کێ وەزارەتی تەندروستی وەربگرێت؟ -١-

د.محه‌مه‌د ئه‌مین


به‌شی‌ یه‌كه‌م:

وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ له‌لایه‌ن ی‌.ن.ك شكستێكی‌ گه‌وره‌ ده‌بێت بۆ هاوڵاتی و خودی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان...

هیچ كاتێك وه‌ك ئێستا ره‌وشتی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ قه‌یراندا نه‌بوه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌نه‌بم ده‌سته‌واژه‌ی‌ قه‌یران زۆر كه‌مه‌ بۆ ئه‌مبار و دۆخه‌ی‌ ئێستای‌ سێكته‌ری‌ ته‌ندروستی، هه‌موشمان هۆكاره‌كه‌ی‌ ئه‌گه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ حیزبایه‌تی‌، هه‌رچه‌نده‌ به‌ڕای‌ من هۆكاره‌كه‌ی‌ حیزبایه‌تی‌ تێپه‌ڕاندوه‌، بوه‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ تاییبه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی‌ كاكه‌كانی‌ ناو حیزب، حیزب هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ ئه‌وتۆی‌ نه‌ماوه، هیچ فه‌زایه‌ك بۆ ئایدۆلوجی‌ فیكری‌ و سیاسی‌ و كومه‌ڵایه‌تی‌ نه‌ماوه‌، عه‌قڵیه‌تی‌ كاكه‌كان بوه‌ به‌عه‌قڵیه‌تێكی‌ داخراوی‌ كوشنده‌ به‌فه‌لسه‌فه‌ی‌ (ده‌سه‌ڵات و سامان و خزمایه‌تی‌) ئه‌یانه‌وێ‌ له‌داهاتوشدا به‌هه‌مان شێوه‌ كاربكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان به‌گه‌مه‌یه‌كی‌ سه‌یر و سه‌مه‌ره‌تر بۆیه‌ ساڵی‌ 2014 باشتر نابێت له‌ ساڵی‌ رابردو ئه‌گه‌ر فریای‌ خۆمان نه‌كه‌وین .

هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێدا ئه‌م به‌رپرسانه‌ هیچ ئینتمایه‌كی‌ حیزبیشیان بۆ حیزبه‌كانیان نه‌ماوه‌، هه‌رخۆیان له‌ڕێی‌ ناردنی‌ دو مه‌سێجی‌ جیاوازه‌وه، مه‌سێجی‌ یه‌كه‌م بۆ حیزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان و ‌به‌تایبه‌تیش بزوتنه‌ی‌ گۆڕان به‌مه‌به‌ستی‌ وه‌رگرنه‌گرتنی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی،‌ گوایه‌ ئه‌مان زۆر به‌په‌رۆشه‌وه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان له حكومه‌تی‌ داهاتوی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، پێیان باش نییه‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ وه‌ربگرن، چونكه‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ ئه‌وه‌نده‌ خراپ بێسه‌روبه‌ره‌یه‌ و ‌كێشه‌كانی‌ ئه‌وه‌نده‌ قوڵن سومعه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌كه‌دارده‌كات و پێیان ناچێت به‌ڕێوه‌، هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌وه‌ ئێمه‌ بوین ئه‌مانوت ره‌وشی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له ‌قه‌یرادایه‌ و هه‌ر ئێوه‌ بون ئه‌تانوت وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هیچی‌ كه‌متر نییه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌ ته‌ندروستیه‌كانی‌ تری‌ جیهان.

بۆچونی‌ ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌دای‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ له‌خۆرانه‌هاتبو، پشتمان به‌هه‌ڵسه‌نگاندی‌ خاڵه ‌به‌هێز و لاوازه‌كان به‌ستبو له‌شێوازی‌ حكومڕانی‌ و به‌ڕێوه‌بردنی‌ سیستمی‌ ته‌ندروستی‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕاستیدا بونی‌ هه‌بوبێت بۆ راستی‌ و دروستی‌ ئه‌م بۆچونه‌ سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ به‌ڕێوه‌بردن له‌هه‌ریه‌ك له‌شاره‌كانی‌ كوردستان جیاوازه‌ و له‌یه‌ك ناچن، ته‌نانه‌ت دو دامه‌زراوه‌ی‌ ته‌ندروستیش له‌یه‌ك شاردا له‌یه‌ك ناچن، به‌ڵێ‌ پشتمان به‌هه‌ڵسه‌نگاندی‌ هه‌ریه‌ك له‌م خاڵه‌ به‌هێزانه‌ به‌ستبو ((به‌ڕێوه‌بردنی‌ سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌ ته‌ندروستیه‌كان، قه‌یرانی‌ ده‌رمان و ئامێر و پێداویستیه‌ پزیشكی‌ و ته‌ندروسیه‌كان، نه‌بونی‌ زانیاری‌ و داتا به‌شێوه‌یه‌كی‌ شه‌فاف، خراپی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستی‌ و پزیشكیه‌كان)) ئه‌مه‌ بێجگه له‌نه‌بونی‌ ئیراده‌یه‌كی‌ سیاسی‌ بۆ گۆڕانكاری‌ و دانانی‌ سیستمێكی‌ ته‌ندروستی‌ هاوچه‌رخ، ئه‌گه‌ر به‌ڕونتریش قسه‌بكه‌ین شكستی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ شكستێكی‌ گه‌وره‌بو بۆ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان، پێشئه‌وه‌ی‌ شكست بێت بۆ جه‌نابی‌ وه‌زیر وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌.

