پاراستنی‌ پیشه‌ پێش ئینتمای‌ حیزبی‌

د.محه‌مه‌د ئه‌مین

به‌ش به‌حاڵی‌ خۆم دابه‌شبونی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌م كاته‌دا به‌ سه‌ر چه‌ند لیستێكی‌ سیاسی‌ جیاوازدا سه‌ره‌ڕای‌ بونی‌ لیستی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ به‌ كارێكی‌ ئازاو بوێرو ته‌ندروست ده‌زانم، ئه‌مه‌ش به‌ هه‌نگاوێك ده‌زانم بۆ هه‌وڵدان به‌ره‌و دیموكراتیزه‌كردنی‌ كۆمه‌ڵگای‌ ته‌ندروستی‌ كوردستان و به‌پیشه‌یی‌ كردن و پرۆفیشناڵكردنی‌ ئه‌م پیشه‌ پیرۆزه‌ و ده‌رهێنانی‌ له‌ چنگی‌ ئه‌و دو حیزبه‌ سیاسیه‌ی‌، كه‌ سیاسه‌ت ده‌كه‌ن له‌ پێناو سیاسه‌ت و گه‌یشتن به‌ ئاره‌زوه‌كانیان له‌ ده‌سه‌ڵات و سامان و خزمایه‌تی‌، هه‌ربونی‌ ئه‌و چه‌ند لیسته‌ به‌ ناوی‌ ئۆپۆزسیۆن به‌سه‌ بۆ راستكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و رێچكه‌ خواروخێچ و پر ناعه‌داله‌تیه‌ی‌ سه‌ندیكا پیشییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ به‌ناو مه‌ده‌نیه‌كانی‌ سه‌ر به‌ لیستی‌ هه‌ردو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵات، كه‌ سه‌ندیكای‌ كارمه‌ندانی‌ پزیشكیش یه‌كێكه‌ له‌و سه‌ندیكایانه‌.

ئه‌و راستیه‌ی‌ به‌هیچ جۆرێك له‌بیر ناكرێت ئێوه‌ی‌ سامانی‌ مرۆیی‌ ته‌ندروستی‌ سامانێكی‌ به‌نرخی‌ ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ن، وه‌ك پزیشكان و هه‌مو ده‌سته‌ پزیشكی و ته‌ندروستیه‌كانی‌ تر، ئه‌بێ‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ له‌ خزمه‌ت ئێوه‌دابێت نه‌ك ئێوه‌ له‌ خزمه‌ت ده‌سه‌ڵاتدا بن، ئێمه‌ و ئێوه‌ هه‌رده‌م له‌خزمه‌ت كۆمه‌ڵگا و وڵاتداین، به‌ڵێ‌ راسته‌ ((كاتێك مرۆڤ ده‌بێته‌ سامان كه‌ هزرو فیكری‌ ئازاد بێت، بتوانێت تازه‌گه‌ری‌ و زیاده‌گه‌ری‌ بۆ ژیان بكات، به‌رده‌وامی‌ به‌ژیان بدات و بیبات به‌ره‌و پێشه‌وه‌، تاك به‌رهه‌مهێنه‌ر بكات و بیكاته‌ ئه‌ندامێكی‌ سودبه‌خش بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌ی‌))، ئێوه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستیش به‌شێكن له‌م سامانه‌ مرۆییه‌ ته‌ندروستیه‌ به‌نرخه‌كه‌ی‌ كوردستان، ئه‌ركێكی‌ پیرۆزتان له‌سه‌رشانه‌ وه‌ك نۆینه‌رانی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ داهاتو بۆ په‌روه‌رده‌كردن و پێشخستن و پرۆفیشناڵكردنی‌ ئه‌و سه‌ندیكایه‌ی‌ كه‌ پێویست بو بۆ به‌دیهێنانی‌ مافه‌ پیشه‌ییه‌ڕه‌واكانتان له‌ رابردودا هۆكه‌شی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێشخستنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ حیزب و تاكه‌ نزیكه‌كان به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ و پیشه‌كه‌.

