لیژنه‌کانی لێکۆڵینەوە و ئاسوده‌یی رێکخراوەکانی ژنان

خه‌ندان محه‌مه‌د جه‌زا

خۆشحاڵانە لەسەرداوای سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمان لیژنەیەك پێكهێنرا، سەبارەت بەو رەشەکوژیەی شاری سلێمانی و دەرەنجامە سەرەتایەکان دەریان خست:
کە خەڵکانێکی گێرە شێوێن و نەزان بەم کارە هەڵساون و لەنێویشیاندا شەهید رێژوان و سورکێو وشێرزاد و زمناکۆ و... سەر بەجوندل ئیسلامن و داوای چالاکیان لێکراوە، بەڵام ئەمان جێبەجێێان نەکردوە بۆیە لەپشتەوە وه‌ک دیاریه‌ک بۆ نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵ سه‌ریان بڕین.

هەمومان وەکو وانەی "دۆی داده‌ ئاوی زۆره‌" دەرەنجام و ماندوبونی لیژنەکانمان لەبەرە، هیچ پێویست ناکات حکومەت و پەرلەمان و حاکمه‌ داوێنپیس و به‌رتیلخۆره‌کانی ده‌سه‌ڵات خۆیان ماندو کەن.. ئێمە باش باش دەزانین کە دەنگ هەڵبڕینی خەڵکی سڤیل و ئاشتیخوازی کوردستان دەستێکی لەپشتە، ئەو گەنجانەش گێرەشێوێنن و سەر بەتاقمەکانی ئەنسار و ئیسلام و جوند و سوپای پاسدارانی ئێران و میتی تورکین... ئیتر به‌سه‌ و که‌مێک شوره‌ییتان به‌خۆتان بێت.

دڵنیاشین حکومەتەکەی خۆمان دڵسۆزە و ئەوەتا دەستی کردوە بەچاکسازی و ناپاکان لەناو میلەتا بەسزای دەسەڵات دەگەیەنێ.

ئاشکرایە گێرەشێوێنەکان داوای بیرە نەوت و کۆمپانیا و حسابی بانقی دەکەن... به‌ڵێ زمناکۆ و شێرزاد و سورکێو و رێژوانیش چه‌تونانه‌ گه‌وره‌ ببونایه‌ له‌وانه‌ بو عاشقی کچه‌ ناشیرینه‌کانی ئه‌و به‌رپرسه‌ درۆزنانه‌ی کوردستان بونایه‌، ببونایه‌ته‌ مه‌ترسی بۆسه‌ر ئه‌منی قه‌ومی و ببونایه‌ته‌ شه‌ریکی سه‌فاره‌ته‌کانی بنەماڵە ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و داوای پۆستی حه‌ساسیان بکردایه‌!

ئەوە رێژوان داوای کورسی دەسەلاَتی دەکرد دەی ویست ببێ بە وەزیر، ئەوە ئەو گەنجە گێرەشێوێنانە داوای نەمانی کارەبا و بڕینی موچەکانیان دەکەن، داوای کاولکردن و بەهەدەر بردنی سەروەت و سامانی خەڵکی دەکەن داوای پاراستنی سەرەک جاش و ئەنفال چیەکان دەکەن... به‌ڵێ ئه‌و گه‌نجانه‌ له‌شه‌ست و حه‌فتاکان و نه‌وه‌ته‌کانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه‌، بگره‌ به‌ر ‌له‌دایک بونه‌وه‌ خیانه‌تکار بون، فایلدار بون بۆیه‌ به‌سزای گه‌ل و شۆڕشی چه‌واشه‌یان ده‌گه‌یه‌نن!

بۆ من وه‌ك ژنێك لەهەموی گرنگتر هەڵوێستی رێکخراوەکانی ژنانە، پێ دەچێت هاوڕابن لەگەڵ ئەنجامی لیژنەکانی دەسەلاَت...
 
پێ دەچێت کوشتن و دەستدرێژ و گولەبارانکردنی گەنجان و منداڵانی کورد کێشەی ژنان نەبێت! ته‌نها ئه‌قڵی ئه‌م رێکخراوانه‌ له‌مه‌سه‌له‌ی خه‌ته‌نه‌ و شوکردندا کورتده‌بێته‌وه!‌... پێ دەچێت سەرفکردنی سەدەها هەزار دۆلار بەدرێژای بیست ساڵی رابردو بۆ کۆنفراسه‌کانی دژ بەتوندوتیژی تەنها بۆ مرۆڤە مێینەکان تێی گه‌یشتبن، به‌شداری سیاسیش لای ئه‌وان ته‌نیا چه‌ند کورسیه‌کی کۆتابێت که‌چه‌ند ژنه‌ بوکه‌شوشه‌یه‌کی ترسنۆکی بخه‌نه‌سه‌ر بۆ رازاندنه‌وه‌ی مه‌جلیسی پیاوه‌ دڕنده‌کانی ده‌سه‌ڵات...

