دیمانه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌




Saturday, February 23, 2008
 
     


دیمانه‌: نه‌ژاد جه‌لال

ئه‌و لیست و فراكسیۆن و گروپانه‌ كامانه‌ن كه‌ پارله‌مانیان پێكهێناوه‌، ئایا كام فراكسیۆن رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌بینێت له‌ پارله‌مانی‌ كوردستاندا، پارله‌مانی‌ بێ‌ ئۆپۆزسیۆن پارله‌مانێكی‌ كارایه‌، پارله‌مانی‌ كوردستان تا چه‌ند توانیویه‌تی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ هه‌ستی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بێت به‌رامبه‌ر حكومه‌ت، مامه‌ڵه‌ی‌ پارله‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌ كه‌مته‌رخه‌مه‌كان چۆنه‌، ئایا پارله‌مانی‌ كوردستان توانای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ حكومه‌تێك هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ كه‌ نه‌توانێت خزمه‌تی‌ خه‌ڵك بكات، ده‌ستێوه‌ردانی‌ مه‌كته‌ب سیاسییه‌كان له‌ كاروباری‌ پارله‌مان، چۆنێتی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ هه‌ندێك له‌ پڕۆژه‌ یاساكان كه‌ پێچه‌وانه‌ی‌ خواستی‌ شه‌قامی‌ كوردییه‌، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ ئه‌م پرسیارانه‌ و چه‌ندین پرسیاری‌ تر سبه‌ی‌ ئه‌م دیمانه‌یه‌ی‌ له‌گه‌ڵ كوێستان محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ لیستی سه‌وز سازداوه‌.  

سبه‌ی‌: سه‌ره‌تا با له‌ پێكهاته‌ی‌ پارله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ین، ئایا پێكهاته‌ی‌ پارله‌مان چۆنه‌؟ چه‌ند گروپ و چه‌ند لیست پارله‌مانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ پێكهێناوه‌؟

كوێستان محه‌مه‌د: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ 31ی‌ كانونی‌ دووه‌می‌ 2005 ی‌ پارله‌مانی‌ كوردستاندا سێ‌ لیست سه‌ركه‌وتنیان به‌ ده‌ستهێنا و كورسییه‌كانی‌ پارله‌مانیان برده‌وه‌، ئه‌وانیش لیستی‌ نیشتمانی‌ دیموكراتی‌ كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌ (ی‌.ن.ك- پ.د.ك- حیزبی‌ سۆشیال دیموكراتی‌ كوردستان- شیوعی‌- یه‌گرتووی‌ ئیسلامی‌- ئاشورییه‌كان- توركمانه‌كان- یه‌كێتی‌ نه‌ته‌وه‌ی كوردستان- یه‌ك بێلایه‌ن). لیستی‌ دووه‌م(لیستی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان)، حیزبی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستان و بێلایه‌نه‌كانیش به‌یه‌ك لیست دابه‌زین و كورسیه‌كیان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام ئێستا هه‌موو ئه‌و حیزب و لایه‌ن و نه‌ته‌وانه‌ پارله‌مانیان پێكهێناوه‌، هه‌ریه‌ك به‌ جیا خاوه‌نی‌ فراكسیۆن و گروپی‌ خۆیه‌تی‌.

سبه‌ی‌: له‌مانه‌ی‌ باستكرد كامیان رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌بینن؟
كوێستان محه‌مه‌د: هیچیان

سبه‌ی‌: كه‌واته‌ هه‌مویان به‌شداری‌ ده‌سه‌ڵاتن؟
كوێستان محه‌مه‌د: ئه‌وانه‌ هه‌موویان به‌شداری‌ ده‌سه‌ڵاتن واته‌ له‌ یه‌ك كاتدا له‌ پارله‌مان و حكومه‌تدان، به‌ڵام ره‌نگه‌ هه‌ندێك كه‌س هه‌بن له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ لیست و گروپه‌ی‌ خۆیان هه‌وڵی‌ چاكسازی‌ بده‌ن.

سبه‌ی‌: ئه‌گه‌ر له‌ پارله‌مانێكدا ئۆپۆزسیۆنی‌ تیا نه‌بێت پێتوایه‌ پارله‌مانێكی‌ زندووبێت و به‌ ئه‌ركی‌ پارله‌مان هه‌ستێت؟
كوێستان محه‌مه‌د: من ناڵێم پارله‌مان ئه‌كتیڤ نییه‌ و به‌ ئه‌ركی‌ خۆی‌ هه‌ڵنه‌ستاوه‌، ساڵی‌ 2007 ئه‌گه‌ر به‌راوردی‌ بكه‌یت به‌ ساڵه‌كانی‌ رابردوو چالاكترین ساڵی‌ پارله‌مان بووه‌، چ له‌ ده‌ركردنی‌ یاسا و بڕیار چ له‌ بانگهێشتكردنی‌ وه‌زیر و كار به‌ده‌ستان، چ له‌ سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌كان و چاودێریكردنی‌ حكومه‌ت، ئه‌مه‌ مانای‌ ئه‌وه‌نییه‌ ئێمه‌ ئه‌ركی‌ خۆمان وه‌ك خۆی‌ جێبه‌جێكردبێت و له‌ ئاستی‌ تموعی‌ خۆماندا بێت، نه‌خێر ئێمه‌ كه‌موكورتیمان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك هۆكاره‌ یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تۆ باستكرد، حكومه‌ت و پارله‌مانی‌ ئێمه‌ پێكهاتووه‌ له‌ سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئاین و نه‌ته‌وه‌ و پێكهاته‌ جیاكانی‌ كوردستان كه‌سێك نییه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ حكومه‌ت، ئۆپۆزسیۆن نییه‌، ئه‌مه‌ش گرفتێكه‌ ده‌بێت لێی‌ ده‌ربچین.

