بومه‌له‌رزه‌ی راستڕه‌وه‌كانی ئه‌وروپا و ترسی توندڕه‌وی

ئارام قادر حه‌مه‌سور


بێگومان ئه‌وروپا له‌چه‌ند گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز پێكهاتوه‌، دروستبونی یه‌كێتی ئه‌وروپاش سه‌دان ساڵی خایاندوه‌ وه‌ك (یۆشكان فیشه‌ر) سیاسه‌تمه‌دارو سه‌رۆكی حیزبی سه‌وزی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت؛ "بیری نه‌ته‌وایه‌تی و نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی ئه‌و بنه‌مایه‌نییه‌ كه‌ ئه‌وروپای له‌سه‌ر بونیاد نراوه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌په‌رستی كیشوه‌ری ئه‌وروپا وێرانده‌كات و لاوازی ده‌كات".

له‌ (22-24) ئایاری 2014 هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ (27)وڵات به‌ڕێوه‌چو، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا هاوپه‌یمانی راستڕه‌وی گه‌لی ئه‌وروپا توانی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌ده‌ستبهێنێت، له‌كۆی (751) كورسی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا توانی (214)كورسی به‌ده‌ستبهێنێت، كه‌ ده‌كاته‌ %28 ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، سه‌ركه‌وتنی پارتی گه‌لی ئه‌وروپای راستڕه‌و وه‌ك بومه‌له‌رزه‌ وابو بۆ ئه‌وروپا، چونكه‌ راستڕه‌وه‌كانی گه‌یانده‌ ترۆپكی ئه‌وروپا، له‌كاتێكدا سۆشیال دیموكراته‌كان پله‌ی دوه‌می ده‌نگه‌كانییان ده‌سته‌به‌ر كرد به‌به‌ده‌ستهێنانی (191) كورسی و به‌ده‌ستهێنانی رێژه‌ %25ده‌نگه‌كان، سه‌ركه‌وتنی راستڕه‌وه‌كان ئه‌روپای توشی شۆككرد ئه‌مه‌ش له‌به‌ر مه‌ترسی كارنامه‌ی راستڕه‌وه‌كان له‌لایه‌ك و زیادبونی ده‌نگه‌كانییان له‌لایه‌كی تر، به‌شێك له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا چه‌ند ساڵێكه‌ به‌ده‌ستی گرفتی دارایی و بێكارییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ گرنگه‌كانی ده‌نگدانی به‌شێكی زۆری ئه‌وروپییه‌كان به‌ راستڕه‌وه‌كان، چونكه‌ راستڕه‌وه‌كان ره‌خنه‌ی توند له‌ چه‌په‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌گرن و دژی كۆچبه‌رانن، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای هه‌ستی نه‌ته‌وه‌په‌رستی له‌ ناوخۆی ئه‌وروپادا، به‌شێكی راستڕه‌وه‌كان كار له‌سه‌ر هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی و سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌ی ده‌كه‌ن و دژی یه‌كگرتوی ئه‌وروپان، هه‌وڵ بۆ ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌و ئابوری سه‌ر به‌خۆده‌ده‌ن، چونكه‌ پێیانوایه‌ له ‌یه‌كبونی ئه‌وروپادا قازانجی هه‌ندێك وڵات له‌سه‌ر زه‌ره‌ی هه‌ندێك وڵاتی ترده‌بێت، له‌ناو وڵاتانی ئه‌وروپادا فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیاو به‌ریتانیا گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری ده‌نوێنن له‌سه‌ر سیاسه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا.

