(٨)مارس سەدایەک بۆ مرۆڤ بون!

د.تاڤگە ئەحمەد میرزا


مێژوى ٨ى مارس
مێژو و یادەوەرى ئەم روداوە، سەرەتاکانى بۆ ساڵى ١٨٧٥لە نیۆیۆرک ئەوکاتەى بەهەزاران ژن بەرخودى ناڕەزایەتیان دەستە جەمعى رژانە سەر شەقامەکان، ئیدى روداو و وەرچەرخانى گەورە لە بونیادى کەسایەتى مرۆڤ، بەڵام کام مرۆڤ؟!... ئەو مرۆڤەى ناوى (دایک)ە، لە پیرۆزترین بەهادا، لەبوارى کارو هاوسەنگى کۆمەڵگادا، ژنان کۆڵەوژى ناڕەزایەتیان، دەستوەردانە نێو تەواوى کایەو جومگە گشتیەکانى ژیان و ژیار، سەداى ماف و ئازادى و دادپەروەرى و یەکسانى و چونیەکیان لە تەواوى بوارە هەستیارەکان (ئابورى، کۆمەڵایەتى، سیاسى، فەرهەنگى) خستەڕو...

ژنان... پرۆتۆستۆى توندوتیژى و خراپ مامەڵەکردن و نا دروستى کردارى رەگەزى بەرامبەر و سیستمى سیاسى پیادەکراو نەشاردەوە، زۆر شێلگیرانە وێڕاى لەمپەڕو بەرنگاربونەوەى جۆراوجۆر، سەبارەت بە خراپى کردارو کاردانەوەى خاوەن کار بۆسەر ژنان ناڕەزایى توندو تۆڵکرد، هەرچەندە ئەوێ کات لە ڕوبەڕوبونەوەى ناڕەزایەتى ئەمان و هێزەکانى پۆلیس بەدڕندانەترین شێواز مامەڵەیان لەتەک سەرکوتکردنى ژنانى خۆپیشاندەرو ناڕازى دەربڕى، لێ نەتوانرە کۆنترۆڵى بارو دۆخەکە بکرێت. دەسەڵاتدارانى ئەو کاتى ئەمەریکا و پیاوانى سیاسەتیان ناچارکرد، کە کێشەى ژنان و ئافرەتان بخرێتە سەرتاى بەرنامەى کارى رۆژانەى حکومەتى ئەوساى ئەمەریکا...

ئەمجارە (٨)ى مارس، بەهەزاران ژن بە سیماو دروشمێکى نوێ و نوێخواز بۆ بەدەستهێنانى ماف و مرۆڤ بون هاتنەوە سەر شەقامەکانى نیۆیۆرک، ژنانى خۆپیشاندەر و ناڕازى بەدەم گوزەرو رۆشتنەوە بەدەستێک (نانى وشک)، بەدەستێکى تر (چەپکە گوڵ)یان کردبوە دروشمى بەدیهێنانى داوا رەواکانیان. هەربۆیە ئەم شێوازە لە خەباتى مەدەنى ژنان ناوزەدکرا بە (خۆپیشاندان و جوڵاننەوەى ژنان لەپێناو نان و گوڵ)دا!...

تیایدا ژنانى خۆپیشاندەر داواکاریان لە دەلالەتى بەرزکردنەوەى دەستەجەمعیان بۆ (نان و گوڵ) ئەمانە بو:
١/ کەمکردنەوەى سەعاتى کارکردن.
٢/ قەدەکردنى کارکردن بە مناڵان، بەتایبەتى کارە قورسەکان.
٣/ پێدانى مافى دەنگدان بۆ ژنان.

بە دیدێکى خێرا، بڕوانینە داواکاریەکانى ژنانى مانگرتو خۆپیشاندەر، روى ئینسانیەت و ویژدانى دایکایەتى حزورى بەردەوامى لە داواکاریکاندا رەنگدانەوەى واقیعێکى سەرسەختە کە دژ بەژن وەک ئینسان و لە هەمانکاتدا وەک دایک مامەڵەى لەبەرامبەردا کراوە.