سبه‌ی‌: تۆ باسی‌ بانگهێشكردنی‌ وه‌زیره‌كانت كرد، به‌ڵام گله‌ییه‌كی‌ زۆر له‌سه‌ر پارله‌مان هه‌یه‌، كه‌ نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و وه‌زیرانه‌ی‌ بانگكراون، لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كرابێت به‌رامبه‌ر به‌ كه‌مته‌رخه‌می‌، له‌ كاتێكدا خزمه‌تگوزاری‌ له‌ ئاستێكی‌ زۆر خراپدایه‌؟
كوێستان محه‌مه‌د: نه‌خێر ئێمه‌ باگمانكردون و زۆر به‌جدیش قسه‌مان له‌گه‌ڵدا كردون، ئێمه‌ ساڵی‌ پار له‌سه‌ر ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی‌ كه‌ له‌ شار و شارۆچكه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كرا نیوه‌ زیاتری‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمان بانگكرد، زۆرترین ره‌خنه‌ له‌ حكومه‌ت گیرا و له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری‌ ئه‌وانیش پاساویان بۆ بارودۆخه‌كه‌ هێنایه‌وه‌، دواتر وه‌زیری‌ كاره‌با بانگكراوه‌، دواتر له‌سه‌رده‌می‌ نه‌خۆشی‌ كۆلێرادا وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ و ژینگه‌ بازرگانی‌ شاره‌وانی‌ بانگكرا، له‌و دانیشتنه‌دا ره‌خنه‌ی‌ زۆر جدی‌ و توند ئاڕاسته‌ی‌ وه‌زیره‌ بانگهێشتكراوه‌كانكرا، به‌تایبه‌تی‌ وه‌زیری‌ شاره‌وانی‌، ره‌خنه‌ هه‌بووه‌ و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ش هه‌بووه‌، ره‌نگه‌ خه‌ڵك هه‌ندێكی‌ بینیبێت و هه‌ندێكی‌ نه‌بینیبێت، خه‌ڵك عاده‌ته‌ن زۆر چاودێری‌ ناكات و نازانێت ئێمه‌ چۆن ره‌خنه‌ی‌ جدیمانگرتووه‌ له‌و وه‌زیرانه‌ی‌ بانگهێشتی‌ پارله‌مانكراون، به‌ڵام راسته‌ ئێمه‌ تا ئێستا لێپێچینه‌وه‌مان نه‌كردوه‌ له‌گه‌ڵ هیچ وه‌زیرێكدا، ئه‌ویش كۆمه‌ڵێك هۆكاری‌ هه‌یه‌، یه‌كێكیش له‌و هۆكارانه‌ ئه‌و ته‌وافوقه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ پێ‌ دروستكراوه‌، ئه‌م حكومه‌ته‌ی‌ ئێمه‌ به‌ ئاسایی‌ دروست نه‌بووه‌، سه‌رۆكی‌ حكوموت به‌ رێككه‌وتنی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ داندراوه‌، وه‌زیره‌كان به‌ ئیتفاقی‌ مه‌كته‌ب سیاسی‌ داندراوه‌، بۆیه‌ پێموایه‌ ئه‌گه‌ر كاك نێچیریش له‌ ئه‌دای‌ وه‌زیرێكی‌ رازی‌ نه‌بێت ناتوانێت لای‌ به‌رێت ئه‌بێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌، له‌ هه‌موو دنیادا سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت پارله‌مان ده‌نگی‌ ئه‌داتێ‌ بچێت كابینه‌كه‌ی‌ دابمه‌زرێنێت، كابینه‌كه‌ی‌ دێته‌ پارله‌مان و یه‌ك یه‌ك وه‌زیره‌كان ده‌نگیان پێده‌درێت، به‌ڵام لای‌ ئێمه‌ به‌م شێوه‌یه‌ نه‌بووه‌. 

سبه‌ی‌: كه‌واته‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ مه‌كته‌ب سیاسیه‌كانی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ له‌ پارله‌مان و حكومه‌ت گه‌وره‌ترن؟
كوێستان محه‌مه‌د: بۆ هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ی‌ سیاسی‌، به‌ڵێ‌.

