مه‌مله‌كه‌تی بێ دادگا

خه‌ندان محه‌مه‌د جه‌زا

له‌م وڵاته‌ی مندا مه‌سیح هه‌مو رۆژێ دوجار ده‌مرێ، به‌به‌رچاوی تێكرای خه‌ڵكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ به‌رچایی سپێده‌دا، له‌خاچ ده‌درێ‌و به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵده‌كشێت، ئێوارانیش فڕێده‌درێته‌وه‌ سه‌ر زه‌وی بۆ ئه‌وه‌ی جاری دوه‌میش بمرێت... له‌م وڵاته‌ی مندا وێنای پێغه‌مبه‌ر له‌مێینه‌دا به‌نه‌فره‌ت ده‌كه‌ن‌و جارێ گڕ‌و جارێ چه‌قۆو جارێ گوله‌و له‌ناكاویش به‌به‌رد، ده‌یكه‌نه‌ دۆعای عشقێكی شه‌هید... له‌م وڵاته‌ی مندا هه‌مو رۆژێ كۆیله‌كانی ئازادی ده‌چنه‌ به‌رده‌می ته‌لاری فیرعه‌ونه‌كان‌و ئه‌وانیش به‌ڵێنی مه‌رگیان بۆ نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌‌و ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین شیعر بنوسین ده‌بێت هه‌تیویی مناڵه‌كانمان هه‌میشه‌ له‌به‌رچاوبێت، بۆكڕوزی جه‌رگی سوتاوی دایك‌و باوكێك له‌مێشكماندا بخولێته‌وه‌... له‌م وڵاته‌ی مندا ده‌سه‌ڵات هه‌مومانی شه‌رمه‌زاری ئاسایشكردوه‌و بسته‌ زه‌مینێك نه‌ماوه‌ نه‌یكاته‌ بازگه‌ی ده‌رباز كردنی رۆحمان، باشترین نمونه‌ی ئاشتی دروستكردوه‌ له‌نێوان رۆحی ئێمه‌و ئیزرائیلیه‌كانی خۆیدا. هندێ جار قێز ده‌كه‌مه‌وه‌ باسی دادگا بكه‌م، چونكه‌ بینیم كڕیار‌و فرۆشیاره‌كانی جه‌سته‌ی ژنانی چۆن دادگایی ده‌كرد، هندێ جار شه‌رم ده‌كه‌م له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانی تردا بڵێم ئێمه‌ش دادگامان هه‌یه‌، هندێ جاریش ئه‌ڵێم ئیدی كه‌مه‌زرای ئاژه‌ڵه‌كانی جۆرج ئۆریۆڵ پاوانمان بێت، ده‌بێت كه‌متیار دادوه‌ر‌و گورگێك رابه‌رمان بێت.

گه‌رمیان ژماره‌ی شه‌هیده‌كانی زیاتره‌ له‌ژماره‌ی زیندوه‌كانی، گه‌رمیان هه‌ر ته‌په‌ۆڵكه‌یه‌ك‌و گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی مناڵ‌و جه‌وان بۆ پرسه‌یه‌كی ئه‌به‌دی ده‌وارێكی پان‌و پۆڕی لێ هه‌ڵدراوه‌...  بیست ساڵه‌ تێده‌كۆشین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رمیان بكه‌ینه‌ نمونه‌، بیست ساڵه‌ شه‌قامه‌كان، كۆڵان‌و گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌كه‌ینه‌ نمونه‌، پاترۆنی گه‌رمیان دێنین ‌و به‌باڵای سلێمانی‌و هه‌ولێر‌و زاخۆی ده‌بڕین، وا خه‌ریكه‌ ژماره‌ی شه‌هیده‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ‌و قوربانیانی خودی خۆمان به‌ده‌ستی خۆمان پتر ده‌بێت له‌وانه‌ی ده‌ستی دوژمن! له‌دوتوێی لێفه‌ی گه‌رمه‌وه‌، له‌پاڵه‌په‌ستۆی به‌رده‌می زانكۆوه‌ له‌باوه‌شی دایك‌و خۆشه‌ویسته‌وه‌، ئازیزه‌كان‌و پاكیزه‌كان ده‌فڕێنرێن‌و تیرۆر ده‌كرێن تاناوچه‌كانی تری وڵاتیش هه‌ست به‌ئازاره‌كانی گه‌رمیان بكات. ئه‌مه‌یه‌ عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌رگ به‌یه‌كسانی بۆ هه‌مو مان.

