باشتره‌ چه‌ند پارتێکی سیاسی له‌ده‌ره‌وه‌‌ی حکومه‌ت رۆڵی ئۆپۆزسیۆن ببینن!*

مه‌لا فه‌رمان

پێشه‌کی

 دیاردەی فرە حیزبی یەكێكە لە نیشانەكانی بوونی ژیانی دیموكراتی لە ناو هه‌ناوی کۆمه‌ڵگادا. نیشانه‌ی ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌کی له‌ باره‌ بۆ ئازادی را ده‌ربڕین،  ئازادی دامه‌زراندنی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و په‌سه‌ندکردنی رای جیاواز. دیارده‌ی فره‌ حیزبی ده‌بێته‌ دیارده‌یه‌کی ته‌ندروست و ده‌توانێ ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ بڕه‌خسێنێ کاتێ هه‌ر حیزبه‌‌ به‌ پێی به‌رنامه‌ی خۆی و له‌ چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی بزوتنه‌وه‌که‌دا ده‌ست به‌کار بێت، خه‌بات بکات بۆ هێنانه‌دی به‌رنامه‌ی خۆی و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌ جه‌ماوه‌ر‌ی داوه‌. پێویسته‌ ئه‌و راستییه‌ش بزانێت حکومه‌تی بێ ئۆپۆزسیۆن ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌رشێته‌ و دیموکراتییه‌ت بوونی لاوازه‌، ئه‌و بڕه‌ دیموکراتییه‌ی هه‌یه‌ له‌ قازانجی ده‌سه‌ڵاته‌ و زۆر سنوورداره‌. له‌م باره‌وه‌ تۆنی بلێر له‌ چه‌ندین بۆنه‌دا وتۆتی " بێ بوونی ئۆپۆزسیۆن دیموکراتییه‌ت زۆر لاوازه‌، بوونی حکومه‌تێکی به‌ هێز له‌ بوونی ئۆپۆزسیۆنی به‌ هێزدایه‌".  ئه‌مڕۆ پێم وایه‌ کۆمه‌ڵگای کوردی له‌ هه‌موو کاتێک زیاتر پێویستی به‌ هێزێکی له‌و بابه‌ته‌ هه‌یه‌. بۆیه‌ باشتر وایه‌ ئه‌و پێنج حیزبه‌ ئاوڕێک له‌ رابردوو بده‌نه‌وه‌ و له‌ جاران زیاتر به‌رژه‌وه‌ندی حکومه‌ت، جه‌ماوه‌ر، بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی، پرۆسه‌ی دیموکراتی... تاد. له‌ به‌ر چاو بگرن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌قه‌ رۆڵی ئۆپۆزسیۆنی ته‌ندروست ببینن.

گۆڕانکاری له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
له‌م رۆژانه‌ باس له‌ هه‌ندێ گۆڕانکاری ده‌کرێت له‌ حکومه‌ت، له‌وانه‌ که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌کان و وه‌زیره‌کان‌. ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکی باشه‌ و جێی ده‌ست خۆشییه‌، هیوادارم هه‌نگاوی  دیکه‌ی به‌ دوادا بێت. به‌ڵام حیزبه‌کانی کوردستان جگه‌ له‌ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان که‌ خاوه‌ن بیرۆکه‌که‌ن مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ ئه‌و تاکه‌ وه‌زاره‌ته‌ی به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه‌ لێیان بسه‌ندرێته‌وه‌ و هیچ پشکیان له‌ حکومه‌ت نه‌مێنێ. له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ که‌وتونه‌ته‌ قسه‌کردن و گله‌ییکردن، هه‌ست به‌وه‌ ده‌که‌ن بخرێنه‌ که‌ناره‌وه‌. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان ته‌نهاو ته‌نها له‌به‌ر بوون یان نه‌بوونی وه‌زیرێکه‌ له‌ حکومه‌ت.  له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ خه‌ریکی لێک نزیکبونه‌وه‌ و یه‌کخستنی هه‌ڵویستن. پێم وایه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ پێویست به‌و جموجوڵه‌ ناکات. هه‌ق بوو ئه‌و لێک نزیکبوونه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر دواکه‌وتنی ماده‌ی 140 و هه‌ندێ بابه‌تی گرنگ بکرایا نه‌ک له‌سه‌ر بونی کورسی وه‌زیرێک. 

