گۆڕان و حكو‌مه‌ت

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج


كام حكومه‌ت؟
بۆئه‌وه‌ی‌ نه‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ساڵه‌كانی‌ دوای‌ راپه‌ڕین و باسی‌ هه‌مو نه‌هامه‌تیه‌كان نه‌كه‌ین، له‌ ساڵی‌ 2003وه‌ ده‌ست پێئه‌كه‌ین، ساڵی‌ 2003 پارتی‌ و یه‌كێتی‌ پێكه‌وه‌بون، پێكه‌وه‌ش چونه‌ به‌غدا، له‌و ساڵه‌شه‌وه‌ پێكه‌وه‌ بودجه‌ی‌ كورستان كه‌ له‌ به‌غداوه‌ دێت دابه‌ش ده‌كه‌ن و هه‌رئه‌وانیش حكومه‌ت دروست ده‌كه‌ن و رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ ده‌به‌ستن و پڕۆتۆكۆڵی‌ مانه‌وه‌ی‌ هه‌تاهه‌تای‌ ده‌به‌ستن، له‌وده‌مه‌وه‌ تا دروستبونی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان هه‌رچی‌ یه‌كێتی‌ كردویه‌تی‌ بۆ سودی‌ پارتی‌ بوه‌، هه‌ندێجار یه‌كێتی‌ كارێكی‌ بۆ پارتی‌ كردوه‌، كه‌ هه‌رگیز پارتی‌ به‌ته‌نیا خۆی‌ بۆی‌ نه‌كراوه‌، نمونه‌ی‌ دو ساڵه‌ دیاریه‌كه‌ی‌ دكتۆر ئه‌رسه‌لان بایز بۆ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم، یان پێشتر هاندانی‌ ته‌واوی‌ ئه‌ندام و هه‌وادار و لایه‌نگری‌ یه‌كێتی‌ تا ده‌نگ به‌ بارزانی‌ بده‌ن بۆ بونه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم، بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ دروستبو كه‌ ئیدی‌ ئه‌م دابه‌شكاریه‌ نه‌مێنێ‌، بۆئه‌وه‌ی‌ هه‌بن بڵێن نا، بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی‌ نادادی‌ و گه‌نده‌ڵی‌، بۆیه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ حكومه‌ته‌وه‌ كه‌وتنه‌ دژایه‌تی‌ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ‌و سیاسه‌تی‌ نانبڕین و ده‌ركردن و تانه‌وته‌شه‌ر لێدان و ته‌نانه‌ت ناوزڕاندن و ئه‌وانه‌ ده‌ستی‌ پێكرد، له‌مه‌دا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك درێخی‌ نه‌كرا، ئایه‌ به‌ڕاستی‌ ئێستا سه‌رده‌مه‌كه‌ گۆڕاوه‌ و پارتی‌ و دواتر یه‌كێتیش گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی‌ ده‌كرێ‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ به‌س حكومه‌تی‌ ئه‌وان نه‌بێت، پارتی‌ خۆی‌ جل و به‌رگ بۆ حكومه‌ته‌كه‌ ده‌دورێ‌ به‌پێی‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی‌ خۆی‌ یان ئه‌وه‌ی‌ به‌شداری‌ ده‌كات، به‌پێی‌ مافی‌ خۆی‌ به‌شداری‌ ده‌كات و به‌رنامه‌ی‌ لایه‌نه‌كه‌ی‌ خۆی‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ ئه‌و پرسیاره‌یه‌ كه‌ پارتی‌ نایه‌وێ‌ وه‌ڵامی‌ بداته‌وه‌، ئیتر لایه‌نه‌كانی‌ تر چی‌ بكه‌ن.