 كاتێك فڕاندن رێگایه‌‌و فڕێدانت ئامانجێكه‌، دوای لێدان‌و دوای تیرۆر‌و دوای ئه‌شكه‌نجه‌، دێن‌و ده‌ڵێن "سیناریۆ بو...  كێشه‌ی شه‌خصی‌و خێزانی هه‌بو...  بزانه‌ موشكیله‌ی چی هه‌یه‌...  كوڕه‌ هه‌ر براده‌ره‌كانی خۆی بون" ئای له‌م هه‌رێم‌و دادگایه‌، بۆته‌ قه‌سابخانه‌ی سه‌رده‌شت‌و سۆران‌و دۆعاكانی. ئه‌و وڵاته‌ی ئێمه‌ به‌قه‌د زێ‌و سیروان خوێنی پێدا تێپه‌ڕیوه‌‌و ئه‌زمونیشمان بایی ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌ تێ بگه‌ین.  له‌یه‌كه‌م سپێده‌ی دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌، پاش ساوای‌و گه‌وره‌بونیش پاش ئه‌م هه‌مو تاوانی تیرۆر و فڕاندنه‌ تائێستاش دادگا هه‌ر به‌نیازه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بكات...  ئه‌وه‌ بۆ میدیایه‌كی ده‌سه‌ڵات وه‌ك پێویست له‌سه‌ر كێشه‌كه‌ی سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگكراو ناڕوات؟ ئه‌و زانكۆیه‌و مامۆستاو به‌رپرسه‌كانی له‌ڕویان دێت جارێكی تر بچنه‌وه‌ هۆڵه‌كانی خوێندن تا تاوانبارانی سه‌رده‌شت نه‌دۆزرێته‌وه‌؟ ئه‌رێ ئه‌م دادگایه‌ هێشتا هه‌ر بیر ده‌كاته‌وه‌ له‌په‌یامی كوشتنه‌كه‌ی سه‌رده‌شت؟ ئه‌رێ ئه‌م ئاسایش‌و پۆلیسه‌ی هه‌ولێر‌و شاره‌كانی دی، هه‌ر چاوه‌ڕێن نوسه‌رێكی تریش بكوژرێت؟ ئه‌وه‌ 1500 پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌كوێن كه‌دژی وشه‌ی میلیشیا ویستتان عه‌دنان عوسمان شار به‌ده‌ر كه‌ن؟ ئه‌رێ ئه‌م ده‌سه‌ڵات‌و دادگایه‌ كه‌ی به‌خۆیا ده‌چێته‌وه‌؟ ئه‌رێ به‌ڕاست پرسیار به‌پرسیار ده‌ڵێ مه‌جالێ بۆ منیش بكه‌ره‌وه‌.  ئیدی ته‌واو كیبۆردی كۆمپیوته‌ره‌كانمان ئه‌و زاره‌ی له‌كار كه‌وت كه‌ هێمای پرسیاری پێ بنوسین، تاكه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و دادگاكان شه‌رم ناكه‌ن‌و ناپرسن.  وڵات بۆته‌ گۆڕستانی ئازادی، گۆڕستانی خۆشه‌ویستی، گۆڕستانی هه‌ناسه‌و نان.  وڵات بۆته‌ قه‌سابخانه‌ی ده‌نگی دلێر، بۆته‌ ئه‌و شوێنه‌ی به‌حه‌ق ‌و ناحه‌ق هه‌مو به‌رخێك سه‌رده‌بڕێت، نێر بێ یان مێ به‌س باڕه‌ی بێت له‌ملی ده‌دات.