له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كه ‌له‌ ئایاری 2014 ئه‌نجامدرا، له‌ وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌ره‌ی نیشتیمانی فه‌ره‌نسا %25ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌ كاتێكدا حیزبی سۆشیالیستی فه‌ره‌نسا له‌ ئێستا ده‌سه‌ڵاتداره‌ له‌ فه‌ره‌نسا به‌ سه‌رۆكایه‌تی ( فرنسوا هولاند) ته‌نها %14ی ده‌نگه‌كانی ده‌سته‌به‌ر كرد، ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ دارایی و بێكارییه‌ زۆره‌ی چه‌ند ساڵی رابردوی فه‌ره‌نسا ده‌رده‌خات، هه‌روه‌ها راستڕه‌كان دژی كۆچبه‌رانن و به‌ هۆكارێكی تری زیادبونی بیكارییان ده‌زانن له‌ فه‌ره‌نسا، چونكه‌ گه‌وره‌ترین جالییه‌ی موسڵمانان له‌ فه‌ره‌نسایه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ریه‌ككه‌وتنی زیاتری ئابوری و سیاسی و فیكری و دینی زیاتر كردوه‌ له‌نێوان كۆچبه‌ران و راستڕه‌وه‌ توندڕه‌وه‌كانی فه‌ره‌نسا، له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانییاش سه‌ره‌ڕای حیزبه‌كه‌ی (ئه‌نجیلا میركڵ) كه‌ توانی %35 ده‌نگه‌كان بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا مسۆگه‌ر بكات و له‌پله‌ی یه‌كه‌مدا بێت، به‌ڵام حیزبی EFD كه‌ ساڵی 2013 دامه‌زراوه‌ و دژی یه‌كێتی ئه‌وروپاو دراوی یه‌كگرتوی ئه‌وروپا یۆرۆیه‌، توانی جێی خۆی قایم بكات له‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، ئه‌ڵمانیاش رێژه‌یه‌كی زۆری كۆچبه‌رانی موسڵمانی لێیه‌ و جالییه‌ی موسڵمانانی ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن راستڕه‌وه‌كانه‌وه‌ دژایه‌تی ده‌كرێن، گروپی (نیشتیمانپه‌روه‌رانی ئه‌وروپا له‌دژی به‌ئیسلامكردنی وڵاتانی خۆرئاوا) ناسراو به‌ (پـــه‌گـــیدا)، ئه‌م گروپه‌ له‌ ساڵی رابردو خۆپیشانی هه‌فته‌ییان ئه‌نجامدا دژی به‌ ئیسلامكردنی ئه‌وروپا، ئه‌م گروپه‌ش سه‌ر به‌ راستڕه‌وه‌كانه‌ و شه‌ڕی نێوان ئاینه‌كان گه‌رمده‌كات، نازییه‌كانی ئه‌ڵمانییاش له‌ دواین هه‌ڵبژاردنی2014ی پارله‌مانی ئه‌وروپا توانییان كورسییه‌ك مسۆگه‌ر بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی زۆری لایه‌نگری بیری راستڕه‌وه‌كان ده‌رده‌خات له‌ ئه‌روروپا، له‌ وڵاتی به‌ریتانیاش حیزبی سه‌ربه‌خۆی به‌ریتانیا كه‌ حیزبێكی ئۆپۆزسیۆنه‌ زۆرترین ده‌نگی بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا مسۆگه‌ر كرد كه‌ رێژه‌كه‌ی %27 بو دواتر هه‌ردو پارتی پارێزگاران و كرێكاران دێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌م وڵاتانه‌ له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی تری ئه‌وروپا حیزبه‌ راستڕه‌وه‌كان كورسی په‌رله‌مانی ئه‌وروپایان مسۆگه‌ر كردوه‌ وه‌ك وڵاتانی (دانیمارك، هۆڵەندا، ئیتاڵیا، نه‌مسا، پۆڵه‌ندا، هه‌نگاریا، چیك، یۆنان، لاتفیا، فنله‌ندا، سویسرا).

 زیادبونی ده‌نگی راستڕه‌وه‌كان و بونی جالییه‌كی زۆری موسڵمانان له‌ ئه‌وررپا هاوكێشه‌ی ململانێكه‌ی زیاتر كردوه‌، چونكه‌ به‌شی زۆری كارنامه‌ی راستڕه‌وه‌ توندڕه‌وه‌كان دژی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی كۆچبه‌رانن و داوای گه‌ڕانه‌ویان ده‌كەن بۆ وڵاتانی خۆیان، چونكه‌ پێیانوایه‌ ئه‌م جالییانه‌ سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تین بۆ ئه‌وروپا، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م په‌ستانه‌ی سه‌ر جالییه‌ی موسڵمانان كاردانه‌وه‌ی توندوتیژ دروست ده‌بێت و به‌ره‌و توندڕه‌وی هه‌نگاو ده‌نێت، سه‌ركردایه‌تی ئه‌وروپاش هه‌رگیز حه‌زناكات ئه‌روروپا بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌رده‌می توندڕه‌وی نازییه‌كان و فاشییه‌كان، بۆیه‌ له‌ مه‌ترسی راستڕه‌وه‌كان تێده‌گه‌ن و هه‌وڵی راگرتنی به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كان ده‌ده‌ن، چونكه‌ پێیانوایه‌ توندڕه‌وه‌ی ئه‌وروپا وێرانده‌كات، وه‌ك سه‌رۆكی كۆچكردوی فه‌ره‌نسا (فره‌نسوا میتران) ده‌ڵێت: "نه‌ته‌وه‌په‌رستی مانای جه‌نگ ده‌گه‌یه‌نێت".