كام به‌شداری‌؟
هه‌ریه‌كه‌ له‌ لایه‌نه‌كانی‌ به‌شداربوی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێنج مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌رنامه‌ی‌ خۆیان هه‌بو، پارتی‌ به‌رنامه‌ی‌ خۆی‌ هه‌بو بۆ حكومه‌ت، گۆڕان به‌رنامه‌ی‌ خۆی‌، یه‌كێتی‌ به‌رنامه‌ی‌ خۆی‌، یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ به‌رنامه‌ی‌ خۆیان، كاتێ‌ بڕیاره‌ حكومه‌تی‌ بنكه‌فراوان پێكبێت، ده‌بێت یان وه‌زیری هه‌ر لایه‌نێك كه‌ ده‌چێته‌ حكومه‌ته‌وه‌ به‌رنامه‌ی‌ لایه‌نه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ بكات، یان به‌رنامه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش بنوسرێت بۆ جێبه‌جێ‌ كردن، له‌مه‌دا پرسی‌ نه‌وت، پرسی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌، پرسی‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و پرسی‌ به‌غدا و پۆسته‌كانی‌ به‌غدا و چۆنێتی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا و ده‌وروبه‌ر هه‌موی‌ ده‌بێت بخرێته‌سه‌ر مێزی‌ گفتوگۆ، به‌شداری‌ ئه‌وه‌یه‌ نه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌شداربه ‌و ده‌نگ مه‌كه‌ و لێمگه‌ڕێ‌ چی‌ ده‌كه‌م ده‌یكه‌م.

ئه‌گه‌ر به‌شداریكردن له‌ حكومه‌تا هه‌ر بۆئه‌وه‌یه‌ بڵێن به‌شدار بو، ئه‌وه‌ نه‌كرێ‌ باشتره‌، پێویسته‌ به‌شداری‌ كردن بۆ ئه‌وه‌ بێت چوار ساڵی‌ ئاینده‌ له‌ چوار ساڵی‌ رابردو نه‌چێت، حكومه‌ت له‌ حكومه‌تی جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌جندای‌ حیزبه‌وه‌ بوبێته‌ حكومه‌تی‌ گشت‌ خه‌ڵك.

گۆڕان و وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌:
هەردو وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان، له‌ڕوی‌ حیزباندنه‌وه‌ خراپترین دو وه‌زاره‌تن،  ئه‌م دو وه‌زاره‌ته‌ تائێستا ئه‌وه‌نده‌ی‌ حیزبایه‌تیان تیاده‌كرێت، وه‌ك ئاوێنه‌ی‌ هێزی‌ ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان ده‌رناكه‌ون، ئه‌مه‌ش وای‌ كردوه‌ هه‌رگیز وه‌ك پێویست یه‌ك نه‌گرنه‌وه‌ و هه‌میشه‌ پرش و بڵاو ده‌ركه‌ون، ئێستا وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ هه‌یه‌، به‌ڵام وه‌ك پێویست وه‌زاره‌تی‌ هه‌مو خه‌ڵكی‌ كوردستان نیه‌، ته‌نانه‌ت وه‌زیره‌كه‌ی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ كه‌س له‌ سنوری‌ سلێمانی‌ ئاوڕ له‌ بڕیاره‌كانی‌ ناداته‌وه‌، ئه‌مه‌ بۆ جێگره‌كه‌یشی‌ له‌ دهۆك وایه‌، زۆرجار بۆ گرتنی‌ تۆمه‌تبارانیش كاتێ‌ دادوه‌ریش بڕیار ده‌رده‌كات ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ بڕیاره‌كان جێبه‌جێ‌ ناكات، ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌كی‌ زۆر حكومه‌تی‌ له‌ حكومه‌تی‌ خستوه‌، ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بكرێته‌وه‌ به‌ وه‌زاره‌تێكی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ و بۆئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ شوێنی‌ چه‌سپاندنی‌ یاسا و دادوه‌ری‌، ده‌بێت بدرێته‌ لایه‌نێكی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌، كه‌ به‌ بڕوای‌ من باشترینی‌ ئه‌وه‌یه‌ بدرێته‌ گۆڕان، به‌ مه‌رجێك ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ جێبه‌جێ‌ بكات كه‌ بۆ ئه‌مڕۆی‌ كوردستان پێویسته‌، نه‌ك به‌رنامه‌ی‌ ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن، ئه‌مه‌ بۆ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌یش هه‌روایه‌، هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان، به‌م پرش و بڵاویه‌ی‌ ئێستایه‌وه‌، به‌م دابه‌شكاری‌ و وردو خاشیه‌وه‌ نه‌ جێی‌ ئومێده‌ نه‌هی‌ هه‌مو گه‌لی‌ كورده‌، ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ ئه‌ركی‌ زۆر قورسه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌ركی‌ رێكخستنه‌وه ‌و یه‌كخستنه‌وه‌ی،‌ ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ش ئیتر به‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ رێكناخرێته‌وه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ خه‌ڵكی‌ تر به‌و كاره‌ هه‌ستن.

