ئه‌وه‌ی‌ بارزانی‌ ده‌یڵێت وایه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

داخستنی‌ سنور به‌ڕوی‌ رۆژئاوای‌ كوردستاندا به‌ هه‌مو مانایه‌ك ده‌چێته‌ خانه‌ی‌ خیانه‌ته‌وه‌، لێ‌ كردنه‌وه‌شی‌ بۆ ئه‌وه‌ نیه‌ رۆژئاوای‌ كوردستان له‌ كورد خاڵی‌ بكرێت، من له‌وه‌ دڵنیام ئه‌گه‌ر شه‌ڕو شۆڵ نه‌مێنێت و رۆژئاوای‌ كوردستان ئارام بێت، خه‌ڵكی‌ ئه‌وێ‌  نایانه‌وێ‌ ماڵ و شوێن و رێی‌ خۆیان به‌ جێبهێڵن، مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم به‌ ته‌واوه‌تی‌ له‌وه‌دا راست ده‌ڵێت، كه‌ نابێ‌ خه‌ڵكی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان ئه‌و هه‌رێم و ناوچه‌یه‌ به‌ جێبهێڵن، بەڵام ئه‌وه‌ش ناكرێ‌ رێ به‌وه‌بدرێت ئه‌و ناوچه‌یه‌ ببێته‌ گۆڕه‌پانی‌ شه‌ڕ.

ئه‌وه‌ ساڵ زیاتره‌ په‌یه‌ده‌و یه‌په‌گه‌، ئه‌و سنوره‌ ده‌پارێزن هه‌ر به‌ڕاستی‌ له‌وێنده‌ر به‌ هاری‌ كوردی‌ بونی‌ هه‌یه‌، له‌و ماوه‌یه‌دا بواری‌ هه‌ناسه‌دانی‌ كوردی‌، هه‌ڵكردنی‌ ئاڵای‌ كوردستان، كردنه‌وه‌ی‌ باره‌گای‌ سیاسی‌ و  رێكخراوه‌یی‌ كوردی‌، كردنه‌وه‌ی‌ قوتابخانه‌ی‌ كوردی‌، تا راده‌یه‌كی‌ زۆر نه‌مانی‌ كێشه‌ی‌ ناسنامه‌ كه‌ ده‌یان ساڵ بو كورد به‌ ده‌ستیه‌وه‌ ده‌یانناڵاند، ئایه‌ ئه‌مانه‌ هه‌مو ده‌سكه‌وت نین، ئه‌وه‌ چی‌ بو له‌ پڕ سوپای‌ ئازادی‌ سوری‌، كه‌ هێشتا نه‌یتوانیوه‌ شارۆچكه‌یه‌ك به‌ته‌واوه‌تی‌ كۆنتڕۆڵ بكات و لانی‌ كه‌م حكومه‌تی‌ سوری‌ ناچاری‌ ملدان بكات، شه‌ڕی‌ ئاڵانده‌ رۆژئاوای‌ كوردستان و په‌یه‌ده‌وه‌، هاوكات توركیاش په‌یتا په‌یتا شه‌ڕه‌كه‌ گه‌رم تر ده‌كات، ئه‌رێ‌ توركیا خێره‌ ده‌یه‌وێت ئه‌و سنوره‌ فراوانه‌ی‌ خۆی‌ ببێته‌ گۆڕه‌پانی‌ ئاگر، ئه‌مه‌ بۆ خۆیشمان راسته‌، ئه‌وه‌ به‌ره‌ی‌ نه‌سره‌و ئیرهابیه‌كانیش له‌ولاوه‌ بوه‌ستێ‌، كه‌ لێیان گۆڕاوه‌و له‌بری‌ شه‌ڕی‌ ئه‌سه‌د شه‌ڕی‌ كورد ده‌كه‌ن، ئه‌و كورده‌ی‌ له‌ كوێ‌ زه‌برو زه‌نگ و چه‌وسانه‌وه‌ هه‌بوبێت پێشمه‌رگه‌كانی‌ له‌وێ‌ بونه‌.

