فینلەندا.. حكومەتی نوێ راگەیەندرا

(سبەی):
"پێكەوە بۆ بنیاتنانەوەی فینلەندا 2025" ئەمە ناونیشانی ئەو حكومەتە نوێیەیە كە لە فینلەندا پێكهێنرا.
راگەیاندنی حكومەتە نوێیەكە لە مەراسیمێكدا بو كە دوێنێ (چوارشەممە 27 ی ئایار) بەڕێوەچو، ئەمانە چەند ناونیشانێكی تری حكومەتەكەن.." فینلەندا بەشێك دەبێت لە ئەوروپا، ئابوریەكی خۆڕاگر، ریفۆرم‌و نوێبونەوە، ئارامی و ئاسایش".
حكومەتە نوێیەكە یوها سپیلا (پارتی ناوەندی) سەرۆكایەتی دەكات‌و بریتیە لە (14) وەزارەت كە تیایدا پارتی فینلەندییە رەسەنەكان پۆستی وەزارەتی دەرەوەیان بەركەوتوە.
پارتی ناوەندی (كێسكوستا) كە سەرۆكایەتی حكومەتیان بەدەستەوە دەبێت دەبنە خاوەن (6) پۆستی وەزاری، دو پارتەكەی تر هاوپەیمانی نیشتیمانی (كۆكۆموس)و فینلەندییەكان (پێروس سوەمەڵاینێن) یەكی (4) وەزارەتیان بەردەكەوێت.
 پێشینەو سیاسەتەكانی پارتی ناوەندی فینلەندا:
رەنگی سەوزو روەكی سێپەڕە لۆگۆی پارتی ناوەندی (كێسكوستا)یە، كە لەنێوان راست‌و چەپ‌و لیبڕاڵ‌و كۆنسێرڤاتیڤەكاندا وەكو حزبێكی نێوانڕەو دەناسرێن.
دوای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ساڵی 2015 ئەم پارتە خاوەنی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانییە، لەو هەڵبژاردنانەدا ئەم پارتە بە‌ پلەی یەكەم دەرچوەو توانیویەتی (49) كورسی پەرلەمانی لە كۆی (200) كورسی پەرلەمانی بەدەستبهێنێت.
 بە درێژایی مێژو پارتی ناوەندی لە گەڵ سۆسیال دیموكرات‌و چەپەكان‌و لیبڕاڵەكاندا هەماهەنگی هەبوە‌و زیاتر لە گەڵ ئەواندا بەشداری لە حكومەت كردوە.
بەڵام ئێستا هەلومەرجێكی تر هاتۆتەپێشەوەو ستراتیژیەتی خۆی بۆ پێكهێنانی حكومەت گۆڕیوە. بۆ دەربازبون لە قەیرانی ئابوری‌و گۆڕانكاری لە هەندێك بڕیاری سیاسی خۆیان خەریكی دامەزراندنی حكومەتێكی سێ قۆڵی لەگەڵ پارتی فینلەندییە رەسەنەكان‌و هاوپەیمانی نیشتیمانیدان.
تائێستا ئەم پارتە توانیویەتی (24) جار پۆستی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران‌و (3) جاریش پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار بەدەستبهێنێت.
ئایدۆلۆژیاو پێناسەی پارتی ناوەندی فینلەندی:
پارتی ناوەندی كە پێشتر بە یەكێتی گوندنشیانان بەناوبانگ بو ئایدیۆلۆژیاكەی لەسەر بنەمای گەشەكردنی دێموكراسی‌و پشتیوانی لە جوتیارو هەژاران دامەزراوەو لایەنگری ئابوری بازاری ئازادو دەسەڵاتی زیاتری خاوەن زەوییەكانە.
 ئامانجی ئەوەیە كۆمەڵگا بە شێوازێكی دەسەڵاتی دابەشكراو بەسەر ناوچەكاندا دێسانترالیزە بكرێت، كە تیایدا خۆبەڕێوەبەرایەتی خۆجێیەتی حكومەتە ناوچەییەكان‌و هەرێمەكان دەبێت ئازادیەكی فراوانی (لا مەركەزی)یان پێ بدرێت كە لەسەر بناغەی ئابوری بازاڕ بڕوات بەڕێوە.