ئه‌گه‌ر نه‌توانرێت له‌ به‌شداری‌ كردنا له‌ حكومه‌ت هیچ گۆڕانكاریه‌ك بكرێت، ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ له‌ ئێستاوه‌ بیر له‌وه‌ بكرێته‌وه‌ كه‌ چوار ساڵی‌ ئاینده‌ش هه‌مان ئۆپۆزسیۆن، دیاره‌ به‌ به‌رنامه‌ كاری‌ تۆكمه‌ تر و باشتره‌وه‌ درێژه‌ به‌ كاری‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ بده‌ن و نه‌هێڵن درز بخرێته‌ نێوانیان، بۆ ئه‌مه‌ش ئۆپۆزسیۆن ئێستا نزیكه‌ی‌ نیوه‌ی‌ پارله‌مانی‌ كوردستان پێكدێنن و  له‌ڕوی‌ جوگرافیشه‌وه‌ زۆر ته‌ندروست تر به‌سه‌ر ناوچه‌كاندا دابه‌ش بونه‌. هه‌روه‌ها پێویسته‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ عێراق و ده‌وروبه‌ریش ئیدی‌ زیاتر په‌ره‌ به‌ چالاكی‌ و په‌یوه‌ندیه‌كانیان بده‌ن.
18/02/2014 بینین: 10711
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
هەدەپەو هه‌ڵبژاردن‌ لەتوركیا...
چیرۆكه‌كانی‌ به‌هه‌ده‌ردان...
وه‌زیری‌ دارایی‌ باش ده‌كات ...
كه‌ركوك له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریه‌ نوێیه‌كه‌دا ...
كوردو ئه‌رمه‌ن لێكچون و جیاوازی ...
بۆ شه‌ڕی‌ ناوخۆ!...
ئه‌نفال و كاریگه‌ریه‌كانی‌ له‌سه‌رخۆ بژێوی‌ و خۆخاوه‌نی‌
ئه‌نفال و رۆژئاوا...
دیسان نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركوك ...
داعش له‌ پارله‌ماندا...
هه‌ڵه‌بجه‌ كوێی دنیایه‌ ...
نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له‌ ئامه‌د...
راپه‌ڕین چی‌ نه‌كرا ...
حه‌شدو داعش درنجه‌كانی سه‌رزه‌مین ...
ئینساندۆستی گێلانه‌ ...
خه‌ریك بو گه‌مه‌ی ده‌ربڕینه‌...
میلیشیا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وام ...
كه‌ركوك به‌ مرۆیی كردنه‌وه‌ی قوربانی ...
30ی 1 و خه‌مه‌ كوردیه‌كان ...
ریشه‌ و رایه‌ڵه‌كانی داعش ...
چی كۆمانده‌كاته‌وه‌...
وه‌زاره‌تی‌ دارای‌ و كۆمپانیاكانی‌ حیزب ...
وه‌ته‌نیات و به‌یاننامه‌ ...
شیعه‌ له‌م دیوی‌ ده‌رگاكه‌ ...
كه‌ركوك له‌ 2015دا ...
ساڵێكی‌ تریش! ...
كه‌ركوك له‌نێوان خیانه‌تلێكردن و خێر پێكردنا ...