به‌شێك له‌ راستڕه‌وه‌كان پێیانوایه‌ تیۆری پێكدادانی شاره‌ستانییه‌كانی سامۆئیل هانتكتۆنی ئه‌مەریكی راسته‌ و ئێستا پێكدادانی نێوان ئیسلام و خۆرئاوایه‌، به‌ڵام له‌ واقیعدا وانییه‌، له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا دروشمی دژ به‌ ئیسلام ده‌بینرێت وه‌ك له‌ ئه‌ڵمانیا و هوڵەندا و دانیمارك و فه‌ره‌نسا و...هتد، كه‌ توندڕه‌وه‌كانی له‌ پشته‌، له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ به‌شێك له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا له‌ هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م گرژییه‌ و گه‌شه‌نه‌كردنی بیری توندڕه‌وه‌ی ئاینیدان، له‌م نێوه‌نده‌دا وڵاتی ئه‌ڵمانیا بۆ یه‌كه‌م جار وانه‌ی ئیسلامی له‌ قوتابخانه‌كانیدا ده‌خوێنێت، روداوی تیرۆرستی سه‌ر گۆڤاری (چارلی هیبدۆ)ی فه‌ره‌نسی جارێكی تر ئه‌وروپا و جیهانی راچڵه‌كانده‌وه‌، له‌م روداوه‌دا دوازده‌ كه‌س كوژران و مه‌ترسی خسته‌ ناو دڵی كیشوه‌ره‌ پیره‌كه‌.

له‌ناو ئه‌وروپادا بۆچی فه‌رنسا؟ فه‌ره‌نسا بوكی ئه‌وروپایه‌ و توانا دبلۆ ماسییه‌كانی له‌ ئه‌وروپا و جیهاندا دیاره‌، ناپلیۆن ده‌ڵێت: "فه‌ره‌نسا بپشمێت ئه‌وروپا توشی هه‌ڵامه‌ت ده‌بێت" واته‌ ئه‌وروپا فه‌ره‌نسایه‌ و فه‌ره‌نساش ئه‌وروپایه‌، ده‌یانجار رێكخراوی تیرۆرستی ئەلقاعیده‌ هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی بورجی ئیڤڵی داوه‌ وه‌ك تاوه‌ره‌كانی بازرگانی ئه‌مەریكا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتو نه‌بوه‌، به‌ریه‌ككه‌وتنی كەلتوره‌كان له‌ فه‌ره‌نسا زۆره‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی بونی جالییه‌كی گه‌وره‌ی موسڵمانان له‌ فه‌ره‌نسا كه‌ له‌ ساڵانی شه‌ست و حه‌فتاكانه‌وه‌ روییان له‌م وڵاته‌ كردوه‌، نه‌وه‌ی سێیه‌می ئه‌م موسڵمانانه‌ له‌ قه‌یرانی شوناسدان، له‌لایه‌ك له‌ فه‌ره‌نسا له‌ دایك بون و له‌لایه‌كیتریش پابه‌ندن به‌ ئیسلامه‌وه‌، لێره‌دا رێكخراوه‌ توندڕه‌وه‌كان زۆرترین كار له‌سه‌ر ئه‌م نه‌وه‌ تازه‌ی موسڵمانان ده‌كه‌ن و وانیشانی ده‌ده‌ن كه‌ مافخوراون و سوكایه‌تی به‌ دیننیان ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی له‌ رێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ موجاهیده‌ ئه‌لكترۆنییه‌كان هانییان ده‌ده‌ن بۆ توندڕه‌وی و دۆزینه‌وه‌ی ئیمانی بزربویان له‌ رێگه‌ی جیهاده‌وه‌، ده‌بینین دو برا تاوانباره‌كه‌ی روداوی چارلی هیبدۆ موسڵمانن و خه‌ڵكی جه‌زائیرن، دژایه‌تی توندی راستڕه‌وه‌كان بۆ كۆچبه‌ران و موسڵمانان كێشه‌كه‌ی گه‌وره‌تر كردوه‌، سه‌ره‌ڕای یاسا تونده‌كانی به‌زۆر به‌سه‌ر موسڵماناندا سه‌پاوه‌ وه‌ك قه‌ده‌غه‌كردنی حیجاب به‌زۆر له‌ فه‌ره‌نسا، بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێری ته‌نزئامێز له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر له‌ گۆڤاری (چارلی هیبدۆ) موسڵمانانی فه‌ره‌نسای زیاتر توڕه‌كرد، ئه‌م گۆڤاره‌ش به‌نزیك له‌ راستڕه‌وه‌كان داده‌نریت و دژایه‌تی زۆری جالییه‌ی موسڵمانانی كردوه‌، بۆیه‌ ئیستا ئه‌وروپا له‌نێوان زیادبونی ده‌نگی راستڕه‌وه‌كان و توندڕه‌وی موسڵمانی ئه‌وروپا ده‌بێت هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كان بدات، كه‌ ئێستا رێژه‌ی موسڵمانانی ئه‌وروپا زیاتره‌ له‌ %5، له‌پێناوی مانه‌وه‌ی كیشوه‌ره‌ پیره‌كه‌ به‌ ئارامی، چونكه‌ هه‌مو نائارامییه‌ك یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.
21/01/2015 بینین: 3912
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
بومه‌له‌رزه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان...
له‌ستایشی كتێبدا...
راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه ‌و حكومه‌ته‌ لاوازه‌كه!...
ئێمه ‌و شۆكنه‌بون...
ئۆپۆزسیۆن، له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی حكومڕانیدایه‌...
قه‌یرانی راگه‌یاندنی كوردی...
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌نگوینی ده‌سه‌ڵات...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...