رۆژ نیه‌ هه‌واڵێكی دڵته‌زێن نه‌بیستین: كوشتنێك، به‌ردبارانێك تا مردن، سوتانی كچه‌ عشقێك، تیرۆری رۆژنامه‌نوسێ، رفاندنی نوسه‌رێك، دزینی دائیره‌یه‌ك، شه‌رمه‌زاریه‌كی بودجه‌، قه‌باڵه‌یه‌كی پڕ گوماناوی نه‌وت‌و سامان، ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی خواردنه‌ به‌سه‌رچوه‌كان...  هه‌رمه‌پرسن، ره‌نگی رۆژنامه‌كان هه‌موی سوره‌و شاخه‌كانی وڵات بونه‌ته‌ كێلی قه‌بر بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئازادانه‌ تێیدا بژین.  سیمای پیاوه‌كانمان وه‌ك پیره‌ژنێكی پڕحوزنه‌و ده‌نگی دڵی ژنه‌كانمان پڕه‌ له‌داخ‌و خواستێك بۆ تۆڵه‌.  مناڵه‌كان یاری به‌مێژوی خه‌م ده‌كه‌ن‌و له‌بری هه‌ڵمات گلێنه‌ی چاوی براكانیان به‌یانسیب بۆ ده‌رده‌چێت. یانسیبێك له‌موسڵه‌وه‌ یانسیبێك له‌كه‌ركوكه‌وه‌، یانسبێك له‌شه‌ستیه‌كه‌، گلێنه‌ی چاوی ته‌رمێك له‌مه‌خمور، یانسبێك كه‌س نازانێ له‌كوێ ئه‌نفال بوه‌، له‌عه‌رعه‌ره‌ یان له‌ عه‌. . له‌م وڵاته‌ پڕ خه‌مه‌دا مردن بوه‌ته‌ عاده‌تێك، هه‌ڕه‌شه‌ی جیاواز جیاواز مردنی سانا كردۆته‌وه‌، تیرۆر‌و ئه‌شكه‌نجه‌ كه‌س راناچه‌نێنێ... ئای له‌دادگایه‌كی خه‌مساردو ده‌سه‌ڵاتێكی په‌ڕپوت! ئای له‌و ئومێده‌ی به‌م ده‌سه‌ڵاته‌ هه‌مان بو! خێڵی حه‌مه‌ به‌كۆمه‌ڵ بو چلكه‌سێكی تیادا رۆشتن، دوێنی خیڵی حه‌مه‌ له‌سلێمانی‌و ئه‌مجاره‌یان خیڵی حه‌مه‌ له‌زانكۆ كه‌ی سه‌لاحه‌دین‌و هه‌رجاره‌ی گه‌نجێكی دانسقه‌ ده‌فڕێنێ، ئه‌مجاره‌یان خیڵی حه‌مه‌ له‌زاخۆیه‌و ئازادیخوازێ تیرۆر ده‌كات، نه‌خێر له‌سلێمانیه‌و له‌پشت ئاڵتونه‌وه‌ ته‌رمێك فڕێ ده‌دات، له‌ سلێمانی ده‌گیرێ‌و له‌كه‌ركوك ده‌یدۆزنه‌وه‌... ئای له‌خێڵی حه‌مه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌یان! خێڵی حه‌مه‌ی ئه‌مجاره‌یان مۆبایله‌و كه‌س نازانێ خۆی به‌چ ماڵێكدا ده‌كات. ئای له‌ده‌زگا بێ ئابڕوه‌كانی پاراستنی میله‌ت، ئای له‌دامه‌زراوه‌ یاساییه‌ بێ یاساكان، ئای له‌و مه‌مله‌كه‌ته‌ی پڕه‌ له‌ڕقی پیرۆز. چاوه‌ڕوانین خه‌می سه‌رده‌شت عوسمان بیرچێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌مێكی نوێمان بۆ به‌رهه‌م بێنن... ئێمه‌و خه‌م تازه‌ شه‌ریكین، ئێوه‌ش له‌هه‌موشتێكا شه‌ریكن ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ خوێنی ئێمه‌شدا... ئێمه‌و مه‌رگ دو هاوسه‌رین، كاری دادگاكانی ئێوه‌ش ته‌نیا ماره‌بڕینی ئێمه‌یه‌ له‌یه‌كتر.


10/05/2010 بینین: 1252
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
کێ لەقیطە لەکوردستان ...
لیژنه‌کانی لێکۆڵینەوە و ئاسوده‌یی رێکخراوەکانی ژنان...
جه‌نابی سه‌رۆكی په‌رله‌مان
"ئۆقیانووسێك له‌تاوان"... توێژینه‌وه‌یه‌ یان رۆمان؟...
یه‌ك كرده‌وه‌و دو مێژو، دیموكراسییه‌تی ئه‌مڕۆ ‌و دیكتاتۆریه‌تی دوێنێ...
بانێكه‌و دوهه‌وا...
بارودۆخی ره‌گه‌زی مێ له‌باشوری كوردستاندا...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...