کەلتوری مەرگ

مەحمود عەبدوڵا


پێشکەوتنی ژیاری هەر نەتەوەیەک بەندە لەسەر تێڕاوانین و چالاکی و ژیان دۆستی. فەلسەفەی ژیانی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگا و تێگەیشتن لەژیان و ئاین، دەبێتە هۆی دروستبونی کەلتوری ژیان دۆستی و داهێنان و رزگار بون لەچەق بەستن و توندوتیژی و هەژاری و ...هتد.

بێگومان خراپ تێگەیشتن لەئاین و رۆڵی ئاین و چییەتی ئاین، دەبێتە هۆی خراپ لێکدانەوەی ژیان و تێگەیشتن و چییەتی ژیان. کورتکردنەوەی ئاین لەدەستەواژەکانی وەک (حەڵال و حەرام) بچوککردنەوەی رۆڵی ئاین و کوشتنیەتی، چونکە ئاین لەوە گەورەترە، ئاین شۆڕشە، جوڵەیە، گۆڕانە، جێهێشتنی رابردوە، نەک گەڕانەوە بۆ رابوردو.

ئاین هەرگیز خۆئامادەکردن نییە بۆ دنیایەکی دیکە بەتەنیا، بەڵکو خۆئامادەکردنە بۆ ژیانی دنیا و رێکخستنی ژیانی ئێستا و هەستکردن بە بەرپرسیاریەتییە لەبەرامبەر ئێستادا، هەروەها هەستکردنە بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر ئایندە. بەڵام کۆمەڵگای کوردی لەئاین و رۆڵی ئاین تێنەگەیشتوە، ئەم خراپ حاڵی بونەش بەهۆی بانگخوازەکانەوەیە، کە هەمیشە لای خەڵک ژیان بێ نرخ دەکەن و دەبێژن ژیان هیچ نییە، پێنج و دو رۆژێکە، مرۆڤ هاتوە خۆی بۆ دنیایەکی دیکە سازبکات و گوێنەدات بەم دنیا فانییە!

بەڵام کرۆکی ئاین پێچەوانەی ئەم جۆرە دەستەواژانەیە و ئەم دەستەواژانە نالۆژیکین و ناواقعین. یان هەر ئەم بانگخوازانە زۆرجار دەستەواژەی (خزمەتکردن بەئاینی خوا!) بەگوێی گۆمەڵگادا دەدەن، لەکاتێکا ئاینی خودا بۆ خزمەتی مرۆڤ هاتوە و هەر بەوتەی خۆشیان ئاینێکی تەواو کامڵە و بۆ خزمەتی مرۆڤ هاتوە. هەرگیز ئاین و ئیمانداری بریتی نییە لەچون بۆ مزگەوت و حەج و پاڕانەوە و ترس لە جەهەننەم و خۆشی بەهەشت. زۆرێک لە باوەڕداران خەریکی پڕکردنی هەگبەی دواڕۆژن بێئەوەی باکێکیان بەرامبەر ژیانی ئێستا هەبێت، بۆ زیکر و پاڕانەوە نەبێت دەمیان ناکەنەوە و لەسوڕی متبوندان. وەک ئەوەی ژیان و گەردون هیچ خەلەلێکی نەبێت و کێشە گەلی وەک: هەژاری و نادادی و ستەمکاری و ...هتد، لای ئەوان کێشەگەلێکن کە خودا خوڵقاندونی! هەر خوداش چارەسەریان دەکات. لەکاتێکا زۆرێک لەو کێشانە زادەی بێدەنگی و هەست نەکردن بە بەرپرسیاریەتین، چونکە کاتێک مرۆڤ بێدەنگ دەبێت، هەردەمی بۆ گەن ناکات، بەڵکو ئیمانیشی بۆگەن دەبێت و رۆڵی نامێنێت.

