خۆپیشاندانی خوێندکاران

مه‌لا فه‌رمان

دور له‌ هه‌مو کاریگه‌ریه‌کی سیاسی و حیزبی ده‌مه‌وێ وه‌ک شاره‌زایه‌ک له‌ بواری په‌روه‌رده له‌ ئه‌وروپا و کوردستان،‌ به‌ کورتی‌ باس له‌ هۆکاری خۆپێشاندانی خوێندکاران بکه‌م.

باسکردنێکی زۆر کورت
له‌ 2005 وه‌ زۆر بابه‌ت و پرۆژه‌م له‌ بواری په‌روه‌رده‌ بڵاوکردۆته‌وه‌. هه‌ندێ له‌ سیسته‌مه‌کانی ئه‌وروپام رونکردۆته‌وه‌ و به‌راوردم کردوه‌ له‌گه‌ڵ سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێمی کوردستان (بڕوانه‌ رۆژنامه‌ی: هه‌واڵ، ئاوێنه‌، رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌، سایتی سبه‌ی)، هه‌ر له‌و باره‌وه‌ چه‌ند پرۆژه‌یه‌کم بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ناردوه‌، به‌ داخه‌وه‌ وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه‌. جگه‌ له‌ نوسین، سه‌ردانی مه‌یدانی چه‌ندین قوتابخانه‌م له شوێنه‌ جیاجیاکانی هه‌ریم کردوه: سلێمانی، چه‌مچه‌ماڵ، هه‌ولێر و که‌رکوک. سه‌دان خوێندکار و مامۆستا له‌ قۆناغه‌ جیاجیاکانی خوێندن دواندوه‌. هه‌ر له‌م باره‌وه‌ باوک و دایکانی زۆر خوێندکارانم بینیوه‌. سه‌ردانی‌ ماڵی هه‌ر دۆست و ناسراوێکم کردبێت، نزیکه‌ی 20 خوله‌کێک له‌گه‌ڵ خوێندکاری ئه‌و ماڵه له‌ هه‌مو قۆناغه‌کانی خوێندن‌ له‌ باره‌ی په‌روه‌رده‌وه‌‌ خۆم خه‌ریک کردوه‌.

قۆناغی سه‌ره‌تایی
- زۆری کێشی کێته‌به‌کان به‌ تایبه‌تی وانه‌ی زانست، به‌ڕاده‌یه‌ک کێشی جانتای خوێندکارێکی پۆلی یه‌کی سه‌ره‌تایی نزیکه‌ی 5 کغم ده‌بێت. له‌ کاتێکدا له‌ ئه‌وروپا خوێندکار په‌رتوک ناباته‌ بۆ ماڵه‌وه‌، ته‌نها میوه‌ و سه‌نده‌ویچێک له‌ ناو جانتاکه‌یه‌تی؛
- بابه‌ته‌کانی په‌رتوکه‌کان له‌ سه‌روی توانای تێگه‌یشتنی قوتابیه‌وه‌یه‌؛
- زۆری بابه‌ته‌کان له‌ ماوه‌ی ساڵێکدا ته‌واو ناکرێت. له‌م باره‌وه‌ له‌ زۆر مامۆستام پرسیوه‌:
• ته‌واو کردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ چه‌ند کاتژمێری وانه‌یی ده‌وێ، یان وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ چه‌ندی بۆ داناوه‌؟ به‌ داخه‌وه‌ هه‌مویان به‌ نازانم وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌؛ له‌ ئه‌وروپا له‌سه‌ره‌تای ساڵ دیار و رونه‌.
• ئایا ده‌توانن له‌ ساڵێکی خوێندندا کتێبه‌کان ته‌واو بکه‌ن؟ وه‌ڵامیان به‌ نه‌خێر داوه‌ته‌وه‌؛ بۆ ناتوانن ته‌واوی بکه‌ن؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ک که‌متر له‌ دو ده‌وامی تێدا نییه‌. له‌ ئه‌وروپا قوتابی له‌ کاتژمێر 8 بۆ 3 (7 سه‌عات) ئێواره‌ له‌ قوتابخانه‌یه‌، جگه‌ له‌ رۆژانی چوارشه‌م و هه‌ینی له‌ 8 بۆ 1؛
• له‌ پۆلێکدا چه‌ند قوتابی هه‌یه‌؟ نزیکه‌ی 30 بۆ 60، له‌ ئه‌وروپا له‌ 15 بۆ 25 قوتابی.
• له‌ قوتابخانه‌ پۆلی تایبه‌ت به‌ یاری و که‌ره‌سته‌ی یاری هه‌یه‌؟ نه‌خێر. له‌ ئه‌وروپا بایه‌خی ته‌واو به‌م بواره‌ دراوه‌؛
• له‌ هه‌فته‌یه‌کدا چه‌ندجار قوتابی ده‌به‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌، به‌ نمونه‌ بۆ مه‌له‌وانی؟ هیچ. له‌ ئه‌وروپا به‌لای که‌مه‌وه‌ جارێک مناڵ ده‌برێته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ مه‌له‌ یان بۆ کتێبخانه‌ یان بۆ شوینیکی تر؛