ئایا ئه‌م حیزبانه‌ حیزبی بچوکن له‌ کوردستان؟
هه‌ر یه‌کێ له‌م حیزبانه‌ بگریت خاوه‌ن به‌رنامه‌ی کاری تایبه‌ت به‌ خۆیه‌تی، مێژوویه‌کی هه‌یه‌، ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ری خۆی هه‌یه‌،  هه‌موو تاکێکی کورد باشیان ده‌ناسێت. که‌م تا زۆر جێ ده‌ستیان دیاره‌ له‌ خزمه‌تکردنی گه‌لی کوردا یان هیچ نه‌بێت له‌ خزمه‌تکردنی دۆست و لایه‌نگرانی خۆیاندا. بێویژدانییه‌ گه‌ر به‌ حیزبی بچوک ناو زه‌د بکرێن. ره‌نگه‌ له‌ ژماره‌دا له‌ چاو حیزبه‌ گه‌وره‌کان که‌م بن، به‌ڵام له‌ به‌ ته‌نگه‌وه‌ هاتن و به‌رنامه‌ و بیروو بۆ چونه‌وه‌ شوێنی شیاوی خۆیان هه‌یه‌. له‌ده‌ره‌وی حکومه‌ت لای من گه‌وره‌ دیارن. به‌ڵام کاتێ به‌یه‌ک یا دوو وه‌زیره‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات بن بێ گومان زۆر بچوکن. چونکه‌ ناتوانن کاریگه‌ری بکه‌نه‌ سه‌ر ره‌وتی بڕیار و روداوه‌کان. ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه‌ یه‌ک یا دوو هه‌ڤاڵیان ده‌بن به‌ خاوه‌ن موچه‌ی باش یان هه‌ندێ له‌ لایه‌نگرانی خۆیان داده‌مه‌زرێنن. به‌ ڵام به‌رامبه‌ر به‌مه‌ زیانی سیاسی زۆر ده‌که‌ن له‌ ئێستا و دوارۆژ، جگه‌ له‌وه‌ی به‌قه‌ده‌ر لایه‌نه‌کانی به‌ شداربوو له‌ حکومه‌ت به‌رپرسیارێتیان ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆ.

ئه‌م حیزبانه‌ بۆ ده‌یانه‌وێ له‌ حکومه‌ت به‌شدار بن؟
لەم  بارەوە لە گەڵ چەند كادرێكی ئه‌م حیزبانه‌ لێدوانم كردووە، هۆی بەشداریكردنیان لە حكومەت ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ:
* بوونی یه‌ک وه‌زیر، واته‌ کادرێکمان خسته‌ سه‌ر کار، ئیمکانییه‌تی مادی باش ده‌بێت و ده‌توانین چه‌ند کادر و ئه‌ندامێکی تر دابمه‌زرێنین؛
* ئێمه‌ بودجه‌مان به‌ده‌ست یه‌کێتی و پارتییه‌، گه‌ر له‌ حکومه‌ت به‌شداری نه‌که‌ین دوور نییه‌ له‌و بودجه‌یه‌ بێ به‌ش بکرێین؛
* خه‌ڵکی‌ کوردستان ئه‌مڕۆ حیزب چه‌ند ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ لێی نزیک ده‌بنه‌وه‌.
گه‌ر  به‌م شێوه‌یه‌ بێت، ئه‌مه‌ نیشانه‌ی بوونی ژانێکی زۆر نا ته‌ندروسته‌، پێویسته‌ ئه‌م ژانه‌ به‌ په‌له‌ له‌‌ په‌رله‌مان‌ چاره‌سه‌ر بکرێت.

