بۆ ئاشتی و شەڕیش ئامادەییمان هەیە

دیمانەی: شاسوار مامە
ئازاد ئەوراز، ئەندامی کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان "پژاک" لەم دیدارەی (سبەی)یدا کە لە بناری قەندیل لەگەڵیدا سازکراوە، باس لە رەوشی ئێستای رۆژهەڵاتی کوردستان و پەیوەندی و ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکان و ئاگربەست و هەڵبژاردنەکانی داهاتوی ئێران دەکات.
لەبەشێکی دیمانەکەیدا باسلەوە دەکات، ئەوان وەک پژاک بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی و بۆ شەڕیش ئامادەییان هەیە، "بەڵام ئێمە لەگەڵ بەردەوامی ئاگربەستین و وەک چۆن لەڕێگەی گفتوگۆ لە بەشەکانی دیکەی کوردستان پرسی کورد چارەسەر دەکرێت، بەو شێوەیەش لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کێشەی کورد چارەسەر بکرێت".
ئەو بەرپرسەی پژاک بانگی لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، کە دەست بە گفتوگۆ بکەنەوە و لەپێنا بەرژەوەندی رۆژهەڵاتی کوردستان و سەرجەم بەشەکانی دیکەی کوردستان سیاسەتی هاوبەش دابڕێژن.


سبەی: لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییانەی لە ناوچەکەدا رودەدەن، ئێوە هیچ گۆڕانکارییەک لە ئێراندا بەدی دەکەن؟
ئازاد ئەوراز: کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەگەر گۆڕانکارییەکی هەبوبێت کاتی بوە، هەندێ جار بەهۆی خەباتی چەکداری گەلی کورد توانراوە ئێران بخرێتە تەنگەژەیەکی سیاسی و سەربازی، بەوهۆیەوە ئێران کۆمەڵێک هەنگاوی ناوە، بەڵام لەم دواییانەدا کە چارەسەری پرسی کورد لەبەشەکانی دیکەی کوردستان و بەتایبەتی لە باکوری کوردستان مسۆگەر دەبێت، ئێرانیش ناچار دەبێت چارەسەری پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بکات، بەوهۆیەوە ماوەیەکە دەوڵەتی ئێران فشارەکانی لەسەر چالاکوانان و رۆشنبیران و سیاسەتمەدارانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیادکردوە و سزای لەسێدارەدان زیادیکردوە، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە ئێران دەیەوێ بەرەنگاری ئەم قۆناغە ببێتەوە لەگەڵ کورد دا، بەڵام ئێمە هەمیشە رێگریمان لە زوڵم و زۆردارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر گەلەکەمان کردوە و لە چوارچێوەی مافی پاراستنی رەوا بەرەنگاری ئەو دەستدرێژییانە بوینەتەوە.

سبەی: ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی بەرامبەر کورد نەکردوە، ئێوە لەسەر چ بنەمایەک ئاگربەستتان راگەیاندوە؟
ئازاد ئەوراز: ئاگربەستەکە دولایەنەیە، بەناوبژیوانی کۆمەڵێک لایەنی سیاسی باشوری کوردستان وەک یەکێتی نیشتیمانی و پارتی دیموکرات و بەگشتی حکومەتی هەرێم و کۆما جڤاکێن کوردستان دروستبو، ئاگربەست هەوێنێکە و دەتوانێ یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەری ئاشتیانە، لە هەمانکاتدا دەتوانێ شەڕێکیش لەگەڵ خۆی بێنێت، ئەوە گرێدراوی هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لەبەرامبەر گەلی کورد. ئێمە وەک پژاک دەمانەوێ چارەسەری پرسی کورد لەڕێگەی گفتوگۆ و دیبلۆماتی بگەیەندرێتە ئەنجام، ئێستا دەرفەتێک هەیە کە ئاشتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بێتە ئاراوە، بەمەرجێک مافە رەواکانی گەلی کورد لەیاساکانی ئێران رەنگبداتەوە و سیاسەتی قڕکردن و نکۆڵی و لەناوبردن کۆتایی پێبێت. بەپێچەوانەوە لە ئەگەری هەر هێرشێکی ئێران بۆ سەر گەلی کورد و گەریلاکانی پژاک و چیاکانی کوردستان، پژاک دەتوانێت خۆی ئامادەبکات بۆ شەڕێکی دژوار لەناوخۆی وڵاتدا، ئێمە وەک پژاک بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی و بۆ شەڕیش ئامادەییمان هەیە، بەڵام ئێمە لەگەڵ بەردەوامی ئاگربەستین و مەبەستمانە وەک چۆن لە ئێستادا لەڕێگەی گفتوگۆ لە بەشەکانی دیکەی کوردستان پرسی کورد چارەسەر دەکرێت، بەو شێوەیەش لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کێشەی کورد چارەسەر بکرێت.