قۆناغی ناوه‌ندی
جگه‌ له‌و پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه:‌

- دوای ده‌ستپێکرنی ساڵی خوێندن به‌ چه‌ند مانگێک له‌ چه‌ندین خوێندکارم پرسی بۆ بینینی کتێبی بیرکاری یان زانست. ده‌رکه‌وت ئه‌و په‌رتوکانه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌.
- دوای ئه‌وه‌ی له‌ بیرکاری هاوکاری خوێندکارێکی 6 ئاماده‌ییم کرد، داوام لێکرد دو رۆژ کیتابه‌که‌یم لابێت. که‌چی بۆ هه‌مو ساڵه‌که‌ کیتابه‌که‌ی داپێم له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ قوتابخانه‌ ته‌نها مه‌لزه‌مه‌ به‌کاردێنن.
- له‌ خوێندکارێکم پرسی بۆ مامۆستای تایبه‌تی ناگریت؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستکورتین.
- له‌ هه‌مو ئه‌م پرسیارانه‌ و ده‌یانی تر ئه‌وه‌ی زۆر نیگه‌رانی کردم بیستنی بونی واسیته‌ و به‌رزی نمره‌ی مناڵی ده‌ستڕۆکان و وه‌رگرتنیان بو له‌ زانکۆکان.

ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌شێکی زۆر که‌می پرسیاره‌کانم بون.

ده‌رئه‌نجام
له‌گه‌ڵ رای زۆرینه‌ی ئه‌و مامۆستا و خوێندکارانه‌ بوم که‌ ده‌یانگوت:
- ئه‌م سیسته‌مه‌ له‌ کوردستان پیاده ناکرێت؛
- ئاستی زانستی خوێندکار زۆر دابه‌زیوه‌؛
- دوای چه‌ند ساڵێکی تر باجی ده‌ده‌ینه‌وه‌؛
- زۆر له‌ کادیرانی په‌روه‌رده‌ بۆ ئه‌م سیسته‌مه‌ ئاماده‌ و شاره‌زا نین و له‌و ئاسته‌دا نین؛
- خوێندکاران توڕه‌ و بیزار ده‌کات.

به‌ڵێ له‌ ئه‌وروپا رێژه‌یه‌ک له‌ نمره‌کانی پۆلی 10 و 11 له‌گه‌ڵ نمره‌ی پۆلی 12 ئاماده‌یی داده‌نرێت و زۆر له‌ قازانجی خوێندکاره‌. به‌ڵام له‌ کوردستان کاتی زۆری ماوه‌، کاتێ هه‌مو که‌ره‌سته‌کان بۆ بواری په‌روه‌رده‌ دابینکرا ده‌توانرێت سود له‌و سیسته‌مه‌ ببینرێت.

توڕه‌بون و بێزاری خوێندکار لای من چاوه‌ڕوانکرا و بو، گه‌ر هه‌نگاو نه‌نرێت ساڵێکی تر توڕه‌بون زیاتر ده‌بێت، دور نییه‌ مامۆستا و دایک و باوکی خوێندکاریش بگرێته‌وه‌.

بۆیه‌ داوا له‌ پسپۆرانی په‌روه‌رده‌ و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ده‌که‌م تا کار له‌ کار نه‌ترازاوه‌ ئاوڕێک له‌و سیسته‌مه‌ بده‌نه‌وه‌.


