له‌ق له‌قه‌كان و شه‌هیده‌كانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

من برایه‌كم شه‌هیدی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆیه‌، شه‌هیده‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و رۆژگاره‌ هیچی‌ تریان بۆ مرۆڤ نه‌هێشتبوه‌وه‌ بیكات جگه‌ له‌ شه‌ڕ، خۆكوڕ و مناڵی‌ خۆیان نه‌كوژرا نه‌كوڕی‌ تاڵه‌بانی‌ و نه‌كوڕی‌ بارزانی‌، براكه‌م یه‌كێک بو له‌ پێشمه‌رگه‌ ئازاكان و له‌ سنوری‌ كه‌ركوك، چه‌ندین شه‌ڕی‌ له‌گه‌ڵ سوپای‌ هێراقی‌ كردبو، باوكیشم كه‌ مه‌رگی‌ كوڕه‌كه‌ی‌ به‌چاوی‌ خۆی‌ بینی‌ له‌ ساڵی‌ 1961 وه‌ تا 1975 پێشمه‌رگه‌ی‌ پارتی‌ بو، تا پله‌ی‌ سه‌رلق و به‌تالیۆنیش چو بو، ئه‌ویش دو جار له‌ شه‌ڕدا بریندار ببو، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ تا كۆچی‌ دوایی كرد بڕوای‌ به‌پارتی‌ نه‌بڕا، به‌ر له‌ساڵی‌ 1961 یش له‌زیندانی‌ عێراقیدا هه‌مو ئازارێكی‌ چه‌شتبو، ئه‌و رۆژه‌ی‌ براكه‌م شه‌هید بو له‌ 24-12-1994 چه‌ند رۆژێ‌ بو پارتی‌ و یه‌كێتی‌ به‌ قه‌ولی‌ خۆیان رێكه‌وتنی‌ كۆنكرێتیان مۆر كردبو، ئه‌وان تازه‌ وتیان ئەوەی كردمان شانۆگه‌ریه‌ بو، ئه‌و رۆژه‌ی‌ شه‌هید فاخیری‌ عه‌ریف فاتیح شه‌هید بو خزمێكی‌ نزیكمان كه‌ پارتی‌ بو شه‌مسه‌دین عه‌زیز ئه‌ویش له‌به‌ره‌ی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆدا شه‌هید بو، ئێمه‌ تا راده‌یه‌كی‌ زۆر پرسه‌كه‌مان به‌یه‌كه‌وه‌ دانا.
بۆیان گێڕامه‌وه‌ كه‌ له‌و شه‌ڕه‌دا چۆن ئاگریان له‌ شاخه‌كه‌ به‌رداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بێكه‌س و بێنازه‌كانی‌ هه‌ردولا بسوتێن، من تێناگه‌م بۆ كه‌سوكاری‌ قوربانیه‌ بێچاره‌كانی‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ شومه‌ تا ئێستا شكاتی‌ ئه‌و هه‌مو سته‌مكاریه‌یان نه‌كردوه‌ كه‌ له‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆدا رویدا له‌ دیل كوشتنه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ ئه‌تككردن و كاری‌ نه‌شیاوی‌ تر.

ئه‌مڕۆ بیستم كه‌ له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه‌ سه‌رقاڵی‌ ئه‌وه‌ن په‌یكه‌ر بۆ ئه‌و له‌قله‌قانه‌ بكرێت كه‌ كاتی‌ خۆی‌ له‌ شه‌ڕی‌ هه‌ولێردا بونه‌ قوربانی‌، من سه‌یرم به‌وه‌ هات كاتی‌ خۆی‌ كه‌ركوكیه‌كی‌ به‌د به‌ختیان تاوانبار كرد به‌ كوشتنی‌ ئه‌و له‌قله‌قه‌، بێئه‌وه‌ی‌ قسه‌ له‌سه‌ر ئاگر هه‌ڵگیرسێنه‌كانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ بكرێت، كه‌ ئێستا هه‌مویان خاوه‌ن سه‌رمایه‌و كۆمپانیای‌ نه‌وت و دۆلاری‌ دنیان، من بۆ ئه‌و له‌قله‌قانه‌ دڵم ژان ده‌كات، بەڵام ئه‌ی‌ مرۆڤه‌كان، ئه‌ی‌ ئاخۆ له‌ سوتاندنی‌ ئه‌و هه‌مو شاخ و داخه‌دا چه‌ند مه‌ل و باڵدارو گیانه‌وه‌ری‌ دیكه‌ بونه‌ته‌ قوربانی‌، ئه‌رێ‌ خێره‌ وا ئێستا ئه‌وه‌نده‌ بوینه‌ته‌ په‌له‌وه‌رو مه‌ل و ئاژه‌ڵدۆست و كوشتنی‌ ئه‌و هه‌مو كوڕه‌مان له‌ بیر چۆته‌وه‌.

