بانێكه‌و دوهه‌وا
|
خه‌ندان محه‌مه‌د جه‌زا
بێلایه‌نی‌و دادوه‌ری دو مه‌رجی سه‌ره‌كین، كه ده‌بێت له‌لای هه‌ر سه‌رۆكێك خۆی نمایش بكات، چونكه ده‌بێت هه‌مو هاوڵاتی و هاونیشتمانییه‌ك به‌یه‌ك چاو سه‌یر بكات‌و ئه‌گه‌ر حوكمیكردن ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی عادیلانه حوكمیان بكات. ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردودا بینیومانه جێگای ئه‌وه‌یه هه‌ڵوێسته‌یه‌كی به‌دیاره‌وه بكه‌ین له‌مه‌ڕ لێدوان‌و حوكمه‌كانی كاك مه‌سعود به‌رزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان. به‌ڵام لێدوان‌و حوكمه‌كانی به‌ڕێزیان زیاتر له‌به‌رپرسیارێتی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستاندا ده‌بینرێته‌وه نه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم.
ئه‌وه ماوه‌ییه‌كی دورودرێژه سه‌رۆكی پارتی دیموكرات، پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی وه‌رگرتوه و له‌م پۆسته‌دا نابه‌رابه‌ر مامه‌ڵه‌ده‌كات: بۆ نمونه دو كه‌یسمان هه‌یه: یه‌كه‌میان كه‌یسی (سه‌رۆ قادر)، ئه‌ندامی باڵای پارتی دیموكرات: كه‌ڕاسته‌وخۆ له‌كه‌ناڵه‌كانه‌وه به‌هه‌مو خه‌ڵكی كوردستانی وت: "........" ببورن له‌نوسینیشدا پێم شه‌رمه دوباره‌ی بكه‌مه‌وه. كه‌یسی دوه‌م كه‌یسی (عه‌دانان عوسمان) په‌رله‌مانتاری لیستی گۆڕان، كه له په‌رله‌ماندا داكۆكی له خه‌ڵكی كوردستان كردوه‌و ده‌سته‌و تاقمێكی چه‌ته و تیرۆركار و خه‌ڵك بكوژی (دژه‌تیرۆر) به‌میلیشیا له قه‌ڵه‌مداوه و له‌به‌رامبه‌ریدا داوا ده‌كات سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵوێست وه‌رگرێت و لێكۆڵینه‌وه بكات. له‌ماوه‌ی گرتنی ئه‌م پۆسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا نه‌ك بێلایه‌ن نه‌بوه، به‌ڵكو هه‌ستاوه به‌چاو نوقاندن به‌رامبه‌ر كه‌یسی یه‌كه‌م‌و دروستكردنی هه‌ڵا له‌سه‌ر كه‌یسی دوه‌م، هیچ هه‌نگاوێكمان نه‌بینی (سه‌رۆ قادر)ی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌سه‌ر سوكایه‌تیی كردن به‌هه‌مو كورده‌وه مه‌حكوم بكات. كه بۆ من ئه‌وه سوكایه‌تی بو به هاوڵاتیانی كوردستان، سوكایه‌تی بو به‌كه‌س‌و كاری شه‌هیدان‌و به مناڵ‌و پیر‌و پێشمه‌رگه‌ش... كه‌چی پێشمه‌رگه به‌رامبه‌ر ئه‌م سوكایه‌تیه بێده‌نگ بو، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ریدا ده‌ڵێت: "عه‌دنان عوسمان ده‌بێت له كوردستان ده‌ركرێت"، ئه‌گه‌ر چی راسته‌وخۆ واناڵێیت، به‌ڵام قسه‌كانت ئه‌م ده‌لاله‌ته ده‌گه‌یه‌نن.
ئارگیومێنتی دوه‌می من ئه‌مه‌یه: له‌ماوه‌ی رابردوی سه‌رۆكایه‌تی‌و حوكمی خۆتاندا به‌درێژایی ساڵانێكی زۆر چه‌ندین جار رێكخراوه‌كانی ژنان كه‌مپه‌ینیان كرد‌و هاتنه به‌رده‌م په‌رله‌مان! چه‌ندین جار كۆمه‌ڵه‌ی زیندانیه سیاسیه‌كان داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی موچه‌یانكرد! جارێك نه‌مان بینی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌كه‌ی ئێوه چ وه‌ك جێگر چ وه‌ك سه‌رۆك به‌ره‌وڕوی خه‌ڵك بچێت‌و داواكانیان وه‌رگرێت. به‌ڵام له‌مجاره‌دا بینیمان چۆن خه‌ڵكیان كۆكرده‌وه و سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی كرد له‌و سیناریۆیه‌ی ده‌یه‌وێت كاك (عه‌دنان عوسمان) ئازار بدات. ئینجا ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان پێ بڵێم كه ئه‌مه‌ی دوه‌میان گرنگ لایه‌نداریه‌كه نیه، به‌ڵكو پڕاو پڕ خه‌مه‌كانی به‌عسمان لازیندو ده‌كاته‌وه كه كۆیان ده‌كردینه‌وه‌و ده‌یان وت خۆپیشاندان بكه‌ن‌و بڵێن بمرێت خومه‌ینی، بۆ من گه‌وره‌كردنی ئه‌م پرسه‌و ره‌فتاری ته‌جنیدكردنی خه‌ڵك بۆ سه‌رجاده، به‌تایبه‌ت موه‌زه‌ف‌و كارمه‌نده‌كان، هیچ جیاواز نیه له‌و ره‌فتاره‌ی به‌عس ده‌یكرد.
ئه‌م دو نمونه‌یه به‌سه بۆئه‌وه‌ی داوا له‌به‌ڕێزتان بكه‌م، به‌هه‌ردو سیفه‌تی دادوه‌ری و بێلایه‌نی خۆتاندا بچنه‌وه.. تۆ راسته ئێستا له‌پۆستی سه‌رۆكایه‌تیدایت، به‌ڵام گرنگ پۆسته‌كه نیه گرنگ ئه‌دائی پێویسته له‌و پۆسته‌دا، تكایه بۆ هه‌ڵمه‌تێكی هه‌ڵبژاردن شه‌رعیه‌تی خۆتان له‌ده‌ست مه‌ده‌ن به‌پێڕه‌وی نا عه‌دالانه‌و سیاسه‌تی بانێك‌و دوهه‌وا، چونكه ئیدی هاوڵاتی ناچار ده‌كه‌ن رێزی یاساكانتان نه‌گرێت، ئه‌و یاسایانه‌ی كه به‌رده‌وام پێشێلكاریان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت.
|
|
|