كه‌ركوك راستكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ندێ‌ هه‌ڵه‌ ...
واژوه‌كه‌ی ته‌ها زه‌نگه‌نه‌ و واژوه‌ ونه‌كان ...
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ شۆڕیجه ‌و میدیای‌ كوردی‌ ...
جه‌نابی سه‌رۆك سه‌یرمكه‌!...
ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و پارله‌مانی‌ كوردستان ...
ئاواییه‌ بێنازه‌كان ...
كه‌مال فواد له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سیاسه‌ت ...
خورماتو و حه‌مرین هی‌ خه‌ڵكه‌كه‌ین نه‌ك میلیشیاكان ...
ئه‌گه‌ر به‌غدا هه‌ر وابكات ...
ئه‌ردۆگان و ژماره‌ ...
كێشه‌ی‌ كۆچپێكراوان و چۆنێتی‌ چاره‌سه‌ر ...
نوسینگه‌ی‌ كه‌ركوكی‌ پارله‌مان و ئازاری‌ كه‌ركوكیه‌كان ...
به‌ردو گوڵ ...
ژن لای‌ یه‌په‌گه‌ و داعش ...
ئێزدیه‌ خۆپارێزه‌كان ...
لۆخۆیان دڕ و لۆ وی‌ دی‌ كڕن ...
ئه‌مه‌ش بگێڕنه‌وه‌...
عێراق به‌رپرسیاره‌تی‌ به‌رانبه‌ر پێكهاته‌كان؛ ئێزدیه‌كان به‌نمونه‌...
خۆری‌ ئێزیدی‌ توڕه‌یه‌ ...
داعش و شه‌نگال
هه‌ندێ‌ زانیاری‌ گرنگ له‌باره‌ی‌ شه‌نگال و ئێزدیه‌وه‌:...
ده‌نگه‌كانی‌ سلێمانی‌ ...
موچه‌ و مرۆڤ ...
خوێنی‌ كه‌ركوكیه‌كان ...
ئامرلی‌ و لینینگراد ...
ئه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌یكات...
رۆژئاوای‌ كوردستان خه‌مێكی‌ فه‌رامۆشكراو ...
وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ چی‌ بكات؟...
بتی‌ خۆكرد...
جینۆساید و ئازاری‌ هیندیه‌ سوره‌كان...
قه‌یران باوكی‌ درۆ و دزی‌...
قه‌ندی‌ تاڵ ...
ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ...
نه‌وت له‌ ته‌عریبه‌وه‌ بۆ ته‌تریك ...
بانگه‌شه‌ی‌ ده‌وڵه‌ت و ماڵه‌باجێنه‌...
سیاسه‌تی‌ تاریك ...
سۆرانی‌ مامه‌ حه‌مه‌تان بیره‌ ...
نه‌ریتی‌ بێمنه‌تی‌...
كوردو هه‌ڵبژاردن ..تیڤاڵ و مه‌كسی‌ كوده‌ری‌ ...
شێره‌ژنێك له‌ناو دادگا ...
تۆڵه‌ی‌ خه‌ڵك ...
ئازاره‌كانی‌ كه‌ركوكی‌ بون...
كۆرو مۆرو نابۆكۆ ...
داشه‌ هاره‌
نه‌وت به‌ره‌و كوێمان ده‌بات؟ ...
با بیبه‌ینه‌ سه‌ر...
نیوه‌ی‌ فیلمه‌كه‌ ...
ئاشبه‌تاڵی‌ پێمه‌كه‌ن ...
داعش و خودا...
نه‌وت و نه‌گبه‌تی‌...
كه‌ركوك له‌ بارودۆخێكی‌ تردا ...
ته‌قه‌ی‌ كورد له‌ كورد ...
هه‌رێم خورمژی‌ ده‌وێت...
مامۆستا محه‌مه‌د عه‌لی‌ محه‌مه‌دیان و مامۆستاكانی‌ تر...
پێشمه‌رگه‌ و موچه‌...
بۆ فریشته‌كه‌ی‌ رۆژئاوا...