گرنگ ئه‌وه‌یه‌ له‌ پاڵ ئه‌م دابه‌شبونه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ په‌یام و كاره‌ بنه‌ڕه‌تیه‌ پیشه‌یی‌ و زانستیه‌كان له‌بیرنه‌كه‌ن و نه‌یكه‌ن به‌قوربانی‌ ده‌سكه‌وته‌ سیاسی‌ و تایبه‌ته‌كانی‌ ئه‌ندامه‌ ده‌ست رۆیشتوه‌كان، كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ بێزاربون له‌و به‌ڵێنه‌ قه‌بانه‌ی‌ سه‌ندیكاكان و حیزبه‌كان كه‌ له‌كاتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بیریان ده‌كه‌وێته‌وه‌ بۆ له‌ خشته‌بردنیان، به‌ڵێنی دابه‌شكردنی‌ زه‌وی‌ و خانو و هه‌مو جۆره‌ ئیمتیازاتی‌ تریان پێده‌ده‌ن كه‌ هه‌ندێكیان له‌بنه‌ڕتدا نا یاسایشن! تائێستا نه‌ماندی‌ یه‌كێك له‌ لیسته‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات ((لیستی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌)) باس له‌ ئازادكردنی‌ فیكر و بیروڕاو و گۆڕینی‌ مێنتاڵتی‌ كارمه‌ندان بكه‌ن، به‌ره‌و دنیایه‌كی‌ پیشه‌یی‌ سه‌رده‌می‌ هاوچه‌رخ و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ زانستی‌ و پیشه‌یی‌ ته‌ندروستی‌ وه‌ك لیستی‌ سه‌رده‌م باسی‌ لێوه‌ ده‌كات، ئێوه‌ ئه‌ركێكی‌ گه‌وره‌تان له‌ پێشه‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ نادادوه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كه‌ رۆژانه‌ روبه‌ڕوی‌ ده‌بنه‌وه‌ به‌هۆی‌ نه‌بونی‌ سه‌روه‌ری‌ یاسا و حیزب حیزبێنه‌ و خزمخزمێنه‌، كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتوه‌ كار بكه‌ن بۆ پله‌به‌ندیه‌كی‌ پیشه‌یی‌ وه‌ك برا پزیشكه‌كانتان تا چیتر به‌ هه‌وه‌س و ئاره‌زوی‌ ئه‌م و ئه‌و زوڵمتان لێنه‌كرێت، كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتوه‌ بیر له‌ خویندن و فێركردنی‌ به‌رده‌وام بكه‌نه‌وه‌، بیر له‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ بڕوانامه‌ی‌ باڵا بكه‌نه‌وه‌، خۆتان ئازاد بكه‌ن ئاستی‌ پزیشكی‌ و ته‌ندروستی‌ خۆتان پێشبخه‌ن، كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتوه‌ جێ ده‌ستتان دیار بێت له‌ پێشخستن و گۆڕانی‌ سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ كوردستان، كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتوه‌ ئازاد و سه‌ربه‌خۆبن، نه‌بن به‌ ئامرازێك به‌ده‌ست حیزبه‌وه‌، هه‌وڵ بده‌ن كاریگه‌ریه‌كی‌ پۆزیتڤتان هه‌بێت له‌سه‌ر ره‌وشی‌ كاره‌ زانستیه‌ پزیشكیه‌كان و پیشه‌ییه‌كان تا گه‌یشتن به‌دوا ئامانجه‌ ره‌واكانتان.

بمانه‌وێ‌ و نه‌مانه‌وێ‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ وه‌ك هه‌رخاوه‌ن پیشه‌یه‌كی‌ تر خاوه‌ن ره‌وشتێكی‌ تایبه‌تی‌ خۆیانن به‌رامبه‌ر به‌ پیشه‌كه‌ و كۆمه‌ڵگاكه‌یان، چیتر نایانه‌وێ‌ كۆیله‌ی‌ كه‌س بن، بونی‌ لیسته‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان زامنی‌ ئه‌و راستیه‌یه‌ كه‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌یانه‌وێ‌ هه‌نگاو به‌هه‌نگاو بگۆڕێن به‌ره‌و داهاتویه‌كی‌ زانستی‌ و پیشه‌یی‌ باشتر و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ململانێی‌ ته‌سك و نه‌زۆكی‌ حیزبایه‌تی‌.