سبەی: بەڵام بۆچونێک هەیە ئەو ئاگربەستە پەیوەندی بە شۆڕشی گەلانی سوریا هەیە و رۆژهەڵاتی کوردستان رۆڵی قوربانی دەبینێت لەم قۆناغەدا، دەگوترێت پژاک رۆژهەڵاتی کوردستانی کردۆتە قوربانی خەباتی پەکەکە لە باکوردا، ئێوە چی دەڵێن؟
ئازاد ئەوراز: لەم بابەتەدا چەواشەکاری هەیە، ئەوە سیاسەتی هەندێک لایەنی دیکەیە کە نایەوێ کورد سەربەخۆیانە سیاسەت بکات، هەربەشێکی کوردستان پەیوەندی بە بەشەکانی دیکەوە هەیە، سەرەنجام چی لە باکور و باشور و رۆژئاوا روبدات رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر رۆژهەڵاتیش، ئەو سنورە دەستکردانەی دەوڵەتانی داگیرکەر بۆ کوردستانیان داناوە تائێستا بۆ ئێمە گرنگ نەبون، ئەو لایەنانەی دەڵێن کە رۆژهەڵات کراوەتە قوربانی پەکەکە یان بەشێکی دیکەی کوردستان نیشانەی ئەوەیە ئەو لایەنانە ئەو سنورە دەستکردانە بۆ خۆیان بەڕەوا دەبینن. پژاک ستراتیژ و تاکتیکی خۆی بەپێوەری نەتەوەیی بون دیاری دەکات، پژاک ئەگەر فیشەکێک بتەقێنێت، پێویستە لە بەرژەوەندی گەلی کورد لەهەمو بەشەکانی دیکەی کوردستاندا بێت، نەک ئەو خەبات و شەڕەی پژاک دەیکات لایەنی دیکە سودی لێ وەربگرن. ئەو تاکتیکەی ئێمە کە ئاگربەستمان راگەیاند تەنها لەڕوی لایەنی سەربازی بو، خەباتی ئایدیۆلۆژی، سیاسی، رێکخستنی، یاسایی بەردەوام بو، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش هەر بەو شێوازە مامەڵەی کرد، ئەویش تەنها شەڕی سەربازی لەسەر ئێمە وەستاند، لە بەرامبەردا درێژەی بە  زەخت و زۆرداری سەر ئەندام و لایەنگرانی ئێمە دا.

سبەی: بەڵام هەست دەکرێت گەلی کورد گەشبین و رەزامەند نییە بەم ئاگربەستە، هۆکاری ئەوە چییە؟
ئازاد ئەوراز: زیهنیەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان کێشەیەکی هەیە، پێیوایە پرسی کورد تەنها بە چەک چارەسەر دەکرێت، ئێمە پێمان وایە چەک بۆ ئەوەیە کۆماری ئیسلامی ئێران بزانێت، کە کورد هێزێکی هەیە و لەکاتی هێرشکردنی بۆ سەر رۆژهەڵاتی کوردستان مافی پاراستنی رەوا بەکاردێنێت و بەرگری دەکات، کاتی لەسێدارەدانی هەڤاڵانمان یان گەنجێکی وڵاتپارێز لە رۆژهەڵاتی کوردستان یان لە ئێران، ئێمە وەڵاممان هەبوە، بۆ نمونە ئەو دادوەرەی بڕیاری لەسێدارەدانی گەنجێکی دەرکردوە، هەر دوای یەک رۆژ تۆڵەی لێکراوەتەوە. ناکرێت بۆچونی هەمو گەل لە رۆژهەڵاتی کوردستان وەک یەک بێت، بەڵام پێویستە هەمو گەلی کورد بزانێت کۆتایی چارەسەری کێشەی کورد رێگەی گفتوگۆ و دیبلۆماتییە.