سبه‌ی‌: ته‌شكیلاتی‌ حكومه‌ت مه‌كته‌ب سیاسی‌ دایده‌نێت ؟
كوێستان محه‌مه‌د: به‌ڵێ‌، ئه‌وان دایده‌نێن، به‌ڵام پێویست ده‌كات ئه‌و وه‌زیرانه‌ كه‌ دێنه‌ به‌رده‌م پارله‌مان به‌ ئازادی‌ و یه‌ك یه‌ك ده‌نگیان پێبده‌ین.

سبه‌ى: باسی‌ ئه‌وه‌تكرد كه‌ ره‌خنه‌ی‌ توندتان ئاڕاسته‌ی‌ وه‌زیره‌كان كردوه‌، به‌ڵام هیچ ده‌رئه‌نجامێكی‌ ئه‌وتۆی‌ نه‌بووه‌؟
كوێستان محه‌مه‌د:  هه‌ندێك له‌و بانگهێشتكردنانه‌ ده‌رئه‌نجامی‌ هه‌بووه‌ بۆ نمونه‌، كاتێك پارله‌مان له‌ دانیشتنێكی‌ تایبه‌تدا چوار وه‌زیری‌ بانگهێشتكرد له‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی‌ كۆلێرا و كه‌موكورتیه‌كان و پێشنیاره‌كانی‌ خۆی‌ خسته‌ به‌رده‌م ئه‌و وه‌زیرانه‌، یه‌كێك له‌و ره‌خنانه‌ش، مه‌سه‌له‌ی‌ خه‌تی‌ دووه‌می‌ ئاوی‌ دوكان و خراپی‌ تۆڕه‌كانی‌ ئاوی‌ سلێمانی‌ و پیسی‌ ئه‌و وێستگه‌یه‌ی‌ ئاو پاكژده‌كاته‌وه‌، له‌دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ حكومه‌ت چه‌ند هه‌نگاوێكی‌ ناوه‌، چه‌ند كارێكیانكرد بۆ چاكردنی‌ كوموكوڕییه‌كان، خاڵێكی‌ تر ده‌رئه‌نجامی‌ بانگهێشكردنی‌ وه‌زیره‌كان بووه‌، ئێمه‌ چه‌ند وه‌زیرێكمان بانگكرد له‌سه‌ر كوشتنی‌ ژن و توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان، كه‌ پێكهاتبوون له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ داد و ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ و مافی‌ مرڤ و كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و وه‌زیری‌ هه‌رێم بۆ كاروباری‌ ژنان، حكومه‌ت خۆی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ باڵای‌ پێكهێنا بۆ به‌دواداچونی‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ و ئێستا له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كیان پێكهێنا بۆ به‌دواداچونی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان، پێشموایه‌ له‌ دوای‌ ئه‌و بانگهێشكردنه‌ ناڵێم بنبڕكراوه‌ به‌ڵام به‌ رێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌مبۆته‌وه‌.

سبه‌ی‌: له‌ پارله‌مانی‌ كوردستاندا له‌سه‌ر دوو پڕۆژه‌ یاسا جیاوازی‌ بیروبۆچون هه‌بوو له‌ پارله‌ماندا، كه‌ پڕۆژه‌ یاسای‌  نه‌وت و پڕۆژه‌ی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ بوو، هاوكات باسی‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ ده‌كه‌یت له‌ پارله‌ماندا، ئایا دوای‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ ئێوه‌ چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی‌ ئێوه‌ كرد؟
كوێستان محه‌مه‌د: دڵنیابه‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ ئێمه‌ هیچ ده‌ستێوه‌ردانێك ناكات له‌ كاری‌ فڕكسیۆن و پڕۆژه‌ یاساكان، من وتم له‌ هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ی‌ سیاسی‌ وه‌ك دانانی‌ وه‌زیره‌كان و پێكهێنانی‌ حكومه‌ت، به‌ڵام له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكان مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ هیچ ده‌ستێوه‌ردانێكی‌ نه‌كردوه‌ ته‌نانه‌ت بۆ یه‌كجاریش، به‌ڵام من ناتوانم باس له‌ پارتی‌ بكه‌م چونكه‌ لای‌ ئه‌وان هه‌ندێك له‌ مه‌ركه‌زیه‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ لای‌ ئێمه‌ نییه‌، ئێمه‌ پێیان وتوین هه‌ركاتێك پڕۆژه‌ یاسایه‌كی‌ گرنگ هات خۆتان كۆبونه‌وه‌ بكه‌ن 2/3 ده‌نگی‌ فڕاكسیۆن قه‌راره‌ و بڕیاری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیشه‌، ئێمه‌ وامانكردوه‌، ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و دوو پڕۆژه‌ یاسایه‌ش گفتوگۆ و رای‌ جیاواز دروست نه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌و دوو یاسایه‌ خه‌ڵك بینی‌، چونكه‌ په‌خشی‌ راسته‌وخۆ هه‌بوو، به‌ڵام له‌سه‌ر یاسای‌ تیرۆر زۆرترین رای‌ جیاواز هه‌بوو، كه‌ هه‌ندێك خاڵی‌ توندی‌ تیایه‌، وه‌ك له‌ سێداره‌دان، كۆمه‌ڵێكمان دژی‌ ئه‌وه‌ بووین كه‌ له‌ سێداره‌دان له‌ یاساكه‌دا هه‌بێت ، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر یاسای‌ وه‌به‌رهێنان گرژی‌ باڵی‌ به‌سه‌ر پارله‌ماندا كێشا، هه‌روه‌ها یاسای‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌، كۆمه‌ڵێك یاسا هه‌بوون كه‌ كێشه‌ هه‌بووه‌ له‌سه‌ریان، به‌تایبه‌تی‌ له‌نێوان پارتی‌ و یه‌كێتی‌ دا، دواتر خراوه‌ته‌ ده‌نگه‌وه‌ به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌ك لیستی‌ سه‌وز زۆربه‌ی‌ ئه‌و مادده‌ و بڕگانه‌ی‌ كه‌ ئێمه‌ رای‌ جیاوازمان له‌سه‌ریان بووه‌ دۆڕاندومانه‌، یاسای‌ رۆژنامه‌وانیش لیستی‌ زه‌رد جگه‌ له‌ كاك جه‌مال هه‌موویان له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنیدا بوون، لیستی‌ سه‌وز زۆربه‌مان دژی‌ بووین، لیسته‌كانی‌ تریش له‌ گفتوگۆكاندا له‌گه‌ڵ ئێمه‌ بوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ ده‌نگداندا هه‌ندێكیان پێچه‌وانه‌ی‌ بۆچونی‌ خۆیان ده‌نگیاندا یان بێ‌ ده‌نگیان هه‌ڵبژارد.

