ئابووری   
Tuesday, October 11, 2011
سلێمانی‌: سبه‌ینێ‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ بیمه‌ی‌ بێكاری‌ به‌سه‌ر ده‌رچوانی‌ زانكۆ و په‌یمانگاکاندا دابه‌شده‌كرێت
(سبه‌ی):
وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا که‌ کۆپییه‌کی بۆ (سبه‌ی) نێردراوه‌، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کردوه‌، وا بڕیاره‌ وه‌ك قۆناغی‌ یه‌كه‌م رۆژی چوارشه‌ممه‌ 12-10-2011 بیمه‌ی‌ بێ‌ كاری‌ به‌سه‌ر ده‌رچوانی‌ زانكۆ و په‌یمانگا حكومیه‌كانی‌ پارێزگای‌ سلێمانیدا‌ دابه‌شبكرێت.
هاوکات ئاسۆس نه‌جیب، وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ رایگه‌یاندوه‌: له‌ سنوری‌ ناو شاری‌ سلێمانی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ بیمه‌ی‌ بێكاری‌ به‌سه‌ر ده‌رچوانی‌ زانكۆ و په‌یمانگا حكومیه‌كان له‌فه‌رمانگه‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ چاودێری‌ خێزان دابه‌شده‌كرێت، كه‌ له‌ 1-9ه‌وه‌ بۆیان ئه‌ژمار كراوه‌و بڕه‌كه‌ی‌ بریتیه‌ له‌ 150 هه‌زار دیناری‌ مانگانه‌.
وتیشی: مه‌رجه‌ ئه‌و ده‌رچوه‌ی‌ سودمه‌ند بێت له‌بیمه‌ی‌ بێ‌ كاری‌ هاوڵاتی و دانیشتوی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بێت، ده‌رچوی‌ زانكۆ و په‌یمانگاكانی‌ حكومی‌ بێت، ته‌مه‌نیشی‌ له‌ 36 ساڵ زیاتر نه‌بێت و هیچ كارێكی‌ نه‌بێت له‌كه‌رتی‌ گشتی‌ یان كه‌رتی‌ تایبه‌ت.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا، ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، به‌م نزیكانه‌ له‌هه‌ولێر و دهۆكیش بیمه‌ی‌ بێ‌ كاری‌ به‌سه‌ر ده‌رچوانی‌ زانكۆ و په‌یمانگاکاندا به‌هه‌مان شێوه‌ دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی تێدا هاتوه‌: تا ئێستا (20720) ده‌رچوی‌ زانكۆ و په‌یمانگا فۆڕمی‌ بیمه‌ی‌ بێ‌ كاریان پڕكردۆته‌وه‌، له‌و ژماره‌یه‌ش له‌سنوری‌ پارێزگای هه‌ولێر، كۆیه‌، سۆران، چۆمان، مه‌خمور، مێرگه‌سور، ته‌قته‌ق و رواندز، (8045) فۆڕم پڕكراوه‌ته‌وه‌.
هه‌روه‌ها له‌سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌، كه‌لار، رانیه‌، ده‌ربه‌ندیخان و چه‌مچه‌ماڵیش (6248) ده‌رچوی‌ زانكۆ و په‌یمانگا فۆڕمیان پڕكردۆته‌وه‌.
له‌سنوری‌ پارێزگای‌ دهۆك و ئاكرێ‌ و ئامێدی‌ و زاخۆش، (6427) ده‌رچوی‌ زانكۆ و په‌یمانگا فۆرمی‌ بیمه‌ی‌ بێ‌ كاریان پڕكردۆته‌وه‌ و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه‌.