خوای گەورە لە قورئاندا دەفەرموێت: (دەرکەوتنی خراپەکاری لەدەریاو وشکانیدا بەهۆی کرداری دەستی مرۆڤەوەیە) دەی مرۆڤ چۆن رێگە بەخۆی دەدات ئیمانداربێت و بێدەنگیش بێت لەئاستی فەسادی ئابوری و سیاسی و ...هتد. لێگەڕی خودا زاڵمان سزا دەدات و قوڕیان بەسەر هەردەچنەوە بەردەست خودا لێیان تێکدەدات. ئەم دەستەواژانە، لەکاتی گفتوگۆدا فڕێدەدرێن، کاتێک لەگەڵ زۆرێک لەتاکەکان دەدوێی. بەڵام لەڕاستیدا ئەمە خۆدزینەوەیە لەبەرپرسیاریەتی و چالاکی و خۆدزینەوەیە لەخودی ئاینیش. چۆن دەکرێت مرۆڤ وا بێ باک بێت، بەرامبەر ئەم هەمو کێشانەی روبەڕوی کۆمەڵگا دەبێتەوە و لێگەڕێت تا کەسانێکی هەلپەرست خوێنی کۆمەڵگا بمژن و ئەویش تەماشایان بکات بێ چالاکی و بێ دەنگ بێت. لەکاتێکا نادادی هەیە، ئاین کوا؟ چۆن مرۆڤێکی باوەڕدار رازییە بە هەمو ئەو شتانەی رودەدات و ناوی دەنێت قەدەر؟

ئەم خراپ حاڵی بونە لەئاین کەلتوری مەرگ دۆستی بەرهەم دێنێت. زۆرێک لە خەڵک دەڵێن: (هەردەمرین، بۆیە بێدەنگین) ئێمە ئیمان و ژیانی دنیا ناگۆڕینەوە بەم دنیا فانییە. ئەمە مەرگ دۆستییە، نەک ئیمان. ئەم بێباکییە دەبێتە هۆی سستبون و چەق بەستن و ستەمکاری. مرۆڤی باوەڕدار دەبێ چالاک بێت، خزمەتی ژیان بکات، لەجوڵە دابێت خۆی بە بەرپرسیار بزانێت بەرامبەر ژیانی خۆی و کۆمەڵگاکەی و پاشان بەرامبەر گەردون.


12/06/2014 بینین: 3294
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
جەنگی ئاو...
ئەمەریکا ئەسپ ئەدات بە کورد!...
سەرۆک چۆن لادەدرێت؟...
فەلسەفەی گوناح...
ترس لە سیستەمی پەرلەمانی...
دیکتاتۆر و منداڵ...
دەسەڵات و ئازادی ...
عێراقی بەریتانیاو عێراقی ئەمەریکا...
عەشیرەت مەکتەبلەری...
هێز و عەقڵی کورد ...
کۆتایی ژیان...
یاوزی دز...
سایکۆلۆژیای لایک...
دەرونشیکاری فەیسبوک و لایک...
پۆست و کەمسەری و داهێنان...
وەزارەتی پەروەردە دەرونناسیت لێ دیارە ...
سەرۆکی حکومەت لەنێوان هیوا و زانستی ئابوریدا...
کۆبانێ و دابڕان لەمێژو...
دیموکراسی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی...
چارەسەر لە شوێنی نەخۆشیە...
داعش و گویلەن و قوڵایی ستراتیژی...
سەری بەرزمان بۆ پۆست نەوی ناکەین...
سبەی موچەی ئەم وەزارەتە دەدرێت!...
یەکێتی و پارت و گۆڕان...
ستەم یان سیستە می پەروەردە...
ڤاکسین دژی ئیفلیجی دەسەڵات...
شەنگال لەنێوان بێباکی و داکۆکی و ناکۆکیدا...
چین؛ هەڕەشیەکی مەزن بۆسەر دەوڵەتی کوردی...
شانازی و نەفرەت...
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێوان زێڕی رەش و زێری سپیدا...
چێژی دەسەڵات و دەسەڵاتی چێژ...
ئینتیمای دەسەڵات و دەسەڵاتیما...
پەرلەمان، موزایەدە و میوان هەڕەشە و دوکەڵی زمان...
ئاغای حکومەت و حکومەتی ئاغا...
دەسەڵاتی مەعریفە و مەعریفەی دەسەڵات...
لۆژیکی خێڵ، لۆژیکێکی بەسەرچو...
مامۆستا لەنێوان بەهەشت و جەهەنەم دا...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...