مه‌سێجی‌ دوه‌میان بۆ سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌ ته‌ندروستیه‌كانه‌ له ‌پزیشك و كارمه‌ندان، گوایه‌ ئه‌گه‌ر گۆڕان یاخود هه‌چ هێزێكی‌ تری‌ كوردستان بێجگه ‌له ‌یه‌كێتی‌ وه‌زاره‌تی‌ گرته‌ده‌ست، ده‌ستبه‌جێ‌ دوكانی‌ لاكۆڵان داده‌خات و ئه‌كه‌وێته‌ ئازاردان و لابردنی‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسه‌ یه‌كێتیه‌كان، به‌م شێوه‌یه‌ دڵه‌ڕاوكێ‌ له‌ناو سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كه‌ دروست ئه‌كه‌ن، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ تایبه‌تی‌ خۆیان رایه‌ڵه‌ی‌ كومه‌ڵایه‌تی‌ ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌شێوێنن كه‌ له‌داهاتودا كاریگه‌ری‌ خراپی‌ هه‌بێت له‌سه‌ر سێكته‌ره‌كه‌، شینی‌ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بۆ هه‌ریسه‌كه ‌بوه‌ نه‌ك بۆ حسێن، بۆیه‌ وابه‌ئاسانی‌ واز له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ناهێنن، له‌كاتی‌ ئێستادا به‌ناوی‌ هه‌موانه‌وه‌ قسه‌ده‌كه‌ن، زۆرجار شك له‌خۆشم ئه‌كه‌م كه‌ رۆژێك له‌ڕۆژان سه‌ر به‌گۆڕان بوبم، له‌زۆر شوێن به‌ناوی‌ گۆڕانیشه‌وه‌ قسه‌ده‌كه‌ن.

هه‌ڵبه‌ته‌خه‌ونی‌ وه‌رگرتنی‌ ده‌سه‌ڵات خه‌ونێكی‌ پیرۆزه‌ گه‌ر ئامانج لێی‌ خزمه‌تكردنی‌ كۆمه‌ڵگا و دادی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بێت. ئه‌وه‌ی‌ به‌دیده‌كرێت تا ئه‌مساته‌وه‌خته‌ بیروبۆچون و عه‌قڵیه‌تی‌ سیاسی‌ ده‌سه‌ڵات بۆ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ له ‌بازرگانیكردن به‌ده‌رمان و ئامێر و پێداویستی‌ پزیشكی‌ زیاتر تێناپه‌ڕێت، وه‌زاره‌ت خراوه‌ته‌ ژێر ره‌حمه‌تی‌ چه‌ند بازرگانێكی‌ به‌هێزه‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان شكستێكی‌ گه‌وره‌ ده‌بێت بۆ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و خودی‌ حكومه‌ت، ئه‌وه‌نده‌ی‌ تر سێكته‌ره‌كه‌ به‌ره‌و هه‌ڵدێر ئه‌بات تائه‌و ئاسته‌ی‌ هیچ مانایه‌ك بۆ ته‌ندروستی‌ گشتی‌ و تاك نامێنێته‌وه‌.

د.گۆران عەبدوڵا‌ له‌دو وتاری‌ جیاوازدا له‌ژێر ناونیشانی‌ ((بۆچی‌ گۆڕان وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ وه‌رگرێت؟) (وه‌چی‌ له‌ته‌ندروستی‌ بكه‌ین؟: نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ ریفۆرمی‌ ته‌ندروستی‌ له‌كوردستاندا)) زۆرێك له‌پرسه‌ هه‌ستیاره‌كانی‌ خستۆته‌ڕو هه‌ندێكیانی‌ پێكاوه‌، وه‌ك ده‌ڵێ‌ دو رای‌ جیاواز له‌سه‌ر وه‌رگرتن یاوه‌رنه‌گرتنی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ لای‌ گۆڕان دروستبوه‌ هه‌ندێك پێیانوایه‌ سه‌ركه‌وتو ئه‌بێت، هه‌ندێكیش شكست ئه‌هێنێت هه‌رگروپێكیش له‌م گروپه‌ پشت به‌چه‌ند راستیه‌ك ئه‌به‌ستێت، به‌بۆچونی‌ من ئامانجی‌ سه‌ره‌كی‌ گۆڕان گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ رێچكه‌ی‌ ده‌سەڵاته‌كانی‌ جێبه‌جێكرن و یاسادانان و سه‌روه‌ری‌ یاسایه‌ بۆ رێچكه‌ ته‌ندروسته‌كه‌ی‌ خۆی‌ بۆیه‌ وه‌رگرتنی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ به‌دانانی‌ مه‌رجی‌ پێشوه‌خت كارێكی‌ به‌جێیه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی‌ داهاتوی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئیراده‌یه‌كی‌ سیاسی‌ جیدی‌ هه‌بێت بۆ گۆڕانكاری‌، هه‌رچه‌نده‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ به‌سه‌ركه‌وتویی‌ كارێكی‌ ئه‌وه‌نده‌ قورس و ئاسته‌م نییه ‌پێویستی‌ به‌بیركردنه‌وه‌یه‌كی‌ ورده‌، هه‌ركه‌سێكی‌ دی‌ به‌ عه‌قڵیه‌تێكی‌ دور له‌عه‌قڵیه‌تی‌ حیزبی‌ به‌ئاسانی‌ ئه‌توانێت گۆڕانكاری‌ زۆرباش بكات له‌به‌ره‌وپێشبردن و باشكردنی‌ ره‌وشی‌ ته‌ندروستی‌ و به‌سیستماتیكردنی‌ سێكته‌ره‌كه‌.


