‌ به‌ تاکی کورد … هه‌روه‌ها زه‌نگیکه‌ بوئاگادار کردنه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ کورده‌کان که‌ به‌خودی خوشیانا و وه‌ مالومندالیانا بجنه‌وه .. گه‌رنا نه‌فره‌تی میژوو ئه‌وانیش وه‌ک ئه‌وانه‌ی پیش ئه‌وان له‌ ئامێز ده‌گریت….!؟؟‌
هونه‌ر
 منیش پێشوتر وام هه‌ست کرد که‌ ئه‌مه‌ زۆر مه‌رده‌و،تاکه‌ ئه‌مریکیه‌ که‌ هه‌ست به‌ ئازاره‌کانی کورد بکاو بیگه‌یه‌نێته‌ ڕای جیهان،به‌لام دوای خوێندنه‌وه‌ی تێبینی چيند به‌ڕێزیک بۆم ده‌رکه‌وت به‌راستی کلتوری خۆبه‌که‌م زانین و بێگانه‌ به‌ گه‌وره‌زانیین،له‌ ناو هه‌موکوردا بڵاوه‌ بۆیه‌ هه‌رچی مافه‌کانیه‌تی به‌ده‌ست بێ ده‌سه‌ڵاترین بێگانه‌وه‌یه‌و به‌ منه‌ت وه‌ر ئه‌گرێ؟گه‌شته‌مه‌ئه‌و باوه‌ره‌ی که‌ ئه‌مه‌ ده‌ستی پارتی و یه‌کێتی بێ بۆ سه‌رلێشێوانی کوردو ماڵپه‌ری سبه‌ی و هاوڵآتی .ئه‌گینا چۆن ئه‌ڵێ(.......) ژنی بردوه‌ بۆ ئه‌مریکی،ته‌نانه‌ت ئه‌ندامێکی بچووکی(.......) خۆی له‌ قه‌ره‌ی ئه‌و وه‌لامه‌ نادا.دیاره‌ مایکل یان واتێ گه‌یاندوه‌ که‌ ئه‌م گه‌له‌ زۆر حه‌زی له‌ باس کردنی سوکێتی خۆیه‌تی.خاڵێکی تر که‌ زۆرزۆر زۆر گرنگه‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌ به‌ ته‌نهاو له‌م کاته‌دا که‌ تورک په‌لاماری گلاوی خه‌لکی سیڤیلی کورد ئه‌دا کردویه‌تی به‌ تورکی ،ئاخر بۆچی به‌ تورکی خۆ ئه‌و ئه‌ڵێ من ئه‌مریکیم و بۆ ئه‌مریکا ئیش ئه‌که‌م،
به‌ختیار شاکه‌لی
  به‌ڕێزان -ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان / ئه‌مه‌ سه‌ر دێڕی وتاره‌که‌یه...به‌ڵام کورده‌کانی عێراق کێن؟؟؟ له‌ هیچ مامه‌ڵه‌یه‌کی نێوو ده‌وڵه‌تیدا...په‌یمان له‌گه‌ڵ میله‌تاندا نابه‌سترێت به‌ ڵکوو له‌گه‌ڵ حكومه‌ت... به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ زۆر به عاتیفی سه‌یری مه‌سه‌له‌کان ئه‌که‌ین. من هیج بۆ چوونی دیم له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که‌ نیه‌ ...سوپاس
ئاسۆ
 ئه‌م مایکل رۆبنه‌ پیلانێکه‌ بۆ درزتێ کردنو په‌رته‌وازه‌کردنی سبه‌ی و خوێنه‌رانی.مایکل زۆر خراپ په‌لاماری کوردوپه‌که‌که‌ی داوه‌ له‌ دوسێ نوسینی پێشتریدا،داوا ئه‌کا که‌ گه‌لی ئه‌مریکا بێ ده‌نگ نه‌بن له‌ ئاست په‌که‌که‌و داوابکه‌ن له‌ حکومه‌تی ئه‌مریکا به‌لێنه‌کانی بۆ تورک جێ به‌جی کات و کوردستان بکاته‌ ئه‌فگانستان.هه‌ر له‌وێشیوه‌ هاتۆته‌ په‌نا گویمان و ئه‌زانی که‌ ته‌نها رێگرێ له‌ وێران کردنی کوردستان ،سبه‌ی و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌گه‌ل سبه‌یدان، دلنیا بن ئه‌م راپۆرته‌ هیچ کارگه‌رییه‌کی ده‌رکی و ناوه‌کی له‌سه‌ر گه‌نده‌لی نابێ و ته‌نها فریودانه‌،له‌و لاشه‌وه‌ ئه‌یه‌وێ نه‌هێڵیت کورد له‌سه‌ر مافه‌کانیان له‌ شوێنێكدا یه‌کبگرن، سبه‌ی و سبه‌ی بۆمان ده‌ر ئه‌خا که‌ مایکل ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی که‌ ئه‌و به‌ ژن به‌ر بۆ ئه‌مریکی تاوانباری ئه‌کا،ب ۆ چی دێته‌ کوردستان؟ هاورێکان کێن؟ من وای بۆ ده‌رۆم بۆ ده‌فته‌ره‌ دۆلاری سه‌رکرده‌کانی کورد و تورک دێت نه‌ک بۆ لای ئازاره‌کانی کورد،گه‌ر بۆلای ئازاره‌کانی کورد هات پێێ بلێن کوردیش هه‌یه‌ له‌ تورکیا ؟ خۆ ئێـمه‌ وه‌ک سه‌رکرده‌کانمان (........)بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان ناوچه‌یی خۆمان
[email protected]
 سڵاو .......ئه‌وه‌ی‌ مایكڵ رۆبن ده‌یڵێت بۆنی‌ زۆر شتی‌ لێدێت، مایكڵ له‌ لایه‌ك په‌رۆشه‌ بۆ كورد و له‌لایه‌ك په‌كه‌كه‌ به‌ تیرۆریست له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات، ئه‌مه‌ جێی‌ گومانه‌، ئه‌گه‌ر مایكڵ لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی‌ ورده‌ بۆچی‌ توركیا به‌ دزه‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵات وه‌سف ناكات، كه‌ ده‌یان ساڵه‌ به‌شێكی‌ كوردی‌ دزیوه‌، تارَاده‌یه‌ك له‌ هه‌ندێك شت راستی‌ وتووه‌ به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ ویستویه‌تیتی‌ كورد له‌ به‌رچاو بخات و ناشرینی‌ بكات، نه‌ك هه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ كورد.