بزوتنەوەى ژنانى (نان و گوڵ) سەرەتاى تەشکیلبونى بزوتنەوەیەکى ژنانى قارەمان بو، هاوکات کۆدەنگى وردە وردە لەنێو تەشکیلاتى ژنانى خۆپیشاندەر لە برەو زیادبوندابو، بەتایبەت ژنانى چینەکانى ناوەند لەنێو کۆمەڵگەى ئەمەریکیدا جۆرێک لە هاوسۆزى و رۆچونە نێو بزوتنەوەکە بەتەواوەتى لەپەرەسەندندا بو، بەتایبەتى داواى ژنان قۆناغ بەندێکى بەرچاوى بەخۆبینى و هەنگاوەکانى تا دەهات ئاستى داواکاریەکان بەرزدەبوەوە، ئەمجارە بە ئاراستەی مافە سیاسیەکان و بەشدارى سیاسى و بونى پێگەى ژنان لەناوەندەکانى بڕیارو دەوڵەتمەدارى لە روانگەى (مافى دەنگدان و خۆپاڵاوتن) دەرکەوت!...

ئیدى چەسپاندنى تێکۆشان لەپێناو مافە سیاسى و کۆمەڵایەتى و ئابوریەکانى ژنان لە نێو کۆمەڵگەى ئەمەریکیدا سەریهەڵدا... دەستەیەک لە ژنانى ئەمەریکا ئەمجارە بەئاراستەى جیهانى دەرەوە تایبەتمەنتر ئەوروپا هەنگاویان نا، ئەوەبو، داوایان کرد بەهامئاهەنگى ژنان بتوانن رۆژێک دیاری بکەن بۆ یادکردنەوەى رۆژى جیهانى ژنان و ئافرەتان لە دونیادا، لە ساڵى ١٩٠٩ ئەم داوایەیان بەرزکردەوە، بەڵام تا پێکهاتنى نەتەوە یەکگرتوەکان ساڵى ١٩٤٨ ئەم داوایە مایەوە و ساڵى ١٩٧٧رێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان بڕیارێکى دەرچواند بۆ دەستنیشانکردنى رۆژێک لە ساڵێکدا تایبەت بەژنانى دونیا تیایدا ژنان دەستەجەمعى تێکۆشان و ئاوات و ئامانجەکانیان رایەڵەى تۆکمە و بەرنامە و پلاتفۆرمى تایبەت بەخۆیان بخەنەڕو، ئەوەبو (٨) مارسى هەمو ساڵێک دەست نیشانکرا بۆ یادى ئەم بۆنە گرنگە، ئیدى لەو رۆژەوە لە هەر کۆمەڵگەو وڵاتێکدا بەپێى دابونەریتى پەیڕەوکراو بەڕوانین لەیاساو رێسا پەیڕەو کراوەکان ئەم یادە ئامادەباشى بۆ دەکرێت...