سبەی: ئەو گفتوگۆیەی تۆ باسی دەکەی بۆ چارەسەری پرسی کورد، تائێستا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەبوە؟
ئازاد ئەوراز: نەخێر، لەدوای ئاگربەست هیچ گفتوگۆیەک لەنێوان ئێمە و ئێران نەبوە، بەڵام هەردولا پابەندی ئاگربەستەکە بوین.

سبەی: پەیوەندیتان لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان چۆنە؟
ئازاد ئەوراز: ماوەیەکی زۆرە دەستمان کردوە بە پەیوەندیکردن بەلایەنەکانی دیکە، دەمانەوێ یەکێتییەکی نەتەوەیی راستەقینە دروست بکەین، ئێمە وەک پژاک بۆ ئەو بابەتە کراوەین، پەیوەندی و گفتوگۆمان لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکەی کورد و عەرەب و فارس و چەرکەز لە رۆژهەڵات و ئێران هەیە. پەیاممان بۆ لایەنە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە؛ پێکەوە بۆ چارەسەری پرسی کورد دەستی یەکتر بگرین و یارمەتیدەری یەکتربین، نەک ببینە وتەبێژی داگیرکەران لەبەرامبەر یەکتردا، ئەگەر رەخنەمان لە سیاسەتی یەکتر هەیە با گفتوگۆ لەگەڵ یەکتر بکەین، ئەگەر نا بە (رقلێبونەوە)ی یەکتر با دوژمنان دڵخۆش نەکەین، چونکە دوژمنان بەردەوام هەوڵی پەرتەوازەبونمان دەدەن. ئێمە چەند زیاتر پەرتەوازەبین، زیاتر لاواز دەبین، چەندە یەکێتی نەتەوەیی خۆمان بەهێز بکەین، ئەوەندە بەهێزتر دەبین و داگیرکەریش حسابی زیاترمان بۆ دەکات.

سبەی: لایەنەکانی دیکە چۆن لەو بانگەوازەی ئێوە دەڕوانن؟
ئازاد ئەوراز: پێشتر نزیکبونەوەیەک هەبو و لە پەیوەندیدا بوین، بەڵام دواتر لە راگەیاندنەکان هەندێ لە لایەنەکان هێرشیان کردە سەرمان و ئێمەش بۆ ئاگادارکردنەوەی رای گشتی لە راستییەکان وەڵاممان دانەوە، لەوکاتەوە هیچ گفتوگۆیەک لەنێوانمان نەماوە، ئێمە لەڕێگەی راگەیاندنەکەی ئێوەوە جارێکی دیکە بانگ لەو لایەنانە دەکەین کە دەست بە گفتوگۆ بکەینەوە و لەپێنا بەرژەوەندی رۆژهەڵاتی کوردستان و سەرجەم بەشەکانی دیکەی کوردستان سیاسەتی هاوبەش داڕێژین.