من له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه‌یه‌ی‌ بارزانیدام، ناكرێ‌ رۆژئاوا چۆڵبكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدام رون و ره‌وان به‌ توركه‌كان بوترێ‌ كه‌ له‌ نێو ماڵه‌كه‌ی‌ تۆوه‌ به‌ره‌ی‌ نه‌سره‌و سوپای‌ ئازاد به‌ چه‌كی‌ قورسه‌وه‌ په‌لاماری‌ كوردان ئه‌ده‌ن، ئه‌و چه‌كه‌ پێشكه‌وتوانه‌ چه‌كی‌ توركیا نه‌بن چه‌كی‌ كێن، پێویسته‌ با‌رزانی‌ له‌مه‌ش بێته‌ ده‌نگ، ده‌ی‌ باشه‌ خۆ ئێستا توركه‌كان به‌ بۆنی‌ نه‌وت و گاز كه‌وتون و له‌ برا براترن، ئیتر بۆ پێیان نه‌ڵێین، خۆ توركه‌كان له‌ سه‌ر گازی‌ كوردستان ده‌چنه‌ پڕۆژه‌ی‌ "نابۆكۆ" وه‌و پڕۆژه‌كه‌ش به‌ ده‌رمان ناوی‌ كوردی‌ تیا نیه‌، له‌ كاتێكدا پڕۆژه‌كه‌ پڕۆتۆكۆلی‌ "50 " ساڵه‌ی‌ نێوان پێنج ده‌وڵه‌ته‌و گازی‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ قوڵایی‌ ئه‌وروپا، من ده‌زانم ئێمه‌ له‌و گه‌مه‌یه‌داین، بێئه‌وه‌ی‌ بزانم چی‌ بۆ خۆمان تیایه‌، ئه‌مه‌ هه‌ر په‌یوه‌ندی‌ به‌ گازی‌ ئازه‌ربایجانه‌وه‌ نیه‌.

پێویسته‌ ئاشتی‌ له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان بپارێزرێت و باشوری‌ كوردستان به‌ هه‌مو جۆرێك هاوكاری‌ ئه‌وه‌ بكات، ئه‌مه‌ پێویستی‌ به‌ ده‌ستوه‌ردان و ئه‌و شتانه‌ نیه‌، ده‌كرێ‌ هه‌مو حیزبه‌كانی‌ كوردستان له‌رۆژئاوا بگه‌نه‌ رێكکه‌وتنێك له‌وباره‌یه‌وه‌، من پێشتر له‌گه‌ڵ ساڵح موسلیم دانیشتوم، دڵنیام ئه‌و نیه‌تی‌ خۆی‌ و حیزبه‌كه‌شی‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ پاكن و ئاماده‌ی‌ رێكه‌وتنه‌، هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه‌یه‌ی‌ عۆمه‌ری‌ شێخ موس نیم، كه‌ په‌یه‌ده‌ ده‌ستی‌ گرتبێت به‌سه‌ر رۆژئاواداو شه‌ڕی‌ په‌یه‌ده‌و نه‌سره‌ شه‌ڕی‌ نه‌وت بێت، گریمان شه‌ڕی‌ نه‌وتیشه‌ چ خێر به‌ره‌ی‌ نه‌سره‌ كه‌ هه‌ر ده‌سته‌و هی‌ وڵاتێكن داوای‌ پشكی‌ نه‌وت له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان ئه‌كه‌ن.