مەترسیە هاوبەشەکان
لەگرنگترین ئەو مەترسیانەى لەسەر ئاستى جیهان، روبەڕوى ژنان دەبێتەوە:
١/ کۆچى بەکۆمەڵ، کارەساتى گەورە لەدەرئەنجامى پێکدانى چەکدارى لایەنەکان، ژنان قوربانى هەمیشەیى ئەم کۆچکردنە زۆرە ملێیە، بۆ پاراستنى خۆى و خێزانى، روبەڕوى زۆرترین توندوتیژى دەبنەوە.
ئەوەتا(نادين بويشغيربال) راوێژکار لە رێکخراوى خاچى سورى نێودەوڵەتى ئاماژە بەبونى مەترسى بۆسەر ژن بەتایبەتى لە پێکدادانى چەکدارى و کۆچکردنى بەکۆمەڵ ژنان نێچیرێکى ئاسانى بەردەستى پیاوانى چەکدار و قەڵەمڕەوى توندوتیژین...
٢/ توندوتیژى سێکسى بەزۆر، دیسانەوە مەترسیەکى هاوبەشى ژنانە لەتەواوى کۆمەڵگەدا...
٣/نەبونى یەکسانى، دادى کۆمەڵایەتى لە بەرامبەرژنان، چانسى هاوبەشى بوێرانە لەنێو کۆمەڵگەدا بەتایبەتى لەبوارى سیاسى و دەوڵەتمەدارى، وێڕاى وەلانانى رۆڵى کاریگەرى ژنان لەئاستەکانى تردا وەک جومگە هەستیارەکانى سیستمى سیاسى، تا بەئێستا، ژنان بە(کۆتا) بۆ دامودەزگا شەرعیەکان لەلایەن شوێنى پەیوەندار و قەوارە و رێکخراوى حیزبى سیاسیەوە بەیاساى هەڵبژاردن پێش وەخت بڕیارى لێ دەدرێت. دیارە ئەمەش بەکەمگرتن و نەبونى یەکسان و دادى کۆمەڵایەتى دێنێتە بەرهەم.
٤/دەرئەنجامى تێکەڵبونى (سیاسەت ـ دین) جۆرێک لە کۆت و بەند بەئامباڵاى ژیانى ژن و ماف و ئازادیەکانى کراوە، بەبیانوى جۆراو جۆر هەمیشە وەک سەرمایەیەکى مرۆیى نیشتمانى لەقەڵەم نادرێت، پەراوێزو روبەڕوى تێکشکانى فیکرى و جەستەیى بەپێى دابونەریتى پەیڕەوکراو خۆى بینیوەتەوە.
٥/ لەقاڵبدانى ژنان بەپێى دەقەیاسایەکان، بڕیارى پێشوەخت لەدیدى خیتابى ئیسلامى سیاسى توندڕەو وەک دیاردەیەکى جیهانى بەربڵاو کارى بۆ دەکرێت، نمونەى ئەفغانستان و بەهارى شۆڕشەکانى ئەفەریقا بەگشتى و میسر بەتایبەتى و کاردانەوەى لەسەر پێگەى ژن لەدونیادا دیاردەیەکى هەستپێکراوى نەخوازراوە، هەمیشە یەکناگرێتەوە لەئاست ماف و ئەرکەکانى ژنان لەسەرانسەرى جیهاندا.

ژنانى کورد لە هەرێمى کوردستان
بەرکەوتى ژنى کورد لە خراپەکارى هیچى کەمتر نیە لەوەى کە لەدونیادا لەبەرامبەر ژن پیادە دەکرێت. کوشتن بەبیانوى شەرەف، توندوتیژى، لاقەکردنى سێکسى بەزۆرە ملێ و ملهوڕى، سەربارى ئەوەى کە سیستمى سیاسى لە هەرێمى کوردستان رێگەخۆشکەر و لامبولات لەوەى کە ویست و ئیرادەى بەو ئاقارەدا رۆشتوە، نەیتوانیوە لەئاست گرنگى مەسەلەى ژن و ئافرەتى کورد بێت لە هەرێمى کوردستان.

دامەزراوەو دامودەزگاکانى ئیدارەى ئەم هەرێمە لەئاست ئاوات و ئامانجى ژنى کوردا هەنگاوى عەمەلى و جیدى نەهاویشتوە، لێرەو لەوێ هەوڵى لاڕێ و لابەلاو لەبۆنەو مەراسیمى بریقەداردا بە دروشمى تەلیسماوى خۆیان بەشاسوارى داکۆکیکردن لە مافى ژنانى کورد زانیوە. لێ بەکردەیى ئەمان خۆیان بەشێکى دانەبڕاو بون لەوەى کە ئاستى ژیان و ژیارى ژنى کورد چ لە نێو خێزان و چ لەنێو کۆمەڵگەدا کۆنترۆڵبەندیەکى کۆت و بەندکراو پەیڕەو بکەن.