سبەی: هەندێ لایەنی رۆژهەڵاتی کوردستان پژاک وەک هێزێکی رۆژهەڵاتی کوردستان ناناسن، پێیانوایە ئێوە بەشێکن لە پەکەکە و ئەگەر پێویست بکات لەگەڵ پەکەکە کۆدەبنەوە نەک پژاک، وەڵامی ئێوە چییە؟
ئازاد ئەوراز: ئەو گوتارانە بەهۆی ئەوەیە واتێدەگەن پژاک ئەلتەرناتیڤی ئەوانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، پژاک لە (9) ساڵی رابردودا لەڕوی کۆمەڵایەتی و سیاسی و رێکخستن و سەربازی توانی پلەی جەماوەری خۆی بەرزبکاتەوە، پژاک وایکرد کە کێشەی کورد و پژاک لەناو شورای نەتەوەیی ئێراندا بخرێتە بەر باس و وتوێژ سەرەنجام هێرشیان کردە سەر گەریلاکانمان لە چیاکان. ئەو کەسانەی بەو شێوەیە لێدوان دەدەن واتێدەگەن ئێمە جێگرەوەی ئەوان دەبین و ئیدی پلەوپایەی ئەوان نامێنێت، بەڵام لەڕاستیدا وانییە، لە رۆژهەڵاتی کوردستان گۆڕەپانی تێکۆشان کراوەیە، کێ زیاتر بتوانێت تێکۆشان بۆ گەلی کورد بکات و مافەکانی بەدەست بخات، کورد زیاتر خۆشیدەوێت، "پژاک"یش بەردەوامی رێبازی خەباتی ئەو شەهیدانەیە کە لەپێناو گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان تێکۆشانیان کرد لەهەر حیزێک بن، خەبات لەبواری کردەییدا گرنگ و پێویستە نەک تەنها لەبواری راگەیاندن و گوتاری زارەکی، کەسانێک لەوان چەند جار ئەو لێدوانەی داوە، بەڵام شیاوی ئەوە نییە هەر قسەی لەسەر بکەین، وەڵامی ئێمە بۆ ئەو لێدوانانە ئەوەیە هەمو لایەنەکان با بە مەنتق و عەقڵ نزیکی بابەتەکان بن، نەک بە زیهنیەتێکی دۆگماتیک و لە تاریکیدا سەیرکردنی بابەتەکان.

سبەی: پەیوەندیتان لەگەڵ لایەنەکانی باشوری کوردستان لە چ ئاستێکدایە؟
ئازاد ئەوراز: هەمو بزوتنەوەکانی کورد لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان لای ئێمە یەکسانن، ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ زۆرینەی لایەکانی سەرجەم بەشەکانی کوردستان هەیە، کام بزوتنەوە لە لایەنی فکری و کرداری و گفتوگۆوە لە ئێمە نزیک بێتەوە و بتوانین پێکەوە یارمەتیدەربین، ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵیدا باشە.

سبەی: سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتوی ئێران هەڵوێستی ئێوە چییە؟
ئازاد ئەوراز: ئێمە مەرجێکمان هەیە بۆ پشتگیریکردن لەو هەڵبژاردنە، ئەو کەسانەی وەک پاڵێوراو خۆیان کاندید دەکەن پێویستە ئاشکرای بکەن پڕۆژەیان چییە بۆ چارەسەری پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لە دەرەوەی ئەوە هەرکەسێک خۆی کاندید بکات بۆ سەرۆکی کۆماری ئێران یان شورای شارەکان ئێمە ئەو هەڵبژاردنە پڕۆتستۆ دەکەین و پشتیوانی ناکەین و رەتی دەکەینەوە.

سبەی: تائێستا هیچ جارێک ئێوە گفتوگۆتان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کردوە بۆ ئەوەی لەبەرامبەر خەباتی چەکداری، خەباتی سیاسی دەستپێبکەن و بەشداری هەڵبژاردنەکان بن، یان کەسانێکی نزیکی ئێوە خۆیان کاندید بکەن؟
ئازاد ئەوراز: نەخێر، هیچ کات باسمان لەو بابەتە نەکردوە.