سبه‌ی‌: تۆ باسی‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌یت كه‌ مه‌كته‌ب سیاسی‌ ئێوه‌ هیچ ته‌داخولاتێكی‌ نییه‌، به‌ڵام ده‌نگۆی‌ ئه‌وه‌ هه‌یه‌ عوسمان بانیمارانی‌، كه‌ پێش تۆ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ سه‌وز بوو له‌سه‌ر مه‌وقیفی‌ به‌رامبه‌ر یاسای‌ نه‌وت لابراوه‌؟
كوێستان محه‌مه‌د: نه‌خێر كاك عوسمان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ لانه‌براوه‌، كاك عوسمان پیاوێكی‌ زۆر تتێكۆشه‌ره‌، سه‌ركردایه‌تیه‌كی‌ زۆر لێهاتوه‌، سه‌رۆكێكی‌ فراكسیۆنێكی‌ كارا و چالاك و لێهاتوو بوو، زۆر له‌ روو بوو زۆر باش توانی‌ بووی‌ ئیداره‌ی‌ فراكسیۆنه‌كومان بكات، به‌ڵام له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ یاسای‌ نه‌وت لانه‌براوه‌، چونكه‌ به‌ ته‌نیا ئه‌و به‌رامبه‌ر ئه‌و یاسایه‌ هه‌ڵوێستی‌ نه‌بووه‌، ئێمه‌ هه‌موومان هه‌ڵوێستمان هه‌بووه‌، هه‌موومان وه‌ك یه‌ك دژی‌ بووین و وه‌ك یه‌ك هاتوینه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، كه‌سیشمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ هیچمان پێنه‌وتراوه‌، به‌ڵام پێش یاسای‌ نه‌وت كه‌ كاك عوسمان و ئێمه‌ش ده‌مانزانی‌ لاده‌برێت، من پێش ئه‌وه‌ كاك عه‌دنان موفتی‌ بانگیكردم وتی‌: كاك عوسمان شوێنه‌كه‌ی‌ به‌جێده‌هێڵێت تۆ ئه‌خه‌ینه‌ شوێنه‌كه‌ی‌ وتم قبوڵی‌ ناكه‌م، به‌ چه‌ند براده‌رێكی‌ تریشیان وتبوو قبوڵیان نه‌كردبوو، پێش یاسای‌ نه‌وت و غاز له‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كرد وه‌ك فراكسیۆنی‌ سه‌وز، ویستیان هه‌ڵبژاردن بكه‌ن بۆ سه‌رۆكی‌ لیسته‌كه‌ نه‌مانهێشت، هۆكاری‌ لابردنی‌ كاك عوسمان ئه‌وه‌ بوو كه‌ ئێمه‌ له‌ قۆناغێكداین قۆناغی‌ ئیتفاقیه‌ی‌ ستراتیژی‌ نێوان یه‌كێتی‌ و پارتی‌، كاك عوسمان تۆزێك توند بوو له‌ قسه‌كانیدا، هه‌ندێك جار ده‌بووه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئیستفزازی‌ براده‌رانی‌ پارتی‌ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م قۆناغه‌ بڕوات پێیان باش بوو یه‌كێك بێت له‌ كاك عوسمان نه‌رمتر بێت، بۆئه‌وه‌ی‌ گرژییه‌ك له‌نێوان پارتی‌ و یه‌كێتیدا دروست نه‌بێت، ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بووه‌، سه‌رۆكی‌ پارله‌مان و ئێمه‌ و مه‌كته‌بی‌ سیاسیش له‌ ئه‌دای‌ كاك عوسمان زۆر ڕازی‌ بووین، من خۆشم به‌ به‌دیلی‌ ئه‌و نازانم، ئه‌گه‌ر جه‌نابی‌ مام جه‌لال بانگی‌ نه‌كردمایه‌ و داوای‌ ئه‌وه‌ی‌ لێنه‌كردمایه‌ كه‌ ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرم هه‌رگیز نه‌ده‌چومه‌ شوێنی‌ كاك عوسمان.