بەدرێژایى حوکم و قەڵەمڕەوى دەسەڵاتى کوردى گەر لە راپەڕینى ١٩٩١ تا بەئەمڕۆ گوزەرێکى مەکوکى و خێرا بکەین دەیان و سەدان و بگرە بەهەزاران ژن بونەتە قوربانى دەستى نەبونى سەروەرى یاساو دەقە یاساییەکانى تایبەت بە یەکسانى و دادى کۆمەڵایەتى و چونیەکى رەگەزى و هاوبەشى سیاسى و کۆمەڵایەتى و ئابورى سەردەستەى خراپ بەکارهێنانى دەسەڵاتە لەبەرامبەر ژنى کورد لەسەر دەستى دامودەزگاى دەوڵەتمەدارى دەسەڵاتى کوردى.

تائێستا لێرەولەوێ بە شێوازێکى زۆرکەم سەرکردە و لێپرسراوانى دەوڵەتى و ئیدارەدەرانى هەرێمى کوردستان ئەتەکێت و پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانیان بە ئاستێکى شیاو بەرجەستە دەکەن، بەوەى کە خێزانیان نیوەى راستەقینەى سەرکەوتنەکانى ئەوانە.

 لە هیچ بۆنەیەکى نیشتمانى و مەراسیمى تەشریفیدا زۆر دەگمەن دەسەڵاتداران لەتەواوى چین و توێژەکان و قەوارەو رێکخراو حیزبى کوردى و تا بەسیستمى سیاسى لە هەرێمى کوردستان مەزەندە و تێفکرینى عەقڵیان بەو ئاقارەدا ناڕوات، کە لەپشت هەر پیاوێکى سەرکەوتوەو شێرە ژنێکى چەلەنگ و سەرکەوتو هەیە!...

کارەساتە سەرۆکى وڵات لەبۆنە نیشتمانى و مەراسیمەکاندا هاوسەر و خێزانیان بەدەرناکەون و هەرنەبێ چەشنى دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان ژن و خێزانیان لە دەیان بوارى چالاکى مەدەنى کاریگەریان هەبوە، ئەمان لە باشترین حاڵەتدا ناتوانن ئەو قەناعەتە بەخۆیان بکەن.

حیزبى کوردى کارەساتە ئەزمونى گشتگیر و بەربڵاویان بەو ئاقارەدا دەڕوات، کە رۆڵى ژن یەدەکەو پێویست و زەرورەت نیە لەبونیاتى ژێرخانى سیاسى و کۆمەڵایەتی و ئابورى. تەواوى حیزبەکان، قەوارەکان بێ جیاوازى رۆژ لە دواى رۆژ لە پاشە کشەى بەردەوامن لەبەرامبەر کەیس و مەسەلە و رۆڵى کاریگەرى هاوبەشى ژنان لەبونیادى کۆمەڵگەدا.

کەسەر و کارەساتەکانى ژنانى کورد، هێندە زۆرو بێ کۆتایە، وەنینەوەى داستانێکى مێژویى قۆناغى خۆیەتى هاوتەریب لەتەک قەڵەمڕەوى دەسەڵاتى بەناو دیموکراسى کوردیدا.