ئه‌وان مرۆڤه‌كانیان به‌ زیندوی‌ ده‌سوتاند و خۆشیان وه‌ك فریشته‌ نیشانی‌ دنیا ده‌دا، ئه‌وان كه‌ ئێستا ده‌یانه‌وێت په‌یكه‌ر بۆ له‌قله‌قه‌كان بكه‌ن ئه‌وه‌یان بیرچو، له‌سه‌ر گومرگی‌ برایم خه‌لیل و تاڵانی‌ كه‌ل و په‌لی‌ پاشماوه‌كانی‌ به‌عس شه‌ڕێكی‌ خوێناویان هه‌ڵگیرساند و به‌ قه‌د ژماره‌ی‌ شه‌هیده‌كانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كوڕو لاوی‌ كوردیان به‌ كوشتدا، ئه‌و لاوانه‌ی‌ بۆ پاراستنی‌ نیشتیمان بوبونه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی‌ لوله‌ی‌ چه‌كه‌كانیان بكه‌نه‌ یه‌كتر، به‌شێكی‌ زۆری‌ ئه‌و لاوانه‌ به‌ناچاری‌ و له‌به‌ر بارودۆخی‌ ژیانی‌ ئه‌و رۆژگاره‌ چه‌كیان هه‌ڵگرتبو، من بیرمه‌ كاتێك هه‌وڵماندا كۆمه‌ڵه‌ی‌ دژ به‌شه‌ڕی‌ كوردستان دروست بكه‌ین، زۆرێك له‌وان  بێزاری‌ خۆیان له‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ ده‌رده‌بڕی‌، ئه‌وان دواتر زۆریان بونه‌ خۆراكی‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ نه‌گریسه‌ سه‌پێنراوه‌.
من به‌لامه‌وه‌ ئاساییه‌ په‌یكه‌ر بۆ له‌قله‌قه‌كان بكرێت، لێ‌ ئه‌وه‌ ژیاندۆستی‌ و لێبورده‌یی‌ و په‌ژیوانی‌ ئێمه‌ نیشان نادات، په‌شیمانی‌ ئێمه‌ كاتێك جێگه‌ی‌ خۆی‌ ده‌گرێت، كه‌ هه‌مومان نه‌فره‌ت له‌و شه‌ڕه‌ بكه‌ین و ویژدانی‌ ئه‌وانه‌ دادگای‌ بكه‌ین، كه‌ هه‌ڵگیرسێنه‌ری‌ شه‌ڕه‌كه‌ بون.

من ته‌نیا له‌سه‌ر براشه‌هیده‌كه‌ی‌ خۆم ده‌وه‌ستم، ئه‌و هه‌رگیز بڕوای‌ به‌شه‌ڕی‌ ناوخۆو كوشتنی‌ كورد نه‌بو به‌ده‌ستی‌ كورد، ته‌نانه‌ت كاتێ‌ شه‌ڕ هه‌ڵگیرسا ئه‌و وتی‌ ئیتر چه‌ك داده‌نێم، منیش و خه‌ڵكی‌ دیكه‌ش بڕوامان وابو ئه‌و شه‌ڕه‌ زو ده‌بڕێته‌وه‌ بۆیه‌ وتمان با ئه‌وه‌ به‌ ترسنۆكی‌ لێكنه‌درێته‌وه‌، ئەوەی تا ئێستا مردن ئازاری‌ من ئه‌دات، ئه‌و تازه‌ ده‌یویست داوای‌ كیژۆڵه‌یه‌ك بكات، ئه‌وه‌شی‌ به‌ جێهێشت.

كامیان مایه‌ی‌ نیگه‌رانی‌ و ئازاری‌ زۆرترن، له‌قله‌قه‌كان یان شه‌هیده‌كانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ، ئه‌و شه‌هیدانه‌ی‌  زۆربه‌یان بڕوایان به‌وه‌ نه‌بو له‌و شه‌ڕه‌دا بكوژرێن، له‌ كاتێكا چه‌ند مانگ پێشتر هه‌مویان له‌ یه‌ك مه‌قه‌ڕ و له‌سه‌ر یه‌ك سفره‌ نانیان ده‌خوارد.
28/07/2013 بینین: 9750
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
هەدەپەو هه‌ڵبژاردن‌ لەتوركیا...
چیرۆكه‌كانی‌ به‌هه‌ده‌ردان...
وه‌زیری‌ دارایی‌ باش ده‌كات ...
كه‌ركوك له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریه‌ نوێیه‌كه‌دا ...
كوردو ئه‌رمه‌ن لێكچون و جیاوازی ...