سبه‌ی‌: كه‌واته‌ ئه‌مه‌ش ته‌داخولاتی‌ حیزبه‌ له‌ ئیش و كاری‌ پارله‌ماندا؟
كوێستان محه‌مه‌د: به‌ڵێ‌، به‌ڵام له‌سه‌ر یاسای‌ نه‌وت و گاز نا، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆن پۆستێكی‌ حیزبییه‌ و ده‌بێت حیزب دایبنێت.

سبه‌ی‌: سه‌باره‌ت به‌ گرێبه‌ستیه‌ نه‌وتییه‌كان، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌كان هه‌رێم له‌گه‌ڵ ناوه‌ند، هاوكات حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌رده‌وامه‌ له‌ گرێبه‌ستكردن، حسێن شه‌هرستانیش ته‌حه‌دای‌ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ نه‌ك خه‌ڵكی‌ كوردستان پارله‌مانی‌ كوردستانیش ئاگاداری‌ ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ نییه‌؟
كوێستان محه‌مه‌د: هیچ ته‌حه‌دای‌ ناوێت، ئێمه‌ ئاگامان له‌ هیچی‌ نییه‌، له‌ كاتی‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای‌ نه‌وت و گاز، كاك به‌رزان عه‌بدوڵا پێشنیازی‌ ئه‌وه‌یكرد كه‌ ده‌بێت ئه‌م گرێبه‌ستانه‌ له‌به‌رده‌م پارله‌ماندا بكرێت و له‌ یاساكه‌دا ئه‌وه‌ هه‌بێت، وه‌ك لیستی‌ سه‌وز پشتگیری‌ پێشنیازه‌كه‌یمانكرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ لیستی‌ زه‌رد زۆر دژی‌ قسه‌كه‌ی‌ بوون و خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌، ئێمه‌ دۆڕاندمان، دوای‌ دانیشتنه‌كه‌ به‌ چه‌ند ئه‌ندامێكی‌ پارله‌مانی‌ هه‌موو لیسته‌كانمان وت، "ئێوه‌ خۆتان خۆتا بچوك ده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌ خۆتان رانابینن گرێبه‌ستی‌ نه‌وت له‌به‌رده‌متاندا ئیمزابكرێت، ئێوه‌ ئه‌و ماف و ده‌سه‌ڵاته‌تان له‌ خۆتان سانده‌وه‌" .

سبه‌ی‌: سه‌باره‌ت به‌ مادده‌ی‌ 140 ، ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ پارله‌مانه‌وه‌ هه‌بێت رازیبونی‌ ئێوه‌ بوو به‌ پێشنیاره‌كه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، ورده‌ ورده‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان دێته‌ ناو مادده‌ی‌ 140 وه‌، ئه‌وانیش له‌ هه‌ر كێشه‌یكدا بووبن چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌، ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه‌ مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی‌ مادده‌كه‌ دروست بكات؟
كوێستان محه‌مه‌د: ئێمه‌ ده‌نگمان بۆ ئه‌وه‌ نه‌داوه‌ كه‌ UN ده‌ستێوه‌ردان بكات، ئێمه‌ ده‌نگمان بۆ ئه‌وه‌ داوه‌ كه‌ شه‌ش مانگ واده‌ی‌ یاسایی‌ مادده‌كه‌ درێژبكرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش ته‌نیا رێگا چاره‌ بوو مادده‌كه‌ درێژبكرێته‌وه‌، چونكه‌ واده‌ی‌ جێبه‌جێكردنی‌ مادده‌ی‌ 140 ته‌نها پێنج رۆژی‌ مابوو، هه‌رگیز له‌و ماوه‌ كه‌مه‌دا هیچ نه‌ده‌كرا، بۆیه‌ ته‌نها رێگا له‌به‌رده‌م پارله‌ماندا ئه‌وه‌ بوو، كه‌ واده‌كه‌ بۆ شه‌ش مانگ درێژبكرێته‌وه‌.

