بۆچی‌ پێویسته‌ پشتگیری‌ پارێزگار بكه‌ین؟

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

له‌و شه‌ڕه‌دا كه‌ ئێستا ئۆپراسیۆنی‌ دیجله‌ به‌ كه‌ركوك و كورد و دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریمی‌ ده‌فرۆشن، جگه‌له‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌ی‌ حیزبه‌ كوردیه‌كان وه‌ك یه‌ك نین و جیاوازی‌ زۆر به‌دی‌ ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت پارتی‌ و یه‌كێتیش جیاوازی‌ له‌ هه‌ڵوێستیاندا هه‌یه‌ له‌مه‌ڕ پرسی‌ دیجله‌، تا ئه‌م چركه‌یه‌ش به‌یاننامه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی‌ له‌و روه‌وه‌ ده‌رنه‌چوه،‌ كه ‌ئه‌مه‌ بۆخۆی‌ جێی‌ پرسیاره‌، خوابكه‌م ئه‌وانه‌ی‌ ده‌یان ساڵه‌ موسڵیان له‌ ده‌ستداوه‌ كار بۆ ئه‌وه‌ش نه‌كه‌ن كه‌ركوكیش به‌ هه‌مان ده‌رد بچێت.

قسه‌ و هه‌ڵوێسته‌كانی‌ زه‌یدی‌ بۆ ئه‌و كه‌ركوكیانه‌ی‌ سه‌رده‌می‌ ته‌به‌قچه‌لیان بینیوه‌ ئه‌ڵێن مێژو خۆی‌ دوباره‌ ده‌كاته‌وه‌، من بۆ خۆم بڕوام به‌ دوباره‌ بونه‌وه‌ی‌ مێژو نیه‌ و ئاوه‌ز ئه‌وه‌ وه‌رناگرێت، به‌ڵام ده‌زانم هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌سه‌ر كه‌ركوكه‌ و ئه‌وه‌ش به‌ موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ و قسه‌ی‌ زلی‌ به‌رپرسه‌كان چاره‌سه‌ر ناكرێت، ئۆپراسیۆنی‌ دیجله‌ كه‌مته‌رخه‌می‌ كورد دروستی‌ كرد لانی‌ كه‌م شه‌ڕی‌ خاوه‌ندارێتی‌ له‌سه‌ر كه‌ركوك بۆ پۆست و ده‌سه‌ڵات، شه‌ڕی‌ په‌نجا به‌ په‌نجای‌ نێوان یه‌كێتی‌ و پارتی‌ له‌لایه‌ك و بێده‌نگی‌ حیزبه‌ كوردیه‌كانی‌ تر، له‌دوای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و ده‌ركه‌وتنی‌ نفوزی‌ لایه‌نه‌كان ئیتر پارتی‌ زۆر خه‌می‌ كه‌ركوكی‌ نه‌ما لانی‌ كه‌م جگه ‌له ‌كه‌ركوكیه‌كانی‌ ناو ئه‌و حیزبه‌ كه‌سی‌ تر خۆی‌ به‌خاوه‌نی‌ ئه‌و شاره‌ نه‌كرد، كه‌ مسته‌فا بارزانی‌ به‌ دڵی‌ كوردستانی‌ ده‌زانی.

ئه‌م پشتكردنه‌ كه‌ركوكه‌ ماوه‌یه‌ك هێرشێكی‌ زۆر توندی‌ به‌دوی‌ خۆیدا هێنا به‌رانبه‌ر دكتۆر نه‌جمه‌دین، له‌ كاتێكدا له‌ كه‌ركوك ئه‌وه‌ دو حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی‌ كوردستانن ده‌بێ‌ ره‌خنه‌یان لێبگیرێت نه‌ك ئیداره‌ی‌ كه‌ركوك، جارێكیان پارێزگاری‌ پێشوی‌ كه‌ركوك (عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا) كه‌ كه‌ركوكیه‌كان له‌بری‌ هاوكاری‌ كردنی‌ ناویان لێده‌نا پێی‌ وتم: "ئه‌زانی‌ 85%ی‌ كێشه‌ی‌ ئه‌م شاره‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بۆمی‌ دروست ده‌كه‌ن"، راستیه‌كه‌ش وابو كادیری‌ حیزبی‌ هه‌بو به‌ گوریس زه‌وی‌ ده‌به‌خشانده‌وه‌ و كه‌سیش نایتوانی‌ پێی‌ بڵێت پشتی‌ چاوت برۆیه‌.