زریا زانست
  ئه‌گه‌ر مایكڵ به‌كرێگیراو بێت ئه‌وا زۆر كه‌سی‌ تر به‌ كرێ كگیراو نییه‌، كه‌ راستییه‌كان ده‌ڵیچن و له‌وه‌ زیاتریش ده‌ڵێن.
دلێر
 بیکه‌ر_هاملتۆن ڕاپۆرتێک بو ، وه‌ک که‌ دوای جێ‌ به‌ جێ کرا؟ بیریان له‌وه‌ نه‌کرده‌وه‌ که‌ کوردبه‌س میدیای هه‌یه‌ قسه‌یه‌کی خێری بۆ بکا، بۆیه‌ میدیای کوردی زیاتر له‌هه‌زاران راپۆرتو نوسینی بێ ئاکامیان له‌سه‌ر نوسی. وه‌ راپۆرته‌کان نه‌یان توانی ،فشارێک بن بۆ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌لی (..)، نه‌شیان توانی ترسێکی وا دروست که‌ن که‌ ئه‌مریکا نه‌وێرێ کاری وا بکا، ئاخر تا ئێستا میدیای کوردی هه‌ر دوای کاره‌ساته‌کان شت ئه‌نوسێ، به‌لام ئێستا کێشه‌یه‌کی تر سه‌ری هه‌لداوه‌ ئه‌ویش کێشه‌ی تورکیا ، ئێران ، عه‌ره‌ب ئه‌مریکایه‌، که‌ ئه‌یانه‌وێ له‌ دوا ساتی رۆشتنی بۆشدا، کاریکی وا بکه‌ن که‌ به‌ ته‌واوی بۆش و ئه‌مریکا ،ترۆکه‌ن، بۆیه‌ ئه‌مریکاو میدیا ئه‌مریکا که‌وتونه‌ته‌ رازی کردنی یه‌کی له‌ زلهیَزه‌کانی ناو کێشه‌که‌ که‌ تورکیایه‌. راپۆرتی مایکل رۆبن درێژه‌ پێده‌ری راپۆرتی بیکه‌ر هاملتۆنه‌، به‌لام ئه‌م جاره‌ بیریان له‌وه‌ کردۆته‌وه‌ که‌ میدیای کوردی هه‌یه‌ ، بۆیه‌ زۆر زیره‌کانه‌ ، هاوسۆزی کوردیان کردۆته‌ بنه‌مای نوسینه‌ قیناوی به‌رژه‌وه‌ندخوازه‌کانی ،خۆیان، به‌س ئه‌ونده‌ بێ ئاگایه‌ مایکل رۆبن که‌ لینکی مالپه‌ره‌که‌ی خۆشی داوه‌ پێمان، من زۆربه‌ی نوسینه‌کانیم خوێندۆته‌وه‌ ، بروا بکه‌ن جه‌نه‌رالێکی تورک ئه‌وه‌نده‌ به‌ رق نیه‌ له‌ کورد، جا باشتر وایه‌ ، مادام سبه‌ی هه‌ستاوه‌ به‌م کاره‌، ئه‌وا ئه‌و خه‌ونه‌ پوچه‌ل بکاته‌وه‌و خه‌لکو لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاگادارکات، دلنیا بن ئه‌و راپۆرته (..) لێ ئاگادارن ئه‌وان وتویانه‌ به‌و شێوه‌ کورد رازی ئه‌بێ.