سبه‌ی‌: وه‌فدێكتان هاته‌ شاری‌ سلێمانی‌، بۆ به‌دواداچونی‌ كێشه‌ی‌ هاوڵاتیان و گرانی‌ بازاڕ، به‌ڵام له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ بچنه‌ ناو خه‌ڵك و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا گفتوگۆ بكه‌ن، ئێوه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌زگا حكومیه‌كاندا بینران؟
كوێستان محه‌مه‌د: ئه‌و پارله‌مانتارانه‌ خۆیان خه‌ڵكی‌ سلێمانین ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ له‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر و دهۆكیش ئه‌نجامدرا، كارمان له‌سه‌ر گرانی‌ بازاڕ و سوته‌مه‌نی‌ كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ردانی‌ ده‌زگا و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانمان كردوه‌، به‌ چه‌ند گروپێكیش چوینه‌ته‌ بازاڕ و پرسیارمان له‌ خه‌ڵككردوه‌ و بارودۆخه‌كه‌ش وه‌ك هه‌ر هاوڵاتییه‌كی‌ ئاسایی‌ ده‌بینین، له‌سه‌ر هه‌ردوو لا ئیشمانكردوه‌، به‌ڵام بۆ بازاڕ خۆمان ده‌رنه‌خستوه‌ و كامێرامان نه‌بردوه‌ تا خه‌ڵك بمان بینێت، ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌ناو خه‌ڵك و بازاڕ ده‌ستمان كه‌وت به‌داخه‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان ده‌ستمان نه‌كه‌وت.

سبه‌ی‌: بابێینه‌ سه‌ر ئیمتیازاتی‌ ئه‌ندام پارله‌مانه‌كان، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌نگۆیه‌كی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ له‌ناو میدیا و شه‌قامی‌ كوردیدا، كه‌ ده‌ڵێن ئیمتیازتان زۆره‌ و هه‌ڵنه‌ستاون به‌و ئه‌ركه‌ی‌ له‌سه‌ر شانتانه‌؟
كوێستان محه‌مه‌د: ئیمتیازی‌ ئێمه‌ به‌س موچه‌یه‌، چونكه‌ ئیمتیازی‌ ترمان نییه‌، من خۆم ده‌یان جار وتومه‌ موچه‌ی‌ ئێمه‌ زۆره‌ به‌ به‌راورد به‌ موچه‌ی‌ خه‌ڵك زۆر زۆره‌، به‌ڵام به‌ به‌راورد به‌ موچه‌ی‌ وه‌زیره‌كانی‌ هه‌رێم ، به‌ به‌راورد به‌ موچه‌ی‌ وه‌زیره‌كانی‌ به‌غدا و ئه‌ندام پارله‌مانه‌كانی‌ به‌غدا زۆر كه‌متره‌، ئه‌ندامێكی‌ پارله‌مانی‌ به‌غدا سێ‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ ئێمه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام من پرسیارم لێره‌دایه‌ ئه‌وه‌یه‌، بۆ ئێوه‌ بۆ ته‌نیا جارێكیش ناچن له‌ ئه‌ندامێكی‌ پارله‌مانی‌ به‌غدا و وه‌زیره‌كان له‌ به‌غدا و هه‌رێم بپرسن، موچه‌ و ده‌رماڵه‌ و ئیمتیازه‌كانتان چه‌نده‌.

سبه‌ی‌: خه‌ڵك بۆیه‌ له‌ ئه‌ندام پارله‌مان ده‌پرسێت، چونكه‌ ئێوه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن، خه‌ڵك له‌ ئێوه‌ ده‌پرسێت ده‌بێت ئێوه‌ش له‌وان بپرسن؟
كوێستان محه‌مه‌د: ئه‌وانیش نوێنه‌ری‌ ئێوه‌ن، ئه‌ندامانی‌ پارله‌مانی‌ به‌غداش راسته‌وخۆ و وه‌زیره‌كانیش ناراسته‌وخۆ نوێنه‌ری‌ ئێوه‌ن، كه‌ ئه‌پرسن مه‌به‌ستان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و موچه‌یه‌ له‌ داهاتی‌ هه‌رێم و عیراق ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وانیش هه‌ر له‌ داهاتی‌ هه‌رێم ده‌ڕوات، بۆ له‌ ئێمه‌ ده‌پرسن؟ بۆ له‌وان ناپرسن؟ پێمخۆشه‌ و حه‌قی‌ خۆشتانه‌ بپرسن، به‌ڵام له‌ هه‌موو لایه‌ك وه‌ك یه‌ك.