ئه‌مڕۆ كه‌ركوك له‌به‌رده‌م جۆرێكی‌ تر له‌ سیاسه‌تی‌ ته‌عریبدایه‌، له‌م دۆخه‌دا ره‌نگه‌ زۆربه‌ی‌ شه‌ڕه‌كان به‌ره‌وڕوی‌ دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم ببنه‌وه‌، وه‌ك پارێزگاری‌ كه‌ركوك و كه‌سی‌ یه‌كه‌می‌ شاره‌كه‌، ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر بیانویه‌ك ئێستا پشت بكرێته‌ كه‌ركوك و دژایه‌تی‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم بكرێت دواجار ئه‌وه‌ به ‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ زه‌یدی‌ و ئۆپراسیۆنی‌ دیجله‌ و نه‌یارانی‌ كورد كۆتای‌ دێت، بڕواناكه‌م كوردێك هه‌بێت ئه‌وه‌ی‌ گه‌ره‌ك بێت به‌وانه‌شه‌وه‌ كه ‌رۆژگارێك له‌ ئامێزی‌ به‌عسدا بونه‌، به‌هه‌مو جیاوازیه‌كمانه‌وه‌ ئێستا پارێزگاری‌ كه‌ركوك و كوردی‌ كه‌ركوك پێویستیان به‌ یه‌ك هه‌ڵوێستی‌ و یه‌ك ده‌نگی‌ ئێمه‌یه‌، ده‌بینن چۆن له‌ كاتی‌ پێویستا عه‌ره‌ب هه‌مویان ده‌بنه‌ یه‌ك به‌و هه‌مو جیاوازیه‌شه‌وه‌، بۆ نایه‌ن ئه‌وه‌ تاقی‌ بكه‌ینه‌وه‌، بۆ نمونه‌ با به‌یاننامه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شی‌ كوردی‌ له‌سه‌ر كوردستانیه‌تی‌ كه‌ركوك و داواكردنی‌ بۆ هێنانه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ربكه‌ین، بزانن شیعه ‌و سونه ‌و مالیكی‌ و عه‌لاوی‌ و هاشمی‌ و موقته‌دا هه‌مویان سه‌نگه‌ر له‌ كورد ناگرن، پێمخۆشه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم كه‌ كوڕی‌ ئه‌و پیاوه‌یه‌ كه‌ركوكی‌ ناو نا دڵی‌ كوردستان كارێكی‌ وا بكات ئه‌وجا دۆست و دوژمنی‌ خۆی‌ بناسێت، ناكرێ‌ رێگه‌بده‌ین كه‌ركوك به‌ ده‌ردی‌ موسڵ بچێت، ئۆپراسیۆنی‌ دیجله‌ زۆر باش ده‌زانن، ئیدی‌ هیچ مۆركێكی‌ كوردی‌ به‌ موسڵه‌وه‌ نه‌ماوه‌، بۆیه‌ گوێیان له‌وه‌نیه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌دا بێت یان نا، به‌ڵام دیاله‌ و كه‌ركوك و تكریت هه‌ریه‌كه‌ و بیانویه‌ك هه‌یه‌ بۆیان، دیاله‌ به‌هۆی‌ بونی‌ خانه‌قین و شوێنه‌كانی‌ دیكه‌وه‌ و تكریت به‌هۆی‌ بونی‌ خورماتوه‌وه‌ و كه‌ركوكیش خه‌می‌ خه‌مانه‌، ئه‌مه‌ش ناچاری‌ ئه‌وه‌مان ده‌كات نه‌هێڵین ئه‌و شوێنانه‌مان له‌ ده‌ست بچن، كارێكی‌ ئاوا پێویستی‌ به‌ پشتگیری‌ و راستگۆییه.
12/11/2012 بینین: 9867
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
هەدەپەو هه‌ڵبژاردن‌ لەتوركیا...
چیرۆكه‌كانی‌ به‌هه‌ده‌ردان...
وه‌زیری‌ دارایی‌ باش ده‌كات ...
كه‌ركوك له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریه‌ نوێیه‌كه‌دا ...
كوردو ئه‌رمه‌ن لێكچون و جیاوازی ...
بۆ شه‌ڕی‌ ناوخۆ!...
ئه‌نفال و كاریگه‌ریه‌كانی‌ له‌سه‌رخۆ بژێوی‌ و خۆخاوه‌نی‌
ئه‌نفال و رۆژئاوا...
دیسان نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركوك ...
داعش له‌ پارله‌ماندا...
هه‌ڵه‌بجه‌ كوێی دنیایه‌ ...
نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له‌ ئامه‌د...
راپه‌ڕین چی‌ نه‌كرا ...
حه‌شدو داعش درنجه‌كانی سه‌رزه‌مین ...
ئینساندۆستی گێلانه‌ ...
خه‌ریك بو گه‌مه‌ی ده‌ربڕینه‌...
میلیشیا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وام ...
كه‌ركوك به‌ مرۆیی كردنه‌وه‌ی قوربانی ...
30ی 1 و خه‌مه‌ كوردیه‌كان ...
ریشه‌ و رایه‌ڵه‌كانی داعش ...
چی كۆمانده‌كاته‌وه‌...
وه‌زاره‌تی‌ دارای‌ و كۆمپانیاكانی‌ حیزب ...
وه‌ته‌نیات و به‌یاننامه‌ ...
شیعه‌ له‌م دیوی‌ ده‌رگاكه‌ ...
كه‌ركوك له‌ 2015دا ...
ساڵێكی‌ تریش! ...
كه‌ركوك له‌نێوان خیانه‌تلێكردن و خێر پێكردنا ...
كه‌ركوك راستكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ندێ‌ هه‌ڵه‌ ...
واژوه‌كه‌ی ته‌ها زه‌نگه‌نه‌ و واژوه‌ ونه‌كان ...
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ شۆڕیجه ‌و میدیای‌ كوردی‌ ...
جه‌نابی سه‌رۆك سه‌یرمكه‌!...
ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و پارله‌مانی‌ كوردستان ...
ئاواییه‌ بێنازه‌كان ...
كه‌مال فواد له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سیاسه‌ت ...
خورماتو و حه‌مرین هی‌ خه‌ڵكه‌كه‌ین نه‌ك میلیشیاكان ...
ئه‌گه‌ر به‌غدا هه‌ر وابكات ...
ئه‌ردۆگان و ژماره‌ ...
كێشه‌ی‌ كۆچپێكراوان و چۆنێتی‌ چاره‌سه‌ر ...
نوسینگه‌ی‌ كه‌ركوكی‌ پارله‌مان و ئازاری‌ كه‌ركوكیه‌كان ...
به‌ردو گوڵ ...
ژن لای‌ یه‌په‌گه‌ و داعش ...
ئێزدیه‌ خۆپارێزه‌كان ...
لۆخۆیان دڕ و لۆ وی‌ دی‌ كڕن ...
ئه‌مه‌ش بگێڕنه‌وه‌...
عێراق به‌رپرسیاره‌تی‌ به‌رانبه‌ر پێكهاته‌كان؛ ئێزدیه‌كان به‌نمونه‌...
خۆری‌ ئێزیدی‌ توڕه‌یه‌ ...
داعش و شه‌نگال
هه‌ندێ‌ زانیاری‌ گرنگ له‌باره‌ی‌ شه‌نگال و ئێزدیه‌وه‌:...
ده‌نگه‌كانی‌ سلێمانی‌ ...
موچه‌ و مرۆڤ ...
خوێنی‌ كه‌ركوكیه‌كان ...
ئامرلی‌ و لینینگراد ...
ئه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌یكات...
رۆژئاوای‌ كوردستان خه‌مێكی‌ فه‌رامۆشكراو ...
وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ چی‌ بكات؟...
بتی‌ خۆكرد...
جینۆساید و ئازاری‌ هیندیه‌ سوره‌كان...
قه‌یران باوكی‌ درۆ و دزی‌...
قه‌ندی‌ تاڵ ...
ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ...
نه‌وت له‌ ته‌عریبه‌وه‌ بۆ ته‌تریك ...
بانگه‌شه‌ی‌ ده‌وڵه‌ت و ماڵه‌باجێنه‌...
سیاسه‌تی‌ تاریك ...
سۆرانی‌ مامه‌ حه‌مه‌تان بیره‌ ...
نه‌ریتی‌ بێمنه‌تی‌...
كوردو هه‌ڵبژاردن ..تیڤاڵ و مه‌كسی‌ كوده‌ری‌ ...
شێره‌ژنێك له‌ناو دادگا ...
تۆڵه‌ی‌ خه‌ڵك ...
ئازاره‌كانی‌ كه‌ركوكی‌ بون...
كۆرو مۆرو نابۆكۆ ...
داشه‌ هاره‌
نه‌وت به‌ره‌و كوێمان ده‌بات؟ ...
با بیبه‌ینه‌ سه‌ر...
نیوه‌ی‌ فیلمه‌كه‌ ...