 ژمارەی ئەندامەكانی نزیكەی 163000 ئەندام دەبێت. 
چین‌و توێژە جیاوازەكان بەمشێوەیە پشتیوانی لەم پارتە دەكەن:
28% بەساڵاچوان‌و خانەنشینان، 23% كرێكاران، 18% بەرپرسان، 10% جوتیاران، 9% لاوان‌و خوێندكاران، 8% خاوەن كارو كۆمپانیاكان، 4% ئەوانی تر.
بەپێی بەرنامەی سیاسی خۆیان پارتی سەنتەر یاخود ناوەندی كاردەكات لەپێناو نەهێشتنی بێكاری‌و دابینكردندنی بیمەی كۆمەڵایەتی‌و چەسپاندنی دادپەروەری كۆمەڵایەتی..
 لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ئەمساڵی 2015دا سەرۆكی پارتی سەنتەر (یوها سپیلا) وەكو براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكان ئەوەی خستەڕو كە ئامانجی سەرەكی حزبەكەی تا كۆتایی ساڵی 2020 كۆتایی هێنانە بە كێشەی دارایی فینلەندا، لەچوارچێوەی بەرنامەیەكی هاوبەشدا كە لەگەڵ دو لایەنەكەی تردا بڕیاری لەسەر ئەدەن، لەو ماوەیەدا ئەو سێ لایەنە لەسەریانە كۆتایی بە قەرزەكانی دەوڵەت بهێنن‌و ئابوری وڵاتەكەیان بەهێزتر بكەن.
كێشەی بێ كاری ئەبێت چارەسەر بكات‌و پارتی سەنتەر لە بەرنامەیدایە كە لەو ماوە دیاری كراوە نزیكەی (200 هەزار) هەلی كار بۆ هاوڵاتیانی فینلەندی دابین بكات.
یەكێك لە گەورەترین دەستكەوتەكانی پارتی ناوەندی سازكردنی رێفۆرم لە یاسای كاردا بوە.
دوای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ساڵی 1999 ئەو بەڵێنانەی كە بە دابویان بە خەڵكی لە چوارچێوەی پرۆژەی جیاواز جێبەجێ كراون.. لەو ماوەیەدا توانیویانە چاكسازی لە بازاڕی كارو شێوازی ئیشكردنی سەندیكاكان بكەن...
جگە لەمانە لە بەرژەوەندی كرێكاران چاكسازیی ریشەییان لە سیستەمی كاركردن‌و یاسای كار‌و گرێبەستەكان كردوەو توانیویانە ئەو گۆڕانكاریانە ئەنجام بدەن.
پارتی سەنتەر ئەندامی گروپی لیبراڵ دیموكراتەكانی ئەوروپاو ئەندامی ئەنجومەنی پارتە ناوندییەكانی ئیسكەندینافیایە.
نزیكە لە پارتە لیبڕاڵەكانی وەك پارتی سەوز (ژینگە)و پارتی گەلی سویدی.. ئەم پارتە پشتیوانی لە پرۆسەی خوێندنی زۆرەملێی زمانی سویدی بۆ وڵاتەكەی دەكات كە زمانی سویدی لە تەنیشت زمانی فینلەندی وەكو زمانی دوەم بەكاربهێنرێت‌و پشتیوانی لە فرەكولتوری دەكات...
سەرۆكی ئێستای پارتی سەنتەر ناوی (یوها سیپیلا)یە لە ساڵی 2012 بوە بە 14هەمین سەرۆكی ئەو پارتە، بۆ رێكخستنەكانیان لە فینلەندا 20 بازنەی سەرتاسەریان هەیەو خاونی 9 رێكخراوی وەك ژنان‌و گەنجان‌و خانەوادەو ئەوانی ترن.
