گۆڕان لە ده‌سه‌ڵاتدا

شنۆ عوسمان


بزتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان وه‌ك هێزێكی نۆێ له‌ گۆڕه‌پانی سیاسیدا كه‌ ده‌نگی زۆرینه‌ی‌ خه‌ڵكی ناڕازیی و به‌شخوراو ‌و ئه‌و كه‌سانه‌شی‌ كه‌ له‌سه‌نگه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵین بەدەستهێنا، هه‌ربۆیه‌ زۆر واقیعییانه‌ بو به‌ نوێنه‌ری‌ ئه‌و به‌شه‌ له‌ كۆمه‌ڵگادا، بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ توانی‌ ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو كورسی به‌ حه‌قی ده‌نگده‌رانی‌ به‌ده‌ستبهێنێت، بڕیارێكی گرنگیدا كه‌ بچێته‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌‌ و به‌شداری له‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تدا بكات.

تائێره‌ جێی تیڕامان نییه‌ مافی سیاسی هه‌ر حیزبێكه‌ متمانه‌ی‌ ده‌نگده‌ری‌ به‌ده‌ست هێنابێت، بچێته‌ ناو پرۆسه‌ی حكومڕانییه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌بێت مودێلێكی نوێ له‌ ئیداره‌كردنی‌ سیاسه‌تكردن به‌رهه‌م بێنێت، ئه‌و گوتاره ‌سه‌ره‌نج راكێشه‌‌ و تایبه‌ته‌ی‌ كه‌ دادپه‌روه‌ری ‌‌و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵییه‌ ون نه‌كات، بیخاته‌ چوارچێوه‌ی‌ كاری‌ عه‌مه‌لیه‌وه‌. ده‌بێت ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ له‌ نێو حكومڕانیدا كورسی وه‌زاره‌ته‌كان، هاوڵاتیانی له‌بیرنه‌باته‌وه‌. هه‌مو گۆڕانخوازێك ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانێت كه‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان چاوه‌ڕێی‌ له‌وه‌ زیاتریان لێده‌كات چاوه‌ڕێی‌ ئه‌وه‌ن كه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كورسی حكومڕانی‌ ده‌سه‌ڵات بگۆڕێت، نه‌ك كورسیه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ بگۆڕێت. خه‌ڵك چاوه‌ڕێ ده‌كات وه‌زیره‌كه‌ی گۆڕان، بێ پرسگه‌ و بێ سه‌یاره‌ی جام ڕه‌ش. خه‌ڵك حه‌زده‌كات وه‌زیره‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، له‌هه‌فته‌یه‌كدا 5 رۆژی به‌ سكرتێره‌كه‌ی نه‌ڵێت: بڵێ كۆبونه‌وه‌ی هه‌یه‌ ‌و له‌ ژوره‌وه‌ش خه‌ریكی‌ فیس بوك بێت! خه‌ڵك چاوه‌ڕێی ده‌كات، پۆستداره‌كه‌ی گۆڕان چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دارێك ده‌كات ئاواش مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ژنه‌ شه‌هێدێك یان پیشمه‌رگه‌یه‌ك یان فه‌رمانبه‌رێك بكات.

هاوڵاتییان، چاوه‌ڕێن پۆستداره‌كه‌ی گۆڕان له ‌یه‌كه‌م ساتی‌ سوێندخواردنی وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌ و له‌خۆی بایی نه‌بێت، خه‌ڵك ئه‌یه‌وێت وه‌زیره‌كه‌ی‌ گۆڕان، ده‌سه‌ڵاتی‌ ئیداری‌ به‌هێزبێت هه‌ر له‌ پایته‌خته‌وه‌ هه‌تا دورترین گوندی‌ سنوره‌كه‌ی ‌‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ به‌سه‌ر هه‌مو یه‌كه‌ ئیداریه‌كانیدا دابه‌شبكات. ئاگاداری‌ خه‌می‌ هاڵاتیان بێت. یار و نه‌یار چاوه‌ڕێی‌ ئه‌م ئه‌زمونه‌ پراكتیكیه‌یه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌، چاوه‌ڕێن بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان داهێنان ده‌كات، یان به‌رده‌وامی‌ ده‌دات به‌و رۆتینه‌ی‌ كه‌ی‌ هه‌یه‌. هیوادارم هه‌مو گۆڕانخوازاێك ئه‌مه‌ به‌خه‌می‌ خۆی‌ بزانێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ ده‌چنه‌ بواری‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومییه‌وه‌، شێوه‌ی‌ ئیداره‌كردنی‌ سیاسه‌ت بگۆڕن. به‌ڵێ‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان دەیەوێت بەشداری دەسەڵات بکات، دڵنیام ده‌توانێ راست و دروست بێ له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌رانی. چونكه‌ خه‌ڵك له‌ كوردستان بێ هیوا بوه‌ له‌ حكومه‌ت و حكومداری، مه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بتوانێنێت ئه‌و هیوایه‌ بۆ خه‌ڵك بگێڕێنێته‌وه‌. به‌تایبه‌ت له‌و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌یانه‌ی گۆڕانخوازێك ده‌بێته‌ به‌رپرس.
27/01/2014 بینین: 1818
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
كێ ئه‌ڵێت په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ به‌غداو هه‌رێم باشنیه‌!...
هه‌مو رۆژه‌كان وه‌ك 8 مارسن...
17 شوبات؛ وه‌ك رۆژنامه‌نوسێك چیم بینی؟...
هه‌مو كوردستان قسه‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی‌ ده‌كات ‌و خه‌یاڵ بۆ چاكسازی‌ هه‌یه‌...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...