سبه‌ی‌: ئه‌وانه‌ی‌ باسی‌ ده‌كه‌یت كه‌ دراوه‌ به‌ وه‌زیره‌كان، نایاساییه‌، ئێوه‌ ناتوانن لێیان بپرسنه‌وه‌، له‌ كاتنێكدا پارله‌مانی‌ راسته‌قینه‌ له‌ حساب بانكی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش ده‌كۆڵێته‌وه‌؟به‌ڵام ئێوه‌ ناتوانن له‌ وه‌زیرێك بپرسنه‌وه‌؟
كوێستان محه‌مه‌د: ئه‌وه‌ مه‌سه‌له‌ی‌ بودجه‌یه‌، ده‌بێت هه‌موو ئه‌و شتانه‌ به‌ یاسا رێكبخرێت، به‌ڵام ئایا بودجه‌ هاتۆته‌ پارله‌مان، ئێمه‌ شه‌ش مانگه‌ هه‌را ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ بودجه‌ بێته‌ پارله‌مان، به‌ڵام بودجه‌ نایات، كاتێك دێت شه‌ش مانگی‌ لێ سه‌رفكراوه‌، تۆ به‌س ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ر ده‌مێنێت ته‌سدیقی‌ بكه‌یت، ئێمه‌ له‌ گه‌ڵ وه‌زیری‌ دارایی‌ دانیشتوین و یاداشتمان به‌ 60 ئیمزا زیاتره‌وه‌ ناردوه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بۆ ناردنی‌ بودجه‌، به‌ڵام نه‌یان ناردوه‌، هه‌ر كه‌سێكمان بینی بێت له‌ حكومه‌ت داوای‌ ناردنی‌ بودجه‌مان كردوه‌، به‌ڵام ناینێرن، حه‌قی‌ وایه‌ ئێوه‌ی‌ رۆژنامه‌نوسان له‌ بودجه‌ی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ بپرسنه‌وه‌ و به‌دواداچونی‌ بۆ بكه‌ن.

سبه‌ی‌: كه‌واته‌ ئه‌مه‌ خاڵێكی‌ لاوازی‌ پارله‌مانه‌؟
كوێستان محه‌مه‌د: لاوازی‌ نییه‌، ئێمه‌ ته‌ئكیدمانكردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بودجه‌ بنێرن، حكومه‌ت ئه‌بێت بودجه‌كه‌ بنێرێت.

سبه‌ی‌: به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا پارله‌مان ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌یه‌، له‌ كاتێكدا حكومه‌تێكی‌ كه‌مته‌رخه‌م هه‌بێت؟
كوێستان محه‌مه‌د: له‌مبارودۆخه‌دا ئه‌وه‌ كارێكی‌ خراپه‌ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت زیانی‌ گه‌وره‌ی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

سبه‌ی‌: مه‌رج نیه‌، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ به‌كاربهێنن، به‌ڵام ده‌بێت رێگه‌ نه‌ده‌ن حكومه‌ت سه‌رپێچی‌ یاسا بكات؟
كوێستان محه‌مه‌د: ئێمه‌ پێمانوایه‌ ئه‌مه‌ مه‌سوله‌تێكی‌ مێژووییه‌ له‌سه‌ر شانی‌ ئێمه‌، خۆتان ئه‌زانن وه‌زعی‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدایا چۆنه‌، پێمان وایه‌ شتێكی‌ باش نییه‌ داوای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت بكه‌ین.

سبه‌ی‌: به‌ڵام ئێوه‌ توانای‌ ئه‌وه‌تان هه‌یه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ به‌كاربهێنن؟
كوێستان محه‌مه‌د: ئێمه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌مان هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ كارێكی‌ باش نییه‌ له‌م بارودۆخه‌دا، چونكه‌ مادده‌ی‌ 140 جێبه‌جێنه‌كراوه‌، دژایه‌تی‌ كورد له‌ به‌غدا توند زیادیكردوه‌، وه‌زعێكی‌ نائاسایمان هه‌یه‌، ئێستا كورد له‌ خراپترین باودۆخدایا، نابێت حكومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه‌ و فه‌وزایه‌ك بۆخۆمان دروست بكه‌ین، ئه‌وه‌ بۆ ئه‌م قۆناغه‌وایه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه‌ ئاوا نه‌بوایا ئه‌و شتانه‌ قبوڵ نه‌ده‌كران.

سبه‌ی‌: ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌، حكومه‌تێكی‌ كاراتر شوێنی‌ ده‌گرێته‌وه‌؟
كوێستان محه‌مه‌د: جارێ‌ حكومه‌ت له‌وه‌دایا كابینه‌ی‌ تازه‌ دابمه‌زرێنرێت با بزانین كابینه‌ی‌ تازه‌ چۆن ده‌بێت.