ئا/ سەباح عەباس


28/05/2015 بینین: 132180
 
زیاتر
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە
چەكدارانی "داعش" زیندانی تەدموریان تەقاندەوە كە بەقسەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئەم زیندانە یەكێك بوە لە سیمبولەكانی سەركوتكاری دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە هەشتاكانی سەدەی رابردوەوە....
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە
"رۆشتنی چەكداران بۆناو گروپە تیرۆرستییەكان لەوانە رێكخراوی داعش بە بەراورد بە ساڵی رابردو بە رێژەی 70% زیادی كردوە" بانی كی مۆن ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان وای راگەیاند....
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق
عێراق کەمێک گەورەترە لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکا، شارەزایانیش دەڵێن: لە ئێستادا عێڕاق بۆ سێ پێکهاتەی سەرەکی دابەشبون، ئەوانیش کوردەکان کە رێژەی (17%)ی وڵات پێک دەهێنن، لەگەڵ سوننە کە (20%)ی عێراق پێکدەهێنێت و شیعەش گەورەترین بەشی هەیە کە (60%)ە....
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''
"لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە"...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...
واشنتۆن كوبای لە لیستی پشتیوانانی تیرۆر دەرهێنا
ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا ئەمڕۆ هەینی ناوی كوبای لە لیستی ئەو وڵاتانە دەرهێنا كە "پشتیوانی تیرۆر" دەكەن....
سەدان كۆچبەری نایاسایی لە كەناراوەكانی ئیتالیا رزگاردەكرێن
هێزە هاوبەشەكانی یەكێتی ئەوروپا لە كەناراوەكانی سەقەلیە لە ئیتالیا (741) كۆچبەری نایاساییان رزگاركرد....
سوریا؛ بەری نوسرە شاری ئیدلەب كۆنتڕۆڵ دەكات
بەرەی نوسرەی سەر بە رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدە شاری ئیدلەب لە سوریا بە تەواوەتی كۆنتڕۆڵ دەكات‌و بڕیاریش دەدات هێرش نەكاتە سەر وڵاتانی رۆژائاوا....
لیبیا؛ داعش گەورەترین بنكەی ئاسمانی لە شاری سەرت کۆنتڕۆڵکرد
داعش كۆنتڕۆڵکردنی گەورەترین بنكەی ئاسمانی لە شاری سەرتی لیبیا رایدەگەیەنێت، فڕۆكە جەنگیەكانی ئەو وڵاتەش بۆردومانی مۆڵگەكانی داعش لەو شارە دەكەن....
یەمەن؛ هۆزە میلیەكان شاخی عەریش-یان كۆنتڕۆڵ كرد
هۆزە میللیەكانی یەمەن شاخی عەریش-یان لە پارێزگای تەعز لەدەست حوسیەكان دەرهێنا، لە شاری حەدیدەش دەیان چەكداری حوسی كوژران. ...
فینلەندا.. حكومەتی نوێ راگەیەندرا
"پێكەوە بۆ بنیاتنانەوەی فینلەندا 2025" ئەمە ناونیشانی ئەو حكومەتە نوێیەیە كە لە فینلەندا پێكهێنرا....
یۆنان‌ و وڵاتانی‌ قه‌رزده‌ر له‌ رێککەوتن نزیك ده‌بنه‌وه‌
سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ یۆنان رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ رێکكه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاته‌ قه‌رزده‌ره‌كان‌ و سندوقی‌ دراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی، نزیك بوه‌ته‌وه‌، ده‌شڵێت: گه‌شبینه‌ به‌وه‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ قه‌یرانه‌ ئابورییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات....
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئیدانه‌ی په‌لاماردانی رۆژنامه‌نوسان ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئیدانه‌ی په‌لاماردانی رۆژنامه‌نوسان ده‌كات له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان و داواده‌كات، سه‌رجه‌م ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ ئازاد بكرێن كه‌ زیندانین یاخود رفێندراون....