نازانم پرسیار لەکێ بکەین؟ ئایا ئێمە چه‌ند ساڵه‌ هەڵە لەم رێکخراوانە گەشتوین یان ئەوان ئێمەیان فریودابو؟ ئاخر لە پەیڕەو پرۆگرامی سەدەها رێکخراودا نوسراوە دژ بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤین! گوایه‌ هه‌موتان درۆتانکرد؟

دەزانن هەموتان شیعاری سەر لاپەڕەکانتان بۆ وەرگرتنی بودجە خەیاڵیەکان نوسراوە دژی توندوتیژی... کوا ئه‌و ژنه‌ به‌توانا و جه‌ربه‌زانه‌ی داوای پۆستی وه‌زاری و کورسی په‌رله‌مانی ده‌که‌ن؟ پێتان وایه‌ ئەو قەسابخانە و کوشتارگەیەی شاری سلێمانی له‌هه‌ساره‌یه‌کی تر روده‌دات و ئێوه‌ کارتان پێوه‌یه‌ نیه‌؟

بەڵکو لەپەنا رۆحی ئێوەدایە و بەبەرچاوی هەموتانەوەیە و له‌ته‌نشت باره‌گا و باڵه‌خانه‌کانتانه‌وه‌ ئاپۆڕه‌ی جه‌ماوه‌ر تێپه‌ڕ ده‌کات...

جێی سەر سوڕمان نیە کە رێکخراوی یەکێتی ژنان و یەکێتی ئافرەتان بێ هەڵوێست بن، چونکە ئەوان سەر بە تاقم و دەستەو لیژنەکانی پاراستن و دەزگا لاوفڕێنه‌که‌ی زانیارین، خۆ ناکرێ بێنە قسەو دژ بەو توندوتیژیە بوەستن... بەڵام ئەی ئه‌وانه‌ی تر که‌ سەدەهای ترتان بەپێی مۆڵەتەکانتان بێت لە وەزارەتی ناوخۆ، بێ لایەنن و داهێنه‌ری مەدەنیه‌تن و مافی مرۆڤه‌کانی کوردستان به‌بێ ئێوه‌ به‌ربه‌ڕۆشنایی هه‌ڵناهێنێت... یان ئێوه‌ ته‌نیا بۆ شه‌ڕه‌ دگڵدان و راوه‌ تانجی مه‌لاکانی ده‌سه‌ڵات ده‌بنه‌ مه‌سخه‌ره‌و موسه‌خرترین تنۆکی نێو گه‌مه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌؟

دیاره‌ پرسیاری وردتان له ‌سه‌رۆکه‌ قه‌شه‌نگه‌کانتان کردوه‌ چ ده‌م لیژنەکان ده‌که‌ونە لێکۆڵینه‌وه‌ و ئینشاء الله ئه‌نجامه‌کانی باش ده‌بێت! پێ دەچێت ئەو چاکسازیەی بارزانی و تاڵەبانی باسی لێ دەکەن رەشەکوژی گەنجان بێت، دیارە ئەوان پێان وایە چاکسازی دەبێ لەنێومیلەتا بکەن نه‌ك ده‌سه‌ڵات. ئەوە زمناکۆیە بەشوێن پارویەک نان و تروسکەیەک روناکی کارەبادا دەگەڕێ نەک کوڕانی سه‌رۆکه‌کان، ئەوە شێرزاد و رێژوانن بەشوێن ئازادیا دەگەڕێت، نه‌ك سه‌رشۆڕ و چاوشۆڕه‌کانی به‌رده‌رگه‌ی پیاوانی پۆست به‌خشی ده‌سه‌ڵات... ئەوە سورکێوە دەخوازێ پاش تەواوکردنی زانکۆ بێ کار نەبێت، نه‌ک بێکار و رێگر و جێگره‌کانی ده‌سه‌ڵات.

گەر بڕیارە رێکخراوەکانی ژنان تەنها لەسەر کورسیە چەرمەکان و مێزە باڵا بەرزەکانەوە پارێزگاری لە مرۆڤەکان بکەن، ئه‌وا نەمان گەرەکە. لەم روداوە خوێناویەدا سەلماندیان کەتا چ ئاستێك دژ بە پێشێلکاروی و دژ بەتوندوتیژین! ئەوەی جێی سەرسوڕمانه‌، ژنان داوای پلەوپایەی سیاسی و دەسەڵات دەکەن! گەر لە بارودۆخێکی ئاوادا ئەوان هەڵوێستان نه‌بێت، دەبێت به‌که‌ڵکی کام کایه‌ی سیاسی بێن و کام پله‌وپایه‌ به‌باڵای به‌رز و به‌ژنی ناسکیان رێبکات؟ به‌دڵنیایه‌وه‌ ئه‌و پۆستانه‌ی کۆمه‌ڵگای نێرسالاری پێی خۆشه‌!
 
من لێرەوە بەدایکی ریژوان و سورکێو و شێرزاد و زمناکۆ دەڵێم خەم مەخۆن چاک سازیەکەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ شەمەندەفەرەکەی سلێمانیدا دەگات، بکوژانی رۆڵەکانیشتان لەلایەن رێکخراوەکانی ژنانەوە دەدرێنە دادگا...


22/02/2011 بینین: 1911
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
کێ لەقیطە لەکوردستان ...
جه‌نابی سه‌رۆكی په‌رله‌مان
"ئۆقیانووسێك له‌تاوان"... توێژینه‌وه‌یه‌ یان رۆمان؟...
مه‌مله‌كه‌تی بێ دادگا...
یه‌ك كرده‌وه‌و دو مێژو، دیموكراسییه‌تی ئه‌مڕۆ ‌و دیكتاتۆریه‌تی دوێنێ...
بانێكه‌و دوهه‌وا...
بارودۆخی ره‌گه‌زی مێ له‌باشوری كوردستاندا...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...