       
لیژنه‌ی‌ دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لیژنه‌یه‌كی بۆ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران پێكهێناوه‌
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، 150 هه‌زار دیناری‌ زیاده‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ په‌روه‌رده‌ ره‌وانه‌ی‌ هه‌رێم ده‌كات
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پێدانی‌ 100 موچه‌ به‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات
سلێمانی‌: سبه‌ینێ‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ بیمه‌ی‌ بێكاری‌ به‌سه‌ر ده‌رچوانی‌ زانكۆ و په‌یمانگاکاندا دابه‌شده‌كرێت
په‌رله‌مانتارێک: وه‌زاره‌تی دارایی پێیراگه‌یاندین ناتوانرێت له‌ بودجه‌ی 2011دا (150) هه‌زار دینار بده‌ینه‌ مامۆستایان
وه‌زیری نه‌وتی عێراق: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌که‌وه‌،‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌کێڵگه‌ی نه‌وتی رومێله‌ راگیراوه‌
عێراق؛ بۆ به‌دواداچونی‌ 17 ملیار دۆلاره‌ ونبوه‌كه‌، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێكهێنراوه‌
ژوری لێکۆڵینه‌وه‌ی ئابوری گۆڕان: حكومه‌ت نه‌یتوانیوه‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست له‌گه‌ڵ كه‌رتی‌ تایبه‌تدا بكات‌
عێراق له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دایه تا كۆتایی ساڵ بڕی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وت بگه‌یه‌نێته‌‌ 3 ملیۆن به‌رمیل
سۆمۆ: هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌ مانگی‌ رابردودا بریتی‌ بوه‌ له‌ 2.101 ملیۆن به‌رمیل له‌ رۆژێكدا
هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی‌ نه‌وت له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ كه‌ركوكه‌وه‌ بۆ توركیا ده‌ستی‌ پێكرده‌وه‌
رۆژی‌ دوشه‌ممه‌ی‌ داهاتو دوه‌مین پێشانگای‌ تایبه‌ت به‌كه‌رتی‌ ته‌ندروستی‌ له‌شاری‌ هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌
په‌رله‌مانتارێک: پاره‌ی شیرینی کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان زۆر زیاتره‌، له‌وه‌ی حکومه‌ت ئاشکرایکردوه‌
به‌رپرسێكی‌ كۆمپانیای‌ نه‌وتی باكور: له‌ ئێستادا هه‌رێم رۆژانه‌ 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات
لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌ ده‌ستگیرکردنی هه‌ڵسوڕێنه‌ری کاروباری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ دانیمارک
لیژنه‌ی سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان داوای زانیاری له‌سه‌ر هه‌رسێ پاڵاوگه‌که‌ی هه‌رێم ده‌کات
هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ عێراق له‌ مانگی‌ ئابی‌ رابردودا 700 هه‌زار به‌رمیل زیادیكردوه‌
له‌ مانگی رابوردودا عێراق بایی 7 ملیار و 124 ملیۆن دۆلار نه‌وتی فرۆشتوه‌
په‌رله‌مانتارێک: له‌ کۆبونه‌وه‌که‌ی سه‌ڵاحه‌دین، بارزانی دانی به‌وه‌دانا که‌مته‌رخه‌مبون له‌ داواکردنی مافه‌کانی کورد
سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کگرتو: له‌ڕێی که‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕه‌وه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌کانی هه‌رێم ده‌که‌ین
شاره‌زایه‌ک: 94%ی ئه‌و پاره‌یه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ته‌رخانیکردوه‌ بۆ دامه‌زراندن، ده‌که‌وێته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌
به‌هۆی‌ شكستی‌ كۆمپانیای‌ نه‌وتی نیشتمانی‌ كۆریای‌ باشور له‌ هه‌رێم، داوای‌ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ پرۆژه‌كانی تریاندا ده‌كرێت
بیمه‌ی بێکاری، ئه‌و خوێندکاره‌ کوردانه‌ ناگرێته‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم خوێندنیان ته‌واوکردوه‌
به‌مه‌به‌ستی‌ گه‌شه‌پێدانی گه‌شتوگوزار له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆنفرانسێك له‌هه‌ولێر به‌رێوه‌چو
ئه‌مه‌ریکا: برسێتی به‌رزترین ئاست تۆمار ده‌کات

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