سعودییە؛ رێژەی لە سێدارەدان بەرز دەبێتەوە
بڕیارده‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ له‌سێداره‌دان له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا ده‌ڵێت: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی له‌سێداره‌دان له‌سعودییه‌ مایه‌ی نیگه‌رانییه‌ و ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی بۆچونی كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌....
وەزیری دەرەوەی سوریا: فه‌ره‌نسا چوار ساڵه‌ پشتگیری تیرۆر ده‌كات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ره‌خنه‌ له‌ توركیا ده‌گرێت و فه‌ره‌نساش به‌ پشتگیریكردنی تیرۆر تۆمه‌تبار ده‌كات، داواش ده‌كات هه‌ماهه‌نگی فراوان هه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش....
هندستان؛ زیاتر لە هەزار کەس دەبنە قوربانیی گەرما
شه‌پۆلی‌ گه‌رما له‌ هندستان به‌رده‌وامه‌ و ژماره‌ی‌ قوربانییه‌كان (1100) کەسی تێپه‌ڕاند و ناوه‌نده‌كانی‌ كه‌شناسیش هۆشداری‌ ...
یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا (6500) دۆلار له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر كۆچبه‌رێكدا ده‌دات
یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا داوا له‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ ده‌كات ئه‌و (40)هه‌زار كۆچبه‌ره‌ سوری‌ و ئه‌ریتریه‌ی‌ کە خۆیان گه‌یاندوه‌ته‌ یۆنان و...
ئێران داوای‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ واده‌ی‌ گفتوگۆی ئەتۆمی ده‌كات
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی‌ گفتوگۆ ئه‌تۆمییه‌كان، ئێران ده‌ڵێت له‌ واده‌ی‌ دیاریكراودا گفتوگۆكان كۆتایی‌ نایه‌ن و ئەمەریکاش...
 1      
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبەجێدەکات
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێدایە
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت
نەتەوە یەكگرتوەكان: 85 هەزار كەس لە رومادی هەڵاتون
واشنتۆن كوبای لە لیستی پشتیوانانی تیرۆر دەرهێنا
سەدان كۆچبەری نایاسایی لە كەناراوەكانی ئیتالیا رزگاردەكرێن
قەتەر لە بەغدا باڵیۆزخانە دەكاتەوە
پلاتەر بۆ جاری پێنجەم وەك سەرۆكی (فیفا) هەڵبژێردرایەوە
لەبارەی هەڵبژاردنەكەی (فیفا)وە
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فیفا كەوتە قۆناغی دوەم
مەرجەعیەتی شیعە: دورنییە جەنگێكی خوێناوی هەڵگیرسێت
''کۆمپانیاکانی نەوت ئامادەن بودجەی یەک ساڵی هەرێم بدەن''
سلێمانی؛ كۆنگرەی سێیەمی ئازادی ژنانی كوردستان بەڕێوەدەچێت
بەوێنە؛ سەردانی وەزیری دارایی بۆ لای خانەنشینان
هەولێر؛ سەندیكای پارێزەران بایكۆتی كۆنگرەی دادوەری دەكات
پسپۆڕێكی بواری تیرۆر: داعش تەنها لە شەڕی كۆڵان بە كۆڵان شارەزایە
سوریا؛ بەری نوسرە شاری ئیدلەب كۆنتڕۆڵ دەكات
كۆمەڵی ئیسلامی سێیەمین كۆنگرەی خۆی دەبەستێت
هەڵەبجە؛ روداوێکی هاتوچۆ پێنج کەسی کردە قوربانی
حەویجە؛ داعش هێزێكی تایبەت بە سزادانی ژنان پێكدێنێت
لیبیا؛ داعش گەورەترین بنكەی ئاسمانی لە شاری سەرت کۆنتڕۆڵکرد
یەمەن؛ هۆزە میلیەكان شاخی عەریش-یان كۆنتڕۆڵ كرد
جۆش ئارنست: ئەمەریكا بەرپرس نیە لە ئاسایشی عێراق