رۆڵی ئه‌م حیزبانه‌ له‌ په‌رله‌مان چییه‌؟
ئه‌م حیزبانه‌ به‌ گوێره‌ی ئه‌و رێژه‌ ده‌نگه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردندا به‌ ده‌ستیان هێناوه‌ مافی خۆیانه‌ و پێویسته‌ له‌ په‌رله‌مان به‌شداری بکه‌ن، ره‌نگ و ده‌نگیان هه‌بێت. له‌ گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی ناو په‌رله‌مان به‌شداری ده‌که‌ن له‌ به‌ره‌و پێشبردن و پته‌وکردنی پرۆسه‌ی ژیانی دیموکراتی. له‌ پێشنیاره‌ باشه‌کانی کوتله‌ سه‌ره‌کییه‌کاندا پێویسته‌ پشتگیری بکه‌ن. له‌ په‌رله‌ماندا ده‌توانن رۆڵ ببینن له‌:
* داڕشتنی ده‌ستوری وڵات و لێکدانه‌وه‌ی یاسای ماده‌کانی ده‌ستور؛
* لێپرسینه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌ به‌رپرسانی حکومه‌ت؛
* روونی (شه‌فافییه‌ت) له‌ کارکردندا؛
* روونکردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆ میدیا و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌سه‌ر بابه‌ته‌ گرنگه‌کان؛
* جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزب و حکومه‌ت؛
* دابینکردنی بودجه‌ی حیزبه‌کان به‌ گوێره‌ی یاسا؛
* ئاشکراکردنی بودجه‌ی حکومه‌ت و چۆنیه‌تی سه‌رفکردنی؛
له‌ په‌رله‌ماندا جاری وا هه‌یه‌ کوتله‌ سیاسییه‌کان رێک ناکه‌ون له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک، یان جاری وا هه‌یه‌ حکومه‌ت به‌ پێی بڕیاره‌کانی په‌رله‌مان کار ناکات. له‌م حاڵه‌ته‌دا‌ ئه‌م حیزبانه‌ ده‌توانن به‌ پێی یاسا رێپێوان سازبکه‌ن و ناڕه‌زایی ده‌رببڕن. پێم وایه‌ ئه‌م شێوه‌ کارکردنه‌ زیاتر ده‌توانێ خزمه‌ت به‌ خه‌ڵک، حکومه‌ت و ته‌نانه‌ت به‌ حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیش بگه‌یه‌نێت.  

به‌داخه‌وه‌  وا ده‌رده‌که‌وێ ئه‌م حیزبانه‌ زیاتر ئەمڕۆ دەبینن و  كار بۆ ئەمڕۆ دەكەن، خوێندنەوەشیان بۆ ئەمڕۆ  هەیە نەك بۆ سبەی.  بە نە بوونی خوێندنەوەی باش بۆ روداوەكان، نەبینینی دوا رۆژ، بێ  بوونی بەرهەڵستكاری یاسایی و دەستوری بەهێز، پرۆسەی دیموكراتی و گۆڕان و تازەكردنەوە یان ریفۆرم ناچێتە بواری پراكتیكەوە، وڵاتیش لە خراپەوە بەرەو خراپتر دەچێت. بەرپرسیارێتیش لە ئەستۆی ئەوانەشدا دەبێت بوونی خۆیان لە بوونی كورسی وەزارەتێكدا دەبینن.

له‌ کۆتاییدا ده‌مه‌وێ بپرسم، چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و حیزبانه‌ له‌م‌ حکومه‌ته‌دا وه‌زیریان نه‌بێت؟ چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆنێ پۆزه‌تیڤ و ته‌ندروست بن؟ چییان به‌سه‌ر دێت گه‌ر له‌ده‌ره‌وی حکومه‌ت خۆیان ئاماده‌ بکه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو؟  دڵنیا بن هیچیان به‌سه‌ر نایه‌ت چونکه‌ ئه‌مڕۆ نه‌ کۆتایی دونیایه ‌و نه‌ ئه‌م حکومه‌ته‌ش دوا حکومه‌ته‌.

*( حیزبی زه‌حمه‌تکێشان، حیزبی سۆشیالست، یه‌کگرتوی ئیسلامی، کۆمه‌ڵ و حیزبی شیوعی)