خدر حه‌سه‌ن نه‌جاد
 سڵاو رێز به‌ڕای‌ من ده‌بوایه‌ پرسیاری‌ ئه‌وه‌تان له‌ مایكڵ‌ بكردایه‌ كه‌ بۆچی‌ به‌چ پێوانه‌یه‌ك په‌كه‌كه‌ به‌تیرۆریست ناو ده‌بات كێ‌ ئه‌م لێدوانانه‌ی‌ رۆبن ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ به‌كرێگیراوی‌ توركیا بێت چونكه‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵوێستی‌ رۆژنامه‌نووسێك یان لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌ك نییه‌ ئه‌مه‌ زیاتر له‌هه‌ڵوێستی‌ ئه‌ردۆگان‌و خاڵه‌ گویل ده‌چێت نه‌ك كه‌سێكی‌ سه‌ربه‌خۆ ئاغای‌ بۆشمان بیرده‌خاته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێت په‌كه‌كه‌ دوژمنی‌ هاوبه‌شی‌ توركیا‌و ئه‌مه‌ریكایه‌ به‌ڵام رۆبنیش زۆر به‌ڕاشكاوی‌ ئه‌مه‌ ده‌ڵێت كه‌ په‌كه‌كه‌ تیرۆریسته‌ ئه‌مه‌ ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ كه‌سێكی‌ به‌كرێگیراوه‌. له‌گه‌ڵ‌ رێز‌و سوپاسم بۆتان، هه‌ر بژین.
ئالان
 سه‌ركردایه‌تی‌ كورد مایکڵ روبن تاوانبار ده‌که‌ن چونکه باسی سه‌روه‌ت و سامانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌که‌یانی کرد که ئه‌وه بۆ ئه‌وان خه‌تی سووره، کورد بۆی نییه باسی بکات چ جای خه‌ڵکی تر!! باشه ئه‌گه‌ر روبن ڕاست ناکات با ئه‌وان سه‌روه‌ت و سامانی خۆیان و حیزبه‌کانیان ئاشکرا بکه‌ن و روبن به‌درۆ بخه‌نه‌وه له‌جیاتی وه‌سف کردنی به به‌کرێگیراوی تورک و ئیسرائیل.
عوسمان عه‌سکه‌ری
 ستافی سایدی سبه‌ی به‌ڕێز پاش سه‌ڵاو ده‌ستتان خۆش بێت بۆ ئه‌م به‌دوا چونه‌ و خوازیاری به‌رده‌وام بونی زیاترین. به‌ڕێزان، مایکڵ ڕۆبن زه‌نگی خۆی لێدا و گوتی، گه‌لی کورد ناتوانێت به‌و شێوه‌یه‌ بگاته‌ مافه ‌مرۆییه‌کانی خۆیو چاوه‌ڕان نه‌بێت سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی سیسته‌مێکی دیموکراتی ڕاسته‌قینه‌ له‌ کوردستان دا‌بمه‌زرێنێت. ڕۆبن پێمان ده‌ڵێت من ڕۆڵی هێنری کیسنجه‌ر نابینم لێ ئه‌و شێوازه‌ کارکردنه‌، کوردستان به‌ ئاکاری هه‌مان تراژیدیا ده‌بات که‌ ناوبراو تێدا به‌شدار بو. ئه‌و به‌سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌ڵێت ئێوه‌ ماڵه‌کانتان له‌ شوشه‌یه‌ لێ که‌س نیه‌ به‌ردیان تێ بگرێت و جه‌خت ده‌کاته‌وه‌، ئێوه‌ به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک سه‌رقاڵی بنه‌ماڵه‌ و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆتانن ئاگاتان له‌ نه‌هامه‌تیه‌کانی گه‌لی کوردستان نه‌ماوه‌ و هاکه‌ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ مێژوییه‌تان له‌ناو دا. ئه‌و ڕاستیانه‌ی ڕۆبن باسیان ده‌کات هه‌مو گه‌لی کوردستان ده‌یزانێت و ڕۆژانه‌ ئازاره‌کانی ده‌چێژن بۆیه‌ لێره‌دا شتێکی نوێی باس نه‌کردوه‌ له‌وه‌ زیاتر که‌ سه‌لماندی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان شمشێری تیژن له ‌به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد خۆی، لێ په‌ڕی نه‌رمی کۆترن له ئاستی بێگانه‌دا‌. 17 ساڵه‌ ڕوناکبیران ڕه‌خنه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات و سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌گرن، 17 ساڵه‌ ڕوناکبیران سه‌دان پرۆژه‌ی چاکسازیان پێشنیار کرد و داوای شه‌فافیه‌ت و دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی دیموکراتی ڕاسته‌قینه‌ ده‌که‌ن لێ سه‌رانی کورد هێنده‌ به‌چاوی سوکه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ نوسه‌ر و دڵسۆز و ڕوناکبیرانی خۆماڵی، هیچ ئاوڕیان له‌و ده‌نگانه‌ نه‌دایه‌وه‌ به‌ڵام کاتێک مایکڵ ڕۆبن زه‌نگی به‌ئاگا بونی لێدا ئیدی ئه‌وان ئاوڕێکیان دایه‌وه‌ و شمشێره‌که‌یان ده‌رهێنا لێ به‌داخه‌وه‌ بۆ بڕینی زمانی کورد.
123
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