 [email protected]


20/04/2010 بینین: 9932
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
پێشنیارەكەی گۆڕان و داواکەی ئەنجومەنی کەرکوک...
شاندی کوردی بۆ ئەمەریکا...
کەرکوک و چیرۆکەکانی (17)...
کۆنگرەی پەروەردە...
کەرکوک و چیرۆکەکانی (١٦)...
کەرکوک و چیرۆکەکانی (١٥)...
کەرکوک و چیرۆکەکانی (١٤)...
کەرکوک و چیرۆکەکانی (١٤)...
بەڵێنی قەرەبوکردنەوە بە عەرەبی هاوردە دەدرێت...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی (١٣)...
دەستوری عێراق و پرۆژەی دەستوری هەرێم-1-...
بۆ هاوشێوەی بەغدا؟...
پەرلەمان و دەستبردن بۆ کێشەکان...
روداوەکەی پەرلەمانی کوردستان...
لە یادی راپەڕینی ١٩٩١ کەرکوک-٣-...
لە یادی راپەڕینی ١٩٩١ کەرکوک-٢- ...
لە یادی راپەڕینی ١٩٩١ کەرکوک -١-...
پارە بۆ بوژانەوەی نیشتمان نەک بۆ گیرفان...
وڵات مایەپوچە، ئەی چارە؟...
روخانی پەیکەری چوار شمشێرەکەی بەعس...
ژمارەی کۆبونەوەکان ...
کەرکوک: پاسەوانی نیشتمانی و حەشدی شەعبی!...
بۆئەوەی عەمید شێرکۆکانی دی شەهید نەبن!...
چۆن یاسا سەروەر دەبێت!...
حیزب و ٢٣ ساڵ دادۆشینی حکومەت و میللەت...
نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە کەرکوک...
دەستپێکی ٢٠١٥ لە کەرکوک...
نامەکەی بارزانی بۆ وەزیری پێشمەرگە - ( ٢ )...
نامەکەی بارزانی بۆ وەزیری پێشمەرگە...
کەرکوکیەکان، دەڵێن؛ ''نەوتەکەمان گەڕایەوە سەر هەڕێمی کوردستان''...
سەرۆکایەتی هەرێم و کۆمسیۆنی هەڵبژرادن...
کۆمسیۆنی باڵا و نوێنەری پێکهاتەکان...
حیزب لە بەرەکانی شەڕ...
لای وەزارەتی پەروەردە، بەشی کەرکوک = ٣%...
چون بۆ پێشمەرگایەتی و کۆبانێ...
ئەردۆگان و لۆرانسی ئنگلۆ- عەرەبی...
ئایا پەرلەمان درەنگ کەوت لە هاوکاری کۆبانێ؟...
لە بەغدا پرۆژە یاسایەک دژ بە کەرکوک بەڕێوەیە...
هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگە...
هەوڵی پاشقول گرتن لە گۆڕان...
بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتدا...
فەرماندەی بەدر لە کەرکوکەوە هەڕەشە لە پێشمەرگە دەکات...
شاندی کورد بۆ بەغدا...
داعش بۆ روی لە کوردستان کرد...
کۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان...
په‌رله‌مان و یاسای کۆمه‌کی دارایی حیزبه‌کان...
''هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆك كۆمار به‌بێ‌ ته‌وافوقی‌ سیاسی‌ ده‌بێت''...
په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌کان...
نوسه‌رێک ده‌ڵێ ''ده‌مه‌وێ قسه‌ نه‌که‌م، به‌ڵام لێمناگه‌ڕێن''!...
یه‌کڕیزی و بژارده‌ی دیکه‌...
عێراق وڵاتی مۆر و ساخته‌ ...
هه‌ڵبژاردن، شه‌رعیه‌ت و ده‌سه‌ڵات...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی (12)
تاقیکردنه‌وه‌ی ژماره‌ (3)...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی (10)...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی (9)...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی (8)...
کەرکوک و چیرۆکەکانی ( ٧ )...
به‌ره‌و که‌رکوک (2)...
به‌ره‌و که‌رکوک (1)...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی-6-...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی-5-...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی-4-...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی-3- ...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی (2)...
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی -١-...
له‌ هه‌رێم دڵداری و له‌ که‌رکوکیش نه‌گونجان...
که‌رکوک،‌ شانۆ گه‌وره‌که‌ی حیزب...
ئه‌رکی ئه‌مڕۆمان له‌ که‌رکوک...
ئەردۆگان پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنی دەستپێکرد...
نهێنیەکانی پشت پرۆژەی هەڵبژاردنی کەرکوک...
هەڵنەبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم و کەرکوک...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک...
تایبەتمەندی کەرکوک بۆ؟...
سێگۆشه‌ی رۆژنامه‌نوسان...
جێگۆڕکێ و جێگرتنه‌وه‌...
که‌رکوک له‌ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردندا...
شه‌هیدانی 28/7/2008 که‌رکوک...
درێژکردنه‌وه‌ی ویلایه‌ت و گێڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستور...
که‌رکوک و ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی کوردستان -2-...
که‌رکوک و ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی کوردستان -1-...
هەڕەشە لە نەتەوەی تورکمان یا بەشە شیعەکەی...
دو پرسیار...
دەستور و مادەی ١٤٠...
پێگه‌ی که‌رکوک له‌ ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمدا...
بەڕێز کاک (فازل میرانی) سکرتێری م س پارتی دیموکراتی کوردستان!...
پرۆسەی تەعریب لە زانکۆی کەرکوک بەردەوامە...
کۆبونەوەکانی حیزبە کوردستانیەکان لە کەرکوک...
سێکوچکەی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان...
هه‌موارکردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی (پارێزگا، قه‌زا و ناحیه)‌کانی عێراق...
خه‌ون له‌نێوان لێکدانه‌وه‌ و جێبه‌جێکردندا...
پرسی کورد، برینه‌ کراوه‌که‌ی تورکیا...
به‌غدا گره‌وی له‌سه‌رچی کردوه‌ (ناته‌بایی ناوماڵی کورد یان بێبه‌رنامه‌یی ده‌سه‌ڵاتی کوردی)...
عێراق (ئێراق)، چ نیشتمان و چ ده‌وڵه‌تێکه‌؟...
کۆبونه‌وه‌ی گۆڕان- یه‌کێتی- پارتی -٢-...
کۆبۆنه‌وه‌ی گۆڕان– یه‌کێتی– پارتی...
تیرۆرکردنی دادوه‌رێکی کورد له‌ به‌غدا...
په‌رله‌مانی عێراق و په‌کخستنی پرۆسه‌ی دیموکراتی...
هێرش و ته‌قینەو‌ه‌کانی سه‌ر که‌رکوک...
3 له‌ 17 نزیکه‌ له‌ %17...
ئه‌نجومه‌نی باڵای دانوستاندان...
22 - 21 = 1 ...
کورد له‌ نێوان دوبه‌ره‌کی هه‌ردو مه‌زهه‌بی شیعه ‌و سونه‌دا...
باسکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌ نێوان گه‌ڕه‌لاوژێ و پلانڕێژیدا...
ئه‌نفال و به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی ده‌چنه‌ خانه‌ی جینۆسایده‌وه؟‌...
ئه‌م سیسته‌مه‌، په‌روه‌رده و خوێندنی توشی شکست کردوه!...
نامه‌ مێژویه‌کان-2-...
کێ له‌ واقع دابڕاوه‌؟ ئێمه‌ یان ئه‌وان...
نامه‌ مێژوییه‌کان -1-...
کابینه‌ی حکومه‌تی داهاتو ( حه‌وته‌م)...
که‌رکوک و بیرۆکه‌ی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ...
کورد له‌ عێراقدا...
زه‌روره‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته‌ سیاسیه‌کان له‌ چیدایه!...
ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆ‌، گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی ده‌وێ‌...
کام ته‌وافوقی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی‌ که‌رکوک...
زۆر به‌ کورتی "ماده‌ی 140"...
راگه‌یه‌ندراوی‌ هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی (پ.د.ك) و (ی.ن.ک)......
ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێم به‌ رامبه‌ر ده‌ستدرێژیه‌کانی ئێران...
گفتوگۆی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌کان
-3-...
گفتوگۆی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌کان
-2-...
گفتوگۆی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌کان
-1-...
ده‌سه‌ڵاتی حیزب و میدیاکانی
-1-...
کێ له‌ قه‌یران و له‌ خه‌ته‌ردایه‌‌؟ ئه‌زمونی کوردستان یان حیزب!...
په‌نابردنه‌ به‌ر خۆپیشاندان، بۆ؟...
ئازیزه‌کانی رێگای ئازادی ...
شه‌قامی نه‌وه‌ی نوێ ده‌بێ هێوربکرێته‌وه‌ یان داواکانیان جێبه‌جێبکرێ...
ده‌سه‌ڵات و به‌یاننامه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان...