09/04/2013 بینین: 42184
 
زیاتر
دەبێت ئەو تاڵە داوانە بدۆزینەوە کە هەموانی کۆ
شێخ ئه‌نوه‌ر ئه‌لعاسی‌
ئەسیل نوجێفی: پلانی ئازادکردنی موسڵ لە قۆناغی
کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێم: ئارامی‌ كوردستا
محەمەد ئاکیف‌
ئیراده‌ی‌ خه‌ڵكە وایكردوه‌ بتوانین روبه‌ڕوی ق
د.یوسف محەمەد‌
د. دەرباز محەمەد: گەلێك جوڵاوە، نەك ئاوارەبون
وه‌زیری‌ ئه‌وقاف: له‌ هه‌ولێرەوە ده‌ستمان پێك
به‌غدا بوه‌هۆی‌ دواكه‌وتنی‌ گه‌شتنی‌ چه‌ك به‌
مسته‌فا سه‌ید قادر‌
گۆڕان بوەتە جێی ئومێدی خەڵکی کەرکوک
مه‌لا فه‌رمان‌
یەکێتی و پارتی خەڵکی کەرکوکیان دابەشکردوە
ئه‌دهه‌م جومعه‌‌
سلێمانی به‌رده‌وام سزا دراوه‌
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر‌
ئەگەر رێگەی هەڵبژاردن شکستی خوارد، خەڵک بیر ل
نەوشیروان مستەفا‌
كەس تەفاسیلی كێشەكان و گفتوگۆ داخراوەكان ناز
ئارام شێخ محەمەد‌
حه‌جمێ‌ حه‌قیقی‌ ده‌سه‌لات ژ بادینان ل موعار
حه‌مید حه‌سه‌ن‌
گه‌نجێن بادینان بهیچ ره‌نگه‌كێ‌ تاكره‌ویێ‌ ق
حاجی‌ رێكانی‌‌
ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌ی‌ به‌شداریكردن له‌حكومه‌ت ن
جه‌لال جه‌وهه‌ر‌
له‌به‌ر نه‌وت كه‌ركوكیان كردۆته‌ قوربانی‌
نه‌وزاد شوانی‌‌
عه‌یب ‌و عاره‌كانیان كه‌شف بو
كاوه‌ محه‌مه‌د‌
له‌ پایته‌ختی‌ هه‌رێم كاره‌بای‌ به‌رده‌وام نی
عه‌بدولڕه‌حمان موهەندیس‌
هه‌ندێك قه‌باره‌ی‌ خۆیان نازانن
یوسف محه‌مه‌د:‌
پارێزگاری‌ نوێی‌ سلێمانی‌ هه‌ڵده‌بژێرین
دانا عەبدولکەریم‌
 1      
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبەجێدەکات
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێدایە
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت
نەتەوە یەكگرتوەكان: 85 هەزار كەس لە رومادی هەڵاتون
واشنتۆن كوبای لە لیستی پشتیوانانی تیرۆر دەرهێنا
سەدان كۆچبەری نایاسایی لە كەناراوەكانی ئیتالیا رزگاردەكرێن
قەتەر لە بەغدا باڵیۆزخانە دەكاتەوە
پلاتەر بۆ جاری پێنجەم وەك سەرۆكی (فیفا) هەڵبژێردرایەوە
لەبارەی هەڵبژاردنەكەی (فیفا)وە
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فیفا كەوتە قۆناغی دوەم
مەرجەعیەتی شیعە: دورنییە جەنگێكی خوێناوی هەڵگیرسێت
''کۆمپانیاکانی نەوت ئامادەن بودجەی یەک ساڵی هەرێم بدەن''
سلێمانی؛ كۆنگرەی سێیەمی ئازادی ژنانی كوردستان بەڕێوەدەچێت
بەوێنە؛ سەردانی وەزیری دارایی بۆ لای خانەنشینان
هەولێر؛ سەندیكای پارێزەران بایكۆتی كۆنگرەی دادوەری دەكات
پسپۆڕێكی بواری تیرۆر: داعش تەنها لە شەڕی كۆڵان بە كۆڵان شارەزایە
سوریا؛ بەری نوسرە شاری ئیدلەب كۆنتڕۆڵ دەكات
كۆمەڵی ئیسلامی سێیەمین كۆنگرەی خۆی دەبەستێت
هەڵەبجە؛ روداوێکی هاتوچۆ پێنج کەسی کردە قوربانی
حەویجە؛ داعش هێزێكی تایبەت بە سزادانی ژنان پێكدێنێت
لیبیا؛ داعش گەورەترین بنكەی ئاسمانی لە شاری سەرت کۆنتڕۆڵکرد
یەمەن؛ هۆزە میلیەكان شاخی عەریش-یان كۆنتڕۆڵ كرد
جۆش ئارنست: ئەمەریكا بەرپرس نیە لە ئاسایشی عێراق