ئێستا له‌هه‌ر كات له‌بارتره‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ نه‌هێڵرێت ئاژاوه‌و دوبه‌ره‌كی‌ و شه‌ڕ بكه‌وێته‌ رۆژئاوای‌ كوردستانه‌وه‌، پێویسته‌ بارزانی‌ ده‌می‌ ئه‌وانه‌ دابخات كه‌ له‌ناو حیزبه‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌وه‌، به‌و شێوه‌یه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌وان رێگه‌ ناده‌ن رۆژئاوا هه‌ر بۆ په‌یه‌ده‌ بێت، خۆ ده‌كرێ‌ زمانه‌كه‌ بگۆڕێت، ئێ‌ كاكی‌ برا رێگا ناده‌ن چی‌ ئه‌كه‌ن، فه‌رمو ئه‌وه‌ ده‌ستی‌ نه‌سره‌و سوپای‌ ئازاد و ئه‌وانی‌ تر به‌و قسانه‌ ئاوه‌ڵا تر بو.

به‌ره‌ی‌ نه‌سره‌ لوتیان به‌ لوتمانه‌وه‌ بێت یان دراوسێی‌ په‌یه‌ده‌ بین، كێ‌ ده‌ڵێت سوپای‌ ئازاد سبه‌ینێ‌ ئه‌گه‌ر كوێره‌ شارێكیان به‌ده‌سته‌وه‌ بێت، له‌ سوپای‌ ئه‌سه‌د دڕنده‌و بڕنده‌تر نابن بۆ گیانی كورد.

پاراستنی‌ ده‌سكه‌وته‌كانی‌ رۆژئاوا به‌وه‌ ده‌بێت، هاوڵاتیانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ ناوچه‌كانیان چۆڵ نه‌كه‌ن و ده‌رگاش به‌ڕوی‌ ئه‌وه‌دا بكرێته‌وه‌ كه ‌نه‌وت و به‌نزین و نان و پێویستی‌ تر بگاته‌ ئه‌وێ‌ .

پێویستە به‌ هاوكاری‌ هه‌مو لایه‌ك له‌ باشوری‌ كوردستان، داوا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و بان كیمۆن بکرێت كه‌ له‌ بری‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ناو باشوری‌ كوردستاندا ئۆردوگا بۆ ئاواره‌و هه‌ڵاتوه‌كان دروست بكرێت، ئه‌وه‌ ببرێته‌ نێو سنوری‌ رۆژئاوای‌ كوردستانه‌وه‌و پارێزگاریان لێبكرێت.
21/08/2013 بینین: 11723
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
هەدەپەو هه‌ڵبژاردن‌ لەتوركیا...
چیرۆكه‌كانی‌ به‌هه‌ده‌ردان...
وه‌زیری‌ دارایی‌ باش ده‌كات ...
كه‌ركوك له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریه‌ نوێیه‌كه‌دا ...
كوردو ئه‌رمه‌ن لێكچون و جیاوازی ...
بۆ شه‌ڕی‌ ناوخۆ!...
ئه‌نفال و كاریگه‌ریه‌كانی‌ له‌سه‌رخۆ بژێوی‌ و خۆخاوه‌نی‌
ئه‌نفال و رۆژئاوا...
دیسان نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركوك ...
داعش له‌ پارله‌ماندا...
هه‌ڵه‌بجه‌ كوێی دنیایه‌ ...
نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له‌ ئامه‌د...
راپه‌ڕین چی‌ نه‌كرا ...
حه‌شدو داعش درنجه‌كانی سه‌رزه‌مین ...
ئینساندۆستی گێلانه‌ ...
خه‌ریك بو گه‌مه‌ی ده‌ربڕینه‌...
میلیشیا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وام ...
كه‌ركوك به‌ مرۆیی كردنه‌وه‌ی قوربانی ...
30ی 1 و خه‌مه‌ كوردیه‌كان ...
ریشه‌ و رایه‌ڵه‌كانی داعش ...
چی كۆمانده‌كاته‌وه‌...
وه‌زاره‌تی‌ دارای‌ و كۆمپانیاكانی‌ حیزب ...
وه‌ته‌نیات و به‌یاننامه‌ ...
شیعه‌ له‌م دیوی‌ ده‌رگاكه‌ ...
كه‌ركوك له‌ 2015دا ...
ساڵێكی‌ تریش! ...
كه‌ركوك له‌نێوان خیانه‌تلێكردن و خێر پێكردنا ...