20/01/2008 بینین: 9270
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
پێشنیارەكەی گۆڕان و داواکەی ئەنجومەنی کەرکوک...
شاندی کوردی بۆ ئەمەریکا...
کەرکوک و چیرۆکەکانی (17)...
کۆنگرەی پەروەردە...
کەرکوک و چیرۆکەکانی (١٦)...
کەرکوک و چیرۆکەکانی (١٥)...
کەرکوک و چیرۆکەکانی (١٤)...
کەرکوک و چیرۆکەکانی (١٤)...
بەڵێنی قەرەبوکردنەوە بە عەرەبی هاوردە دەدرێت...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی (١٣)...
دەستوری عێراق و پرۆژەی دەستوری هەرێم-1-...
بۆ هاوشێوەی بەغدا؟...
پەرلەمان و دەستبردن بۆ کێشەکان...
روداوەکەی پەرلەمانی کوردستان...
لە یادی راپەڕینی ١٩٩١ کەرکوک-٣-...
لە یادی راپەڕینی ١٩٩١ کەرکوک-٢- ...
لە یادی راپەڕینی ١٩٩١ کەرکوک -١-...
پارە بۆ بوژانەوەی نیشتمان نەک بۆ گیرفان...
وڵات مایەپوچە، ئەی چارە؟...
روخانی پەیکەری چوار شمشێرەکەی بەعس...
ژمارەی کۆبونەوەکان ...
کەرکوک: پاسەوانی نیشتمانی و حەشدی شەعبی!...
بۆئەوەی عەمید شێرکۆکانی دی شەهید نەبن!...
چۆن یاسا سەروەر دەبێت!...
حیزب و ٢٣ ساڵ دادۆشینی حکومەت و میللەت...
نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە کەرکوک...
دەستپێکی ٢٠١٥ لە کەرکوک...
نامەکەی بارزانی بۆ وەزیری پێشمەرگە - ( ٢ )...
نامەکەی بارزانی بۆ وەزیری پێشمەرگە...
کەرکوکیەکان، دەڵێن؛ ''نەوتەکەمان گەڕایەوە سەر هەڕێمی کوردستان''...
سەرۆکایەتی هەرێم و کۆمسیۆنی هەڵبژرادن...
کۆمسیۆنی باڵا و نوێنەری پێکهاتەکان...
حیزب لە بەرەکانی شەڕ...
لای وەزارەتی پەروەردە، بەشی کەرکوک = ٣%...
چون بۆ پێشمەرگایەتی و کۆبانێ...
ئەردۆگان و لۆرانسی ئنگلۆ- عەرەبی...
ئایا پەرلەمان درەنگ کەوت لە هاوکاری کۆبانێ؟...
لە بەغدا پرۆژە یاسایەک دژ بە کەرکوک بەڕێوەیە...
هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگە...
هەوڵی پاشقول گرتن لە گۆڕان...
بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتدا...
فەرماندەی بەدر لە کەرکوکەوە هەڕەشە لە پێشمەرگە دەکات...
شاندی کورد بۆ بەغدا...
داعش بۆ روی لە کوردستان کرد...
کۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان...
په‌رله‌مان و یاسای کۆمه‌کی دارایی حیزبه‌کان...
''هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆك كۆمار به‌بێ‌ ته‌وافوقی‌ سیاسی‌ ده‌بێت''...
په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌کان...
نوسه‌رێک ده‌ڵێ ''ده‌مه‌وێ قسه‌ نه‌که‌م، به‌ڵام لێمناگه‌ڕێن''!...
یه‌کڕیزی و بژارده‌ی دیکه‌...
عێراق وڵاتی مۆر و ساخته‌ ...
هه‌ڵبژاردن، شه‌رعیه‌ت و ده‌سه‌ڵات...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی (12)
تاقیکردنه‌وه‌ی ژماره‌ (3)...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی (10)...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی (9)...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی (8)...
کەرکوک و چیرۆکەکانی ( ٧ )...
به‌ره‌و که‌رکوک (2)...
به‌ره‌و که‌رکوک (1)...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی-6-...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی-5-...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی-4-...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی-3- ...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی (2)...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی -١-...
له‌ هه‌رێم دڵداری و له‌ که‌رکوکیش نه‌گونجان...
که‌رکوک،‌ شانۆ گه‌وره‌که‌ی حیزب...
ئه‌رکی ئه‌مڕۆمان له‌ که‌رکوک...
ئەردۆگان پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنی دەستپێکرد...