داعش و ساڵی‌ نوێ‌ ...
نامه‌یه‌ك بۆ ئامه‌د...
خوێن و گه‌نده‌ڵی‌...
كاوه‌ و سۆران و سه‌رده‌شت و دایكانی‌ ئێمه‌...
نه‌وت و ئه‌نفال...
خورماتو سه‌عدیه‌ی‌ بێخاوه‌ن...
پۆستی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ و پرسی‌ هه‌ڵبژاردن...
كه‌ركوك له‌نێو یاسا و بڕیاره‌كاندا...
هه‌ڵبژاردنی‌ پیس ...
قامچی‌ و قانون ...
خه‌مێك بۆ كه‌ركوك ...
ئازایه‌تی‌ و خۆ خاوه‌نی‌ ...
هه‌ڵبژاردن و په‌یمانی‌ شه‌ره‌ف ...
ئه‌وه‌ی‌ بارزانی‌ ده‌یڵێت وایه‌...
یه‌خه‌ی‌ كامتان بگرین یه‌كێتی‌ و پارتی‌...
كورد له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان چی‌ بكات؟...
ئۆپۆزسیۆن و كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌...
له‌ق له‌قه‌كان و شه‌هیده‌كانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ...
رۆڵی‌ كۆكه‌ره‌وه‌...
سه‌دوچل به‌ره‌وكوێ‌ ...
كۆیله‌كردن ...
بارزانی‌ شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كه‌ به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات...
مه‌حمود یاسین بۆ كوێ‌ ده‌به‌ن...
كونسڵگه‌ری‌ فه‌ره‌نسا و درۆ...
ئاپۆ و ئاگربه‌ست...
باوكێ‌ له‌ قه‌یتول...
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ دوبز...
پوره‌ حه‌به‌...
17ی‌ شوبات و یه‌ك دوقسه‌ی‌ تر...
سته‌مكردن له‌ شه‌هید...
وه‌همی‌ چاكسازی‌...
دیسان وه‌زاره‌تی‌ كاره‌ساته‌ سروشتییه‌كان...
ناو وه‌ك كێشه‌یه‌كی‌ قانونی‌ ...
نهێنی‌ نه‌فره‌ته‌كه‌...
نوكته‌ی‌ كوردی‌ ...
های‌ له‌وه‌...
بۆچی‌ پێویسته‌ پشتگیری‌ پارێزگار بكه‌ین؟ ...
كه‌ركوك و خوێندن و زمانی‌ كوردی‌ ...
كورسی‌ و سه‌رۆك...
داود ئۆغڵو له‌ كه‌ركوك...
بارزانی‌ و رای‌ گشتی‌...
خورماتوی‌ بێ‌ خاوه‌ن...
كوردستانیبونی كه‌ركوك له‌ڕوی دابه‌شبونی دانیشتوانه‌وه‌...
بارزانی و موقته‌دا...
لەنێوان عێراقەكەی سەدام و عێراقەكەی ئەمه‌ریكادا...
كۆنگرەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و عێراقیبون...
"خاكی‌ داگیركراو"...
هەڵەكە لە كوێدایە؟...
ئه‌رێ‌ به‌ڕاست كه‌س رقی‌ له‌ سه‌رۆكه‌؟...
میدیا ‌و مه‌یمون...
"سه‌رۆك، نه‌وته‌كه‌ ده‌ڕوات"...
روه‌ سوره‌كانی ده‌سه‌ڵات...
عێراق‌و پینه‌ی‌ سیاسی‌...
كه‌ركوك‌و ته‌عریب‌و پایته‌ختی‌ رۆشنبیری‌ ...
برینی ئه‌نفال له‌نێوان ساڕێژكردن‌و كولانه‌وه‌دا...
په‌رله‌مانی‌ عاجباتی‌ ...
سه‌دو چل‌و په‌رله‌مانی كوردستان...
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت بیزانێت...
بۆچی له‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوكدا كه‌مته‌رخه‌مبووین؟!...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...