ئاشبه‌تاڵی‌ پێمه‌كه‌ن ...
داعش و خودا...
گۆڕان و حكو‌مه‌ت ...
نه‌وت و نه‌گبه‌تی‌...
كه‌ركوك له‌ بارودۆخێكی‌ تردا ...
ته‌قه‌ی‌ كورد له‌ كورد ...
هه‌رێم خورمژی‌ ده‌وێت...
مامۆستا محه‌مه‌د عه‌لی‌ محه‌مه‌دیان و مامۆستاكانی‌ تر...
پێشمه‌رگه‌ و موچه‌...
بۆ فریشته‌كه‌ی‌ رۆژئاوا...
داعش و ساڵی‌ نوێ‌ ...
نامه‌یه‌ك بۆ ئامه‌د...
خوێن و گه‌نده‌ڵی‌...
كاوه‌ و سۆران و سه‌رده‌شت و دایكانی‌ ئێمه‌...
نه‌وت و ئه‌نفال...
خورماتو سه‌عدیه‌ی‌ بێخاوه‌ن...
پۆستی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ و پرسی‌ هه‌ڵبژاردن...
كه‌ركوك له‌نێو یاسا و بڕیاره‌كاندا...
هه‌ڵبژاردنی‌ پیس ...
قامچی‌ و قانون ...
خه‌مێك بۆ كه‌ركوك ...
ئازایه‌تی‌ و خۆ خاوه‌نی‌ ...
هه‌ڵبژاردن و په‌یمانی‌ شه‌ره‌ف ...
ئه‌وه‌ی‌ بارزانی‌ ده‌یڵێت وایه‌...
یه‌خه‌ی‌ كامتان بگرین یه‌كێتی‌ و پارتی‌...
كورد له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان چی‌ بكات؟...
ئۆپۆزسیۆن و كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌...
له‌ق له‌قه‌كان و شه‌هیده‌كانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ...
رۆڵی‌ كۆكه‌ره‌وه‌...
سه‌دوچل به‌ره‌وكوێ‌ ...
كۆیله‌كردن ...
بارزانی‌ شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كه‌ به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات...
مه‌حمود یاسین بۆ كوێ‌ ده‌به‌ن...
كونسڵگه‌ری‌ فه‌ره‌نسا و درۆ...
ئاپۆ و ئاگربه‌ست...
باوكێ‌ له‌ قه‌یتول...
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ دوبز...
پوره‌ حه‌به‌...
17ی‌ شوبات و یه‌ك دوقسه‌ی‌ تر...
سته‌مكردن له‌ شه‌هید...
وه‌همی‌ چاكسازی‌...
دیسان وه‌زاره‌تی‌ كاره‌ساته‌ سروشتییه‌كان...
ناو وه‌ك كێشه‌یه‌كی‌ قانونی‌ ...
نهێنی‌ نه‌فره‌ته‌كه‌...
نوكته‌ی‌ كوردی‌ ...
های‌ له‌وه‌...
كه‌ركوك و خوێندن و زمانی‌ كوردی‌ ...
كورسی‌ و سه‌رۆك...
داود ئۆغڵو له‌ كه‌ركوك...
بارزانی‌ و رای‌ گشتی‌...
خورماتوی‌ بێ‌ خاوه‌ن...
كوردستانیبونی كه‌ركوك له‌ڕوی دابه‌شبونی دانیشتوانه‌وه‌...
بارزانی و موقته‌دا...
لەنێوان عێراقەكەی سەدام و عێراقەكەی ئەمه‌ریكادا...
كۆنگرەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و عێراقیبون...
"خاكی‌ داگیركراو"...
هەڵەكە لە كوێدایە؟...
ئه‌رێ‌ به‌ڕاست كه‌س رقی‌ له‌ سه‌رۆكه‌؟...
میدیا ‌و مه‌یمون...
"سه‌رۆك، نه‌وته‌كه‌ ده‌ڕوات"...
روه‌ سوره‌كانی ده‌سه‌ڵات...
عێراق‌و پینه‌ی‌ سیاسی‌...
كه‌ركوك‌و ته‌عریب‌و پایته‌ختی‌ رۆشنبیری‌ ...
برینی ئه‌نفال له‌نێوان ساڕێژكردن‌و كولانه‌وه‌دا...
په‌رله‌مانی‌ عاجباتی‌ ...
سه‌دو چل‌و په‌رله‌مانی كوردستان...
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت بیزانێت...
بۆچی له‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوكدا كه‌مته‌رخه‌مبووین؟!...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...