26/01/2011 بینین: 1674
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
پرۆژه‌ یاسای‌ بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ (2)...
پرۆژه‌ یاسای‌ بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ...
پارێزگاری‌ سلێمانی‌ خه‌ونێكی‌ له‌باربراو...
به‌ده‌ستی‌ پۆڵاین له‌بازرگانه‌ چاوچنۆكه‌كان ده‌ده‌ین...
پێویستمان به‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ سه‌ربازییه‌...
خه‌ڵكینه به‌ چ زمان و پێوه‌رێك پیتان بڵێم؛ ته‌ندروستی‌ له‌مه‌ترسیدایه‌!...
كاریگه‌ری‌ تارمایی‌ عه‌قڵیه‌تی‌ فیفتی‌ به‌فیفتی‌ له‌سه‌ر كۆنگره‌ی‌ سه‌ندیكای‌ پزیشكانی‌ كوردستان...
تیرۆركردنی‌ كه‌سایه‌تی‌ نوخبه ‌و سوككردنی‌ زیره‌كییه‌ یاخود گه‌مژه‌یی‌؟!...
سه‌ندیكای‌ پزیشكانی‌ كوردستان لقی‌ سلێمانی‌ یاخود فه‌رمانگه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ دوه‌م...
کێ وەزارەتی تەندروستی وەربگرێت؟ -٢- ...
کێ وەزارەتی تەندروستی وەربگرێت؟ -١-...
ئه‌ركی‌ كۆنگره‌ی یه‌كه‌می‌ گۆڕانه‌ نه‌خۆشی‌ ((من))ی‌ كۆمه‌ڵگا چاره‌سه‌ر بكات؟!...
وه‌همی‌ دیموكراسی‌ و سازانی‌ بازرگانی‌...
سیاسه‌تمه‌دار و سیاسه‌تباز یاخود كۆتر و هه‌ڵۆ سیاسییه‌كان...
كێ‌ به‌رپرسه‌ له‌مردنی‌ ئه‌و گه‌نجه؟...
بۆ دانوستان، دوای دانوستان چی؟!...
متمانه‌ی‌ نه‌خۆش و گارگه‌ی‌ ده‌رمانسازی‌ مۆدێرنی‌ سلێمانی‌...
ئۆپۆزسیۆن و میدیای‌ كوردی‌ له‌به‌رده‌م......
ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ و ته‌ندروستی‌...
چاوەڕێ بوم سەرۆكەكانی وڵاتەكەم بێنەدەنگ ...
كه‌لتوری‌ هاوسه‌رگیریی‌ ده‌سه‌ڵات ‌و سامان ‌و خزمایه‌تی‌...
مافی‌ نه‌خۆش......
نا بۆ تێكدانی‌ بۆندی‌ نێوان پیشه‌‌و خاوه‌ن پیشه‌ جیاوازه‌كان ...
ده‌سه‌ڵات‌و سامانی‌ مرۆیی‌
2-2...
ده‌سه‌ڵات‌و سامانی‌ مرۆیی‌
1-2...
پیشه‌ پیرۆزه‌كان و پیرۆزی‌ پیشه‌كان له‌ ئازاد كردن و پاراستنی‌ كه‌رامه‌ت و ژیانی‌ تاك ...
عه‌قڵانیه‌تی‌ سیاسی‌ ده‌سه‌ڵات و گه‌مه‌ی‌ دوای‌ پڕۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن...
فۆبیای‌ و په‌تای‌ گۆڕان...
له‌بری‌ راوێژكاره‌ ته‌ندروستیه‌كان ده‌دوێم...
ریفورمی‌ ته‌ندروستی‌ یان ریفۆرمی‌ سیاسی‌...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...