شنۆ عوسمان
چۆن ده‌ست پێبكه‌ین؟ له كوێوه ده‌ست پێبكه‌ین؟ گرنگه چی بكه‌ین؟ ئه‌گه‌ر چاكسازی بو به ئه‌رك كێ جێبه‌جێی ده‌كات؟
به‌شێك له ئیسپاتی گه‌نده‌ڵی له‌لای هاوڵاتیان، هه‌ستكردنه به‌وه‌ی به‌رپرسێك پۆسته‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و ژیانی. ئه‌مه پێناسه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵیه له‌ڕوی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌كادیمی، ئه‌مه هه‌ستی هاوڵاتیانه و ته‌عبیری لێده‌كه‌ن ئه‌م هه‌سته‌ش بێگومان به‌شێكی له به‌ڵگه بینراوهكانهوهیه بۆیه له ئه‌مڕۆی كوردستاندا مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی له ئاستێكدایه تاڕاده‌یه‌كی زۆر سه‌لماندن و پێناسه‌ی ناوێت. ئه‌م ئاشكرا بونه‌ش ده‌ستپێكردنی قۆناغی یه‌كه‌می چاكسازییه، درككردن به گه‌نده‌ڵی و زه‌روره‌تی چاكسازی داواكارییه بۆ به‌ڕێوه‌بردنێكی باش.
ره‌هه‌نده‌كانی به‌ڕێوه‌بردنێكی باش چیه؟
به‌ڕێوه‌بردنی باش یان سه‌ركه‌وتو دامه‌زراوه‌كان و كاروباری گشتی كۆمه‌ڵگا وابهستهدهكات به ژیانی تایبه‌تی تاكوكۆمهڵگا، ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ش كه له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌كانی تاك دروستی ده‌كات بریتی ده‌بن له گۆڕانی فه‌رهه‌نگ و كه‌لتور بۆ باشكردنی تێڕوانینی تاك بۆ هه‌ڵگرتنی گیانی به‌پرسیارییه‌تی و به‌رهه‌مهێنان و به باشتر به‌ڕێوه‌بردنی ئیش و كاره تایبه‌تیه‌كانی تاك خۆی. به‌دیوێكی تردا ئیداره‌كردنی باش و ته‌ندروست كارده‌كاته سه‌ر وێنای رێكخستنی بارودۆخی ئیش و كاره ئیداریه‌كان و دابه‌شبونی ئیش و كاره‌كان به‌پێی شاره‌زایی و لێهاتویی له سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی كۆی سیسته‌می سیاسی‌دا. ئه‌مانه‌ش سه‌رجه‌میان ژیانی تاك و كۆمه‌ڵ ده‌گرێته‌وه به دامه‌زراوه جیاوازه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگاشه‌وه.
ئایا چاكسازی ئابوری گرنگه یان چاكسازی ئیداری یان سیاسی؟
هه‌ر كام له‌م چه‌مكانه بگرین ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌وی تریانه و پێویستی به‌چاكسازی هه‌یه خۆئه‌گه‌ر بڕیار بده‌ین كه چاكسازی ئابوری بكه‌یه‌نه سه‌رمه‌شق ئه‌وا پێویستیمان به ئیدارهكردنێكی دور له گه‌نده‌ڵی هه‌یه تاسه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سیاسه‌تێكی ئاشكرا‌و واقیعی و رونمان پێویسته. كه‌واته ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ خاڵی بنه‌مایی كه چاكسازی سیاسی سه‌ره‌تا و به‌ده‌ستهێنه‌ری هه‌مو چاكسازیه‌كانی تره، چونكه چۆنایه‌تی ئیداره‌كردنی (سیاسیه‌ت، ئابوری، رۆشنبیریهت و كه‌لتور) له سیستمی حوكمڕانیدا سه‌لیقه‌و بڕیاره له غیابی داڕشتن و ئیداره‌ی سیاسه‌تكردنێكی گونجاو‌دا بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌و كایانه كاریگه‌ری بۆسه‌ر ره‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌بێت.
پلانێكی واقیعی بۆ پێشوازی كردن له چاكسازی:
به‌شێك له‌و پلانه بریتیه له دیاریكردنی وێنایی ئاینده‌یی بۆ پێشوازی كردن له پلانی چاكسازی ئه‌ویش له رێگای جیاكردنه‌وه‌ی بازنه‌كانی چاكسازی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بهشێكیتریشی خۆی له بازنه‌كانی گه‌شه‌پێداندا ده‌بێنێته‌وه، گه‌شه‌پێدانیش له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی واته بێ جیاكردنه‌وه‌ی شار له گوند و شارۆچكه‌كان. چاكسازی كردنیش له شێوازی سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردن.
باوه‌ڕهێنان به گرنگی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی واته دروستبونی ئیراده وه‌كو مه‌رجێكی سه‌ره‌كی به‌ره‌نگاربونه‌وه ئه‌ژمار ده‌كرێت، كه‌واته هه‌ستی مرۆڤه‌كان بڕیار ده‌دات، ئه‌م هه‌سته‌ش ده‌بێت بگۆێزرێتهوه له‌نێوان هاوڵاتیان بۆ سه‌ركرده‌كان. له‌دواجاریشدا باوه‌ڕهێنانی گشتی وه‌كو گۆڕانكاریه‌كی جه‌وهه‌ری له گیان‌و بیر و ره‌فتاری ئه‌و كه‌سانه‌دا دروستده‌بێت كه هه‌ست به‌بونی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن. به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیش خۆی له ئیراده‌ی سیاسی‌دا ده‌بینێته‌وه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر باشكردنی یاساكان و شه‌رعیه‌ت نه‌دان به‌گه‌نده‌ڵی به‌رێگای یاسا و ئاكتیڤكردن و سه‌ربه‌خۆكردنی په‌رله‌مان و جیاكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی داوه‌ری گشتی له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و پێدانی هێز و توانا به جومگه سه‌ره‌كیه‌كانی حكومه‌ت. واته خستنه كاری سیاسه‌تی تایبه‌ت به‌كاركردن بۆگه‌یشتن به‌و ئامانجانه.
سیاسه‌تی تایبه‌ت به به‌هێزكردنی كاركردن
له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌رۆكی گرتون یه‌كێك له‌و پلانانه‌ی جێبه‌جێیان كردوه‌و تاڕاده‌یك سه‌ركه‌وتوبون له‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كه‌م بكه‌نه‌وه، جێبه‌جێ كردنی پلانی راویژكارییه، به‌و مانایه‌ی كاروباره‌كان و پلانه‌كان خواستراون له‌لایه‌ن خه‌ڵك و هاوڵاتیان، به‌ڵام به‌سه‌رپه‌رشتی حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌مه‌رجی كه‌مترین ده‌ست تێوه‌ردانی سیاسی. لێره‌دا كۆمه‌ڵێك رۆڵ ده‌رده‌كه‌وێت بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی راوێژكاری. رۆڵی په‌رله‌مان و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و مینبه‌ره دیینیه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی تری وه‌كو زانكۆكان و میدیاكانیش ده‌توانن به‌ڕێگای توێژینه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان به‌فیعلی بهشدایبكهن له پێشوازی كردن له چاكسازی به‌و ئامانجه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و پێشوازیكردن له چاكسازی ببێته كه‌لتور و له‌ده‌رونی مرۆڤه‌كاندا بنیاتبنرێت.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی لێكچونێك له سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگاكاندا هه‌یه، ده‌كرێت سود له ئه‌زمونی وڵاتانی سه‌ركه‌وتو ببینین، ئه‌مه‌ش بڕیار و خواسته‌كانی ده‌سه‌ڵاته تاكوێ ئاوات ده‌خوازێ و كام وڵات ده‌كاته نمونه‌ی باڵا و ئه‌زمونه‌كه‌ی بۆ كوردستان ده‌گوێزێته‌وه. له‌كاتێكدا هه‌ندێ له‌و چاره‌سه‌رانه بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی زۆر خۆماڵین و ته‌نها ئیراده و بڕیاری سیاسی ده‌وێت.
بنه‌ما گرنگه‌كانی هاوكاری بۆ چاكسازیكردن
تاكه ده‌زگای ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بازنه‌یه كه رۆڵی هه‌مویان ئاشكرا ده‌كات میدیاكانن.
|