كه‌ركوك راستكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ندێ‌ هه‌ڵه‌ ...
واژوه‌كه‌ی ته‌ها زه‌نگه‌نه‌ و واژوه‌ ونه‌كان ...
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ شۆڕیجه ‌و میدیای‌ كوردی‌ ...
جه‌نابی سه‌رۆك سه‌یرمكه‌!...
ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و پارله‌مانی‌ كوردستان ...
ئاواییه‌ بێنازه‌كان ...
كه‌مال فواد له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سیاسه‌ت ...
خورماتو و حه‌مرین هی‌ خه‌ڵكه‌كه‌ین نه‌ك میلیشیاكان ...
ئه‌گه‌ر به‌غدا هه‌ر وابكات ...
ئه‌ردۆگان و ژماره‌ ...
كێشه‌ی‌ كۆچپێكراوان و چۆنێتی‌ چاره‌سه‌ر ...
نوسینگه‌ی‌ كه‌ركوكی‌ پارله‌مان و ئازاری‌ كه‌ركوكیه‌كان ...
به‌ردو گوڵ ...
ژن لای‌ یه‌په‌گه‌ و داعش ...
ئێزدیه‌ خۆپارێزه‌كان ...
لۆخۆیان دڕ و لۆ وی‌ دی‌ كڕن ...
ئه‌مه‌ش بگێڕنه‌وه‌...
عێراق به‌رپرسیاره‌تی‌ به‌رانبه‌ر پێكهاته‌كان؛ ئێزدیه‌كان به‌نمونه‌...
خۆری‌ ئێزیدی‌ توڕه‌یه‌ ...
داعش و شه‌نگال
هه‌ندێ‌ زانیاری‌ گرنگ له‌باره‌ی‌ شه‌نگال و ئێزدیه‌وه‌:...
ده‌نگه‌كانی‌ سلێمانی‌ ...
موچه‌ و مرۆڤ ...
خوێنی‌ كه‌ركوكیه‌كان ...
ئامرلی‌ و لینینگراد ...
ئه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌یكات...
رۆژئاوای‌ كوردستان خه‌مێكی‌ فه‌رامۆشكراو ...
وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ چی‌ بكات؟...
بتی‌ خۆكرد...
جینۆساید و ئازاری‌ هیندیه‌ سوره‌كان...
قه‌یران باوكی‌ درۆ و دزی‌...
قه‌ندی‌ تاڵ ...
ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ...
نه‌وت له‌ ته‌عریبه‌وه‌ بۆ ته‌تریك ...
بانگه‌شه‌ی‌ ده‌وڵه‌ت و ماڵه‌باجێنه‌...
سیاسه‌تی‌ تاریك ...
سۆرانی‌ مامه‌ حه‌مه‌تان بیره‌ ...
نه‌ریتی‌ بێمنه‌تی‌...
كوردو هه‌ڵبژاردن ..تیڤاڵ و مه‌كسی‌ كوده‌ری‌ ...
شێره‌ژنێك له‌ناو دادگا ...
تۆڵه‌ی‌ خه‌ڵك ...
ئازاره‌كانی‌ كه‌ركوكی‌ بون...
كۆرو مۆرو نابۆكۆ ...
داشه‌ هاره‌
نه‌وت به‌ره‌و كوێمان ده‌بات؟ ...
با بیبه‌ینه‌ سه‌ر...
نیوه‌ی‌ فیلمه‌كه‌ ...
ئاشبه‌تاڵی‌ پێمه‌كه‌ن ...
داعش و خودا...
گۆڕان و حكو‌مه‌ت ...
نه‌وت و نه‌گبه‌تی‌...
كه‌ركوك له‌ بارودۆخێكی‌ تردا ...
ته‌قه‌ی‌ كورد له‌ كورد ...
هه‌رێم خورمژی‌ ده‌وێت...
مامۆستا محه‌مه‌د عه‌لی‌ محه‌مه‌دیان و مامۆستاكانی‌ تر...
پێشمه‌رگه‌ و موچه‌...