نهێنیەکانی پشت پرۆژەی هەڵبژاردنی کەرکوک...
هەڵنەبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم و کەرکوک...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک...
تایبەتمەندی کەرکوک بۆ؟...
سێگۆشه‌ی رۆژنامه‌نوسان...
جێگۆڕکێ و جێگرتنه‌وه‌...
که‌رکوک له‌ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردندا...
شه‌هیدانی 28/7/2008 که‌رکوک...
درێژکردنه‌وه‌ی ویلایه‌ت و گێڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستور...
که‌رکوک و ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی کوردستان -2-...
که‌رکوک و ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی کوردستان -1-...
هەڕەشە لە نەتەوەی تورکمان یا بەشە شیعەکەی...
دو پرسیار...
دەستور و مادەی ١٤٠...
پێگه‌ی که‌رکوک له‌ ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمدا...
بەڕێز کاک (فازل میرانی) سکرتێری م س پارتی دیموکراتی کوردستان!...
پرۆسەی تەعریب لە زانکۆی کەرکوک بەردەوامە...
کۆبونەوەکانی حیزبە کوردستانیەکان لە کەرکوک...
سێکوچکەی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان...
هه‌موارکردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی (پارێزگا، قه‌زا و ناحیه)‌کانی عێراق...
خه‌ون له‌نێوان لێکدانه‌وه‌ و جێبه‌جێکردندا...
پرسی کورد، برینه‌ کراوه‌که‌ی تورکیا...
به‌غدا گره‌وی له‌سه‌رچی کردوه‌ (ناته‌بایی ناوماڵی کورد یان بێبه‌رنامه‌یی ده‌سه‌ڵاتی کوردی)...
عێراق (ئێراق)، چ نیشتمان و چ ده‌وڵه‌تێکه‌؟...
کۆبونه‌وه‌ی گۆڕان- یه‌کێتی- پارتی -٢-...
کۆبۆنه‌وه‌ی گۆڕان– یه‌کێتی– پارتی...
تیرۆرکردنی دادوه‌رێکی کورد له‌ به‌غدا...
په‌رله‌مانی عێراق و په‌کخستنی پرۆسه‌ی دیموکراتی...
هێرش و ته‌قینەو‌ه‌کانی سه‌ر که‌رکوک...
3 له‌ 17 نزیکه‌ له‌ %17...
ئه‌نجومه‌نی باڵای دانوستاندان...
22 - 21 = 1 ...
کورد له‌ نێوان دوبه‌ره‌کی هه‌ردو مه‌زهه‌بی شیعه ‌و سونه‌دا...
باسکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌ نێوان گه‌ڕه‌لاوژێ و پلانڕێژیدا...
ئه‌نفال و به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی ده‌چنه‌ خانه‌ی جینۆسایده‌وه؟‌...
ئه‌م سیسته‌مه‌، په‌روه‌رده و خوێندنی توشی شکست کردوه!...
نامه‌ مێژویه‌کان-2-...
کێ له‌ واقع دابڕاوه‌؟ ئێمه‌ یان ئه‌وان...
نامه‌ مێژوییه‌کان -1-...
کابینه‌ی حکومه‌تی داهاتو ( حه‌وته‌م)...
که‌رکوک و بیرۆکه‌ی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ...
کورد له‌ عێراقدا...
زه‌روره‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته‌ سیاسیه‌کان له‌ چیدایه!...
ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆ‌، گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی ده‌وێ‌...
کام ته‌وافوقی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی‌ که‌رکوک...
زۆر به‌ کورتی "ماده‌ی 140"...
راگه‌یه‌ندراوی‌ هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی (پ.د.ك) و (ی.ن.ک)......
ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێم به‌ رامبه‌ر ده‌ستدرێژیه‌کانی ئێران...
گفتوگۆی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌کان
-3-...
گفتوگۆی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌کان
-2-...
گفتوگۆی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌کان
-1-...
ده‌سه‌ڵاتی حیزب و میدیاکانی
-1-...
کێ له‌ قه‌یران و له‌ خه‌ته‌ردایه‌‌؟ ئه‌زمونی کوردستان یان حیزب!...
په‌نابردنه‌ به‌ر خۆپیشاندان، بۆ؟...
ئازیزه‌کانی رێگای ئازادی ...
شه‌قامی نه‌وه‌ی نوێ ده‌بێ هێوربکرێته‌وه‌ یان داواکانیان جێبه‌جێبکرێ...