بۆ شه‌ڕی‌ ناوخۆ!...
ئه‌نفال و كاریگه‌ریه‌كانی‌ له‌سه‌رخۆ بژێوی‌ و خۆخاوه‌نی‌
ئه‌نفال و رۆژئاوا...
دیسان نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركوك ...
داعش له‌ پارله‌ماندا...
هه‌ڵه‌بجه‌ كوێی دنیایه‌ ...
نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له‌ ئامه‌د...
راپه‌ڕین چی‌ نه‌كرا ...
حه‌شدو داعش درنجه‌كانی سه‌رزه‌مین ...
ئینساندۆستی گێلانه‌ ...
خه‌ریك بو گه‌مه‌ی ده‌ربڕینه‌...
میلیشیا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وام ...
كه‌ركوك به‌ مرۆیی كردنه‌وه‌ی قوربانی ...
30ی 1 و خه‌مه‌ كوردیه‌كان ...
ریشه‌ و رایه‌ڵه‌كانی داعش ...
چی كۆمانده‌كاته‌وه‌...
وه‌زاره‌تی‌ دارای‌ و كۆمپانیاكانی‌ حیزب ...
وه‌ته‌نیات و به‌یاننامه‌ ...
شیعه‌ له‌م دیوی‌ ده‌رگاكه‌ ...
كه‌ركوك له‌ 2015دا ...
ساڵێكی‌ تریش! ...
كه‌ركوك له‌نێوان خیانه‌تلێكردن و خێر پێكردنا ...
كه‌ركوك راستكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ندێ‌ هه‌ڵه‌ ...
واژوه‌كه‌ی ته‌ها زه‌نگه‌نه‌ و واژوه‌ ونه‌كان ...
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ شۆڕیجه ‌و میدیای‌ كوردی‌ ...
جه‌نابی سه‌رۆك سه‌یرمكه‌!...
ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و پارله‌مانی‌ كوردستان ...
ئاواییه‌ بێنازه‌كان ...
كه‌مال فواد له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سیاسه‌ت ...
خورماتو و حه‌مرین هی‌ خه‌ڵكه‌كه‌ین نه‌ك میلیشیاكان ...
ئه‌گه‌ر به‌غدا هه‌ر وابكات ...
ئه‌ردۆگان و ژماره‌ ...
كێشه‌ی‌ كۆچپێكراوان و چۆنێتی‌ چاره‌سه‌ر ...
نوسینگه‌ی‌ كه‌ركوكی‌ پارله‌مان و ئازاری‌ كه‌ركوكیه‌كان ...
به‌ردو گوڵ ...
ژن لای‌ یه‌په‌گه‌ و داعش ...
ئێزدیه‌ خۆپارێزه‌كان ...
لۆخۆیان دڕ و لۆ وی‌ دی‌ كڕن ...
ئه‌مه‌ش بگێڕنه‌وه‌...
عێراق به‌رپرسیاره‌تی‌ به‌رانبه‌ر پێكهاته‌كان؛ ئێزدیه‌كان به‌نمونه‌...
خۆری‌ ئێزیدی‌ توڕه‌یه‌ ...
داعش و شه‌نگال
هه‌ندێ‌ زانیاری‌ گرنگ له‌باره‌ی‌ شه‌نگال و ئێزدیه‌وه‌:...
ده‌نگه‌كانی‌ سلێمانی‌ ...
موچه‌ و مرۆڤ ...
خوێنی‌ كه‌ركوكیه‌كان ...
ئامرلی‌ و لینینگراد ...
ئه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌یكات...
رۆژئاوای‌ كوردستان خه‌مێكی‌ فه‌رامۆشكراو ...
وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ چی‌ بكات؟...
بتی‌ خۆكرد...
جینۆساید و ئازاری‌ هیندیه‌ سوره‌كان...
قه‌یران باوكی‌ درۆ و دزی‌...
قه‌ندی‌ تاڵ ...
ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ...
نه‌وت له‌ ته‌عریبه‌وه‌ بۆ ته‌تریك ...
بانگه‌شه‌ی‌ ده‌وڵه‌ت و ماڵه‌باجێنه‌...
سیاسه‌تی‌ تاریك ...
سۆرانی‌ مامه‌ حه‌مه‌تان بیره‌ ...
نه‌ریتی‌ بێمنه‌تی‌...
كوردو هه‌ڵبژاردن ..تیڤاڵ و مه‌كسی‌ كوده‌ری‌ ...
شێره‌ژنێك له‌ناو دادگا ...
تۆڵه‌ی‌ خه‌ڵك ...
ئازاره‌كانی‌ كه‌ركوكی‌ بون...
كۆرو مۆرو نابۆكۆ ...
داشه‌ هاره‌
نه‌وت به‌ره‌و كوێمان ده‌بات؟ ...