سبه‌ی‌: ئێوه‌ وه‌ك پارله‌منتارێك، ئه‌م بارودۆخه‌ی‌ ئێستا دروست بووه‌، ئه‌و كه‌لێنه‌ی‌ كه‌وتۆته‌ نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵك، كه‌ رۆژ به‌ رۆژ ئه‌و كه‌لێنه‌ زیاد ده‌كات، چۆن داهاتووی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ ده‌بینن؟
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانین كه‌ خه‌ڵك زۆر بێزاره‌، گوزه‌رانی‌ خه‌ڵك زۆر خراپه‌، كاره‌با نییه‌ سوته‌مه‌نی‌ گرانه‌ و به‌ زۆرینه‌ی‌ خه‌ڵك ناكڕردرێت، گرانی‌ بازاڕ و خراپی‌ خواردن له‌م وڵاته‌، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك وه‌ك ئێمه‌ بزانێت ئه‌و خواردن و ده‌رمانه‌ی‌ دێته‌ ئه‌م وڵاته‌وه‌ چه‌ند خراپه‌ كه‌س ناوێرێت به‌كاریبهێنێت، خه‌ڵك زۆر ناڕازییه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات له‌ پارله‌مان له‌ حكومه‌ت، ئه‌مه‌ مه‌ترسیه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌ بۆ داهاتووی‌ كورد، له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی‌ كه‌ ئێستا هه‌مانه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵك هه‌روا ناڕازی‌ بن، هه‌ڵبژاردن بكرێت خه‌ڵك ده‌چێت ده‌نگ بدات به‌ڵام وه‌ره‌قی‌ سپی‌ داده‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كه‌ی‌ ته‌زویر نه‌كرێت،  ئه‌و كاته‌ش چ له‌ به‌غدا ده‌نگمان كه‌مده‌بێته‌وه‌، چ له‌ناو هه‌رێم به‌رامبه‌ر ئیسلامی‌ سیاسی‌ شكست ده‌هێنین، ئه‌مه‌ش خه‌ته‌رێكی‌ زۆر گه‌وره‌یه‌ بۆ ئه‌زمونه‌كه‌مان، بۆیه‌ ده‌بێت به‌ خۆماندا بچینه‌وه‌ و زیاتر خزمه‌تی‌ خه‌ڵك بكه‌ین.

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
ئبراهیم مه‌جید
 ئایا تاكه ی‌ بارودۆخ له بارنیه بۆهه ڵوه شاندنه وه ی‌ حوكمه ت یان ناتوانن یان ئه و ئیشه ئیشی حزبه
فاخیر ته‌لانی‌
 سه‌ره‌تا ده‌ستخوَشی‌ له‌ كوێستان خان ده‌كه‌م . به‌ڵی‌ ڕاسته‌ حكومه‌ت ئاگای‌ له‌گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان نییه‌ . له‌م ماوه‌یه‌ی‌ پێشودا له‌سنوری‌ قه‌زای‌ دوكان دوو كۆمپانیای‌ كه‌نه‌دی‌ و كۆمپانیای‌ كه‌ڵكانی‌ خۆماڵی‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ پرس به‌حكومه‌ت له‌سنوره‌كه‌ هاتوون به‌دوا نه‌وتدا ئه‌گه‌رێن تاوه‌كو ئێستاش پرسیان به‌به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ پیره‌مه‌گرون و قایمقامی‌ قه‌زای‌ دوكان نه‌كردووه‌ به‌دوانه‌وت دا ئه‌گه‌ڕێن ئه‌مڕو پرس نه‌كه‌ن دوایی‌ چۆن حسابمان بۆ ئه‌كه‌ن . ده‌ستخۆشی‌ له‌ كوێستان خان ده‌كه‌م كه‌یه‌كیكه‌ له‌ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ سه‌ركه‌وتوه‌كانی‌ كورد.
سه‌روه‌ر
 دلگران مه به كه بڵێم ئێوه زۆر زۆر له ئه نجومه نی یاسادانانی حوكمی زاتی بێ‌ ده سه لاَتترن و 1000 شكور به وان.
سه‌ردار ستار
 ئه‌و خه‌ڵکه‌ زۆر سه‌یره‌ ئه‌زانی ؟ من تێناگه‌م بۆ به‌م)........(ئه‌ڵێن په‌رله‌مان ؟
حه‌مه‌ زاهیر \ سوید
 کویستان خان ، براده‌رانی خاوه‌ن مال و ده‌سه‌لات دار له‌سه‌ر گومرگی ا.خ هه‌زاران که‌سیان دا به‌کوشت ئه‌مرۆش له‌سه‌ر گریبه‌ستاکانی نه‌وت قۆرخ کردنی واریداته‌که‌ی و دروست کردنی ئیمپراتۆرییه‌تی نه‌وت شه‌ری میلله‌تی کوردو په‌رله‌مانه‌که‌شی ئه‌که‌ن .
رێناس پشده‌ری‌
 ده‌سه‌ڵات قه‌ت ئاماده‌نییه‌ خه‌ڵك و پارله‌مانیش ئاگاداربكاته‌وه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ نه‌وت و گرێبه‌سته‌كانی‌ و پاره‌....ته‌نها هه‌ندێك خه‌ڵك ده‌بێت، ئاگاداربن.
په‌رۆش موحه‌ڕه‌م
  له‌هه‌موو وڵاتێك زیاتر بێده‌سه‌ڵاتی‌ پارله‌مانمان پێوه‌ دیاره‌، باشه‌ كه‌ پارله‌مانێك نه‌توانێت بچوكترین مافی‌ هاوڵاتی‌ جێبه‌جێ بكات، كه‌ نه‌توانیت حكومه‌ت بگۆڕێت به‌ كام مه‌فهومی‌ دیموكراتی‌ ناوی‌ لێده‌نرێت...پارله‌مان، ده‌سه‌ڵاتی‌ قانونی‌ لای‌ پارله‌مانه‌ یان لای‌ حكومه‌ت؟
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