پرۆژه‌ی بودجه‌ی 2011 عێراق و که‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی کورد...
ئه‌رکی له‌مه‌ودوای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق...
نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و گوتاره‌کانی دوێنێ!...
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان...
کێشه‌کانی خوێندنی کوردی له‌ که‌رکوک...
کیتله‌ی عه‌ره‌بی و تورکمانی و پرۆسه‌ی ئامار له‌ که‌رکوک...
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و کاری داهاتو
-3-...
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و کاری داهاتو
-2-...
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و کاری داهاتو
-1-...
کێ هۆکار و به‌رپرسه‌ له‌ باری خراپی که‌رکوک...
له‌ ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی 25/7 ...
فراکسیۆنی‌ گۆڕان و داهێنانی نوێ...
لێدوانه‌که‌ی بارزانی بۆ‌ رۆژنامه‌ی حه‌یات...
سه‌رده‌شت...
بودجه‌ی پارته‌ سیاسییه‌کان...
کورد به‌ چ پرۆژه‌ و به‌رنامه‌یه‌که‌وه‌ ده‌چێته‌ به‌غدا...
که‌رکوک له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی
7/3...
کاری هه‌ره‌وه‌زی له‌ سیاسه‌تی کوردیدا...
که‌رکوک له‌ نێوان حوکمی هه‌ولێر - سلێمانی و به‌غدا...
به‌شێ له‌ به‌رنامه‌کانی کاک نه‌وشیروان له‌ کاتی پرۆسه‌ی ئه‌نفال...
که‌رکوک و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن...
که‌رکوکی و ئاواره‌بون!...
دورایی نێوان که‌رکوکیه‌کان و سه‌رکردایه‌تی سیاسی...
میدیای کوردی له‌ نێوان پاشاگه‌ردانی و گێره‌شێوینیدا ...
ئه‌وانه‌ی کورسی ده‌سه‌ڵات به‌ پاره‌ ده‌کڕن، ئاماده‌ن......
که‌مته‌رخه‌می په‌رله‌مان له‌ دو مه‌سه‌له‌ی گرنگدا...
دوای بێ ئه‌نجامیی هه‌وڵه‌ سیاسییه‌کان ئیمزا بۆ کوردستانی که‌رکوک کۆده‌کرێته‌وه‌!...
‌پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ تورکیا به‌ زمانی کوردی قه‌ده‌غه‌یه...
پرۆسەی گۆڕان لە بواری پەروەردە، چۆن دەست پێ بكرێت!
(2)...
پرۆسەی گۆڕان لە بواری پەروەردە، چۆن دەست پێ بكرێت!
(1)...
په‌رله‌مانی کوردستان، به‌ عه‌قلیه‌تی کۆن یاسای باری که‌سێتێ په‌سند ده‌کات...
که‌رکوک و بیرۆکه‌ی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ! ...
سیسته‌می نوێی خوێندن له‌ کوردستان
(4)...
سیسته‌می نوێی خوێند له‌ کوردستان
3 ...
سیسته‌می نوێی خوێندن له‌ کوردستان
(2)...
سیسته‌می نوێی خوێندن له‌ کوردستان (1)...
ده‌رکردنی 17 خوێندکاری کچ له‌ خوێندن کاره‌ساتێکی په‌روه‌رده‌ییه‌!...
کورد له‌ عێراق چۆن باس له‌ پرسی خۆی ده‌کات؟...
مه‌ترسی کورد له‌ رێكخستنه‌وه و به‌ هێزکردنی‌ سوپای‌ عێراق، بۆ؟‌...
رەنگدانەوەی خراپی تەوافقی حیزبی بۆ سەر حكومەت و پەرلەمان...
پێناچێت نەتەوە یەكگرتوەكان لە ئاستی چارەسەری كێشەی سنوری ناوخۆی عێراق بێت...
هەڵبژاردن و مادەی 140 ، كێشەی شوان و قەرەهەنجیر...
دوای سەردانەكەی مام جەلال، توركیا ئامادەیە چ هەنگاوێ بنێ؟...
دەزگا ئەمنییەكانی وڵات و كاریگەری حیزب ...
باشتره‌ چه‌ند پارتێکی سیاسی له‌ده‌ره‌وه‌‌ی حکومه‌ت رۆڵی ئۆپۆزسیۆن ببینن!*...
روونی( شه‌فافییه‌ت) سیاسی له‌ کاری حکومه‌ت و حیزبدا...
ماده‌ی 140 و شه‌ش مانگی داهاتوو...
بەڕێز مام جەلال ناڕەزایە لە سیاسەتی پارتی و یەكێتی لە كەركوك!...
پارتە سیاسییە بچوكەكان لە نێوان هەڵوێست و كورسیدا...
لەشكركێشیی توركیا بۆ؟...
ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی پارله‌مان له‌ به‌رامبه‌ر خه‌ڵک و حکومه‌تدا...
ده‌ستپێکردن به‌ پرۆسه‌ی گۆڕان ئه‌رکێکی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌‌...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...