ئەگەر بڕیارە بنەماکانى دیموکراسى و تێرمە پیرۆزەکانى بەپرۆسێس بکەن لە هەرێمى کوردستان، پێویستە:
١/ کۆمەڵگەیەکى دیموکراس بەتێرمى راستەقینەى دیموکراسى ئاراستەکراوى بەبەرنامە و روەو ئایندە ستراتیژى وەڵامدەر و شەفافى لانى کەم نەخشە ریگەى تایبەت بەخۆى هەبێت.
٢/ هەڵبژاردنى ئازادانەى کراوە و چون یەک دەستەبەر بکرێت.
٣/ بونیادى کۆمەڵى مەدەنى دور لە دەستێوەردان و بون بە دوکانى حیزبى تەبەنى بکرێت، رۆڵ و کاریگەرى خانمى کورد بەرچاو مافى تەواوى خۆى پێ بدرێت.
٤/ گرنگیدان بەسەروەرى یاساو هەموارکردنەوەى دەقە یاساییەکانى کە رێگر و لەمپەرە لەبەردەم هاوبەشیکردنى راستەقینەى ژنى کورد لە گشت کایەو جومگە هەستیارەکاندا.
٥/ سڕینەوەى ئاسەوارى دابونەریتى نەخوازراو پەیڕەو کرا، ئەگەر بڕیارە دەوڵەت و بزوتنەوەى کۆمەڵایەتى گشتگیر رۆڵ و کاریگەرى هەبێت لەسەر پرسى ژنانى کورد.
٦/ تەحریمکردنى کوشتنى رەگەزى مێینە بە هەر پاساو تەبریرو سەنەدێک بێت، بەلەبەرچاوگرتنى ئەوەى چەندە ئەم تاوانبارە بەرامبەرەکەشى دو هێند تاوانبارە. ئەمەش لە رێگەى چاودێریکردن و بەپرۆسێسکردنى دەقە یاساییە پەیوەندارەکان لە رێگەى دادگاو قەزاوەتى سەربەخۆ دور لە دەستێوەردانى حیزبى و خێڵەکى و دابونەریتى نەخوازراو، بەهەر بڕو بیانویەک بێت.

لە یادى (٨)مارسدا...
خوازیارم لانى کەم رێز لەم رۆژە بگیرێت تا بزانیین دیاریکردنى ئەم رۆژە خۆبەخۆ و لە خۆوە و هەوایى نەبوە، دیاردەو کێشەو کارەسات و قەیرانەکان، دەرچەى چارەسەریان بۆ پرسى ژن و مافە سەرەتاییەکانى دۆزیوەتەوە، چ وەک دایک چ وەک هاوبەشى بونیاتنانى کۆمەڵگە لەسەر بنەماى یەکسانى، دادپەروەرى کۆمەڵایەتى، هاوبەشى لە فەزاى گشتیدا ئەم رۆژە دیاریکراوە...

بەهیواى هێنانەدى کۆمەڵگەیەک لانى کەم پێداچونەوە بە رابوردوە نەخوازراو نەویستراوەکان لەبەرامبەر ژنان بکات...

تا ژنان نەبنە قوربانى هەوەسى هەوایى و بێ بەرنامەیى کۆمەڵگەى پیاوبون و پیاوسالارى...

هیوادارم لە کوردستان ٨ى مارس وەک هەرکایەیەک لە کایەکانى تر، چى دى نەبێتە سەدایەک لەسەداکانى گەڕان و وێڵ بون بەدواى مرۆڤ بوندا!...
06/03/2013 بینین: 2695
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
کورد لەنەخشە گۆڕاوەکەدا!...
هاوپەیمانى فراکسیۆنە کوردستانیەکان لەنێوان (تەماع )و (تموح)دا!...
ئەزمونى بەمەدەنیبون!...
ئیدارەدانى دەوڵەت!...
(8 مارس)...
لەئامێزى ١٧ى شوباتدا! ...
دیدێك بۆ هه‌شتی‌ مارس!...
17ی‌ شوبات... له‌ دیدار و رونكرنه‌وه‌یه‌كدا!...
یا كوردستان... یا گیرفان!......
پارتی‌ ... حه‌ره‌می‌ زانكۆی‌ به‌زاند!......
ئازادی‌ میدیا... دیدی‌ سه‌ركرده‌ی‌ حیزب!......
٧/٣، ٢٥/٧ نیه‌!......
حیزبی كوردی... حیزبی هه‌یكه‌لی*... ...
كه‌ژاوه‌ی‌ گۆڕان ... به‌ره‌و ده‌سه‌لاَت......
نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ گوَڕاندا ده‌گوَڕێت......
ئێره‌ كوردستانه‌......
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...