* پزیشكی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ پسپۆر سلێمانی‌ 2-1-2014
07/01/2014 بینین: 1853
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
پرۆژه‌ یاسای‌ بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ (2)...
پرۆژه‌ یاسای‌ بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ...
پارێزگاری‌ سلێمانی‌ خه‌ونێكی‌ له‌باربراو...
به‌ده‌ستی‌ پۆڵاین له‌بازرگانه‌ چاوچنۆكه‌كان ده‌ده‌ین...
پێویستمان به‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ سه‌ربازییه‌...
خه‌ڵكینه به‌ چ زمان و پێوه‌رێك پیتان بڵێم؛ ته‌ندروستی‌ له‌مه‌ترسیدایه‌!...
كاریگه‌ری‌ تارمایی‌ عه‌قڵیه‌تی‌ فیفتی‌ به‌فیفتی‌ له‌سه‌ر كۆنگره‌ی‌ سه‌ندیكای‌ پزیشكانی‌ كوردستان...
تیرۆركردنی‌ كه‌سایه‌تی‌ نوخبه ‌و سوككردنی‌ زیره‌كییه‌ یاخود گه‌مژه‌یی‌؟!...
سه‌ندیكای‌ پزیشكانی‌ كوردستان لقی‌ سلێمانی‌ یاخود فه‌رمانگه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ دوه‌م...
کێ وەزارەتی تەندروستی وەربگرێت؟ -٢- ...
ئه‌ركی‌ كۆنگره‌ی یه‌كه‌می‌ گۆڕانه‌ نه‌خۆشی‌ ((من))ی‌ كۆمه‌ڵگا چاره‌سه‌ر بكات؟!...
وه‌همی‌ دیموكراسی‌ و سازانی‌ بازرگانی‌...
سیاسه‌تمه‌دار و سیاسه‌تباز یاخود كۆتر و هه‌ڵۆ سیاسییه‌كان...
كێ‌ به‌رپرسه‌ له‌مردنی‌ ئه‌و گه‌نجه؟...
بۆ دانوستان، دوای دانوستان چی؟!...
متمانه‌ی‌ نه‌خۆش و گارگه‌ی‌ ده‌رمانسازی‌ مۆدێرنی‌ سلێمانی‌...
ئۆپۆزسیۆن و میدیای‌ كوردی‌ له‌به‌رده‌م......
ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ و ته‌ندروستی‌...
چاوەڕێ بوم سەرۆكەكانی وڵاتەكەم بێنەدەنگ ...
پاراستنی‌ پیشه‌ پێش ئینتمای‌ حیزبی‌...
كه‌لتوری‌ هاوسه‌رگیریی‌ ده‌سه‌ڵات ‌و سامان ‌و خزمایه‌تی‌...
مافی‌ نه‌خۆش......
نا بۆ تێكدانی‌ بۆندی‌ نێوان پیشه‌‌و خاوه‌ن پیشه‌ جیاوازه‌كان ...
ده‌سه‌ڵات‌و سامانی‌ مرۆیی‌
2-2...
ده‌سه‌ڵات‌و سامانی‌ مرۆیی‌
1-2...
پیشه‌ پیرۆزه‌كان و پیرۆزی‌ پیشه‌كان له‌ ئازاد كردن و پاراستنی‌ كه‌رامه‌ت و ژیانی‌ تاك ...
عه‌قڵانیه‌تی‌ سیاسی‌ ده‌سه‌ڵات و گه‌مه‌ی‌ دوای‌ پڕۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن...
فۆبیای‌ و په‌تای‌ گۆڕان...
له‌بری‌ راوێژكاره‌ ته‌ندروستیه‌كان ده‌دوێم...
ریفورمی‌ ته‌ندروستی‌ یان ریفۆرمی‌ سیاسی‌...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...