به‌ وته‌ی دادوه‌ر (هاوژین): ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بوه‌ته‌ ده‌زگایه‌كی حیزبی

سۆران محەمەد غەریب

 له‌ لاپه‌ڕه‌ (2) ژماره‌ (476)ی رێککەوتی (28/4/ 2015) رۆژنامه‌ی (ئاوێنه‌)، بابه‌تێك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ژێر ناونیشانی (دادوه‌ره‌كه‌ی كفری: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كاره‌ساته‌ و یه‌كێتی و پارتی دایناون)، ناوه‌رۆكه‌كه‌ی گفتوگۆیەک له‌ خۆ ده‌گرێت له‌گه‌ڵ دادوه‌ر (هاوژین حامید حسێن)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ ئێجگار هه‌ستیاره‌ و پێویست به‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌كات له‌سه‌ر لایه‌نێكی گفتوگۆكه‌، به‌ باشم بینی رونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بده‌م:

له‌پرسیارێكدا هاتوه‌ (ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وه‌ك یه‌كه‌ ئیداریه‌كانی تری هه‌رێم به‌شێوه‌ی پشكی حیزبی دابه‌شكراوه‌؟).
دادوه‌ر هاوژین له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێت "به‌داخه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌ناوخۆی خۆیشیدا هه‌ڵبژاردن نایگرێته‌وه‌ و راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن یه‌كێتی و پارتییه‌وه‌ دابه‌شكراوه‌، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌ هه‌مو كوردستاندا ته‌نها دادوه‌ر بوم كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای حیزبی نه‌بومه‌ دادوه‌ر، من پێشتریش له‌گه‌ڵ هیچ حیزبێكدا كارم نه‌كردوه‌".

له‌ رونكردنه‌وه‌مدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بڵێم كه‌ وه‌ڵامی دادوه‌ر (هاوژین) ته‌واو ڕاسته‌ و ده‌مه‌وێت زیاد له‌سه‌ر ئه‌م قسانه‌ ئه‌وه‌ش بڵێم كه‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری نه‌ك به‌ ته‌نها دادوه‌ران له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ حیزبی كردنیان داده‌مه‌زرێنن، به‌ڵكو ناو ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێ دادوه‌ره‌وه‌ كراوه‌ به‌ ده‌زگایه‌كی حیزبی و سیخوڕی كردن كه‌ ئه‌مه‌ش جێگای داخه‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ خوازیاری دادپه‌روه‌ریه‌كی راسته‌قینه‌ن. وه‌ من له‌ لایه‌ن خۆمه‌وه‌ لە ساڵی رابردودا له‌ ژماره‌كانی (1371 - 1376 - 1381 -1386 – 1391 - 1396)ی رۆژنامه‌ی (هاوڵاتی) و ژماره‌كانی تر چه‌ندین لایه‌نی به‌ حیزبی كردنی ناو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌م خستوەتەڕو.

به‌ بۆچونم له‌ سایه‌ی به‌ حیزبی كردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ دادوه‌ریه‌، مۆدێلی جۆراوجۆر بۆ دامه‌زراندنی دادوه‌ران هاتۆته‌ ئارا كه‌ هیچی كه‌متر نیه‌ له‌و نمونه‌ قێزه‌ونه‌ داتاشراوه‌ی كه‌ له‌ (حكومه‌ته‌ حیزبیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان) وه‌رگیراوه‌ له‌لایه‌ن حیزبه‌ فه‌رمانڕه‌واكانه‌وه‌ و به‌رچاوكه‌وتوه‌، هه‌ر به‌ رێكه‌وتنی ژێر به ‌ژێر له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسیاكانی تردا و ناچاركردن بۆ په‌نابردنه‌ به‌ر واسیته‌ جا به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌مانه‌ش یه‌ك شت ده‌رده‌خه‌ن كه‌ (دادگا) كراوه‌ته‌ (باره‌گا).

ده‌مه‌وێت راستكردنه‌وه‌یه‌ك بكه‌م له‌ وه‌ڵامی دادوه‌ر (هاوژین)، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ راسته‌ به‌ڕێزتان كه‌سێكی به‌توانان، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به‌ دادوه‌ر دابمه‌زرێت و چه‌نده‌ به‌توانا و لێهاتو بێت ناتوانێت دابمه‌زرێت، ته‌نها له‌ چه‌ند رێگایه‌كه‌وه‌ نه‌بێت ئه‌وانیش (حیزبی بون - واسیته‌ – رێكه‌وتنی ژێربه‌ژێری سیاسی)، هه‌روه‌كو له‌ خولی دامه‌زراندنی دادوه‌ران له‌ ساڵی (2013) بینیمان.

جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ره‌وڕوی به‌ڕێزت و كه‌سێكی تر كه‌ هاوڕێی هه‌ردوکمانه‌ و له‌ به‌ڕێزیشتان نزیكتره‌ و (ئێستا دادوه‌ره‌)، پێم راگه‌یاندن كه‌ ئه‌وه‌م ئاشكرا كردوه‌ ژێربه‌ژێر فۆڕم له‌ باره‌گای حیزبیه‌وه‌ پڕكراوه‌ته‌وه‌ وه‌ به‌ڕێزتان بێ وه‌ڵام بون، ناوبراو وه‌ڵامی دایه‌وه‌ كه‌ ئه‌و فۆڕمه‌ (فۆڕمی ئاسایی) بوه‌، باشه‌ كام فۆڕمی ئاسایی؟؟، ئه‌و فۆڕمه‌ی بۆ دامه‌زراندنی دادوه‌ر له‌ (باره‌گای حیزبی) پڕ ده‌كرێته‌وه‌!، ئه‌وه‌ی روده‌دات له‌ هه‌رێمدا سه‌رئه‌نجامی به‌ حیزبی بونی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ دادوه‌رییه‌، ئه‌وانه‌ی باڵاده‌ستن له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ته‌نها ئه‌وانه‌یان ده‌وێت هه‌میشه‌ كۆیله‌ی بڕیاری به‌رپرسانی حیزبی بن، ده‌نا روبه‌ڕوی سزا ده‌بنه‌وه‌.!!
27/05/2015 بینین: 1717
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...