ده‌سه‌ڵات و به‌یاننامه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان...
پرۆژه‌ی بودجه‌ی 2011 عێراق و که‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی کورد...
ئه‌رکی له‌مه‌ودوای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق...
نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و گوتاره‌کانی دوێنێ!...
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان...
کێشه‌کانی خوێندنی کوردی له‌ که‌رکوک...
کیتله‌ی عه‌ره‌بی و تورکمانی و پرۆسه‌ی ئامار له‌ که‌رکوک...
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و کاری داهاتو
-3-...
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و کاری داهاتو
-2-...
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و کاری داهاتو
-1-...
کێ هۆکار و به‌رپرسه‌ له‌ باری خراپی که‌رکوک...
له‌ ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی 25/7 ...
فراکسیۆنی‌ گۆڕان و داهێنانی نوێ...
لێدوانه‌که‌ی بارزانی بۆ‌ رۆژنامه‌ی حه‌یات...
سه‌رده‌شت...
بودجه‌ی پارته‌ سیاسییه‌کان...
خۆپیشاندانی خوێندکاران...
کورد به‌ چ پرۆژه‌ و به‌رنامه‌یه‌که‌وه‌ ده‌چێته‌ به‌غدا...
که‌رکوک له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی
7/3...
کاری هه‌ره‌وه‌زی له‌ سیاسه‌تی کوردیدا...
که‌رکوک له‌ نێوان حوکمی هه‌ولێر - سلێمانی و به‌غدا...
به‌شێ له‌ به‌رنامه‌کانی کاک نه‌وشیروان له‌ کاتی پرۆسه‌ی ئه‌نفال...
که‌رکوک و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن...
که‌رکوکی و ئاواره‌بون!...
دورایی نێوان که‌رکوکیه‌کان و سه‌رکردایه‌تی سیاسی...
میدیای کوردی له‌ نێوان پاشاگه‌ردانی و گێره‌شێوینیدا ...
ئه‌وانه‌ی کورسی ده‌سه‌ڵات به‌ پاره‌ ده‌کڕن، ئاماده‌ن......
که‌مته‌رخه‌می په‌رله‌مان له‌ دو مه‌سه‌له‌ی گرنگدا...
دوای بێ ئه‌نجامیی هه‌وڵه‌ سیاسییه‌کان ئیمزا بۆ کوردستانی که‌رکوک کۆده‌کرێته‌وه‌!...
‌پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ تورکیا به‌ زمانی کوردی قه‌ده‌غه‌یه...
پرۆسەی گۆڕان لە بواری پەروەردە، چۆن دەست پێ بكرێت!
(2)...
پرۆسەی گۆڕان لە بواری پەروەردە، چۆن دەست پێ بكرێت!
(1)...
په‌رله‌مانی کوردستان، به‌ عه‌قلیه‌تی کۆن یاسای باری که‌سێتێ په‌سند ده‌کات...
که‌رکوک و بیرۆکه‌ی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ! ...
سیسته‌می نوێی خوێندن له‌ کوردستان
(4)...
سیسته‌می نوێی خوێند له‌ کوردستان
3 ...
سیسته‌می نوێی خوێندن له‌ کوردستان
(2)...
سیسته‌می نوێی خوێندن له‌ کوردستان (1)...
ده‌رکردنی 17 خوێندکاری کچ له‌ خوێندن کاره‌ساتێکی په‌روه‌رده‌ییه‌!...
کورد له‌ عێراق چۆن باس له‌ پرسی خۆی ده‌کات؟...
مه‌ترسی کورد له‌ رێكخستنه‌وه و به‌ هێزکردنی‌ سوپای‌ عێراق، بۆ؟‌...
رەنگدانەوەی خراپی تەوافقی حیزبی بۆ سەر حكومەت و پەرلەمان...
پێناچێت نەتەوە یەكگرتوەكان لە ئاستی چارەسەری كێشەی سنوری ناوخۆی عێراق بێت...
هەڵبژاردن و مادەی 140 ، كێشەی شوان و قەرەهەنجیر...
دوای سەردانەكەی مام جەلال، توركیا ئامادەیە چ هەنگاوێ بنێ؟...
دەزگا ئەمنییەكانی وڵات و كاریگەری حیزب ...
روونی( شه‌فافییه‌ت) سیاسی له‌ کاری حکومه‌ت و حیزبدا...
ماده‌ی 140 و شه‌ش مانگی داهاتوو...
بەڕێز مام جەلال ناڕەزایە لە سیاسەتی پارتی و یەكێتی لە كەركوك!...
پارتە سیاسییە بچوكەكان لە نێوان هەڵوێست و كورسیدا...
لەشكركێشیی توركیا بۆ؟...
ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی پارله‌مان له‌ به‌رامبه‌ر خه‌ڵک و حکومه‌تدا...
ده‌ستپێکردن به‌ پرۆسه‌ی گۆڕان ئه‌رکێکی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌‌...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...