با بیبه‌ینه‌ سه‌ر...
نیوه‌ی‌ فیلمه‌كه‌ ...
ئاشبه‌تاڵی‌ پێمه‌كه‌ن ...
داعش و خودا...
گۆڕان و حكو‌مه‌ت ...
نه‌وت و نه‌گبه‌تی‌...
كه‌ركوك له‌ بارودۆخێكی‌ تردا ...
ته‌قه‌ی‌ كورد له‌ كورد ...
هه‌رێم خورمژی‌ ده‌وێت...
مامۆستا محه‌مه‌د عه‌لی‌ محه‌مه‌دیان و مامۆستاكانی‌ تر...
پێشمه‌رگه‌ و موچه‌...
بۆ فریشته‌كه‌ی‌ رۆژئاوا...
داعش و ساڵی‌ نوێ‌ ...
نامه‌یه‌ك بۆ ئامه‌د...
خوێن و گه‌نده‌ڵی‌...
كاوه‌ و سۆران و سه‌رده‌شت و دایكانی‌ ئێمه‌...
نه‌وت و ئه‌نفال...
خورماتو سه‌عدیه‌ی‌ بێخاوه‌ن...
پۆستی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ و پرسی‌ هه‌ڵبژاردن...
كه‌ركوك له‌نێو یاسا و بڕیاره‌كاندا...
هه‌ڵبژاردنی‌ پیس ...
قامچی‌ و قانون ...
خه‌مێك بۆ كه‌ركوك ...
ئازایه‌تی‌ و خۆ خاوه‌نی‌ ...
هه‌ڵبژاردن و په‌یمانی‌ شه‌ره‌ف ...
ئه‌وه‌ی‌ بارزانی‌ ده‌یڵێت وایه‌...
یه‌خه‌ی‌ كامتان بگرین یه‌كێتی‌ و پارتی‌...
كورد له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان چی‌ بكات؟...
ئۆپۆزسیۆن و كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌...
رۆڵی‌ كۆكه‌ره‌وه‌...
سه‌دوچل به‌ره‌وكوێ‌ ...
كۆیله‌كردن ...
بارزانی‌ شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كه‌ به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات...
مه‌حمود یاسین بۆ كوێ‌ ده‌به‌ن...
كونسڵگه‌ری‌ فه‌ره‌نسا و درۆ...
ئاپۆ و ئاگربه‌ست...
باوكێ‌ له‌ قه‌یتول...
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ دوبز...
پوره‌ حه‌به‌...
17ی‌ شوبات و یه‌ك دوقسه‌ی‌ تر...
سته‌مكردن له‌ شه‌هید...
وه‌همی‌ چاكسازی‌...
دیسان وه‌زاره‌تی‌ كاره‌ساته‌ سروشتییه‌كان...
ناو وه‌ك كێشه‌یه‌كی‌ قانونی‌ ...
نهێنی‌ نه‌فره‌ته‌كه‌...
نوكته‌ی‌ كوردی‌ ...
های‌ له‌وه‌...
بۆچی‌ پێویسته‌ پشتگیری‌ پارێزگار بكه‌ین؟ ...
كه‌ركوك و خوێندن و زمانی‌ كوردی‌ ...
كورسی‌ و سه‌رۆك...
داود ئۆغڵو له‌ كه‌ركوك...
بارزانی‌ و رای‌ گشتی‌...
خورماتوی‌ بێ‌ خاوه‌ن...
كوردستانیبونی كه‌ركوك له‌ڕوی دابه‌شبونی دانیشتوانه‌وه‌...
بارزانی و موقته‌دا...
لەنێوان عێراقەكەی سەدام و عێراقەكەی ئەمه‌ریكادا...
كۆنگرەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و عێراقیبون...
"خاكی‌ داگیركراو"...
هەڵەكە لە كوێدایە؟...
ئه‌رێ‌ به‌ڕاست كه‌س رقی‌ له‌ سه‌رۆكه‌؟...
میدیا ‌و مه‌یمون...
"سه‌رۆك، نه‌وته‌كه‌ ده‌ڕوات"...
روه‌ سوره‌كانی ده‌سه‌ڵات...
عێراق‌و پینه‌ی‌ سیاسی‌...
كه‌ركوك‌و ته‌عریب‌و پایته‌ختی‌ رۆشنبیری‌ ...
برینی ئه‌نفال له‌نێوان ساڕێژكردن‌و كولانه‌وه‌دا...
په‌رله‌مانی‌ عاجباتی‌ ...
سه‌دو چل‌و په‌رله‌مانی كوردستان...
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت بیزانێت...
بۆچی له‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوكدا كه‌مته‌رخه‌مبووین؟!...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...