بۆ فریشته‌كه‌ی‌ رۆژئاوا...
داعش و ساڵی‌ نوێ‌ ...
نامه‌یه‌ك بۆ ئامه‌د...
خوێن و گه‌نده‌ڵی‌...
كاوه‌ و سۆران و سه‌رده‌شت و دایكانی‌ ئێمه‌...
نه‌وت و ئه‌نفال...
خورماتو سه‌عدیه‌ی‌ بێخاوه‌ن...
پۆستی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ و پرسی‌ هه‌ڵبژاردن...
كه‌ركوك له‌نێو یاسا و بڕیاره‌كاندا...
هه‌ڵبژاردنی‌ پیس ...
قامچی‌ و قانون ...
خه‌مێك بۆ كه‌ركوك ...
ئازایه‌تی‌ و خۆ خاوه‌نی‌ ...
هه‌ڵبژاردن و په‌یمانی‌ شه‌ره‌ف ...
یه‌خه‌ی‌ كامتان بگرین یه‌كێتی‌ و پارتی‌...
كورد له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان چی‌ بكات؟...
ئۆپۆزسیۆن و كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌...
له‌ق له‌قه‌كان و شه‌هیده‌كانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ...
رۆڵی‌ كۆكه‌ره‌وه‌...
سه‌دوچل به‌ره‌وكوێ‌ ...
كۆیله‌كردن ...
بارزانی‌ شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كه‌ به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات...
مه‌حمود یاسین بۆ كوێ‌ ده‌به‌ن...
كونسڵگه‌ری‌ فه‌ره‌نسا و درۆ...
ئاپۆ و ئاگربه‌ست...
باوكێ‌ له‌ قه‌یتول...
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ دوبز...
پوره‌ حه‌به‌...
17ی‌ شوبات و یه‌ك دوقسه‌ی‌ تر...
سته‌مكردن له‌ شه‌هید...
وه‌همی‌ چاكسازی‌...
دیسان وه‌زاره‌تی‌ كاره‌ساته‌ سروشتییه‌كان...
ناو وه‌ك كێشه‌یه‌كی‌ قانونی‌ ...
نهێنی‌ نه‌فره‌ته‌كه‌...
نوكته‌ی‌ كوردی‌ ...
های‌ له‌وه‌...
بۆچی‌ پێویسته‌ پشتگیری‌ پارێزگار بكه‌ین؟ ...
كه‌ركوك و خوێندن و زمانی‌ كوردی‌ ...
كورسی‌ و سه‌رۆك...
داود ئۆغڵو له‌ كه‌ركوك...
بارزانی‌ و رای‌ گشتی‌...
خورماتوی‌ بێ‌ خاوه‌ن...
كوردستانیبونی كه‌ركوك له‌ڕوی دابه‌شبونی دانیشتوانه‌وه‌...
بارزانی و موقته‌دا...
لەنێوان عێراقەكەی سەدام و عێراقەكەی ئەمه‌ریكادا...
كۆنگرەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و عێراقیبون...
"خاكی‌ داگیركراو"...
هەڵەكە لە كوێدایە؟...
ئه‌رێ‌ به‌ڕاست كه‌س رقی‌ له‌ سه‌رۆكه‌؟...
میدیا ‌و مه‌یمون...
"سه‌رۆك، نه‌وته‌كه‌ ده‌ڕوات"...
روه‌ سوره‌كانی ده‌سه‌ڵات...
عێراق‌و پینه‌ی‌ سیاسی‌...
كه‌ركوك‌و ته‌عریب‌و پایته‌ختی‌ رۆشنبیری‌ ...
برینی ئه‌نفال له‌نێوان ساڕێژكردن‌و كولانه‌وه‌دا...
په‌رله‌مانی‌ عاجباتی‌ ...
سه‌دو چل‌و په‌رله‌مانی كوردستان...
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت بیزانێت...
بۆچی له‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوكدا كه‌مته‌رخه‌مبووین؟!...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...