ئه‌وانه‌ی کورسی ده‌سه‌ڵات به پاره ده‌کڕن، ئاماده‌ن...
|
مه‌لا فه‌رمان
له زۆربه‌ی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌کانی وڵاتانی رۆژهه‌ڵات فێڵکردن و ته‌زویر له کۆنه‌وه بۆ چه‌نده‌مین جار دوباره ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆته ئه‌و دیارده‌یه‌ی به راده‌یه‌کی زۆر متمانه‌ی خه‌ڵک به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن که‌م بکاته‌وه.
ئه‌م دیارده‌یه هێند زه‌ق و دیاره سنوری وڵاتی به‌زاندوه، سه‌رنجی وڵاتانی دونیای دیموکراتی بۆ لای خۆ په‌لکێش کردوه. بۆیه ده‌بینین بۆ به گژاچونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه داموده‌زگا حکومیه‌کان و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئه‌م وڵاتانه هه‌وڵی جدییان داوه، له زۆر کۆڕ و سمیناردا ده‌ستیان خستۆته سه‌ر هۆکانی سه‌رهه‌ڵدان و دوباره‌بونه‌وه‌ی، جگه له‌وه‌ی هه‌وڵیان داوه له نزیکه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی بکرێت چاودێری پرۆسه‌که بکه‌ن. له 1998 گروپێ په‌رله‌مانتاری ئه‌وروپی و که‌نه‌دی له ئه‌فریقا سمینارێکی گه‌وره‌یان بۆ په‌رله‌مانه‌کانی زۆربه‌ی وڵاتی ئاسیا رێکخست. ده‌رئه‌نجامی ئه‌م سمیناره له لایه‌ن په‌رله‌مانی که‌نه‌دییه‌وه له کتێبێک‌دا به ناونیشانی (به گژاچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی) بڵاوکرایه‌وه‌یه. له‌م سمیناره ئاماژه به کاریگه‌ری 3 سێ فاکته‌ری خه‌ته‌رناکدرا له پیسبونی که‌ش و هه‌وای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن. یه‌که‌م فاکته‌ر برییتییه له ته‌خشان و په‌خشانکردنی پاره بۆ کڕینی ویژدانی ده‌نگده‌ر، به‌تایبه‌تی به‌خشینی پاره به که‌سانی خۆ به خاوه‌ن عه‌شیره‌ت و هه‌ندێ خاوه‌ن قه‌ڵه‌م و هونه‌رمه‌ندی بازرگان. فاکته‌ری دوه‌م هه‌ڕه‌شه‌کردن له ده‌نگده‌ر به به‌خشینه‌وه‌ی ده‌مانچه به‌سه‌ر که‌سانێ توشی لادان هاتون له رێڕه‌و و عاده‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، له روی ره‌فتار و ده‌رونیشه‌وه نه‌خۆشن. به کرێگرتنی به‌شێ له‌مانه له لایه‌ن ده‌زگا جاسوسییه‌کانه‌وه بۆ جاسوسی‌کردن به سه‌ر ده‌نده‌گده‌رانه‌وه و نیشاندانی کوته‌کی ژێر عه‌با، به فاکته‌ری سێهه‌م و خه‌ته‌رناکی ئه‌و پرۆسه‌یه داده‌نرێت.
گه‌ر یه‌کێ سه‌یری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژارن بکات له کوردستانی عێراق له 1992 تا هه‌ڵبژاردنی 25-7-2009 به ئاشکرا کاریگه‌ری ئه‌و سێ فاکته‌ره‌ی پێوه دیاره، ده‌شبینێ ده‌سه‌ڵات رۆڵی گه‌وره‌ی بینیوه له به‌کارهێنانی ئه‌و فاکته‌رانه. هه‌ر ده‌سه‌ڵاتیش به‌رپرسیاری یه‌که‌مه له پیسکردنی ژینگه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن. ئه‌م رابردوه‌ی ئیمه‌ی کورد وای کردوه هه‌ندێ له رۆژنامه نوسانی ئه‌وروپی پێشوه‌خت باس له ناپاکی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بکه‌ن. وه‌ک نمونه، رۆژنامه‌ی تراوی هۆڵه‌ندی له ژماره‌یه‌کیدا پێشبینی ده‌کات که هه‌ڵبژاردنی 25-7 هه‌ڵبژاردنێکی بێگه‌رد نابێت. هه‌ر له‌و ژماره‌یه‌دا باس له‌وه ده‌کات که د. به‌رهه‌م سالح پێشبینی 4% ده‌نگه‌کان ده‌کات بۆ لستی گۆڕان.
له‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌ک هه‌مو شێوه‌کانی ته‌زویر و فڕوفێڵ به دی کرا، به‌ڵکه داهێنانی تازه‌ی موچه و نان بڕینیش هاته ئاراوه، له‌دوای هه‌ڵبژاردنیش توندوتیژی و چاوسورکردنه‌وه له لایه‌نگرانی لسته‌کانی تر کراو په‌لاماری بنکه‌کانیان درا.
بۆیه ئه‌وانه‌ی به‌م شێویه ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست، به‌دور نازاندرێت له ماوه‌ی حوکمڕانیدا، گه‌ر هێزی ئۆپۆزسیۆن و وشیاری خه‌ڵک نه‌بێت، کڕین و فرۆشتن به ده‌ستور و یاساوه‌ش بکه‌ن.
|
|